.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ڤایرۆسى كوشنده له‌ناو منداڵانی چیندا بڵاوبووه‌ته‌وه
Herald Tribune
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسیَكی كوشنده لهههریَمی ئانهۆی چین، تاوه‌كو ئیَستا زیاتر (21) منداڵ گیانیان لهدهستداوهء (3) هه‌زاری دیكه‌ش تووشی هاتوون ء ئیَستا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا خهویَنراون.
بهگویَرهی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی چین، ئه‌و نه‌خۆشییه زیاتر له‌نه‌خۆشیی ته‌به‌ق دهچیَت، كهئاژهڵان تووشی ده‌بن، بهشیَوهیهك كهتووشبووان تایه‌كی به‌رزیان لیَدیَت ء دهستودهمیان بڵقی زۆرى لیَدیَت، ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه‌ش ته‌نیا له‌منداڵاندا بڵاودهبیَتهوهء ئه‌وه‌ش بووه‌ته بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس ء نیگه‌رانییه‌كی زۆر لای هاووڵاتیانی چین.
لای خۆیشیه‌وه ریَكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لهرِاپۆرتیَكدا بڵاویكرده‌وه: ئه‌و نه‌خۆشییه تاوه‌كو ئیَستا ڤاكسینی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، بهشیَوهیهكی زۆر خیَرا له‌ناو هاووڵاتیانى ئه‌و ههریَمهی چیندا بڵاودهبیَتهوه، بۆیه پیَویستدهكات سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دابخریَن، ریَكخراوهكه ئاماژه‌شیكرد: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندی به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستیی چین ئاماژهشیانكرد: تاوه‌كو ئیَستا زیاتر له(36) منداڵ له‌و (3) هه‌زار منداڵه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، لهبارودۆخیَكی مه‌ترسیداردان ء رۆژ بهرِۆژیش ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه روو له‌زیادبوون ده‌كات.
کوردستانی نوێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه