❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 10:03:36

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!


هه‌تاكو ئیمڕۆش زۆرێك له‌ پیاوان، كاتی‌ سكپڕبوونی‌ ژنه‌هاوسه‌ره‌كه‌یان، زۆر به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن ڕه‌گه‌زی‌ منداڵه‌كه‌یان چییه‌، ته‌نانه‌ت له‌ كاتی له‌دایكبوویشیدا نیشانه‌ی ترس، شڵه‌ژان‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ به‌ ڕووخساریانه‌وه‌ دیارده‌بێت، به‌و پێیه‌ی‌ كوڕ خه‌ون‌و مایه‌ی‌ شانازییه‌‌و كچیش دێوزمه‌‌و مایه‌ی‌ شارمكردنه‌.
"مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان" ده‌ربڕی ژنه‌هاوسه‌رێكه‌ كه‌ خاوه‌نی چوار كچه‌‌و كوڕی‌ نه‌بووه‌، كه‌ مێرده‌كه‌ی هه‌میشه‌ شه‌ڕی پێ‌ ده‌فرۆشێت‌و سوكایه‌تی پێده‌كات، چونكه‌ كوڕی نابێت.
ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر جاری‌ داهاتوو كوڕی‌ نه‌بێت ژنی به‌سه‌ر ده‌هێنێت‌و ده‌ستبه‌رداری ئه‌میش نابێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ژنه‌هاوسه‌ر تاوانێكی‌ كردبێت‌و دیاریبوونی‌ ڕه‌گه‌زی‌ منداڵ‌ به‌ده‌ست ئه‌و بێت. سه‌ره‌نجام فشاری ده‌روونی بۆ ژنه‌ هاوسه‌رو كچه‌كان خوڵقاوه‌‌و ژینگه‌یه‌كی نائارام و ناجێگیر له‌خێزانه‌كه‌دا دروستبووه‌. حه‌زكردن به‌ له‌دایكبوونی‌ كوڕ زیاتر له‌ كچ هۆكاری زۆره‌، له‌وانه‌: ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری كه‌ پێیوایه‌ كوڕ ناوی‌ باوك‌و به‌رده‌وامیی‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌پارێزێت، كولتورو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌، په‌روه‌رده‌ی ناو خێزان، قسه‌وباسی خه‌ڵك، دانانی كور وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێزو داهات، كچیش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ترس، عه‌یبه‌ و ئابڕووچوون .
بوونی هه‌ریه‌ك له‌و هۆكارانه‌ پاساونییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پیاو له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی‌ منداڵ‌ كێشه‌ بخاته‌وه‌، چونكه‌ ژنه‌هاوسه‌ر به‌رپرس نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌زی‌ منداڵ‌‌و كۆمه‌ڵێك هۆكاری‌ فه‌سله‌جی‌، ده‌روونناسی‌، ژینگه‌یی‌‌و شێوازی‌ ژیان ڕۆڵی‌ تێدا ده‌بینن.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی‌ زانستییه‌وه‌ تێیبڕوانین، ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڕووی‌ كرۆمۆسۆماته‌وه‌ دیاریی‌ ڕه‌گه‌زی‌ منداڵ‌ ده‌كات مێرده‌ نه‌ك ژنه‌هاوسه‌ر. كه‌واته‌ بۆ ده‌بێت ژن سزای‌ شتێك بدات كه‌ ده‌ستی‌ تیایدا نییه‌.
کنێر عبدلله‌
ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-12 10:36:34

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

ده‌ستت خۆش هاوڕێ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-12 10:42:38

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

سوپاس بۆ تۆش هاوڕی گیان ده‌ستت خۆش بیت،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-12 10:42:59

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

ده‌ست خۆش ئامیز گیان  بۆ بابه‌ته‌ به‌ سوده‌که‌ت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-12 10:59:34

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: مێرده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت دایكی كچان!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێ  گیان ده‌ستت خۆش بێت ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net