.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










پاراستنی مێشك دەبێ لە هەموو ئەندامەكانی لەش زیاتر گرنگی پێ بدرێت، چونكە لەوەوە فرمانەكان بۆ بەشەكانی دیكە دەچن، مێشكی دینەمۆی سەرەكی مرۆڤە.
سەندیكای توێژینەوەی مێشك لە وڵاتە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی مێشك چەند هەنگاوێك پێشنیار دەكەن كە ئەمانەن:
• دانانی رێجمی خورادن كە تایبەت بێ بە تەندروستی مێشك. ئەو خواردنانە دەبێ بخورێن كە ئەسیدی چەوری ئومێگا3 یان تێدایە، ماسی یەكێكە لەو خواردنانە. میوە و سەوی و ڤیتامین B و هەندێكیش نشاستە.
• چالاكی كردن بە مێشك: واتە مێشك بەردەوام لە چالاكی دابێت. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ هەوڵ بدەی خۆت فێری زمانێكی دیكە بكەی، یان چوارقوژبن (جدول متقاگع) حەل بكەیەوە، یان بچێ بۆ خولی فێربوون یان خۆ خەریك كردن بە هونەرێكەوە بۆ ئەوەی مێشك هەمیشە لە چالاكی دابێت.
• بەردەوام وەرزش بكە: وەرزش كردن دەتوانێ سوڕانی خوێن ئەكتیڤ بكات، توانایی و هەماهەنگی جەستە رێك بخات و بەرگری بكات لە نەخۆشییەكانی عەقڵی و دەرونی. ترسی جەڵتەی مێشك كەم بكاتەوە.
• چالاكی كۆمەڵایەتی ئەنجام بدە: كات گوزەراندن لەگەڵ هاوڕێیان و خزمان، جێبەجێكردنی ئەركی رۆژانە، سەفەر كردن دەكرێ مێشك تەندروست رابگرن.
• بە رێژەی پێویست بخەون: بە رادەی پێویست نەنووستن دەكرێ كاریگەرییەكی سلبی هەبێ بۆ سەر مێشك.
• ترس و دڵە خورپە و نیگەرانی وەلاوە بنێن: بەشداری كردن لە وەرزشی یۆگا، گوێ گرتن لەو دۆستانەی كە هیواوئومێدن پێدەبەخشن.
• بەستنی پشتێونەی ئەمنی لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دا، یان كڵاوی تایبەت لەكاتێكدا كە ماتۆر لێدەخوری. دەكرێ مەترسی كەوتنی سەر بەتەنێكی رەق كەم بكەنەوە.
• جگەرە كێشان و ئالوودە بوون بە مەوادی سەرخۆشكەر دەكرێ مەترسییەكی گەورە بن بۆ مێشك.
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆش بیت کاکه گیان بۆ ئهم بابهته
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت هاوڕێ...بابهتێکی به سووده......سوپاس....
لهسهر هێڵ نییه