.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











چه‌ند ژنێک بوونه‌ته قوربانی کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف
11/5/2008
ئامانج خه‌لیل له سلێمانی
سه‌لما كچێكی ته‌مه‌ن (23) ساڵه و ماوه‌ی دوو مانگه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه له سلێمانی داڵده دراوه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت.
كێشه‌كه‌ی سه‌لما ئه‌وكاته سه‌رهه‌ڵده‌دات كه له‌په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
سه‌لما، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی نییه، ئه‌وه‌نده متمانه‌ی به کوڕه‌که ده‌بێت که زۆر به کراوه‌یی قسه‌ی ڕۆمانسی له‌گه‌ڵ ده‌کات، ته‌نانه‌ت باسی سێکسیش، به‌ڵام کاتێ سه‌لما په‌شیمان ده‌بێته‌وه، كوڕه‌كه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك چه‌ند تراكێكی ده‌نگی كچه‌كه كه پێشتر تۆماری كردوه له مۆبایله‌كه‌یدا ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ست كه‌سوكاره‌كه‌ی.
سه‌لما ده‌ستی چه‌پی به‌هۆی شكاوییهكهیهوه له گه‌چ گیرابوو، سه‌رپۆشێكی ڕه‌شی دابوو به‌سه‌ریدا، ڕه‌نگێكی زه‌رد ده‌موچاوی گرتبوو، وتی: "قسه و نامه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی خۆی ته‌سلیم به براكه‌م كردبوو، به‌ڵام به كه‌سێكی نهێنی خۆی ناساندبوو، له‌وكاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی قسه‌كردنم بده‌ن كه‌وتنه لێدانم، چه‌ندجارێك به‌هۆی لێدانه‌وه بورامه‌وه".
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌لما ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دانی توند ده‌ركه‌وتووه، جارێكیش ده‌ستی شكێنراوه. سه‌لما توانیویه‌تی به‌یارمه‌تی خوشكێکی یه‌كێك له‌ڕێكخراوه‌كان ئاگادار بكات و ڕزگاری بكه‌ن. ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ره، بۆیه ناتوانێت له‌و ڕێكخراوه بچێته ده‌ره‌وه.
ژنان له هه‌رێمی كوردستان قوربانی یه‌كه‌من بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن. به‌ده‌یان ژن ڕووبه‌ڕووی كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، هه‌ڕه‌شه‌كردن بوهنهتهوه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه وێنه‌یان ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ ئه‌نستیتۆی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی دوان، پیاوان ته‌سویری ئه‌م كچانه ده‌كه‌ن و بڵاویدكهنهوه، هه‌ندێكیان وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه به‌كاری ده‌هێنن له‌دوای ئه‌وه‌ی كچه‌که په‌یوه‌ندییه‌که کۆتایی پێده‌هێنێت یان ڕازی نابێت شوی پێبكات، هه‌ندێكی تر له كوڕان وه‌ك كارێكی ئازایانه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ كچاندا ڕاده‌بوێرن.
به‌رپرسان له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كه به دیارده وه‌سفده‌كه‌ن و دیارده‌كه به ڕاده‌یه‌ك ڕووی له زیادی كردووه له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه پرۆژه یاسایه‌كی بۆ دابنرێت.
به‌پێی دوو ئامار كه له شاری سلێمانی و شاری هه‌ولێر ده‌ست ئه‌نستیوتی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی که‌وتووه، ته‌نها له‌ساڵی 2007 نزیكه‌ی (350) ئافره‌ت له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیش له‌وانه به‌ده‌ستی كه‌سوكاریان كوژراون. ئه‌مه به به‌راورد به ساڵی 2006 كه ته‌نها (170) كه‌س ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه. هه‌ڵسوڕاوانی بواری ژنان ژماره‌كه به زۆرتر ده‌زانن و ده‌ڵێن که ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كچان و ژنان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه ده‌كوژرێن یان ئازار ده‌درێن ئاشكرای ناكه‌ن.
دیارده‌كه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردوه به‌هۆی خزمه‌تگوزاری بلوتوس، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خێراتر و به‌به‌لاش وێنه ڤیدۆیی و ده‌نگه نامه ی كچان بڵاودهكرانهوهو ده‌كه‌وتنه ده‌ست كه‌سوكاریان.
زۆربه‌ی ئه‌و وێنه ڤیدۆیی و ده‌نگیانه‌ی كه بڵاوكرونه‌ته‌وه كچان لێی ئاگادار نین و به‌نهێنی تۆمار ده‌كرێن، دواتر له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه بلاودهكرێنهوه كچانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
باوه‌ڕوایه که یه‌كه‌م قوربانی خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بووبێت له ساڵی 2004دا، كه له‌شاری هه‌ولێر بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی كوڕێك"له‌ژێر ناوی خۆشه‌ویستیدا" سێكسی له‌گه‌ڵده‌كات و دواتر وێنه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
دوو ڕۆژ له‌دوای بلاوبونه‌وه‌ی وێنه ڤیدۆییه‌كه كچه‌كه له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژێت، دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سوكاری كوڕه‌كه‌ش كوڕه‌كه‌یان ده‌کوژن.
نه‌جیبه مه‌حمود، چالاك له‌بواری مافه‌كانی ژن له ڕێکخراوی په‌ره‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌سلێمانی، وتی، "له كوردستان ژنان و كچان لهباورۆخێكی مه‌ترسیداردا ده‌ژین چونكه ڕۆژانه به‌ناوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه هێرش ده‌کرێته‌سه‌ریان و كه‌سیش له‌سه‌ریان نایه‌ته جواب." هه‌روه‌ها وتی"ئه‌مه خه‌ته‌رترین دۆخه بۆژنان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه هه‌موو تاوانه‌كان له‌ژێر ناوی شه‌ره‌فدا ده‌كرێت، پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان به یاسا ڕێگری له‌و دیارده‌یه بكات."
حاڵی حازر له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین وێنه‌ی ڤیدۆیی ده‌یان ئافره‌ت و كچی كورد بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌رو دواتر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵاـ یه‌كێكه له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئیمزاكردوهو به‌شداره تێیدا وتی: كه یاساكه بۆ ڕووبهڕوبونهی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن خراپ به‌كار ده‌هێنن.
وتیشی"خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، زۆرجار ڕووداوی كوشتنی لێكه‌وتوه‌ته‌وه."
ئارێز عه‌بدوڵا درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی"ئه‌مانه‌وێت به‌پێی یاسا سنورێك بۆ ئه‌وكه‌سانه دابنرێت كه خراپ هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌كار ده‌هێنن." هه‌روه‌ها"به‌شێكی زۆر له قوربانیان ژنانن."
ڕه‌شنوسی یاساكه كه ئاماژه سه سزادانی یاسایی ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه وێنه‌و ده‌نگی كچان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و ئابڕوبه‌ر بڵاوده‌كه‌نه‌وه. یاساکه به‌پێی پله‌ی تاوانه‌که غه‌رامی 75 هه‌زار تا یهکمگیۆن دینار ده‌سه‌پێنێت، یان 6 مانگ زیندانی بۆ 15 ساڵ. بڕیاره به‌م نزیکانه په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساکه بکات.
سۆزان شیهاب ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان وتی"زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی وایكرد كه بیر لهیاسایهك بكرێته‌وه تاوه‌كو گیانی ژنان بپارێزێت."
سه‌میره مه‌حه‌مه‌د ـ توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارده‌كه‌ی به ترسناك وه‌سفكرد به‌وه‌ی كه ته‌شه‌نه‌ی زیاتری كردوه‌و كچانیش قوربانی یه‌كه‌من.
ئه‌و وتی"كۆمه‌لگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كییه، ئه‌وانه له كچ قوبڵ ناكات، بۆیه ده‌یكوژن تا خۆیان پاك بكه‌نه‌وه له زڕاندنی سومعه."
هه‌روه‌ها وتی"له‌ناو چینه نه‌خوێنده‌واره‌كاندا دیارده‌كه زیاتر، هه‌رچه‌نده چینه ڕۆشنبیره‌كانیش لهدیاردهكه بێبه‌ش نین."
زۆربه‌ی شه‌ڵته‌ره‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ژنان چه‌ندین كه‌یسیان لایه كه تایبه‌ته به‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لایه، به‌ڵام به‌هۆی به‌یانوی پاراستنی گیانی ئه‌و ژنانه ڕێگه بهڕۆژنامهنسان نادرێت چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌ناز حسین لهڕێكخراوی ئاسوده، كه ڕێكخراوێكی ناحكومییه‌و كارده‌كات بۆ مافه‌كانی ژنان و پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره، ترسی خۆی له زۆرتربوونی دیارده‌كه ده‌ربڕی، "ههوڵَ هه‌یه به‌لام نه‌توانراوه ڕێگری ته‌واوی لێبكرێت."
ئارێز عه‌بدوڵا وتی كه ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی باش هه‌بێت ئه‌وا دیارده‌كه كه‌مده‌بێته‌وه چونكه ئێستا یاسایه‌كی تایبه‌ت بهوكێشهیه نییه، "كاتێك خه‌ڵكی بزانن له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل سجن ده‌كرێن ئیتر ئه‌و كاره ناكه‌ن."
به‌ڵام هێشتا ژنان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که یاساکه توانی بنه‌برکردنی دیارده‌که‌ی نه‌بێت، له‌وانه سۆزان شیهاب که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتگیری پرۆژه‌که ئاکات وتی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کات.
توانا عه‌لی، له‌سه‌نته‌ری ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له‌سلێمانی، وتی که به ده‌رچوونی یاساکه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که کێشه‌کان که‌مببنه‌وه، "(خه‌ڵک) ده‌بێت به‌یاسا شته‌كانی پێجێبه‌جێ بكه‌یت نه‌ك بههۆشیاركردنهوهو قسه‌ی خۆش."
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh ameiz sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من ده‌ستت خۆش بێت ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ملازم حیده‌ر گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،گیانه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سستت خؤشبيت ئاميزكيان بؤبابه ته كانت


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزت دلدار جومانی ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م ......
له‌سه‌ر هێڵ نییه






supas bo babatakat sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڕێژین گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م .........
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastakant xoshbe ameiz gyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان ....
سەرکەوتو و سەر فرازبیت..........

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ژیکاف گیان و ده‌رونه‌ی گیان ده‌ستان خۆش بێت هاوڕێ ئازیزه‌کانم ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه