❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نجان و ڕێگای سه‌ركه‌ووتن ....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 15:34:55

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گه‌نجان و ڕێگای سه‌ركه‌ووتن ....

گه‌نجان و ڕێگای سه‌ركه‌ووتن ....

بێگومان بۆ هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك پێویستمان به‌ دانانی نه‌خشه‌ هه‌یه‌, بۆ هه‌موو نه‌خشه‌دانانێك پێویسته‌ ئاراسته‌ی‌ پلاندانان و جێبه‌جێكردن هه‌بێت و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی هه‌بێت،



بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ دیاریمان كردوه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین, دیاره‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ ڕێگا خۆشكردن یان بیردۆزه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌ ئامانج داره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوبێت.
ئه‌و كاره‌ی كه‌ دیاری كراوه‌ پێویسته‌ به‌ باشی بناسرێ و تایبه‌تی و گرنگییه‌كه‌ی ڕوون بێت, چونكه‌ ئه‌وكاره‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ی گه‌ر پێشینه‌ی نه‌زانی دواتر ڕه‌نگه‌ له‌ كاتی جێبه‌جێكردنیدا ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت, بۆ نمونه‌ كه‌ تۆ ده‌چی بۆ بازاڕ بۆ ئه‌شیا كڕین، ده‌بێت بزانی چی‌ ده‌كڕی؟ جۆره‌كه‌ی چییه‌؟ بۆ هه‌ركارێكی تر پێویسته‌ لێی شاره‌زابیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتو بیت, لیره‌دا چه‌ند بنه‌مایه‌ك دیاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتووبیت:
1) دیاریكردنی كێشه‌كان: پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش كێشه‌كه‌ دیاری بكرێت, بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی پلاندانان زۆر سه‌ركه‌وتوبین, چونكه‌ سه‌رجه‌م پلانه‌كان گه‌ر كێشه‌كانیان دیاری كراو نه‌بن بێگومان سه‌ركه‌وتوو نابێت.
2) دیاری كردنی ئامانج: ئه‌وكاره‌ی ئێمه‌ پێی هه‌ڵده‌سین پێویسته‌ پێشتر كاری له‌سه‌ر كرابێت و دیراسه‌ی‌ مه‌یدانی كرابێت, پێویسته‌ جۆره‌كه‌ی دیاری بكه‌ین له‌وانه‌:
* ئامانجی گشتی/ كه‌ پێویسته‌ پلانی گشتی بۆ دابنرێت.
* ئامانجی گشتگیر/ كه‌ پێویسته‌ ئامانجی گشتگیری بۆ دابنرێت.
3) سیاسه‌تی كاره‌كه‌: پێویستی به‌ به‌خشینی كۆمه‌لێك هۆشیاری و كاری بنچینه‌یی هه‌یه‌، بۆ دیاری كردنی ڕێڕه‌وی ژیان و دانانی به‌رنامه‌یه‌ك له‌ چوار چێوه‌یه‌كدا بۆ جێبه‌جێكردن، دیاره‌ ئه‌مه‌ش دوو جۆر سیاسه‌تی بۆ دابنێن كراوه‌:
* سیاسه‌تی بنچینه‌/ دیاره‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كارگێری به‌رز هه‌یه‌ و پێویسته‌ زۆرترین گرنگی پێبدرێت, چونكه‌ به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی پێویسته‌ و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تێدایه‌
* سیاسه‌تی تایبه‌ت/ دیاره‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی گرنگی پێدانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورتر, چونكه‌ جێبه‌جێنه‌كردنیشی هیچ ڕێگر نیه‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كان
* سیاسه‌تی فه‌رمان به‌ری و كارگێڕی/ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ گرنگه‌, كاته‌كه‌ی كورت خایه‌نه‌ و ڕۆژانه‌یه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌, ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ لایه‌ن ئیداره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت, بۆیه‌ لێره‌دا پێویسته‌ گه‌نجان بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان:
1) بێگومان بۆ به‌دیهیانی ئامانجه‌كه‌ت لایه‌نی كه‌م پێویستت به‌ سامانێكی ئابوری باش هه‌یه‌.
2) پێویسته‌ ئه‌و ئامانجه‌ شایانی باسكردن و جێبه‌جێكردن بێت, كارێكی وابێت كه‌ جێبه‌جێكرابێت, دووربێت له‌ خه‌یاڵ و فه‌نتازیا, دیار بێت و دیاری كراو و قه‌ناعه‌ت كه‌ربێت, جێگه‌ی گرنگی خه‌ڵكی بێت.
3) پێویسته‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌تدا ڕاستگۆیی ده‌ربكه‌وێت و بگوازرێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌, ده‌بێت به‌ پێی توانای خۆت كاره‌كه‌ت ئه‌نجامبده‌یت و نابێت زیاده‌ڕه‌وی تێدابێت.
4) بونی گشگیری، پێویسته‌ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامده‌رێن هه‌مه‌ جۆر بن و بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می باشتری هه‌بێت.
5) ته‌واوكاری، ئه‌و كارانه‌ی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت پێوسته‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بن و به‌ پێی ئاستی ئیداری و شوێن له‌ ئاستی یه‌كتردا بن.
6) نمونه‌یی، ئه‌و كارانه‌ی‌ ئه‌نجامیده‌ده‌یت پێویسته‌ كاری باش ونمونه‌یی بێت, كورت خایه‌ن و جوان بێت.
7) ئاشكرایی، ئه‌و خالاَنه‌ی‌ كه‌ دیاری كراون پێویسته‌ ڕوون و ئاشكرابن و گرێی تێدا نه‌بێت.
8) به‌رده‌وامی، گه‌نجان و لاوان ئه‌و كاره‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن پێویسته‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
9) وردبینی، بوونی وردبینی له‌ كاره‌كانت نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانته‌.......
له‌ كۆتایدا پێویسته‌ گه‌نجان و لاوان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك پێویستی به‌ پلان و به‌دواداچوون هه‌یه‌ و پێویست به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌یه‌, بۆیه‌ دووباره‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بین پێویستمان به‌ پلان هه‌یه‌ نه‌ك بۆ كاره‌كان، به‌ڵكو بۆ ژیانی ڕۆژانه‌.

وه‌رگێڕانی: سیروان حمه‌خان

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری موسته‌قبه‌ل/ ژماره‌ 18

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-30 15:52:05

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: گه‌نجان و ڕێگای سه‌ركه‌ووتن ....

DASTT XOSH BET  HIWE SARKWTNT  BO AWXAZM BO  AM BABTA BA HIZA  DARBARE GANJAN

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-31 17:34:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: گه‌نجان و ڕێگای سه‌ركه‌ووتن ....

    دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ پەیامەکەت  سەرکەوتو بیت...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darwnae (2008-05-31 17:36:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net