❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ژده‌ مانگ بێ سه‌ر ژیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-05 13:25:30

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

هه‌ژده‌ مانگ بێ سه‌ر ژیا

ئه‌و مریشكه‌ی هه‌ژده‌ مانگ بێ سه‌ر ژیا 
مایك ئه‌و مریشكه‌ بوو كه‌ 18 مانگ به‌ بێ سه‌ر ژیا و له‌و ماوه‌یه‌دا كێشی (5.5) كیلۆونیو زیادی كرد.
له‌  رێكه‌وتی (10/9/1945) خاوه‌نه‌كانی مایك، "لوید و كلێر ئۆڵسن" بڕیاریان دا ژماره‌یه‌ك له‌ باڵنده‌كانیان سه‌ر ببڕن كه‌ هه‌ندێكان فرۆشت و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵگرت ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی سه‌ربڕینیان نه‌ده‌زانی  سه‌ری مریشكه‌كانیان له‌ ژێری قوڕگه‌وه‌ تا به‌شێك له‌ مل و مێشكیان جیا ده‌كرده‌وه‌ و "مایك" یه‌كێك بوو له‌و مریشكانه‌ كه‌  به‌ زیندوی ماوه‌، مایك ده‌توانی تا ڕاده‌یه‌ك راوه‌ستێت و رێ بكات، هه‌وڵی ده‌دا وه‌ك و مریشكه‌كانی دیكه‌ به‌و ده‌نوكه‌ی كه‌ نه‌یبوو خۆی پاك بكاته‌وه‌  و ده‌نگی مریشك ده‌ربێنێت ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ نه‌یده‌توانی هیچكام له‌و كارانه‌ ئه‌نجام بدات.
"ئۆڵسن " له‌ زیندوو مانه‌وه‌ی "مایك" سه‌ری سووڕمابوو هه‌ربۆیه‌ بڕیاریدا به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و مریشكه‌ بكات. ئه‌و به‌ جۆرێك خواردن كه‌ له‌گه‌ڵ ئاو و شیر تێكه‌لًَی كردبوو مریشكه‌كه‌ی به‌خێو ده‌كرد و خواردنه‌كه‌ی له‌و كونه‌ی كه‌ له‌ جێگه‌ی ده‌نوكی مابۆوه‌، ده‌رخوارد ده‌دا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م باڵنده‌یه‌ به‌ر له‌ سه‌ربڕین كێشی (2.5) كیلۆ ده‌بوو و دوای مردنی كێشی گه‌یشتبۆیه‌ (8) كیلۆ.
دوای ماوه‌یه‌ك مایك به‌ناوبانگ بوو و بۆ پیشاندانی به‌ خه‌ڵكی، مایكیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ ده‌برد.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌سانێكی زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه‌ مریشكی بێ سه‌ر به‌خێو كه‌ن به‌ڵام مریشكه‌كانی ئه‌وان به‌س تا دوو سێ رۆژ به‌ زیندوویی ده‌مانه‌وه‌.
مایك باڵنده‌ی بێ سه‌ر ، له‌ "كلۆرادۆ" خاوه‌نی رێكخراوێك به‌م ناوه‌یه‌، ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ ساڵی 1999 دامه‌زرا و چه‌ندین به‌رنامه‌ی تێیدا نمایش ده‌كرێت، وه‌ك راكردنی مریشكی بێ سه‌ر، فڕێدانی هێلكه‌ و شه‌ڕه‌ كه‌ڵه‌شێر وله‌ كۆتایشدا مریشكی دۆڕاوه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكات كه‌ببێته‌ ژه‌مێك خواردن؟








   

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net