.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌ڵمانیا..كچه‌كوردێك كلتوری كوردی بره‌وپێده‌دات
نه‌هله سابير عه‌لی ناسراو بههاوشهنگ کچه کوردێکی باشوری ته‌مه‌ن 18 ساڵانه، به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی هه‌ولێره‌و ماوه‌ی دوانزه ساڵه له ئه‌ڵمانيا ده‌ژيت و دانيشتووی شاری باد مالنتهی باکوری ئه‌ڵمانيايه.
گه‌نجێکی چالاکه و وه‌ک که‌سێکی نه‌ته‌وه‌يی و وڵاتپارێز له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دايه پێناسه‌ی خۆى و نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌ده‌وروبه‌ری خۆي بگه‌یه‌نێت، له‌م بواره‌دا تائێستا چه‌ندين چالاکی به‌رچاوی نواندووه.
له ديدارێکی خێرا سه‌باره‌ت به چالاکی و حه‌زه‌کانی نه‌هله وتی: "له‌گه‌ڵ يه‌که‌م گهيشتنم بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ستمکرد که منيش وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌يی پێويسته بوونی خۆم بسه‌لمێنم لهخوێندنگاکهم، که‌م تازۆرێک له هاوپۆله‌کانم ئاشنا بکه‌م به کورد و که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌م، ئه‌وه‌بوو يه‌که‌م هه‌نگاوم ئاڵوگۆڕکردنی بيرو بۆچوون بوو له‌گه‌ڵ دۆسته ئهڵمانهکانم و باسی جوانی کوردستان و ئه‌و زوڵم زۆردارييهم بۆ کردن که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و منداڵانی کورد به‌تايبه‌تی له‌لايه‌ن حکوومه‌تی عيراقی سه‌دام ئه‌نجامدراون، هه‌ڵبه‌ته به‌شێکی ئه‌م زانيارييانهم له دايک و باوکم وه‌رگرتبوو، دياره ئه‌وه هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خۆم به به‌شێکی زۆر له هاوڕێکانم و مامۆستاکانم بناسێنم و دواجار هه‌ر ئه‌م چالاکييهم وام لێبکات به‌شداری له گه‌وره‌ترين چالاکی شاره‌که‌مدا بکه‌م، ئه‌وه‌بوو له‌لايه‌ن بورگهمايستهری ئه‌وشاره واته پارێزگاری شاره‌كه كه سه‌ر به فراکسیۆنی پارتی ديموکراتی مهسيحیيه که به گه‌وره‌ترين پارت له ئهڵمانياو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داده‌نرێت بانگهێشت بکرێم بۆ ئه‌وه‌ی سمينارێکی بچوك ببه‌ستم".
نه‌هله له‌قسه‌كانی به‌رده‌وامبوو و وتی: "ئه‌وه‌بوو لهسمينارێکی بچووک باسێکم به‌ناوی کوردستان بێشکهشکردو له‌ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مدا له‌سه‌رچه‌ند خاڵێك وه‌ستام وه‌ک جوگرافياو ئايين و ره‌وشی ژنان و باری ئابوری له کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی تر، دياره له‌م سمينارهشم ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شار‌و خه‌ڵکێکی زۆر ئاماده‌بوون و باسهکم بووه مايه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان، هه‌رله‌م باره‌یه‌وه پارێزگاری شار داوایلێکردم که باسهکم ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌م و تاوه‌کو له سمينارێکی فراوان زياتر باس له به‌شه‌کانی کوردستان بکه‌م بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خودی پارێزگار رۆژی 12 ى گه‌لاوێژی ئه‌م ساڵی بۆ دياریکردم بۆ گرتنی سميناره فراوانه‌که‌م، وا مهزهندهدهکهم ئه‌مجاره‌يان که‌سانی پسپۆڕ ئاماده‌ی ئه‌م سميناره ببن بۆيه من ده‌مێکه لهئامادهکردنم بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی باسه‌که‌م".
مه‌به‌ست له‌و سميناره چيه؟
مه‌به‌ستی ئه‌وان بايهخدانه به‌لايه‌نی ئينفۆرماتی خوێندکار له هه‌موو بواره‌کان بۆيه زۆر به‌ڕێزه‌وه ئه‌م جۆره به‌هرانه‌ی وه‌ک ئێمه ده‌نرخێنن.
باشه چۆن خۆت ئاماده‌کردووه؟
من ئێستا وه‌ک وتم خۆم ئاماده‌کردووه‌و زۆريش باوه‌ڕم بهخۆيه که له‌م سمينارهم سه‌رکه‌ووتوو ده‌بم، وه هيوادارم که له ئاينده زانستهکانی سياسی بخوێنم تاوه‌کو بتوانم وه‌ک مرۆڤێکی کورد خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م وه‌ک چۆن باوکم و بنه‌ماڵه‌که‌م هه‌ميشه خزمه‌تی نهتهوهکهميان کردووه.
له ته‌وه‌رێکی تردا نه‌هله وتی: "له چالاکييه‌کی ترمدا به‌هاوکاری دايکم توانيم نمايشێکی جوانی جلی کوردی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه چه‌شن له‌ڕۆژی که‌لتوری گه‌لان به ئاماده‌بوونی پتر له 10 مێينه که به جلی جوانی کوردی و نه‌خشاو به ئاڵای سه‌رکه‌شی کوردستان نمايش بکه‌م که ماوه‌ی دوو کاتژمێری خاياند".
puk media

له‌سه‌ر هێڵ نییه