❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیس بوونى هه‌وا خوێن مه‌یین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-14 17:58:09

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

پیس بوونى هه‌وا خوێن مه‌یین

پیس بوونى هه‌وا خوێن مه‌یین له‌ ناو ده‌ماره‌كان دروست ده‌كات

Kurdistan TV




KTV .. هه‌واى پیس به‌ تایبه‌ت دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌بێته‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن له‌به‌ر مه‌یینى خوێن له‌ ناو ده‌ماره‌كان. بڵاو بوونه‌وه‌ى جۆره‌ مادده‌كى بچووك له‌ ناو دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌بێته‌ هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نه‌خوشییه‌كانى دڵ.
به‌شى ته‌ندروستى زانكۆى هاروارد رایگه‌یاند كه‌ هه‌واى پیس كاریگه‌ره‌ بۆ مانه‌وه‌ى خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانى خوێن هێنه‌رى پێیه‌كان. دانیشتن و مانه‌وه‌ له‌ یه‌ك جێگا بۆ كاتێكى زۆر به‌ تایبه‌ت گه‌شتیارانى ڕێگاى دور یان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ سه‌ر كورسى داده‌نیشن بێ ئه‌وه‌ى بجولێنه‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ ئاماده‌ن بۆ توش بوون به‌ نه‌خوشی مانه‌وه‌ و مه‌یینى خوێن له‌ ناو ده‌ماره‌كانى خوێن هێنه‌رى پێیه‌كان ، كه‌ ده‌توانێت به‌ره‌و سییه‌كان بگوازرێته‌وه‌ و ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌ هاتووچوى خوێن له‌ ده‌ماره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌خوشى سییه‌كان .

لێكولێنه‌وه‌ى ته‌ندروستى ده‌ریخستووه‌ كه‌ ڕێژه‌ى توش بوون به‌ نه‌خوشى مه‌یینى خوێن له‌و شوێنانه‌ى كه‌ هه‌واى پیسه‌ ، زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ شوێنه‌كانى تر.

له‌ كوتاییدا دكتور بوڕلى هانت (Dr. Beverley Hunt) له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتى : ئاشكرابوونى ئه‌م زانیاریانه‌ ده‌رباره‌ى مادده‌ بچووكه‌كانى ناو دوكه‌ڵ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌خوشیه‌كانى دڵ و مه‌یینى خوێنى ناو ده‌ماره‌كان ، زۆر گرێنگه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌توانین به‌ ده‌ربڕێنى یاسایه‌ك پاك و خاوێنى هه‌واى ده‌وروبه‌رمان بپارێزین.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net