❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌كیه‌..جرج ته‌نگ به‌ 15 ماڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-24 15:39:23

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

ته‌كیه‌..جرج ته‌نگ به‌ 15 ماڵ

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/news_small/hemereng2008/mshk,k,bchok.jpg

ته‌كیه‌..جرج ته‌نگ به‌ 15 ماڵ هه‌ڵده‌چنێت

پانزه‌ ماڵی گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌ناحیه‌ی ته‌كیه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆوه‌ مشك و جرج هه‌راسانی كردوون و به‌نیازن خانووه‌كانیان بفرۆشن.
یه‌كێك له‌دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ پێی راگه‌یاندین: "ماوه‌ی ساڵێكه‌ داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌كیه‌ كردووه‌ ئاوه‌ڕۆیان بۆ دروست بكرێت به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌و 15 خانووه‌ی ئێمه‌ی تێدا نیشته‌جێین له‌ساڵی 1995 رێكخراوێكی خێرخواز بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركوكی دروستكردووه‌، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ئه‌وان ئه‌و خانووانه‌یان كڕیوه‌ و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویستی تیا نیه‌، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڕه‌كی رزگارییدا  ته‌نها ئه‌و 15 خانووه‌ تاپۆی نیه‌و ئاوه‌ڕۆی بۆ دروست نه‌كراوه‌".
ئاشكراشیكرد: "به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆو پڕبوونی ئه‌و بیرانه‌ی كه‌پیساییان تێ ده‌كرێت جگه‌ له‌مشك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا 13 جرجی كوشتووه‌، بۆیه‌ ناچارن خانووه‌كانیان بفرۆشن".
هێرۆ تاهیر سه‌رۆكی شاره‌وانی ته‌كیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: "چه‌ند مانگێكه‌ ده‌رخسته‌یان بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و خانووانه‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ تائێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌".
وتیشی: "ته‌نها ئه‌و 15 خانووه‌ كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆیان نیه‌ له‌ته‌كیه‌دا به‌ڵكو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر كه‌تازه‌ دروستبوون تۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆیان نیه‌" .



PUKmedia

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net