.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پێناسی قورئان
الحمد لله رب العلمين، والصلاة والسلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين.
وشه‌ی ((قورئان = قُرْآن)) له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌روه‌ك: "قراءة" چاوگه، به‌م شێوه‌یه: "قَرَأَ قِراءة وقُرْآناً"، له‌سه‌ر كێشی "فُعلان" وه‌ك: "غُفران و شُكران"، له ڕووی ڕیشه‌ناسییه‌وه له بنه‌مادا واتای: "الجمع والضم"="كۆكردنه‌وه و خستنه‌پاڵ یه‌ك" ده‌دات، واتاكه‌ی ئێستاشی هه‌ر له‌وه‌وه وه‌رگیراوه، به‌واتای كۆكردنه‌وه و خستنه‌پاڵ یه‌كی پیته‌كان له گوتندا و، سه‌ره‌نجام واتاكه‌ی ئێستای ده‌بێته: خوێندنه‌وه، ئه‌و ناوه‌شی له بابه‌تی: "چاوگی به‌واتای به‌ركار" لێنراوه، وه‌ك: "نووسین" كه به‌واتای "نووسراو"یش دێت، بۆ نموونه كه ده‌ڵێیت: نووسینه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه گه‌لێك به‌پێزن، مه‌به‌ست لێره‌دا نووسراوه‌كانی ئه‌وه. جا وشه‌ی ((قورئان = قُرْآن)) واته: خوێندنه‌وه، به‌واتای خوێنراوه.
ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ته‌نها باسی وشه‌ی ((قورئان = قُرْآن)) بوو له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، زانراویشه كه مه‌به‌ست له ((قورئان = قُرْآن)) ئه‌و پهڕتووكهیه كه دابه‌زیوه بۆ موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) و، بووه به ناوی تایبه‌ت بۆی.
به‌ڵام پێناسه‌یه‌كی زانستیی تێروته‌سه‌ل بۆ قورئان وه‌ك هه‌موو شتێكی دیكه كارێكی ئه‌سته‌مه، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی كه سیپاره"مصحف"ی قورئانی پیرۆز بهێنیته به‌رچاوی خۆت و ئه‌وسا بڵێیت: برییته له‌وه‌ی كه له نێوان ئه‌و دوو لایه دایه، یان بڵێیت: بریتیه له: {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ, الحَمْدُ للَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}([1])تا كۆتایی: {مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ}([2]).
به‌ڵام زانایان پێناسه‌یه‌كیان بۆ داناوه كه بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌قورئان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات و، له غه‌یری خۆی جیای ده‌كاته‌وه، پێناسهكهش ئه‌مه‌یه:
"ئه‌و وته‌یه‌ی خودا كه دایبه‌زاندووه بۆ دوایین پێغه‌مبه‌ری: موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)، خوێندنه‌وه‌شی په‌رستشه".
ڕاڤه‌ی پێناسه‌كه
كه ده‌ڵێیت: وته هه‌موو وته‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام كه گوتت: وته‌ی خودا ئه‌وه جیا ده‌بێته‌وه له وته‌ی غه‌یری خودا له مرۆڤ و جنۆكه و فریشتان.
كاتێكیش ده‌ڵێیت: ئه‌و وته‌یه‌ی خودا كه دایبه‌زاندووه، ئه‌وه له وته دانهبزێنراوهكانی خودا جیا ده‌بێته‌وه، چونكه وته‌ی خودا هێند زۆره كه له نووسین نایه، خودای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: {قُلْ لَوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَنْ تَنْفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا}([3])، واته: "بڵێ ئه‌گه‌ر ده‌ریا نووساو بێت بۆ نووسینی وته‌كانی په‌روه‌ردگارم؛ بێگومان ده‌ریا ته‌واو ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی وته‌كانی په‌روردگارم دوای بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌شی بخه‌ینه پاڵ"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: {وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّه}([4])، واته: "وه ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارودره‌خت هه‌یه له‌زه‌ویدا ببنه پێنووس و ده‌ریاش نووساوی بێت و حه‌وت ده‌ریای دیكه‌ش بێنه پاڵی؛ هێشتا وته‌كانی خودا دوایی نایه‌ت".
كه كه‌سی بۆدابهزێنراو دیاری ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت: ئه‌و وته‌یه‌ی خودا كه دایبه‌زاندووه بۆ دوایین پێغه‌مبه‌ری: موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌وه جیا ده‌بێته‌وه له په‌رتووكه‌كانی دیكه كه بۆ پێغه‌مبه‌رانی دیكه نێردراونه‌ته خوارێ، وه‌ك ته‌ورات و ئینجیل بۆ مو‌سا و عیسا ـ دروودی خودایان لێ بێت ـ و په‌رتووكی دیكه‌ش.
كه ده‌ڵێیت: خوێندنه‌وه‌شی په‌رستشه، ئه‌وه له شێوه ئاحادهكان و فه‌رمووده‌ی قودسی جیا ده‌بێته‌وه، چونكه مه‌به‌ست له‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه كه له نوێژ و غه‌یری نوێژیشدا به‌شێوه‌ی خواپه‌رستی ده‌خوێندرێته‌وه و خوێندنه‌وه‌یشی پاداشتی بۆ دیاریكراوه، دیاره كه شێوه ئاحادهكان و فه‌رمووده‌ی قودسی وه‌ها نین.
سه‌رچاوه
مباحث في علوم القرآ‌ن ، دانراوی: مناع خليل القطان مامۆستا له زانستگه‌ی ئیسلامیی ئیمام موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌عود، و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه باڵاكان.
په‌راوێزه‌كان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
([1]) سووره‌تی فاتیحه: 1 و2.
([2]) سووره‌تی ناس: 6.
([3]) سووره‌تی كه‌هف: 109.
([4]) سووره‌تی لوقمان: 27.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له ماڵپه‌ڕی " خدرنه‌ژاد كوردستانی " یه‌وه :

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم
هیوادارم به‌رده‌وام بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh babateky baswda
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه

زۆر سوپاس بۆ هه‌رسێ هاوڕێی به‌ڕێز : ده‌شتی و sarayaseen و ملازم حیدر.
هیوادارم سوودتان لێوه‌رگرتبێت.
هه‌ر بژین و بێوه‌ی بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه