❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-14 18:18:35

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

http://www.gulan-media.com/images/mayexwardnawayafrat.jpg


قسەكردن لەسەر یەكێك لە كێشەكانی كۆمەڵگە زۆرجار خودی تاكەكان ئەو باسانە بە كێشە ئەژمار ناكەن بەڵكو بە ئازادی ناوی دەبەن، بەڵام زۆرجار كە لەسنوری ئازاديیەكانی تاك دەرچوو دەبێتە سەرەكیترین كێشەی كۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەتی خێزان. هەریەك لە ژن و پیاو دوو كاراكتەری سەرەكی خێزانن هەر هەڵەو كەمتەرخەمییەك لەو دوانە هەبی دەبێتە شێواندنی ئەو خێزانەو لاوازبوونی بنەماكانی.
ئەگەر لەخێزاندا لەو دوو كاراكتەرە یەكێكیان هەڵەیەكی كردو ئەویتریشیان نەیتوانی چارەسەری بكات، ئەوا خۆنەویستانە ئەو حاڵەتە زاڵ دەبێت بەسەر تەواوی ئەو خێزانە بەبێ ئەوەی كە ئەو خێزانە هەستی پێبكات. یەكێك لەو كێشانە كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەیە، جگەرەكێشان و خواردنەوەی مادە كحوليیەكانە كە یەكێكن لەو رێگە هەڵانەی لەئێستادا بەشێوەیەكی فراوان لە كۆمەڵگە جیاوازەكاندا پەیڕەو دەكرێت، بێگومان كۆمەڵگەی كوردیش بەدەر نیە لەبەكارهێنانیان. جگەلە رەگەزی نێر، رەگەزی میێنەش یەكێكە لەبەكارهێنەرەكانی كە دەرەنجامی زۆر نێگەتیڤی لێدەكەوێتەوە لەسەر ئاستی ئابوری خێزان و كۆمەڵایەتی و چەندانی تر، بەڵام خودی ژنانیش وەڵامگەلێكیان هەیە بۆ كێشانی جگەرەو خواردنەوەی مادە كحولیيەكان هەروەك لەم ریپۆرتاژەدا هۆكارەكان و وەڵامەكان دەبیستین.

شۆخانی تەمەن (27) ساڵ كە پیشەی كارمەندە لەیەكێك لەرێكخراوە بیانییەكان دەڵێت، من لە (ئازاد)ی هاوسەرمەوە فێری خواردنەوەی مادە كحوليیەكان بووم، سەرەتای هاوسەرگیریمان یەكێك لە مەرجەكانی شوكردنم بە (ئازاد) وازهێنانی بوو لەمەی خواردنەوە بەڵام تاپرۆسەی هاوسەرگیریمان دروست كرد وازی لێ هێنا بەڵام دواتر دەستی پێكردەوە، دەیزانی من پێم ناخۆشە نەیدەهێنایە ماڵەوە بەڵكو لەگەڵ هاوڕێكانی دەچونە یانەكانی خواردنەوە و لەوێ دەیان خواردەوە یاخود دەچونە دەرەوەی شار و شەو درەنگانێك دەهاتنەوە، هەموو شەوێك لەگەڵیم دەكرد بە شەڕ بەڵام ئەو زۆر زیرەكانە كاری لەسەرم كرد و هەوڵیدا دانیشنتەكانی بێنێتە ماڵەوە دەیزانی لە ئاست میواندا هیچم پێناوترێت، بەمە گرەوی خۆی بردەوە، تا شەوێك پێی گوتم تەنیا تامی بكە، هەر ئەو تامكردنە بوو بووە هۆی فێربوونم و ئێستا ئەگەر هەموو شەوێك نەیخۆمەوە ئەوا دوو شەو یان سێ شەو جارێك بەیەكەوە دادەنیشین و مەی دەخۆینەوە. من دەزانم زیانی زۆری هەیە لەرووی كۆمەڵایەتی و بەتایبەتی ئابوریش بەڵام تازە وەك خویەكی لێهاتووە ناتوانم وازی لێبهێنم، رۆژ بە رۆژ ئەم خوە پەرەدەسێنێت و زیاتر پەنای بۆ دەبەم، خۆم هەست بەوە دەكەم كە دراوسێ و هاوڕێكانمان خوێندنەوەیەكی ترم بۆ دەكەن، هەموو جارێك ئەم پرسیارە لەخۆم دەكەم بەڵام ناتوانم وەڵامێك بدۆزمەوە چونكە هۆكاری خوگرتنم پێوەی هۆكارێكی لاوازە تەنیا بۆ تێركردنی ئارەزوەكانمە.

(نزار عەبدوڵا) دەرچووی زانكۆی سەلاحەدینە و ئێستا سەرقاڵی كاری بازرگانیە، نزار دەڵێت: من لەهاوڕێكانی بەشی ناوخۆەوە فێری خواردنەوەی مەی بووم، كاتێك كە قوتابی زانكۆ بووم، ئەو كاتەی كە دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە بەهیچ جۆرێك لە ترسی خێزانەكەم نەدەوێرام تەنانەت جگەرەش بكێشم،كاتێكیش دەچوومەوە بۆ بەشی ناوخۆیی شەوانە لەگەڵ هاوڕێكانم بەیەكەوە دانیشتنێكی خۆشمان ساز دەكرد. وردە وردە بووە خویەكی زۆر خراپ، پارە بەشی نەدەكردین، بەهەرحاڵ كە خوێندنی زانكۆم تەواو كرد و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە وازم لە خواردنەوەی ماددە كحولیەكان هێنا، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە جارێكی تر ژنەكەم فێری كردمەوە،بەپێچەوانەی خەڵكەوە ئەو جگەرەكێشێكی لە رادەبەدەر بوو هەروەها زۆر حەزیشی لەمەی خواردنەوە بوو، پێی دەوتم (نزار)بۆچی ناخۆیتەوە، من یەكەم جار شەرمم دەكرد بەڵام دواتر كە زیاتر تێكەڵاوی خێزانەكەی بووم، بووە خویەكی ئاسایی، ماڵی خەزورانم هەمویان دەخۆنەوە و زۆر ئاساییە لەناویاندا هەربۆیە خێزانەكەشم دەخواتەوە.

(سەردار) خاوەنی دوانێكی مەشروب فرۆشتنە، سەبارەت بە كڕیارەكانی دەڵێت: من بێ جیاوازی لە هەردوو رەگەز كڕیارم هەیە، بگرە رۆژ هەیە زۆربەی كڕیارەكان ژنن یان كچن. زۆر ئاساییەو تەنانەت لە جۆرە زۆر قورسەكانیش دەكڕن. كڕیارم هەیە ژنە رۆژانە دێت مەشروبات دەكڕێت، بەڕێكەوت رۆژێك لەسەر ئەم مەسەلە قسەمان كرد ژنەكە پێی گوتم ئێمەی ژنانیش ناچارین وەك مێردەكانمان مەی بخۆینەوە چونكە ئەوان شەوانە دەچنە یانەكان و درەنگ دێنەوە و ئەگەر لەدژی ئەوانیش بێت دەخۆینەوە، خۆ دەزانین كە لەم كۆمەڵگەیەدا بۆ ژن زۆر عەیب و سەختە مەشروب خۆر بیت بەڵام بۆچی بۆ پیاوان ئاساییەو بۆ ئێمەی ژنیش بەو شێوەیە.
سەردار لەدرێژەی قسەكانیدا گوتی: ژن هەیە هەموو سەری مانگێك پارەم بۆ دەهێنێ واتە بەدرێژایی ئەو مانگە بە قەرز دەیبات، بەهەمان شێوەش پیاو هەیە بەو جۆرە. راستە من خۆم دوكانی مەی فرۆشتنم هەیە بەڵام بەلامەوە سەیرە ئەم هەموو پارە دەدەنە قەرزی خواردنەوەی مادە كحولیەكان ئەی چی بۆ خێزانەكانیان خەرج دەكەن؟
خاتوو (شنۆ محمود) كە قوتابی پەیمانگای تەكنیكیە، دەڵێت: مەشروب خواردنەوە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بۆ پیاوانیش شتێكی عەیب بوو بەڵام لەئێستادا بەپێچەوانەوە بۆتە شتێكی ئاسایی و ئەگەر بچیتە سەیرانگاكان دەبینیت رێژەی مەشروبخۆری ژنیش چی وای لەپیاوان كەمتر نیە، هەموویان بەیەكەوە دادەنیشن مەشروب دەخۆنەوە. بەڵام من ئەم فاكتەری زۆربوونی مەشروب خواردنە دەگەڕێنمەوە بۆ جۆری بیركردنەوەی خەڵك بەتایبەتی ژنان لەسەر هەموو مەسەلە گتشییەكان چونكە دەبێنێت لە ئێستادا كەمێك بژێوی خەڵك بەرەو باشی رۆیشتووە لەگەڵ ئەوەشدا گرفتەكان زیاتر بوون خەڵكیش بۆئەوەی كەمێك لەو گرفتانە رزگاریان بێت پەنا بۆ خواردنەوەی مادە كحولیيەكان دەبەن كە بەڕاستی ئەمە زەنگێكی مەترسیدارە پێویستە هۆشیاری تەواوی لەم رووەوە بدرێت، چونكە لەم كۆمەڵگەیەدا هەموو شتێك بە هەڵە بەكاردەهێنرێت كاتێكیش دەستیان بە مەشروب خواردنەوە كردووە زۆر بە خراپی دەستیان داوەتێ بەتایبەتی ژنان هاوكات لەگەڵ مەشروبیشدا جگەرە یان نێرگەلە دەكێشن كە رەفتارێكی زۆر قێزەون و ناشیرینە، ژن بە ئاكارە جوانەكانییەوە، جوانە نەك بەم جۆرە كردەوانە كە دژی نەریتی كۆمەڵگەیە.

خاتوو (كانیاو نوری) كە ماوەی (3) ساڵە پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و خاوەن منداڵێكە و لەیەكێك لە دوكانەكانی مەی فرۆشتن بینینمان، سەبارەت بەم تەوەرە بەم جۆرە هاتە دوان: من دەپرسم بۆچی هەموو شتێك بۆ پیاو ئاساییە بەڵام بۆ ژنان قەدەغەیە؟ لەكاتێكدا من بە موچەی خۆم هەموو جۆرە مەشروبەكان دەكڕم، هەرگیز داوای پارەم لە مێردەكەم نەكردووە، هەموو خەم و خەفەت و كێشە وای لەمن كرد كە مەشروب بخۆمەوە، من لەبەرچاوی خەڵكیشدا جگەرە دەكێشم چەندین جار لەسەر ئەمە توشی تەعلیق بومەتەوە بەڵام من هیچ گوێ بەوە نادەم خەڵكی چی دەڵێن، من لە كوێدا ئازادی خۆم دەستبەر بكەم حساب بۆ هیچ شتێك ناكەم.
هەموو ژیانمان خەم و خەفەتە ناچارین بۆ رەوینەوەی خەمەكانمان بۆ چركەساتێكیش بێت پەنا بۆ مەی خواردنەوە بەرین و كەمێك دەرونمان ئاسودە بكەین، ئەوەش دەزانم ئەوەندەی تر كێشەكانم قوڵتر دەكاتەوە بەڵام كەسێك نەبێت گوێ لەكێشەكانم بگرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە ناچارم كە جگەرە بكێشم ئەگەر پارەشم پێ بێت مەی دەخۆمەوە.

خواردنەوەی مادە كحولیەكان بێگومان لەرووی ئابوریەوە زیانێكی گەورە بە ئاستی ئابووری ئەو خێزانانە دەگەیەنێت و زیاتر دەیهێنێتە خوارەوە، سەبارەت بەم لایەنە بەڕێز (عومەر رەسول) كە نووسەرە لەبواری ئابوریدا، بەم جۆرە باسی لەكێشە ئابوریەكانی خێزان كرد:
راستە خواردنەوەی مەیی و جگەرەكێشانی ئافرەت زۆر لایەنی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسی و دەروونی..هتد، هەیە-بەڵام ئێمە لێرەدا لە گۆشە نیگای ئابوری و داهاتی خێزانەوە تیشكی دەخەینەسەر. مەرج نییە لەخێزانێك كە ئافرەتی جگەرەكێش و مەی خۆرەوەی تێدا بێت.داهاتی ئەو خێزانە زۆربێت، دیارە ئەمە پێچەوانەكەشی راستە. خۆ ئەگەر لە خێزانێكی مام ناوەندی كوردستاندا ئافرەتێك جگەرە بكێشێت و مەی بخواتەوە-بێگومان كاریگەری زۆری لەسەر داهاتی ئەو خێزانە جێدەهێڵێت.
بەگشتی ستراكتۆرەكانی خێزانی كوردەواری بەندە لەسەر داهاتی كاری پیاو- خۆ ئەگەر هاتوو هەردوو ژن و مێردەكەش فەرمانبەربن-ئەوا جگە لە خەرجی هاتوچۆ و كرێی خانوو و پێداویستييەكانی لۆكسی ئافرەتەكە و خەرجیە پێداویستيیەكانی درێژەدان بە خێزان و پەروەردەكردنی منداڵ و چەندانی تر، خودی كڕینی جگەرە و مەی بە بەراورد لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی سەرەوە، زۆرەو ئەمە بارگرانی زیاتر دەخاتە ئەو خێزانەو ئاكام بەشێوەیەك لە شێوەكان چ ئەو ئافرەتە و چ مێردەكەی دەبێ دەست بۆ كاری ناشەرعی ببەن و لێرەوە شیرازەی خێزانەكە تێكدەچێت. ئێمە ئەگەر ئەوە دانێین ئافرەت ئەو مافانەی لێزەوت بكرێت كە ئەمە وابەستە بە ئازادی تاكەكەسەكانە، بۆیە دەبێ بڵێین هەتا ئەگەر ئافرەت حەزیشی لە مەی یان جگەرەكێشانیش بێت، پێویستە بەپێی داهات كەم بیخوات، ئەمەش بەو مانایەیە تاكی كوردی ئەوەندەی لەسەر رەوشی حەز و ئارەزوەكانی دەڕوات ئەوەندە باوەڕی بە بەرنامە بۆ دارشتنی خەرجییەكانی رۆژانەی نیە. لێرەوە كێشەكە سەرهەڵدەدات و جگەرەكێشان و خواردنەوەی مەی لەلایەن ئافرەتەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی خێزان و لادانی ئەو ئافرەتە.

هەموو تاكێك پاراستنی رۆڵی كەسێتی دەكەوێت سەرشانی و خۆی كەسی یەكەمە هەر كەموكوڕیەك لە كەسێتیدا هەبێت، بەڵام زۆرجار دەبینین بەپێچەوانەوە تاكەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان هەوڵدەدەن بۆ چەند چركە ساتێك بێ ئاگابن لە هەمووكێشەكان كە ئەمەش لەراستیدا تەنیا خۆهەڵخەڵەتاندە هەروەك زۆرێك لە كۆمەڵناسەكان ئاماژەی پێدەكەن، بۆ روونكردنەوەی زیاتر لەسەر ئەم حاڵەتە (نیان حەمەعەلی) ی توێژەی كۆمەڵایەتی بەم شێوەیە باسی لێوە دەكات:
كێشانی جگەرەو خواردنەوەی مادە كحولیيەكان بەڕاستی كارێكی نەشیاوە هەریەك لەو دوو كردەیە جگەلە زیان بۆ خودی بەكارهێنەر بۆ كەسانی دەروروبەریش هەیە، كاریگەری نێگەتیڤی هەیە لەسەر باری تەندروستی خۆی و دەوروبەری كە ئەگەر لێیان بپرسیت لەوەڵامدا دەڵێن تەنیا زیانی بۆ خۆمان هەیە بەڵام ئەو كەسانە زۆر بێ ئاگان لەوەی لەچەندین رووەوە زیانی هەیە سەرەكیترینیان بواری كۆمەڵایەتی، دەبینین ئەو باوكانەی كە مەی دەخۆنەوە خێزانەكەیان بەچاوێكی تر سەیریان دەكەن جا ئەگەر هاتوو بەلای خێزانەكەیەوە ئاسایی نەبێت چ جا ئەگەر دایكشیان هاوشانی بێت، ئەو كەسانەی مادەی كحولی و جگەرە دەكێشن بۆ كەمكردنەوەی خەفەت و كێشەكانیان بەكاریدەهێنن و خۆیان دوورە پەرێز دەكەن بەڵام لەراسیتدا بەمە كێشەكان قوڵتر دەبێتەوە، هەروەك بینیومانە بەهۆی ئەمەوە چەندین كێشەی قورس لەخێزانەكاندا سەری هەڵداوە و ئەو خێزانەیان بەرەو هەڵوەشانەوە بردووە. بۆیە دەبێت ژنان زۆر هۆشیار بن لەم رووەوە هەرگیز پەنا بۆ كێشانی جگەرەو مادە كحولیەكان نەبن، هەردووكیان هۆكارێكن بۆ لەناوبردنی كەسێتیان و لەهەمانكاتدا بۆ بواری ئابووریش زیانگەلێكی هەیە كە دواتر خۆیان هەستی پێدەكەن كە چەند زیانی پێگەیاندوون. دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان راوێژ بەكەسانی دەوروبەر و دڵسۆز بكەن.
بەكارهێنانی ئەو مادانە، جگەرەكێشان و خواردنەوەی مادە كحوليیەكان هیچ كام لەو دوانە ناتوانێت گرفتەكانی تاك چارەسەر بكات، بەڵكو بەپێچەوانەوە زیاتر بەرەو وێران بوونی خێزان هەنگاو دەنرێت. بۆیە دەكرێت ژن و پیاو هەمیشە بە وردی لە مەسەلەكان بڕوانن و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزنەوە نەك بەوەی كە خۆیان بێ ئاگا بكەن و پەنا بۆ خواردنەوەی مادە كحولیيەكان بەرن چونكە كاریگەری نێگەتیڤی هەیە لەهەموو رەهەندەكانەوە. رەگەزی مێ جوانیيەكی بێ وێنەی لە سروشتیدا هەیە بۆ پاراستنی ئەو جوانیانە نابێت كارێك بكات دژی نەریت و ئاكاری كۆمەڵگەكەی بێت، بیركردنەوەی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگەیە ئەو كارانە بە هەڵە دەزانێت و بەلادەر لە نەریتی كۆمەڵگەی دادەنێت، لەهەمان كاتدا كارێكیش كە لەهەمو رەهەندەكانەوە زیانگەلێكی هەبێت دەبێت بەكارهێنانی و ئەنجامدانی چ سودێك بگەیەنێت؟ تەنیا ئەوە نەبێت كە بۆ كات بەسەر بردنە دەنا هیچ سودێكی تێدا نییە.

گوڵان

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-14 18:25:21

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

ده‌ستت جۆش بێ به‌قوربان


http://www.3tt3.net/up4/get-6-2008-r7nlkxog.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-14 19:19:49

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

ده‌ست خۆش به‌ت بۆ بابه‌ته‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-16 14:23:46

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

زۆر سوپاس  کاک حسین

زۆر سوپاس سۆزی خان سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-16 19:30:27

perihan
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-06
دواترین سه‌ردان: 2009-05-11
په‌یامه‌كان: 6

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

dastt xosh bet barez

Kurdzhin
Takay La Gull Brwanm
Gullish La Mn Bezara
Chunka Zorm Xosh Dawey
Dllm Be To Xambara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-16 20:28:25

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

زۆر سوپاس پێریهان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-17 16:07:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

دەست خۆش  هاوڕێ گیان بۆئەم بانەتت..

بە هیوای ژیانێکی لێوان لێو لەبەختەوەری بۆ تۆی ئازیز...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-17 16:10:12

lewan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2008-08-19
په‌یامه‌كان: 14

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

dast xosh ranja gyan sarkawtw byt

Kurdzhin
BABE SHNAY WSHAKANT LANAW TYNY XAMA AMRM

DA DARKAWA TAQANAKAM BARGAY TANHAY NAGRM

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-17 16:19:47

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

Re: مـــەی خــواردنـــەوەی ئافـــرەتان

زۆر سوپاس بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net