.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رۆنى ماسى كاریگه‌ری ئیجابى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك له نه‌خوشیه‌كانى چاو
Kurdistan TV
KTV ـ كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى زانكۆى ملبورنى ئوسترالى له ئه‌نجامى لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه خواردنى جۆره ماده‌یه‌ك به ناوىOmega 3 كه به رێژه‌یه‌كى فراوان له ناو رۆنى ماسیدا هه‌یه ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ندێك له نه‌خوشیه‌كانى چاو به‌كار بهێنرێت و نه‌خۆش له كۆره بوون رزگار بكات.
ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له به‌ریتانیا به نه‌خوشى AMD Age-related macular degeneration)) توشبوونه زیاتر به 500 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خوشیه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت زۆربه‌ى توشبووان له پاش ته‌مانى 60 ساڵیدا تواناى دیتنیان زۆر لاواز ده‌بێت و هه‌ندێكیان به ته‌واوى كۆره ده‌بن. خواردنى Omega 3 كه به رێژه‌یه‌كى فراوان له ناو رۆنى ماسیدا هه‌یه ده‌توانێت به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خوشیه بكات.
لێكۆلێنه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ریخستووه كه ماده‌ى omega 3 بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خوشییه‌كانى دیكه‌ى جه‌سته به تایبه‌ت نه‌خوشییه‌كانى دڵ كاریگه‌رییه‌كى زۆر باش و ئیجابى هه‌بووه.
لێكولێنه‌وه‌كه, كه له سه‌ر 88974 نه‌خوش ئه‌نجامدراوه له نێوانیان 3000یان نه‌خوشى توشبوو به AMD بوون, ئاشكرایكردوه كه خواردنى ماسى دوجار له هه‌فته‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ هه‌یه به كه‌مبونه‌وه‌ى مه‌ترسى نه‌خۆشى AMD و ئه‌وانه‌ى زۆر رۆنى ماسى له خواردنیان به‌كار ده‌هێنن به رێژه‌ى 38% كه‌متر توشى ئه‌م نه‌خوشییه ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌متر ئه‌م رۆنه له خواردنیاندا به‌كارده‌هێنن.
دكتور ئێلیان چونك (Dr Elaine Chong) سه‌رپه‌رشتى تیمه‌كه گوتى چه‌ورى Omega3 پێكهاته‌ى بنچینه‌یى تۆڕى چاوه و گومانى تێدا نی‌یه كه كه‌مبونه‌وه‌ى ئه‌م ماده سه‌ره‌كییه له ناو تۆڕى چاودا ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى چاو یان كۆره‌بوونى.
لێكۆلینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكرایكرد كه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان كێشانى جگه‌ره و توشبوون به نه‌خۆشى AMDدا هه‌یه و داواى له وڵاته‌كان كرد هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له مه‌ترسییه‌كانى جگه‌ره.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه