.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











من گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌م‌و ناوم ئاراسه، له‌یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیانم‌و خێزانه‌كه‌مان جگه له‌دایك‌و باوكم له چوار براو چوار خوشك پێك هاتووه، كه هه‌موو یان له من بچوكترن، باوكم فه‌رمانبه‌ر بوو له‌یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، به‌لاَم موچه‌یه‌كی كه‌می وه‌رده‌گرت، پێویست بوو له‌پاڵ ئیشی فه‌رمانگه‌كه‌یدا ئیشی تریشی بكردایه، چونكه هیچ داهاتێكی ترمان نه‌بوو، منیش خوێندكاری شه‌شی ئاماده‌ی بووم. دوای ده‌رچوونم له قۆناغی ئاماده‌یی، ڕووم كرده په‌یمانگای مامۆستایانی شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی منیش وه‌كو هه‌مو كه‌سێكی تر له‌دوا ڕۆژدا بتوانم هاوكاری باوكم بكه‌م. كه چوومه په‌یمانگا ئاشنا بوم به كۆمه‌ڵێك هاوڕێ، كه هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ڵكی ناوچه‌و شارێكی تر بوون، به‌وپه‌ڕی وه‌فا و دڵسۆزییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد، له‌ناویاندا كچێكی تا بڵێت ڕه‌وشت به‌رز‌و به ئه‌ده‌ب هه‌بوو، ناوی هانه بوو، خه‌ڵكی یه‌كێك له شاره هه‌ره دێرین‌و دڵگیره‌كانی كوردستان بوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ستم ده‌كرد هانه زیاد له هاوڕێكانی ترم خۆیم لێ نزیك ده‌كاته‌وه، هه‌وڵی ده‌دا زیاتر ده‌رباره‌ی ژیان و ڕابردووی من بزانێت، هه‌موو كات ده‌هاته لام‌و ئه‌م پرسیارانه‌ی لێده‌كردم تاوه‌كو ڕاستی ژیانمی بۆ ده‌ركه‌وێت هانه ده‌یگوت: ئاراس تۆ چۆن له گونده دووه‌ره‌كه‌ی خۆتانه‌وه ده‌هاتی بۆ شار بۆ خوێندن؟ به‌پێكه‌نیه‌وه ئه‌م پرسیاره‌شی لێكردم كه‌سێك هه‌یه له‌ژیانتدا خۆشت بوێت یان كه‌ست خۆش ویستوه؟ ئیتر منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یرم ده‌كرد كه هانه زۆر به ساده‌و ساكاریه‌وه پرسیاره‌كانی ده‌كات، بۆیه ناچار بووم بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ڕاسترین و پاكترین وشه بهێنمه سه‌ر زارم و هه‌رگیز بیرم له وشه‌ی فریودان نه‌ده‌كرده‌وه، چونكه من ئامانجی سه‌ره‌كیم ته‌واو كردنی خوێندنه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم یارمه‌تی باوكم بده‌م‌و كه‌مێك باری گرانی سه‌ر شانی سوك بكه‌م، سه‌باره‌ت به ته‌واو كردنی خوێندن و هاتنم له‌گوندێكی دووره‌وه بۆ شار، نه‌ك به سه‌عاتێك به‌ڵكو پێویستی به یه‌ك هه‌فته‌ی دانیشتن هه‌یه تاكو ڕۆژه سه‌خت‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خۆمت بۆ باس بكه‌م، وتم ئه‌و كاته‌ی كه له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی بووم ساڵی نه‌وه‌ده‌كان بوو، حاڵمان زۆر خراپ بوو ژیانمان به سه‌خترین شێوه ده‌برد به‌ڕێوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها باوكم هه‌بوو بتوانێت پاره‌ی ڕۆژانه‌مان بۆ په‌یدا بكات ئه‌ویش به كۆڵ كێشی و كرێكاری نانی بۆ په‌یدا ده‌كردین، بۆیه هه‌ندێك جار وام لێده‌هات واز له خوێندن بێنم‌و منیش بچم یارمه‌تیه‌كی باوكم بده‌م، به‌لاَم باوكم هه‌رگیز به‌م بڕیاره‌ی من ڕازی نه‌ده‌بوو، له‌بیرمه هه‌ندێك جار به‌یانیان ده‌چووم بۆ قوتابخانه هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی كاتژمێرێك زیاتر ده‌بوو به‌پێ بڕۆیشتمایه، به‌ڵام نان نه‌بوو به‌یانیان بیخۆم. سه‌رم به‌رز كرده‌وه بۆ لای هانه سه‌یرم كرد چاوه مه‌سته‌كانی پڕ پڕن له‌فرمێسكی ئاڵ‌و به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانمدا تێكه‌ڵ بووه، وتم ها چیه هانه تۆ ته‌نها به‌رگه‌ی باسكردنی ژیانی من ناگری، ئه‌ی ئه‌گه‌ر واقیعێكی له‌و شێوه‌یه توشی خۆت بێت چی ده‌كه‌یت، كه‌واته واز له‌م مه‌سه‌له‌یه دێنین، هانه چاوه‌كانی سڕی‌و ووتی به‌ڕاستی تۆم ئازاردا، ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌م خسته‌وه بیرت، وتم نا هانه بوراویت ئه‌وه شتێك نیه من له‌بیرم بچێته‌وه، چونكه هه‌میشه به زیندووی له خه‌یاڵمدا ده‌ژی، به‌لاَم پێویسته باش بزانیت مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ژیان چۆكی پێبدات، ئیتر هه‌ستاین‌و ڕۆشتین. ده‌وامی ئه‌و ڕۆژه‌مان ته‌واو بوو، ڕۆیشتینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. شه‌و دره‌نگانێك زه‌نگی نامه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێیدا، منیش خێرا هه‌ستام چووم خوێندمه‌وه، سه‌یرم كرد هانه‌ی هاوڕێمه نوسیبووی شه‌وباش ئاراس گیان...
خۆشم ئه‌وێیت، ده‌زانم تۆ زۆر پاكی به‌لاَم ده‌بێت بمبوری كه به‌م وشه‌یه ئازارت ده‌ده‌م، منیش به‌و نامه‌یه سه‌رسام بوم تا دره‌نگانێكی شه‌و خه‌وم لێنه‌ده‌كه‌وت‌و له‌خه‌یاڵی خۆمدا لێكم ده‌دایه‌وه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرم له خۆشه‌ویستی كه‌سێكی وه‌كو هانه نه‌ده‌كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هانه له خۆشترین ژیاندا‌و له گه‌وره‌ترین شاری كوردستاندا ده‌ژیا، هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد هانه بتوانێت له‌گه‌ڵمدا بژی. به‌یانی كاتێك چووم بۆ په‌یمانگا ته‌ماشام كرد هانه چاوه‌ڕێی منه، وتی ئاراس گیان به‌یانیت باش، بۆ دواكه‌وتووی؟ منیش ووتم: بمبوره هه‌ندێك ئیشتی ماڵه‌وه‌م هه‌بوو، بۆ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه تاوه‌كو ئێستا دڵنیا نیم له‌وه‌ی تۆ به‌ڕاستی منت خۆش ده‌وێت یان نا؟ به‌ڵام ئه‌مه به‌لای تۆوه بڕیاری یه‌كجاریه بۆ من،
ئه‌ویش به ڕویه‌كه‌وه وتی به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه، بۆیه پێم وت ئه‌م بڕیاره‌ت زۆر خێرایه‌و ده‌بێت زیاتر بیری لێبكه‌یته‌وه، به‌م قسه‌یه هانه ده‌ستی كردبه گریان‌و وتی بۆ تاوانه كه من تۆم خۆشده‌وێت؟ وتم نا هانه گیان تۆ وازا بێنه له گریان به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه، كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه دڵنیام كه‌س‌و كاری تۆ ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی تۆ بۆ من بیت، ئه‌ویش وتی بۆ ڕازی نابن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شار نیت؟ یان های لایڤ ناژیت بۆ تۆ چ عه‌یبێكت هه‌یه؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك ره‌فتار‌و بیری به‌رز‌و جوانی، من بڕیاری خۆم داوه، بۆیه چاوه‌ڕێی تۆم هه‌رچی تۆ پێی ڕازیت ئه‌وا منیش ئاماده‌م ڕازی بم پێی، كه‌واته من‌و تۆ چاره‌نوسمان پێكه‌وه گرێداوه و بڕیاری كۆتای خۆمان داوه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه هانه بوو به‌شێك له ژیانم، زۆر یه‌كترمان خۆش ده‌ویست هه‌مو كات ئاگامان له‌یه‌كتری بوو. ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕی، بڕیارمدا به‌باوكم بڵێم، چونكه باوكم هه‌میشه وه‌كو هاوڕێیه‌ك گوێی بۆقسه‌كانم راده‌گرت، توانیم باسی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی نێوان خۆم و هانه‌ی بۆ بكه‌م، باوكم به خۆشحاڵیه‌وه گوێی بۆ گرتم‌و ووتی كورم انشاالله بۆ دوای تاقیكردنه‌وه‌كانت ده‌چینه داوای، تاوه‌كو كه‌س‌و كاری هانه ڕازی بكه‌ین، زۆر به‌م بڕیاره‌ی باوكم دڵخۆش بووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یرم ده‌كرد باری دارایمان هه‌رچه‌نده به‌و شێوه‌یه بوو، به‌لاَم باوكم بۆ من درێغی نه‌ده‌كرد، بڕیاریدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریم بكات بۆ پیكه‌وه نانی خێزانێكی بچكۆله.
هه‌میش له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم كه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو بم و باوكم بچێت بۆ داوای هانه، به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه به‌خت یاوه‌رم نه‌بوو، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا باوكم نه‌خۆش كه‌وت و بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ له سلێمانی، له‌وێ مایه‌وه و كه‌مێك وه‌زعی ڕووی له باشی كرد‌و منیش تاقیكردنه‌وه‌كانم ته‌واو كرد، باوكم به‌رده‌وام خه‌می منی بوو، ده‌یوت به‌س چاكبمه‌وه ده‌چین بۆ داوای ئه‌و كچه، به‌لاَم دووباره باوكم ته‌ندروستی ڕووی له خراپی كرد، بردمانه‌وه بۆلای دكتۆر، دكتۆره‌كان به‌بینینی باوكم زۆر بێ ئه‌مه‌ل بوون له‌وه‌ی كه چاك بێته‌وه، له‌پاش ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه، باوكم كۆچی دوای كرد، منیش بوومه به‌دبه‌خترین كه‌س‌و چاره‌نوسم زۆر نادیار بوو، چونكه من كوڕی گه‌وره‌ی ماڵ بووم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شان‌و كۆڵی باوكم بوو ئه‌مجاره به‌گرانتریشه‌وه كه‌وته سه‌ر شانی من، هه‌رچه‌نده من زۆر كه‌م ئه‌زمون بووم، به‌ڵام باوك مردن فێری زۆر شتی كردم. به‌نه‌مانی باوكم بۆشاییه‌كی گه‌وره كه‌وته نێو خێزانه‌كه‌مه‌وه، هیچ كه‌سمان نه‌بوو بمان ژێنێت، بۆیه من زۆر به ناچاریه‌وه وازم له ده‌وامی په‌یمانگا هێناو بوومه پۆلیس، تاوه‌كو هاوكاری براو خوشكه بچوكه‌كانم بكه‌م و نه‌هێڵم واز له خوێندن بێنن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بوو ژیانی خۆم كرد به گه‌رووی ڕۆژگاردا، با خه‌می هانه‌ی خۆشه‌ویستیشم له‌ولاوه بوه‌ستێت، به‌لاَم ئه‌و زۆر دڵسۆز بوو، به‌رده‌وام وه‌فا و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من دوپات ده‌كرده‌وه، ده‌یوت ئاراس گیان خه‌مت نه‌بێت 10 ساڵی تریش له‌به‌ر خاتری تۆ چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ئاسمانی ژیانت ساماڵ ده‌بێ و ئه‌توانی بێیته داوام، هانه له‌پێناوی مندا توشی زۆر نه‌هامه‌تی بوو، ساڵێكی خوێندنی په‌یمانگای له پێناو مندا له‌ده‌ست چوو، منیش به‌رده‌وام سه‌رم له هانه ده‌دا له په‌یمانگا، چونكه من بوبوم به‌پۆلیس، له‌به‌ر ئه‌و باره خراپه‌ی ژیانمان، ئه‌ویش له‌په‌یمانگا ده‌یخوێند. هه‌ر كه ده‌مبینی هه‌وری ڕه‌شی خه‌مه‌كانمی به زریانی دڵه گه‌وره‌و میهره‌بانه‌كه‌ی ڕاده‌ماڵی، هه‌میشه وه‌فای خۆی بۆ نوێ ده‌كردمه‌وه، ئه‌وكاتانه‌ش كه له‌یك دوور بووین به ته‌له‌فون وكورته نامه ئاگاداری یه‌ك بوین، دایم ده‌یان و بگره هه‌زاران كۆشكی خۆشه‌ویستیمان به كورته نامه دروست ده‌كرد و دوای ماڵئاواییه‌ك ده‌مان ڕوخاند، تاڕۆژی دوایی.
دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هانه گیان بڕیارمان دا كه بنێرمه داخوازی، داوام له چه ند خزمێكمان كرد‌و ناردمنه ماڵیان، به‌ڵام داوایان لێكردین كه‌وا چه‌ند ڕۆژێك چاوه‌ڕێبین وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه، به لاَم به‌داخه‌وه كاتێك كه خه‌به‌رم پێگه‌یشت وتیان باوكی ڕازی نابێت، ئیتر من وهانه‌ی به‌دبه‌خت ماینه‌وه، هه‌رچاوه‌ڕوانی هه‌لێكی له‌بارترمان ده‌كرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هیچكاممانی تێدا نه‌بوو، نه‌م ده‌زانی چی بكه‌م خه‌و و خۆراكم لێ تاڵ بوبوو وه‌كو شێتم لێهاتبوو، هانه گیانیش له‌ماڵه‌وه زۆریان لێكردبوو بیده‌ن به‌شوو، باوكی به‌زۆر ده‌یدا به كوڕێكی تر، بێئه‌وه‌ی پرس و ڕای وه‌ربگرێت، ئیدی ئه‌م جاره‌یان كه بیستم به ته‌واوی له‌ده ستم چووه چه‌ند جارێك په‌نام برد بۆ خۆكوشتن، به‌ڵام كه سه‌یری براو خوشكه بچوكه‌كانم ده‌كرد كه من نه‌مێنم ئه‌مانیش بێ لانه ده‌بن، به‌ته‌واوی دڵم سارد ده‌بوه‌وه، چونكه له دوای نه مانی باوكم من بوبوم به باوك بۆیان، زیاتر ئه‌وان دڵیان سارده‌كردمه‌وه ئه‌گینا، له‌دوای هانه من چۆن بتوانم ژیان به‌سه‌ربه‌رم كه دونیایه‌ك خۆشه‌ویستیمان له نێواندا بوو. ئێستا ئه‌و له ماڵ وحاڵی خۆیدایه ومنیش مامه‌وه بۆ خه‌م و په‌ژاره‌ی دونیا. خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی ئێمه‌ش بووه قوربانیی باوك سالاری، هه‌روه‌كو زۆربه‌ی شته‌كانی تری ژیانمان.
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dast xosh basar hateky xambar bw
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kchi-slemani (2008-06-14 13:42:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xoshbet basarhateky naxosha eshala har ba yak dagan har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کچی سلێمانی ده‌ستت خۆش بێت گیانی من،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت شاجوان گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet amez gian har sarkawt w bet am bawk salareya qat la kurdistana bnbr naket w
balkw zeyatresh abn
kateky xosh bo to amez gian
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





به‌خوا ڕاست ده‌که‌یت حوکمه‌ت ئاوا پشتگیریان بکات هه‌ر زیاتر ده‌بن ........ده‌سته‌کانت خۆش بیت خه‌مباری گوڵ .سه‌رکه‌وتوبیت ......
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه