.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له ئه‌فغانستان" له‌شفرۆشتن به‌رامبه‌ر به خۆراک!
دوای چه‌ند ساڵ له ده‌ربه‌ده‌ری و ئاوهارهبوون و ژیانی وه‌ك پهناهێندهیهك له ئێران، فاتیمه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌فغانستان، به ئومێدی ئه‌وه كه له دوای ڕوخانی حكوومه‌تی تاڵیبان ژیانی خۆشترو باشتر به‌سه‌ر به‌رێت، ئه‌و ژیانه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌و په‌ڕی پێشكه‌وتن و سه‌قامگیربوونی بۆ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م وڵاته پێ به‌پێ ڕووبه‌ڕووی ژیانی زۆر سه‌خت و خراپ بۆخراپتر ده‌بێته‌وه، كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته كه خه‌ڵكی ئاماده‌بێت كه‌وا ئه‌ندامی له‌شی خۆیان له پێناو ده‌ستكه‌وتنی لهتهنانێك بفرۆشن و بژێوی ژیانی خێزانی خۆیان پێی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ته‌نها دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌زارشه‌ریف، بۆی ئاشكرابوو كه ئه‌م وێنه جوان و لهگوڵچووهی كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج بۆش بۆیانی كێشابوو، هیچ ئه‌رزش و بنه‌مایه‌كی نه‌بوو له ئه‌فغانستان، سه‌ره‌تا خه‌ڵكی بێ‌ئومێد نه‌بوون و ده‌گه‌ڕان له هه‌موو ده‌رگای ماڵێكیان ئه‌دا بۆ كاركردن و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌رزانه، به‌ڵام كاتێ كه دونیایان لێ ته‌نگ بووه‌وه، سه‌بر سهبهره خه‌ڵكی بیری لهكاریتر ده‌كرده‌وه، له‌وانه كاری له‌شفرۆشتن و داوێنپیسی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له كاروكاسبییهك گیر ببێت!!
فاتیمه‌ی ته‌مه‌ن نۆزده‌ساڵ ده‌ڵێت: هیچ كارێكی ترم ده‌ستنه‌كه‌وت ته‌نها لهفرۆشی نه‌بێت، تاكو بتوانم بژێوی دایكم وسێ خوشكه بچووكه‌كه‌م پێ دابین بكه‌م!
ئه‌م كاره‌ی فاتیمه سه‌ره‌تا زۆر به نهێنی بوو، به‌ڵام كه ئه‌م كاره‌ی بوو به پیشه، ئیتر له‌م دیو په‌رده‌وه ده‌رچوو، ئه‌مجاره به ئاشكرا له سه‌ر سووچی كۆڵانه‌كان بۆ موشته‌ری خۆی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، تاكو یه‌كێك بێ و به‌چه‌ند كه‌م نرخێك هه‌ڵیگرێ و كاری خۆی له‌گه‌ڵدا بكات!!
فاتیمه‌ی باسی به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌موو ڕۆژ به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستم و شه‌ڕواڵێكی ته‌سك له پادهكهم و له شاردا ده‌گه‌ڕێم و ده‌سووڕێم، تاكو یه‌ك بێت و بموسهتێنێت، پاشان له‌گه‌ڵی به چه‌ند نرخێك ڕێكدهكهوم و وهگهڵی ده‌كه‌وم بۆ ماڵی.
دیاره كه فاتیمه‌ش ته‌نها و به‌ده‌ر نییه كه بارودۆخی سه‌ختی ژیان هێنابیتیه ده‌ر كه ئه‌م وسیلهی بۆ بژێوی ژیانی خۆی هه‌ڵبژاردبێت، به‌ڵكوو وه‌ك ڕێخراوی (راوا) كه ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ته به ئافره‌تی ئه‌فغانی، ده‌ڵێت: له‌م ڕۆژه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه له ساڵی 2001 له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕوخاوه، حاڵه‌تی له‌شفرۆشی به پانتاییه‌كی زۆر كۆمه‌ڵه‌گه‌ی ئه‌فغانی گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناوچه‌ی باكووری ئه‌فغانستان خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه له‌وێدا ئافره‌تێكی زۆر په‌نا بۆ ئه‌م كاره ده‌به‌ن. كاریش به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه، بگره ئێستا بۆته كارێكی به‌رچاوو به ئاشكرا پیاوان بۆ كاری گه‌وادی به‌شاردا بڵاو بوونه‌ته‌وه بۆ بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵكی بۆ خوشكه‌كانیان یان ژنه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه ماڵ؟!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه زینا تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و به پێی یاسای ئه‌فغانی، هه‌ر كه‌سێك به‌م كاره‌وه بگیرێت، یاخود پێی بزانن، بكه‌ره‌كه‌ی بۆ پێنج تاكو پازده ساڵ زیندانی ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كارێكی وا له كه‌سێك ئاشكرا بوو، ئه‌وا ده‌چن به به‌رتیل شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كه‌ن و ئازادیان ده‌كه‌ن، بۆیه له پۆلیس و مۆلیسی ئه‌مشاره ناترسن.
نه‌سرین كه كچێكی تره‌و ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له شاری قوندوز كه له باكوری ئه‌فغانستانه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌ویش به حاڵی خۆی ده‌ڵێت: من ئه‌و كاره‌م له دایكمه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه!
باسی دایكی ده‌كات و ده‌ڵێت: باوكم له‌شه‌ڕی ناوه‌خۆ وه‌فاتی كردووه، دایكیشم بێوه‌ژن ده‌بێته‌وه‌و په‌یداكردنی نان و بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام من نه‌مده‌زانی كه سرووشتی كاره‌كه‌ی دایكم چییه.
به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێت: له دواییا زانیم كه دایكم كاری له‌شفرۆشی ده‌كات! ده‌ڵێت: ڕۆژێك منی هاندا كه ئه‌م كاره قێزهوینه له‌گه‌ڵ پیاوێك ئه‌نجام بده‌م كه ئه‌مڕۆژه هاتبووه ماڵمان.
ئه‌مه سه‌ره‌تای هاتنه نێو ئه‌م كاره نابووته‌ی نه‌سرین بوو، بۆیه ده‌ڵێت: جاری وا هه‌بوو له شه‌وێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ندی پیاو له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام داوه.
كاتێ كه ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد و چاوه‌كانیشی پڕبوون له فرمێسك، ده‌یگوت: من خوازیاری ئه‌وه بووم كه ئافره‌تێكی زۆر ڕێزدارو خانه‌دان بم و له‌گه‌ڵ مێردی خۆم ژیانمان به‌سه‌ر بردایه، به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌ی كه خه‌ڵكی زانیویانه كه من كاری سۆزانی ئه‌نجام ده‌ده‌م، بۆیه كه‌س نییه كه ئاماده بێت و بمخوازێت تاكو شووی پێ بكه‌م!!!
لێپرسراوێتی حوكمه‌ت
ئه‌وانه‌ی له بواری هه‌قی ئافره‌ت كارده‌كه‌ن، زۆر نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕواڵه‌ته ناشارستانییه‌ته، بۆیه لێپرسراوێتییهكهی ده‌خه‌نه‌وه ئه‌ستۆی حكوومه‌ت.
ڕۆیته‌ر له (مالالی عوسمان)ی وه‌رگرتووه كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی (بالهكه بۆ پشتگیری كردین هه‌قی ئافره‌ت) ده‌ڵێت: ئافره‌تان له به‌ر هۆی نه‌بوونییه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كاره‌وه.
دوای ڕه‌تبوونی 6 ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانی حكوومه‌تی تاڵیبان و پێكهێنانی حكوومه‌تێك به پشتگیری وڵاتانی ڕۆژئاوا، به تایبه‌ت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رده‌وام ئه‌فغانستان له ژیانێكی ئابووری سه‌خت ده‌ژیت، به‌رده‌وامیش بنه‌ماكانی ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌جۆرێك زۆربه‌ی شوێنه‌كان به ده‌ست بێكارهباو بێئاویه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ك بنكه‌ی (سینلیس بۆ سیاسه‌تی ده‌ولی) ده‌ڵێت: زیاتر له سه‌دا حه‌فتای ئه‌فغان خواردنی خراپ و كه‌متر له سه‌دا بیستوپێنجیش ئاوی پیس بۆ خوارنه‌وه به‌كار ده‌هێنن.
ده‌نگی ئیسلام
ــــــــــــــــــــــــــــــ

له‌سه‌ر هێڵ نییه