.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كانی ئیسلام
الحمد لله، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده، وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه.
بزانه ئه‌ی موسوڵمان كه خودای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كان بچنه نێو ئایینی ئیسلام و ده‌ستی پێوه بگرن و خۆ بپارێزن له هه‌رچیش كه پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئیسلام بێت، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی "موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)" ی ناردووه بۆ بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئایینه و، ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ركێ شوێنی بكه‌وێت؛ ئه‌وه ڕێبواری ڕاسته‌ڕێیه و، ئه‌وه‌ش كه پشتی تێبكات؛ ئه‌وه گومڕایه و، له زۆرێك ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا له هۆكاره‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و هه‌موو جۆره‌كانی شیرك وكوفر ئاگاداریی داوه، زانایانی ئیسلامیش ـ ڕه‌حمه‌تی خودایان لێ بێت ـ له بابی حوكمی هه‌ڵگه‌ڕاوه "حكم المرتد" دا ئه‌وه‌یان باس كردووه كه ئه‌و شتانه‌ی كه موسوڵمانی پێ هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌بێت و خوێن و ماڵی حه‌ڵاڵ ده‌كات و، پێی ده‌رده‌چێت له دین؛ جۆره‌كانی زۆرن، جا ترسناكترین و باوترینی ئه‌وانه‌ش؛ بریتییه له ده هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كه‌ی ئیسلام([1])، ئێمه‌ش لێره‌دا به پوختی ده‌یخه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆتیانی لێ دوور بگریت و خه‌ڵكی دیكه‌شی لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه لێیان بێوه‌ی و خاوێن بین، له‌گه‌ڵ كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه له كۆتاییدا.
ده هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كه‌ی ئیسلام
یه‌كه‌م: هاوه‌ڵ دانان بۆ خودا له پهرستشیدا "الشرك في عبادة الله تعالى"، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ}[النساء: 48]، واته: "خودا له‌وه خۆش نابێت هاوه‌ڵی بۆ دابنرێت و جگه له‌وه خۆش بێت بۆ هه‌ركه‌سێ خۆی بیه‌وێت"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {إِنَّهُ ُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ} [المائدة: 72]، واته: "به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆ خوا دابنێت ئه‌وه خودا به‌هه‌شتی لێ قه‌ده‌غه كردووه و جێگه‌ی ئه‌و ئاگره و بۆ سته‌مكاران هیچ پشتیوانێك نییه"، جا له جۆره‌كانی هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان ـ شیرك ـ : هاوار كردنه مردووان و، كۆمه‌ك لێ خواستنیان و، نه‌زر و قوربانی كردن بۆیان.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی له نێوان خۆی و خودای گه‌وره‌دا واسیته و نێوبه‌ند دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاواریان تێ بكات و تكا و شه‌فاعه‌تیان لێ بخوازێت و پشتیان پێ ببه‌ستێت؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت، به ئیجماع ـ واته ناكۆكی نییه له كافربوونیدا ـ.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵدانه‌ران ـ موشریكان ـ به كافر نه‌زانێت یان گومانی هه‌بێت له كافرێتییاندا یان ڕێڕه‌ویان به ڕاست بزانێت؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت.
چواره‌م: ئه‌وه‌ی بڕوای وا بێت كه ڕێبازێكی دیكه له ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌واوتره، یان حوكمی یه‌كێكی دیكه له هی ئه‌و باشتره، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه حوكمی تاغووتان به چاكتر ده‌زانن له حوكمی ئه‌و؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت.
پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێك ڕقی له هه‌ر شتێك بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێنابێتی، ئه‌گه‌رچی كاریشی پێ بكات؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} [المائدة: 72]، واته: "ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕقیان له‌وه‌یه كه خودا ناردوویه‌تیه خوارێ، خودا‌ش كرده‌وه‌كانیانی پووچكردنهوه".
شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی گاڵته بكات به شتێك له دینی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، یان پاداشتی یان سزای؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش ووته‌ی خودای گه‌وره‌یه كه فه‌رموویه‌تی: {قُلْ أَبِاللَّهِ وَآَيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ} [التوبة: 65 ـ 66]، واته: "بڵێ ئاخۆ گاڵتهتانبه خودا و ئایه‌ته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد؟ * بیانوو مه‌هێننه‌وه؛ ئێوه پاش ئیمانتان كافر بوون".
حه‌وته‌م: جادوو ـ سحر ـ ، له ڕێزه‌ی جادووش: نووشته‌ی دڵداری ودڵباری([2])، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدات یان پێ ڕازی بێت؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش ووته‌ی خودای گه‌وره‌یه كه فه‌رموویه‌تی: {وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ} [البقرة: 102]، واته: "كه‌سیان فێری جادوو نه‌ده‌كرد تا پێیان ده‌گوت: ئه‌وسا ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌ین، خۆت كافر مه‌كه".
هه‌شته‌م: پشتیوانی كردنی كافران و یارمه‌تیدانیان له دژی موسوڵمانان، به به‌ڵگه‌ی وته‌ی خودای گه‌وره كه فه‌رموویه‌تی: {وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} [المائدة:51]، واته: "هه‌ركه‌سێكیش له ئێوه دۆستایه‌تییان بكات ـ واته هی جووله‌كه و گاوران و بێباوه‌ڕانیش به‌گشتی ـ ئه‌وه ئه‌یش له ئه‌وانه، خودا ڕێنمایی سته‌مكاران ناكات".
نۆیه‌م: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه هه‌ندێك كه‌س بۆی هه‌یه له شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) بچێته ده‌رێ؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت، له‌به‌ر وته‌ی خودای گه‌وره: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} [آل عمران:85]، واته: "وه هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ر له ئیسلام هه‌ر دینێكی دیكه هه‌ڵبژێرێت ئه‌وه له دواڕۆژدا له ڕێزه‌ی دۆڕاوه‌كانه".
ده‌یه‌م: پشتگوێ خستنی دینی خودا به‌وه‌ی كه نه‌خۆی لێ فێر بكات و نه كاریشی پێ بكات، به به‌ڵگه‌ی وته‌ی خودای گه‌وره: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآَيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ} [السجدة:22]، واته: "وه كێ له‌و كه‌سه سته‌مكارتره كه ئایه‌ته‌كانی خودای وه بیر بهێنرێته‌وه كه‌چی پاشان پشتگوێی بخات، ئێمه تۆڵه له‌و تاوانكارانه ده‌كه‌ینه‌وه".
له هه‌موو ئه‌م ههڵوهشێنهرانهدا هیچ جیاوازی نیه له نێوان شۆخیكهر و دڵمه‌ند و ترسا‌و "الهازل والجاد والخائف" دا، جگه له كه‌سێكی كه به زۆر ناچار كرابێت "المكره"، وه هه‌ر هه‌موویان یه‌ك له یه‌ك ترسناكترن و، زۆریش بڵاون، هه‌ربۆیه پێویسته موسوڵمان خۆی بێارێزێت لێیان و، وریا بێت له‌وه‌ی تووشيان ببێت، په‌نا ده‌گرین به خودا له هه‌رچی ببێته مایه‌ی خه‌شم و سزای سه‌ختی، وصلى الله على خير خلقه محمد وآله وصحبه وسلم.
به‌شی چواره‌م ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه: هه‌ر كه‌سێك بڕوای وابێت كه ئه‌و سیسته‌م و یاسایانه‌ی خه‌ڵكی دایده‌نێن باشتره له شه‌ریعه‌تی ئیسلام، یان كه سیسته‌می ئیسلام ناسازه بۆ جێبه‌جێ كردنی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، یان كه ئیسلام بووه به هۆی دواكه‌وتنی موسوڵمانان، یان كه ئیسلام ته‌نیا بریتییه له پێوه‌ندیی نێوان به‌نده و په‌روه‌ردگاریدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بگلێنێته كاروباره‌كانی دیكه‌ی ژیان، هه‌ر ئه‌و به‌شی چواره‌مه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه: ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك وا بزانێت جێبه‌جێ كردنی حوكمی خودا له بڕینی ده‌ستی دز و سه‌نگه‌ساری زیناكه‌ری ژندار له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ناگونجێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه: هه‌ركه‌سێك بڕوای وابێت كه ڕه‌وایه حوكم به جگه له شه‌ریعه‌تی خودا بكرێت له مامه‌ڵه‌كان و سنووره‌كان و هی دیكه‌ش، هه‌رچه‌ند باوه‌ڕیشی وانه‌بێت كه ئه‌وه له شه‌ریعه‌تی ئیسلام چاكتره، چونكه ئه‌وه هه‌ر به‌وه شتێكی به ڕه‌وا زانیوه كه خودا حه‌رامی كردووه به ئیجماع، هه‌ر كه‌سێكیش حه‌رامێكی خودا كه زانراوه له دیندا به زه‌رووره‌ت، وه‌ك: زینا و شه‌راو و ڕیبا وحوكم كردنی به جگه له شه‌ریعه‌تی خودا؛ ئه‌وه كافر ده‌بێت به‌بێ ناكۆكی به‌ڵكوو به یه‌كده‌نگی ـ ئیجماع ـ ی موسوڵمانان.
ده‌پاڕێینه‌وه له خودا كه سهركهوتوومان بكات بۆ هه‌رچییه‌ك خۆی پێی ڕازییه و ئێمه و هه‌موو موسوڵمانانیش هیدایه‌ت بدات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، خودا بیسه‌ر و نزیكه. وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه .
نووسینی
زانای پایه‌به‌رز
عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن باز
وه‌رگێڕانی
خدرنه‌ژاد كوردستانی
له ماڵپه‌ڕی " خدرنه‌ژاد كوردستانی " یه‌وه :

له‌سه‌ر هێڵ نییه



خواى بةخشندة بة بةهةشتى بةرين باداشتت بداتةوة
بةردةوام بيت أن شاءالله

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ئامین له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی بهڕێزیشدا، خودای گه‌وره له ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆڕ و دۆزه‌خیش بمانپارێزێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت
خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه

زۆر سوپاس هاوڕێی به‌ڕێز ده‌شتی
خودای گه‌وره ئێمه‌ش و ئێوه‌ش سه‌رفرازی دونیا و قیامه‌ت بكات.
هه‌ر بژین و بێوه‌ی بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه