❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 13:33:33

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

  شه‌دادییه‌کان کورد بوون و میرایه‌تییه‌که‌یان هه‌ر به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ بووه‌. میرایه‌تی شه‌دادی له‌ نێوان ساڵانی (951-1199) ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر به‌شێک له‌ "ئه‌رمینیا" و "حه‌ڕان"دا هه‌بووه‌. ئه‌م میرایه‌تییه‌ ناوی دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی هه‌ڵگرتووه‌ که‌ ناوی "محمدی کوڕی شه‌داد" بووه‌. ئه‌م میرایه‌تییه‌ سه‌ره‌تا له‌ شاری "دڤین" سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و دواییتر توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌ر شاره‌کانی "باردا" و "کانجا"ی ئازربایجاندا په‌یدا بکات.

شه‌داییه‌کان هاوکاریی سه‌لجوقییه‌کانیان کردووه‌ و ، له‌ نێوان ساڵانی (1047-1057) به‌رامبه‌ر به‌ ئیمپراتۆریه‌تی "بێزه‌نتی" شه‌ڕیان کردووه‌. له‌ سه‌رده‌می به‌هێزییدا میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی نێوان هه‌ردوو ڕوباری "کورا" و "ئاراس"یان کردووه‌.

له‌ ساڵی (1044)دا "قوسته‌نتینی شه‌شه‌م"ی ئیمپراتۆری بیزه‌نته‌ ، که‌ له‌ نێوان ساڵانی (1000-1055)دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر "جاگیکی دووه‌م"ی پاشای ئه‌رمینیا. پێش ئه‌و هێرشه‌ قوسته‌نتین نامه‌یه‌ک بۆ "علی له‌شکری"ی میری شه‌دادییه‌کان ده‌نوسێ و تیایدا داوای لێده‌کات که‌ بچێته‌ پاڵ له‌شکره‌که‌ی و دژ به‌ ئه‌رمینیا بجه‌نگێ. علی له‌شکریش به‌ گوێی قوسته‌نتینی کردووه‌ و بڕیاری دا که‌ هاوکاری کردنی داوه‌ ، به‌ڵام مه‌رجێکی هه‌بووه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ هه‌ر خاکێکی ئه‌رمینیا گرت ده‌بێ بخرێته‌ سه‌ر میرایه‌تییه‌که‌ی. قوسته‌نتین ئه‌و مه‌رجه‌ی قبوڵ کردووه‌ و ، دوای تێکشکانی پاشای ئه‌رمینیا هه‌ندێک له‌ خاکی ئه‌رمینیا ده‌لکێنرێ به‌ میرایه‌تی شه‌دادییه‌کانه‌وه‌.

کۆتا میری شه‌دادییه‌کان ناوی "فه‌زڵی کوڕی فه‌زڵ" بووه‌ و ، کۆتایی میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان به‌وه‌ هاتووه‌ که‌ سه‌لجوقییه‌کان خستویاننه‌ته‌ بن ڕکێفی خۆیانه‌وه‌.

سه‌لجوقییه‌کان

سه‌لجوقییه‌کان تورک بوون و ، سه‌رده‌مێک له‌ ئه‌فغانستان و ئێران و ئه‌نه‌دۆڵ و عێراق و سوریا و نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی دا فه‌رمانڕه‌وا بوون. سه‌رده‌می حوکمیان ده‌که‌وێته‌ ساڵانی (1038-1194)ه‌وه‌ و ، پایته‌خته‌که‌یان شاری "مه‌رۆ" بووه‌ و دواییتر گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ شاری "ئه‌سفه‌هان".

سه‌لجوقییه‌کان له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک خێله‌که‌یاندا که‌ ناوی "سه‌لجوق" بووه‌ له‌ ساڵی (960)دا موسوڵمان بوون. کوڕه‌زاکانی سه‌لجوق که‌ ناویان "توغرۆڵ" و "جه‌غری" بووه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیان کردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌. توغرۆڵ له‌ نێوان ساڵانی (1038-1063) فه‌رمانڕه‌وایی کردووه‌ و ، جه‌غری له‌ نێوان ساڵانی (1038-1060) فه‌رمانڕه‌وا بووه‌.

سه‌لجوقییه‌کان دوای سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر "بووه‌یهی"یه‌کاندا له‌ ساڵی (1055)دا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر عێراقدا و ، تۆغرۆڵ به‌گ له‌ ڕۆژی (25/12/1055)دا شاری به‌غدادی گرتووه‌. دوای هاتنه‌ ناو عێراقه‌وه‌ عه‌باسییه‌کان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان به‌سه‌ر عێراقدا نه‌ما که‌ هه‌یانبوو جگه‌ له‌ هه‌ندێک داب و نه‌ریتی فه‌رمانڕه‌وایی ، به‌ تایبه‌تی که‌ تۆغرۆڵ به‌گ خۆی به‌ ناوی ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌وه‌ کرده‌ فه‌رمانڕه‌وای عێراق.

سه‌لجوقییه‌کان له‌ ساڵی (1064)دا ئه‌رمینیایان گرتووه‌ و ، له‌ ساڵی (1070)دا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر حیجاز و مه‌که‌ و مه‌دینه‌دا په‌یدا کرد و ، ساڵی دواییتر به‌سه‌ر بیزه‌نته‌دا سه‌رکه‌وتوون.

له‌ ساڵی (1092)دا قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ست له‌ ناو سه‌لجوقییه‌کاندا دروست بوو و ، ده‌وڵه‌ته‌که‌یان بووه‌ به‌ چه‌ندین پارچه‌وه‌ ، به‌ڵام "مه‌حمود" ناوێکیان له‌ ساڵانی (1105-1118) ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کردونه‌ته‌وه‌ به‌یه‌ک و تا ساڵی (1194) بڕیان کردوه‌.

 
 
           


          la     Azmoon    wargirawa

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-20 19:18:16

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

dast xosh hawrey barezm darwanae  bo babata jwanw razawakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-22 18:35:41

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

دونیایەک ڕێزوخۆشەویستیم بۆتۆی زێدەئازیز دەستە کانت خۆش كاکە پەیوەند گیان بۆ پەیامە کانت....
   
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-24 11:04:10

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-24 17:55:08

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: میرایه‌تی شه‌دادییه‌کان

dast  xosh hawrem    bopayamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net