❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌دوای‌ شكستی‌ له‌خۆشه‌ویستی،‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 11:14:55

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

له‌دوای‌ شكستی‌ له‌خۆشه‌ویستی،‌

له‌دوای‌ شكستی‌ له‌خۆشه‌ویستی،‌ گه‌نجان په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌به‌ن

17/5/2008



     نووسینگه‌ی‌ گه‌رمیان: ده‌شتی‌ ئه‌نوه‌ر‌ و ئاواره ‌جاف
زۆرێك له‌ گه‌نجان پێیان وایه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شكست دێنن له‌خۆشه‌ویستی‌ په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ شتێكی‌ ئاساییه‌ داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند كاتێك به‌ ئاسوده‌ی‌ به‌سه‌ر به‌رن.
یاخود بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ له‌ ناخیاندا ده‌ربچێت بۆیه‌ په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌به‌ن، زۆرێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ناخدا ده‌ربچێت دواتر هێنده‌ی‌ تره‌ ناخیان بۆ ئه‌و كچه‌ ده‌كوڵێت.

شكستی‌ عه‌شق‌و مه‌شروب خواردن
ڕێبوار حسن گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك سالاَنه‌و دانیشتوی‌ ناحیه‌ی‌ ڕزگاریه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌ 2 جار داده‌نیشێت بۆ مه‌شروب خواردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕیه‌كانیدا، ئه‌و گه‌نجه‌ پێی‌ وایه‌ هۆكاری‌ خواردنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ خۆشی‌ ویستوه‌ شكستی‌ تێدا هێناوه‌و بۆیه‌ ناچار بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند ساتێك به‌ ئاسوده‌ی‌ بباته‌ سه‌ر په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌بات، ڕێبوار ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وای‌ له‌من كردبێت بخۆمه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ من خۆشم ویست چه‌ندجارێك داوای‌ ئه‌وه‌م لێكرد كه‌ ڕازی‌ بێت به‌لاَم هه‌ر سودی‌ نه‌بوو، بۆیه‌ زانیم هیچ شتێك سودی‌ نیه‌ له‌گه‌ڵیدا ناچار په‌نام برد بۆ خواردنه‌وه‌ تاوه‌كو چه‌ند ساتێك به‌ ئاسوده‌ی‌ ببه‌مه‌ سه‌ر"
مه‌ست بوون‌و گیریان بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌
هاوكار ئه‌حمه‌د ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆری‌ حه‌ز له‌ كچێك كرد‌و بۆی‌ نه‌بوو، ناچار ئێستا شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕیه‌كیدا پێكه‌وه‌ داده‌نیشن‌و خه‌ریكی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌شروبه‌، هاوكار ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی‌ من هه‌وڵم دا بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م هیچ سودی‌ نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ من خۆشمویست ئاماده‌ی‌ هه‌موو شتێك بووم بۆی‌ به‌لاَم هیچ سودی‌ نه‌بوو له‌گه‌ڵیدا" ئه‌و گه‌نجه‌ هۆكاری‌ خواردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هیچ كات نه‌یده‌توانی‌ ئه‌و كچه‌ له‌ناخی‌ ده‌ربكات، بۆیه‌ كاتێك ده‌یخوارده‌وه‌ خۆی‌ مه‌ست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ له‌ یادیدا ده‌ربچێت، كه‌چی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ له‌ ناخیدا ده‌رنه‌ده‌چوو، هاوكار ده‌ڵێت" براده‌ره‌كانم بۆ یان ده‌گێڕامه‌وه‌ جاری‌ وا هه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆمم مه‌ست كردووه‌ له‌و كاته‌دا بۆی‌ گیراوم، چونكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ خۆشه‌ویستی‌ ئه‌وم له‌ناخدایه‌‌و ناتوانم ده‌ستی‌ لێهه‌ڵگرم"

كاتی‌ خوارده‌نه‌وه‌‌و چه‌ن ساتێك ئارامی‌
سیروان بكر، گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و سێ ساڵه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ له‌گه‌ڵ كچێكدا پێكه‌وه‌ بوون، به‌لاَم قه‌ده‌ر وای‌ هانی‌ ئه‌و كچه‌ سو بكاته‌ كوڕێك‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ پێكه‌وه‌ بوون به‌جێ بێڵێت، سیروان ده‌ڵێت" نه‌هامه‌تیه‌كه‌ی‌ من له‌وه‌دا بوو كه‌ بۆ ساتێك بێ یه‌كتری‌ هه‌ڵمان نه‌ده‌كرد كه‌چی‌ له‌ پڕێكدا هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێدام كه‌ ماره‌ ده‌بڕێت" ئه‌و گه‌نجه‌ ڕۆژانه‌ بۆخۆی‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ بێده‌نگی‌ به‌سه‌ر ده‌بات، به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ جارێكی‌ تر عه‌شقی‌ ئه‌و كچه‌ ناخی‌ داگیر ده‌كاته‌وه‌، سیروان ده‌ڵێت" چه‌ند كاتژمێرێك له‌ بێده‌نگی‌و به‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌سه‌ری‌ ده‌به‌م، به‌لاَم عه‌شقی‌ ئه‌و كچه‌ به‌جۆرێك له‌ ناخمدایه‌ هه‌ر چه‌نده‌ بخۆمه‌وه‌ هێشتا هه‌ر له‌ ناخمدا ده‌رناچێت"

كچان بڕوایان به‌ خۆشه‌ویستی‌ نیه‌
زۆرێك له‌ كچان پێیان وایه‌ كوڕان بۆ مه‌رامی‌ خۆیان خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ كوڕان هه‌ركاتێك كچێكی‌ شیاوتریان ده‌ست بكه‌وێت یان كچێكی‌ جوانتریان ده‌ست بكه‌وێـ ئه‌وا خۆشه‌ویسی‌ یه‌كه‌میان له‌بیر ده‌كه‌ن‌و كچێكی‌ تر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، خۆشه‌ویستیش به‌لای‌ سروه‌ عه‌بدولته‌یفه‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌لاَم به‌مه‌رجێك كوڕان بۆ مه‌رامی‌ حۆیان ئه‌و حۆشه‌ویستیه‌ به‌كار نه‌هێنن، سروه‌ ده‌ڵێت" زۆرێك له‌كوڕان بۆ مه‌رامی‌ خۆیان خۆشه‌ویستی‌ به‌كاردێنن نه‌ك تێگه‌یشتن‌و هاوسه‌رێتی‌" سروه‌ ئێیستا له‌ قۆناغی‌ پێنجه‌می‌ ئامادییه‌ له‌یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ شاری‌ كه‌لاردا ده‌خوێنێت، سروه‌ ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆرێك له‌كوڕان به‌ كچان ڕاده‌بوێرن‌و به‌ناوی‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ كلاَو ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كچان‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ ترداخۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌ن وای‌ لێهاتووه‌ كه‌ كچان ته‌واو بیر له‌ شتێك نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ناوی‌ خۆشویستی‌ بێت"
ئه‌مه‌ل حسێن ته‌مه‌ن بیست ساڵ، پێی‌ وایه‌ كوران تاوه‌كو ئێستا له‌خۆشه‌ویستی‌ تێنه‌گه‌یشتوون‌و نازانن مانای‌ خۆشه‌ویستی‌ چیه‌، ئه‌مه‌ل ده‌ڵێت" كوڕان خۆشه‌ویستی‌ وه‌ك شتێكی‌ ئاسایی‌ به‌كاردێنن بۆیه‌زۆرێ: له‌ كچان بڕوایان به‌وه‌نیه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌نجا ئه‌گه‌ریشپه‌نا بۆمه‌شوب خواردنه‌وه‌ببه‌ن ئه‌وا خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه‌"

ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net