.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










وه‌ره لهگهڵــما بۆ ڕۆمــا- [شاری حه‌وت گرده‌که]
شـــــاری ڕۆمـــــا و ئهفســــانهی قفــڵهکــان
******************************به‌شی یه‌که‌م *****
ئه‌گه‌ر تاقهتــت هه‌یه ،بیخــوێنهره وه، ئهفســـــانهیهکی زۆر خۆشـه
به‌شی دووهــهم و سێـهــهمی بــه تایــبه‌ت .
زۆر ئه‌فســـانه‌ی ڕۆمــانی هه‌یه ده‌رباره‌ی دروستبــوونی شــــاری ڕۆمــــــا .
ئه‌و شــاره جوانه له سه‌ره‌تا له سه‌ر چه‌ند گردێـــک درووست بووه ، بۆیه شــاری حه‌وت گرده‌که‌ی پـێ ئه‌ڵێـن،دیارترین له‌و گـردانهی گردی [ کابیتۆل و ئهڤهنتین و بالاتیــن]ه .
[ ڕووباری تایبر ] یش هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ گهیشـــتنی ڕۆمــــا به دهریایــی تیرانی. 
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر بــــڵاوه، دهگێـــڕنهوه :
که خـــوای ڕۆمــــا [ مــارس ] بـــه خـــــوای شه‌ڕه‌کان له لایه‌ن دێــرینــهکانی ڕۆمــــان ناســــراوه ، له کچــی پاشـــای بالــونجـــا دووانه‌یه‌ک [ جمکێک ] ی ده‌بێت، کــه هه‌ردووکیان کـــــــوڕ ده‌بـــن به ناوی: ڕیــــمۆس وو ڕۆمـــیلــوس .
که ئه‌م خـــوێنڕێژه هـــــهردووکیان فڕێده‌داته نـــــاو ڕووبـــــاری تیبـــر.
به هۆی شــــهپۆلهکانی ئاوه‌وه نــــــاخنکێـــن وو دهکــــهوونه کهنــــار ی ڕووباره‌که .
له دواییـــدا گـــــورگێک بهخێـــویان ده‌کــا ، هه‌تا شــــــوانێک به ناوی [ فاوســـتۆلوس] دهیاندۆزێـــتهوه وو په‌روه‌رده‌یان ده‌کـــــات ، له‌و شوێنه‌ی که ڕۆمــــای لێدروستبووه .
دوای گــــهورهبـــــوونی ڕۆملوس و ڕیموس :
ڕۆملوس له سه‌ر گردی بالاتین که به سه‌ر گردی کوێرینالیـــس ده‌ڕوانێت، [ ئاودانێـــک ] دروســــت ده‌کــــات .
هـــهروهها ڕیموس یش ویســـتی ئـــــاوااییێک له سه‌ر گـــــردی ئهڤهنتین دروست بکـــات
،به‌ڵام ســــهرکوتوو نهبــــوو ، ئــــــه‌مه‌ش بۆ 753 ســـاڵ پێش ئێـــستا ئهگــــهڕێــتهوه .
لـــه ســاتێکی توڕهبوونـــدا، ڕۆملوس بـراکه‌ی دهکـــــوژێت ، و ده‌بێته یه‌که‌م پاشـای شـاری ڕۆمـــــــا....شاری ڕۆمــا له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پێــش زاییـــن دروســـت بـــووه وو یهکێـــکه له جوانترین و کۆنترین پایتهختهکانـــــی ئـــهورووپــا.
بــا ههڵــیگرین بۆ به‌شـی دووهه‌م و سێهه‌م ، لـــهگهڵمــا به
ـ باسی ڕۆمـــای ئێـــستا و ئه‌فسانه‌ی قفڵ و پرد و نافووره‌که و دڵـه ئهفسووناویــیهکان ـ
چاوه‌ڕوان بــــه به زووتــــرین کـــات هــــــــاوڕێ ![]()

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasta kant xosh sar kawtw bit wa la galtain

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌شــی دووهه‌م
ڕۆمـــــای ئێـــستا
*************
له ساڵــی 1870 ڕۆمــــا بوو به پایته‌ختی ڕێکخــهری ئیتالیا .
ڕه‌نگـــه زانســــتیهکــانی له نێوان خۆپیشـــاندانی خوێندکاران ههڵبژێـــردراوه ، که پێـــش سه‌دان ساڵ له لایه‌ن فه‌یله‌سووف و شــــاعیر [ دانتێ ] ئه‌م ڕهنگانــــه وه‌کــــو هێــمایــــهک بۆ بــــاوهڕداری و چــاکه و هیـــوا هه‌ڵبژێردراون .
ئــه‌م شــــاره جــوانـــه له بهرئــــهوهی له ســــــه‌ره‌تا له سه‌ر چــــه‌ند گردێـــک دروست بووه ، بۆیه شـــاری حه‌وت گرده‌کانی پێدهڵێـــن .
ڕووباری تــــایبــر یش له لایه‌ک بۆیه گرنگه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ســــه‌ڵاتی به سه‌ر که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای ئیتالیاوه هه‌یه [ چونکه شــاره‌که که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی ووڵاتــهکه ].
لـــه‌به‌ر ئه‌مه وێســتگهیهکه بۆ به یهگگـــهیشــــــتنی بــاکــــوور و باشـــــوور ی ئیتـــالیــــا .
ڕۆمــــا شــــارێکی مێــــژووی و هونـــــهری یه .
بــه تهلارســــازی و نهخـــشهکێـــشان و پیـــلاندانان بهناوبانگـــــه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیـــنگهی جیـــۆلۆجــــی و ســـــروشـــــتی شــــــارستانیهتـــی ڕۆمـــــا .
ڕۆمـــا به [ ماری نوســــترم ] ناونراوه = به مانـــای (( دهریــایهیهکهمــــان )).
جـــوانی ڕۆمــــا هـــاوارێـــکه ههزارههـــــا عــاشـــقی به دیمه‌نه جوانــهکانی شــــهیداکردووه .
له‌گه‌ڵ بینیـــنی زۆر له دیمــهنه جـــوانهکانـــی ڕۆمـــا له سیـــنهما و ته‌له‌فزیۆن ، که زۆربــــــهیان ڕه‌ش وو سپیــن ، وای کـــــردووه که وشــــــهی ڕۆمـــا لـــه چــاو و گـــــوێ و هزرمــــان ڕهنگـــبداتهوه .
وه‌ک : کۆلۆســیو ، ڤاتیکــان ، فــــۆر ، رومـــاتۆ ، کهنیـــسهی قه‌دیس پترس ، نافوره‌ی تریفــی ، کۆمه‌ڵه‌ی خواکانی بارپینــون ، پهرستگــای ڤیــــنۆس .
نــافورهی تریفــی
************ دهکهوێـــته دڵـــی پایتهخـــت
جــوانی ئــه‌م نافوره‌یه له فلیمــی [ لادولتـشــــی ڤیـــسا ] به مانای (ژیـان جـــوانه) ده‌رکه‌وت.
ئه‌م فلیــمه لـــه دهرهێنــانی [ فــدریکـــۆ فیـــلبنی ] بـــوو ، کـــــه ئهســـتێرهی به نــــاوبانــگ [ ئهنیتـــا ئیــکبرنـــج ] لـــه نــــاوهڕاســــتی نــــافـــوورهکـــه وهســـــتابـــوو.
ئـه‌م نافوورهیـــه له ســــاڵـی 19ی پێـــش زاییــــنی دروســـتکراوه، له ســــهدهی پێنــــجهمــی پـاش زاییــــن ، له سه‌ر داخــــوازی پــاپــا [ نیکـــۆلۆ پێــنجهم ] نـوێکـــراوهتهوه، به گواستنه‌وه ی ئـــــــاوو و دروســـتکردنی کانی یێێک له تهنیـــشتی بــــــــۆ کـــــۆبوونهوهی ئــــــاو .
گۆڕهپانێــکی گه‌وره‌ی هــــه‌یه به به‌رد و پــــهیکهر ڕازاوهتـــهوه .
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م به یارمه‌تی هونهرمهنـــد [ نیکـــۆلۆ ســــــالفـی ] نــهخشکراوه.
هـه‌ر که‌سێـــک سهردانــی ڕۆمـــا بکـــات ،دیــدهنی تـــه‌واو نابێ هه‌تا سهردانـــــی ئـــــه‌م نافــــوورهیه نهکــــات .
بـــوه به نه‌ریت هـــــهزارههـــا که‌س سهردانـــی ئه‌م شــــــوێنه ده‌کــــات بۆ فــڕێدانی پارچــه پـــارهیهکی بۆ نــــاو نـافـــــوورهکه ، به مهرجێــک پشــــــتی له تاڤگـــهکه بێت و له سه‌ر شــــانیـــهوه پــــارچـــه پاره‌که فڕێ بـــداته ناو نافـــــوورهکه.
هـــه‌ر که‌سێــک ئه‌م کـــــاره بکـــات = دهڵێـــــن : -
((((( جــــــارێـــکی تــر ســــــهردانــی ڕۆمـــــــا ئـــــهکـــــاتـــــهوه )))))
ئـهفــــســـانهکه مانـــای تر لـــه خــــۆ دهگــــرێت ،کــــه تـاڤگهکه بـــه‌م که‌ش و هــهوایه ڕاهـــــاتــووه ، بـۆ مــهبهســــتی بهجێــهێــنانی بـــهخــت و هیـــواکــانه به تایبهتـــی هیــــوای عـاشــــقان .
ئێســـتا پــــردی [ پۆنتــی میلـــیڤۆ ] پێشـــبڕکێـــییهتی له‌گه‌ڵ ئـــه‌و تـــاڤگـــهیه .
حه‌ز ئه‌که‌ی چیرۆکــی ئه‌و پرده‌ش بـــزانیت ??
ئه‌زانم ، به دڵنیـــاییهوه دهڵێـــیت = بـهڵــێ
باشـــــه به ســـــه‌ر چـــاو
چیـــرۆکی پـرده‌که : پـردی [ پۆنتـی میلــیڤۆ ]
********************************
پـردی [ پۆنتـی میلــیڤۆ ] له ســـه‌ر رووبــاری ( تیـــبر )درووســــتکراوه.
ئه‌م ڕووبــــاره له درێـــژییـــدا سێـــههم ڕووبــاری وڵاتی ئیتالیایه.
دروستکـردنـی پردهکــه ئهگـــهڕێتـهوه بۆ ڕۆژگــاری شـــاهینــشای ڕۆمــا لــــه ســـاڵی 109 ی پێش زاییــنی، له ســــه‌ر ده‌ستــی دادوه‌ری ڕۆمـــــا [ مارکۆس ئهمیلــۆس سکارۆس ] .
ئه‌م پرده ڕۆڵێــکی مێـــژوویــــی و زیــــندووی هــــه‌یه بۆ بهیهکگــهیشـــتنی زۆر ڕێــگا لـه شـــــاره جــیـاوازهکانی ئیتــالیــا بۆ ڕۆمـــا .
هـهندێــــک جـــار به‌م پرده ئه‌ڵێـــن : (( پـۆنتـی مـولـــی ))
پۆنتـی میــلیڤۆ نـاوبانگــی مێـــژوویی له زۆر شــــهڕهکان به‌ده‌ست هێــــناوه.
یه‌کێـک له‌و شـــهڕه گرنگـــانه ، شـــــهڕی نێوان قهستهنتینــیهکانــه .
یه‌که‌م شــاهینـشـــای مهسیــحی [ وبیــن ماکســــینبـتۆس ] له ســـاڵی 312 ی زاییـــنی تـــــوانــی سهرکهوتنێــــکی بێـــــــــوێنه بـــــه ده‌ســــــت بهێـــنێت ،که بۆته خـــاڵی گۆڕڕان لـــــــــه مێـــژووی مهسیحــیهکانــــدا .
له سه‌ر ئه‌م پرده ده‌یــــان و ســـه‌دان کــــوژراو لاشــــهکانیـــان له سه‌ر لێـــوارهکان بهجێـــمـــابوو ، که بهشێـــک له پردهکـــهی تهقانـــدهوه کۆشــــشـــێک بــــوو بۆ وه‌ستانی سهربــازی فهرهنــسا له ڕۆمــــا له سه‌ده‌ی ناوهڕاســـتدا ، ههتــــــا سه‌ده‌ی نۆزدههــــهم .
له سـه‌ده‌ی بیـستهکان پــردی پـــونتی میلیفۆ کاری چـاککردنـهوهی به خۆوه بیـنی .
ئه‌گه‌ر تا دوێـــنێ پونتــی میلیــفۆ هێــمایهک بووبێ بۆ شــــکۆی ڕۆمـــا و سهربازهکــان ، لــــه پێـــناوی به‌رگری دروشـــمی شـــاهینــشاوه ، بــــــــه‌ڵام له‌م سهردهمــهدا نــرخهکهی بـــه تـــه‌واوی گـــۆراوه لـه شــــه‌ڕ وو مردن بۆتـــــــه شـــــوێنی ڕۆمیــۆ و جـولـــێت .
زۆر له عـاشقان و هـــهواداران به مهبهســـتی بهڵگــه بۆ پهیمـــانی خۆشـهویــستی و مـــانـــــهوهی بۆ هه‌تــا هـــهتایـــی سوێندی پـــهیمانی خــۆشـــهویـستی له سه‌ر ئه‌م پــرده بـــۆ یه‌کتر دهخـــۆن .
ئــهویـــش ئـــهزانــی چــــۆن ?? 
???????? ???????? ?????????
بــه کــڕیــنی قفڵـێک و نهخــــشکردنـی هه‌ر دوو پیتـی یه‌که‌می ناویان
یـــان
بــه نوســینی نـاویان به تهواوهتـــی و بهستــنهوهی به زنجیـــرهیهک
به ســـه‌ر ســـتونـی چــــراخــان ی سێــههم لـه بـــــاکوری پـــردهکــه.
پاش داخســتنی قفڵهکــه [ له سه‌ر خۆشـهویتی ] ، کلیلـهکهی له سه‌ر شــــانیــان کـه پشتیان له ڕووبــارهکه بێت ، فڕێ ی ئهدهنـــــه ناو ئاوی ڕووبــــارهکه .
ئـــه‌و نهریتـــه تا ئێســــتاش په‌یڕه‌و ده‌کــــرێت .
ئـــــه‌گـــــه‌ر
حه‌ز ئه‌که‌ی بزانیت باسـی ئه‌و ز‌نجیــر و قفــڵانهی که پیت و ناوی ههزارههـا ڕۆمیــۆ و جولێـتی له سه‌ر نووســراوه ـ یان حه‌ز بکه‌یت بزانیت ژمـاره‌ی ئه‌و کلیلـه هێمن انه‌ی ناو ده‌ریاکه چـــهندن !!!!
ئهمجــارهش ئه‌ڵێم چــاوه‌ڕێ بـــه هـــاوڕێ بۆ به‌شـــی سێهه‌م
ســـــــــــوپــــــــاس بــــــــۆ تــــــۆی خـــــــوێنهر و ئــــــــازیـــــزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasta kant xosh bet hawre bfarmw iemash lagaltain
له‌سه‌ر هێڵ نییه