.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زۆر گرنگه مرۆڤ بۆ ژیانى خۆى به‌رنامه و پلانى كارى هه‌بێ تا زۆرتر وه له كورترین كات دا ئه‌نجامیان بدا، وه گرنگتریش ئه‌وه‌یه هه‌میشه په‌ند و ئامۆژگارى له ئه‌زمونداران وه‌رگرێ....
رِاست ووتراوه (اسال المجرب ولا تسال الحكیم) به واتاى له ئه‌زموندار بپرسه نه‌ك دانا ،به‌م پێیه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى سونه‌تێكى ژیانه و
مایه‌ى بوونى مرۆڤایه‌تیه ، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته ژیرانه بیر بكرێته‌وه دووربین و عه‌قڵ به كاربێت نه‌ك به لایه‌نى سۆز و سه‌رپێى بۆى برِوانرێ ، دووكه‌س له دوو ژینگه‌ى جیاواز و هه‌ر یه‌ك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندى خۆى و بیركردنه‌وه‌ى ، وه به‌یه‌كه‌وه ژیان له ژێر ساباتێكدا و به‌سه‌ر بردنى زۆر بهى كاته‌كان به‌یه‌كه‌وه ، عه‌قڵ و ئیراده‌یه‌كى به هێزى ده‌وێ بۆ به‌ده‌س هێنانى ژیانێكى ئاسووده بۆ هه‌ردوولا، هه‌ر بۆیه گرنگه پێش چونه ناو ئه‌م كهژاوایه هه‌ریه‌ك له‌م دوو كه‌سایه‌تیه بیر بكه‌نه‌وه له:ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌بێته هاوسه‌رم ده‌بێ:
1_بهرِاستى خۆشى بوێت (چونكه خۆشه‌ویستى كلیلى ده‌روازه‌ى به ختهوهریهكان
2_خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێز و رِهوشت و ره‌فتار جوان بێ له كۆمه‌ڵگه‌دا.
3_تواناى پێداناى مافه‌كانى ژیانى هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌را ئه‌ركه‌كانیش جێ به‌جێ بكا.چونكه ژیان ئه‌رك و مافه .
4_برِواو متمانه‌ى به خۆى هه‌بێ ، كه‌له دوا رِۆژا نه‌كه‌وێته ژێر كایگه‌رى كه‌سانى تر.وه خاوه‌ن بریار بى َ بۆ ژیانى داهاتوو
5_خاوه‌ن ویژدان و له خوا ترس بێ تا نه‌توانێ سته‌م بكا له‌كاتى توره‌یدا و ئارام بگرێ.و هه‌میشه لێ بورده بێ.به‌رامبه‌ر كه‌م و كوریه‌كان.
6_رِێزى هه‌موو كه‌س بگرێ و له خۆشى وناخۆشیهكان به‌شدار بێ و قه‌ناعه‌تى هه‌بێ به بوون و نه‌بوون .هاوسه‌نگى دروست بكا له ژیاناو مام ناوه‌ند بیت.
7_برِوادرى راسته‌قینه بێ ، نه‌ك به‌شێكى شه‌رعى قبول بى َ و ئه‌وى تر‌ى به لاوه نێ، وه ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێى خۆش بێ بۆ به‌رامبه‌ریش به هه‌مان شیوه.
سهررِاى ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ى له چارهنوسا دیارى كرابێ هه‌ر ده‌بێ بێته دى و وه ئه‌وه‌ى خوا بیكا ئه‌وه باشه و له به‌ر ژهوهنى ئێمه‌یه و زۆر جار شتێكمان لا باشه به‌لام زه‌ره‌رمه‌ن ئه‌بین وه‌زۆر جاریش شتمان لا ناخۆش بوه و خێرى پێوه بوه
كه‌واته ژیان خۆشى و ناخۆشى ئاوێزانه و ئه‌وه‌ى ئهمانهوى مه‌رج نیه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندى تیا بێت وه شه‌رتیش گونجانه و وه‌ك وتراوه(حیاه/ صراع من اجل البقاء) كه‌واته ژیان بریتیه له ململانێ له پێناو مانه‌وه‌و تاقى كردنه‌وه‌و هه‌ول دان بۆ كاتێكى دیارى كرا‌و نه‌ك بۆ هه‌تا هه‌تا ..به هیواى ژیانیكى پرِ خۆشى بۆ هه‌موو هاوسه‌رداران و وه ئه‌وانه‌ى كه ئهیانهوى بچنه ناوى ..

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet babateky jwana sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه