.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سوهه‌یله حه‌مه ڕه‌شید
هه‌ر له منداڵیه‌وه ئاره‌زووم بوو ببمه پزیشكێكی باش‌و خزمه‌تی ده‌وروبه‌رو هه‌موو خه‌ڵكی بكه‌م، هه‌میشه هه‌وڵم داوه لاسایی پزیشكه‌كان بكه‌مه‌وه، هه‌رشتێكی بێكارهم ده‌ستده‌كه‌وت كهلو په‌لی نه‌شته‌رگه‌ریم لێ ساز ده‌كرد، خۆشترین یاری لای من (دكتۆر‌و نه‌خۆش)و پێدانی دهرمانو چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بوو. ئه‌م ئاره‌زووه له‌گه‌ڵمدا گه‌وره بوو، له دڵمدا ڕه‌گی داكوتا، به شێوه‌یه‌ك جگه له‌وه بیرم له شتی دی نه‌كرده‌وه، قۆناغی سه‌ره‌تاییم به نمره‌ی به‌رز ته‌واو كرد، له قۆناغی ناوه‌ندییدا (مه‌سعود)موته‌نه‌بیم ناسی له‌و ڕۆژانه‌دا باوكان دینارێكیان به ڕۆژانه نه‌ده‌دا به منداڵه‌كانیان، حاڵی ئێمه له مه‌سعود باشتر بوو، ڕه‌وشتی جوانی مه‌سعودو وردبینی من بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ببمه هاوڕێ ڕۆژێك له گۆڕه‌پانی قوتابخانه پرسیارم لێ‌كرد"مه‌سعود ئه‌م هه‌موو پاره‌یه له كوێ دێنی؟" به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی "باوه‌ڕكه منیش له خێزانێكی ئاسایی‌دا ده‌ژیم، به‌ڵام من نامه‌وێ به‌و شێوه‌یه بمێنمه‌وه، به‌و بۆنه‌وه پاش ته‌واو بوونی وانه‌كانم له قوتابخانه ده‌چم بۆ بازاڕ‌و تا دره‌نگانێك له‌وێ ئیش ده‌كه‌م".
ڕاستی ده‌كرد، باوه‌ڕم به قسه‌كانی كرد ئه‌و ده‌یوت كه شاگردی یه‌كێك له بازرگانهكانو به‌رده‌وام ئیش ده‌كات، مه‌سعود هیوایه‌تی ئه‌وه بوو ببێته سه‌رمایه‌دار هه‌میشه وا باسی ئاره‌زووه‌كه‌ی ده‌كرد كه به‌ردی ده‌كرد به ئاو پێم خۆش بوو منیش بتوانم كارێك بكه‌م.
په‌یوه‌ندی به‌تینی من‌و مه‌سعود، ئێمه‌ی وه‌ك یه‌ك ڕوح لێكردبوو له دوو جه‌سته‌ی جیاوازدا، كه‌م كه‌م مه‌سعود یارمه‌تی دهدامو ده‌ستی دهگرتمو منیش توانیم له بازاڕدا سه‌رگه‌رمی ئیش بم له پاش ده‌وام، تا دره‌نگانێك كارم ده‌كرد، له بیرمه یه‌كه‌م كارێك كه وه‌رمگرت هه‌رچه‌ند خه‌رجم ده‌كرد ته‌واو نه‌ده‌بوو، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئیدی ده‌ستم بۆ گیرفانی خۆم ده‌برد.
له ناو خێزانه‌كه‌مدا (نێرگس)ی خوشكم زۆر خه‌می منی بوو هه‌میشه پێی ده‌وتم "كه له‌یادت بچێت كه چ ئاره‌زوویه‌كت هه‌بووه، له‌بیرت نه‌چێت كه هه‌زاران نه‌خۆش چاوه‌ڕێن تا تۆ چاره‌سه‌ریان بكه‌یت" به‌ڵام من سه‌ركه‌وتنم له كار‌و سه‌ربه‌خۆبوونم له ڕووی مادییه‌وه كه من زۆر لێی بێبه‌ش بووم منی مه‌ست كردبوو، پێم ده‌وت "مه‌ترسه خوشكه باشه‌كه‌م، بیرم نه‌چووه كه ده‌بێت ببم به چی؟" به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه به‌هۆی ماندوو بوونم له بازاڕدا توانام نه‌مابوو وه‌ك ڕابردوو به چالاكی‌و شه‌وقه‌وه له وانه‌كانمدا ئاماده‌و به‌شداربم، لهوانهكانمادا دواكهوتمو نمره‌كانم له دابه‌زیندا بوون. قۆناغی ئاماده‌ییم به نمره‌یه‌كی مامناوه‌ندییه‌وه ته‌واو كرد له كاتێكدا كه له كاری بازرگانیدا زۆر شاره‌زاو لێهاتوو بووبووم، له‌و چه‌ند ساڵه‌دا پاره‌یه‌كی زۆرم پاشه‌كه‌وت كردبوو، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ مه‌سعوددا دوكانێكی بچوكمان به‌كرێگرت تا فه‌رشی كۆنی تیا بفرۆشین، له خۆشی‌دا زه‌وی نهیدهگرتم به خۆیه‌وه، هێشتا ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه بیست ساڵ به‌ڵام له ڕووی مادییه‌وه زۆر له سه‌ره‌وه بووم، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی بهكالۆریم له‌بیر بچێته‌وه، هه‌ركاتێك نێرگس له‌باره‌ی قوتابخانه‌وه باسی له‌گه‌ڵدا ده‌كردم ده‌موت "خوشكه‌كه‌م كات زۆره... كات زۆره". به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانه‌بوو، هه‌میشه كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاره‌زوویه‌ك زۆر نیه، دوكانێكم كڕی پڕم كرد له فه‌رشی تازه‌و گران به‌ها، ناوبانگم ده‌ركرد هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌وه له‌گه‌ڵ كچی یه‌كێك له بازرگانه‌كان ژیانی هاوسه‌ریم پێكه‌وه‌نا. به ته‌واوی سه‌رگه‌رم بوم چونكه جۆره‌ها كاری بازرگانیم ده‌كرد، له‌بری خانوویه‌كی ساده بۆ نیشته‌جێبوون، له‌هه‌ر شارێكدا موڵكێكی زۆر‌و گرانم هه‌بوو، له حه‌وشه فراوانهكهو مدا چه‌ند ئوتومبیلێكی تازه‌و مۆدێل جوان وه‌ستێنرابوون، خێزانی باش‌و منداڵی باشم هه‌بوو، به‌ڵام ڕۆژێك بیرم كرده‌وه هه‌ستم به بۆشاییه‌ك ده‌كرد كه له ناخه‌وه هه‌ستم به دڵته‌نگی ده‌كرد نازانم بۆ؟ به‌ڵام له ڕاستیدا شتێكم كه‌م بوو خهفهتهكهم ئه‌وه‌نده زۆر بوو كه ته‌له‌فۆنم ههڵگرتو ژماره‌كه‌م لێدا " سڵاو نێرگز گیان زۆر بیرم كردوویت، دێیت بۆلام بۆ ئه‌وه‌ی بتبینم؟"
نێرگس هات چاوه‌كانی ههرگهش بوو وه‌ك جاران به نیگه‌رانیه خوشكانهكهی له ته‌نیشتمه‌وه دانیشت‌و عه‌باكه‌ی لاداو به‌سته‌یه‌كی كۆنی لاداو كردییه‌وه، ئه‌شك بوو به میوانی چاوی هه‌ردووكمان، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بوو‌و كه له مناڵیمدا له شێوه‌ی كه‌لوپه‌لی نه‌شته‌رگه‌ری دروستم كردبوو، له‌پڕ دڵم له‌رزیو شتێك له ناخمدا شكا، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ئاره‌زووه‌م بیركه‌وته‌وه، كه ئه‌و سپاردبوو به فه‌رامۆشی، ئاره‌زووی بوون به پزیشك چه‌ند بێ‌ناز له مندا مردبوو.
ده‌رفه‌تم له‌ده‌ست چووبوو ئیدی هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌مابوو بۆ گه‌یشتن به هیوایهتهكهم، هه‌رچه‌ن ئێستا خۆشگوزهرانم به‌ڵام خه‌می ئه‌و ئاره‌زووه هه‌میشه له ناخمدایهو دڵم قورس‌و ته‌نگ ده‌كات.
سه‌رچاوه: گۆڤاری خانواده
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet har bizhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەست خۆش هاووڕێ بۆ دانانی ئەوو بابەتە
هەر کامیار بیت بەڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه