.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئۆسكار مان
--------------
به‌یته‌كان ڕاده‌یه‌كی زۆر زاراوه(ئیدیۆم) و ده‌ربڕینی تایبه‌تییان تێدایه كه داب و نه‌ریت ده‌گرنه‌وه. له وه‌رگێڕانه‌وه دا ده‌بێ بۆ ئه‌و دهڕبڕینانه به‌رامبه‌رێكی پڕ به پێست ببیندرێنه‌وه هه‌تا ئه‌و مانایه‌ی وشه‌كان له ڕابردوو دا هه‌یانبووه، وێڕای مه‌به‌سته‌كان، به باشی بگوێزرێنه‌وه. ئه‌وه‌ش زۆر جاران به زه‌حمه‌ت ده‌گونجا. دیاره گیروگرفتی وا له كاتی وه‌رگێڕانه‌وه‌ی هه‌ر زمانێكی بێگانه دا دێته گۆڕێ. ئه‌و گیروگرفتانه‌ش، له شوێنێكی وا دا، زۆر جاران به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ده‌مێننه‌وه، چونكه نه سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆنی ئه‌ده‌بیی له گۆڕێ دایه و نه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له سه‌ر قۆناغه‌كانی زمان له‌به‌ر ده‌سته. ته‌نانه‌ت ئاشنایه‌تیمان ده‌گه‌ڵ كولتوری ئه‌و گه‌له‌ش كه پێوه‌ی خه‌ریكین، له كاتی وا دا، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و چه‌شنه پرسیارانه‌مان یاریده‌مان نادا.
زۆر جار كه بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی ده‌ربڕینێک پرسیارم له خه‌ڵک كردووه له وه‌ڵامدا پێیانگوتووم "ئه‌وه زمانی ژنانه". به پێی لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆم ده‌ركه‌وتووه كه به تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه موسوڵمانن، ژنان پارێزه‌ری داب و نه‌ریتی كۆنی گه‌لن، چونكه زۆر كه‌متر له پیاوان ده‌كه‌ونه ژێر ته‌ئسیری ده‌ره‌وه.
ئه‌من پێموایه ئه‌و شێوه ده‌ربڕینانه‌ی خه‌ڵک تێكسته‌كان زۆر به‌نرختر ده‌كه‌ن، چونكه به باشی بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه بیری خه‌ڵک چۆن له پێكهاتنی زماندا ده‌ور ده‌گێڕێ. هه‌رچه‌ند به پێوانه‌ی ئێمه زۆر جاران شێوازی گێڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک نیازمان دابین ناكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێندێک شوێنی تێكسته‌كان ده‌گه‌ڵ شوێنی دیكه‌ی هاوچه‌شن پێكبگرین له باری ماناوه هێندێک گیروگرفتمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌من چونكه ئه‌وه‌م بۆ گرینگ بوو كه به‌رهه‌مه كۆكراوه‌كان، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، زوو بكه‌ونه به‌ر ده‌ستان ناچار بووم به‌و شیكردنه‌وانه ڕازی بم كه كورده‌كان ده‌سبه‌جێ له‌وێ بۆیان ده‌رده‌بڕیم. دیاره له‌به‌ر نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ر هه‌میشه شیكردنه‌وه و وهرگێڕدراوهكانم به وردی هه‌ڵسه‌نگاندوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش جاری وا بووه له ناچارییان وه‌رگێڕانێكی وام هه‌ڵبژاردووه كه بۆخۆشم زۆرم پڕ به پێستی نه‌بووه. زۆر جاران كه مانای شوێنێكی ناڕوونم ده بهیتهكاند له خه‌ڵک ده‌پرسی له وه‌ڵامدا پێیانده‌گوتم "ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یتبێژه پێیگوتووی بێ مانایه". جاری واش بووه به‌ختم هێناویه‌تی و توانیومه ئه‌وه‌ی ناڕوون بووه ڕوونی بكه‌مه‌وه. به‌ڵام دیسان زۆر جێ به ناڕوونی ده‌مانه‌وه و له بێ دهرهتانییان ناچار ده‌بووم، به نابه‌دڵیش بووبێ، شیكردنه‌وه‌ی بهیتبێژهكه قه‌بووڵ بكه‌م. بهشكهم له داهاتوو دا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ناوچه دا ده‌ریبخا كه بهیتبێژهكه باشی بۆچووه. ده‌مه‌وێ باسی ئه‌وه‌ش بكه‌م كه ناسینه‌وه‌ی گیانله‌به‌ران، به تایبه‌ت ناسینی ئه‌و باڵندانه‌ی نێویان ده به‌یته‌كاندا هاتووه، زۆر زه‌حمه‌ت بوو. زۆر جاران خه‌ڵكه‌كه بۆخۆیان نه‌یانده‌زانی و ده‌یانگوت "گیانله‌به‌ری وامان قه‌ت نه‌دیوه". كه هه‌وڵیشیان ده‌دا هه‌ر به قسه تێمگه‌یه‌نن چۆنه، سهرنهدهكهوتن. گیاوگۆڵهكان باشتر دهدیترانهوه. ئه‌وه‌ش كاتێک ده‌گونجا كه خه‌ڵکت بردبا ده‌ره‌وه و داوات لێكردبان ئه‌و گیاوگۆڵانهی نێویان هاتووه و نازانین چۆنن بۆمان ببیننه‌وه و نیشانمان بده‌ن.
سه‌رچاوه: Die Mundart der Mukri-kurden (زاراوه‌ی كورده موكرییهكان، به‌شی دووهه‌م، وه‌رگێڕدراوه‌ی ئاڵمانیی تێكسته‌كان، به پێشه‌كییه‌كه‌وه له‌سه‌ر نێوه‌رۆک و شێوه‌ی به‌یته فۆلكلۆرییه‌كانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات.)، ئۆسكار مان، بێرلین 1909، لاپه‌ڕه XXIII و XXIV - ئه‌وه‌ی وه‌رمگێڕاوه‌ته‌وه به‌شێكه له پێشه‌كیی ئه‌و كتێبه. سه‌ردێڕی ئه‌و به‌شه بۆخۆم دامناوه. - هێدی-


له‌سه‌ر هێڵ نییه