❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موبایل و کاریگه‌ری تاوانکاری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-11 11:23:37

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

موبایل و کاریگه‌ری تاوانکاری

مافپه‌روه‌ر: نیزام فه‌یسه‌ڵ
سه‌ره‌تا
جیهانگیری به‌رده‌وام به‌رِیَگاوه‌یه‌ بۆ ئه‌و كونج و كه‌له‌به‌رانه‌ی دنیا كه‌هیَشتا پیَی نه‌گه‌یشتووه‌، كۆمه‌ڵیَك ده‌ستكه‌وت و ته‌كنۆلۆژیا له‌گه‌ڵ خۆی دیَنیَ و كۆمه‌ڵیَك به‌های مرۆڤایه‌تی و دابونه‌ریتی گه‌لان ده‌گۆرِیَ. سه‌ره‌رِای خۆپیشاندان و به‌رهه‌ڵستی هه‌ندیَك له‌میلله‌تان، جیهانگیری ریَگاكه‌ی ته‌خته‌ بۆ هه‌رماڵیَك له‌هه‌ر كیشوه‌ریَك بیَت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی جیهانگیری هه‌ڵگری به‌هاو چه‌مكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵیَك پیَداویستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنۆلۆژی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ناكریَ مرۆڤایه‌تی ده‌ستبه‌رداری بیَ. له‌سایه‌ى جیهانگیریدا مۆبایل داهیَنانیَكی ناوازه‌و شۆرِشیَكی ته‌كنۆلۆژی بیَویَنه‌بوو له‌بواری خزمه‌تگوزاریدا. هه‌ركه‌سیَك به‌مۆبایل له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی یان له‌ده‌ره‌وه‌و له‌رِیَگاو سه‌یران ده‌توانیَت په‌یوه‌ندی بكات به‌هه‌ركه‌سیَك له‌سه‌رانسه‌ری جیهانداو ئه‌م ئامیَره‌ بووه‌ كه‌ناڵیَكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی له‌كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌كان و ریَگا دوورو سه‌خته‌كانی نزیككرده‌وه‌و ژیانی مرۆڤایه‌تی گۆرِی به‌خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كانی، له‌هه‌مانكاتدا چه‌ندین كیَشه‌و سه‌رئیَشه‌ی به‌دوای خۆیدا هیَنا. هه‌ر داهیَنانیَكی مرۆڤ به‌ده‌رنییه‌ له‌لایه‌نی خراپه‌كاری، مۆبایلیش زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌هۆشیارییه‌كی به‌رزه‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكیَكی به‌رپرسه‌وه‌ به‌كارنه‌هیَندریَت.
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆیه‌كه‌مجار مۆبایل له‌عیراق و له‌شاری سلیَمانی كه‌وته‌كار. له‌وماوه‌یه‌دا له‌بۆشاییه‌كی قانونی و نه‌بوونی هۆشیاری و ئه‌زموونی به‌كارهیَنانی تۆرِی مۆبایل، ده‌كریَ كیَشه‌كانی مۆبایل بۆ هاووڵاتیان له‌دووخاڵدا كورت بكه‌ینه‌وه‌؛
-1 به‌كارهیَنانی مۆبایل له‌شویَنه‌ گشتییه‌كانی وه‌كو نه‌خۆشخانه‌و فرِۆكه‌خانه‌و خویَندنگاو زانكۆو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان چ بۆ قسه‌كردن چ بۆ ویَنه‌و ده‌نگ تۆماركردن و نه‌زانینی ئه‌ته‌كیَتی به‌كارهیَنان و هه‌راسانكردنی خه‌ڵك بۆته‌ كیَشه‌ بۆ حكومه‌ت و هاووڵاتیان.
-2 ئه‌مرِۆ مۆبایل بۆته‌ دیَوه‌زمه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خیَزانه‌كان، ویَنه‌گرتنی ژنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ویَنه‌و گرته‌ی جنسی وه‌كو پاڵنه‌ریَك بۆ تاوانی داویَنپیسی و له‌شفرۆشی له‌رِیَگه‌ی مۆبایله‌وه‌یه‌. ئه‌م ئامیَره‌ وه‌كو هۆكاریَك به‌كاردیَت له‌تاوانه‌كانی كوشتن، دزین، رفاندن، ریَگری، هه‌رِه‌شه‌، جنیَووبوختان، ته‌قینه‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م تاوانه‌ ئاسایی و تیرۆریستییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و تاوانانه‌ی له‌یه‌ك كه‌س زیاتر تیایدا به‌شداره‌. مۆبایل چ بۆ قسه‌كردن، چ بۆ ویَنه‌گرتنی فۆتۆو ڤیدیۆ به‌شیَوه‌یه‌كی ئاسان چ وه‌كو ده‌نگ تۆماركردن و پاشان ناردن و ده‌ستاوده‌ستكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی، ئه‌مانه‌ هه‌مووی تاوانی نویَ و تاوانباری نویَ و كیَشه‌ی نویَی ئه‌وتۆی دروستكردووه‌ كه‌پیَشترو به‌ر له‌حه‌وت ساڵ پیَشبینی نه‌كراوه‌.
مۆبایل و یاسا
مشتومرِیَكی زۆر هه‌یه‌ له‌نیَوان یاساكانی جیهان له‌سه‌رئه‌وه‌ی: ئایا چاودیَری بخریَته‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و مۆبایلی هاووڵاتیان یان نا؟ چۆن هاوسه‌نگی نیَوان ئازادی مرۆڤ له‌لایه‌ك و ئاشكراكردنی تاوانباران و تیرۆریستان له‌لایه‌كی دیكه‌ رابگیریَ؟ یه‌كیَك كاتیَك به‌مۆبایل و ته‌له‌فۆن له‌په‌یوه‌ندیدایه‌، له‌وپه‌رِی ئازادیدایه‌. یاساكان ئه‌م ئازادییه‌ به‌ئازادییه‌كی گرنگی هه‌رتاكیَك ده‌زانن و به‌چاویَكی پیرۆز تیَیده‌رِوانن، چونكه‌ مرۆڤ له‌وكاته‌دا به‌ئاره‌زووی خۆی قسه‌ده‌كات و له‌حاڵه‌تیَكی ئه‌میندایه‌و وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ له‌دووره‌ ئاوه‌دانی و چۆڵه‌وانی بیَت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر چاودیَری بخریَته‌سه‌ری و گویَی لیَرِابگیریَ، ئه‌وا به‌ پیَشیَلكردنی گرنگترین ئازادی هه‌راسانی ده‌كه‌یت و ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بزانیَت له‌كاتی قسه‌كردندا گویَی لیَرِاگیراوه‌و بیَگومان به‌و ئازادییه‌ قسه‌ناكات و له‌وكاته‌ش مۆبایل وه‌كو ئامیَریَكی پیَشكه‌وتوو ئه‌و نرخه‌ی نامیَنیَت. دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرزمی نیَوده‌وڵه‌تی توانی ترس بخاته‌ هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌تی دوای یازده‌ی سیَپته‌مبه‌ر، كۆنگریَسی ئه‌مریكی دوای گفتوگۆیه‌كی چرِ ئه‌و یاسایه‌یان ده‌ركرد كه‌به‌پیَی ئه‌وه‌ چاودیَری ده‌خریَته‌ سه‌ر ته‌له‌فۆن و مۆبایلی تۆمه‌تباران و تیرۆریستان.
حه‌وت ساڵه‌ له‌كوردستان پرسیار ئه‌وه‌یه‌: چۆن مۆبایل له‌ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان به‌كاردیَت؟ حكومه‌ت چ ریَنماییه‌كی هه‌یه‌؟ له‌چ ته‌مه‌نیَك كه‌متر نابیَت مۆبایل به‌كاربیَت؟ تاوانباری تۆرِه‌كانی مۆبایل چۆن سزاده‌دریَن و به‌پیَی چ یاسایه‌ك؟ ئایا ریَگه‌پیَدراوه‌ چاودیَری بخریَته‌سه‌ر هیَڵه‌كانی هاووڵاتیان؟ كۆمپانیاكانی مۆبایل تاچ راده‌یه‌ك هاوكاری دادگایان كردووه‌؟ ئه‌گه‌ر چاودیَری بخریَته‌سه‌ر هیَڵی مۆبایلی هاووڵاتیان، به‌برِیاری دادگایه‌ یان به‌ویست و ئاره‌زووی كۆمپانیاكه‌یه‌؟ ئایا له‌به‌رنه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌تمه‌ند جیاوازی نییه‌ له‌نیَوان كۆمپانیاكانی مۆبایل له‌هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان؟ سه‌روه‌ری یاسا له‌ژیَر هه‌ژموونی بازرگانه‌كانی دوای راپه‌رِین چۆن پیاده‌ده‌كریَ؟ ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك سكاڵای دژی ژماره‌یه‌ك هه‌بیَت، ئه‌و ریَگایه‌ی كۆمپانیاكه‌ ده‌یگریَته‌به‌ر تاچه‌ندیَك یاساییه‌؟ په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه‌له‌به‌ر بیَمتمانه‌ییان دووسیَ سیمكارتیان له‌باخه‌ڵدایه‌، پرِۆژه‌ یاساكه‌یان به‌كویَ گه‌یشت؟ نه‌بوونی وه‌ڵامیَك بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ له‌بۆشاییه‌كی یاساییدا جۆریَك له‌سه‌رگه‌ردانی هیَناوه‌ته‌كایه‌وه‌.
مۆبایل و هه‌رزه‌كار
به‌كارهیَنانی به‌ربڵاوی مۆبایل له‌لایه‌ن منداڵ و هه‌رزه‌كارو گه‌نجانه‌وه‌، چ ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغه‌كانی خویَندندان، چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دان گرفتیان بۆ خیَزان و خویَندنگاو دادگاكان دروستكردووه‌. نه‌وجه‌وان هه‌یه‌ له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی یان ناوه‌ندی به‌سه‌دان گرته‌ی جنسی له‌مۆبایله‌كه‌یدا خه‌زنكراوه‌و رۆژانه‌ له‌پۆله‌كانی خویَندندا، له‌كوچه‌و كۆڵانان به‌تاك و كۆ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ سه‌رقاڵی سه‌یركردنی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ن. له‌كاتیَكدا پزیشكه‌كان وه‌كو هۆشیارییه‌كی جنسی ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌نابیَت مرۆڤ له‌خوار ته‌مه‌نی شازده‌ساڵییه‌وه‌ هیچ گرته‌یه‌ك یان ویَنه‌یه‌كی جنسی ببینیَت. رۆژانه‌ ئه‌و گرته‌ جنسییانه‌و به‌ده‌یان ویَنه‌ی دیكه‌ی ترسناكی سه‌ربرِین و كوشتن و له‌سیَداره‌دان له‌مۆبایله‌كانه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ست ده‌كریَت و گه‌رِه‌ك به‌گه‌رِه‌ك و له‌بازارِی شاره‌كاندا بڵاوده‌بیَته‌وه‌و ده‌بیَته‌ پاڵنه‌ریَكی به‌هیَزی تاوانكاری و دروستكردنی كۆمه‌ڵیَكی پرِ له‌كه‌سایه‌تی لاوازی بیَسۆزی هه‌وه‌سباز.
هه‌رزه‌كار كه‌له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌ن و پیَگه‌یشتنی كۆئه‌ندامی زاوزیَدایه‌، كاتیَك ویَنه‌ی ڤیدیۆیی جنسبازی یاخود دیمه‌نی سه‌ربرِین ده‌بینیَت و رۆژانه‌ش ئه‌مه‌ دووباره‌ ده‌بیَته‌وه‌، نه‌ك ته‌نیا به‌دریَژایی ته‌مه‌نی له‌بیرو هزری كاڵ نابیَته‌وه‌ به‌ڵكو ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی تیادروست ده‌بیَت له‌چاوی بكاته‌وه‌ واته‌ ده‌كه‌ویَته‌ خولیاو خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی چۆن بتوانیَت به‌شیَوه‌یه‌كی كرداره‌كی خۆی بكاته‌ ئه‌كته‌ریَكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییانه‌. چونكه‌ ویَنه‌ی جنسی بیَت یاخود دیمه‌نی توندوتیژبیَت ده‌بیَته‌ شتیَكی ئاسایی و به‌رِیَكردنی ته‌مه‌نیَك له‌سه‌یركردنی ویَنه‌و دیمه‌نیَك كه‌به‌پیَی نه‌ریتی هیچ میلله‌تیَك له‌گه‌ڵ ره‌وشتدا یه‌كناگریَته‌وه‌و ده‌بیَته‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجی كورد له‌داهاتوودا ئاستیَكی نزمی خویَندنی هه‌بیَت و ژینگه‌یه‌كی پرِله‌تاوانیش دروست بكات.
له‌هه‌ر سیستمیَكی دیموكراسی و له‌هه‌ر كۆمه‌ڵیَكی لیبرِالیزمدا ئازادی بیَسنوور نییه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئیَمه‌دا شیَویَندراوه‌. هه‌موو كه‌سیَك ئازاده‌و ئه‌و ئازادییه‌ش كه‌له‌دوای ئازادی عیراقه‌وه‌ هاتۆته‌كایه‌وه‌، به‌بیَ هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌بیَ جیَبه‌جیَكردنی یاساو هه‌روه‌ها له‌بیَ یاساییدا سه‌رگه‌ردانی و فه‌وزایه‌كی ریَكخراوی به‌رپاكردووه‌. ده‌بیَ چ چاوه‌رِوانییه‌ك له‌نه‌وه‌یه‌ك بكریَ كه‌به‌گرته‌ی ڤیدیۆیی جنسی و ویَنه‌ی سه‌ربرِین و دیمه‌نی به‌درِه‌وشتی په‌روه‌رده‌ بكریَ؟! گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا لاده‌رو تاوانباریَكیشی لیَ دروست نه‌بیَت، ئه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌خۆش و ده‌روون روخاووی لیَ دیَته‌مه‌یدان.
مۆبایل و ژن
كۆمه‌ڵی كورده‌واری وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵیَكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆمه‌ڵیَكی داخراوه‌. ژن تیایدا بیَبه‌شه‌و جیاده‌كریَته‌وه‌ له‌پیاده‌كردنی مافه‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌كان. فه‌رهه‌نگیَك ئه‌مه‌ی دروستكردووه‌ هه‌زاران ساڵی خایاندووه‌. له‌كۆمه‌ڵی ئیَمه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ژن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له‌خویَندنگاو زانكۆو شویَنی كارو ته‌نانه‌ت له‌سه‌یران و شویَنه‌گشتییه‌كان سنووربه‌نده‌. له‌ئه‌نجامی به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌ش ئه‌گه‌ر له‌خیَزانه‌كه‌یدا سزانه‌دریَ ئه‌وا له‌لایه‌ن ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ناوبانگی له‌كه‌دارده‌كریَ. مۆبایلیش كه‌ناڵیَكی نویَی په‌یوه‌ندییه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژنانیش هاوشانی پیاوان كه‌وتوونه‌ته‌ بازنه‌یه‌كی فراوانی تۆرِی په‌یوه‌ندی و تیَكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ مه‌ردومدا. له‌زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ژن تیایدا قوربانییه‌ مۆبایل وه‌كو هۆكاریَ به‌كاردیَ. ژن كوشتن یاخود ته‌ڵاقدان هه‌بووه‌ ته‌نیا به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌ك یان نامه‌یه‌كی مۆبایل بووه‌. سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و پیَگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ره‌گه‌زی میَ هه‌یه‌تی، كچانیش بینه‌ری گرته‌ی جنسی نیَو مۆبایله‌كانیانن. ئه‌وانیش خۆیان خزاندۆته‌ نیَو گه‌مه‌ی كات به‌سه‌ربردنیَك كه‌نزمی ره‌وشت و رۆشنبیری نه‌وه‌یه‌ك پیشانده‌دات و جگه‌له‌ دڵه‌رِاوكیَیه‌كی بیَهوده‌ هیچی دیكه‌ی لیَ شین نابیَت.
بۆ باوكان
باوكان و سه‌رۆكی خیَزانه‌كان ده‌توانن رۆڵیَكی كاریگه‌ر ببینن نه‌ك ته‌نیا له‌ئاراسته‌كردنی ریَرِه‌وی په‌روه‌رده‌ی رۆڵه‌كانیان به‌ڵكو له‌دابینكردنی ئاسایش و گه‌رِانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ره‌وشتبه‌رزی بۆ كۆمه‌ڵی كورده‌واری، ده‌كریَ جیَده‌ستی هه‌ركه‌سیَك دیاربیَت. پیَویسته‌ باش بیزانن كه‌به‌كارهیَنانی مۆبایل له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌ته‌كیَت و به‌رپرسیاری یاسایى و ئه‌خلاقی هه‌یه‌. یاریكردن و هه‌راسانكردنی خه‌ڵك له‌رِیَگه‌ی مۆبایله‌وه‌ تاوانه‌و دوورنییه‌ به‌كاره‌ساتیَك كۆتایی بیَت، به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌مرِۆ ره‌وشتی تاكی كورد له‌ژیَر هه‌رِه‌شه‌ی خراپ به‌كارهیَنانی مۆبایلدایه‌. خیَزانه‌كان و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌و زانكۆ به‌هاوكاری پرِۆسه‌یه‌كی گشتگیری راگه‌یاندن، ده‌كریَ ره‌وشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌رِیَگه‌ی ئامۆژگاری و ریفۆرمیَكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی باشترو ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ببه‌ن. ئه‌وكیَشانه‌ی ئیَستا له‌رِیَگه‌ی مۆبایله‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دا شایانی ئه‌وه‌یه‌ باوكان كاتی خۆیانی بۆ ته‌رخانبكه‌ن له‌پیَناوی گه‌رِانه‌وه‌ی به‌ها گرنگه‌كانی مرۆڤدۆستی و ریَزله‌یه‌كنان كه‌به‌رزترین ئاستی ره‌وشتبه‌رزییه‌. په‌یرِه‌ویكردنی ره‌وشتبه‌رزی ئه‌گه‌ر گه‌رِانه‌وه‌ش بیَت بۆ هه‌ندیَك دابونه‌ریتی باب و باپیران ئه‌وا كۆنه‌پاریَزی نییه‌، چونكه‌ ره‌وشتبه‌رزی و به‌هابه‌رزه‌كان له‌بیری پیَشكه‌وتوخوازانه‌ی ئینسان سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. ئه‌و باوكه‌ سه‌رماشوبرنجییانه‌ی میمۆری مۆبایله‌كانیان دوورله‌هه‌ست و ئاره‌زووی ئاوازی ره‌سه‌نی كوردی، لیَوانلیَوه‌ له‌سه‌مای كاولی عه‌ره‌بی و گرته‌ی جنسی، هیچ كاتیَكیان نییه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانیان.
له‌هه‌ردوو ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا بۆچوونیَك هه‌بوو له‌لایه‌ن سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، كه‌له‌جیاتی شۆرِشی چه‌كداری شۆرِشیَكی رۆشنبیری به‌رپابكریَ دژی رژیَمی عیراق. دوای تیَپه‌رِبوونی ئه‌وماوه‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ئیَستا كۆمه‌ڵی كورده‌واری پیَویستی به‌شۆرِشیَكی رۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوته‌ریب و گونجاوبیَت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرِانه‌ جیاجیایانه‌ی له‌كورده‌واری روویداوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیاردانه‌ی كه‌جیهانگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا هیَناویه‌تی. شۆرِشیَك بیَت خیَزان و خویَندنگاو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بگریَته‌وه‌، به‌شیَوه‌یه‌ك لایه‌نه‌ رۆحییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و بنه‌ماكانی ره‌وشتبه‌رزی بگه‌رِیَنیَته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و تاوانه‌ تازانه‌ كه‌مبكریَته‌وه‌. ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مرِۆ له‌كوردستاندا رووده‌داو له‌رِاپۆرته‌ نیَوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بڵاوده‌بیَته‌وه‌.
دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویَنه‌و گرته‌ی جنسی مۆبایل كه‌كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر وروژاندن و هاندانی له‌شكرِین و داویَنپیسی، هه‌رِه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵ و كورِگه‌ل و گه‌نجی هه‌ریَمه‌كه‌مان. سیستمی سیاسی چ به‌یاساو رِیَنمایی چ به‌باشتركردنی گوزه‌ران و كارئاسانی هاوسه‌رگیری بۆ گه‌نجان، ده‌كریَ به‌ره‌نگاری ببیَته‌وه‌.
په‌روه‌رده‌ به‌چه‌مكه‌ فراوانه‌كه‌ی گره‌نتییه‌كی گرنگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كۆنترِۆڵی دیارده‌كانی هه‌راسانكردنی خه‌ڵك به‌مۆبایل و له‌شكرِین و داویَنپیسی و بڵاوبوونه‌وه‌ی كورته‌ ڤیدیۆو ئه‌و ویَنه‌ نه‌شیاوو نامۆو ناشیرینانه‌ی گه‌نجان خویان پیَوه‌گرتووه‌. میلله‌تیش له‌پیَناوی گه‌رِانه‌وه‌ بۆ به‌هاپیرۆزه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی ره‌وشتبه‌رزی، ئه‌و وزه‌یه‌ی تیَدایه‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و دیارده‌و ده‌ركه‌وتانه‌ بكات.
* به‌رپرسی به‌شی رووناكبیری لقی هه‌ولیَری یه‌كیَتیی مافپه‌روه‌ران.

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net