❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-15 19:59:43

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

هه‌وار كچێكی‌ ده‌رچووی‌ زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت «ئێستا ژیانم له‌ مه‌رگه‌ساتێكی‌ سه‌یر ده‌چێت». ئه‌م كچه‌، كاتێك كه‌ له‌پۆلی‌ شه‌شه‌م ده‌رچووه‌ بۆ زانكۆ كۆڵێك دڵخۆش بووه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌ ته‌واوی‌ كردووه‌، جگه‌ له‌ به‌دناوبوون‌و ناشرین بوونی‌ له‌به‌رچاوی‌ كه‌سوكار‌و هاوڕێكانی‌، هیچی‌ تری‌ له‌زانكۆ بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ڵێت «ژیانم له‌قوربانی‌ ناو رۆمانه‌ تراژیدییه‌كان ده‌چێت».

به‌قسه‌ی‌ خۆی‌، مه‌رگه‌ساتی‌ هه‌وار له‌وه‌كاته‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ حه‌زكردنی‌ به‌كرانه‌وه‌ كردوویه‌تییه‌ هاوڕێ‌و براده‌ری‌ كۆمه‌ڵێك كوڕو ده‌ڵێت «له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كچێكی‌ كراوه‌بووم، هه‌ر زوو كۆمه‌ڵێك براده‌ری‌ زۆرم بۆ خۆم دروستكرد، له‌ نێو ئه‌و براده‌رانه‌شدا چه‌ند كوڕێكیش هه‌بوون كه‌ ئه‌وان سه‌ره‌تا خۆیان زۆر باش نیشاندا، به‌ڵام دواتر منیان كرده‌ قوربانی‌ حه‌زه‌ پووچه‌كانیان». هه‌وار، له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كۆلێژدا بووه‌، كاتێك كه‌ چه‌ند كوڕێك داوای‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستییان لێكردووه‌‌و ئه‌میش ده‌ستی‌ ناوه‌ به‌روویاندا‌و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت «زۆرم لا سه‌یربوو، ئه‌وه‌ی‌ دووجار سڵاوم لێكردبێت، تێڕوانینی‌ به‌رامبه‌رم ده‌گۆڕا‌و وایده‌زانی‌ نێچیرێكی‌ ئاسانم». له‌نێو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ خۆیان له‌هه‌وار نزیك بكه‌نه‌وه‌، ئه‌م كچه‌ ته‌نها ستایشی‌ هه‌ڵوێستی‌ یه‌كێكیان ده‌كات‌و ده‌ڵێت «توانیم تێیبگه‌یه‌نم كه‌ من ناتوانم ئه‌وم خۆشبوێت‌و ئه‌ویش زۆر به‌ئاسایی‌ وه‌ریگرت». ئه‌م كچه‌ كه‌ ئێستا زۆر له‌مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌نێو زانكۆ په‌شیمانه‌، زوو زوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ده‌كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كچه‌ هاوڕێكانی‌ له‌نێو به‌شی‌ ناوخۆیی‌، هوشیارییان پێداوه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ روو نه‌داته‌ كوڕان، چونكه‌ «كوڕانی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی‌ به‌ لاڕێ‌ بردنی‌ كچانیان مه‌به‌سته‌، ئه‌وه‌نده‌ هاوڕێیه‌تیان لا مه‌به‌ست نییه‌». به‌ڵام هه‌وار، متمانه‌ی‌ به‌م پاساوه‌ نه‌كردووه‌‌و خۆی‌ وته‌نی‌، خۆشباوه‌ڕی‌‌و تێكه‌ڵیكردنی‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكدا، ره‌وتی‌ ژیانی‌ ئه‌وی‌ به‌ته‌واوی‌ تێكداوه‌.

هه‌وار كه‌ به‌نازه‌وه‌ قسه‌ی‌ ده‌كرد‌و ئاخ‌و جوانی‌ له‌سه‌ر روومه‌تی‌ ئاوێته‌ ببوون، خۆزگه‌ به‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ هه‌رگیز نه‌ڕۆشتایه‌ته‌ كۆلێژ‌و زانكۆ «چونكه‌ له‌وێدا قسه‌ی‌ وای بۆ هه‌ڵبه‌سترا، كه‌ به‌یه‌كجاری‌ له‌به‌رچاوی‌ كوڕو كچانی‌ زانكۆ‌و نزیكه‌كانی‌ بكه‌وێت». هه‌وار، جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كاتێك شه‌شه‌م كوڕ داوای‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ لێكردووه‌‌و ئه‌م ره‌تی‌ كردۆته‌وه‌ «هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردم ئه‌گه‌ر رازی نه‌بم، ئه‌وا تووشی‌ ده‌رده‌سه‌ری‌‌و باری‌ خراپم ده‌كات». به‌قسه‌ی‌ هه‌وار ئه‌م كوڕه‌ كه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌، چه‌ند جارێك به‌ ئوتومبیل گه‌یاندوویه‌تی‌ بۆ به‌شی‌ ناوخۆیی‌‌و له‌قۆناغی‌ سێیه‌میش كه‌ گه‌شتیان كردووه‌، زۆر پێكه‌وه‌ بوون‌و ده‌ڵێت «ئه‌م پیاوه‌تی‌‌و چاكه‌كردنانه‌ی‌ بۆ كردمه‌ مه‌رگه‌سات».

به‌قسه‌ی‌ هه‌وار، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رازینه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌دا په‌یوه‌ندی‌ سۆزداری‌ دروست بكات، چونكه‌ «له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ تردا په‌یمانی‌ زه‌واجیان به‌یه‌ك دابوو»، كوڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ «ده‌ستیكردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ ناشیرین‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی‌ گه‌وره‌». هه‌وار كه‌ له‌كاتی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆكه‌كه‌یدا، جار جار فرمێسك له‌پێڵووی‌ چاوه‌كانیدا قه‌تیس ده‌بوو، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ خوێندكاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ لای‌ خه‌ڵك وای‌ باسكردووه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی‌ ئه‌وی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ بردۆته‌وه‌ بۆ به‌شی‌ ناوخۆیی‌، له‌ ڕێدا لایانداوه‌ بۆ شوقه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت‌و ده‌ڵێت «هه‌موو قوتابیان‌و كه‌سوكاره‌كه‌م‌و ئه‌و كوڕه‌شی‌ خوازبێنی‌ كردبووم، منیان له‌به‌رچاو

كه‌وت». هه‌وار زۆری‌ له‌خۆی‌ كردو باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ خوێندكاره‌كه‌ی‌ هاوڕێی‌، تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌شی‌ بۆ دروستكردووه‌ «له‌گه‌شتێكدا من‌و ئه‌و وێنه‌ی‌ رووتمان پێكه‌وه‌ گرتووه‌‌و ڤیدیۆی‌ خراپمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌».

ئێستا هاوڕێ‌و خۆشه‌ویسته‌ «راسته‌قینه‌»كه‌ی‌ هه‌وار، لێی‌ تۆراوه‌‌و به‌قسه‌ی‌ هه‌وار «بڕیاری‌ داوه‌ ژنیش نه‌هێنێت، چونكه‌ له‌ كچ ترساوه‌‌و ئێستا پێیوایه‌ هه‌موو كچه‌كان پیسن». هه‌وار جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا پاكیزه‌یه‌‌و خراپه‌ی‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت، «تازه‌ سوودی‌ چییه‌‌و كه‌س بڕوام پێ ناكات»‌و نه‌ك هه‌ر خۆشه‌ویست‌و خوازبێنیكه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستدا، به‌ڵكه‌ ژیانیشی‌ تاڵ بووه‌‌و ناچار به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ رۆمان خۆی‌ سه‌رقاڵ ده‌كات‌و ده‌ڵێت «هه‌ست ده‌كه‌م قوربانی‌ هه‌ر رۆمانێك منم».

■ ئا: ئاوێنه‌، چۆمان

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-16 15:30:00

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039

Re: كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌ناریا گیان خوای گه‌وره‌ بمانپارێزێ له‌و به‌ڵا گه‌ورانه‌ی ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-16 16:38:38

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

dastt xosh sanarya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-17 22:49:05

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

dast  xosh  awa  chiya  am  shtana  naxoshana  aley   kurw  kchi  esta  duzhmnayaty  gawrayan  haya  lagal  yaka  wa  la mli  yakadan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-19 05:20:49

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-20 13:28:59

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: كچێكی‌زانكۆیه‌‌و ده‌ڵێت

dastt xoshbet barasty basarhateky naxosha balam nadabw regay bdaya way basar bet sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net