❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نۆرنبێرگ دارێك به‌ناوی كورده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-07 16:16:41

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

نۆرنبێرگ دارێك به‌ناوی كورده‌وه‌

٭له‌سه‌نته‌ری پلێره‌ر له‌ ڕێ وڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌ به‌شداری به‌رپرسانی پارێزگاكه‌و شاره‌وانی و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان دارێك بۆ مافی مرۆڤ به‌ناوی داری كورده‌وه‌ ده‌چێندرێ.
٭ بڕگه‌ی ٣ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ به‌كوردی لای داره‌كه‌وه‌ نوسراوه(هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی خۆی هه‌یه‌)
٭ ئه‌م داره‌ی كورد ته‌مه‌نی ده‌چێته‌ هه‌زار ساڵ
٭ شه‌تڵی ئه‌م داره‌ ته‌مه‌نی ٢٥٠ مليۆن ساڵه‌
٭ له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵ دا ٣٠ مه‌تر هه‌ڵده‌چێت و سه‌رمای نابێ و نه‌خۆشیش ناكه‌وێت
به‌ ده‌ستپێشخه‌ری شاره‌وانی شاری نۆرنبێرگی دووه‌م شاری گه‌وره‌هه‌رێمی باڤاریای ئه‌ڵمانیا و به‌ هه‌وڵ و كۆششی كه‌سایه‌تی مرۆڤ دۆستی ئه‌وشاره‌ Dr.Lienhard Barz و Bediye كه‌ خانمێكی كورده‌و فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی نۆرنبێرگه‌ دوای پرس و بیروڕا و ره‌زامه‌ندی كوردانی نۆرنبێرگ دارێك بۆ مافی مرۆڤ به‌ناوی میلله‌تی كورده‌وه‌ له‌ دووه‌م سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌دا ده‌چێندرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تێكڕای حزب و لایه‌نه‌ كوردستانی و كۆمه‌ڵه‌ كلتوریه‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌ناویاندا PUKmedia به هاوكاری شاره‌وانی نۆرنبێرگ له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیان ئه‌نجامداو كات و شوێنی چاندنی داره‌كه‌ بڕیاری لێوه دراو رێنماییه‌كانی شاره‌وانی نۆرنبیرگ ره‌چاوكراكه‌ خۆی له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینیه‌وه‌:
٭ده‌بێت یه‌كێك له‌ به‌نده‌كان ( ئارتیكه‌ڵ) ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ هه‌ڵبژێرێ و لایه‌وه‌ بنوسرێت.
٭ئه‌و داره‌ ده‌بێت ( ته‌ئمین) بكرێت.
ئه‌م داره‌ چیه‌؟
٭ئه‌م داره‌ ناوی ( دارێك بۆ مافی مرۆڤه‌) سه‌رچاوه‌ی ئه‌م داره‌ له‌ وڵاتی(چین) وه هاتووه‌و شه‌تڵه‌كه‌ی ‌به‌چینی ناوی ( Ginkgo) یه‌ و‌ كۆنترین و پیرترین شه‌تڵی داره‌ له‌ مێژووداو ته‌مه‌نی ٢٥٠ مليۆن ساڵه‌ وه‌ك له‌ راگه‌یاندنی شاره‌وانی شاری نۆرنبێرگدا هاتووه، ئه‌م داره‌ له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ١٤ مه‌تر به‌ده‌وری خۆیدا لق و چل وپۆپ و گه‌ڵا ده‌رده‌كا، به‌رزیه‌كه‌ی تا ٣٠ مه‌تر هه‌ڵده‌چێت و ره‌گه‌زه‌كه‌شی نێرینه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌م ره‌گه‌زه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌ بچێندرێ چونكه‌ ره‌گه‌زی مێیه‌كه‌ی له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێكدا به‌رهه‌مێكی پرتقاڵی ده‌رده‌دات كه‌ بۆنێكی ناخۆش و پیسی هه‌یه‌، ئه‌م داره‌ سه‌رمای نابێ و نه‌خۆشیش ناكه‌وێت، ته‌مه‌نی تا ١٠٠٠ ساڵ ده‌ڕوات، دوای كاره‌ساتی هێرۆشیماكه‌ ناكازاكی تیا وێران بوو ئه‌م شه‌تڵه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌تڵی تره‌وه‌ وه‌ك دارێك بۆ ژیانه‌وه‌ له‌وخاكه‌ سوتماك كراوه‌دا روواو ئیدی ئه‌م داره‌ بووه‌داری مافی مرۆڤ.
شاره‌وانی شاری نۆرنبێرگ كه‌ به‌شاری ئاشتی ناسراوه‌و له‌سه‌رده‌می نازیه‌تا تاڵاوی وێرانی و كوشتن و بڕینی بینیوه ، یه‌كه‌مین دار كه‌ بڕگه‌ی ٢٥ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی به‌ زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی له‌سه‌ر نوسراوه‌ به‌ناوی شاری نۆرنبێرگه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٧ دا چاندویانه، ‌ بۆ رێزلێنان له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ له‌شاره‌كه‌دا ده‌ژین تا ئێستا ١٧ داری به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی جیهانه‌وه‌ ناو ناوه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌مافه‌كانیان پێشێلكراوه، ئه‌م داره‌ش‌ رۆژی ٣/٥/٢٠٠٨ له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا به‌ به‌شداری كوردانی نۆرنبێرگ و ده‌وروبه‌ری به‌ناوی كورده‌وه‌ ناوده‌نرێت.
ئه‌م داره‌ له رۆژی ٣٠ ی ئه‌پریله‌‌وه‌ له لایه‌ن شاره‌وانی نۆرنبێرگه‌وه‌ ئاماده‌ باشی بۆ كراوه‌و ئاماده‌ كراوه، له‌ نزیكی داره‌كه‌وه‌ به‌زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی لاتینی و سۆرانی بڕگه‌ی ٣ ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ نوسراوه و له‌ژێریشیا ناوی‌ رێكخراوه‌ كوردیه‌كانی نۆرنبێرگ نوسراوه و له‌سه‌ر به‌ردێك رێكخراوه، داری نه‌ته‌وه‌كان به‌سه‌ر باخچه‌و وشوێنه‌ گشتیه‌كانی ئه‌و شاره‌دا دابه‌شكراوه.
داره‌كه‌ی كورد له‌ دووه‌مین سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا له‌ ( پلێره‌ر) له‌مه‌یدانی وه‌ستانی شتراسه‌بانه‌كانی ٤ و ٥ دا شوێنی بۆ دیاریكراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ كوردی تیا ده‌بینرێ و دوڕیانی یه‌كگرتنه‌وه‌یانه‌، چاندنی ئه‌م داره‌ كه‌ له‌شه‌تڵ ده‌رچووه‌و به‌رزی ٤ بۆ٥ مه‌تر ده‌بێت، واته‌ به‌شه‌تڵی نایڕوێنن به‌ڵكو به‌ساوایی ده‌یچێنن له‌ رووی مادیه‌وه‌ نزیكه‌ی ٨ بۆ ١٠ هه‌زار یۆرۆ له‌سه‌ر شاره‌وانی ئه‌م شاره‌ كه‌وتووه‌ له‌ناویاندا هه‌قی ته‌ئمینی داره‌كه‌ی تیایه‌، نزیكه‌ی ١٧٠٠ یۆرۆش به‌ر حزب و رێكخراوه‌ كوردیه‌كان كه‌وتووه.
ئه‌م داره‌ خزمه‌تی زۆری ناوێ و شاره‌وانی ئاوی ده‌دات، ئه‌وه‌ی كه‌شاره‌وانی داوای ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ هه‌مووان ئاگاداری ئه‌م داره‌ بن.
شایانی باسه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٣/ ئایار سه‌عات ٥ ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ به‌شداری نوێنه‌ری شاره‌وانی نۆرنبێرگ و یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و رێكخراوی كۆمكارو رێكخراوی میدیا ڤۆلكس هاوس و یانه‌ی كوردی نۆرنبێرگ و رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد له‌ نۆرنبێرگ و كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ به‌ ئاڵای كوردستان و جل و به‌رگی رازاوه‌ی كوردی، وتارو ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی مه‌راسیمی ناونانی ئه‌و داره‌ به‌ڕێوه بچێت.
پێویسته‌ بشوترێت كه‌ تێكڕای حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان به‌ یه‌ك وتاری یه‌ك گرتووه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و دوور له‌گیانی حزبایه‌تی ته‌سك به‌شداری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌كه‌ن.
مایه‌ی پێزانینی كوردانی نۆرنبێرگه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی شاره‌وانی نۆرنبێرگ نیه‌و پێشتر له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م شاره‌دا كه‌ هه‌موو بڕگه‌كانی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤیان له‌سه‌ر پایه‌- دینگه‌ی به‌رز به‌رز داناوه‌و له‌سه‌ر هه‌ر پایه‌یه‌ك بڕگه‌یه‌كی مافی مرۆڤ به‌ زمانی ئه‌ڵمانی و میلله‌تیكی تر نوسراوه‌و له‌سه‌ری هه‌ڵكه‌ندراوه‌، یه‌كێك له‌ پایه‌كانی بۆ زمانی كوردی ته‌رخانكردووه‌ كه‌به‌ شێوه‌ی كرمانجی به‌ نووسینی لاتینی لێی نووسراوه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net