.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









له‌سه‌ر ناردنی sms بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی فینله‌ندا له‌کارلابرا !؟
پارتی کانسیلاین کۆسمۆس ی فنله‌ندی، ڕایگه‌یاند، که "Ilkka Kanerva" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تا ئێستای فنله‌ندا، له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رکراوه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که "Alexander Stub" جێگای بگرێته‌وه. هۆکاری ده‌کردنی وه‌زیری ناوبراویش بۆ ئه‌و 200 کورته‌نامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ڕێگای مۆبایلی کاره‌که‌یه‌وه بۆ "Johanna Tukiainen"ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ ناردوێتی.
شایه‌نی گوتنه
له‌ساڵی 1988دا "Ilkka Kanerva" له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا وتی: "ئاره‌زوو ده‌که‌م سنووری خۆم تاقیبکه‌مه‌وه، هێشتا زۆرێك له سنووره‌کانی شێتیم تاقی نه‌کردۆته‌وه."
ناوبراو پاش 20 ساڵ له‌دوای ئه‌م لێدوانه بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی - به‌ڵام له‌ئاکامی دواهه‌مین تاقیکردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی شێتی‌دا شکستی هێنا.
"Ilkka Kanerva"ی ته‌مه‌ن 60 ساڵ "Elina Kiikko" هاوسه‌رێتی و ئه‌و ژنه‌ش 22 ساڵ له‌خۆی گه‌نجتره.
به‌لام له‌کانونی دووه‌می ڕابردوودا له‌کاتی گه‌شتێکی ئاسمانی‌دا دڵی ده‌چێته سه‌ر "Johanna Tukiainen"ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ و ئه‌وینداری ده‌بێت. پاش گۆڕینه‌وه‌ی ژماره‌ی مۆبایل، وه‌زیر 200 کورته‌نامه له‌ڕێگای مۆبایلی کارکردنییه‌وه بۆ خاتووی ناوبراو ده‌نێرێت. خاتووی ناوبراویش پیشه دانس و له‌ش ده‌رخستنه و به‌یه‌كێك له ناوبانگه‌کانی فنله‌ندا داده‌نرێت.
یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژنامه‌ی "Helsingin Sanomat"ی فنله‌ندی به‌ناوبانگ ویستی بزانێت، "Ilkka Kanerva" چه‌ند کاتی بۆ نووسینی کورته‌نامه‌کان پێویست بووه. له‌ئاکامی لێکدانه‌وه‌کاندا ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو گه‌یشته ئه‌وه‌ی، که "Ilkka Kanerva" بۆ نووسین و ناردنی کورته‌نامه‌کان 12 کاژمێری پێویستبووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه :
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا "Johanna Tukiainen" کورته‌نامه‌کانی به ڕۆژنامه‌ی "Hymy" (=زه‌رده‌خه‌نه) فرۆشت.
"وه‌زیری تاوانبار بۆ یه‌که‌مین جار نییه له‌به‌ر ناردنی کورته‌نامه‌ی دڵداری دووچاری کێشه ده‌بێته‌وه: له‌ساڵی 2005دا پێویست بوو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵات‌دا بۆچوونی فه‌ڕمی خۆی له‌سه‌ر ناردنی کورته‌نامه له‌ڕێگای مۆبایل کارکردنه‌وه پێشکه‌ش به لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه بکات.
"Esko Tulosto" سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "Hymy" له‌لێدوانێکی بۆ "SPIEGEL ONLINE" وتی: "'Ilkka Kanerva' به ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی وتووه، که ئه‌و ته‌نها وه‌ڵامی کورته‌نامه‌کانی داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌کانیش له‌چوارچێوه‌ی کاره‌کانیدا بووه."
سه‌رنووسه‌ری ناوبراو ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌وان ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 کورته‌نامه‌ی تر بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی "'Ilkka Kanerv" بۆ "Johanna Tukiainen" ناردبوو، تا هه‌موو گرێکان به‌ته‌واوه‌تی بکرێنه‌وه. "بڵاوکردنه‌وه‌ی کورته‌نامه‌کان ناوه‌ڕۆکه‌کانیان مه‌به‌ست نیین، به‌ڵکو ڕاستهگۆیی 'Ilkka Kanerva' مه‌به‌سته"، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Esko Tulosto" ئاشکرایکرد.
له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووداوی ناردنی کورته‌نامه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆته جێگای گرنگی میدیاکانی وڵاتی فنله‌ندا و زۆربه‌ی مانشێته‌کان باس له‌داهاتوو ده‌که‌ن و پرسیار ئه‌وه ده‌که‌ن، چ چاره‌نووسێك چاوه‌ڕێی وه‌زیری ده‌روه ده‌کات.
نووسه‌ری به‌ناوبانگی فنله‌ندی "Anja Snellman" له‌لێداوانێکی بۆ "SPIEGEL ONLINE" ئاشکرای ده‌کات، که "Ilkka Kanerva" شێتی سێکس بووه، جابۆیه که‌سێکی وه‌ها ناکرێت ڕاسپارده‌ی شوێنێکی گرنگی پێبدرێت.
"Ilkka Kanerva" که‌سێكی زۆر خۆشه‌ویستی پارته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانیش زۆریان خۆشده‌وێت - گوێگرتن بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌یه‌كێك له هۆکاره‌کان داده‌نرێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
کووڕی سلیمانی دەستت خۆش بێ ئازیزم
خوازیارم کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



swpas bo tosh namo gyan dastakant xoshbet bo aw payama jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه