.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هه‌موومان بۆیه‌ى قژمان ده‌كه‌ین!
(كچانى كورد له‌نێوان خراپیى جۆره‌كه‌ى و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانیدا پرسیاریان هه‌یه)
سلێمانى- ژوان عوسمان
یهكیَك له‌و ئارایشتانهی كه‌زیاتر كچان بهكاریدههیَنن بۆیه‌یه، كه چه‌ند جۆر‌و رهنگیَكی هه‌یه‌و ئیَستا بووه بهمۆدیَل بۆ خۆجوانكردن، سه‌ره‌تا شادڵ ته‌ها خاوه‌نی ئارایشتگای ڤیَرا له‌وباره‌یه‌وه وتی: سه‌رى مرۆڤ به‌گشتی دووبه‌شه سارد‌و گه‌رم به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گه‌رمتره وه‌ك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی و ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ری سپی بووه له‌به‌شی پیَشهوه بۆیه‌كه ده‌ده‌ین له‌قژی، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی بۆ مۆدیَل و جوانی لیَیدهدهن له‌به‌شی خواره‌وه‌ی قژه‌كه‌وه دهستپیَدهكهین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌ماڵه‌وه بۆیه‌كه لیَدهدهن توانای داراییان كزه، یاخود بهپیَی مۆدیَل نارِۆن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و بۆیانه لهسوریاو چینه‌وه دیَن و ئیَمهش لهدوكاندارهكانی دهكرِین لای جوملهچییهكان، زیاتر له‌وه‌رزی هاویندا ره‌نگه كاڵه‌كان بهكاردیَن و بهپیَچهوانهشهوه له‌زستاندا ره‌نگه تۆخه‌كان، ساڵانی زوو به‌زۆری ژنان بهكاریاندههیَنا، به‌ڵام ئیَستا بووه‌ته پیشه كچ زیاتر بهكاریدههیَنیَت، دیاره بۆیه گۆرِانكارییهك دهبهخشیَت و تارِادهیهكی زۆر جوانی ده‌دات بهرِووخساری ئهوكهسهء ئه‌و بۆیانه‌ی بهكاردیَن زیاتر جۆری كۆڵستۆن، لۆریاڵ، وهیڤس یان بهشیَوهیهكی گشتی بیانین.
چووینه دوكانیَكی جوانكاری لهبازارِی گه‌وره خاوه‌نی دوكانه‌كه، به‌هرۆز محه‌مه‌د وتی: (كۆڵستۆن، وهیڤس، ئیكوارلی، كارۆڵ، پالیَت، لۆریاڵ، گارنه‌ر، ئیلیا) ئه‌مه جۆری ئه‌و بۆیانهیه كه‌لای ئه‌مان دهفرۆشریَت و داواكاری له‌سه‌ره، ئه‌و بۆیانه زیاتر سوری و ئه‌ڵمانییه ئیَمه زیاتر ئه‌ڵمانی ده‌فرۆشین، زۆربه‌ی له‌دوبه‌یه‌وه دهیهیَنین یان خۆم ده‌چم یان بۆمان دههیَنن، ئه‌گه‌ر كهسیَك بۆ نموونه قژی (ڕشقر) بیَت، حه‌زده‌كات بیگۆرِیَت دهرمانیَك هه‌یه دهبیَت لیَی بدات ئینجا ئه‌و ره‌نگه بدات له‌قژی ئه‌گینا قژه‌كه وهریناگریَت، ئه‌و ره‌نگانه‌ی كه‌زیاتر داواكاری له‌سه‌ره دهكهویَته سه‌ر ئه‌وكه‌سه خۆی، به‌ڵام به‌زۆری مارۆنی و (اشقر)-ه‌كان زیاتر بهكاردیَت، بهڵیَ به‌دڵنیاییه‌وه دهبیَت ئه‌و بۆیه‌یه له‌گه‌ڵ پیَستی ئهوكهسهدا بگونجیَت، مارۆنی و زه‌رد له‌گه‌ڵ پیَستی سپی‌دا دهگونجیَت ره‌نگه خورماییهكانیش له‌گه‌ڵ پیَستی ئه‌سمه‌رو تۆخدا دهگونجیَت، ئیَمه بهپیَی ئه‌و زانیارییانه‌ی كهلامانه ده‌یده‌ین بهكرِیارهكان و ئه‌و زانیارییانه لهكرِیاره ساڵۆنهكانهوهو له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرین، ناكهویَتهوه سه‌ر قژی وشك و چه‌ورو لول و خاو ته‌نیا دهكهویَته سه‌ر ئه‌و شامپۆیه‌ی كهپیَشتر بهكاریدههیَنیَت شیَوازی گرتنه‌وه‌ی بۆیهكهو لیَدانهكهی زۆرگرنگه بۆ قژه‌كه تویَژی گه‌نجان (كچان) زیاتر بهكاریدههیَنن، به‌ڵام ژنانیش هه‌میشه لهگۆرِینی قژیاندان.
به‌ده‌م بۆیه كرِینهوه له‌قه‌یسه‌ری نه‌قیب نیگا ئه‌حمه‌د-مان دواندو وتی: بۆیه‌ی لۆریاڵ 1 و 7 (ڕشقر رمادی غامقه) ئه‌و جۆره زۆرباشه‌و ره‌نگه‌كه‌ی زۆر نارِوات و بیشیشۆیت زۆر لاناچیَت ماوه‌یه‌ك دهمیَنیَتهوه به دوومانگ جاریَك بهكاریدههیَنم، ئه‌وانیتر وانییه‌و زوو دهرِوات، زۆرتر ئه‌و ره‌نگه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌موچاودا بگونجیَت ئه‌وه بهكاردههیَنم و ره‌نگی (ڕشقر رمادی غامقه) بهكاردههیَنم.
زۆربه‌ی زۆری بۆیه‌كان له‌به‌غداوه دیَت و لهسوریاو لوبنان و دوبه‌یه‌وه وه‌كیلیش هه‌یه كه ماركه‌ی ئه‌ڵمانییه بهموشتهریی و بهدوكاندارهكانیشی ده‌فرۆشین، ره‌نگه‌كان به‌گشتی خه‌ڵك بهكاریدههیَنیَت زیاتر زه‌ردو قاوه‌یی و مارۆنی و سوور داواكاری زۆر له‌سه‌ره كیَشهی نییه بۆ چ جۆره قژیَك بیَت به‌گشتیی بۆ هه‌موو جۆره قژه‌كان بهكاردیَن، گه‌نجان زیاتر بهكاریدههیَنن، لۆریاڵ، گارنه‌ر، ئیكوارلی، ئهنجیَل، كۆڵستۆن ئه‌مه وته‌ی دوكانداریَك بوو له‌قه‌یسه‌ری نه‌قیب كه‌نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات.
هه‌ر به‌ده‌م رۆیشتنم له‌ناو بازارِ كچیَك به‌ناوی چاوان دهرِۆیشت بۆ ئارایشتگا تا بۆیه بدات لهقژیء وتی: لۆریاڵ بهكاردههیَنم (5-6) مانگ جاریَك لهئارایشتگا بۆیهكهی لیَدهدهم بۆیه‌كه كه بهقژمهوه دابه‌زی ده‌چم بۆ ئارایشتگاكهو بۆم لیَدهدهنهوه، ره‌نگی كاڵ بهكاردههیَنم و له‌گه‌ڵ پیَستی ده‌موچاوم بگونجیَت ئه‌گه‌ر قژت كاڵ بیَت بۆیه‌ی كاڵ بهكاربهیَنیت جوانتره‌و بهپیَچهوانهشهوه بۆ زیاتر ئاشنابوونمان به‌بۆیه‌ی قژ د. ده‌رسیم محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پسپۆرِ له‌نه‌خۆشییه‌كانی پیَست پیَیرِاگهیاندین و وتی: ره‌نگكردنی قژ بهشیَوهیهكی به‌ربڵاو بهكاردههیَنریَت، له‌ئه‌مریكا (46) ملیۆن ژن قژیان رهنگدهكهن، ره‌نگكردنی قژ سیَ جۆره: هه‌میشه‌یی، نیمچه هه‌میشه‌یی، كاتیی، ماده‌ی پارافینیلین دای ئه‌مین (PPDA) بۆ ره‌نگكردنی هه‌میشه‌یی بهكاردههیَنریَت كهههندیَكجار حه‌ساسیه‌ت دروستده‌كات چ لهوكهسهدا كه‌قژی رهنگدهكات یان ئه‌وكه‌سه‌ی قژه‌كه‌ی بۆ رهنگدهكات، ئه‌وكه‌سه‌ی كه رهنگكردنهكه بۆ كهسیَكی تر ئه‌نجامده‌دات بیرۆی سووری تهرِ له‌سه‌ر ده‌ست و مه‌چه‌كی و قۆڵی و لوت و چاوی دروستدهبیَت، لهوكهسهشدا كهرهنگكردنهكهی بۆ ئهنجامدهدریَت بیرۆ دروستدهبیَت بهشیَوهی خوران، سووربوونه‌وه، ئاوسانی پیڵوهكانی، گویَچكهی، لاجانگی، پشته‌ملی، له‌گه‌ڵ زۆر بهكارهیَنانیدا دهبیَته هۆی ئه‌ستووربوونی پیَست و ده‌ركه‌وتنی كرِیَش، ئه‌وكه‌سه‌ی حه‌ساسیه‌تی ههبیَت دهتوانیَت ره‌نگكردنی نیمچه هه‌میشه‌یی كه‌ماده‌ی (نایترۆ ئهپیلینى بۆ بهكاردیَت) یان ره‌نگكردنی كاتیی بهكاربهیَنیَت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م ماددانه‌ش حه‌ساسیه‌تی هه‌بوو، دهتوانیَت ره‌نگی رووه‌كی بهكاربهیَنیَت وه‌ك خه‌نه، ره‌نگه میتاڵیهكان كهههندیَكجار له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بهكاردههیَنریَت له‌وانه‌یه ماده‌ی نیكل، كۆباڵت، كرۆم- یان تیَدا بیَت، كه له‌وانه‌یه ببیَته هۆی ژه‌هراوی بوون به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بكهویَته ده‌ستی منداڵ.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه