.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









![]()
ئا??ره‌تی كورد په‌روه‌ر و خێرخواز و خه‌مخۆری ئا??ره‌تانی كوردستان، حه‌پسه‌خانی کچی مه‌عروو??ی به‌رزنجی نه‌وه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و ئامۆزای شێخ مه‌حموودی مه‌لیكی كوردستان و هاوسه‌ری شێخ قادری حه??ید و ناسراو به (حه‌پسه‌خانی نه‌قیب)، له ساڵی 1891دا له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه.
حه‌پسه‌خان له‌و بنه‌ماڵه گه‌وره ئایین و زانست په‌روه‌ره خزمه‌تگوزاره‌ی كورد په‌روه‌رده بووه و بووه‌ته یه‌كێك له ئا??ره‌ته هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان، چونكه ژنێكی به‌خشنده‌ی چاوتێر و خێرخواز بووه و گه‌لێك زمان شیرین و ده‌روون پاك بووه، دیوه‌خانه‌كه‌ی هه‌رده‌م پڕ له ئا??ره‌تی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری بووه و هه‌ر ئا??ره‌تێك تووشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یا دارایی بووبێ و زۆریی لێكرابێ، په‌نای بردۆته به‌ر حه‌پسه‌خان و ئه‌ویش به‌دڵێكی ??راوانه‌وه له كێشه‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه بۆی چاره‌سه‌ر كردووه و زۆر جاریش یارمه‌تییه‌كی باشی دارایی ئه‌و جۆره ئا??ره‌تانه‌ی داوه، تاوای لێهاتوه نه‌ك هه‌ر له ناو ئا??ره‌تاندا ڕۆڵ و نرخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵكو له ناو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا ڕێز‌و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی بووه و له‌و كاته‌ی كه ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی حه‌پسه‌خان بوو بووه قوتابخانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد و ئا??ره‌تان لێیه‌وه ??ێری ڕه‌وشتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ڵبه‌ندێكی به‌رزی نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، ئا??ره‌تان له‌و مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌و شێره‌ژنه كورده، هه‌ستی كوردایه‌تییان ده‌رورووژا و بیری ڕامیاریان له‌لا په‌روه‌رده ده‌بوو.
له‌وكاته‌ی كه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئا??ره‌تاندا باسی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵای ژنان و باسی ئه‌م و ئه‌و ده‌كرا، ده‌بینرا له كۆڕ و دیوه‌خانی حه‌پسه‌خاندا هه‌رباسی ڕه‌وشت پاكی و كورد په‌روه‌ریی و ما??ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد و ئازادیی خاكی كوردستان ده‌كرا.
ئه‌م ئا??ره‌ته تێكۆشه‌ره كوردپه‌روه‌ره دڵسۆزی كوردستان، له ساڵی 1930دا نامه‌یه‌كی ڕامیاری مێژووی بۆ ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان) له (جنێ??) نووسی و به ڕاشكاوی داوای ما??ی چاره‌نووسی كوردی كرد له‌سه‌ر خاكی كوردستان و ئه‌و داوا كارییه ئه‌و ئا??ره‌ته مه‌زنه ده‌نگێكی باشی دایه‌وه، به تایبه‌تی له‌وسه‌رده‌مه تاریكه‌ی كورد پێی تێده‌په‌ڕی.
كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 22-1-1946دا له مه‌هاباد دامه‌زرا، حه‌پسه‌خان به‌هه‌موو توانایه‌كی دارایی پشتگریی ئه‌و كۆماره ئازیزه ساوایه‌ی كوردی كرد به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشه‌وا سوپاسنامه‌یه‌كی گه‌رمی بۆ نارد و ڕێزێكی زۆری لێنا.
حه‌پسه‌خان له بواری زانست و په‌روه‌ریی و بڵاوكردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری له‌ناو ئا??ره‌تانی كورددا، ڕۆڵێكی باڵای بووه، بۆیه نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شانازیی پێوه‌كردنی ژنانی كورد بووه، به‌ڵكو جێگه‌ی شانازی سه‌رجه‌م میلله‌تی كوردبووه، چونكه جگه له هه‌ڵوێستی چاكه خوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاریی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی هه‌ژار و كورد په‌روه‌ریی پڕ له دڵسۆزی و ڕاستگۆیی، هه‌ڵوێستێكی به‌رزیشی بووه به‌رامبه‌ر به‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئا??ره‌تان بۆ له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واریی كه ئه‌وساكه ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بوو و له سه‌دا یه‌كی ئا??ره‌تانی كورد خوێنده‌وار نه‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێ خۆی كرده قوتابخانه، تا ئا??ره‌تان ئێواران ??ێری خوێندن و نووسین ببن، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئا??ره‌تان بووه له شاری سلێمانی و له هه‌موو كوردستاندا.
ئه‌م ئا??ره‌ته مه‌زنه چاكه‌خوازه‌ی كورد له ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێككه‌وتی 12ی نیسانی 1953دا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئا??ره‌تانی كوردستان به‌جێهێشت.
خۆزگه//

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش ده‌شتی به‌رێزم بۆ ئه‌و زانیاریه‌ت که پێشکه‌شت کردین ، هیوادارم زۆر وه‌کو حه‌پسه‌خانی نه‌قیب دروست بێ ئه‌مرۆش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yada (2007-09-20 12:45:59)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده سته كانت خؤش بيت كاك ده شتى بؤ بلآو كرد نه وه ى زيانى ئه م شيّره زنه ناوداره
*~..PaRy..~*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سوپاس بۆ ده‌ستخۆشیه‌که‌ت به‌ڕێز یاده ، به هیوای سه‌رکه‌وتنت ، ئیشه‌ڵا زۆری وه‌کو ئه‌و ژنه قاره‌مانه دروست ده‌بێ.
سوپاس بۆ تۆش خاتو په‌ری ، سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانم .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌سته‌کانت خۆش بێت ده‌شتی گیان بۆ ئه‌و زانیاریه جوانانه‌ی ده‌ینوسی هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ئه‌زیزم
هیوام به‌خته‌وه‌ریته گیانه‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت .
.................. کوڤان ...................


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سوپاس کوڤان گیان ، هه‌ست و ناخت جوانه بۆیه بابه‌ته‌کانم به جوانی ده‌بینی
هیوای به‌ته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم گیانه‌که‌م ، کاتێکی خۆش بۆ تۆی ئه‌زیزم ...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه