.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










خواردنی شۆکۆلاته مه‌ترسییه‌کانی سكپڕبوون که‌مده‌کاته‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێ ئاشکرای ده‌کات، که خواردنی برێكی زۆر له شۆکۆلاته له‌کاتی سكپڕیدا یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی مه‌ترسی ژه‌هراویبوونی سکپڕی (Preeclampsia) ده‌دات.
خاتوونی دکتۆر "Elizabeth W. Triche" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Yale" له "New Haven" پێیانوایه، که خواردنی شۆکۆلاته، به‌تایبه‌ت شۆکۆلاته‌ی ڕه‌ش، به‌ماده‌ی کیمیاوی "Theobromine" ده‌وڵه‌مه‌نده. ماده‌ی ناوبراویش ده‌بێته چالاککردنی دڵ و نه‌رمکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کان و فراوانکردنی بۆرییه‌کانی خوێن و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئازاره‌کانی سنگ و به‌رزی په‌ستانی خوێن و به‌هێزکردنی خوێنبه‌ره‌کان به‌سووده.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Epidemiology" ڕوونی د‌ه‌که‌نه‌وه، که ژه‌هراویبوونی سکپڕی (Preeclampsia) چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دڵدا هه‌یه. له‌ئاکامی ژه‌هراویبوونی سکپڕیشدا به‌رزکردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی په‌ستانی خوێن و پڕۆتینی زیاده ده‌رچوو بۆ ناو میز ڕوو ده‌دات.
بۆ زانینی سوودمه‌ندییه‌کانی شۆکۆلاته بۆ دڵ و لووله‌خوێنبه‌ره‌کان و دروستنه‌بوونی ژه‌هراویبوون توێژه‌ران هه‌ڵسان به چاودێریکردنی 2291 ژن، ئه‌وانه‌ی منداڵێکیان هێناوه‌ته ژیانه‌وه. له‌میانه‌ی ئه‌م چاودێریکردنه‌شدا پرسیاریان له‌بڕی شۆکۆلاته‌ی وه‌رگیراو له سێ مانگ یه‌که‌م و سێ مانگی دواهه‌مین سکپڕی کرد. هاوکات توێژه‌ران هه‌ڵسان به پێوه‌رکردنی ئاستی "Theobromine" له‌ناو خوێنی په‌تی ناووه‌کی کۆرپه‌کاندا.
ئه‌و دایکانه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆر له شۆکۆلاته‌یان خواردبوو و ئه‌وانه‌ی منداڵه‌کانیان بڕێکی زۆر له خه‌ستی ماده‌ی "Theobromine"یان له‌ناو خوێنی په‌تی ناووه‌کیاندا تۆمارکرا بوو، که‌متر دووچاری باره‌کانی ژه‌هراویبوونی سکپڕی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنانه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆریان له ماده‌ی "Theobromine" له خوێنی په‌تی ناووه‌کییان هه‌ڵمژیوه، به‌بڕی له 69% که‌متر دووچاری کێشه‌کانی ژه‌هرایبوونی سکپڕی هاتوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕێکی که‌متریان له ماده‌ی ناوبراو هه‌ڵمژیووه.
ئه‌و ژنانه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك و بۆ ماوه‌ی پێنج جار یان زیاتر له سێ مانگی پێش کۆتایی سکپڕیدا شۆکۆلاته‌یان خواردبوو، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوونیان به ژه‌هرایبوونی سکپڕی به‌ڕێژه‌ی له 40% که‌میکردووه، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی هه‌فتانه که‌متر له‌جارێك شۆکۆلاته‌یان خواردووه.
هه‌روه‌ها توانرا تێبینییه‌کی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنی شۆکۆلاته و ژه‌هرایبوونی سکپڕی له سێ مانگی یه‌که‌م سکپڕیدا ئاشکرا بکرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی هه‌فتانه پێنج جار شۆکۆلاته‌یان خواردبوو، به‌ڕێژه‌ی له 19% که‌متر دووچاری هه‌مان نه‌خۆشی بوون، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه که‌متر له‌جارێك شۆکۆلاته‌یان خواردبوو.
له‌ژێری تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران پێیانوایه، که شۆکۆلاته خواردن یارمه‌تی که‌مکردنی تووشبوون به ژه‌هرایبوونی سکپڕی ده‌دات.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه