.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(20)..نامۆ.......
فەرهەنگ-----زۆر سووپاس کاک کەش گیان....پێش هەموو شتێ حەز ئەکەم خۆمت پێبناسێنم ....من هاووڕێ ی کاک تەنیام ئەوو
باسی تۆی بۆ کردم و ووتی ئاگاداری ئەکەمەوە.
کەش------ کاک نامۆ!!!!؟؟؟؟؟؟
فەر هەنگ-----بەڵێ گیانی من بەخوا زۆر گەڕام بەدواتا هەر نەم بینی خەریک بوو بێ هیوا بم لە دۆزینەوەت.
کەش----ڕاستەکەی کۆمپیتەرەکەم تێک چووبوو بۆیە نەم ئەتوانی بێمە خەت...زۆر پێخۆش حاڵ بووم کاک تەنیا باسی تۆی بۆ
کردم....شادوومانم کەسێکی وەک بەڕێزت بناسم..بەڵێنم بە کاک تەنیا دا بە پێی کات و توانام هاووکاریت بکەم. هەر چەندە منیش
هەواڵم پرسیت بەس ناوی ( ئازاری شەوو )ی دابوومێ منیش چاووم ئەگێڕا ئەوو ناوە یان ن(نامۆ ) بەس کەسیان ڕێکەووت نەکرد.
فەرهەنگ---من زیاتر خۆشحاڵم کاک کەش گیان ..ڕاستە کەیت بەس ئەوانە گشتی ناووی چاتن بەس فەر هەنگ بە دایمی هەڵ
ئەگرم....ئەگەر ناوی ترم بە کار هێنا ئاگادارت ئەکەم.
کەش-----چاوەکەمی کاک فەرهەنگ من هەر کاک تەنیا پڕۆژەکەتی پێ ڕاگەیاندم زۆر بەلامەوە جوان و گرنگ بوو هەر بۆیە
بێ دوو دڵی هاووکاری خۆمم نیشان دا هەر شتێ بە من ئە کرێ من ئامادەم هەڵ بەت کاک تەنیا ڕووداوەکانی کە هانی دای بۆ ئێرە
بێت و دواتر درووست بوونی بیرۆکەی نووسی نەکەت هەموو پێ ووتم.
فەرهەنگ----زۆر سووپاس کاکە کەش گیان...بەڕاستی بیرۆکەکە هەیە بەڵام زانیاری یەکان پەرش وو بڵاوون کاتم ئەوێ کۆیان
کەمەوە و تا بتوانم پێکەوە گرێی بەم....بەڵام بێ ئەزموونیم لە چات دەستم بەند ئەکات.
کەش----هاووڕێ ئەگەر ئەوو شتانەی ئەووترێ بە مایک بتەوێ لەوێوە دەست پێبکەیت ئەوە تووشی گێژاوێکی گەوورە ئەبی
ڕاستە چات وەک تیڤی یان ڕادوێ نیە بۆ وورووژانی گفتۆگۆ لە چات خۆت ڕاستەوو خۆ لە گەڵ بەرامبەرە کەت گفتۆگۆ ئەکەیت
بەس کێشەکە لەوەدایە بەرامبەرت یان خۆت هەندێ جار شتەکان تێکەڵ ئەکەیت بۆیە زووربەی زۆری گفتۆگۆکان ڕێڕەوی هەڵە
ئەگرن وەک خوێندنەوەی ڕۆژنامەی لێدێ لەکاتی ڕەشەبا واتە تا دوودێڕ لە پەڕەی یەک ئەخوێنیتەوە لە پڕ ئەچێتە پەڕەی حەووتەم
کەواتە گفتووگۆکان ئەکرێ بڵێی بێ سەروو بەرەیە زوور بەی هەرە زۆری ئەنجامەکەی وا ئەبێت لەبری ئاڵۆ گۆڕ کردنی بیرۆ
بۆ چوونەکان ئەبێتە سەپاندنی بیروو بۆ چوونی هەر یەک بە سەر ئەوی ترا....هەڵبەت ئەوو گفووگۆیە عەقڵ ئەخاتە کار بەس نەک
بە ئاڕاستەی تێگەشتن و پرسیار درووست کردن و گەڕان بە دووی وەڵامدا بە ڵکوو ئەی کاتە ئامرازێ بۆ بەرەنگاری لە
کەسایەتیت و سەپاندنی ڕای خۆت چوونکە گفتوو گۆکە لە گەمەیە کەوە ئەبێتە شەر... زووربەی هەرە زۆریشی لەسەر بناغەیەکی
ئەکادیمی دانەڕێژراوە وەک چۆن لە تیڤی یان ڕادوێ هەیە....کە ئەوانەش هەمان گەمە ئەکەی کە ئەیانەوێ گفتوو گۆیەک بخۆڵقێنن
لە نێوان بێژەر و بینەر بێ بەژداری بینەر واتە بێژەر خۆی ئەی وورووژێنێ و خۆشی پرسیار ئەکات و خۆشی وەڵام ئەداتەوە
تۆش واتە بینەر بە ساکاوی بەدیاری یەوە دا ئەنی شی چوونکە لە بری تۆ بیر ئەکاتەوە....ئەوەندەی من لێ رە تێ گەشتبێتم وایە
بۆیە با تۆش نەکەویتە ئە بازنەوەوە..تۆ نووسەری واتە چاوودێر ناڵێم خووڵقێنەری کەسایەتی یەکان چوونکە ڕەنگە کەسایەتی
هەندێ کارەکتەر کە درووستی ئەکەیت لەگەڵ ڕۆشتن لە گەڵیا و بۆ دەر کەتنت کە بیروو باوەڕی ناگوونجێ لە گەڵتا ڕەنگە هێزی
پێنووس کە هەتە یان چارەنووسی بەدەست تۆیە وەک نووسەر لەویا هەڵسووکەت ناکەیت بۆیە دوور نی یە یان تۆبەی پێ بکەیت
یان دەری کەیت لە نووسینەکەتا.
فەرهەنگ------خۆم درووست کەری بم وو خۆشم دژایەتی بکەم چۆن شتی وا ئەبێ..ڕەنگە حەز بکەم بەوو شێوەیە بێ کە ئەمەوێ
کەش------ئەی ئەگەر بە قسەی نەکردی چی ئەکەیت
فەرهەنگ------خۆم ڕێگەی بۆ دا ئەنێم چۆن بە قسەم ناکات ...ههههههه بمبوورە بەس سەیر و پێ کەناوی یە.
کەش--- بووراوی هاووڕێ گیان نەک ئەوە ژیان زۆر شتی تیایە کاتی دەرە قەتی نایەین چارمان نی یە ئەبێ بی خەینە دوو چوار
چێوە وە یان پێکەنین یان گریان....بەس منیش وەک تۆ ئەی خەمە ئەوەی یەکەم....هاووڕێ گیان من مەبەستم ئەوەیە هەر
کارەکتەرێک کە تۆ ئەی خۆڵقێنی و کاروو ئەرکی پێ ئەسپێری..بیرت نەچێ تۆ لێرە مامەڵە لەگەڵ خەیاڵا ئەکەیت بەڵام خەیاڵی تۆ
نی یە بە تەنیا بەڵکوو کۆمەڵێ کەسانی تریش لەوو خەیاڵە بەژدارن کەواتە کەم یان زۆر کارەکتەرەکەت بە ویستی ئەوان و دژی
تۆ هەڵسووکەت ئەکات....بۆ نموونە من (کەش) تۆ من ئەکەیتە کارەکتەرێک خۆشت پێش وەخت چوار چێوەیەکت درووست
کردووە بۆم تا لەوو سنوورەیا من نمایش بکەم بەس من پابەندی نابم نەک چوونکە دژایەتیت ئەکەم نەخێر چوونکە من ئەوو سنوورە
نابینم ڕەنگە گەر بۆشم دانێیت من پابەند نەبم ...ئەمانەی گشتی باسم کرد مەبەتم تەنها یەک شتە هەووڵ بە لە کەسایەتی چات نزیک
مەبەرەوە وەک ناوێک و خەیاڵی مرۆڤێک هەووڵ بە ئەوو کەسە لە خەیاڵەوە بگەڕێنیتەوە واقع و دواتر دەستی بگرە و بڕۆنەوە
چات ئەووسا جوان تر ڕووداوەکان ئەبینی و وێنەکان ڕوونتر ئەبن....باوەڕ بکە من سەرە تا تووشی سەر ئێشە بووم چوونکە
هەمان کەس لە چوار جار میک گرتن چوار کەسایەتی ئەنواند و لە ڕاستی دا یەک کەسیش بوو.
فەر هەنگ-----کەواتە مرۆڤە کانی ئێرە گەر لە واقعییان شارە زا نەبی لە چاتا لە گەڵیان وون ئەبی..
کەش-----بەڵێ بەس لێرە هەر تۆ وون نابی وەک نووسەر بەڵکوو خوێنەریش سەری لێ تێک ئەچێ کە ئەم کەسە چوار کەسایەتی
هەیە کامیان حەقیقەتە.
فەرهەنگ-----ببوورە وا ئەڵێم ..واتە گەر بمەوێ تۆ بکەمە کارەکتەر لە نووسینەکەدا ئەوەی لێرە گوێم لێت ئەبێ دەقاوو دەق ئەوە
نی یە کاتێ لە کافتریایەک لەدەرە وە دانیشتووین و بۆم باس ئەکەیت..
کەش-----ئەوە ڕاستی یە پێویست بە داوای لێ بووردن ناکات.....من ناتوانم دەقاوو دەقی واقعم لێرە بنوێنم چوونکە دوو دنیای
جیاوازن و دژ بە یەکن.
فەرهەنگ------ڕاستە جیاوازم بەس مرۆڤەکان لە هەردوو دنیادا یەکن گەر دنیاکە جیاوازیش بێ.
کەش------وایە مرۆڤەکان یەکن..بەڵام بیرت نەچێ هەر چۆن لە چات خەیاڵ ڕات ئەکێشی تا بتکاتە خەیاڵ وەک خۆی لەوو لاش
هەمان شت ..لەوو لا سنوور و توانا ڕات ئەکێشێ بۆ لای خۆ من لێرە ووتم دەسەڵات ئەبێ سەر پەرشتی گەنجان بکات و زۆر شت
هەیە بۆی دابین بکات...کەواتە لێرە تاوان دەسەڵاتە نێچیر گەنجە..زۆر قسەیەکی جوان و قبووڵ کراوە لای هەموو وان چوونکە
هەر گەنجە لە جێی خۆیەوە بێ دەسەڵاتی و دوا کەوو تنی لە ژیان پاساوومان دایە کە بۆی ئەگەڕا
فەرهەنگ------ئەی لێرەدا بی دەسەڵاتی دەووڵەت کە زۆربەی زۆری هۆکاری بەدەر لە خۆیەتی نەت کردە تاوان یان غەدرت لێ
نەکرد و پاڵ پشتی گەنجت گرت.
کەش-----لێرە با چوونکە شتە بەرجەستەکان نابینرێ بۆیە خوێندنەوەکە ئەگۆڕێ...بەڵام وەک ووتت گەر لە کافتریایەک دانیشین
نیوەکەی تریش باس ئەکرێ دەسەڵاتێک لە هەر چوار کەسێک فەرمانبەرێکی هەبێ واتە گەر بەراووردی بکەین لەگەڵ ڕاست
کردنەوەی ژمارە دانیشتوان ئەوا ئەگەر یەکێ لە ووڵاتە زل هێزەکانی دنیا وا بێ دەسەڵات لەگەڵ هەر هەڵ بژاردنێکدا ئەگۆڕێ
چوونکە بەس فریای ئەوە ئەکەوێ مووچە بۆ فەر مان بەرە کانی دابین بکات..هەر چەندە بەراووردێکی ناڕێکە چوونکە دەسەڵاتی
کووردی ئازاد نیە و دەست بەستراوە بەرامبەر هەندێ شت ئەوەش لەبەر باری سیاسی و دژایەتی کردنمان لە لایەن چواردەوورە
وە....ئەمە لە لایەک زۆر جار باسی یاسا ئەکەین..چوونکە بناغەی کۆمەڵێکی پێ شکەووتوە... هەر خۆمان ئەناڵێنین بەدەست بێ
یاسای یەوە بەس خۆمان پێ شێلی ئەکەین.
فەرهەنگ-----کەواتە لێرە تاوان بار نادیارە بە ڕای تۆ
کەش-----کە تاوان هەبوو کەواتە تاوان بارەش هەیە گەر دیاریش بێ ئەویش دیارە.....بەس لێرە تاوان بارە یەکەم تێنەگەشتنە.
فەر هەنگ---- هەر بۆیە یاسا پێ شێل ئەکەین وو دواتر ئەناڵێنین بەدەست بێ یاسای یەوە.
کەش----ئەڵێن گەر تێ بگەیت ئەوا کێشەیە ئەگەر تێنەگەیت ئەوا دوو کێشەیە..بەس لێرە وانی یە ئەگەر تێبگەیت ئەوا ئەبێ بەژدار
بیت و قووربانی بەت بۆ ڕاست کردنەوەی ڕێ ڕەوی ڕووداوە کان..گەر تێنەگەیت ئەوا تەمەڵ تەمەڵ دا ئەنیشی و دووری لە ئەرک
بۆ میلەتێ کە چەندین سەدە داگیر کراوو ماندوو ئەوە زۆری ئەڵێن کاتی ئەوە هاتووە کە پشوو بەین.. هەر چەندە زۆریشیان ئەوەندە
ماندوو نین...گەر بتەوێ یاسا بەر قەرار بێ گەر بتەوێ یاسا چاوودێروو پیاوی مەعقووڵی مەجلیسمان بێ ئەوا ئەبێ ڕێز لە
دەسەڵات بگری چوونکە ئەوو ڕێز گرتنە واتە ڕێگایە بۆ ڕێز گرتنی یاسا.
فەر هەنگ--------لێرە تووشی کێشە نابی ئەوەت ناخەنە پاڵ کە تۆ هەواداری دەسەڵاتی کەم یان زۆر سوود مەندی لێی.
کەش-----لێرە کێشەکە درووست ئەبێ..کە دەسەڵات لە چەند کەسێکا کۆکەیتەوە دواتر بە گەندەڵی کەسێک هەموو دەووڵەت تاوان
بار کەیت شارەوانی شارێکی وەک هەوولێر ئەگەر لێپرسراوی ئەوو دەزگایە ئیتر پلەکەی چی بێ وای دانێین لەسەر لووتکەی ئەوو
دەزگایە یە..ئەکرێ تۆ بەیانی بڵێی شارەوانی گەندەڵە...گەر وا بکەیت کەواتە هەزاران فەرمان بەری ئەوو دەزگایە کە خزمەتی
شارێکی وەک هەلێر ئەکەن گەر ڕۆژێک کار نەکەن بەس بۆنی زبڵ هەراسانت ئەکات تاوان بار کەیت لێرە شارەوانیت لەوو
کەسەیا کۆکردەوە کە هازاران کەسی دڵ سۆزی تیایە ئەکرێ بۆ گشت دامۆدزگاکانی دەووڵەت ئەوو نموونەیە بە کار بێنی....
فەرهەنگ----- ئەی گەر لووتکەی دەسەڵات گەندەڵ بوو.. ئەوو کاتە چی بکەین
کەش------گەر دەسەڵاتی کووردی دوای ئازاد بوون باس بکەین ئەوا بە هەزاران خەڵکی دڵسۆزی تیایە کەڕاستی بکاتەوە یان لای بەری گەر سەر کردە گەندەڵ بێ.
فەر هەنگ------مەبەستت ڕاپەڕێنێکی ترە.
کەش------ نا... مەبەستم هازاران کەسی ناوو دەسەڵات خۆیەتی..هەر چەندە با بیرمان نەچێ ئەوانەی لە دەسەڵاتان هەر هەمان
کەس و هاووشێوەی کۆمەڵن خۆ لە دنیایەکی ترەوە نەهاتوون.
فەرهەنگ-----ئەی ئەگەر سەجەم دەسەڵات گەندەڵ بوو.
کەش-----گەر گەندەڵێ وەک تاعوونی ڕەش بێ کە نیوەی ئەوورووپای لە ناوو برد...ئەوا زەمینە بۆ شۆڕشێکی نوێ خۆش ئەبێ
دیسانەوە مێژوو خۆی تازە ئەکاتەوە...هەر چەندە مەحاڵە شتی وا ڕووبات چوونکە گەر گەندەڵی وای دانێین واک تاعوون تەشەنە
ئەکات ئەوا سەردەم سەردەمی جارانی ئەووروپا نی یە 2008 و سەداە بیسوو یەکە....چار ئەکرێ پێش ئەوەی سەر جەم دەسەڵات
ئەوو نەخۆشی یە بگرێ.
فەر هەنگ-----کەواتە تاقە چارە ڕۆشنبیری یە
کەش------بەڵێ هەر میلەتێ ڕۆشنبیر بێ دڵنیابە دەسەڵات ناچار ئەکات کە خۆش بەختی کات.
فەر هەنگ------بەس لەبەر پاساوی ڕێز گرتن لە یاسا ئەبێ چاوو پۆشی بکەین لە گەندەڵی هەندێ کەس لە دەسە ڵاتا یان تۆ هەمووی وەک فریشتە ئەبینی.
کەش.----.ههههههههههه گەر وەک فریشتە بیبینم کەواتە منیش یەکێکم لەوو فریشتانە هههههههه
فەر هەنگ-----ههههه دوور لە تۆ کاک کەش..کەواتە گەندەڵی هەیە
کەش--------بێ گوومان گەندەڵی هەیە و زۆریش هەر میلەتێ ڕێزی یاسا نەگرێ لەدەسەڵات و لەخۆشیا گەندەڵی زۆر ئەبێ.
فەرهەنگ------وادەسەڵات ووتمان ڕێی تێ ئەچێ خەڵکانی گەندەڵی هەبێ ئەی میلەت بۆ.
کەش-------کاتێ لێپرسراوی دەزگایەک گەندەڵ ئەبێ ئەوو دەزگاکەی بە هەموو فرمان بەرەکانی یەوە کە زۆر خەڵکی ماندوو و
دڵسۆزی تیایە ئەبێتە دووژمنی خەڵکی ئەوو شارەی کە دەزگاکەی تیایە...لەبری ئاشکرا کردنی گەندەڵی ئەوو لێپرسراوە چی ئەکەن
فەرهەنگ------چی ئەکەن؟؟
کەش------ کە زۆریان بۆ هات ئەکەوونە شەقام و بەرد باران کردنی ئەوو دەزگایە(کەواتە لێرە هەیبەتی یاسا شکا )کە ئەوێشیان
تێک و پێک دا تا بڵاوەی لی دەکەن و هێمن ئەبنەوە( کەزووربەی هەرە زۆری(نەوو جەوانن ) لەسەر ڕێگایان ئەکەوونە شکاندنی
کەلووپەلی دەووڵەت وەک هێمای هات وو چۆ تا دەگاتە تراڤکلایت....لێرە ئەوانە وەک کابرای گەندەڵیان لێدێ ئەوو بە ناوی ل
ێپرسراوی و لە ژێر عەبای دەسەڵات گەندەڵی ئەکات...ئەوو میلەتە تووڕەیەش بەناوی خۆپیشاندان وو لەژێر عەبای ئازادی گەندەڵی
ئەکەن..کەواتە هاووسەنگی یەک ئەبن.
فەرهەنگ-----بەداخەوە ئەوو ڕەفتارە زۆر دووبارە ئەبێتەوە..من لە ئەڵمانیا ئەژیم ووڵاتێکی جوان و پێش کەووتووە ...مرۆڤ
تیایدا ئازادوو پارێزراوە....یاساش سەر وەرە....خۆپیشاندان ئەکرێ دژی دەسەڵات هەندێ جار..بەڵام بە سەر پەرشتی یاسا
واتە ئەبێ ڕەزامەندی دەسەڵات وەر گری تا ئاگادار بن چوونکە کۆمەڵێ خەڵک کۆبێتەوە ئەگەری کێشە درووست بوونی زۆرە
بەڵام باوەڕ بکە... چەندە دیمووکراسین چەند ڕێزی مرۆڤ ئەگرن..گەر بچووکترین زیان بە کەلوو پەلی دەووڵت یان خەڵک
بگەیەنی..سزا ئەدرێیت بە چەند قاتی نرخی ئەووشتەی شکاندووتە.
کەش--بێ گوومان منیش ئەوە ئەڵێم بەڵام ڕۆشنبیری ئەتوانێ ڕێگری ئەوو هەڵانەبێ..ئەوو سا خۆپیشانیش گۆڕانی لێ ئەبێتەوە یان
مان گرتن...دوای ئەوەی توانیت یان دەسەڵات توانی یاسا بکاتە دەزگایەکی سەر بەخۆ....نەک ئێستە چوونکە بڕیاری ئەوەمان داوە
بەس جێ بە جێ کردنی وەستاوە بۆ کاتێکی نادیار
کۆتای بەشی20 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 13:32:11)

لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(21)..نامۆ.......
فەرهەنگ----کەواتە کەسایەتی یەکان بەر لەوەی ئەرکی ئەوەی بەمێ لە نووسینەکەما.....ئەبێ لە گەڵیا بگەڕێمەوە سەرە تا لە گەڵیا
واتەئاشنابوون بە ژیانی پێش چات تا بتوانم تێبگەم لە هەندێ ڕەفتاری ناوو چاتی دوای ئاشنابوون ئەکرێ ئەوەی پێ بسپێردرێ.
کەش------بەڵێ ڕەنگە بتوانی گرێ کوێرەی بکەیتەوە بێ ئاشنابوون لە ڕابووردوی تێگەشتنی داهاتووی وا ئاسان نابێ هەڵبەت
ئەوەندەی کات و ماندووبوونت لە تێگەشتن لێی.. ئاسان ترە ساتێ لە گەڵیا بگەڕێی تەوە دوا..من ناڵێم گشت ڕابووردوو بەس چوار
چێوەیەک..ئیتر ئەوی تر خۆت ئەتوانی دای ڕێژی.
فەرهەنگ-----کەواتە با ئێمە هەر چەندە بەراووردەکە وەک ڕووکەش شیاوو نی یە بەس ناوە رۆکی پڕ مانایە..ئەکرێ هەمان
یاری بکەین بۆ چارە سەری نەخۆشی.
کەش------یاری !!! مەبەستت چی یە.
فەرهەنگ----- کاتێ ڤایرۆسێک سنووری بەرگری مرۆڤێک ئەبڕێ چی ئەکەن....بۆ چارە سەری و لە ناوو بردنی ئەوو ڤایرۆسە
لە لەشی ئەوو نەخۆشە.
کەش.-------ههههههههههههههههه تێگەشتم هەمان جۆری ڤایرۆس ئەهێنن جوان دارکاری ئەکەن واتە ماندوو لاواز و شەکەت
ئەووسا ئەیکەنە لەشی ئەوو مرۆڤەوە ئیتر لە هەر شێوەیەکی داوو دەرمان بێ ئەوسا سووپای سووری خوێن بە ئاسانی بەدیلی
ئەگرن..وورەیان بەرز ئەبێتەوە کاتێ ڤایرۆسە گوورجووگۆڵەکەی کە بۆتە هۆی ئەوو نەخۆشی یە بەدی ئەکەن بە هەمان گڕووتینی
پێ شتر هێرشی بۆ ئەبەن و لە ناووی ئەبەن.....کابراش چاک ئەبێتەوە ..ههههههههههه بەتەمای کێ دار کاری کەیت هەر من نەبم
فەرهەنگ------هههههههههه تووخوا بمبوورە وەک ووتم نموونە ئەووترێ بەس بەراوورد ناکرێ دەقاوودەق
کەش---------ههههههههه بەخوا تەنیا باسی دار کاری نەکرد ئەگین ڕازی نەدە بووم.....کەواتە من سووری بەر لەشکر ئەبم بۆ هێرشی نووسینت.
فەر هەنگ--------هههههههههه تۆ چاوی منی کاک کەش بەس بەڕێزت ئەوو ڕێگایەت بۆ دۆزیمەوە من وو تۆش ئاگاداری
هەمووین واتە ناتوانم لێت نزیک ببمەوە تا بزانم چۆن بوویت پێش چات ....ههههههههههههه زوو ئاشکرا ئەبم وایە
کەش------ههههههههه ئەرەبەخوا وایە.. کەواتە خۆم بێم بە ڕەزامەندی خۆم هەندێ رووداوو کە بەسەر منا هاتووەو ڕێڕەوی
ژیانمی گۆڕێ و دواتر لێرە خۆمم بی نی یەوە.....کەواتە لەسەر من وورەی خۆت بەرز ئەکەیتەوە بۆ دۆزینەوەی کارەکتەرێکی تر
فەرهەنگ-----وایە و واش نی یە هههههههه
کەش-----ئەڵێین وایە تا کۆتای پێ بێ نین بە پێ شەکی یەکە..
فەر هەنگ------زۆر چاکە با وا بێ.....کەواتە لە کەسایەتی تۆ هەندێ ڕوون کردنەوە مان پێویستە تا بتوانین ناوی یەکێ لە
کەسایەتی یەکانی نووسینەکەت پێ ببەخشین.
کەش-----ههههههههه بەسەر چاوو باەس جارێ ئازادم واتە لە ژێر ڕەحمی پێنووستا نیم ڕەنگە دوای تا ئەوو کاتە خوا ڕەحم کات
فەر هەنگ------- خوا هەر ڕەحم ئەکات ..برای بەڕێزمی کاک کەش من بەڕاستی سووپاسی یارمەتیت ئەکەم زۆر زۆر
کەش----چاوی منی هاووڕێ گیان ئەم شەوو بابەت لەسەر سەفەر کردن بوو.. زۆر چاکە منیش لە وێوە دەست پێ دەکەم.
هەر چەندە گەنجێکی تا بڵێی داخراوو شەرمن بووم بەڵام لە ناوو کەس وکار و چواردەوور بە ڕووح سووک و قسە خۆش
ناسرابووم..ڕەنگە سەیر بێ بە لاتەوە چۆن داخراو لە هەمان کاتا کراوە و قسە خۆش.
فەرهەنگ------- بەڵێ
کەش-----لەناخمدا دەریایەک فرمێسک شەپۆلی ئەدا..بێ دەسەڵاتی بەرامبەر زۆر لە ڕووداوە کانی ڕۆژانەم بە تەواوی سەرکووتی
کردبووم...گەشتبوومە تەمەنی 19 ساڵیش بەس بە هیچ شێوەیەک ڕووم نە دە هات سەیری کچێک بکەم...یان بیر لەوە بکەمەوە کە
کچێک بناسم..ئەوو هەستەم تیانەبوو.....کەسایەتیم بە تەواوی لە ناخەوە تەنیاوو شکاوو بێزار بوو هۆکارە خێزانی یەکانیش کە
بوبوە هۆی ئەوەی من وابم هەر بەردەوام بوو لە گەڵ یەک گۆڕانا ئەویش گەوو رە بووبوم ئەوەی جاران ئەی گریانم ئەوو کاتە
ئەمردم پێی.....کۆڵان ئەوو بەهەشتەی کە پرە لە یادگاری منداڵی هەموومان بۆ من دۆزەخ بوو هەر بستێکی یادگاری ناخۆش و تاڵ
بوو...کچانی گەڕەک وەک ئاوێنە ئەوو ڕابووردووەی خۆمم تیا بەدی ئەکرد..بۆیە هەردەم دوورە پەرێز بووم.
بەڵام دوور لە کۆمەڵی کەس کە ئەم ناسین بە تای بەتی هاووڕێ یەکی زۆر خۆشەویستم هەبوو بەس بموورە باسی ئەووت بۆ ناکەم
لە ناوو خزمانا ماڵی خووشکێکی دایکم هەبوو زۆر و زیاتر لە هەموو خزمان منیان خۆش ئەویست و منیش هەمان شێوە زیاتریش
پتەوو بوو کاتێ لە گەڵ پوورزاکەما کە ناوی ( ئاراس ) بوو هاووڕێ یەتیم درووست کرد.
ئاراس لاوێکی زۆر ڕووح سووک بوو بەڵام هەر لە لاوێتی یەوە کەسێکی کامڵت تیا بەدی دەکرد زۆر هۆگری یەک بوین هەر
چەندە من من لە خێزانێکی هەژار و ئەوو لە خێزانێکی هەبوو بوو بەس هەر گیز ڕێ گر نەبوو وە هەستم بەوو جیاوازی یە نەدە کرد
چەند ساڵێک هاووڕێ بووین لای زۆر کەس گوومان دروست ئەبوو ئایا ئێمە براین یان پۆرزا یان هاووڕێ چوونکە لە هەمووی
ئەچووین... ماوە یە کیش پێکەوە ئیشمان کرد...ڕۆژێک ئافرەتێک بە بەردەم فرۆشگاکەی (ئاراس ) تێپەڕی وەک ئەوەی منێکی
وون بوو خۆمم دۆزیبێتەوە یان کاسێکی زۆر ئازیزم لەسەفەری دووری گەڕابێتەوە..ئاوەهاکە تێم ڕوانی و وەک ئەوەی مرۆڤێکی
کە بم دنیا گۆڕا بۆ ساتێک لە دڵەوە پێکەنیم بە تایبەتی کە سڵاوی لە ( ئاراس ) کرد و گوێم لە دەنگی بوو.
فەر هەنگ-------لەیەک ساتا خۆشەویستی درووست بوو لات سەیرە.
کەش------- منیش ئەم ووت سەیرە تا بەسەر خۆم هات...ئەزانی لە هندستان بیروو باوەڕی زۆر سەیر هەی یەکێک لەوانە ئەڵێ
ڕەگەزی نێر و ڕەگەزی مێ یەک پارچە یە لە سەرە تادا بە لەدایک بوونی جیا ئەبێتەوە واتە گەر ڕەگەزی مێ بێ ئەوا پارچەکەی
تری كە ڕەگەزی نێرە جێی دێڵێ و بە پێچەوانەشەوە...چا هەتا بەیەک ئەگەن تامەزرۆی یەک ئەبن واتە لە خەیاڵی هەر یەکێکماندا
کەسێک هەیە کە خۆشت ئەوێو گەڕانت هەردەم بەدوای ئەوودای واتە گەر کەسێکت ناسی دوای ماوە یەک بۆت دەر کەووت کە
لەوو کەسەی خەیاڵت ئەچێ خۆشت ئەوێ.
فەر هەنگ-----شتێکی جوانە...بەس لێرە ناسین نی یە بەڵکوو یەکەم نیگا باس ئەکەین.
کەش----- بەڵێ ئەکەوێتە سەر ئەوەی تا چەند ڕووخساری ڕوونە لە خەیاڵتا.
فەر هەنگ-----کەواتە بێ پێسەکی ئەوو کچە لەپڕ لە خەیاڵتەوە بازی دایە واقعت.
کەش------ئەتوانی وا بڵێیت.
فەرهەنگ--------جوانە.. بەس تۆ باوەڕت بەوو بیروو باوەڕە هندی یە هەیە.
کەش----- پێشەوەی وەڵامت بەمەوە سەیرێکی ڕوومی بابەت بکە؟؟
فەر هەنگ-------ئەوە چی یە خۆ کەسی لی نەما بەس من و تۆ!!
کەش---------هههههههههه کلیلی چاتیان بۆ بە جێ هێشتووین تا دوای خۆمان دای بخەین هههههههههههه
فەرهەنگ-------هههههه ئەزانی هەست بە ڕۆشتنی کات ناکەیت
کەش-------کەواتە با ئێستە هەستی پێ بکەین تۆ ئەڵیی چی
فەر هەنگ-------- من ئەڵێم زۆر سووپاست ئەکەم دوام خستی و ماندووم کردی
کەش--------هاووڕێی ئازیزمی هەڵبەت یەک ئەبینی نەوە و باسە کەمان تەواو ئەکەین
فەرهەنگ------ زۆر چاکە... کەواتە کاتێکی خۆش شەویش نەما تا بڵێم شەوو شاد بەخوا لای من دنیا ڕووناک بۆ تەوە... کەواتە
خەوێکی خۆش تا یەک بینینەوەیەکی تر هەر شاد بیت.
کەش------بۆ تۆش هاووڕێ خەوێکی خۆش و ئارام بە نیازی دیدار
فەر هەنگ------ بە نیازی دیدار
هەناسە----- ئەزانی کاک فەر هەنگ لەوە ئەچێ کاک تەنیا هەمووشتێکی بە ووردی بۆ باس کردبێ بۆیە وا بە خێرای چووە ناوو
باسە کەوە.
فەر هەنگ------ بێ گوومان هەمووی پێ ووتوە. بەس کاک کەش وەک باسی کرد زۆر داخراوە
هەناسە--------- چۆن داخراوو بەوو شێوەیە بۆت ئەدوێ یان چۆن ڕووخۆش وو حەز بە گاڵتەیە لە ناوو کەس و کار؟؟
کۆتای بەشی21 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 19:38:27)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(22)..نامۆ.......
فەرهەنگ-----بۆ ئەوەی کە بەوو شێوە کراوەیە قسە بۆ من ئەکات هەڵبەت کاک کەش لەوو جۆرەیە کە شتێک باس ئەکات کە
ڕووی دابێ..واتە پێش وەخت شتی خۆی بۆ کەس باس ناکات...ڕەنگە متمانە بە ئاسانی بە چواردەووری نەکات یان ئەگەر بیشی
کات ئەوا هەموو شتێ باس نەکات.. من باسی نهێنی ناکەم لێرە..ڕەنگە شتی زۆر ساکاریش کە ئەکرێ بۆ هاووڕێ یەک تی باس
کەیت وەک خەوونێک حەز بکەیت بێتە دی....کە بۆ منیش ئەدوێ..لێرە ڕاستەوو خۆ بۆ خوودی من نادوێ.
هەناسە-------ئەبێت لەوو جۆرە بێ کە باست کرد ..بەڵامقسە کردنی بۆ تۆ....گەر مەبەست ڕاستەوو خۆ نە بێ ئەی نامەیە کەواتە ئەی
بۆ کێ یە ئەوو نامەیە تا ئاوا نا ڕاستەوو خۆ ئەی نێرێ.
فەرهەنگ-----ئەوو کەسانەی شتەکانی ناخیان بەند ئەکەن..مانای ئەوە نی یە کە درک بەلایەنە خراپەکانی پڕ کردنی ناخ لە شتی
ناوو لێنراوو نهێنی و هەڵ گرتنی بۆ کاتێکی زۆر و نواندنی دووکەسایەتی لەیەک کات دا. هەڵبەت ئەوو گریان و خامۆشی یەی لە
کەسایەتی ڕاستە قینەی ئەوا و دەر خستنی کەسایەتی یەکی پێجەوانەی ئەوەوە کە خۆی بە ڕووخۆش و کراوە نیشان بات .
هەناسە------کەواتە دەر خستنی ئەوو ڕووخۆشی یە بۆ شاردنەوەی خامۆشی یە کەیەتی کە بە نهێنی دائەنێ بۆیە ئەی شارێتەوە
لەکاتێکدا وەک ووتت شایەنی ئەوە نی یە بشارێتەوە کە ئەوو جۆرە کێشانە ئەچێتە چوار چێوەی نە خۆشی یە دەروونی یەکانەوە
پێویستی بە چارە سەر هەیە.
فەر هەنگ-----بێ گوومان وایە.
هەناسە-----کەواتە ئێستە کە ئەدوێ هەستی کردووە کە ئەوو ڕەفتارە ڕاستە خۆنەویست بووە و هەڵەیە ئەوو هەستانە خراپە
بشارێتەوە...وای بۆ ناچی ڕاست کردنەوەیەکی ئەوو ڕەفتارە بێ.
فەر هەنگ--------ڕاستە پرۆژەکەی منی بەدڵە و حەز بە یارمەتیم ئەکات بەس لە هەمان کاتدا زۆر بیری ئەوو کەسایەتی یەی
ئەکات کە ئەوو سەردەمە تەنیا و زۆر کەس درکی پێنە کردووە بۆیە حەز بە سەردانی ئەکات.
هەناسە ------کەواتە باوەڕت وایە لە دوای ئاشنا بوون هەر چەندە لە چاوو تەمەنیا دوا کەووت ووە ئەوو هەستە گۆڕی بێتی
فەر هەنگ-----جارێ زووە تا بڕ یار لەسەر ئەوە بەیت.
هەناسە-----وایە..کەواتە ڕێڕەوی نووسینە کە بەوو شێوەیە ئەڕوات کە لەگەڵ کاک کەش باستان کرد.
فەر هەنگ-------وابڕیارە بەڵام وەک لەم ماوە کوورتەیا بۆم دەر کەووت چات ڕاستە خەیاڵە بەس لە فراوانی یا پارسەنگی واقع
ئەداتەوە..لەبەر ئەوە ڕێی تێ ئەچی گۆڕان ڕوو بات.
هەناسە-------باشە تا ئێستە نە بوونی ڕەگەزی مێ لە باسە کەیا خۆنەویستە بۆت یان مەبەستت هەیە لە وەدا.
فەر هەنگ----خانم نزیک بوونەوە لە ئافرەت لە چات تۆزێ هەستی یارە بۆیە منیش لەوو لایە نەوە سستیم نواند.
هەناسە-----وایە ئەڵێم هاووڕێ
فەرهەنگ------بەڵێ هاووڕێ
هەناسە----------هەر چەندە سات بەسات حەز ئەکەم ئاگاداری پرۆژە کەت بم.....بەڵام تاقی کردنەوەم لە پێشە لە زانکۆ ڕەنگە
کاتم زۆر کەم بێتەوە و نەتوانم زۆر بێمە( ئێم ئێس ئێن) ...بەڵام هاووڕێ خۆت وون نەکەیت و لە چاتا وون بی منت بیر چێتەوە.
فەرهەنگ-------هاووڕێی ئازیزی خەمت نە بێ..هیوای سەر کەوو تنت بۆ ئەخوازم هەر چەندە بیریشت ئەکەم ..بەڵام ئەوە گرنگ
ترە....بەس هەر دەر فەتت هەبوو پەیوەندی بکە..خەمت نەبێ هەووڵ ئەدەم ون نەبم.
هەناسە-----زۆر سووپاس هاووڕێ بەڕێزیشت گرنگی لام....بێ ئاگام نەکەی لە پڕۆژەکەت
فەر هەنگ------بێ خەم بە هاووڕێ.....ئەم ڕۆ کاتم نە بووە بچم بۆ چات بەس بەیانی ئەچم....بەڵکوو کاک کەش ببینم.
هەناسە-------زۆر چاکە هاووڕێ..منیش کاتی ئەوە هاتووە بڕۆم....سەکەووت ووبیت هاووڕێ و کاتێکی خۆش.
فەر هەنگ-----تۆش هەر وەها سەرکەووت ووبیت لە تاقیکردنەوە کانتا هاووڕێ بەڕێزە کەم.. کاتێکی خۆش.
کەش-----سڵاوو کاک فەرهەنگ ..
فەر هەنگ-----بەخێر هاتی هاووڕێی بەڕێزم.
کەش---زۆر سووپاست ئەکەم خۆشەویستی...دەمێکە لێرەی؟؟
فەر هەنگ----سەعاتێک ئەبێ بەس وا لێرە گوێ لە گۆرانی ئەگرم چوومە ڕوومی بابەت کەسی لێ نە بوو لە هەوونەریش هەروەها بۆیە هاتمە ئێرە.
کەش---- ڕاست ئەکەیت..بە تەلەفوون قسەم لەگەڵ کاک تەنیا کرد ڕێز و سڵاوی بۆت هەبوو..دیسانەوە ڕای سپاردمەوە بۆ
پرۆژەکەت وتم ئێستە هاووڕێین خەمت نەبێ.
فەرهەنگ-------سووپاسی تۆ و ئەویش کەم..ئە هەواڵی چۆنە جێگیر بووە لەوێ ؟
کەش------زۆر باشە... دڵ خۆش دیار بوو....بەس جارێ لە کوێ یەتی با ساڵێک تەواو بکات ئەسا دەر ئەکەوێ ئەتوانێ بمێنێتەوە
یان نا..بەدوو مانگ بەس فریای میوان بەڕێکردن ئەکەوی.
فەر هەنگ---هەڵبەت وایە...هیوای سەر کەوو تنی بۆ ئەخوازم.
کەش-------ناخۆشی زۆر بینی لەژیانیا...بەشی خۆی لەمەینەتی بەزیادەوە وەر گرت کاتی ئەوە هاتوو هێمنی میوانی بێ..ئەلێم لەکویا بووین دواجار.
فەرهەنگ-----پەلەتە هاووڕێ ..خۆ ژوانت نی یە تا زوو دەست پێبکەین .
کەش-------چۆنت زانی هەمە بەس ئێستە نا کە کاتی هات پێت ئەڵێم.
فەر هەنگ-----زۆر چاکە..پرسیم باوەڕت بەوو بیروو بۆ چوونە هندی یە هەیە.
کەش-----من کە باسم کرد مانای ئەوە نی یە کە باوەڕم پێ یەتی بەس ووتم ئاوەهای لێ هات زۆر سەیر بوو بەلامەوە یەکەم نیگا
وەک ئەوە زەمەنێکی زۆر بێ بیناسم وا بوو..هەڵسووکەووتم سەرنجی ئاراسی ڕاکێ شا بۆ یە خێرا پێ ی ووتم
ئاراس------ئەوە چی یە بۆ وا ڕەنگت تێک جوو ئەڵێی مار پێوەی داوی..یان جنۆکە دەستی لێ وەشاندووی؟؟
کەش-----دووعام لێ کراوە.
ئاراس----- مەی کە بە گاڵتە بەڕاست بۆ وا پەشۆکایت..ماڵت ئاوا بێ خەریک بوو بە چاوە کانت بی خۆی
کەش------چی بخۆم؟؟
ئاراس------مریشکی برژاوو....ئەوە ڕا ئەبوێری یان ئەتەوێ باسی نەکەیت ئەوو کچە ئەڵێم.
کەش------سەلامی لێ کردی ئەیناسی بەڕاست؟
ئاراس-----گەر پێم بڵێیت چیتە پێت ئەڵێم ئەوە کێ یە.
کەش------باوەڕ بکە نازانم چی مە بەس زۆر سەرنجی ڕاکێشام.
ئاراس------ئاوەرە چڕووقێکم لێگرە بزانم خەوو نی یە کەش کچێک سەرنجی ڕاکێشێ باوەڕ ناکەم.
کەش------باوەڕ بکە بەڕاستمە...دەپێم بڵێ کێ یە.
ئاراس-----ئاخر زەمانە.....ئەوە کچی ( وەستا بەکر)ە ئەوەی لەوودیوو ئێمە دار تاشە
کەش------ئە کارگە گەوورە کە ؟؟؟
ئاراس-------بەڵێ... خەمت نە بێ خەزوورت دەووڵەمەندە چوار کارگەی تری هەیە.
کەش-----بەداخەوە
ئاراس-------چی بەداخەوە ئەبێ پێت خۆش بێ کچەکەیت بەدیاری ئەیاتێ و کارگەیەکت لێ مارە ئەکات ههههههههه
مەبەستم کچەکەی مارە ئەکەیت و کارگەیەک وەک دیاری وەر ئەگری.
کەش-------ڕۆژتە پێ بکەنە....ئەی ناوی چی یە.
ئاراس.-------- دەعوەتێکم بکە پێت ئەڵێم.
کەش------ئەوو کابرا شەلە کە هەیە.
ئاراس------کام کابرا؟؟
کەش-----ئەها پاقلە فرۆشەکەی جاران..
ئاراس----چیت بیر ماوە ئەوەی .. ئەوەی پاقلەکەی هەر دەنکێکی مەفرەزەیەک مێشی تیابوو.
کەش---بەڵێ ئەوو کە هات بەڵێن بێ دەعواتت بکەم....دەی پێم بڵێ
ئاراس------ههههههههههههههه دەکەواتە پەشێمان بوو مەوە.. دەعوەتم ناوێ گۆرانی یەکم بۆ بلێ
کەش-----تۆخوا مەی کە بە یاری تۆ پێم بڵێ دوای بەڵێن بێ حەیرانت بۆ بڵێم
ئاراس--------- بەخوا عەشقە ئەم ڕۆ حەیران بەیانی هۆرە شت پێ ئەکات....کاکە ئەوو کچە ناوی (نیان )ە
کەش------ئەڵا کە خۆشە ناوی نیان چەندە هێمنە ناوە کەی وەک خۆی .
فەر هەنگ----کەواتە عاشقی بۆی لەیەکەم نیگاوە
کەش------عاشق نا بەس خۆشەویستی یەکی زۆر درووست بوو....سەرە تا بە هیچ شێوەیەک دەووڵەمەندی بابی ڕێگر نەبوو لە
وەی کە لێی بکۆڵمەوەو هەموو شتێک دەر بارەیەوە بزانم...ماڵیانم دۆزی یەوە ماڵ چی باڵە خانەیاکی سێ نهۆمی و کە بە
باخچەیەکی قەرسیلی جوان وەک ملوانکە لە گەردنی ئاڵابوو...ماڵە کەشیانم خۆش ئەویست هێند تامەزرۆبووم زۆر جار سەیرم لە
ڕەفتاری خۆم ئەهات..بەس خۆنەویستانە بوو.. ئێستە هەندێکیم بیر ئەکەوێتەوە لە دڵەوە پێکەنینم بەخۆم دێ کە هەندێ شتی زۆر
منداڵیم کرد ئەوو کاتە..بەڵام ئەڵێن خۆشەویستی و شێتی وەک یەکن بەس یەکەم بەرد نا هاوێ گەر بیشی هاوێژێ بە نامەوە ئەی
هاوێژێ..هههههههه
فەر هەنگ-----ئەوە ڕاستە بە تایبەتی بۆ تۆ کە ئەزموونی یەکەمت بووە و تەقینەوەی ئەووسۆزە لەناکاوە ڕەفتاری سەیری لێ
ئەبێتەوە..بەڵام هەر جوان و ناسکە چوونکە خۆشەویستی هەستێکی زۆر پاکە زۆر. بەس تۆ باسی ئەووت نەکرد.. ئایا ئەوو کاتە
ئەویش هەمان هەستی هەبوو.. یان یەک لایەنە بوو ئەوو ئاگای لە شایدابوونت بۆی نەبوو.
کەش-----سەرە تا ڕەنگە... بەس دوای دووبارە بوونەوەی یەک تر بینین و بە بۆنەی ئاراس کە دراو سێ ی شوێن کاری بابی بوو
سڵاویش کەووتبووە نێوانمان.... ئەویش نیگای گشتی ڕەزامەندی بوو بەڵام شەرمن پارێزەر بوو نەوەک کەسێ بەدی کات. بەڵام
سنووری ترسم شکاند و نامەیەکم بۆ نووسی کە یەکەم نامە بوو بۆ کچێکی بنووسم..
فەرهەنگ----نامەکات بیرماوا ...چۆن ڕازانبووتەوە.
کەش.......ووشە ووشە لەبیرمە هەر گیز بەرم ناچێتەوە..هەر چەندە یەکەم جار بوو نامەی لەوو جۆرە بنووسم...بەڵام ووشە هەر
وەک خامە جێ ژوان بێ ئاوەهاکە چاوەڕێی پێنووسم ئەبوو..
سڵاوو شازادەی خەیاڵ
دڵە ڕاوو کێ و ترسی ڕەت کردنەوە پێش وەخت ....خەیاڵم داگیر ئەکات..هێندە نابات نوورێک دێت و ئارامی بە دڵم ئەدات
ترسیش لەئاست جوانی چاووتا بەرگە ناگرێ و کڕنۆش ئەبات.....سڵاوو ئەی خانمی خاوەن نیگای سحری
کە دڵمی لە سنگم دەر هێناوو لەگەڵ خۆی بردی.......ئەزانم شازادە ماوە یەکە بەس نێگا ژوانە...
.شوێن پێ کانت نامەوو...........بێ دەنگیش گفتۆگۆی نێوانمانە
لێم ببوورە گەر نەزانم وەک عاشقان بۆت بنووسم...یاخوود ووشە بهۆنمەوەو یان دەسڕێکت بۆ بچنم....خۆشەویستی نامۆی
ماڵمەوو ژیانیش هیچی پێ نەبەخشیم.....بێ هیوا بووم وەک ئەوو خەڵکە لەدڵەوو پێبکەنەم ...یان دەستی خۆشەویستێکم بۆ جێگەی
ژوان بگرم.....بۆیە خەمم لە کۆڵ ناوو لە تەنیای ماڵم دانا.....تا وای لێهات بووە گۆڕستانی حەزەکانم..
ڕێکەووت نەبوو کە تۆم بینی...قەدەر ویستی بە نیگایەک بم وورووژێنی..ئەوویش بێزار بوو لەماتیم تۆی ڕاسپارد دەرم بێ نی
دەرت هێنام لەتەنیای بۆ ژیانێکی جوانتر....لەوو دنیایە گۆڵەکانی پەڕۆ نەبوون وەک دنیای تر...ووتت وەک من ڕازاوەو جوان
بەهەر شوێنێکا بڕۆن سەرنج بەدوایانا ئەڕۆن...
هێندە پرسیار یەخەم دەگرێ...گەر وا بڕوات بەرگە ناگرم و لێم دەڕژێ...بەس وەڵامی یەک پرسیارم لە تۆ دەوێ
ئایا هەر چۆن من تۆم خۆش ئەوێ
تۆش منت خۆش ئەوێ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
چاوەڕوانی وەڵامتم....هەرچەن چاوەڕوانی مردنە.....بەس دڵنیام سۆزت زۆرە بەر لە گیانەڵا وەڵامت لای منە.
فەر هەنگ------ئەی لێی وەر گرتی ؟؟؟؟
کەش------ترسی دنیا چوو بەدڵما تا وەری گرت و لە نێوان کتێبەکانی قووتابخان وونی کردوو خێرا ڕۆشت.
فەر هەنگ-----دڵنیام ئەوو شتە ناسکانەت بۆ نووسیوە ڕازی بووە .
کۆتای بەشی22 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 19:57:35)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(23)..نامۆ.......
کەش-----چەند ساڵێک بەر لە ڕاپەرینی بەهاری 1991 ماڵی خزمێ کمان ماڵیان یان گواستبووەوە بۆ ناووچەیەکی تر کە هێشتا
هێڵی تەلەفۆنی بۆ ڕانەکێشرابوو..بۆیە خەتە کەیان لای ئێمە دانابوو..من وەک خۆم زۆر بەکارم نەدەهێنا چوونکە ئەووسا وەک
ئێستا نی یە زۆر کەس تەلەفۆنی نەبوو.....من لە پشتی نامە کە ژمارەی تەلەفۆنەکەم نووسی بوو.
من لای ئاراس چاوەڕێم ئەکرد چوونکە لەڕێی قووتابخانە بوو هەم نزیکی کارگەکەی بابی بوو هەم ڕێگەی ماڵ بوو
فەرهەنگ-----واڵا سێ کووچکە یەکی باش بووە لای ئاراس
کەش-----بەڵێ ..وەک ئاراس ئەی ووت ئێ رەت کردووە بە قوولەی پاسەوانی.ههههههههه
فەرهەنگ------ئەی چەند چاوەڕێت کرد
کەش------گەر باسی کات بکەیت هێندە زۆر بوو نە ئەبژێرا....یەکێک لەوو ڕۆژانەیکە لێواو لێوو پڕ بوو لە چاوەڕوانی گوێم لە
پارچەیەک مویسک ئەگرت و لە خەیاڵما لەوو ئەڕوانی زەنگی تەلەفۆن خەیاڵی بچڕاندم...زۆر بەدەگمەن زەنگ لێی ئەدا چوونکە
وەک ووتم کەم کەس تەلەفۆنی هەبوو ئەوو کاتە...دەنگی مویسکم هێشتەوە کاتێ تەلەفۆنم هەڵ گرت...ووتم بەڵی فەرموو..وەڵام
نەبوو...تۆزێ وەستام دیسانەوە ووتم بەڵێ فەرموو لەم کاتەیا دایکم سەری کرد بە ژوورەکەیا ووتی کووڕم کەش ئەوە کێ یە
تەلەفۆنی کرد....خەریک بوو بڵێم نازانم کێ یە ڕەنگە بەس گاڵتە پێکردن بێ و دەنگێک لەئاسمان هێمن وشیرین وەک شەماڵێک
فێنک فێنک ڕووحی کووڵاومی لەدەست چاوەڕوانی ڕەزگار کردوو کردی یە کوێستانی پڕ ئەوین.
فەرهەنگ-----دەنگ لە ئاسمان..یان ئەوەی تەلەفۆنەکەی کردبوو.
کەش------نازانم ..بەس دەنگێک بوو ووتی خۆمم..بێ دەنگ بووم تا دڵنیا بم خۆ تی....نازانم چەند جار بوو بەس دایکم هاواری کرد
دایکی کەش--------ئەرێ کووڕم بۆ وا ئەبڵەق بویت ئەوە لەوو ساوە هاوار ئەکەم کێ ئەوەی قسەی لەگەڵ ئەکەیت.
کەش-----ئەوە هین..... هینە
دایکی کەش-----ئەوەچی کووڕم ....هین کێ یە.
کەش------ ئەوە هاووڕێ یەکمە... ئا ئا هاووڕێ یەکە
دایکی کەش-----بەخوا کووڕم باش ناتبینم خۆ نە خۆش نیت
کەش-----نا نا دایە گیان من باشم بڕۆ تۆ..
دایکی کەش----- باشە کووڕم خوا بکات هیچت نە بێ..... باشە چیت ویست بانگم کە
کەش-----باشە دایە گیان دەرگاکە بەدوای خۆتا داخە.
فەر هەنگ-----کەواتە ئەوو بوو نیان
کەش------بەڵێ ئەوو بوو هەر بۆیە بەوو شێوەیە ساکام چوونکە چاوەڕێی نامەم ئەکرد نەک تەلەفۆن
نیان----بمبوورە گەر کێشەم بۆ درووست کردبێتی کەش گیان
کەش-----گیاننننننننننننننننننننننننن
نیان------نامەکەتم خوێندەوە هەر ووشەی چیرۆکێک بوو کە لە چاوانتا بەدیم ئەکرد وو لەبەر ترسی چواردەوور نەم ئەتوانی بی
خوێنمەوە..هەووڵم دا بە نامە بۆت بنووسم بەڵام نەم توانی یان نەم زانی ....چەند ڕۆژێکە ئەمەوێ تەلەفۆن کەم بەس دوودڵ بووم
ئەم ڕۆژ دووەم جارە تەلەفۆن بکەم بەس پێش تر کەس وەڵامی نەدایەوە.
ئەوە بۆ قسە ناکەیت..!!؟؟؟ کەش ماوی لە گەڵم..ئەلوو
کەش-----بەڵێ ..بەڵێ لێرەم من هەردەم لەگەڵتام گەر خۆم نا ڕووحم هەردەم.
نیان----ڕووحت سەلامەت بێ کەش گیان
کەش-----ئە ی بۆ ئەڵێن خەوو.... درێژترین خەوو چەند سانی یەیەکە
نیان----خەوو
کەش----بەڵێ خەوو.. ئەی خەوو نی یە گوێم لە تۆ ئەبێ...ئەی خەوو نی یە چەند مانگێکە نێگام بەدواتا ئەگەڕێ....لەسەر
خۆشەویستی زۆرم بیستووە بەس نەم بیستووە کە مرۆڤ کاتێ دەستی دەگاتە کیژی خەیاڵی ..سەر لە نوێ لەدایک ئەبێ ...کەس
ناناسێ ئەوو نەبێ...لەوو ڕۆژەوەی کەتۆم بینی ..بوومەتە پەیکەر تاش و وێنەکێش ...لە گووڵە هێرۆ ڕووخسار و کازیوەش نیگا
شەوونمیش فرمێسک.....هەوور باڵاوو شەماڵ هەناسە.... بەڵام بەدەستی خۆم تێکم دا ..چوونکە جوانیت زۆر تربوو وەک لەوەی
ئەم دی تیادا.....وەک منداڵێکی یەک سالە زمانم تازە گۆ دەکات..بەس ناوی تۆ و خۆسەویستیت زۆر بە ئاسانی لەبەر دەکات
دڵم پرە لە نهێنی حەزم هەیە کە بیزانی..کە تۆ تاقە مرۆڤی سنووری دڵی پۆڵاینم نیگا کانت بە ئاسانی شکانی حەزم هەیە کە بی
زانی....ئێستا دەنگت لای لایە یەکی بە سۆزە بۆ ڕووحی نەسرەووتووم...هەر بە بیستنی ...خەوانی..حەزم هەیە کە بی زانی هەمووشتێ
لە مندا خۆشی ئەوی.
نیان-----ئەڵا وو شەی ناخم چۆن ئەتوانی بەدی بکەیت...ئەوە دڵە یاخی یەی سینەم بە چی و چۆن ئەتوانی ئاوەهاکە بەندی بکەیت
چەند مانگێکە نیگامان لە کانی چاوی یەکت مەلە دەکات ....من زۆر کراوە گەورە کراووم .. تاقانەی ماڵی حەووت برام
خۆشەوویست و ناز دراوو..باوەڕ بکە ووشەکانت هێندە سۆزی لێ دەبارێ و هێند بە پەرۆشەوە بۆی ئەچم هەروەک هەموو
تەمەنم سۆزی هێچ کەسێکم نەدی بێ...
فەرهەنگ------کەواتە هەردووکتان تامەزرۆی یەک بوون ...بەدەست پێ شخەری تۆ ..پەردە لەسەر چیرۆکێکی خۆشەویستی لا درا.....بەڕاستی سەرە تایەکی جوانە....
کەش------هەڵبەت شەرم و ترسی من ئەوو تامەزرۆیەی درووست کرد چوونکە هێندەی نەبرد ڕەزامەندیم لە چاوە کانی ووردە
زەردە خەنەی ڕووخساری بەدی ئەکرد.....بەڵام من بووم بێ ئەزموونی و ترسی ڕەت کردنەوە دوام خست بۆیە تا وای لێ هات
فەر هەنگ----ئەی بەردەوام بوونی ئەوو چیرۆکە لە باروودۆخی نالە باری ژیانتا ....هەستت نەدە کرد کە ئاسان نی یە
کەش-----هەڵبەت هەموو سەرە تای خۆشەویستی یەک بە خەیاڵ دەست پێ دەکات و بەردەوام بوونی بە کۆڵانەکانی خەوا ئەبێت تا
دوا وویزگەی بەیەک گەشتن ئەویش واقع...بۆیە سەرە تا هیچ گرێدانێک نەبوو لەگەڵ ژیانی ناخۆشی واقعما......
فەر هەنگ-----ئەوو سەفەرە خەیاڵی یە تا کوێندەر بڕی کرد.
کەش----- هەڵبەت ساڵێک بوو تەمەنی بەس درێژترین ڕێگای بڕی لە تەمەنما.....لە گەڵ بابم بە هیچ شێوەیەک ئەوو باسەم
نەدەکردەوە...چوونکە ئەوو نەک ئەوە هەر بێ ئاگا بوو لە بوونی من ئەوو لە خەیاڵی ڕابوورد و وەهمی ئێستا کەیا ئەژیا...بەس
ئاراس هە مووشتێکی ئەزانی..سەرە تا لای ئەوو باسم کرد
ئاراس------کەش گیان من ئاگادارم... یەکتان خۆش ئەوێ بەڵام ئەوە مانای ئەوە نی یە کە ئەوەی تۆ باسی ئەکەیت ئاوا بە ئاسانی
سەر بگرێ ئەوو ماڵە زۆر دەووڵەمەندن بمبوورە وا ئەڵێم ئاسان نیە لە کۆمەڵ گایەکی وەک لای ئێمە ماڵێکی ئاوەهاکە کچ بدەنە
کەسێکی وەک تۆ...مەبەستم کەسایەتی نی یە مەبەستم !!!!!!.
کەش-----تەواوی مەکە ئەزانم بەس ئەوو بە من ڕازی یە ئیترکێشە لە چی یایە
ئاراس-------ئەی کەس و کاری بیرت نەچێ ئەوو کچە تاقانەیە.
کەش---------من دەست بەرداری نابم بە هیچ شێوەیەک....نەهەژاری ڕێگری بەدی هێنانی خەووم ئەبێ نە حەووت برا کەی
ئاراس------باشە بەکەیفی خۆت ئەمڕۆ ئەوو باسە لای دایکم ئەکەینەوە بزانە ئەوو ئەڵێ چی.
فەر هەنگ-------کەواتە وەک ووتت لە قۆناغی خەوو دا بووی بۆیە بەر بەستە کانت نەدەبینی یان ئەت بینی بەس بە قەبارەی
خۆی نا بەڵکوو بچووک تر. تا گەیانتە دوا وویزگە واقع
کەش------بەڵێ دایکی ئاراس خووشکە بچووکی دایکمە بەس هێندەی چاوانم خۆشم ئەویست لە دایکم جیام نەدە کردەوە.
دایکی ئاراس------جا حەدیان چی یە کووڕێکی لە تۆ باشتریان دەست کەوێ....واز لە قسەی ئاراس بێنە ..من لە گەڵ پۆرتا ئەچم
دەمیان تاقی ئەکەمەوە.....من حاجی ژنی دایکی ئەناسم .
ئاراس------وەڵا دایکم کۆتای پێ هێنا ئەی بۆ مەلا کەش نابەیت....دایە گیان لێت بپرسن چکارەیە یان ماڵی جیا یان ئاڵتوون
دایکی ئاراس-----ئەوە نی یە ئیش ئەکات لە گەڵت ..ماڵیش باووکت وەعدی داوەتێ سەرە وەی بۆ چاک بکات ئاڵتوونیش ئەوە
کێشە نی یە دەبری ئەکەین کووڕم سەری دنیا بە پووش نە گیراوە...
فەر هەنگ-----کەواتە پشت گیریت هەبووە..ئەوە ئاسان کاری تیا دەکات...بەس لەم کەین و بەنەدا نیان هەڵوێستی چی بوو
کەش-------ئەوو پوورەم زۆر زۆر دڵسۆزم بوو تا ئێستەش هەر وایە...بۆ هەڵ وێستی نیان هەڵبەت لە لووتکەی خۆشەویستی
بووین....لە لێواری بەرەوو لێژ بوونەوە دا بوین....هەستم ئەکرد ئەوو حەزی نەدە کرد لە چوار چێوەی خەیاڵ بچینە دەرێ.
فەر هەنگ------کەواتە ئەوو بە پەرۆشەوە نەبوو بۆ هاووسەر گیری.
کۆتای بەشی23 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 20:29:56)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(24)..نامۆ.......
کەش-----بەپێ چەوانەوە ئەوو زیاتر...بەڵام بێ ئاگا بوو لە ژیانی من.چوونکە من زۆر شت هەبوو پێم نەووتبوو. بۆیە لەپڕ شتەکان
بە ئاقاری تێنەگەشتندا ئەڕۆشت....من ئەم وویست دوور لە رابووردی خۆم ژیان لە گەڵ ئەوو دا درووست کەم ئەویش ئەی ویست
ئەوو ژیانە خۆشەوی لەخەیاڵیایە بۆی دابین کەم لە واقع دا.
فەر هەنگ-----کەواتە...لێ رە تۆ نەت ویستوە لە ژیانی تای بەتت تێ بگات....ئەی چۆن چارەڕوانی ئەوەی لێ ئەکەیت کە پشت
گیریت بکات.
کەش------چوونکە دڵم ڕێبەرم بوو...چەند خۆشەویستی یەکتریش بین ..چەند تامەزرۆ..بەس ئەوو ئامادە نە بوو..لە گەڵما تا بە
سەردانێک بۆ ئەوو ڕابووردووە تاڵەی خۆم بی بەم
فەرهەنگ-----بەس چۆن لە بری ئەوو بڕیار ئەدەی..ڕەنگە وا نە بووبێ
کەش-----من هەناسە کەشیم ئەخوێندەوە ..من لە نیگایا شتە کانم ئەدی...کە خەوونی زۆر بوو چاوەڕوان بوو خۆشەویستەکەی کە
منم بۆی بێ نمە دی.....هێندە خۆشم ئەویست ترسی ئەوەی لە دەستم نە چێ..بێ دەنگ و خۆم نە دە کرد بە خاوە نی ڕابووردووی
خۆم....خۆم بۆ دەر کەووت کە لاوازم ..بەتایبەتی دوای ئەوەی کە دایکی ئاراس گەڕایەوە
دایکی ئاراس------کووڕم خوا هەر ئەوی درووست نە کردووە..
کەش------بۆ پوورێ گیان...دایکی ووتی چی..قبووڵی نە کرد.
دایکی ئاراس------کووڕم بۆ خزمێکی خۆیان داناوە..ئەگەر واش نە بێ ئەوە وا ئەڵێن هەندێ شتی ووت بە قسە کانیان وا دەر
ئەکەوێ لە بەر هەژاری بە هیچ شێوەیەک تۆیان پێ قبووڵ نەبێ....بەڕاستی من ئەوو ڕێگەیەم لێ گرتن بەس زۆرم پێناخۆش بوو
چوونکە کووڕی خۆمان نەدۆزی وە تەوە تا بەوو شێوەیە بمرین بۆیان..کووڕم بەخوا هەزار کەس مەمنوون ئەبێ پێت.
کەش------پوورێ گیان من هەزارم ناوێ..من ئەووم مەبەستە..کەواتە ئەوەی هەژار بوو ئەبێ بمرێ.
دایکی ئاراس------کووڕم وا مەڵێ..ئەوان بەرز ئەڕوانن..گەر ڕازی بن ئەوا..داوای ئاڵتوونی دنیا و ماڵ و حالت لێ ئەکەن کە
ئێمەش نەتوانین دابینی کەیت بەس بۆ ئەوەی بێ هیوات کەن
فرهەنگ---- بەس ئەوە چاوەڕ وانکراوو بوو کە تووشی ئەوو کێشە یەئەبی.
کەش------من ئامادە بووم هەموو شتێ بکەم بەس بە تەنها مەحاڵە گەر ئەوو ئامادە نەبێ من بە تەنها هیچم پێ ناکرێ...دوا جار کە
تەلەفۆنی کرد...بۆم ڕوون بووە وە هە موو شتێ
نیان-------ئەلوو... دڵی من شەوو باش
کەش----شەووم بە دەنگی تۆ بوە گووڵزار و ماڵی هێمنی.
نیان------دە بەشی منیش بە لەوو شەوە خۆشە....دنیایەک شت کەوو تووە بەسەرما..هەفتەی داهات و تاقیکردنەوەم هەیە
کەش----تۆ خاوەنی من و شەویشمی خاوەن ماڵ داوای بەش ناکات لەمیوان
نیان-------کەش گیان ههههههههه پێت ناویێرم بە قسە...ئەی مامۆستای ووشەی ناسک
کەش-----خەمت نەبێ گەر بەهێزترین سووپام هەبێ بە نیگایەکت تەسلیم ئەبێ..بێ خەم بە دڵ و چاوی من.
نیان----دڵت سەلامەت و چاووت گەش بێ هەناسەکەی نیان
کەش-----ماڵەوەتان چیان ووت بۆ هاتنی پوورم.
نیان------وەڵا هیچی وا یان نە ووت..دایکم لێی پرسیم کە من تۆ ئەناسم یان ئەزانم کێیت.
کەش----ئەی چیت ووت
نیان-----هیچ ووتم نای ناسم ..من ناتوانم ڕاستی پێ بڵێم.
کەش-----چیییییییییییییییی.....خۆ لای دایکت ئەتوانی قسە بکەیت....کچ هەردەم نهێنی خۆی بە دایکی ئەڵێ
نیان-----بەخوا ڕووم نایەت... ئەوەندە ئاسان نی یە.. بەتای بەتی لە ماڵی ئێمە.. بەس لەگەڵ باوکم قسەی کرد بەس ئاگادار نیم باسی چی یان ئەکرد--
کەش----نیان گیان ئەوە چارە نووسی هەردووکمانە چۆن ئەبێ وا خەم سارد بیت.
نیان-----چارەنووسی ئێمە ڕووشنە مادەم یەکمان خۆش ئەوێ....
فەرهەنگ-----کەواتە ئەوو لەخەوونا ئەژیا بەس تۆش پەلەت کرد کە گەیانتە ئەوەی بچیتە خوازبێنی.
کەش------بەڵێ زۆریش پەلەم کرد....بەس من زۆر بێ ئەزمۆن بووم زۆر...ئەوەندە ژیانم تاڵ بوو تامەزرۆبووم ئەوو خەوونە خۆشە بکەمە واقع..بەس مەحاڵە نابێ ئەوە شێتی یە.
فەرهەنگ------ئە باوک و دایکت...هەڵوێستیان چی بوو
کەش------ بابم ..ئای لە بابم...ئەوو منی درووست کردوە بەس بۆ ئەوەی خەفەت بکات بەدڵماوو شتەکۆنەکانی لەمنا تازە کاتەوە
لە یەک ماڵا بوین بەس لە دوو جیهانی جیادا ماوە یەک بوو قسەمان لە گەڵ یەک نە دە کرد...دایکیشم فریشتەیەکی زۆر گووناح
ناچار و بێ دەسەڵاتی وای لێ کردبوو کە تەسلیمی بابم بێ.
فەرهەنگ----قسەتان نەبوو لەگەڵ یەک
کەش-----ئەزانم سەیرت لێ ی...بەس ئەوە ڕاستی یە...گەوورە بووبوم..دەر فەتی ئەوە نەمابوو کە لێم بات بۆیە کێشە کان بەوە
کۆتای ئەهات کە قسە لە گەڵ یەک نە کاین...ئەڕۆشتم و ئەهاتم وەک ئەوەی نە بووبێتم...بە هەفتە بە مانگ نەگەڕامایەتەوە ماڵ هەر
نەشی ئەپرسی ئەوە کوا.من ئەوە ژیانی من بوو بە چ ڕووێک بۆ نیانی بدرکێنم زۆر مەحاڵە.
فەرهەنگ---تێ ئەگەم..بەداخەوە..ووڵاتێکی وێران و دەسەڵاتی باووک سالاری وێران تری کردووە...جیاوازی باووک سالاری لە
گەڵ دایک سالاری ئەوەیە...دایک سالاری کۆی منداڵە کانی وەک یەک سەیر ئەکات گەر تووندوو تیژیژ بێت..بەس باووک وانی یە
یەکێک لە منداڵە کانی هەڵ ئەبژێرێ تا کەسایەتی خۆیی تیا بچێنێ ئەوانەترئەڕووخێنێ.
کەش-----زۆر ڕاستە بابم برا گەوورە کەم هەر چی بکردایە لێی ڕازی بوو..من باشەشم بکردایە هەر بۆڵەی بوو.
فەرهەنگ----ئەی چیت کرد.لەگەڵ نیان
کەش----ئەوو منی ڕا ئەکێشا بۆ خەیاڵی خۆی منیش ئەووم ڕا ئەکێشا بۆ دنیای خۆم
فەرهەنگ----کامتان ..ئەوی تری ڕاکێشا بۆ لای خۆی.
کەش-----کەسمان....نەمن شەڕی پەپوولەم پێ ئەکرێ....نە تەسلیمی خەوی ئەویش بووم...بەتای بەتی لەدوای ئەوەی کە لەگەڵ بابی دانیشتم.
فەرهەنگ----لەگەڵ باوکی قسەت کرد
کەش------بەڵێ ڕۆژێک لە فرۆژگای ئاراس بووم بابی هات.
وەستا بەکر------کووڕم چۆنی ..ئەوە ئاراس لە کوێ یە
کەش-------یاخوا بەخێر بێت(کاک بەکر ) ئاراس تا کۆگاکە ڕۆشتووە هەندێ شت بێنێ...فەرموو ..فەرموو دانیش با چایەکی جوانت بۆ داوا کەم.
وەستا بەکر-----نا کووڕم ئەبێ بڕۆم ..وەرە دانی شە...ئەمەوێ هەندێ قسەت لە گەڵ بکەم.
کەش----بەڵێ فەرموو کاک بەکر
وەستا بەکر-----کووڕم من ناڵێم تۆ گەنجێکی خوا نەخواستە خراپی یان خانەوادەت خراپن بە پێچەوانەوە من ئەتان ناسم ڕێزتان
زۆرە لە لای خەڵک... بەڵام کووڕم شتێک هەیە بیزانە من یەک تاقە کچم هەیە...وەک هەموو باووکێک حەز ئەکەم خۆشترین
ژیانی بۆ دابین کەم....ئامۆژگاری یەکم هەیە بۆت...بەرز مەڕوانە..هەووڵ بە بەقەد بەڕە کەی خۆت پێ ڕاکێشە.
کەش----بەڵێ
وەستا بەکر-----من ناڵێم ڕەتت ئەکەمەوە چوونکە جارێ هیچ نەبووە ئەوەی ڕووشی داوە قسەی ژنانە..بۆیە حسابی مامێکی خۆت
یان باوکم بۆ بکە ئەمەم لێ وەر بگرە بۆ خۆت ئیشی پێوە بکە..کووڕێکی باشی هەڵبەت کەسێکی باش ئەبێت بە نسیبت
من ئەڕۆم هیوادارم دڵت گران نەبووبێ و تێگەشتبێتی مەبەستم چی یە.
کەش----بەڵێ.. خوات لە گەڵ مامی بەڕێزم
فەرهەنگ-----بەڕاستی ناخۆشە.. بەس تۆ بۆ وەڵامت نەدایەوە
کەش---زمانم گۆی نەدەکرد...بە شێوەیەک سڕ بووبوم پارچە پارچەت بکردمایە خوێنم لێ نەدە ئەهات...
فەرهەنگ------لە گەڵتام بەڕاستی ناخۆشە
کەش..-------من ئاگام لە خۆم نەمابوو بەتەواوی لە دەنگی ئاراس هۆشم هاتەوە بەر
ئاراس-----کاکی عاشق ئەوە ئەڵێی کارە با گرتووتی بۆ وا ڕەپ وەستاوی
کەش------تووخوا ئاراس وازبێنە
ئاراس----چی بووە..ئەی ئەە زەرفە چی یە لەسەر ئەوو مێزە
کەش----پارەیە
ئاراس-----پارە.....خۆ بەڕاست پارەیە کێ هێنای...ئەوە 15 پارچەیە واتە پانزدە هازارە قەرزی واشمان لای کەس نی یە.
کەش-----قەرز نی یە ئەوە خێرە....وەستا بەکر خێری ئەکرد ئەوو بەشە خێرەی بۆ منیش هانی
ئاراس-----ئەوە بۆ ئەگری تێم گەیەنە خۆ هەڵەی پێت نەکرد....کەش گیان قسەکە
فەرهەنگ-----بەداخەوە تێئەگەم چەند ناخۆشە
کەش-----زۆر گریام بەقەد ئەوو هەموو ڕۆژانەی خەفەتم خوارد کە بێ تاوان ئازار ئەدرام ئەشکێنرام.
ئاراس-----بەخوا هێمن نەبیتەوە و پێم نەڵێی چی بووە ئێستە ئەچم ئەی کەم بە فلیم لە دووکانە کەیا.
کەش-----بۆ چی کردووە کابرا قسەی ڕاستی کردووە منم قسەی چەووت ئارامم ئەکات ئەویش تێی گەیاندم کە هەڵەم
ئاراس----ئەی ئەوو پارەیە چی یە
کەش----ئەی نەم ووت خێرە..دایمێ تا واز بێنم لە خەوو بڕۆم لە واقعی تاڵی خۆما لەتێ نانی شیرین پەیدا بکەم.
ئاراس----ئەی خۆ ئێمە سوواڵکەر نین بۆ قبووڵت کرد بۆ
کەش-----ئاراس گیان وازم لێ بێ نە ...ئیستە هیچم پێ ناووترێ من ئەڕۆم خەریکە ئەخنکێم هەناسەم بۆ نادرێ با بڕۆم لە
شوێنێکدا هەناسەیەکی پاک بدۆزمەوە...شەوو دێم بۆ ماڵتان..قسە ئەکەین
ئاراس------بەم شێوەیە من نایەڵم بڕۆیت با تووشی کارە ساتێکیش نەبی
کەش-----گەر بمێنمەوە تووشی دڵ واستان ئەبم بۆیە وازم لێ بێ نە با برۆم
ئاراس-----ئۆففففففففف.... باشە بەس زۆر ئاگات لە خۆت بێ.
فەرهەنگ-----ئەی بۆ کوێ ڕۆشتی....
کەش-----من ماڵمان نزیک گۆڕستانێکە کە بەسەر نیوەی شاردا لە هەردوو لادا ئەڕوانێ...لەوێ لە تەنیش گۆڕێک دا دانیشتم
فەرهەنگ----خزمەتە خاوەنی ئەوو قەبرە
کەش------ئەبێ خزمم بێ قەبرێکی زۆر کۆن بوو نووسینی پێوە نەمابوو...زیندووە کان لە بیریان کردبوو من لە مێژەوە کە دڵم تەنگ دەبوو سەردانم ئەکرد .
فەر هەنگ-----بۆ بەتایبەتی ئەوو
کەش-----چوونکە تەنیا بوو وەک خۆم..بۆیە قسەم بۆ دەکرد دڵی خۆمم بۆ دەکردەوە.
فەرهەنگ------ئەها تێ گەشتم
کەش-------تا نزیکەی ئێوارە لای ئەوو قەبرە بێ ناوونیشانە بووم.....گەڕامەوە بۆ ماڵێ...چاووم کەسی نەدەبی نی نازانم کێی لێ
بوو....خێرا تەلە فۆنم کرد بۆ نیان بەس برایەکی هەڵی گرت بۆیە بێ هیوا بووم قسەی لە گەڵ کەم خۆم دا بەسەر قەرە وێڵەکەمدا
خەوو نا بەس وەک ئەوەی خەوو ببینم...هاتنی بابی نیان بە دایان جۆری جیاواز ئەوو سەدانەی فرۆژگای ئاراس دووبارە دەبووەوە
جارێک ڕازی جارێک تووڕە ئیتر ئاوا تا تەلە فۆنە کە زەنگی لێدا...لەوو زیند خەوەی کردم..هەڵم گرت نیان بوو.
نیان-----کەش گیان زانیم تۆ تەلەفۆنت کرد بەس براکەم نزیک بوو لە تەلەفۆنەکەوە
کەش-----کێشەنی یە...ئاگاداری کە بابتم بینیوە
نیان-----دایکم باسی کرد
کەش---ئەی تۆ ئەڵێی چی
نیان-----کەش گیان تۆ ئەزانی ئەوە باوکمە من ناتوانم ڕێی بۆ دانێم.....کۆمەڵگای ئێمەش ئەزانی چۆنە .
کەش----بێگوومان ئەزانم چونی بمبوورە ئازانم چۆنە
نیان----چی یە تووڕە دیاریت
کەش-----نە دڵی من زۆر دڵم خۆشە تووڕە نیم !!!!!!
نیان-----ئەزانی خزمێکم لە هەندەران دێتەوە میوانمان زۆر ئەبێ بۆیە ناتوانم پەیوەندیت پێوە بکەم
کەش---بە ئارە زووی خۆت دڵی من
فەرهەنگ------ئەمە مانای چی یە لەوو کاتە هەستی یارەدا جێت بهێڵێ.
کەش-----ئەویش گەشتۆتە ئەوو باوەڕەی کە من ناتوانم خەوونی بۆ بهێنمە دی
فەر هەنگ-----هەر وا بە ئاسانی
کەش----بەڵێ.... زۆر دڵ خۆش بووم کە کەم تەرخەمی لەوەوە دەر کەووت ..چوونکە منیش گەشتبوومە ئەوو باوەڕەی کە من بۆ
ئەوە درووست کراووم کە خەم و خەفەت ماڵم بێ خۆشەویستی و خەووی خۆش حەرامە زۆریش حەرامە بۆم.
لە هەمووی سەیرە تر من لێرە دوور کەووتمەوە یان دووریان خستمەوە ئەوو لەوێ لەگەڵ کەسێکی تر ڕێکەووت و خێرا دەست
نیشانیش کرا
فەر هەنگ----چی.. وا خێرا
کەش---هاووڕێ گیان ژیان زۆر خێرایە گەر ئێمە لەگەڵی بڕۆین بەس گەر دەسەڵاتت هەبێ ..گەر نەت بوو ئەوا ئەت خەنە سەر
پشتی کیسەڵێک و ئەڵێم فەرموو بژی.
فەرهەنگ----- ئەی نیانت هەر خۆش ئەویست..دوای ئەوەی پەیوەندی لە گەڵ کەسێکی ترا بەست
کەش----نەک خۆشم ئەویست بەڵکوو شەوو ڕۆژم لێ گۆڕابوو هێندە بێزار و هێندە دڵ تەنگ بە دابڕانم لێی. هەر بۆیە بڕیارێکی
شێ تانەم دا
فەرهەنگ----بڕیاڕی چی وا بە شێتانەی لە قەڵەم ئەدەی
کەش-----ڕاکردن یان سەفەر وو دوور کەووتنەوە.. هاووڕێ یەکی براکەم هەبوو برا بچکۆلەکەی
قاچاخ چی بوو وام بیستبوو
بۆیە بە براکەم ووت ئەمەوێ بڕۆم..براکەم ئەی زانی حاڵم چۆنە بۆیە بەڵێنی دامێ.. کە هەووڵم بۆ بدات.
فەرهەنگ-----کەواتە سەفەر بیرۆکەکەی لەوێوە دەستی پێ کرد
کەش-----بەڵێ....هەر چەندە شێتانە بوو چوونکە پارە یەکی خەیاڵی تێ ئەچوو ئەوو کاتە بەس چینی هەبوو ئەوو ڕێگایەیان ئەبڕی
بەگشتی..هەڵبەت من بەس ئامانجم دەر چوون بوو لە کووردستان.. گەشتنم بە توورکیا خەوێک بوو ئاواتە خواز بووم بێ تە دی.
فەرهەنگ----بەڵێ وابوو ئەوو ماوەیە باری ئابووری کووردستان زۆر خراپ بوو هەژاری چینی ناوەندیشی گرتبووەوە
کەش-----براکەم رێکەووتبوو لە گەڵ ئەوو کووڕە کە منیش ببات لە گەڵ خۆی وەک یارمەتی یەک تەنها خەرجی ڕێگا لەسەر من
بێ.....وەک ووتم مەبەست ڕۆشتن بوو بەس لێم نەکۆڵی یەوە چۆن و بە چ ڕێگایەکدا ئەمان بات...ئاری براشم نەی ئەزانی
ئاری-----کەش گیان (فەرید ) بەڵێنی داوە بت بات بەس ئەبێ خەرجی ڕێگات پێ بێ من شتێکت بۆ قەرز ئەکەم تۆش هەووڵ بدە
بەختی خۆشت چوار ڕۆژی تر ئەڕوات...ئەم دووڕۆژە شتەکانت حازر بکە
کەش----ئاری گیان ناڵێ چەندت پێ بێ تا ئەستەنبوول بۆ خەرچی
ئاری--- باشە پرسیار ئەکەم بەس من دووهەزارت بۆ قەرز ئەکەم خۆشت شتێ قەرز بکە.
فەر هەنگ-----هەر چەندە قسەت پێ ئەبڕم بەس ئەوو پارەیە چی بەسەر هات ئەوەی باوکی نیان بۆی هێنابووی.
کەش----ههههههههه بیرت ماوە ئەزانی سەفەرە کەم پێ ئەکرد هههههههه....هەر ئەووڕۆژە ئاراس بردبوویەوە بۆی
فەرهەنگ-----ئەها... ببوورە قسەم پێ بڕێت فەرموو
کەش------ئاسای یە هاووڕێ گیان.....بەوو دوو ڕۆژە ناسنامەی ساختەی توورکی کە دەبوایە پێت بوایە درووستم کرد ئەوو کاتە
بازاڕی قاچاخ چی یەکان زۆر ئازادانە کاریان ئەکرد بێ سانسۆر..ئەوو خووشکەی دایکم کە کرێچی یان بووین 500 دیناری دامێ
بەقەرز..هەر ئەوەندەم پێ پەیدا کرا.... واتە کۆی پارە کام 2500 دیانار بوو
فەرهەنگ----ئەی ئاراس یان دایکی هیچت لەوان قەرز نەکرد
کەش----ئاراس کێشەیەکی هەبوو حەزم نەکرد داوای لێ بکەم دایکی ئاراس ئەوەندە یارمەتی دابووم شەرمم ئەکرد داوای زیاتری لێ بکەم.
فەرهەنگ-----هۆکەی هەر ئەوە بوو یان شتی ترە حەز ناکەیت باسی بکەیت
کەش------هەڵبەت شت هەیە بەس بموورە ئەوە هەر لە دڵی خۆما ئەبێ.
فەر هەنگ----من داوای لێبووردن ئەکەم...بەڵێ
کەش----ئاسای یە برام.....ئەوو شەوەی بۆ بەیانی سەفەرم ئەکرد ئاراس لەگەر سەرکەووت کە کووڕی ئەوو پوورەمە کە 500
دینارە کەی دابوومێ...لە گەڵ هاووڕێ یەکی زۆر خۆشەویستما لام بوون بەس هەبوو نەی زانی بوو یان زانی بووی گرنگ نەبوو
بەلایەوە یان بە بێ هوودەیان ئەزانی زووربەی زۆریان وایان دا نابوو کە دوور ترین ڕێگا سەر سنوور بێ و ئەگەڕێمەوە.
فەرهەنگ-----ئەی نیان ئەی زانی کە سەفەر ئەکەیت.
کەش-----نەخێر نەی ئەزانی....منیش جێم هێشت بۆ ژیانی تازەی. هەمووشتێ کۆتای هات
فەرهەنگ----تێ ئەگەم لێت ئەوو ساتانە زۆر قوورسە زۆر
کەش----ئەزانی هەموو شتێ سڕ بوو لام سڕ بۆیە بیرکردنەوەم ناردبووە ئەوو دیوو سنوور جەستە و ڕووحم بۆ ئەوێ ئەی
ڕوانی و بۆی ئەچوو....شەوی هاوینێ کی خۆش بوو دوا شەوو بۆ یەکەم جار دوای ساڵانێکی زۆر کە من و شەوو هاووڕێ یەکی
بە ئەمەکی یەک بووین ..حەزم ئەکرد جێم بهێڵێ تا زوو ڕۆژ بیتەوەوو بڕۆم.
بەیانی زوو هەستاین ئاری برام و ئاراس لە گەڵ سەرکەووت کە ئەوان شەوو مابوونەوە لە ماڵمان..ووتم ئۆخەی ڕۆژ بووەوە
هیچ نەبوو بەیانی بی خۆین ...دایکم تێم ئەڕوانی لەچاویا بەزەیم بەدی ئەکرد..کە بە سکی برسی و بێ جانتا و پارە یەکی کەم سەفەر
ئەکەم..ڕەنگە ئەویش دڵنیا بوو بێ کە سەر ناگرێ ئەم ڕۆشتنەم باوەشم پێا کرد دەستی کرد بە گریان دڵم پڕ بوو بەس خۆم گرت بە
پێکەنی نەوە ووتم تا سنوورەو دێمەوە..لە ماڵ هاتینە دەرێ.
فەرهەنگ----ئەی باوکت
کەش-----ئەوو خەووتبوو ...گەر بە خەبەریش بایە هیچ نەدەگۆڕا چوونکە قسەمان لە گەڵ یەک نەدە کرد.. ئەوو گاڵتەی بە سەفەرم ئەهات.
فەر هەنگ---بەڕاستی دڵ گووشینە..سەفەر بکەیت وماڵاوای لە باووکت نە کەیت.
کەش------مردنە گەوورە ببیت هەست بە سۆزی باووکت نە کەیت....کۆڵانیش هەر وەها کە تێپەڕێم پیایدا ئاووڕم نە ئەدایەوە
چوونکە..یادگاری یەکانی شایەنی ئەوە نە بوون ماڵاواییان لێ بکەیت....وەک ووتم ماڵمان نزیک هەوورازێک بوو کە گۆڕستانیكی
کۆنی لێ یە ....لەوێ وە ڕوانیمە سلێمانی زۆرم پێ بوو پێی بڵێم زۆرم هەبوو باسی بکەم
ئەی شارەکەم...ئەی کۆڵانەکانی پڕ شوێن پێی منداڵیم...زۆر ئازارتان دام... زۆر گریانتانم...بەس من وەک ئێوە نیم
گەردنتان ئازاد بێ....لەوو تاوانانەی کە کرتان دەرهەق بە من...گەردنتان ئازاد بێ بۆ ئەوو خەوو نانەی نەتان هێشت بێتە دی و سەر
تان بڕی....هەزار جار گەردنتان ئازاد بێ.....ماڵاوا بۆ دوا جار دواجار هەگیز گەڕانەم بۆ ئێرە نابێ ئەڕۆم لە شوێنێکی تری ئەم
دنیایە ڕەگ دا ئە کووتم و چیرۆکی خۆم و ئێوە بۆ ڕێبوارانی سەر ڕێم ئەگێڕمەوە.... ماڵاوا
کۆتای بەشی24 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 21:07:09)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(25)..نامۆ.......
هەڵبەت دەر بارەی سەفەرەکەم بەس ئەوەندە ئاگادار بووم کە ئەچین بۆ تەهران پای تەختی ووڵاتی ئێران و هیچی تر
لەشوینی دیاری کراوو کۆبووینەوە (فەرید )لەگەڵ دووکەسی تر لەوێ چاوە ڕێ بوون من ماڵاوایم لە ئاری برام و ئاراس و سەرکەووت
کرد و لە گەڵ (فەرید ) و ئەوو دوو کەسەی تر کە نەم ئەناسین کێ بوون ئەوو کاتە.
کەووتینە ڕێ بەرەوو سنووری خوورماڵ فەرید تێی گەیاندبووین لە بازگەی پارتە کووردی یەکان گەر پرسیاریان کرد چۆن وەڵام
بەینەوە.... هەڵبەت دواتر ئەوو دوانە خۆیان ناساند (کامەران) و ( کاوە ) هەردووکیان شتوومەکی خۆیان پێ بوو بەس من نەبێ
کراسێک و پانتۆڵێک لەبارما شەرواڵێکیشم بەسر پانتۆڵەکەیا لەبەر کردبوو کە تا لەسنوور ئەچینە ئەوو دیوو بەکاری بێنم
ناسنامە ساختەکەی درووستم کردبوو لەگەڵ 1500 دینارم کردبوو بە لیرەی توورکی شاردبو بووەمەوە لەشوێنێکی تیبەت
ئەوەکەی ترم هەڵگرتبوو لە گیرفانم....سەعاتێک بە پێ ڕۆشتین کە شاخێکی سەخت کەووتە ڕێمان فەرید ووتی ئەوو شاخە ببڕین
ئەوا لە ئێرانین.گەشتینە لووتکەی شاخ من هەر زۆر ماندوو بووم بەس دەرم نە ئەبڕی ئاووڕم دایەوە ناووچەی هەڵەبجەوو پێدەشتی
شارە زوور زۆر دیمەنێکی جوان بوو..ئەوو کاتە دڵم پڕ بوو لە گریان نیشتمانێکی وا جوان گووناح نی یە لە بری ئاوەدان کردنەوە
یەکتر بکووژین..هەڵبەت ئەوو کاتە شەڕی ناوو خۆ بوو...هەر یەک لە ووڵاتی دراوو سێ یارمەتی ئەوی تر ئەیا تا باشتر یەک
بکووژن ..کام لا سەر کەوێ گرنگ نی یە بەس کووردێک کەم تر بێ...ووتیان ئەوە ئێرانە و سنوورمان بڕی بەس یەک خاک و
یەک هەناسە بوو ئەوو سنوورەی باسیان دەکرد من هەستم پێ نە دە کرد..دەمەوو ئێوارە گەشتینە (دزڵی) هەڵبەت لە ووڵاخی بار
هەڵ گری قاچاخ و قاچاخ چی زیاتر هیچت بە دی نەدە کرد دنیاش تاریک بوو تا سیمای ئەوو شوێنە ببینم ....چووینە مزگەووتێک
لەوێ ماینەوە.....من زۆر هیلاک بووم لە شەوی ڕابووردووەوە هیچم نە خواردبوو..دوای حەوانەوە یەکی کەم فەرید هات ووتی
هەستن ئەچین بۆ ئەوو چاخانەیە شتێک ئە خۆین..بەس بیرتان نەچێ ئێوە بە تەمای تەهرانن بۆ کرێکاری هەر وا بڵێن.
لەوو لا مزگەووتەکە کەپرێک درووست کرابوو ئەوە شوێن مەبەست بوو نان و ماستێکم خوارد ئەوانیش شتی خۆیان دا وا کرد
هەڵبەت من لە بابی نیان فێر بووم بەقەد بەڕە کەی خۆم پێم ڕا ئە کێشم....گەڕاینەوە مزگەووتەکە کە لە شوینی پەرستنە وە بوو بوە
هەوارگەی شتی قاچاخ و قاچاخ چێتی.لە شوێنێکدا جێی خۆمان کردەوەو من بیرم هەر لەوو دیووسنوور بوو
فەر هەنگ-----ئەی دزڵی ئەوو دیوو سنوور نەبوو.
کەش----مەبەستم ئەوو سنوورەی کە بڕیم ئیتر لەوو دیو یەوە وون بم تا خۆمم بیر چێتەوە هە موو شتێ.
فەرهەنگ-----تێ گەشتم گەشتن بە شوێنێک بتوانی ژیانی نوێی تیا درووست بکەیت
کەش-----شوێنێک یادگاری یەکانی تیا بنێژم .....تا قەبرێکی وەک ئەوەی بێ ناوو نیشان بوو و ئەچوومە سەردانی ئەویش وابێ
ناوو نیشان وون بکات.
فەر هەنگ---بەڵێ
کەش----ڕۆژ بووەوە هەستاین هەچەندە لەبەر دەنگی ووڵاخ و قاچاخ چی نەمان توانی باش بخەوین فەرید ووتی بچن بۆ چاخانەکە
تا من ئەچم لەگەڵ شۆفێرێکدا ڕێک ئەکەووم.....لەوێ چاوەڕێمان کرد زۆری نە خایاند هاتەوە ووتی با بڕۆین ..هەڵبەت بەرەوو
شاری (سنە )ئەڕۆشتین لەوێ هەر لە ئەفسەر هاتا بچووکترین سەر باز بە پارە ئەکڕا .. واتە تاقە ناس نامە کە ئەیخوارد پارە بوو
لە نزیک شاری ( سنە ) دابەزین و ئەوەکەی ترمان بە پێ تەواو کرد بۆ ناوو شار...شارێکی هەتا بڵێی خۆشە و دڵ فڕێنە ..
هەر بە هەمان شێوەی ڕێگای دزڵی بۆ سنە لەوێش بەرەوو تەهران کەووتینە ڕێ.. من وەک خۆم زۆر حەزم بە سەفەر و گەڕان و
بینینی شوێنی نوێ یە بەڵام ئە کاتە دڵم بە هیچ شتێ خۆش نەدەبوو وەک ئەوەی چیرۆکێک بخوێنمەوە کە دەیان جار خوێندبێتمەوە
بۆیە شتە نوێ کان سەرنجی ڕا نەدە کێ شام بە هیچ شێوەیەک......گەشتینە تاران فەرید زۆر دڵی خۆش بوو وەک ئەوەی
هەنگاوێکی گرنگی بڕی بێ لە سەفەرە کەماندا....لە شوێنێ دابەزین کە (تەرمیناڵیان پێ دەووت) نزیک (مەیدانی ئازادی )بوو
فەرید تەکسی یەکی گرت و سوار بووین ....لە ڕێگا فەرید ووتی ئەڕۆین بۆ گەڕەکی (فەرەح زاد ) گەڕەکێکی زۆر خۆشە . من وام
دانابوو خانووی لەوێ هەیە بیستبووم قاچاخ چی لە زووربەی شوینەکانی لێی لا ئەدا شوێنی حەوانەوە....کە گەشتین وەک باسی
کرد بەڕاستی گەڕەکێکی خۆش بوو بە بەرزای یە کەوە بوو ئەی ڕوانی بەسەر بەشێک لە تەهران ئەوو ساتە گەوورەی ئەوو
شارەم بۆ دەر کەووت........بە گەشتنمان بۆ شوێنی دیاری کراوو......کۆمەڵێ گەنجی کووردمان بینی من سەرە تا وا تێگەشتبووم کە
ئەوانیش وەک ئێمە بە مەبەستی سەفەر کردن بۆ توورکیا لێ رە کۆ بوونە تەوە بەس دوای بۆم دەر کەووت ئەمانە لێرە کرێکاری
ئەکەن ....ژوورێکی بچووکیان هەیە..تیایدا ئەحەوونەوە...ئێمەش بۆ ئەوێ هێنرابووین....سەرە تا ئەوو کۆمەڵە زۆر نزیک نەدە
بوونەوە لێمان و متمانەی هەندێ شتیان پێ نەدە کردین....بە تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژێک لەوێ ئاشنایم لە گەڵ یەکێکیاندا پەیدا کرد
کە لە هەموویان بە تەمەنتر بوو ئەوو کاری پاسەوان بوو لەوێ (مام ڕەشید) خەڵکی هەڵبجەبوو زۆر ڕووخۆش و لەسەر خۆ بوو
دوا شەوو کە بڕیار بوو بەرەوو شاری (وورمێ ) بکەوینە ڕێ.....لە گەڵ مام ڕەشید دانیشتبووم هەندێ شتی پێ ووتم سەیر بوو
مام ڕەشید----کووڕم ئەزانم گەنجێکی ڕێک وو پێکی سەرە تا وام زانی خزمی فەریدی بۆیە تۆزێ سارد بووم لە گەڵتا کووڕە
کانی تریش کە سیانیان خزمی خۆمن....کووڕم فەرید قاچاخ چی نی یە وەک ئەوانی تر لێرە کرێ کاری ئەکرد ئەیەوێ بە ئێوە
خۆی تاقی کاتەوە بۆیە زۆر ووریای خۆت بە پارەی بە هیچ شیوەیەک نە دەیتێ
کەش-----مام ڕەشید گیان من زۆر سووپاست ئەکەم.. بەڕاستی گوومانم هەبوو بەڵام من لەڕێی براکەی کە هاووڕێی براکەمە بەس
لەسەر خەرچی ڕێگا هاتووم لە گەڵی بەخوا گەر بەشیشم بکات باشە خەمت نەبێ هیچم نی یە لیی بترسم بەس ماڵت ئاوا بێ کە
ئاگادارت کردمەوە.
مام ڕەشید-----ئەی کاوە و کامەران
کەش-----بە پێی ئەوەی زۆر گرنگیان پێ ئەدا لەوە ئەچێ پارەی لەوان وەر گرتبێ.
فەر هەنگ-------منیش سەیر بوو بەلامەوە ....نهێنی یەک هەبوو لە سەفەرەکەدا لەگەڵ فەرید ...کەواتە شارە زای ئەوو
بەس تاران ئەویش کرێکاری کردووە لەوێ و ئێوەش یەکەم تاقی کردنەوەن بۆ گرتنە بەری کاری قاچاخ چێتی.
کەش-----بەڵێ وەک مشکی تاقیگە ههههههههههههههه
فەرهەنگ----ههههههههه کەواتە کە دەرچوون لەتاران ئەویش وەک ئێوەی لێدێ...نەشارە زا
کەش------نا جیاوازی هەبوو ئەوو فارسی تۆزێ ئەزانی.. بەهەر حاڵ ....ئەوو شەوە لە گەڵ مام ڕەشید زۆرمان قسە کرد
بیرەوەری خۆشی خۆی زۆر بۆ گێڕامەوە.. بۆ ڕۆژی دوای ماڵاوایمان لە مام ڕەشید وو ئەوانەی تر کرد کە ناوە کانیانم لە بیر
نەماوە.....چووین بۆ شوێنێ گەر هەڵە نەبم و بیرم مابێ ( تەعاوونیان )پێ ئەووت لەوێ سواری پاس بووین وو کووتینە ڕێ
بەرەوو (وورمێ ) دواتر تێگەشتم بۆ ئێمەی لەوێوە برد واتە تاران و دواتر (وورمێ ) کە گەر لە ڕێگای سنە یان مهابات بڕۆشتینایە
زۆر نزیک تر دەبوو ..هەڵبەت لە تارانەوە بازگە نی یەوو هیچ لێ کۆڵی نەوەیەک نەدەکرا بەس لەڕێ ی شارە کووردی یە کانەوە
ئەوا دەیان بازگە لە ڕێت ئە بێ....ڕێگایەکی دووروو درێژ بوو نە دەبڕایەوە....ڕۆژی دواتر کە دەمەوو بەیان بوو گەشتینە شاری
(وورمێ )لە وێ سواری تەکسی بوین فەرید ئەدرێسی پێ بوو کە گەشتنینە شوێنی مەبەست کەسێک چاوەڕێی بوو تا نە گەشتینە
بەردەمی نەم زانی کووردە و هی لای خۆمان بەس ساڵانێکە لەوی ئەژیا..چووینە ماڵیان خانمێک و منداڵێکی جوان ی هەبوو
ئەوو ڕۆژە باسی هیچی وا نەکرا بەس لەگەڵ فەرید دوور لە ئێمە هەندێ قسە یان کرد....هاتنەوە لامان فەرید ووتی من ئەڕۆم
ئەوی تری کاک (شیروان) ڕای ئە پەڕێنێ من چیرۆکەکەم لە بەر چاوو بوو چوونکە مام ڕەشید ئاگاداری کردمەوە بەس کاوە و
کامەران زۆر تووڕە بوون وەک من نە بوون من پارەی وام نەدابووێ ئەوی وەری شی گرتبوو بۆ خەرجی بوو گەر زیادە شم
دابێتێ ئەوەندە نەبوو شەڕی لەسەر کەم.....بەڵام بەزمانی لووس و شیرینی فەرید سارد بوونەوە و وەک من بێ دەنگ دانی شتن
فەرید----کووڕینە وابڕیار بوو حەووت کەسی تریش ئامادە بێ بەس نە گوونجا گیراوون بۆیە من ئەگەڕێمەوە تاران من بۆ ئیوەمە
کاک شیروان ماڵە کەی بچووک و خێزان و منداڵی هەیە ناشکرێ لەێرە بن تا ئەوانەی تر ئەهێنم بۆیە ئێوارە ئێوە بڕۆن لە گەڵ ئەوو
ڕێبەرەی کە ئەویش هاووڕێی خۆمانە ئێمە....زۆر ئاسانە ئەوو خەڵکی ئەوو دیوە ڕەوانەی (گەڤەر)تان ئەکات لەوێش پڕە لەکوورد
لەوێوە یەکسەر بۆ ئەستەنبوول زۆر ئاسانە.
فەرهەنگ-----هههههه ئەزانی هەر زۆر ئاسانی کرد
کەش-------بەڵێ زمانی زۆر لووس بوو......چار نەما فەرید گەڕایەوە دوا نیوەڕۆ ئێمە ماینەوە .. جا نۆرەی شیروان هات
فەر هەنگ------مەبەستت چی یە
کەش-----ئە ئەوو خۆی بە سەر بە خۆ داناوو پیی ووتین کە هیچ پەیوەندی یەکی بە فەریدەوە نی یە ئەوو بەس کاری ئەوەیە
خەڵکی بۆ ئەهێنێ و پارەی ئەوە وەر دەگرێ...
فەرهەنگ-----ئەی فەرید تێی نەگەیاندن لە بەر چاوی ئەوو
کەش------ نەخێر....شیروان ئاگای لێ نەبوو....بە کووردی کڵاوو نایە سەرمان.هههههههههه
فەرهەنگ-------ئەوەی تۆ باشترە
کەش-----بەدڵنیای بەس من وا خۆم نیشان نە ئەدا کە پارەی کەمم داوە تێ..
فەرهەنگ-----ئەی چارە چیتان کرد
کەش-----ڕێکەووتین من وەک خۆم هەرچی پارەی ئێرانیم پێ بوو دامنا ووتم بەس ئەوەم پێ یە ئەوە کەی تر داوومە بە فەرید
کاوە و کامەران لەمن زیاتریان پێ مابوو بە چەلە حانەیەکی زۆر و هەزار پاڕانەوە ڕازی بوو.
بەس ئاواش هەستم ئەکرد خوا خوای بوو لە کۆڵی بینەوە دوای ئەوەی زانی زۆرمان لێ هەڵ ناکڕێنێ پارە ی لێ وەر گرتین من لە
هەردووکیان زۆر کەم ترم دا...نزیکەوو ئێوارە لەماڵ هاتینە دەر نانیشی نەداینێ... لە شار دوور کەووتینەوە لە ڕێگا کابرایەکی
سوار کرد بە توورکی قسەیان ئەکرد ئاگام لێبوو هەندێ پارەی لە شیروان وەر گرت چەند بوو نازانم....سعاتێک ئەبوو بەڕێوە
بووین دنیاش بەرەوو تاریکی ئەڕۆشت..لە شوێنێک لای دا کە پێش وەخت پێی ووتین نزیک پردێک داتان ئەگرم لە گەڵ ڕێبەرە
کە لەوولا پردەکەوە لە ئاوە کە ئەدەن و بە پشتی دوا بازگەی ئیرانی تێ ئەپەڕن..دابەزین و خێرا ئەوو گەڕایەوە...
دراینە دەست کەسێکی تر کە بەحسابی خۆی بە کووردی قسەی لە گەڵ ئەکردین بەس وا بزانم بەس خۆی تێ ئەگەشت ئەڵێ چی
بەڵام زیڕەی پێ کردبووین ئیتر ئەترسا یان ڕەفتاری ڕێبەرە و ئێمە شارە زانین هەر ئەی ووت ( چەپووک ) بەخوا دوای مانگێک
زانیم مەبەستی خێراکەن...بەهەر حاڵ سەعاتێک یان زیاتر بە پێ ڕۆشتین هەووراز و شاخووداخێکی زۆر لەدەوورمان بوو
بەس بەشوێ نێکا بردینی....هەووراز بوو بەس زۆر سەخت نەبوو وە ک شاخ گەشتینە شوێنێک دانیشتین کە ئەت ڕوانی بەدیوی
ئەوو دیوا دۆڵێک بوو واتە ئێمە بەسەر شاخێکەوە بوین بەس باوەڕ بکە من هەستم پێنەکرد تا نەگەشتینە کۆتای یەکەی ڕەنگە
بەدیوی ئیرانە وا سەخت نەبێ یان من لە ماندوو بوون و ترس کە کابرا خستبوویە دڵمانەوە ..بەەر حاڵ ووتی بەس دوای چی
تا تێگەشتین قیر سپی بوو ئەوو دۆڵە سنوورە چاوەڕێ ئەکەین تا تاریک ئەبێ بە تەواوی ئەوو سا تێی گەیاندین کە بەدوای ئەوا
بڕۆین و وتی دەی بەس تاریکی وا نەبوو واتە چواردەوورت ئەبینی زۆر ڕوون نا بەس ئەت بینی...بەس کابرا بەڕاکردن
ئێ ئەوو شارە زایە ئەزانێ چۆن بەوو سەرەوو خوارەیە ڕائەکات کامەران باڵا بەرز بوو زۆری نەخایاند سەر سمی داوو بە
سەمەوو قوولات ڕۆی ..من بەدوای ئەوا کاوە بەدوای منا جا خوا ڕەحمی کردبوو خۆڵێکی فشەڵ و داروو بەردی زۆر پێوە نە بوو
بکەوە و هەستەرە وە ئەمە کابرا هەر ڕا ئەکات هەر ئاووڕیش بۆ ئێمە نایاتەوە هەر وەک ئەوەی لە گەڵ ئێمەش نەبێ..بەوو حاڵە
گەشتینە رێگا خۆڵەکەی نێوان هەردوو بەرزای یەکە کە پێشتر کابرا ووتی ئەوە سنوورە جا مردن دەستی پێ کرد هەوورازە
تا گەشتینە ئەوو دیوو بەرزای یەکە کە وەک دۆڵیک لەپشتی یەوە بوو ناوەندی دوو چیای گەوورەی گرتبوو مردینی و زیندوو
بووینەوە...سێ سەعات بە پێ ڕۆشتین کابرا وا لە پێشمانەوە ئەڕۆشت وەک ئەوەی سووپایەک ( جەندرمە ) بەدوامانەوە بێ
ڕووناکی گڵۆپەکانی گووندی کابرا دەر کەووت چوونکە شیروان پێشتر پێی ووتین یەکەم گووندە ماڵی... دوای چەند پێچاوو پێچ
کردن بەناوو گووندا بردینی یە ماڵێک ئیتر نازانم ماڵی خۆی بوو یان نا سەیری سەعاتی ژوورەکەم کرد 12 شەوو بوو خەریک
بوو ئەمردین لە برسا لە هیلاکیا لە ترسا.
کۆتای بەشی25 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-03 21:50:16)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(26)..نامۆ.......
ژوورە کە ڕاخەرێکی تیابوو لەگەڵ دۆڵابێکی کۆن کە پێخەفیان لەسە هەڵ چنی بوو بەدیوارە کە شەوە وێنەی دیمەنێکی سرووشتی
کە لە چوارچێوەیەکی داریان نابوو کات ژمێرێکی بچووکیان هەڵ واسی بوو..کابرا نیوو سەعاتێک دیار نەما دوای هاتەوە بە خۆی
و سینی یەک کە نان و پەنیر و ماستی لەسەر بوو لە ناوەڕاستی ژوورە کە بۆی داناین و هەر چۆنێک لێ ی تێ گەشتین کە ئەوە
پێخەفە بۆ نووستنە بەکاری بێنین و بەیانی ئەمان بات بۆ (گەڤەر) هەڵبەت هیلاکیم تۆزێ ڕەوی بووەوە بەڵام پێ یەکانم پڕ ئازار
بوون چوونکە پێڵاوە کانم هی ئەوە نە بوو بە کاری بێنم بۆ ڕۆشتنی شاخ و داخ.....کامەران زۆر پەرێشان بوو چوونکە لە ئێمە
زیاتر ئازاری پێ گەشتبوو کاتی شۆڕ بوونەوەمان بەرەوو دۆڵە نەعلەتی یەکە....لە دەووری سینی کۆبووینەوە تۆڵەی برسێتیمان
لەسەر شتەکانی سەر سینی یەکە کردەوە.
من وەک خۆم ئەوەندە هیلاک بووم خەریک بوو بەسەر سینی یەکەوە خەووم لێ ئەکەووت.. پاکمان کردەوە هیچمان نەهێشت لەسەر
سینی یەکە ..کاوە دەستی دایەوو نزیک دەر گاکە دای نا..پێخەفمان ڕاخست و من لەگەڵ پاڵ کەوو تن و چاووم هێندە قوورس بوو
هەستی چواردەوورم نەما نا زانم چەند بوو خەووت بووم لە دەنگی کاوە خەبەرم بووە وە.
کاوە----کەش.. کەش.. هەستە خۆ کامەران بووە بە جەنازە وەڵام نایاتەوە
کەش----- ها... چی یە کاوە هاوار هاوارەت لە چی یە
کاوە------تەنگاووم کەش چی بکەم
کەش-----جا چیت لێ بکەم نەچم قەدعەت بۆ بێ نم......دەبڕۆ بابە لە خەووت کردم وام زانی چی بووە
کاوە----کەش.. هەستە ئاخر دەر گا کەیان لەوو دیوەوە داخستووە
کەش----- بەڕاست!!!!
کاوە------بەخوا چی بکەم وا خەریکە ئەی کەم بەخۆما
کەش---- دانیشە خۆی بۆنی ژوورە کە زۆر خۆشە تا ئەوەی تۆی بچێتە بان....ئەوەندەی نەماوە بۆ بەیانی خۆت ڕاگرە..بۆ دەر گا
کەش کابرا ڕەنگە لە ترسا دایخستبێ... نەوەک بی خۆین ههههه
کاوە-----دەنگی تەقەش دێ لەووساوە
کاش-----کاوە لێم گەڕێ تۆزێ بخەووم بەخوا زۆر هیلاکم...ئەترسم لە تانگاویدا شوێنەکەت لێ گووڕابێ وا بزانی لە سویسراین بابە
وەرەوە سەخۆت لەتوورکیاین لەم سەر سنوورە هەر باشە ناش بێ بە جەنگی جیهانی..بابە بنوو.
بەزەیشم پیا ئەهاتەوە لە تەنگاویدا ڕەنگی پێ نە مابوو.. هە چۆنێک بێ من تۆزێکی تر خەوو تمەوە... کابرا دەرگای کردەوە و
هەڵی سانین بەس کاوە لای دەر گاکەوە بوو کە من هەستام وابزانم فەقیرە هەر نە نووستبوو...کاوە ڕای کرد بۆ دەرەوە وابزانم
کابرا وای زانی ڕا ئەکات بە پەلە بەدوایدا ڕۆشت..هەندێکیان پێ چوو هەردوو کیان گەڕا نەوە..جا فلیمی کابرا دەستی پێ کرد..
هەرچەندە بۆمان دەر کەووتبوو قاچاخ چی یەوو شتوومەک ئەبات بۆ ئێران و لە گەڕانەوەی بۆ ئەم دیوو شیروان خەڵکی پیا
ئەنێرێ....هەر بۆیە لە ڕێگا بەهیچ شێوەیەک گرنگی پێ نەدەیاین...بەس پارەی لە شیروان وەر گرت هەڵە نەبم بۆ بردنی ئێمە بوو
لە گەڵ خۆی..بەس کابرا داوای پارەی ئەکرد...ئێ ئەمە هیچ لە زمانی تێ ناگەین و لە شووێ نێ کین مەگەر کابرا و خوا بزانێ بۆیە
دەرفوتی ترمان نەبوو..هەر ئەبوایە ڕازیمان بکردایە...جا لە هەمووی خۆشتر وەک فلیمەکەی شیروان ئێمە باسی فەریدمان ئەکرد
بەس ئەوو دەستی بۆ سینی یەکە درێژ ئەکرد وا بزانم ئەی ووت نانیشم داوونەتێ...مشتوو مڕ کۆتای هات کە پارەیەکی بەینێ لەبری
هەمووی واتە تا گەڤەریش من پێش وەخت تێ یان گەیاند بووم کە چەندم پێویستە لەگەڤەرەوە بۆ ئەستەنبوول بۆیە ئەوەم بە جیا
شاردبووەوە ..ئەوەکەی تریش بەجیا مەبەستم پارەی توورکی یەکەیە..بەڵام کامەران و کاوە ش ئەیان زانی کە من پارەم زۆر پێ نی
یە بۆیە لەمەشیاندا من نیوەی پارە کەی ئەوانم دا کابرا ناچار بوو ...ئەوان هەر ئەبات ئیتر من نیوە بی یان کەمتر هەر زەرەر نی
یە بۆ ئەوو...
کابرا شەوو خواردنی بۆ هێناین ڕەنگە وا تێگەشتبێ سەفتە دۆلارمان پێ یە بەس کە بۆی دەر کەووت خێر مان لێ ناکات نانی
بەیانی تەرک کرد وەک پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری...بەهەر حاڵ پارە کەی لێ وەر گرتین و هاتینە دەرێ لە ژوورە کە
من شەوو هیچم نەدی بەس گۆندێکی تا بڵێیت خۆش بە هەر چواردەووریا چیای بەرز و پڕ سەووزای بوو.
ڕینۆیەکی کۆنی لە بەر دەرگا ڕاگرتبوو..سوار بووین و کەووتە ڕێ....بە پەنجەی ئاماژەی بۆ ئەوو بەر ئاوای یەکە کرد ..من
تێگەشتم کە ووتی شەوو لەوێوە هاتین.. ئەووسا زانیم بۆ وا بەترسەوە ئەڕۆشت ..چوونکە سەربازگەیەکی گەوورە بوو وای بۆ
ئەچم ئێمە لە بن ئەوو تەپۆڵکەیەوە ڕۆشتین کە سەر بازگەکەی لەسەر درووست کرابوو.بە ڕگایەکی قیر دواتر ماوە یەک بە
ڕێگایەکی خۆڵا ڕۆشت و دواتر هاتەوە سەر هەمان ڕێگا وابزانم بە پشتی بازگە کەیا ڕۆشت....سێ چارەکی نە خایان گەشتینە
شاری گەڤەر...ووتی گەشتین.. لە شوێنێکا ڕای گرت ووتی ئەوە شوینی بلیت کڕینە بۆ ئەستەنبوول...
ئەوو ڕۆشت و چووینە ئەوو شوێنە بەس وەک ئەوەی منداڵێکی وون بوو ماڵی خۆیانی دۆزی بێتەوە وابوو لەوو شوێنە کۆمەڵێ
کووردی لای خۆمان کە هەموی خەڵکی سلێمانی بوون لەوێ چاوەڕێی کڕینی بلیت بوون چاک وو چۆنی مان لە گەڵ کردن یەکێکیان
پۆشاکی پووختەوو دەم هەراشتر بوو بەڕێزی کاکی قاچاخ چی یەکە بوو چوونکە چەند کەسێکی لە گەڵدابوو زۆر بە زەلیلی
گوێڕایەڵی دەبوون کاتێ قسەی دەکرد بۆیان..سەرە تا وای زانی زۆرین و پرسیاری کرد چەندن و کێ قاچاخ چی تانە.. کەزانی بێ
کەس و تاق و تەنیاین دڵی خۆش بوو چوونکە گەر زۆربن مەترسی زیاترە بۆ بڕینی دوا بازگە کە ئەکەوێتە دەرەوەی گەڤەر
ئێمە بلیتی خۆمان کڕی کابرای لەوێ بلیتی ئەفرۆشت سۆرانی ئەزانی ..من دڵم خۆش بوو چوونکە گەر هیلاکی و پڕ مەترسیش
بووبێ بەس تا گەڤەرم هێنا وو شتێک پارەم پێمابوو زۆریش نەبوو بەس بەشی خواردنی ڕێگای ئەکرد.. هەڵبەت لەوو کۆمەڵەی
لەوێ بوون تیایدا بوو چەند جارێ لەوو ڕێ گایەی دابوو..بۆ هاتنەکەشیان باسی پارەی خەیاڵی یان دەکرد کە داویانە بەم قاچاخ چی
یە....کە بەتایبەتی بۆ من هەر زۆر خەیاڵی یە...لە نیوەڕۆ نزیک بووبووینەوە... برسێتی خەریک بوو دزەی ئەکرد بۆم ..کاوە و
کامەران لەگەڵ کووڕێک کە کاوە هەر لە سلێمانی ئەی ناسی چوون نان بخۆن من وتم برسیم نی یە.... ئەوو پارەیەی پێم مابوو
ئەوەندە نەبوو من لە ئێستەوە بکەوومە خەرج کردنی..هاتنەوە من هەر لەوێ چاوەڕێ بووم...لەڕێی ئەوانەی کە پێ شتر لە
توورکیابوون و گیرابوون و ڕەوانەی کووردستان کرابوونەوە (سنوور داش ) هەر پرسیاری ئەوێم ئەکرد.. بەگەشتن و جێ وو ڕێ
و چۆنێتی ڕۆشتن بۆ لای ماڵی شێخ (شێخ عووسمانی بیارە) کە لە شوێنێک ئەژیا لە ئەستەنبوول کووردەکان زۆریان بۆ ئەوێ
ئەڕۆشتن و لەوێوە شوێن و ڕێگای شاری ئەستەنبوولیان ئەزانی وو وون دەبوون لەوو شارە گەوورەیەدا.
پاس هات و سەر کەوو تین ئەوان 23 کاس بوون ئێمەش 3 واتا لا کۆی هەمووی چەند کەسێکی خەڵکی گەڤەر بوو ئەوەکەی تری
قاچاخ بووین ماوە یەک ڕۆشت..لە بازگە کەی کە باسیان ئەکردوو بووبوە بەر بەست و دوای ئەوو هیچ نامێنێ و وەستا.
جەندرمەیەک سەر کەووت من کامەران لە تەنیشتمەوە دانیشتبوو کاوەش دوو کوورسی پێش ئێمە ...لە گەڵ سەیر کردنی ناسنامە
هەر چی ناسنامەی (پارتی تۆرکمان ) ی پێ بوو کە ئەوو کاتە بەکاریان ئەهێنا بۆ دەر باز بوون لە بازگەکان دای ئەبەزاند
گەشتە سەرەی ئێمە لێی وەر گرتم و بە پەنجەی ئاماژەی بۆ دەرگاکە کرد خۆم تێک نەدا زانیم چی ئەوێ ..دابەزیم و کامەران
بەدواما..کاوە پێش ئێمە دابەزیبوو....ئەوەندەی نەبرد هەموومانی دابەزاند
کاوە----کەش ئەگەر ئەزانی بەکوێ یا هاتوین هەر لە ترسا ئەمری.
کەش---باسی چی ئەکەیت
کاوە----ئەوو شوێنەی ئێمە لێوەی هاتین پێی ئەووترێ ڕێگای مەرگ زۆر نزیکە بەس چۆن نزیکە بۆ یەکەم گووندی توورکیا
ئاواش نزیکە لە مردن چوونکە ڕۆژ نیە خەڵکی لێ نە کووژرێ ڕێگای تێپەر بوونی حەشی شوو شتە ترسناکەکانی ترە بۆ
توورکیا.... ئاخ ئەگەر فەرید بەردەستم ئەکەوێ یان شیروان.
کەش----واز لەوە بێنە ئەوە نی یە ماوین ..باجاری بزانین لێ رە چی مان بەسەر دێ.
شۆفێرە کە و کاکی قاچاخ چی هەر مشت و مڕ یان بوو لە گەڵ ئەفسەرە کە.... دوای هاتنەوەی قاچاخ چی یەکە هاواری کرد سەر
کەوون...من دڵم خۆش بوو وام زانی تەواو ڕزگارمان بوو..بەخۆشی یەوە سوار بووم ....بەڵام پاسەکە سووڕی خواردەوە لە کوێوە
هاتبووین ئاوەهاکە ڕۆشت.. قاچاخ چی یەکە هەستایە سەر پێ و وتی
قاچاخ چی---- بەیانی.... ئەوو ئەفسەرەی ئەمڕۆنەی هێشت بڕۆین لەوێ نی یە لەگەڵ ئەوی تر ڕێک کەووتین بەیانی دێینەوە ئەم
شەوو لە هووتێل ئەمێنی نەوە..بەڵام خەووتان لەسەر مەسرەفی خۆتان ئەبێ ..هەر وەها لەسەر پارە یەک ڕێکەووتووین ئەوەش
هەر وەها ئەوەی بەدڵی نی یە چی داوە ئەی دەمەوە.
هەڵبەت کەس نەی ئەتوانی قسەی ڕەت کاتەوە بۆیە هەموو ڕازی بوون.. ئەوو فرمانە ناڕاستەوو خۆ ئێمەشی
ئەگرتەوە...گەڕاینەوە گەڤەر هەر چەند سەیری ناوو شاری گەڤەرم ئەکرد هی ئەوە نەبوو شەوو لە شەقامیا بمێنی تەوە چوونکە لە
سەر بازگە ئەچوو ئەوەندە جەندرمەی تیابە بۆیە ناچار بووم بچمە هۆتێل لە گەڵیان....پارەی هۆتێل و ئەوەی ئەبوایە تە قاچاخ چی
بۆ دەر باز بوون.. تەواوی نەدە کرد.هەووڵم دا لە ڕێی کاوە یان کامەران کە بۆم تەواو بکەن..بەس بێ هوودە بوو.
تاریک داهات لەژێر هوتێلە کە چێشت خانە بوو زۆر بەی زۆریان لەوێ بوون من بەتەنیا لە ژوورە کەدا بووم ..زۆریشم برسی
بوو ..بەس تەواوی نەدە کرد بۆیە نۆ چوومە خوارێ ئەوو چەند کەسەی مابوون یان پێشتر نانیان خواردووە یان وەک من بێ پارەن
ئەوو شەوەمان بەڕێ کرد.. ئەبوایە پێش نیوە ڕۆ ئەوێ جێ بهێڵین... بەر لەوەی لە هووتێل بێ ینە خوارێ یەکێ کە لە دەسە ڕاستی
قاچاخ چی ئە چوو هات پارە کان کۆکاتەوە یەک یەک لێی وەر ئەگرتن و ناوی ئەنووسین خۆم دوا خست تا هەووڵێکی لە گەڵ بدەم
..هاتە سەرەی من یەکەم جار ووتم من نایەم چوونکە پارە کەم تەواوی ناکات هەر پرسی چەندم پێ یە
هیچی تر و ڕۆشت... منیش زیاترم نەووت چوونکە زانیم ناتوانێ بڕیار بات..چووینە خوارێ هووتێلە کە نزیکی ئەوو شوێنە بوو
کە پاسەکانی لێ ئەوەستا....لەوێ کۆبوینەوە هەمان پاسی ڕۆژی پێ شتر بوو..ئەوەی پارە کەی کۆ ئەکردەوە لای دەر گاکە
ڕاوەستابوو کاغەزەکەی کە ناوە کانی لەسەر نووسی بوو دەری هانی یەک یەک ئەی خوێندەوە و خاوەنی ناوە کە سەر ئەکەووت
هەموو سەر کەووتن بەس من مامەوە وەستابووم سەری پاسەکەم ئەکرد چاووم بۆ کاوە و کامەران ئەگێڕا تا ماڵاویان لێ بکەم هەر
هیچ نەبێ ڕۆژانێکمان پێکەوە بەسەر برد کە خۆشی و ناخۆشی تیابوو..پاسە کە کەووتە جووڵە و ڕۆشت زۆر بەزەیم بە خۆمدا
ئەهاتەوە نەم ئەزانی چی بکەم... یەکێ دەستی خستە سەر شانم..ئاووڕم دایەوە ئەوو کووڕە بوو کە پارە کەی کۆ ئەکردەوە سەیرم
لێ هات کە نەڕۆشتووە لە گەڵیان ووتی قسەی لە گەڵ ئەکەم بەڵکوو ڕازی بێت. ئیتر من نەم پرسی لەگەڵ کێ قسە ئەکات .
ئەوەندەی پێ نەچوو قاچاخ چی یەکە پەیابوو... ئەوو کووڕە چوو قسەی لە گەڵ کرد باسی منیان ئەکرد چوونکە سەیری منیان ئەکرد
دوای هات بۆ لام ووتی ئەوە ڕازیم کرد بەس لای ئەوانەی تر نەڵێیت چەندت داوە.بووە فریشتە و ڕزگاری کردم پاسێکی بچووک
هات بێ لە شۆفێرە کە کابرایەکی تری تیا بوو ووەستا وو سەر کەووتین گەشتینە بازگەکە پاسەکە لەوێ چاوەڕێ بوو دابەزین
قاچاخ چی یەکە لە گەڵ کابرای تەنیشت شۆفێرە کە تۆزێ قسەیان کردوو دوای دابەزین وو ڕۆشتن بەروو لای ئەفسەرە کە کە
ڕێکەووتبوون لە گەڵی ئەوو کووڕە بە منی ووت بڕۆ سەر کەوە ئێستە منیش دێم کە سەر کەووتم کامەران هاواری کرد وەک
ئەوەی زۆری پێ خۆش بێ... قاچاخ چی یەکە هاتەوە و سەر کەووت پاسە کە کەووتە ڕێ هەر لە بازگە کە تێپەڕین بۆ بە چەپڵەوو
فیکە لێدان....هەناسەیەکی خۆشیم هەڵ کێشا ..لە خۆمم ئەپرسی ئەوە منم لەوو هەموو مەترس یو نەهامەتی یە ڕزگارم بوو.لە
هیلاکی یا برسێتیم بیر چووبووەوە....
وەستا بەکر------کووڕم ئێمە شانازی ئەکەین کچمان بدەینە کەسێکی وەک تۆ...هەرچەندە ئەبەیت بۆ هەندەران و دوور
ئەکەوێتەوە لێمان بەڵام ئێمە خۆشی کچەکەمان ئەوێ.
کەش----منیش شانازی بە ئێوەوە ئەکەم...مامە گیان خەمت نەبێ لە چاوە کانما هەڵی ئەگرم.من لەوێ هانی ئەدەم خوێندنی باڵا تەواو
بکات....من لێرە ئەمێنمەوە دوومانگێک هۆڵێکی گەوورەم ئامادە کردووە تا ئاهەنگی تیا ساز بدەین .
وەستا بەکر----ئەوە لە گەڵ نیان ڕێک بکەوە ئێوە مارە بڕی یەکن ....بەس بیرت نەچێ بۆ کڕینی پارچە زەویەکە بایانی پێش
نیوەڕۆ خاوە نەکەی دێ..
کەش----نا خەمت نەبێ مامە گیان... کڕینی ئەوە تەواو ئەکەم بەس ئەوەکەی تری ئاری برام ڕا ئەسپێرم چوونکە ئەمەوێ کاتم بۆ
نیان دانێم..
وەستا بەکر----زۆر چاکە کووڕم ... تا تۆ ئەڕۆی تەوەو ئامێرە کان دابین ئەکەیت ئێمە لێرە هەموو شتێکمان تەواو کردووە دڵنیام
گەوورەترین کارگەی دارتاشی ئەبێ چوونکە کەس ئەوو ئامێرەی نی یە....بۆ ناوە کەشی خۆت سەر پشک بە
کەش-----مامە گیان تۆش شەریکی لە گەڵما هەمان مافت هەیە.
وەستا بەکر-----باشە ناوی ئەنێین کارگەی کەش چۆنە بەلاتەوە بەدڵتە یان نا
کەش-----مادەم بۆ منت دا نا منیش ئەڵێم ناوی ئەنێم کارگەی نیان چوونکە بەشەکەی خۆم ئەکەم بە ناوی ئەوەوە.
کامەران--کەش......کەش.....کەش هەستە ئەوە چیت کرد بە خەوو
کەش----مامە یەک دەقە
کامەران----ههههههههههه هەستە مامەی چی ..گەشتینە (وان ) لێ روە بۆ ئەستەنبوول ئەواو ناخۆشی نەما
زانیم خەوە... لە وەتەی لە ماڵ هاتووەمە دەرێ ئەمە یەکەم جارە خەوو ببینم.... شەوەکانی تر ووڕێنەوو لێڵ بوون ڕووداوە کانی
نووستن..... سەیرێکی دەرەوەم کرد بە شاقامی شاری وان دا ئەڕۆشت هەڵ بەت نەک وان زوور بەی هەرە زۆری شاروو
ناووچەکانی کووردستانی بەشی توورکیا زۆر وێرانی پێوە دیار بوو کە بەیەکەم ساتی بینینی ئەت زانی کە هێچ گرنگی یەکی پێ
نادرێ....لە شوێنێک وەستاین کە کۆمەڵێ پاسی گەوورەی لێ بوو
کۆتای بەشی26 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 10:28:11)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(27)..نامۆ.......
گەوورەتر لەوو پاسەی کە پێی هاتبووین..دابەزین وەک جووجک چۆن لە مریشک خانی دایکیان کۆ ئەبێتەوە ئاوا لەدەووری کاکی
قاچاخچی کۆبووبونەوە.....هەواڵی ناخۆش ئەوە بوو ئەبوایە شەوو بماینایەتەوە چوونکە ئێمە ڕۆژێک دوا کەووتبوین سەرە کانمان
فەووتابیی...ئەوو هەواڵە بۆ من زۆر ناخۆش بوو چوونکە پارە هووتێلم یان با بڵێین هیچم پێ نی یە جا کێشەی برسێتی لەوو لاوە
ئەوانەی تر لەوونزیکانە شتیان کڕیبوو ئەیان خوارد هەر چەندم ئەکرد نەم ئەتوانی داوای لەتێ بکەم پێم قبووڵ نە ئەکرا ئەوو دوو
هاووڕێی ڕێگا شم کامەران و کاوە یەکی پاروویەکی گەوورەیان بەدەستەوە بوو زوو زوو قاپاڵیان لێ ئەگرت ئەیان زانی من پارەم
پێ نی ی و دووڕۆژە هیچم نە خواردووە...بەس لەوو ڕێگایە هەست ئەمرێ ... بەتی بەتی لای ئەوانەی کە خۆیان نا بەڵکوو
چواردەوور کەسایەتیان بۆ ڕاگرتوون واتە دوور کەووتنەوە لە چواردەوور ڕاستیان دەر ئەکەوێ..لە ناوو ئەوو کۆمەڵەی لە گەڵیان
بووم..کابرایەکی تیابوو سەرە تا ڕووخساری نامۆ نە بوو لام بەس چوونکە چڵکن بوبو بۆیە نەم ناسی یەوە...کەسایەتی یەکی سەر
تیڤی بوو قسە زل کەم ئەدەب بوو گەر ئەت بینی چ ڕەفتارێکی ئەکرد هەزار نەعلەتت لە خۆت ئەکرد کە ڕۆژێ لە ڕۆژان کاتی
خۆت بە فیڕۆداوەو گوێت لەوە گرتووە..... کەووتینە خۆمان چوونکە باری ئاسایشی شار گوونجاوو نی یە وا بە کۆمەڵ بین
باسی هووتێل کرا من لەدوور چوونکە ئەوە منی نەدە گرتەوە..لەوو لا وەستابووم بەس شتێکی سەیر ڕووی دا سەرپشک کراین کێ
ئەچێتە هووتێل یان لە پاسە کەیا ئەمێنێتەوە بەس دابەزین نیە جگەرە کێشان نی یە..ئاهێک بە دڵما هات خەمم لێ هاتبوو لە کوێ
شەوو بەسەر بەرم...بە منەوە پێنجی تر مانەوە دوای دەر کەووت کابرای شۆفێر ئەویش ئەمێنێتەوە هەڵبەت هەمان پاس بوو کە پێی
هاتبووین لەوە ئەچوو بەیانی سەرەی بێت بگەڕێتەوە ئیتر چۆن ڕازی بوو ئێمە لە پاسە کەیا بمێنی نەوە نازانم.....دنیا تاریک بوو
شۆفێرە کە بە سۆرانی یەکی خوار و خێچ وتی چیتان ئەوێ خێرا بیکڕن وو سەر کەوون چوونکە شەوان پڕ ئەبێ لە
جەندرمە ..ئەوانەی تر نانی خۆیان خواردبوو چوونکە یەکی قووتویەک کۆلایان بە دەستەوە بوو.. سەر کەووتن منیش ناچار
سەر کەووتم
ئەبوایە پەردەکانمان دابدایایەتەوە تا لە ناوەوە دیار نە بین..چوونکە ئە پێنج کەسە هەر بەیەکەوە بوون بۆیە چوونە دوای دواوە
خۆیان لە من جیا کردەوە....وەک ئەوەی هەموو تەمەن نەنووستبێ شۆفێرەکە خێرا پرخەپرخی تێ بەرداین.....من نووستبووم خەووم
نەدە هات ....زۆریشم برسیبوو ڕەنگە زۆر نەبێ دوو ڕۆژ نان نە خواردن بەس زۆرە لەیەکەم ڕۆژی دەر چوون تۆ نانێکی کەم و
بەس نان وماست یان پەنیر جا هیلاکیش....هەر هێزم تیا نە مابوو..ئەم وویست خۆم بەشتێکەوە خەریک بکەم تا بیرم بچێتەوە
تۆزێکی پەردەکەم لادابوو کە بتوانم بەحالیش بێ دەرە وە ببینم....بەس هەمان پیشەی شاری گەڤەر هەستت ئەکرد لە سەر بازگەی
نەک شار ئەی ئەم هەمووە لێ رەن ئەی چیان بۆ شەڕی گەریلا داناوە...زۆر سەیر بوو بەزۆریش ئەم ویست شتم بیر کەوێتەوە تا
بیدەمە دەست خەیاڵ و ئەویش تۆزێ جوانکاری تیابکات بەم گەمەیە کات بەسەر بەرم بەس وەک ئەوەی تووشی نەخۆشی بیر
چوونەوەبووبێ تم وابوو......ئەوانەی پشتیشمەوە پڕخەیان لێ بەرز بووە وە....بەسەر شەقامەکا کەست پێوە نەدەبینی بێ لە
جەندرمە...هەندێ جاریش دەنگی تەقە ئەهات لەم لاو اولا....خەووم نەدە ئەهات برسیتیش یەخەی گرتبووم و بەزۆر شەڕی پێ ئە
فرۆشتم...مانگرتووە کانم بیر کەووتەوە..ئێ خۆ ئەوان تیایدا بوو وەک من گەنج و چەند ڕۆژێک نانیان نەخوارد..ئەی من چیم
لەوان کەم ترە....بەس ئەوان سەر پەرشتی ئەکران لەلایەن کارمەندانی تەندرۆستی..ههههههه جا خۆمن نەکەووتومو کەس نەیەت
بەلامەوە...هههه بەخوا ئەمەیە گریانت دێ و پێ ئەکەنی...ئەی ئەوو هەموو خەڵکە پاڵ پشتی بوون کردبوویانە کەرنەڤاڵ..منیش
ئەوە تا دەوورم کەر نەڤاڵە ئەم ئەپرخێنێ ئەوو بۆی ئەسەنێتەوە....باشە یەکەم شەوو بۆ ماڵی ئاراس ئەچووم ئەوو جەماعەتەم بینی
جارێ خێمەشیان هەڵ نەدابوو ووتی شیان کێ لە خۆی ڕا ئەبینی مان بگری باشە بۆ نە مامەوە ئێستە وەک ئەوان بە ناووبانگ
ئەبووم ئەوەش نا بەس ئەزموونێکم ئەبوو..ئاوا ئەم شەوو برسێتی تەنی پێ هەڵ نە ئەچنیم...ئەرێ بەڕاست هەرچی گۆرانی بێژی
شار بوو هاتن گۆرانیان ووت..بەخوا ئەوە خۆی لەخۆیا تامی مریشکێکی برژاوو ئەدا.... بەخوا بەتای بەتی بوورهان مەجید وەڵا بە
تیبەتی گۆرانی یەکم بۆ بڵی ڕەنگە لە خۆشی یا هەفتەیەک نان نەخۆم ئەوەندە تێر ئەبم لە دەنگە خۆشە کەی...ئەی خۆزگەم باوان و
دووژمن بەحاڵم.بەس ئەوو ماوەیە خۆش بوو هههههههههه ئەوانە مانیان گرتووە کەچی هەر چی عەرەبانی شار هەبوو لەوێ شتی
ئەفرۆشت یەکی ئەی ووەت نۆکاو بە مریشک یەکێ لووقمە قازی و پاقلە قاوورمە هەرچی بە خەیاڵتا دێ ..هەبوو دوو کەووگیر
پاقلاە خواردبوو هاواری ئەکرد(مان مان مان ئەگرین هەتا مافمان وەر ئەگرین)هههههه لە کێ پاقلە خۆر ئەوو خۆیان مافیان
خووراوە کەس گوێ شیان لێ ناگرێ.....ئەڵا ئەووڕژە کەژاڵ ئەحمەد شعری بۆ خوەندنەوە 25 خۆ رەکە چەند حەزم ئەکرد یەکێ لە
وان بم تا لە زاری ئەوو شاعرە گەوورە یەوە گوێم لە ناوی خۆم بایە....بەس بەڕاستی ئازا بوون،،ئەرە ئەوە چیمە بەخوا وا بزانم
برسێتی تووشی ووڕێنەی کردووم. ئەبێ چەندی مابێ بۆ بە یانی ئەبێ ئەم شەوو دەجوور بێ یان شەوی هاوینێکی ئاسای..
کە گەشتمە ئەستەنبوول یەکسەر ئیش ئەکەم نا دوو ئیش ئەکەم تا زوو پارەی ڕێگای ێۆنان کۆ کەمەوە لەوێش هەمان شێوە کە
گەشتم ئەوو سا خۆم درووست ئەکەمەوە بۆ وەستا بەکری ئەسەلمێنم کە بێ دەسەڵات نیم ...باشەلە کوێ خۆم درووست ئەکەمەوە
ئەوە پرسیارێکی باشە...هەر لە توورکیا دەر باز بوویت ئەتوانی خۆت درووست بکەیت....بەخوا واش نیە بۆ ستە... ئەوو کووڕەی
مامی دایکم.. ئا.. لە سووید بوو لەوێ بوو هاتبووەوە..بەس ئەوە بەسەروو چاویا لەوە نەدەچوو خۆی درووست کردبێ بەخوا بەس خۆی
ناسک کردبوەوە ...ههههههههههههههه قسەت بۆ ئەکرد ئەت ووت لە مەریخ لەدایک بووە وا سەری با ئەداو ئۆفی ئەکرد...والا
سەیرەهاووڕێ کەی ئاراسیش هەر لەوێ بوو هەر وا ناسکە ترۆزی بوو نا سوید باش نی یە....ئەڵمانیا بەس ئەڵێن نازی زۆرە
جانۆرەی ئەوەیە لەم ڕێ یە نە کۆژراین لەوێ بکۆژرێین....خۆشکە زای کەتان خانی دراووسێمان لەوێ بوو ئەوو ڕۆژە لەبەر
دەرگا ئەت ووت فلیمی (ئەندیانە جۆنز ) ئەگێرێتەوە ئەی ووت لە بەرلین ئەبێ بیست بیست بگەڕێیت ئەگین خراپت بەسە ئەهێنن
هۆڵەندا.. نا ..ئەوێ بچووکە هههههههههه ئێ خۆ نای کڕی دۆزیمەوە ئەچمە بەریتانیا بوورهانی هاووڕێم لەوێ یە بەخوا هاتبووەوە
دەستی ئەت ووت لفکەیە هی ئیش بیرمە لە قەش قۆڵی دەعوەتی کردبووین خۆ خەریک بوو ئێمەشی ئەخوارد بەخوا هیچ نە گۆڕابوو
دۆزیمەوە بەریتانیا... دنیا ڕووناکی تێ کەووت بەخوا باش بوو جا تۆزێکی تری پێوە بایە لە کەنەدا خۆم ئەبینی یەوە....
بەرە بەرە خەڵک کەووتر بازار و شەقام قەرەباڵەغ بوو...شۆفێرە کە هەستا تۆزێ خۆی کێ شایەوەو وەک ئەوەی مار پێ وەی
دابێ ڕاپەڕی و بە لای منا وەک سارۆخ تێپەڕی ...کە ئاووڕم دایەوە ئاغا کانی پشتەوە لە سەرمایا پەردە کانیالی کردبوەوە دابوویان
بە خۆیاندا ئەوو ئەی بۆڵاند لە دواوە چوومە لای دەر گاکەوە ویستم بیکەمەوە بەس نە ئەکرایەوە خۆ ناشی بڕێتەوە..
پەردەکانی پێ چاک کردن و بەدەم بۆڵە بۆڵ هات دەر گاکەی بۆ کردینەوە دابەزیم ...گوێم لەوانە پشتەوە بوو ئەیان ووت (من زانیم
سەگبابە بەخوا کووشنەکەی پێش خۆمم کەلە پاجە کرد وەک ئەمنەکانی ئەمنە سوورە کە) ئیتر هەر یەکەیان پاڵەوانی خۆیان ئەگێرایەوە
من زۆر دوور وەستام ووتم نەوەک کابرا بیبینێ و بەگرتنمان بات.ووردە ووردە ئەهاتن تا هەشتی بەیانی هەموو کۆبوونەوە
هەر لە پشتی شەقامە کە گۆڕەپانێکی لێ بوو کۆمەڵێ پاس لە هاووشێوەی پاسەکانی دوێنی بینیمان....لەوێ دابەش کراین بەسەر
چوار پاسا هەڵبەت من و کاوە و کامەران لە گەڵ کەسێکی تر بەر پاسێک کەووتین کە ئەوەندەی نەمابوو بکەوێتە ڕێ هەر بیست
دەقەیەکی خایاند من زۆر بێتاقەت بووم لە ڕەفتاری ئەوو دوانە بۆیە کامەران حەزی ئەکرد پێکەوە دانیشین بە س لە گەڵ ئەوو
کووڕە دانیشتم کە ناردبوویان لە گەڵمان.....کەووتە ڕێ پێ شتر پێ یان ووتبووم بێ کێ شەیە تا ئەستەنبوول واتە ناخۆشی یەکانی
ڕێگام بڕی ئەوەی ماوە برسێتی ئەویش دام نا بۆ چارە نووسی خۆی
کۆتای بەشی27 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 10:54:22)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(28)..نامۆ.......
هەرچەندە شەوی پێ شوو نە نووستبووم بەس ئەت ووت خوێ لە چاوومایە....ئەوەی تەنیشتم نووتقی لە خۆی بڕی بوو لەوە ئەچوو
بترسێ یان کاکی قاچاخ چی پێی ووتبێ....چەند سەعاتێک ئەبوو کەووتبووینە ڕێ ئازارێک لە سکما بوو زۆر پەرێشانی کردبووم
لە دوورەوو بەری نیوەڕۆ لە شوێنێک وەستا ...ئەوەی تەنیشم خەوو تبوو ..کاوە و کامەرا نیش لە جێی خۆیان هەڵ نە سان من
لەبەر سک ئێشە خۆم بۆ نەدە گیرا ..من دابەزیم ....چوومە چێشتخانە کەوە.. بەدوای توالێ تا ئەگەڕام کارێکیان پێ کردم هەر
مەپرسە خۆ هەر بەڕاکێشان ڕات ئەکێشن دوو شاگرد یان دا نابوو مشتەری بە پاڵ بکات بەژوورێ ئەوو هەر پاڵی ئەنا منیش
بەروو تووالی تە کە ملم ئەنا... لە هەمووی خۆشتر خەریک بوو ئەهاتە توالێ تە کەوە لە کۆڵم بووەوە ... سەم خستە بەر بەلووعەی
مەخسەلەکە پێش هاتن قژم باش کوورت کردبووەوە بۆیە زۆر نەبوو سەرم جوان شت وو سندووقێکی بچکۆلەیان هەڵ واسیبوو کە
هەوای گەرمی لێ دەهاتە دەر بۆ دەست ووشک کردنەوە دانرابوو...سەرم خستە بەر هەوا گەرمەکە قژم جوان ووشک بووەوە .
هاتمەدەرێ بەخوا دوانە کە یەکێکیان بەگیر هێنابوو ئاگایان لەمن نە بوو بۆی دەر پەڕیم و خێرا بۆ ناوو پاسە کە.....تۆزێ باشتر
بووم .... کامەران هاتە لامەوە وویستی شتێ بڵێ خۆم کرد بە خەوو توو چوونکە پڕ بووم لێ یان بەس نەم دەویست لێ رە دەنگم
دەربێ ... کەووتینەوە ڕێ ... هێدی هێدی خەوو چاوی قوورس ئەکرد.....نازانم چەند خەووتم بەس دنیا تاریک بووبو ....نیوەی
شەوو بوو..تێر خەوو نە بووبوم بەس تەواو هیچی تر بەرگە ناگرم هیز لە گیانما نەما ئەوو ڕێگا دوورە و بە برسێتی بەخوا
ناڕەحەتی وام هەموو تەمەن بەسەر نەهاتوە ..ئەم ڕێ گا نەعلەتی یەش تەواو نابێ.......هەستام خۆم بۆ نە گیرا چوومە لای کاوە و
کامەران نووستبوون..گەڕامەوە جێی خۆم نەخێر فایەی نەبوو..هەستامەوە شۆفێرە کە هەستی بە شتێ کرد بانگی کردم لێ ی
پرسیم هەندێ شتی ووت بەس من بە مەزەنەی خۆم وام دانابوو ئەپرسێ چیتە دەستم بۆ سکم برد و تێم گەیاند جا دڵم تێک هەڵ
ئەهات و جار جار سەریشم گێژی ئەخوارد...بەوو حاڵە بردمە سەر تا لە شوێنێک وەستا زوور بەی زۆری نووست بوون چەند
کەسێک نەبێ هاتنە خوارێ....ئەگین ئەوانی تر بارت بکردنایە ئاگایان لە خۆیان نە بوو..شۆفێرە کە بانگی کردم سەعاتەکەی دەستی
نیشان دام تێی گەیاندم کە نیوو سەعات ئەوەستن لێ رە و خۆم دوا نە خەم...
چەند جاری چوومە بەر چێشت خانە کە..بەس بەوو هەموو پەرێشانی یەوە ڕووم نەدە هات...ئەم جارە نەم وێرا بۆ تەوالێ تیش بڕۆم
ووەتم نەوەک تووش ببم وەک ئەوەکەی تر و دوا بکەووم بۆیە چوومە پشتی چێشتخانە کەوە تا لەوە و ئەوو کاتە کرێکارێکی ئەوێ
دەرگای پشتەوەی کردەوە و سەتڵێکی گەوورەی بە هەدوو دەستی بەرز کردبووەوە....چووم بەرەوو ڕووی بینیم کردیە
کۆنتینەیەکەوە بەس بچووک بوو ....نازانم ئەوو منی بەدی کرد یا نا بەس تا ئەوو ڕشتی و ڕۆشت گەشتمە سە کۆنتینە کە ڕووناکی
گڵۆپێکی دوور لێی ئەدا باش بوو بەدیت ئەکرد چی تیایە دەستم درێژ کرد و شتێ لە ناخما هاواری لێ هەستا و وەک ئەوەی پێی
ناخۆش بێ.....گوێم نەدایە من سەر شۆڕی تۆبم ناخم باشترە هی مرۆڤ ....زەرفێکی بچووکم پێ بوو کاتی خۆی ناسنامەکەم تیا
شاردبوەوە تا لە تەڕی بی پارێزم ....خێرا دەرم هێناوو دەستم درەژ ئەکرد چەند پارچە سەموونێک کە پاك دیار بوو ئەکرا بیخۆم
لەمەدابووم یەکێک دەستی خستە سەر شانم ..ئاووڕم دایەوە بەدەستێ زەرفەکە و دەستە کەی تریش پارچەیەک سەموونم بەدەستەوە
جا من لاڵ بووم لە شەرما زۆر باخۆما شکامەوە.. پرسی ئیرانی وەڵامم نەیایەوە.. پرسی عراقیت بەسەر بەڵێ یەکم بۆ کرد ..ووتی
کووردی برام ..ئەوو ئەوەی لەدەم هاتە دەر من گریان گرتمی ئیتر نازانم لە خۆشیا بوو یان لە شەرما..باوەشی پیا کردم و
زەرفەکەی لەدسم وەر گرت و فڕێ ی دایەوە ناوو کۆنتینە کە.....ووتی بڕۆ لەوو تاری کی یە بووەستە ئێستە دێمەوە...من ووشک
بوو بوم ..ڕۆشتمە ئەوو شوێنەی کە باسی کرد لای سووچی چێشت خانە کە بوو نزیک پاسەکەی خۆشمان بوو..وەستام پێنج دەقەی
نەخایاند توورە کەیاکی سپی کە لە قووماش درووست کرابوو لە گەڵ دوو زەرفی گەوورە..ووتی بگرە...باوەڕ بکە لە خەوو ئەچوو
لێشم وەر گرتبوو هەستم بە قوورسی شتە کان ئەکرد بەس هەر بەخەووم ئەزانی..خۆی پێ ناسانم خەڵکی کەرکووکە و ساڵێکە لێرە
ئیش ئەکات وا ئەزانن توورکمانە....زۆر سووپاسم کرد بەس ئەوو بەوەشەوە وازی نە هێنا شتێ پارەی خستە گیرفانم وەستم دەستی
بگرم بەس نەی هێشت و بیرم ناچی چی ووت(ئێمەی خەڵکی کەرکووک نەهامەتیمان زۆر دیوە بۆیە هەستت پێ دەکەم ) کاتی
ئەوەش نەمابوو کە ناوو نیشانێ تا ڕۆژێ لە ڕۆژان بیبینمەوە ....چوومە ناوو پاسەکە یەکەم شت توورەکە سپی یەکەم کردەوە
کۆمەڵێ خواردەمەنی کە لە قوو توو دا بوو لە گەڵ سەموونی گەرم کە لە قووماشیکی مەیلەوو زەردی پێچابوو ..سەموونێکم دەر
هانی خێرا قەپاڵێک ێکم لێ گرت و بەس بیرم کەوو تەوە دوو زەرفی تریشم پێ یە... سەیرم کەد پڕی کردبوو لە کەباب و هەندێ شتی
تیابوو توورکی بوو نەم ئەزانی چی یە ...لە گەڵ میوەو زەڵات بەس چوونکە بە پەلە تێی کردبوو هەموی دابوو بەسەر یەکا من
هەست بەخۆم ناکەم ..کە جووڵە جوڵو خشۆ هۆڕی زەرفاکان ئەوو کووڕەی تەنیشتم بەخەبەر هێنابوو نازانم چۆن تێم ڕوانی ...بینم
بە سەر سامی یەوە سەیرم ئەکات نا حەقیشی ناگرم..ئەت ووت ساڵێکە نانم نە خواردوە...من پێکەنیم ئەویش دەستی کرد بە پێ کەنین
ووتم وەرە دەست ڕاکێشە دەی نانی لە گەڵم خوارد هەڵ بەت من زوو دەستم کێ شا چوونکە ئەم زانی خراپە دام نا دوای دەست پی
ئە کەمەوە..باوەڕ بکە پاس بەڕێوەیە من نازانم.. تا لەوو کووڕەم پرسی ئەوە بۆ ناڕوات...سەیری کردم و سەیری دەرەوەی کرد کە
ڕووناکی دەر کەووتبوو.. دیسانەوە پێکەنینەوە.... شتە کانم کۆ کردەوە و بێ پێ شەکی خێرا نووستم .....هەتاوە کە خەبەری
کردمەوە..سەیرم کرد کووڕە کەی تەنیشتم لەوێ نە بوو سەیرێکی لای شۆفێرە کەم کەرد دیار نەبوو... سەیر بوو بەلامەوە
کاغەزێک بە لێواری کوورسی یەکەمەوە بوو لێم کردەوە..ئەوو کووڕە نووسیبوو..هەمووە لەڕێ بووین نەم زانی ئەوو لە
( ئەنقەرە ) دا ئەبەزێ و دێن بەدوایا سووپاسی کردبووم حەزی نەکردبوو لە خەووم بکات ..
ژەمێکی ترم نان خوار و دووزەرفەکەم کردە ناوو توورە کەکەوە..بە پێی کاتەکە ئەبێ نزیک بوبێتینەوە لە ئەستەنبوول ماوەیەک
ڕۆشت لەدوورە وە ئەوو پردە دەر کەووت کە هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەووروپا پێکەوە ئەبەستێ.....کە بەسەر پردە کەیا
پەڕیمەوە..هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو....ئەستەنبوول زۆر خۆش بوو... ئەمەش ئەستەنبوول ئەی دوای ئەووە پرسیار درووست
بوو چی بکەین.... گەشتین وەستا لە نزیک ویزگەی شەمەندەفەر.. بەس ئەوو ناوە پڕ بوو لە پۆلیس ئەبوایە خێرا بڕۆشتی نایە
دابەزیم سەیرم کرد هەردووکیان وەک قاز وەستاوون بەدیارمەوە....بەلایانا ڕۆشتم ووتم دوام کەوون لە پشت پاسەکەوە تاکسی
وەستابوو..سەر کەووتم و هەر ئەوەم ووت کە بۆیان نووسی بووم (تۆپ قاپی ) هەڵ بەت پێ یان ووتبووم کە زۆر دوور نی یە
بەس وتم نەوە بگیرێ ین...دەدەقەیەکی نەخایاند گەشتین ئاووڕم دایەوە ووتم پارە تۆ زێ منجە منج یان کرد تا پارەیان دا کە
دابەزین....کاوە ووتی ئەبێ بەشی کەین...
کۆتای بەشی28 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 11:13:06)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(29)..نامۆ.......
هیچم پێ نەووت... بە پێی ئەوەی بۆم باس کرابوو ...بەوو ڕاستە شەقامەدا ڕۆشتنین بەڕاستی گەر بەراورد ی ناووچە کوورد
نشینەکان بکەیت لەگەڵ ناووچەکانی تری توورکیا ئەکەویتە گوومانەوە چوونکە بەهیچ شێوەیەک لەوە ناچێ یەک ووڵات بێ
ئەڕۆشتین بەرەوو ئەوو شوێنەی کە باسی یان ئەکرد ..ئەویش لای پاسەکانی کە بۆ لای ماڵی شێخ ئەڕۆشت....هەستێکی سەیرم
هەبوو...وەک ئەوەی یادگەم سڕابێتەوە وابوو..هیچ یادگاری یەک لە یادم نەبوو وە هیچ پلانێک بۆ داهاتوو وە ئێستاکەشم وەستاوو
وەک ئەوەی تاقە ئامانج بەس ڕۆشتن بێ بەرەوو پێش.. نادیار بوو ..بەس شتێک پاڵی پێوە ئەنام کە بێ باکانە بۆی بچم.
نزیک پاسەکان بووینەوە بەتەمای پرسیار کردن بووین بەس ڕێکەووتی چەند کووردێکمان کرد کە بۆ ئەوێ ئەچوون....بەر لە رەی
سەر کەوین..کاوە وتی مەی کەن بە بەزمی تەکسی یەکە من بەس پارەی خۆم ئەدەم چوونکە پارەم ئەوەندە پێ نەماوە تا بی بەخشمەوە
سەیرێکی کامەرانم کرد وەک ئەوەی بڵێ منیش....لە دەرگاکە کشامە دواوە ئەوان سەر کەووتن....بیرم کردەوە ناسنامەکەم پیشانی
شۆفێرەکە بەم بڵێم من توورکمانی کەرکووکم و پارەم پێ نی یە ڕەنگە ڕەحمی بجووڵێ...بۆ ناسنامە کە دەستم بۆ گیرفانم برد پارە
هات بەدەستمەوە..چەند هەزار لیرە یەک بوو سەرە تا ساکام بەس زۆری نەخایاند بیرم کەووتەوە کە کووڕە کەرکووکی یەکەی
چێشت خانە کە کردی بە گیرفانما...پێکەنینێ گرتمی کە هەموو تەمەن قەدەر بەر بەست بۆ ڕێگام و خەفەت بۆ دڵم و فرمێسک بۆ
چاووم دابین ئەکات...بەس ئەم سەفەرەم ئاگای لە من ناماوە یان کاتی ئەوە هاتووە لای کە تۆزێ دڵم خۆش کات..
خێرا سەر کەووتم... و لەوو چەند کووردەم پرسی کە کە ڕێکەووتمان کردن ئایا کرێ کەی چەندە تا ماڵی شێخ... باش بوو پارە کە
بەشی ئەکرد و هەندێ کی شی لێ ئەمایەوە...کاوە بۆڵە بۆڵی ئەهات وای ئەزانی من پارەم پێ یەوو بەس شاردوومەتەوە و باسی
تەکسی یەکەی هێنایەوە ئارا.....نەک ئەوو بەڵکوو بەگشتی متمانە نەبوو هاووڕێ یەتی یان خزمایەتی ئەوە هەر زوو کاڵ ئەبووەوە
من بێ وەڵام بووم لە قسە کانی لە دڵی خۆما ئەوو پارەیەی کە پێم مابوو لێکم ئەدایەوە بزانم بەشی منی تیا دەر ئەچی تا پارەی
تەکسی یەکەی بەمەوە...بەشی کرد بەس هیچی وا نەدەمایەوە...بەڵام من لێکم دایەوە تا ئێرە هێناوومە وەک باسی ئەکەن لای ماڵی
شێخ دێن بە دواتا بۆ ئیش کردن بۆیە ئەم بۆڵە بۆڵە لە کۆڵ خۆم بکەمەوە باشترە لە یەکەم هەنگاوەوە پێکەوە بۆین بۆ لەسەر
پارەیەکی وا کەم دڵ گرانی کەم لە خۆم ... خۆ هیچ لە باری ئابووری ئەوو ناگۆڕێ بەس مادەم دڵی پێ خۆشە باوابێ..هێشتا پاسەکە
نەکەووتبووە ڕێ ..بەشەکەی خۆیم دایێ..وا وەری گرت ئەت ووت سەفتە دۆلارم دایە..وەر وەری گرت ڕووم وەر چەرخا بۆ
دەرەوە..دیمەنێکی نوێ بوو ..بەڵام حەزم نوێ تری ئەویست..چوونکە ئەمزانی لێرە ئەگەری گرتن و گەڕانەت هەیە.. بۆیە بەوو
شێوەیە دڵ خۆش نەبووم پێی..
پاسە کەووتە ڕێ....لە نیوەی مانگی هەست دابووین بەس نمە بارانێم ئەباری...لە پاسەکەدا بووین بارانەکە زیادی کرد...گەشتینە
چۆڵەوانی لە قەرەباڵغی ناوو شار دوور کەووتینەوە....یەکێ لەوو کووردانەی لە گەڵمان بوو. شتێکی بە توورکی ووت و ووتی
کووڕینە ئەوە ماڵی شێخە..هێشتا بارانەکە خۆشی نەکردبووەوە..دابەزین هەڵبەت ئەوان چوار کەس بوون لە یەکێ لەوو کارگانەی
نزیک ماڵی شێخ کاریان ئەکرد...ئەوان بە پێچەوانەی ماڵی شێخ ڕۆشتن وو ئێمەش لە شەقامەکە پەڕێنەوە...دەشتای بوو...ماڵی
شێخ 200 مەترێ لە شەقامەکەوە دوور بوو.. ڕێگایەکی بۆ کرابوو کاوە چەند جارێ لێ پرسیم ئەوو توورە کەیە چی یە بەس
وەڵامم نە ئەدایەوە....هەر 50 مەترێکمان مابوو بگەینە ماڵی شێخ لە پڕ کۆمەڵێ کەس هەر ئاوا دەکەسێک ئەبوون بە ڕاکردن
بەرەوو ڕوومان هاتن زوو زوو ئاووڕیشیان ئەدایەوە..وەک ئەوەی دوایان کەووتبێتن... بێ ئەوەی بزانین چی یە خۆ نەویستانە
سڵەمینەوە و ئێمەش لە کوێوە هاتبوین بەرەوو ئەوێ بەڕاکردن ..کاوە و کامەران بەدواما ئەوو کۆمەڵەش بەدوای ئێمە بەس نەم
ئەزانی ئەوان کێ بەدوایانەوە بوو.....نزیکی شەقامە کە بووینەوە....چەند کەسێکیان لەوو کۆمەڵە گەشتنە ئاستی ئێمە لە ڕاکردنە کە
من ئەم ووت چی یە ؟؟؟ بەس هەر ئەووت هاتن ڕاکە.. من هەنەسەم پێ نەمابوو هەر لە شەقامەکە پەڕینەوە..فلیم دەستی پێکرد
باران باری بوو ئەوو دەشتەی کردبووە قووڕاوێک هەر قاچت دا ئەنا پێکانت نووقمی قووڕ ئەبوو...ڕاکردن تیایدا مردن بوو
من پێم نەما.. نەم ئەتوانی ڕاکەم کامەران نزیک بوو لێم بەس کاوە دیار نەبوو ....وەستام لەجێی خۆم پیاوێک کە تەمەنی هەبوو بە
نیمچە ڕاکردنێکەوە بەرەوو من ئەهات ...هەر لەدوورەوە لێم پرسی ئەرێ خاڵە ئەوە چی قەووماوە....زۆر گووناح بوو ئەوەندە
هیلاک بوو..بە ئاستەم قسەی پێ ئەکرا...گەشتە لای من و وەستا... جا تا تێی گەیاندم کە پۆلیسی توورکی لە پشتەوە هاتوون و کاتی
نان خواردن بووە..داویانە بەسەریاندا قیر سپی بوو....بەس دوور کەووتبوینەوە.. کە هاتمەوە سەر خۆ ئەووسا سەیری خۆمم کرد
چیم بەسەر کاتبوو..تا پشتی سەرم قووڕ بوو...ئەوو هەموو ڕێگایەم بڕی تووشی ئەوە نەبووم یەکەم ڕۆژم لە ئەستەنبوول وام
بەسەر هات.....سەیرێکی چواردەوورم کرد و بەخۆمم ووت پێشوازی یەکی جوانە شاری نامۆ کان...
ماوەیەک لەوو ناوە ماینەوە دواتر هەمان کابرا ووتی تەواو ئیستە ڕۆشتوون خوا ئەزانێ چەند نەگبەتیان گرتووە ..گەڕاینەوە
نزیکی شەقامە کە بووینەوە هەر لەوو لاوە پردێکی لێ بوو کابرا بەرەوو ئەوێ ڕۆشت....من و کاوەو چەند کەسێکی تر دوای
کەووتین ..گەشتینە ژێر پردەکە..کاکم لەوێ بوو کاوە کارتۆنێکی ڕاخستبوو لەسەری دانی شبوو... پڕ بوو لە کارتۆنی ڕاخراوو کە
لەوە ئەچی پێش ئێمە خەڵکانی کە لەوێ مابێتنەوە..... دنیا بەرەوو تاریکی ئەچوو....بە کاوە وە سێکەسی تری لێ بوو ئێمەش بووین
بە شەش کەس.....کەووتینە کۆکردنەوەی کارتۆن بۆ ژێر خۆمان....بەڵام لەم سەری بۆ ئەوو سەری ژێر پردەکە ئەت ووت
سنووری دوو ووڵاتی شەڕ کەرە وەک مین پیسای مرۆڤی لێ کرابوو.. من زۆر هیلاک بووم پاڵ کەووتم تۆزێ شتێکم بیر کەوو
تەوە...ئاراس جارێک هاتبوو بۆ ئێرە بەس بەخت یاوەری نەبوو ئەمەی بۆ باس کردبووم کە لە بەر بێ جێ گایی لە ژێر پردا
ئەخەووتن.. نەمردم منیش بینیم کاتێ ئەوو باسی ئێرەی بۆ دەکردم بە خەوێک ئەهاتە بەر چاووم.. هاتنە دی بۆ من زۆر مەحاڵ بوو
ئەوو بە کۆڵێ پارەوە و ووریای خۆیەوە چوونکە ئاراس ڕاستە تەمەنی زۆر نی یە بەس زۆر ووریایە بەس ئاواش نەگەشتە ئەنجام
وەک ئەوەی قەدەر پێی بڵێ خۆت ماندوومە کە گەر هێزی ڕۆستەم و پارەی (قاڕوون)ت هەبێ چارە نووست وا ناڵێ مانەوەت هەر
لەوێ ئەبێ..واش بوو لە کووردستان بە پێچەوانەی ئێرەوە قەدەر بەدەم یەوە پێ کەنی.
بەر لەوەی دنیا تاریک بێ بە ماوەیەکی کەم ئەوو سیانەکای تر ڕۆشتن بۆ ماڵی شێخ بۆ نان خواردن...بە ئێمەشیان ووت بەس نە
چووین..من برسیم بوو زۆر بەس توورەکەکە خواردنی تیا مابوو و هەر وەها نەم ویست خۆم بخەمە مەترسی یەوە ..کامەران و
کاوەش مانەوە..ئەوان ڕۆشتن و توورە کە کەم خستە پێش خۆم...سەیرێکم کردن و ووتم وەرن خوا ناردوو یەتی ...کامەران هاتە
پێشێ بەس کاوە وەک ئەوەی شەرم بکات چوونکە ڕەفتاری زۆر ناشیرین بوو و خۆ پەرستانە بیری ئەکردەوە بەس برسێتی شەرم
نا هێڵێ.....هەڵبەت بەزۆری بەس سەموون و سەووزەوات بوو چەند پارچە کەبابیش لەم لاو لا ئەت بینی .هیچمان تیا نە هێشت
بەس سەموونێک مایەوە یان با بڵێن جیام کردەوە لە یەکێ لە زەرفەکانی ناوو توورە کەکەم ئاڵاند...هەستان پارچەیەک کارتۆنم هێنا
لەت لەتم کردوو لەناوو توورە کەکەم نا و بەستم وەک سەرینم لێ کرد هەر لە جێی خۆم پاڵ کەووتم ..
هەر دنیا تاریک بوو ژێر پردەکە وای لێهات جمەی ئەهات ئەوەندە ئەهاتن هەڵبەت ئێرە بەس شوێنی تازەکانە واتە ئێمەوو مانان
بەس چوونکە ئەمڕۆ پۆلیس هاتبوو ئەترسان شەوو بیتەوە بۆیە زووربەی ئەوانەی ماڵی شێخ بوون.وەک ووتم نیوەی مانگی هەشت
بوو بەس شەوەکەی زۆر سارد بوو تۆزێ لەسەر پش تا پشتت گەرم ئەبووەوە دواتر لەسەر دەم. هەر ئێمەش بێ بەتانی بووین
ئەوانەی تر هێنابوویان ئیتر نازانم هی خۆیان بوو یان هی ماڵی شێخ...یەکەم شەووم لە ئەستەنبوول لە ژێر پردێکی پێبج ئەستێرە
بەسەر برد.... دنیا ڕووناک بووەوە هەوا یەکی شێ دار و کزە سرمایەکی شی هەبوو ... من وەک خۆم هەموو گیانم ڕەق بووبو
ئەت ووت تەختەم....هەستام تۆزێ جووڵەم بۆ کرد وو چاوەڕێ بووم خۆر هەڵ بێ تا تۆزێ گەرمم بێتەوە..ئاسمان هەوورێکی
چڵکن گرتبووی لەوە ئەچوو ئەمڕۆش ببارێ....هەر لەوو لا منەوە یەکێک خەریکی پیسای کردن بوو خۆم بۆ نەگیرا و بەتووڕەی
یەوە پێم ووت
ئەوە شەرم ناکەیت هاووڕێی تۆ ووڵاتێک بە ڕێوە ئەبات..گەر ئەمڕۆت دوا شەوە بەس کەسێکی تر هەر دێ هەسە بابە بڕۆ لە
دەرەوە خۆت خاڵی کەرەوە بەم بەیانی یە بۆنمان بۆ تێ بەر ئەیەیت...
وەڵا ئەت ووت هەر لە گەڵ ئەویشم نی یە.. تەواو بوو کارتۆنێکی خستە سەر پیسای یەکی و ملهووڕ ملهووڕ بەلاما تێ پەڕی و
ڕۆشت... هەڵبەت بەدنگی من هەندێکیان هەستان دوای ماوەیکی کەم ئەوانەی تریش هەستان ..خۆر هەڵ هات و کەسی تیا نەما لە
ژێر پردەکە.....بەس ئێمە مای نەوە من نێتی چوونم هەبوو بۆ لای شێخ چوونکە زۆریان باس ئەکرد... حەزی ئەوەم هەبوو
کە بی بینم...کامەران باش نەئەهاتە بەر چاووم لەوە ئەچوو نەخۆش بێ توورەکەکەی منی خستە ژێر سەری ووتی بڕۆن من لێرە
ئەبم....من و کاوە ڕۆشتین لە دوورەوە دیار بوو ئەڕۆشتن بۆ ئەوێ ماڵی شێخ خانوویەکی یەک نهۆمی بوو لە دەشتێکا بەس هیچ
سیمایەکی جوانکاری بە خانووەکەوە دیار نەبوو....نزیک بووینەوە هەر وەک سەربازگە ژوورێکی بچکۆلانە کە کەسێ کی لێ بوو
وەک پرسگە وا بوو..سەلامان کرد وەڵامی نەدایەوە..دووبارەم کردەوە ...ووتی مەوەستن لێ رە چوونە ژوورەوە قەدەغەیە
گەنجێ ک بوو کڵاوێکی سپی وەک ئەوانەی بۆ جامانە بەکاردێ ڕیشیکی تەنکی هێشتبووەوە...بەس زۆر بێ ئەدەبانە
هەڵسووکەووتی ئەکرد لە هەموو شتێک ئەچوو بەس لە موورید و خوا پەرست نەبێ..کەسێکی تریشی ڕاگیر کردبوو بەس دیار بوو
ئەوو کۆن بوو لێرە چوونکە ووتی وەرن لە پشتەوە ئەڕۆین...تێی گەیاندم ئەمە خزمی کەسێکە لەماڵی شیخە چاوەڕێی قاچاخ چی
ئەکات تا بڕوات تا بەبۆنەی ماڵی شێخەوە بیبات بە خۆڕایی...چووین هیچمان حاسڵ نەکرد.... نە شێخمان دی نە هیچمان دەست
کەووت ...گەڕاینەوە بۆ لای پردەکە..لەدوورەوە گوێم لە قسە کردن بوو وا دیار بوو کامەران هەر خۆی نەبوو لە هەمووشی سەیر
تر یەکێک لەوو کەسانەی قسەی ئەکرد دەنگی نامۆ نا بوو لە لام سەلامان کرد دووکەس بوون لای کامەران کەئاووڕیان دایەوە و
وەڵامی سەلامان بەنەوە... وابوو ئەوو دەنگە ووتم نامۆ نی یە (سامان ) کووڕی گەڕەکی خۆمان دەرچوو کە ئەوو چەند مانگێک
پێش من هاتبوو...منی دی باوەشی پیا کردم و پێ خوشحاڵی خۆی دەر بڕی کە منی دی منیش هەر وەها پێم خۆش بوو بەس زیاتر
خۆش حاڵ بووم کە زانیم هاتوە بۆ کرێکار ئەگەڕی...
سامان-------کەش گیان ئیشەکە شوێن خەوی لە گەڵ دایە لە گەڵ ژەمێک نان خواردنیش..منیشت لە گەڵدام لەوێ ئەبین تا خوا
دەروویەک ئەکاتەوە.....من دوو ڕۆژ پشووم هەیە ئێستە ئەڕۆین بۆ لای براداران ئەمێنینەوە دووبەیانی ئەتان بەم تا لە گەڵ خاوە
ئیشە کە ڕێک بکەوون.
ئەوو نەی ئەزانی من بێ بەرام بەریش ڕازیم بەس جێ خەووم هەبێ تا خۆم جی گیر ئەکەم....لە گەڵیا ڕۆشتین.. گەڕاینەوە ناوو شار
من پێم ووت پارەم پێ نی یە ....ووتی خەمت نەبێ....کاوە و کامەران پارەی خۆیانیان پێ بوو ئەوەی بە منیش مابوو بەشی هیچی
نەدە کرد...دووجار پاسمان گۆڕی و تا گەشتینە شوێنی مەبەست (بەیرەم پاشا) دابەزین وو ماوە یەک بە پێ ڕۆشتین نزیک چێشت
خانەیەک بووینەوە..ووتی کووردێک لەوێ ئیش ئەکات ئەم گەڕە کە ناوی ( کارتاڵ تەپە ) کووردی زۆر تیایە پڕ ئیشە بەس
بەزۆری ئیشی (غەسل) ئەوو شوێنەی ئۆتۆمبیلی تیا ئەشۆن لە پشتی ئەوو چێشت خانەیەوە مزگەووتێکی گەوو رەی لێ بوو
بەردەمی باخچەیەکی سەووزی جوان لەوو لا تر یاری گایەکی بچووک بەرام بەر یاری گا کە بەنزین خانەیەکی گەوورەی لێ بوو
پەڕینەوە بۆ لای بەنزین خانە کە هەر لە تەنیشتی ( غەسل) ێکی لێ بوو ..خۆمان کرد بەوێدا بەس لە بەردەمی یەوە نا لە پشتەوە کە
شوێن حەوانەوەی کرێکارە کان بوو شوێنێکی تا بڵێیت پیس بۆ نێکی ناخۆش پڕ بوو لە بەتانی پەرشووبڵاوو کەسێک لە سووچێکدا
پاڵ کەوو تبوو بەس چاوی کراوە بوو کە ئێمەی دی هەر لە شوێن خۆیەوە بەخێر هاتنی کردین.
کۆتای بەشی29 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 11:33:53)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(30)..نامۆ.......
ڕەنگە سەیر بێت لات گەر بڵێم ژێر پردەکە بۆنی ئەوەندە ناخۆش نەبوو.....هەر لەوو ڕاستە شەقامە کۆمەڵێک کووردی زۆری
لێ بوو کە ئیشی جۆراوو جۆریان ئەکرد......ئەوو شەوەی لەوێ مای نەوە خاڵ خرایە سەر ووشە و ڕێگام ڕوون بووەوە
هەڵبەت سامان بەخێر هاتنەوەی لێ کرد...بە قسەکانی یا زانیم لە ڕێگای یۆنان بووە و تازە گەڕاووتەوە..بە ناوێکی زۆر سەیر
سامان بانگی ئەکرد (حەمە دەر ناچێ) ئەوان چوونە دەرێ سامان پارەی بۆ هاتبوو ئەچوو وەری گرێ کامەران کاوەش چوون تا
بزانن ناسیاوێک نا دۆزنەوە بەس من نە ناسیاووم هەبوو تا بەدوایا بگەرێم و هەموو گیانم ئەئێشا هی خەوی دوێنێ شەوی ژێر پردە
کە چوومە لای ئەوو کووڕە لە نزیکی یەوە دانیشتم..هەڵبەت ئەی زانی من تازە هاتووم بۆیە هەواڵی سلێمانی لێ پرسیم منیش
هەر لەخۆمەوە هەندێ هەاڵم دایە کە لە مالای ماڵی شێخ بیستبووم... بەڵام ئەوەی بەدیم کرد لەم سەفەرەما ئەویش جیابوونەوەی
کووردە کانا کە بەگشتی شارچێتی پێوە دیار بوو واتە لە سنوور بەوو دیوەوە هەر
شارەوو شوێنی تابەت و قاچاخ چی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ خەڵکەکەی..ئەوە زۆر سەرنجی ڕاکێشام ئەم جیا کردنەوەیە بۆ یان
هۆکاری چی یە لە هەموو ئەوو کەسانەی ڕێکەووتم کرد هەمان شتی ئەووت بۆ نموونە چاخانەی هەوولێری یەکان یان سلێمانی
یەکان یان بادینی....شارەکانی وەک کەرکووک و خانەقین دابەش ئەبوو بەسەر ئەوو دوو شارەی تر.. ئەوە ڕاستی یەکی زۆر
ناخۆش بوو کە نامۆ بوون لەبری ئەوەی کۆمان کاتەوە جیای ئەکردینەوە زۆر بەداخەوە.
ئەوو کووڕ بێ هیوا بوو کە من هەواڵی نوێی بەمێ دەر بارەی سلێمانی و کووردستان بۆیە باسە کەی گۆڕی بە لایەکی ترا بەڕاستی
من زۆر حەزم ئەکرد باسی ئەوو ڕێگایەم بۆ بکات ...بۆیە لێم پرسی بۆ ئەوو ناز ناوەیان لێ ناوە ...ئەوو قسەی ئەکردوو منیش
ساکابووم بەدیاری یەوە.
حەمە دەر ناچێ------وەڵا برا وەک ئەوەی خوا غەزەبی لێ گرتبێتم ئەوو ڕێگایە بۆتە دەریاوو بۆم نابڕێ..چەندین قاچاخ چیم
تاقیکردەوە.. هەر چوار وەرزەی ساڵ.. نابێ ئەمە هەشتەم جارە... وەک ئەبینی هەردوو قاچم ئاووساوە ناتوانم لەجێی خۆم هەستم
دوا جار 42 ڕۆژ لەوو ڕێ یەبووم بوین بە فلیم لەوو ڕێگەیە...ئەم جارەیان لە گەڵ باشترین قاچاخ چی ڕۆشتم کە تا ئێستە شکستی
نەهێناوە لەوو ڕێگەیە (ڕەحمان ئێرانی ) زۆر ووریایە بەس نەگبەتی من ئەویشی گرت ..بەس ئەوەندەم خەفەت خوارد ئەم جارە
هەر مەپرسە هەڵبەت من زووربەی جارە کان پەڕیوومەتەوە بۆ خاکی یۆنان تا ( سالۆنیک)یش گەشتووم 2 جار بۆیە قاچاخ چی
یەکان بە خۆڕای ئەم بەن تا یارمەتی یان بەم بۆ ڕێبەری یان شت کڕێن لە گووندەکانی سەر ڕێگا...مەعمیلم زووربەی دووکانەکانی
لە گووندەکانی ڕێگا هەیە ئەم ناسن ههههههههههه ئەی ڕاووچی یەکان بۆ ناڵێی هەموو بووینەتە ناسیاوو لە گەڵیاندا ....هەرچەندە
مریشک و مراوی و قاز کەم بۆتەوە لەوو گۆندانە ئەوەشیان بۆ ئەهێنم بەس گووند نشینەکان لە داخی ئێمە وازیان لە پەلەوەر
بەخێوو کردن هێناوە ئێستە حووشتر بەخێوو ئەکەن لە داخی کوورد ههههههههههههه بەخوا بە پەڕەوە ئەی خۆن بەکووردی وەک
کوولە واین دامان بەسەر هەر شوێنێک دا سافی ئەکەین کاڵەکی نەگەیم تەماتەی سەووز هەر باشە زەلام خۆر نین ئەگین کەسمان
لەوو سنوورە نەدە هێشت ههههههههههههه....بەڵام داخی ئەوو (ڕەحمانە ) خەریکە ئەتەقم زۆر بێ ئەدەبە دەم پیسی یەکەی لەوو
لاوە بوەستێ .. زۆر شەرواڵ پیسە بەس کە گیراین لە زیندان تێ هەڵدانی باشی خوارد یاخوا دەستیان خۆش بێ...کەس منی
هەڵنەخەڵەتاندووە بەس ئەوو کڵاوی نایە سەرم... ئەم جارە 53 کەس بووین دووخێزانمان لە گەڵدابوو ئەوە کەی تری هەموو
زگووردی بوو سەرە تا وام زانی یەکێ لەوو خێزانانە خزمی یەتی چوونکە زۆر بەدەووریانا ئەهات...بەس کە پەڕینەوە یەکەم
شەوو... بۆم دەر کەووت خەڵکی سلێمانین ڕحمانیش خەڵکی مەریوان بوو..خێزانە کەی تر منداڵێکیان پێ بوو پێی گرتبوو هەر بە
باوەشی مێردەکەیەوە بوو ژنە کەش ڕەشێکی ناشیرین بوو...هەرچەند سەیرم ئەکرد بەزەیم بەەوو کابرایە ئەهاتەوە ئەم دەعبایە چی
یە هێناوو یەتی بەخوا زۆر ناشیرین بوو ناوومان نابوو پۆلیسە کە ههههههههه..بەس ئەوەی ڕەحمان بەدەووریا ئەهات زۆر جوان
بوو باوەڕ بکە بە مانگی ئەووت هەستە با لەجێت دانی شم تەمەنی هەر بیست ساڵانێک ئەبوو مێرەدەکەشی کووڕێکی باڵابەرزی
هێمن و لەسەر خۆ بوو .. لە جەماعەتی ( کێک و شیر ) ئەچوو.جا چوونکە جوان بوو هەموو یارمەتیان ئەدا بەس ئەوەکەی تر
هەردەم دوورە پەرێز بوو لە گەڵ مێردە کەی و منداڵەکەی بۆ مانەوەش دوور لە ئێمە جێ یان دا ئەخست.دەوەم شەوی ڕۆشتنمان
بوو..لە (ئەسکەندەرپوولی)تێپەڕ بووبوین...گووندێک لە ڕێمان بوو ڕەحمان بە منی ووت دابەزە هەندێ سەموون و جگەرەمان بۆ
بکڕە من پارەی زیادەم ئەخستە سەر بۆیە هەر جارێ داببەزیامایە 100 دۆلارێ خێرم ئەکرد بەس بردمی یە ئەوو لاوە شتێکی
سەی ری پێ ووتم منی کەریش باوەڕم کرد پێی....گوایە بڕیاری داوە بیکاتە شەریک کەسووکاری ژنە هەموو لە یۆنانە بۆیە لە
گەڵ خۆمە بیبم فێری کەم چۆن لە گووندەکان شت بکڕێ لێ شی دووبارە کردمەوە کە بە هیچ شێوەیەک باسی نە کەم چوونکە
ژنەکەی بزانێ قبووڵی ناکات ئەویش نایەوێ کەس بزانێ نەوەک پێی ناخۆش بێ کە بە تۆم ووتووە ..مەگەر خۆی باسی کات هەر
چەند سەیری کووڕە کەم ئەکرد عەقڵم نەی ئەبڕی ئەمە بەکەڵکی ئەوو ئیشە بێت بەس لەوو ڕێگایە قاچاخ چی واتە هەموو شتێ
ئەگەر ووتی (مانگا ئەفڕێ ) ئەبێ بڵێیت وەک کۆتر تەقلەش لێ ئەدا.
ئەووڕێگایە کۆمەڵێ سەنگەری سەربازی سەردەمی جەنگی جیهانی لێ یە دابەش بووین بەسەر چەند دانەیەکدا ....من کەتمە پارە
کۆکردنەوە بۆ ئەوەی شتی پێ بکڕم بۆیان خەریکی ناوو نۆسین بووم ئەوەی ئەم هێنا بەس جگەرەوو سەموون بەس قاچاخچی نەبێ
کە تایبەت بوو شتەکانی بە زۆری (ئۆزۆ یان وویسکی ) یان داوا ئەکرد بۆ نا پاشای ئەوو ڕێگایەن لەسەروو یاساوەن چوونکە
تاوانەکانیان کەس نای بینێ ئەوەش دەرهەقی ئەکرێ ئەوەندە پەرۆشی گەشتنی ئەوو ئەوو رووپا نەعلەتی یەیە هەموو شتێ قبووڵ
ئەکات...بێ دەنگ ئەبێ لە ئاستیا ...ئەزانی چووم پارە لەوو وەر گرم و بزانم چی ئەفەرمێ بۆی بێنم .. ووتی هیچم ناوێ بیرت
نەچێ ئەوو کووڕە بەری هیچی پێ ناڵێیت با نەڵێ لای تۆ باسم کردووە. ووتم باشە و بەس هەر چەند عەقڵم نەی ئەبڕی لە کچ
ناسک تربوو بەخوا هەرلە خواپیاو و هەبوو ئەچوو ...بەهەر حاڵ بردم ئەت ووت بۆ عیدامی ئەبەم سەروو چاوی دابوو بەیەکدا
تێم گە یاند خۆی تیك نەدا وو زۆر ئاسای بڕوات تا گوومانمان لێ نەکەن نزیک گووندە کە بووینەوە چووینە سەرێگا کە کە بۆ ناوو
گووندە کە ئەڕوات...نزیک دەر وازەی گووندەکە بووینەوە سەرە تا کەی یەک دوو ماڵە دواتر دووکانێکی بچووکە چەند جارێ شتم
لێ کڕێوە خاوە نە کەی توورکی یۆنانە ئەی زانی قاچاخین. خێرا خۆمان کرد بە دووکانە کەیا بە ئەوو ئەت ووت دزی کردووەو
ڕاوی ئەنێن.. خۆی بۆ ڕاگیر نە ئەکرا. لە شت کڕینا بووین هاواری کرد پۆلیس هات وو دەر پەڕی بۆ دەرەوە ی دۆکانە کەوو لە
کوێوە هاتبووین بۆ ئەوێ ڕای کرد..من ووشک بووم لە جێی خۆما کابرای خاوەن دووکان ووتی تۆیان نەدی وەرە پشت مێزەکەوە
ئەویشیان نەدیبوو بەس ترسا ...پۆلیس بوون بە جێبێکەوە بەرامبەر دووکانەکە وەستابوو.. بەس ئەوو وای زانی بۆ ئێمە هاتوون
بۆیە ڕای کرد کابرا ووتی وەرە دەرێ ڕۆشتن دوای هاووڕێکەت کەووتن خێرا شتە کانی بۆ خستمە گوێنی یەکەوە دام بە کۆڵماوو
هەر لە پشتی دووکانە کەوە لە گووند دەر چووم....تۆزێ دوور کەووتمەوە چاڵی یەکی لێ بوو خۆم لەوێنا دووراو دوور سەیرم
ئەکرد. جێبەکەم دی گەڕایەوە شوێنەکەم وابوو دەر وازەی گووندە کەم ئەبی نی ..جێبی پۆلیسەکان لەبەردەم دووکانە کە وەستا سێ
پۆلیسی هاتە خوارێ دەرگای دواوەیان کردەوە کووڕە کەیان دابەزان کەلەپچەیان لەدەستی کردبوو کردیان بە دووکانەکەیا.
دڵنیا بووم کە گیرا.زۆریان پێ چوو دوای جێ بەکە ڕۆشت بەرەوو شەقامە سەرە کی یەکە . چەند سەعاتێک مامەوە هیچ نەبوو
چوونکە ئەزانم ئێستە ئەی بەن فڕێی ئەیەنە زیندان هیچی پێ ناڵێن و هیچی شی لێ وەر ناگرن وەر گێڕیشیان لانیە تا تێ بگەن لێی
گەڕامەوە لای ئەوان دووژمن بە حاڵم بێ چیم بەسەر ژنی ئەوو کووڕە هەر زانی گیراوە پەلاماری دام هەموو دەم و چاوومی ڕنی
کردی بە هەرایەک هەر مە پرسە ڕەحمان خۆی تووڕە کرد و دەستی کرد بە جوێن دان وو زوزو چاوی دا ئەگرت لێم وەک ئەوەی
بڵێ وەڵام مەیەرەوە تا هێمن ئەبێتەوە..شتەکانم دابەش کرد وو چوومە لای کۆڵەپشتەکەمەوە خۆم دا بە عەردا..دڵم پڕ بوبو بۆ ئەوو
ئافرەتە..ئێوارە ڕۆشتین ...ئەوو سا مێردەکەی دەستی ئەگرت کاتێ بە شەوو ئەڕۆشتین ئێ ستە ڕەحمان لە نزیک شارێک کە
ناوەکە (ئەکزانتی یە ) کوورد وای پێ ئەڵی بەخوا وا بزانم ناوێکی تری هەیە لەوو کۆمەڵەی لە گەڵمان بوون کە پێ یان ئەووترا
چەوورە کان ئەوانە پارەی چاکیان دابوو 2000 دۆلار یان بەرەوو سەر ئەوانە لەوێوە بە شاحینە ڕەوانەی کردن 13 کەس بوون
چوونکە 1000 دۆلار بە پێ بوو گەر پارەت هەبایە ئەوا ئەوەندەی تریشت ئەداوو بە شاحینە ڕەوانەی ئەکردی دوو شەوو ماینەوە
ئەوانەی تر دوو دوو بلیتی بۆ ئەبڕین وو ڕەوانەی ئەکرد من لە چەماعەتی بنکڕە کە بووم بۆیە ئەم زانی دوا کەسم
ئەوو خێزانەی کە منداڵە کەیان پێ بوو ئەوانیشی ڕەوانە کرد هەڵبەت ئەوو ئافرەتەی کە هاووسەرە کەی گیرابوو لە گەڵ ئەوو ژنە
بوو کاتی خەویش لە گەڵ ئەوو بوو...ئێستە بە تەنیا مایەوە لە ناوو 14 گەنج بنکڕە کە بوین ڕەحمان ئاگام لێ بوو پێی ئەووت لە
گەڵ خۆم ئەبی تۆ تا ئاگام لێت بێ.....سیانی کەی لە گەڵ خۆی برد بەس 10 پۆلیسی لە گەڵ خۆی هینا....گیرابوون .
من ئەم زانی نەگبەتم ..شتێکیان پێ یە پۆلیسی یۆنانی پلاستەکە وەک کەلەپچەوایە بەس تا دەستت بچووڵێنی زیاتر تووند ئەبێ
ئەوەی بە هافتەیەک بڕیمان بە 2 سەعات بردیانینەوە سەرەتا وەک یاری مار و پەیژە...من ئەوەندە گیراووم زەڵاتەبوو بەلامەوە
بەڵام ئەم جارە لە هەموو جارە کانی تر ناخۆش تربوو چوونکە ڕەحمان خۆی بەگرتی داین دوای وەک خۆر دەر کەووت لەگەڵ
ئەوو ئافرەتە ڕەکەووتبوو یان ئەتوانی بڵێی بێ ڕەووشتی کردبوو بێ کەس و بێ دەسەڵات بۆیە تەسلیمای ڕەحمان بوو هەر بە
ئاشکرا پێکەوە ئەخەووتن ئاخخخخخخخخخخخخخ منیش یارماتیم دا بۆ پیلانە بۆ گەنەکەی ئەوو مەبەستی ئەوە بوو بگیرێ و دای
ببڕێ لە خێزانە کەی خۆ هەموویان وا بێ شەرەفن بەس ئەوو کووردی ئیرانە 18 ڕۆژ لە تۆپ تۆپێنی نێوان توورکیاو یۆنان بووین
دوا جار توانیمان لەتوورک خۆمان دەرباز کەین.. چوونکە هیچمان پێ نەمابوو بە کەڵکی ئەوە نەدەهات جارێکی تر لەوو ڕێگایە
بەینەوە......لە سنوور دوور کەووتینەوە ئەووسا خۆمان دا بەدەستەوە چوونکە لەسەر سنوور بگیرێی ڕەوانەی ئەوو بەرت
ئەکەنەوە....ئەوو شەوەی لە لای توورکە کان بووین کە بۆ بەیانی ڕەوانەی ئەستەنبوول ئەکراینەوە.
جەماعەت زۆر پڕ بوون لە ڕەحمان چوونکە بە ئاشکرا لەگاڵ ئەوو ئافرەتە بوو .... بەخوا شەوو بگرە کوێت ئێشی لێ دانێکی
خوارد هەموو تەمن بیری نەچێتەوە .. تا جەندرمە دەگای کردەوە کردیان بە جەنازە...جا نەیەک و نەدوان بوو ئێمە 67 کەس بووین
کە لەوێ زیندان بووین بۆیە توورکە کان تۆزێ هاواریان کردوو ئەوەی نزیکی دەرگاکەبوو تۆزێ شەقی بەر کەووت.
ڕەحمانیا بە چوار پەل هەڵ گرتوو بردیانە دەرێ بەس هەناسەی ئەدا ئەگین هیچ هۆشی نەمابوو.. ئۆخەی دڵم ئیسراحەتی کرد
بۆ بەیانی ڕەوانەی ئەستەنبوولیان کردین واتە دوێنێ شەوو گەشتمەوە ئێرە .. سەیری قاچم بکە.
سەرێکم باداوو لەبەردەم خۆمەوە چەند جارێ ووتم بە داخەوە و چوومە دەرێ. باشە لای خۆمان ئاگاداری ئەم هەموو سووکایەتی یە
نین.. ئە چۆن وا بە ئازادانە ئەگەڕێن ...هەر بەجا رێ ساکابووم شەویش ئەوەندەی تر کارەساتی پڕ لە ئەسینی هاتە پاڵ مێشکم پڕ
بوبو نەم ئەزانی باوەڕ بکەم یان نا چوونکە گەر باوەڕ بکەم ئەوە کارە ساتەوو ڕوو ئەدا و کەس نا زانێ کە لە ڕێی قاچاخ ڕوو ئەدا
گەر باوەڕیش نەکەم ئەوە شێتم چوونکە هەموویان کە باسی ئەوو ڕێ گەیەیان ئەکرد هەمان شتی قێزەوەنیان ئەگێڕایەوە هەر یەک
بە شێوەیەک....
کۆتای بەشی30 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 15:05:16)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(31)..نامۆ.......
ئەم وویست وەک ئەوان باس لە تامەزرۆی خۆم بکەم بۆ ئەوانەی جێم هێشت وون بەس نەم ئەتوانی هەر وەک ئەوەی سڕاوە بێ
گشت بیرەوەری یەکان وا هەستم ئەکرد من ئەبێ دوور کەوو مەوە تا نزیک ببمەوە لە ڕاستی خۆم چوونکە ژیانم لەوێ خۆی لە
خۆیا نامۆ بوون بوو ..دڵ گران ئەبووم کاتێ یەکێک باسی بیرەوەری یەکی خۆی ئەکرد و دڵگران ئەبوو بە دووری لە کانگای ئەوو
بیرەوەری یەی من نەبێ بیرم نەبوو گەر بیریشم بایە ئەوە ویستم لێی دوور ئەوو کەوو تەوە....
من زۆرم بیستبوو دەر بارەی نامۆ بوون و ئازەرە کانی وام دانابوو کە برینی دووری یە ئەکوولێتەوە و ئازارت ئەیا نەم زانی کە
نامۆ بوون واتە ڕابووردوو بینینە لە بەرزترین شوێنی تێگەیشتنەوە و گەڕانەوەی ساتە کۆنەکانە و پەشیمان بوو نەوەیە لە داهاتوو
یەک بێ وویستی خۆت بۆت دا نراوە ... من چوونکە تاوان تێکەڵ بو بو لام نەم دەزانی هەژاری یە یان باووکم یان نیان یان خۆم
یان ئەوان ئەم زانی ئازارێک دڵم ئەکاتە ماڵ بەس نەم ئەزانی دەستی کێ یە دەر گای نهێنی یەکانم ئەکاتەوەو واڵای ئەکات تا بێتە
گاڵتە چی دەووروو بەر... هەر کەسێکم ئەگرت و ناوونیشانێکم ئەدایە هێندەی نەدە برد دەبووە سەراب و وون دە بوو بۆیە ڕقم
دەرگای لە کەس نەدە گرت هەر چی ئازاری ئەدام من بە دەمی یەوە پێ دە کەنیم ....
ناخۆشی یەکانی ئێرە بدەیتە دەستی دڵی بەختەوەر واز لە لێدان ئە هێنێ و مان لە ژیان ئەگرێ هێندە بە سوێ یە بەڵام من باوە شم بۆ
گرتەوە.. نە بۆڵە یەک نە نا شووکری نە گلەیی.... هیچ .....بێ دەنگ بێ دەنگ پشتم بۆ چارەنووس ئەکردەوە..... شەووم دایە
دەست بێ خەوو بینین و ڕۆژم بێ هیوا..... کڕنۆشم بۆ ماندوو بوون برد وو سکاڵام ناردە بەستەڵەکی چاوە ڕوانی.
زۆرم ناسی دوور لە دەروون دوور لە وویست و تێ گەشتنم ... هاووڕێ ی جەستەوو کاتی دۆڕاوی بەفیڕۆچوون بوون کەسێک
نەبێ هەردەم لەوێ چاوە ڕوان بوو کە بی گەمێ .....
فەر هەنگ----- بەختەوەری وایە ؟؟؟؟؟
کەش-----بەڵێ بەختەوەری بوو ئامانجم .
فەرهەنگ----- بەس ئەم بیر کردنەوەی تۆ دەر ئەنجامی ئەسینی حەقیقەت نەبوو کە تۆ لە بەردەم درووست کردنەوەی مێژوویەکی
تری واتە ڕاکردنت تووشی ئەوەی کردی کە ئەبێ سەر لە نوێ .. ئەبێ ڕووداوە کان درووست بکەیتەوە گەر پێ شتر خۆ نە ویست
بووبێ ئێستە خۆ وویستە...... واتە دەر فەتی ئەوە هەیە جێ گەیەک بۆ وویستت بکەیتەوە.
کەش------ ڕاست ئەکەیت بەڵام بۆ یەکەم جار لە ژیانما بۆم دەر کەووت کە لە خوودی ناخی خۆما چاوودێرێک هەیە.. من لێت نا
شارمەوە کەسێکی زۆر ئیماندار نیم ... تا بڵێم چاوودێری ئاسمانە ڕێگرە لە تۆڵە سەندنەوە... ئاواش ڕقم لە بکووژم نە ئەبووەوەو
نموونەیەکت بۆ بێنمەوە پووەزایەکم هەیە ڕۆژانێکی منداڵی پێکەوە و ڕۆژانێکی هەرزەیی پێکەوە ڕۆژانێکی برایەتی پێ کەوە
زۆر نزیک بووین... ئەوو لە پڕ ڕیشی هێشتەوەو بوو بە فریشتە.
هاتوو بێ پێشەکی ڕێی لێ گرتم ووتی تۆ شتێکی خووشکی منت دزیوە..بوو بە هەڵا ئەم تووڕە بوو ئەوو هەڵ ئە چوو من بێ دەبگ
و تا کوو ڕۆژێک دز خۆی هاتوو ووتی منم.. شەیتان هاتوو هانی دام شتی خووشکی تۆ بەرمم.
ئەوان ئاشت بوونەوەو دزی بوو بە ئەفسانەوو بیر چووەوەو ..لە هیچ مەجلسێک باس نە ئەکرا... چوونکە ڕاستی دەر خرا...
من چی لێ بکەم لەوو پوور زایەم..؟؟؟؟ گەر قسەکەم ئەڵێ تۆ کافری گەر غەدرێکی شم لێ کردبی......وەک جیهاد بۆم ئەنووسرێ
کە دڵی کافرێکم ئازار دابێ..... ڕقم لێی نی یە بەس لێێ خۆش نابم...و ڕێی پێ نادەم لەبەردەما بڵێ ڕاستم.
فەرهەنگ-------هەست ئەکەم تووڕەی.. بۆیە حەز ئەکەم ئەمڕۆ واز لەوە بێنین ..
کەش-----بمبوورە ئەزانم هەڵ چووم...بەس باوەڕ بکە زۆرن کە خۆیان بە گەوورە ئەزانن بەس لە بچووکی خۆیان جێگا هەست بە بوونیان ناکات .
فەرهەنگ----- نا گیانی من ... من هەستت پێ ئەکەم بەس هەووڵ بە دوور بە لەوو زامە....
ڕەنگە بڕانی هیوا بە هۆی قسەی ئەوو کووڕە و ئەوانەی شەویش کە هەمان باسیان کردووە ئەوە وای لێ کردبێتی بەوو شێوەیە
بیر کەیتەوە ئێستاکەش کۆۆلانەوەی هەمان زامە بەس شتێک بزانە چەندە دەسەڵات دار بی ناتوانی بە لەپی دەستت بەری خۆر
بگری......تا دەرت کەم لەم باسە چارم نەما ئەبێ پرسیار کەم...ئەوو ڕۆژە بۆت دەر کەووت کە توورکیا ناڵێم دوا ویزگەیە بەس
ئەکرێ بڵێن ویزگەیەکە چاوەڕوانی تیایدا درێژ خایەن ئەبێ .... چیت کرد دوای ئەوەی ئەوو شەوەت بەسەر برد
کەش--بێ هیوابووم لە دەربازبوونم لە توورکیا بۆیە چارم نەما سەر بۆ ئیش دانەوێنم تا دەرگایەکم لێ ئەکرێتەوە.....ئەوو ئیشەی سامان
باسی ئەکرد..لەدەرەوەی شار بوو هەفتەی پێنج ڕۆژ بوو ڕۆژانە 12 سەعات بوو
مانگێک لەوێ ئیشم کرد بەس سەیر لەوە دابوو خۆم قاچاخ ئیشەکەش هەر قاچاخ بوو لەوو شوێنە مسی ناوو وایەری کۆن و کابڵ
مان دەر ئەهێنا....ئەمە لە دوای 10 بەیانی بەس ئێمە پێنج ی بەیانی دەستمان ئەکرد بە ئیش ڕۆژانە بەسایارە یەکی بار هەڵ گر
وایەر و کابڵمان ئەبرد سەعاتێک ڕێ دوور لە ئیشە کە مانەوە کە هەموو چۆڵەوانی بوو...هەڵمان ئەڕشت و ئێمەش کۆمەڵ کۆمەڵ جیامان
ئەکردەوە و ئەمان سووتان هەر وەک کۆن چۆن لای خۆمان بۆ نەوورۆز تایە یان ئەسووتان ڕەشی دووکەڵ ئاسمانی ئەگرت
چاوەڕێمان ئەکرد بەس لە لۆری یەکە وە لە دووریش تا ئەگەر پۆلیس هات بڕۆین و خۆمان نە کەین بە خاوەنی....دوای بەس مسەکە
ئەمایەوە بارمان ئەکردوو ئەگەڕای نەوە.. لەوێش بەردەوام ئەبووین تا شەشی ئێوارە هەڵبەت ئەوو سەعاتەی لە ڕێگای ئەم سەر و
ئەوو سەر ئەبووین لە سەر ئیش دانەئەنرا... ڕەشی کوونە لووتی گرتووە ....لەوێش خۆشتن نەبوو واتە پێنجەم ڕۆژ هەرچی ئەی
بی نیت لێت ئەترسا....من هەر زۆر ناچار بووم ئەگین هەفتەی یەکەم سامان وازی هێنا ئەوو هەفتەیەک پێش ئێمە کاری لەوێ
ئەکرد..هەفتەی دووەم بەس منی لێمام کوورد..کامەران خزمێکی خۆی دۆزی یەوە ڕۆشت کاوە لای توورکێک خۆی دامەزران میوە
فرۆش بوو....ئەوو دوو هەفتەیەی بەتەنیا بووم ئەزموونێک بوو بەشی هەموو تەمەنی ئەکردی...لەوو شوێنە بەس من و حەس
حەسەکە ئەماینەوە کرێکارەکانی تر توورک بوون.
پارەی خۆم وەر گرت...لەگەڵ کووڕی خاون ئیشەکە کە ئەوو ڕۆژانە ئەچووە ئەستەنبوول و ئەگەڕایەوە.. ئێوارەی هەینی بوو
چوومە لای ئەوو کووڕانەی کە لە (غەسل)ە کە ئیشیان ئەکرد ئاشنایمان پەیاکردبوو ئەوو ماوەیەی لەوێ ئێشم کرد هەفتانە دووڕۆژ
لای ئەوان بووم و هەر لەوێ خۆشم ئەشت....لە باخچەکەی بەرام بەری لەسەر کوورسی یەک دانیشتبووم ئەم ڕوانی یە پەیکەرە
کەی (ئەتاتوورک) لەدڵەوە حەزم ئەکرد بیتوانیایە قسە بکات تا لێی بپرسم ئەم میلەتە ی چۆن ماڵی کردوو گوێڕایەڵی بوون
چوونکە سەرت ئەسووڕما لێ یان.. هەر شێوەیان لە مرۆڤ ئەچوو ئەگین هیچت تیا بەدی نەدە کرد بچێتەوە سەر مرۆڤ خۆپەرست
بێ ئەدەب هەمووشتێک لە پێناوی پارە بوو لایان تەمەن شەرەف عەقڵ هەمووشتێ...ڕەنگە باشییان هەبێ بەس کوا ؟؟؟ .. زۆر
بێ تاقات بووم بەرگەی ئەوو ئێشەم
نەدەگرت و ڕێگای تریش نەبوو هەر چەند بیرم لەوە ئەکردەوە کە دوو بەیانی ئەبێ بگەڕێمەوە ئەوێ خەم دای ئەگرتم جا منیش
کەس نەبوو بە پەیکەرەکەی ئەتا توورکەوە گرتبووم..باوەڕ بکە ووڕێنە ئاسا شتم بۆ باس ئەکرد...هەستم کرد یەکێ لە تەنیشتمەوە
دانیشت بەس ئەوە ندە بێزار بووم تاقەتی ئەوەم نەبوو سەیر کەم بزانم کێ یە...ئەوەندەی نەبرد کەووتە قسە لە گەڵما کوورد بوو
بەخوا ئەوو ئەت ووت ساڵێکە قسەی نەکردووە خۆ نەی ئەبڕی یەوە منیش هەر سەرم بۆ ئەلە قاند ئاگام لە هەندێکی بوو هەندێکی
شی بەخوا نەک من خۆشی نەی ئەزانی ئەڵێ چی بە کووردی یەکەی بلیتی یانسیبەوو بۆم دەر چووبوو.
نا وازی نە هێنا هەستا و هاتە بەردەمم وای کرد پەیکەرە کەی لێ وون کردم ....
شتێکی ووت خێرا هێنامی یەوە سەر خۆ ...تۆزێ لەوو لا باخچەکەوە چێشتخانەیەکی لێ بوو ئەمە لەوێ ئیش ئەکات بەتەمایە
بگەڕێتەوە هیوای دەربازبوونی نەمابوو...پێی ووتم بزانە کەس نایەوێ لەوێ ئیش بکات بەڵام مەرجی هەبوو گوایە وەختی خۆی
کڕێوویەتەی یەوە ئەوو شوێنە ..چێشتخانە کە نا !!!! قاپ شتنەکەی من ئەم زانی درۆ ئەکات بەس ئاواش دەرگای ڕەحم بوو کرایەوە
بە مشتوو پڕێکی زۆر تا ڕازیم کرد هەڵبەت زۆر بوو پارە کە بەس تاقە ڕێگابوو لە دەرباز بوونم لەوو ئیشە.
بەکابرای ناسانم و دەستم کرد بەئیش لەوێ ماوە کەی زۆر بوو بەڵام لە چاوو ئەوەکەی تر ئەمە یاری بوو 10 بەیانی بۆ 11 شەوو
شوێن خەووم لەوێ بوو خواردن بە ئارە زووی خۆم بوو دوومانگی یەکەم دەستە کانم سووتابوو بە قاپ شتن ڕەش هەڵ گەڕابوو
وتوێخی هەڵ ئەدا پێستی دەستم بەس بەرە بەرە باش بوو....چوونکە بێ کێ شەبووم منیان زۆر خۆش ئەویست.
دووەم مانگم بوو لەوێ....ڕۆژێک لەبەردەم چێشخانەکە دانیشتبووم دوان هاتن نان بخۆن یەکێکیان هەستم ئەکرد ئەی ناسم
چوومە ژوورێ بەدوایانا....خۆم بەمێز پاکردنەوە خەریک کرد گوێم شل کرد تا بزانم کووردن .. کوورد دەر چوون..بوبو بە خەم
لام ئەی ناسم بەس کێ یە لەکوێ ناسیوومە.. خۆم بۆ نە گیرا لە تەواو بوونا بوون چووم بۆ لایان خۆم پێ ناسانن کە کووردم
ئەوە کەی تر خێرا وەڵامی دایەوە و کەووتە پرسیار کردن چەند کووردی لێ یەوو کەس ئەناسی بە تەمای ڕۆشتن بێ و ئەوو شتانە
لە توورکیا پیاوە کانی قاچاخ چی ئەوە یان ئەکرد کۆکردنەوەی کۆمەڵێک وو دوای خۆی بێ بەرامبەر ئەبات .. ئەوەی مەبەستم بوو
ئەوەکەی تر بوو زۆر حەزم ئەکرد بزانم کێ یە...منیش هەر لەخۆمەوە ووتم بەڵێ کۆمەڵێ ئەناسم بەتەمان بەس کێ یە ئەوو قاچاخ
چی یە..وەک ئەوەی کفرم کردبێ وا سەیری کردم ووتی هەیە (دلاوەر قژ درێژ ) نەناسێ.. ووتی دلاوەر هاتەوە خەیاڵم کووڕی
گەرەکی خۆمان بوو چەند ساڵێک لەمەوو بەر گواستیانەوە بۆ شوێنێکی تر و لە سەرە تای تا ناوەندیش پێکەوە بووین....
سەیرم لە خۆم هات چۆن نەم ناسی یەوە هاووڕێی منداڵیمە...ئەوو منی نە ناسی یەوە چوونکە زۆر لاواز بوبوم و بەکڵاوو و جلی
ئیشەوە بۆ ئەوو ئاسان نی یە بم ناسێتەوە... بەس ( دلاوەر ) قاچاخ چی یە هەواڵێکی خۆشە بۆم چوونکە ناوو بانگی هەبوو بەس ئەم
قژدرێژ ەیان نابوو بە ناوە کەیە وە..
کە یەکترمان ناسی یەوە ئەوو زۆر خۆش حاڵی خۆی دەڕبڕی بۆ منیش خۆش بوو کۆمەڵێ بیرەوەری منداڵی و گەڕەک هاتەوە یاد
هە چەندە بۆ کارێک هاتبووە ئەم ناووچەیە بەس ئەوو کوڕەی ناردەوە خۆی لای من مایەوە ..شەوو تا دڕەنگێک قسە مان کرد.
بەڵام زۆر دڵ گران بووم بە پی شەکەی چوونکە دلاوەر کووڕێکی زۆر دڵ ناسک بوو..ئێستە قاچاخ چی بێ زۆر سەیر بوو
بەلامەوە... بەڵام لەبەر یادگاری یەکانی منداڵی دەر فەتی ئەوە نەبوو .. ئەوو باسەی لا بکەم
بۆ ڕۆژی دوای ئەوو ڕۆشت بە پاساوی ئەوەی ئەم جارە شەریکی هەیە بۆیە نام بات بەڵێنی دا کە گەڕایەوە جاری دووەم بم بات
من وەک خۆم داوام لێ نە کرد چوونکە دەمێک بوو نەم دی بوو بۆیە دڵنیا نەبووم کە هەمان کەسی جارانە یان گۆڕاوە.
لە نزیک چێشتخانەکە ئاسنگەرێک هەبوو کووردێک لەوێ ئیشی ئەکرد ئاشنایم لە گەڵی هەبوو زوور بەی شەوان کە تەواو ئەبووم
ئەوو خواردنەی ئەمایەوە کە ئێمە فڕێمان ئەدا بۆ ئەووم ئەبرد...ئەویش وەک من لە شوێنی ئیشەکەی ئەخەووت.. بەس ئەوو ماوە
ماوە خەڵکی لا ئەمایەوە یان کەسانی ناسیاوی و هەندێ جاریش کەسانی بێ جێ گەوو ڕێ.. خاوەن ئیشەکەی چاوو پۆشی لێ ئەکرد
لە یەکێ لەوو شەوانەی ئەچووم بۆ ئەوێ..ڕێکەووتی دووکەسم کرد... کە یەکێ کیانم بینی بوو و ئەم زانی وێنە کێش بوو چەند
جارێ چوومەتە پێشەنگاکەی.... پێم خۆش بوو کەسێکی وا هوونەرمەند بناسم لە نزیکەوە ئەم زانی ناوی (سامی ڕەش ) ە بەس
چاوە ڕێم کرد خۆی لە خۆی بدوێ هاووڕێ کەی ناوی (هاووکار ) بوو وادیار بوو پێکەوە زۆر هاووڕێن..چەند شەوێک چوونم
دووبارە بووەوە بۆ لایان سامی وەک مرۆڤ زۆر سادەوو قسە خۆش بوو ...هاووکار ئیشێکی دۆزیبووەوە بەس سامی ئیشی نە
ئەکرد... برا یەکی لە هۆڵەندا بوو هیوای بەوو بوو کە پارەی بۆ بنێرێ..
هەندێ هەڵس و کەووتیان دوور بوو لە کەسایەتی من وەک خواردنەوەو هێنانی ئافرەتی سۆزانی بەڵام نزیک بوونەوەیەکی زۆر
درووست بوو....مانگێک بوو هاووڕێ یەتی مان پەیدا کردبوو... بەتەواوی متمانەی هەبوو لام من پێ شوو زۆر تەنیاوو بێ هاووڕێ
بووم بۆیە سامی و هاووکار لەماوە یەکی کەم ئەوو پەیوەندی یە درووست بوو.
کۆتای بەشی31 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 15:27:33)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(32)..نامۆ.......
یەکێک لەشەوەکانی کۆبوونەوەمان سامی ڕەش بیرۆکەیەکی هانی یە ئاراوە ...وەک پێش نی یارێک خستی یە بەردەستمان
سامی ڕەش-----ئێمە سێ هاووڕێین هەڵبەت ئامانج گەشتنە بە ئەووروپا بەڵام ئامانجی هاووڕێ تیمان لەووسنوورە تێ ئەپەڕێ
کەواتە ئەبێ ئێمە دەست بە کار بین ئاوا دانیشین هەر لە جێی خۆمان ئەمێنینەوە بەڵام گەر هاووکاری یەک بکەین دڵنیام بە ماوە
یەکی کەم هەر سێکمان لە ئەوو رووپا ئەبین.
هاووکار-----قسەکانت جوانە
کەش------بەلای منیشەوە لە جێی خۆیەتی بەرس جۆری هاووکاری یەکە چی یە
سامی ڕەش------ زۆر چاکە ئێمە سێ هاووڕێین.... گەرکار بۆ ئەوە بکەین یەکێ کمان بگاتە ئەسینا..... ئەووکاتەش هەر سێ
هاووڕێین ئەوەی گەشتو وە لەگەڵ ئەوەی لێ رەیە یارمەتی دووەم بات کە گەشت....ئەوو دوانەی ئەسینا زۆر بە ئاسانی ئەتوانێ
ئەوەی سێهەم ڕاکێشێ .. من برام لە هۆڵەندایە بەس هەر چەند قسەی لە گەڵ ئەکەم ئەڵێ بەسەر چاوو بەس ئەستەنبوول گەرەنتی نی
یە تۆ بگەرە ئەسینا چیت ئەوێ بۆت ئەنێ رم کەواتە یارمەتی ئەویشمان ئەبێ ئەوو کاتە...لەوێش وەک ئێرە نی یە پارەیەکی باشت
دەست ئەکەوێ.
هەڵبەت پەسەندمان کرد و سامی ڕەش هەر خۆی هانی یە ئاراوە هەر خۆشی یەکەم کەس هەڵبژێرا کە پارەی بۆ کۆبکەینەوە
بڕوات و لەوێ یارمەتی دووەم بات کە یەت..چوونکە هاووکار و منیش ئیشمان ئەکرد سامی ئیشی نەئەکرد .
من وەک خۆم ئەوو ماوەیەی ئیشم کردبوو 300 دۆلارم کۆکردبووەوە خستمە دەستی هاووکاریش 200 دۆلار خۆی نازانم چەندی
پێ بوو...بەڵێنی هاووڕێ یەتی و پاکی دراوو سامی مان بەڕێ کرد . مانگێکی پێ چوو لە سەفەرە کەی دەنگی نەبوو چووینە مانگی
دووەمەوە لە نی وەی مانگی دووەمی سەفەری دابوو...
تا ڕۆژێک عووسمانی ئاسنگەر هات ئەوی لەوولا خۆمانەوە ئیشی ئەکە .
عووسمانی ئاسنگەر------کەش گیان شتێ کت پێ ئەڵێم بەس بەڵێن بدە کە ئاشکرام نەکەیت و خۆشت کێشە درووست نە کەیت
هەووڵ بدە بە هێمنی چارە سەری بکە.
کەش.....وەستا عووسمان خێر چی بووە خەمت نەبێ نەک بۆ ئەوەی پێم ئەڵێیت بگرە من هەردەم دوورم لە کێ شەوە
عووسمانی ئاسنگەر------- ئەزانی سامی ڕەش مانگ ئەبێ گەشتۆتە ئەسینا
کەش----چییییییییییییییی گەشتۆتە ئەسینا ئەی بۆ پەیوەندی ناکات
عووسمانی ئاسنگەر------ هەڵبەت من براکەم لە پەیمانگە هوونەرە جوانەکان هاووڕێی ئەم ساختە چی یە بوو هەر لە بەر خاتری
ئەویش هێنامە لای خۆم ... بەس ئەوەی ئەی بینم ئەوە خیانەتە و ساختە کردنە بەناوی هاووڕێ تی ئەکرێ ..منیش بەڕێکەووت پێم
زانی خۆت ئەزانی هاووکار کارت ئەکڕێ و لای منەوە تەلەفۆن ئەکات ئەوو ڕۆژە خۆم دابوو بەعەردا ئاگام لێ بوو لە گەڵ سامی
قسەی ئەکرد.
کەش--------کەواتە هاووکاریش وەک ئەوو وایە..من هەڵخەڵەتێنرام کەواتە... ئەمە ڕەسامەکەمان بوو ئەی هاوار خەریکە مێشکم
ئەتەقێ باوەڕ ناکەم کەس هەبێ بەوو شێوەیە بێ ڕەووشت و خۆ پەرست بێ.
من بەڵێنم دا کە باسی ئەوو نەکەم بۆیە بەشێوەیەکی تر چووم بە هاووکارم ووت.. هەووڵم دا زۆر هێمن بم هەر چەندە لە ناخەوە
ئەکووڵام چوونکە هاووڕێ یەتی زۆر لەوە پیرۆزترە تا بیکەیتە پردێک بۆ گەشتن بە ئامانجت .
کەش-----کاک هاووکار دووشتت پێ ئەڵێم پێ ویستم بە ووشەی نازانم نی یە چوونکە قبووڵ نی یە لام
هاووکار----چی یە کاک کەش بۆ وا تووڕەی.. فەرموو بڵێ دڵنیابە بزانم پێت ئەڵێم
کەش------تووڕە نیم بەس ئە کووڵێم ....من لەگەڵ هاووڕێ یانی ئەسینا قسەم کرد ..پێ یان ووتم سامی دەمێکە لێ رەیەو تەنانەت
پێشەنگاشی کردۆتەوە..ئەمە یەک دووە میش بەڕێزت ئاگاداری و پەیوەندیت پێوە هەیە... وەک ووتم ووشەی نازانم قبووڵ نی یە
ئەزانی بۆ چوونکە کەسێکی بەهاووڕێی خۆمم دانابووی حەز ناکەم درۆت لی ببینم چوونکە دڵنیام ئەزانی
هاووکار----دەک نەعلەتت لێ بێ سامی وەک منت ڕوو ڕەش کرد...کاک کەش گیان ئەگەر ئەوو فێڵی لەتۆ کردبێ کە لێرە بۆتە
هاووڕێت ..ئەوا لەمنیشی کردووە کە لە سلێمانی یەوە هاووڕێین
کەش----ئە بەی ڕێزت بۆ منت ئاگادار نە کردۆتەوە
هاووکار-----باوەڕم پێ بکە شەرمم ئەکرد چوونکە من بەزۆری سامیم دەست نیشان کرد یەکەم بێ.
کەش-----باشە تێ گەشتم زۆر سووپاس بەڵام ئەوو گرێ بەستە هەڵ ئەوەشێ نمەوە ئەگەر دەستم گەشتە سامی ئەوا دڵنیابە پارەی
خۆمی لێ وەر ئەگرم و ئەویش چەند ووشەیەک لەمن وەر ئەگرێ.
شکستێکی گەوورە بوو بۆم.. لە لایەک ڕەنجی چەند مانگێکم برا لە لایەکی تریشەووە متمانەم نەما بەکەس و ئەوو ماوەیە ڕقم لە
ووشەی هاووڕێ یەتیش ئەبوەوە......
ئیتر لە هاووکاریش دوور کەووتمەوە ....ئەویش پاش ماوەیەکی کەم سەفەری کرد بەس ئاگام لێی نەمابوو گەشت یان نا
هەڵبەت مانگی پێنجەمم بوو لەوو شوێنە ئیشم ئەکرد.... ماوە ماوە کەسانی تازە ئەهات و کۆنەکان وون ئەبوون هەردەم لەگۆڕانا بوو
من نەبێ وەک خۆم مامەوە...بەڵام ڕۆژێک خەریکی زەڵاتە درووست کردن بووم ...یەکێ لە پشتمەوە سڵاوی کرد کە ئاووڕم
دایەوە دلاوەر بوو ..باوەڕ بکە هەر بیرم چووبوەوە ..بەس گەر درەنگیش هاتبێ هەر سەردانی کردم پێم خۆش بوو.
کەش----کووڕی باش هەر باش بوو ئێمەشت بیر ما وە خۆ تۆ ووتت مانگێکم پی ئەچێ و دێ مەوە
دلاوەر-------کەش گیان باوەڕ بکە زۆر نەخۆش بووم .. هەر بە گەشتنم بەوێ باوەڕ بکە دووهەفتە بەس لە جێ گایا بووم،
کەش----سەلامەتی دەی ناز مەکە ئەوەتا ئەڵێی ئەسپی...
دلاوەر------کەش گیان هاتووم پێت بڵێم خۆت ئامادە کە ئەت بەم لە گەڵ خۆم ... ئەوو بەم لە گەڵ خۆم نەک ئەت کووژم ئەوە
سەروو چاووت بۆیا بەیە کا... چی یە دڵت نایەت واز لە قاپ شتن بێنی.
کەش-----سووپاست ئەکەم دلاوەر گیان بەس من پارەم نی یە تۆش وەک بیستوومە پارەی خەیاڵی داوا ئەکەیت
دلاوەر-------ئەوە ئەڵێی چی!!!!!! پارەی چی!!!!!!!! قسەی زل مەکە ئەم ڕۆ دوو شەمەیە دوو شەمەکەی تر دێم بە دواتا گەر
خۆشم نەم توانی ئەوا یاسینی خووشکەزام ئەنێرم ...تا ئەوو کاتە کۆڵە پشت کیسەی خەوو شتوومەکی ڕێگا ئامادە کە ...دەی بەوورە
بەوو گوێرەکەیەی دەرەوە بڵێ شتێکم بۆ بێنێ بی خۆم.....
کەش.--------ههههههههههههه بۆ گوێرەکەیە
دلاوەر------- بەقەد سێکەس ئەبم سەلام ئەکەم وەڵام نایەتەوە.
کەش-----ئێ توورک هەمووی وا نی یە.... دڵ گران مەبە خۆی و عێل و عەشرەتی ئەکەم بە قووربانی تۆ بێ گوومان تۆش خۆت
ئەزانی ..بە قووربانی خۆم بێ.
دلاوەر------ ئەبم بە قووربانت لەوو ڕێگەیە هههههههههههههه
دڵم خۆش بوو بەوەی بێ بەرام بەر ئەم بات بەڵام من پارەی شتوومەکی ئەوو ڕێگایەم پێ نی یە .... شەوەکی زۆر بیرم لێ کردەوە
یەک ڕێگا هەبوو ئەویش پەیوەندی کردن بوو بە خاڵمەوە کە لە ووڵاتی سوید ئەژیا.. بەڵام ئەم زانی ئەوو ئەخوێنێ و بەس توانای
ئەوەی هەیە کە یار مەتی ئەوانەی کووردستان بات کە لە دەمی خۆی ئەگرتەوە.....
هێنام و بردم دەرفەتی وام بۆ ڕێناکەوێتەوە جارێکی تر بۆیە بڕیارم دا تەلە فۆن بکەم.......قسەم لە گەڵ خاڵم ئەکرد بەس لە شەرما
هەموو گیانم بوو بە عارەق چوونکە ئەم زانی باری ئابووری باش نی یە.... بەڵام ئاواش دڵی نەشکاندم من پێویستم بە 150 دۆلار
بوو بەس ئەوو بەڵێنی 200 دۆلاری دا.
دوای سێ ڕۆژ پارەکەی خاڵمم بەدەست گەشت... خێرا چووم شتوو مەکی ڕێگام هەمووی کڕی و دوو ڕۆژ پێش هاتن بە دوامە
لە گەڵ خاوە کارەکەم قسەم کرد.... هەڵبەت ئەبوایە بت ووتایە ئەڕۆم سەردانی کەس و کارم ئەکەم...هەر وەک زووربەی خاوەن
ئیشەکان هەردەم پارەی مانگێک ئەمایەوە لای پاری مانگی پێشووم لێ وەر گرت هی ئەوو مانگەی کە تیایدا بووم ووتی کە
گەڕایتەوە....دەسەڵاتیشت نی یە ئەگەر گەشتی ئەوە وە بۆ خۆی هەزار جار بە حەرامی بێت ئەگەر نەگەشتی ئەوا حەڵالەوو نا
فەووتێ.....یەک شەمە لای عووسمانی ئاسنگەر مامەوە چوونکە کۆڵە پشتە کەم لە وێ دا نابوو.
ڕۆژی دوای پاش نیوەڕۆ دلاوەر خۆی هات بە دواما خوا حافیزیم لە هاووڕێ یان کرد بەتایبەتی کاک عووسمان.
دلاوەر لە تەکسی یەکابوو خۆی لە پێشەوە دوانی کەش لە دوا کەیا دانیشتبوو . سەکەرووتم ڕۆشتین لە بەردەم فرۆژگایەکی میوە
وەستا .. دابەزین وو وەستاین تا تەکسی یەکە ڕۆشت دواتر گەڕاینەوە چەند کۆڵانێکمان کرد تێ گەشتم بۆ وای کرد نەوەک شۆفێری
تەکسی یەکە بە گرتمان بات..دوای ئەوەی چەند کۆڵانێک مان کرد کە گەڕە کەکانی زۆر هەژار دیار بوون ..خۆمان کرد بە
خانۆیەکا کە لە دوو نهۆم پێک هاتبوو....بە پلیکانەکەیا سەر کەووتین بۆ نهۆمی دووەم.. هەر دەرگای کردەوە چ بۆنێک خۆی دا بە
لووتما باوەڕ بکە شەوو ڕۆژێکت ئەویست تا بزانی هی چی یە .
دوو ژوور و هۆڵێکی بچووک لە گەڵ مەتبەخێک بەڵام ئەوەندەی خەڵک تیابوو شوێنی وەستانی شت ئە ئاستەم دەست ئەکەووت
بە مەزەنەی خۆم 200 کەس ئەبوون ...جا خۆ ئەما نە پێکەوە بڕۆن سووپایەکی لێ دەر ئەچی بەخوا پۆلیس دەرە قەتیان نایەت
مەگەر سووپا بخەنە ئامادە باشی یەوە یەوە.....خۆم بۆ نەگیرا خێرا بە دلاوەرم ووت
کەش-----دلاوە ئەمە هەمووی بەیەک جار دەر ئەچێت ؟؟؟
دلاوەر------ههههههههههههههههه لە خوارەوە 150 کەسی لێ یە ئەوانیش دێن ههههههههه
کەش------ تووخوا بەڕاست
دلاوەر--------- بۆ چی چی یە جا کۆپتەرمان بۆ هەڵ ئەسێ..... ئەمە هی کۆمەڵێ قاچاخ چی یە .. هاووڕێ ی یەکین بەس خۆمان
تەنها 38 کەسین ئەزانم شوێنەکە لە ڕۆژی حەشر ئەچێ بەس بەرگە بگرە ئێوارە ئێمە ئەڕۆین چوونە دەرەوە نی یە ئاگادار بە
ووریای کۆڵە پشتەکەت بە نەوەک لووشی بەن دەی من ئەڕۆم
کۆتای بەشی32 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 15:41:32)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(33)..نامۆ.......
ئەوەندەت ئەدەویست تا جیا یان بکەیتەوە کام کۆمەڵە پێکەوەن....هەر یەکەوو بە باسێکەوە خەریک بوون کە هەموی پەیوەندی بە
سەفەرەوە هەبوو...هەڵبەت بە بۆنەی ئەوو دووکەسەی دلاوەر هینابوونی کاتێ هات بەدواما زانیم ئەوانەی سەر بە دلاوەری
کامانەن .... چووم لای ئەوانەوە دانیشتم... هەڵبەت زستانی ئەستەنبوول زۆر ساردە بەس ئەت ووت لە هاوی نێکی سووتێنەرایت
هەڵبەت لەوو کۆمەڵەی خۆماندا زۆریان لەوانە بوون کە تازە لە سلێمانی یەوە هاتبوون.... چوونکە لای ئەوان باس باسی سلێمانی و
هەر ئەوایان ئەپرسی ژیان چۆنە لە ئەستەنبوول..لێت ناشارمەوە هیچ هەواڵی کووردستانم نەدەپرسی وەک ئەوانەتر کە لە
تازەکانیان ئەپرسی....بەدەست خۆم نە بوو وەک ئەوەی هەموو هۆشم ئاڕاستەی ئەوو شوێنە کرابێ کە مەبەستمە و ناش زانم کوێیە
دوای بۆم دەر کەووت دلاوەر کەسێکی تری لە گەڵدایە کە ئەویش قاچاخ چی یە پێکەوە خەڵک دەر ئەکەن بۆ یۆنان....ڕۆژگاری
زستان کوورتە بۆیە هەر زوو خۆی شاردەوەوو دنیا تاریک بوو.. من گوێم لەوانە تر ئەگرت ئاگام لێ بوو دوو کەس هاتن من نەم
ئەناسین بەس بە پێی ئەوەی کۆمەڵێک چواردەووریان دا قاچاخ چی بوو ئەسمەرێکی ناشیرین بوو تاقە جوانی کە هەی بوو
پۆشاکەکەی بوو....خەیاڵم لای ئەوو قاچاخ چی یە بوو کە چۆن بە شێوازێکی ناشیرین ڕەفتاری ئەکرد و ووشەی لەخۆی
ناشیریتری بەکار ئەهێنا.. ئەوانەی دەووروو بەریشی وەک ئەوەی نووقڵ بارانی کردبێتن بە دەمی یەوە پێ دەکەنین... تۆزێ
هەڕەشەوو گووڕەشەی کرد.. ئەوەی دوای گەشتن پارەکەی زوو ئامادە نەکات چی بەسەر دێنێ... هەر ئەوەندەی مابوو دوای
تەواو بوون چەپڵە ڕێزانی کەن....بەس لەوە ئەچوو قاچاخ چی یەکی بەتوانابێ چوونکە نیوەی خەڵکی ئەوو شوێنەی برد لە گەڵ
خۆی.. بەڕۆشتنی ئەوان تۆزێ هێوەر بووەوە..... بوو بە نۆی شەوو دلاوەر پەیدا بوو هەر خۆی بوو ...هەر دەرگاکەی کردەوە
هەموو بەرەوو پیری چووین.... دەستی بە قسە کردن کرد
دلاوەر-----ئێستە دوو دوو ئەچنە خوارێ پاسێک وەستاوە لەوو بەرەوە خۆتان تێک نادەن ئەپەڕنەوە و سەر ئەکەوون.. لەئێستەوە
پێتان ئەڵێم ئەوو ڕێگایە بەفەرە واتە ساردە حسابی ئەوەبکەن ..من لەسەر باووکم ڕاناوەستێم.. هەر پەڕینەوە خاکی یۆنان ئەگەر
شتێک بوو دابڕایت ئەوە بە گەشتنت من پارەی خۆم ئەوێ... واتە بۆت نی یە لە گەڵ کەسی کە ڕێکەوی... گوێ ڕایەڵ ئەبن دەنگە
دەنگم ناوێ... بەخوا دەستی ئەخەمە ملی ئەوەی وورتە بکات وەک مەڕ ئەڕۆن تا ئەگەین... کە گەشتیشی دوو ڕۆژت مۆڵەت هەیە
تا پارەکەت بۆ ئەنێرن ئەگین چۆن گەیانوومی تە ئەوێ ئاواش ئەت هێنمەوە ئێرە بەس بە شەق....تەواو کەس پرسیاری هەیە.
من بەجاری واقم ووڕما هەمان ڕەفتاری ئەوەکەی پێ شتر من وەک ئەوەی یەکەم جار بێ دلاوەرم بی نی بێ و کەسێکی تر بێ
بە سەر سووڕمانێ کەوە سەیرم کرد.. چاوێکی داگرت وەک ئەوەی بڵێ چۆن بووم و ڕەفتاری قاچاخ چیم لێ دێ.....هەڵبەت کەس
توانجی نەبوو یان حەدی چی یە تووانجی هەبێت....زانی من سەرسام و بێ تاقەت بووم بە قسە کانی دەستی گرتم بردی می یە ئەوو
لاوە پێی ووتم
دلاوەر-----کەش گیان ئەمانە گەر چاویان لێ سوور نە کەیتەوە ئەبی بە فلیم بەدەستیانەوە لە ڕێگا لەوێش ڕووحت دەر ئەکەن تا
پارە کەت ئەدەنێ.. داوا کاری یەکم هە یە تۆ هەردەم نزیک بە لە خووشکە زاکەم برا بچووکەکەی یاسین خۆت ئەزانی گەنجە و با تووشی شتیک نەبێ
خووشکم ئەم کات بە پەنگ.....باسی هیچ مەکە دەر بارەی پارەوو چۆن هاتووی من شەریکە کەم ئەزانێ ئەویش دووانی بەلاشی لە
گەڵ دایە هههههههههههه بووبی نم لە ڕێگا شێرە کووڕ بی بە خوا جاران تەمەڵ بوویت ئیتر خوا بکات ئێستە گۆڕابێتی ههههههه
ئەزانم ئەوو کردی بە گاڵتە چوونکە زانی ڕەفتاریم زۆر پێ ناخۆش بوو .
کەووتینە کۆکردنەوەی کۆڵە پشتە کانمان وو خۆمان پێ چایەوە کڵاوو دەست کێش و مل پێ چمان بەست و دوو دوو چووینە خوارێ
من لە گەڵ (سیروان ) خووشکە زاکەی چوومە خوارێ... ئەوو باسی پاسی ئەکرد ....کە لە ماڵە کە هاتمە دەرێ و ڕوانیمە ئەوو بەر
شەقامەکە...پاسی چی لە توورکیا پێ یان ئەووت (دۆڵمش ) پاسێکی بچووک هەر چەند سەیرم ئەکرد نیوەشمان ناگرێ....
بەفر عەردی سپی کردبوو هێدی هێدیش ئەباری گڵۆپەکانی شەقامە کە بە حاڵ بەردەمی خۆیی بۆ ڕووناک ئەکرایەوە.... کەس بە
دەرەوە نەبوو.. تاق و تەرا ئەت بینین و خێرا وون ئەبوون شەقامە کەش لە ئێمە زیاتر کەسی پێوە نەبوو
گەشتینە لای (دۆڵمش)ە کە نیوەی سوار بووبون یەکێک لای دەر گا کەوە بوو هەر پاڵی ئەنا بەوەی سەر ئەکەوێ بە ڕووخساریا
زانیم شەریکەکەی دلاوەرە .. چوونکە قاچاخ چی یەکان هەردەم پۆشاکی گران بەهاوو لەسەر مۆدێل ئەیان پۆشی..
ئێستەش تێ نە گەشتم کە چۆن جێ مان بووەوە.
من نیووەم لەسە ڕانی کەسێکی تر بوو یەکێکیش نیوەی لەسەر ڕانی من بوو .. کەوو تەڕێ.. ئەم ڕوانی یە ئەستەنبوول شارێکی
جوان بەس خوێن سارد ئەوەندە ناڕەحەتیم تیادی هەر چەندم کرد لە دڵی خۆشما نەم توانی ماڵاوای لێ بکەم.
چوار سەعاتێک بەڕێوە بوین من هەستم بە نیوەی گیانم نەدەکرد وا سڕ بوو بو....لە دەشتای یەک (دۆڵمش)ە کە لای دایە سەر
ڕێگایەکی قیرتاوو نەکراوو چوونکە هەڵتەک و داتەکی دنیای پێ کردین لای تەکانی شی کووژانبووەوە بە تاری کی ئەڕۆشت نیوو
سەعاتێک بەوو حاڵە ڕۆشتین لە شوێنێ ک وەستا و دلاوەر لە گەڵ ئەوو کووڕەی شەریکی لە پێشەوە سەر کەووتبوون دابەزین
تۆزێکیان پێ چوو هاتنەوە لای ئێمە و ووتیان دابەزن بەس زۆر بە بێ دەنگی.. دابەزین من ئەت ووت بەنج کراووم تۆزێ وەستاین
دلاوەر لە پێشەوە بوو دودو بە دوایا شەریکە کەشی لە دوای هەموو مانەوە جارێ هیچ نەبوو چەند کەسێکیان لە قووڕوو چڵپاوی
ئەویا چەقین.... چوونکە بەفر باری بوو بە جوانی چواردەووری خۆتت ئەبی نی ... لە پێش مانەوە کۆمەڵێک دار چوو بوو بە ئاسمانا
ئاڕاستەی ڕۆشتنمان بۆ ئەوێ بوو..... سەرمای چی کزە بایەکی هەبوو تەت ووت چەقۆیە ئەچێت بە گیانتا....
ئیتر هەبوو ئەکەووت یان سەر سمی ئەیا من وەک خۆم دووجار خلیسکام یەکێکیان زۆر ئازار بەدەسم گەشت چوونکە دەستم دانا تا
خۆم بگرمەوە.....نازانم ئێمە خاوو ئەڕۆشتین یان شوێنە کە دوورەوو چاووم هەڵم ئەخەڵەتێنێ ... هەڵبەت لەوو ڕێگایە هەموو
ژیانت لەدەستی ئەوو قاچاخ چی یەیە تۆ ئەبوایە ببوویتایەتە ئامێر وو ئەوو ئاڕاستەی ئەکردی...بەلای دەستە ڕاستا ڕووناکی یەکت
بەدی ئەکرد لەوە ئەچوو سەر بازگە بێ ... گەشتینە لای ئەوو شوێنەی کە لە دوورەوە من بەدارستانێک ئەهاتە بەر چاوو کە نزیک
بووینەوە....(ئاوەکەی ێۆنان) ئەم ناوە زۆر باس ئەکرا گەشتینە سەر ئەوو ڕووبارەی کە سنووری توورکیا و یۆنان بوو لە هەردوو
بەری یەوە چنرابوو بە درەخت.... لەوێ وەستاین زۆر سامناک بوو چوونکە زستانیش بوو بە خووڕ و زۆر تر بوو لەوەی کە باس
ئەکرا... سیروان لە من دوور نە ئەکەووتەوە ...ئاگام لێ یان بوو کەووتنە پڕ کردنی بەلەمەکە لە هەوا بە لەمێکی بچووک هەر جێی
دوو کەسی ئەگرت سوار بوونی ئەوو بەلەمەوو پەڕێنەوەی پێی لەوو ڕووبارە خۆی لە خۆیا شێتی بوو .
هەڵبەت ئەوو ناووچانەی ڕووبار لێوەی نزیکە مەلەوانی باشی تیا هەڵ ئەکەوێ کووڕێکی دەر بەندی خانی مان لە گەڵدابوو کە لەوو
کۆمەڵە بوو لە کووردستانەوە هاتبوو.. بەوو سەرمایە خۆی ڕووت کردەوەو گووریسیک کە لە پلاستیک درووست کرابوو
بەستبوویان بە بەلەمەکەوە...بەلەمەکەی پەڕاندەوە بۆ ئەوو بەری ئاوە کە هەڵبەت مەلەوان بوو بشکەووتایەتە ئاوە کەوە خۆی دەر
باز ئەکرد.....ئازایانە بەرەنگاری شەپۆلە خێراکانی کرد بەلە مەکەی پەڕاندەوە هەر چەندە تۆزێ دووری خسبووەوە... لەوو بەر بە
لێواری ڕووبارە کەدا بەلەمەکەی هێنایە بەرامبەر مان .....لەم پێش و دوای بەلە مەکە بازنەی پێوە بوو کە گووریسەکە بەناویا
تێ پەڕ بوو بوو....گووریسەکەی بەستەوە بەدارێکەوە لەووبەر و دیسانەوە بەلەمەکەی هێنایەوە بۆ بەری لای ئێمە بەس ئاسان تر و
خێراتر بوو چوونکە بە دەست لە بری سەووڵ گووریسەکی ڕا ئەکێشا....گەشتەوە لای ئێمە وەک پاڵەوان پێشوازی لێ کرا.
دوو دوو ئەیان خستینە ناوو بەلە مە کەوە بەس ئاگادار کرابووین کە کۆڵە پشتە کەمان لە پشت داگرین و لە بەردەم خۆمان داینێن
چوونکە کەەوتنە ناوو ئاوو و بەوو کۆڵە پشتەوە دەر باز بوونت مەحاڵ ئەبێ چوونکە قوورس بوو خێرا نووقمی ئەکردی.
دلاوەر لە گەڵ کەسێکی تر یەکەم کەس بوو پەڕینەوە.. بەدوای ئەواندا دوو دوو هەموومان پەڕینەوە من وەک خۆم مەلەم نە ئەزانی
کەووتن واتە خنکاندن بوو بۆم بەس ئاواش پەڕیمەوە..کە قاچم کەووتە سەر ووشکانی هەستێکی زۆر سەیرم هەبوو....وەک
ئەوەی زۆر دڵنیابم کە تەواو لەم هەنگاوە مەوە ژیانێکی نوێ دەست پێ دە کەم.
لەوو بەر هەر لە ڕۆخی ڕووبارە کە مای نەوە.... دەمەوو بەیانی بوو جێ گەمان دا خست دوو پارچە نایلۆنم پێ بوو کە یەکێکیان لە
ژێر خۆما دام ئەخست ئەوەکەی تر (کیسی خەوو)م تێ ئەکردوو باوڕ بکە بەوو بەفروو بەستەڵە کە ئارەقەت ئەکرد تیایدا.....
ئاگرێکیان کردەوە و لە دەووری کۆ بووینەوە کە بە تەواوی ڕۆژ بوووەوە ئەسا زانیم ئێمە بە کوێادا پەڕیوینەتەوە باوەڕ بکە گەر
دنیا وا ڕووناک بایە من وەک خۆم قەت نەم دەوێرا بپەڕمەوە خۆمان ووشک کردەوە ئیتر هەر کەسەوو بۆ جێ گەی خۆی.
من چوومە ناوو کیسە خەوەکەمەوە.... بە خەیاڵ ڕێگاکەم تەواو ئەکرد.. هەر چەندە زۆر هیلاک بووم بەس دڵم خۆش بوو گوێم نە
ئەدایە... هەر چۆنێک بوو خەووم لێ کەووت... ماوەیەکی باش خەووتم پێش من کۆمەڵیک هەستابوون لە دەنگە دەنگی ئەوان
خەبەرم بووەوە... سەرمام نەبوو بەس چوونکە ژێرم ڕەق بوو پشتم ئازارێکی زۆری ئەهات.... هەر ئەوەندەم خۆش بوو لە کیسە
خەوە کەم هاتمە دەر خێرا لەرز گرتمی چوونکە ئارەقەم کردبووەوە ..خۆم گەیاندە ئاگرەکە کە دلاوەر و ئەوان کردبوویانەوە
باشتر بووم چووم شتەکانی خۆم پێ چایەوە و هاتمە لای ئاگرە کە دانی شتم. سەیری ئەوانەی ترم ئەکرد هەموو کۆمەڵ کۆمەڵ پێکەوە
بوون یەکتریان ئەناسی منیش بەس دلاوەر ئەناسم ئەویش سەری نە ئەپەرژایە سەر م....دنیا بەرەوو تاریکی ئەچوو ئاگرەکەیان
کووژانەوەو خۆمان کۆ کردەوە.. هەڵبەت ئەوو ڕێگایە بەشەوو ئەڕۆشتی و بەڕۆژ ئەمایتەوە.... کەوو تینە ڕێ پێ دەشتێکی
گەوورە دەر کەووت لە پشت درختە کانەوە ..لە دوورە وە کۆمەڵێ چیا شانیان نابوو بە یەکەوە....ئەبوایە تا دەمەوو بەیان لەووێ
بووینایە....ماوە یەکی باش ڕۆشتین بەس یەکێک لە ناوو مان زۆر ئە کۆکی پڕ جوێنیان کرد بەس وا دیار بوو نەخۆش کەوو تبێ
هەر بێ دەنگ نا دە بوو.. زۆر بەزەیم پیا ئەهاتەوە چوونکە دەستی بە دەمی یەوە گرتبوو ئاواش خۆی پێ ڕاگیر نەدەکرا هەر
ئەکۆکی.... بۆ یەکەم جار ڕووناکی گووندێکی یۆنانیم بەدی کرد و ڕۆشتنمان بەرەوو ئەوو ڕووناکی گڵۆپەکانی ئەوو گووندە بوو
کۆتای بەشی33 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 16:00:43)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(34)..نامۆ.......
گەشتینە نزیک گووندەکە و سەگی ئەوێ تێمان ئاڵا من وەخۆم زۆر ترسام چوونکە بۆ ئەوەی ماندوو بوون هەنگاوە کانم قوورس
نەکات بەدەم ڕۆشتنەوە لە خەیاڵێکی قووڵدابووم... سەگەکان نزیک بوونەوە بەڕاستی ڕیزەکە تێک چوو بەس شەریکە کەی دلاوە
لەدواوە هاواری کرد کەس لەجێی خۆی نە جووڵێ ئێستە دێن بەس زۆریمان ئەیان ترسێنێ.....هەموو لەجێی خۆی وەستا کەنزیک
بوونەوە ئەوو هەموو هەرایەی نابوویانە سێ سەگ بوو من وە ک خۆم سەیری خۆمان ئەکرد ....ئەم ڕوانی یە ئەوو سێ سەگە کە
نزیکمان ئەبوونەوەو ئەوەڕین و دوور ئەکەووتنەوە وەک ئەوەی بترسێن بەڵام وازیان لە پاسەوانی نەدەهێنا بەڕاستی پێکەنینم
ئەهات .. کە هەردوو لا حاڵی بوون واتە ئێمە زانیمان هیچی یان پێ ناکرێ ..ئەوانیش زانی یان ڕێبوارین نزیک نابی نەوە لە ئەوو
شوینەی پاسەوانی یان ئەکرد کە پێی ئەچی مەڕوو مالاتی تابێ تۆزێ لە دەرەوەی گووندەکە درووست کرابوو ....
هەڵبەت ئەووڕێگایەی پیایدا ئەڕۆشتین ئەی گە یاندین بە گووندەکە بۆیە لایاندا ئەوانەی پێشەوە بۆ ناوو کێڵگەیەکی کێڵراوو بوو کە
بەستەڵەک زووربەی قووڕو چڵپاوەکەی کردبووە شەختە بەڵام بەر گەی قوورسای ئێمە نەدەگرت ..گەر بەرگەشی بگرتایە لە
نیوەی ڕیزەکە ئەشکاوو هەموو هەنگاوێک ئەبوایە تێت بکۆشیایە تا قاچەکەی ترت دەر بکەیت لەوو قووڕاوە...
ئەوو ماوەیەی کە بەدەووری گووندەکە تێ پەڕ بووین زۆری وا نەبوو لەچاوو ئەووڕێگایەی کە ئێوارە دەستمان پێ کرد بەڵام بەقەد
و بگرە زیاتر ماندوی کردین....من وەک خۆم ئەوەندە کەوو تبووم سەرم قوڕی زیاتر پێوە بوو..بەرە بەرە دەنگی سە گەکان کەم تر
ئەبووی تا وای لێ هات دوور کەووتینەوەو ئەوانیش بێ دەنگ بوون.
من خەیاڵم لای ئەوو کووڕە بوو کە لەدواوە هەر ئەکۆکی زۆر پەرێشان بوو دوان دەستیان ڕا ئەکێ شا ئاواش هەر لە دوای دوا وە
بوو....لە پشتی گووندەکەوە چووینەوە سەر ڕێگاکە بەس نیوە مردوو بوین... هەستت ئەکرد دنیا بەرەوو ڕووناک بوونەوە
ئەڕۆشت....هەستم کرد ڕۆشتنەنمان بە تەوەرێکی خێرا تر بوو وەک ئەوەی دوا کەووتبێتین لە ژوانێک هەڵبەت ئەوەی پێشەوە کە
دلاوەر بوو ئەوو جڵەوی ئاڕاستەوو خێرای و وەستانی بەدەست بوو باوەڕ بکە وای لێ هات ئەبوایە ڕات بکردایە بەوەش ئەیان
ترسانی کە ئەوەی دوا بکەوێ بەجێ ئەمێ نێ....ئەوەی بۆ من دڵ خۆشکەر بوو کە خووشکە زا کەی دلاوەر گوورجوگۆڵ بوو بۆیە
ئاگابوونم لێی هەندێ جار پێچەوانە دەبووەوە ئەوو هاری کاری منی ئەکرد ... نزیک هەوورازێک بووینەوە لە ڕێگاکە لامان دا
بەرەوو ئەوو هەوورازە..... هەر چۆنێک بوو گەشتینە سەر تەپۆڵکەیک کە بەم زستانە ڕووت و قووت و بێ درەخت و پۆشاک
جێ مابوو بەوو بەریشەوە ئەوو کۆمەڵە چیایە بوو کە پێشتر باسم کرد.... ووتیان لێرە ئەمێنینەوە منیش هەر چەند سەیری
چواردەوورم ئەکرد.. سەیرم لێ هات ئێرە هێچی لێ نی یە تا خۆتی لەپشتی حەشاردەی تا ڕۆژ بووەوە نەت بی نن ...
دلاوەر لە گەڵ ئەوو کووڕەی شەریکی کە تا ئەوو کاتە نەم ئەزانی ناوی چی یە دلاوەر بەس بە (سوورە ) بانگی ئەکرد کۆمەڵ
کۆمەڵ جیایان ئەکردنەوەو دلاوەر ئەبردن و دیار نە ئەمان وەک ئەوەی عەرد قووتی دا بیتن من کۆڵە پشتەکەم دانا بوو لەسەری
دانیشتبووم هەناسەم سوار بووبوو لە هیلاکی و سەرما قاچەکانم هەموو تەڕ بووبون دەستکێشەکەم هەر لەدەستا نەمابوو دوای بۆم
دەر کەووت کڵاوە کەشم لێ کەوو تووە....واتێ گەشتم بەدیوی ئەوو دیوو کە دیار نی یە لە منەوە جێ ڕا ئەخەن بۆ حەوانەوە چەند
کەسێکمان مابوو دلاوەر و سوورەی شەریکی هاتن و ئیمەشیان برد لە شوێنێکدا کە بە دیوی پێدەشتی ئەوو دیوو ئەی ڕوانی
سوورە کۆڵە پشتەکەی داگرت وو بە گەوورەی نیوو مەتر کەم تە کە لە شیوەی بازنەی درووست کرابوو چووە خوارێ و دلاوەر
بە دوایا لە ناوەوە کۆڵە پشتە کەیان لە ئێمە وەر ئەگرت و پلیکانەیەکی ئاسنین بوو پیایدا شووڕ ئەبووینەوە لە ناوەوە وەک ژوور
وابوو بەس دوای چەند ژوورێکی بچووک کە بۆ دووکەسی بە ئاستەم تیا ئەبووەوە لەدەرەوە دنیا ڕووناک بووەوە ... بەفر نە
ئەباری بەس گوێت لە هاواری ڕەشەبا تووڕە کانی زستان بوو کە وەک گوورگی برسی ئەی لووران... لە بەر ئەوەی تاریک
بوو جارێ تێ نەگەشتم ئەوو شوێنە چی یە....لە دەرەوە بە تەواوی دنیا ڕووناک بووەوە ....
لە کوونەکانی ئەوو شوێنەی تیایدا بووین ڕووناکی ئەهاتە ژوورێ ژوورە کان لە کۆنکرێت درووست کرابوون ..دلاوەر تێی
گەیاندم کە ئەمانە بەدرێژای سنوور و بەرەوو قووڵای خاکی یۆنان هەیە هی زەمانی جەنگی جیهانی یە واتە ڕۆژانێک بوو لەم
شوێنەی مندا شەڕی خوێناوی ڕوویداوە... بیرم کەووتەوە ئەوو کووڕە کە باسی سەفەری ئەم ڕێگایەی کرد باسی سەنگەری کرد
لە شوێنێکی وادا بوو (ڕەحمان ئێرانی )هاووسەری ئەوو ئافرەتەی بە گرتن دا.... دنیا چەند بچووکە ئەت ووت چیرۆکێکی خەیاڵیم
بۆ ئەگێڕێتەوە وا بوو ئێستەش بەچاوانم ئەی بینم پێڵاوەکانم داکەند کە تەڕ بووبو پڕیش بوو لە قووڕ گۆرەوی یەکانیشم داکەند قاچەکانم
ووشک کردەوە بە پەڕۆیەک کە پێم بوو کیسە خەوە کەم دەر هێنا لێ رە پێویستت بە نایلۆن نی یە بۆیە بەس کیسە خەووە کەم دەر
هێ نا وو چوومە ناوی ئوخەی جەستەی تەزیووم تۆزێ گەر مای پێگەشت شتێکم خستە ژێر سەرم ئەوان ئاگام لێ یان بوو
خەریکی شت دەر هێنان بوون لە کۆڵە پشتە کەیان تا بیخۆن بەخوا من ئەوەندە هیلاک بووم گوێم نەدایە برسێتی
کەش... کەش ....هەستە کوێ ڕا خەووتی .
کەش-- چی یە دلاوەر خێر
دلاوەر-----هەستە بڕۆ لە گەڵ سوورە هەندێ شتمان پێویستە بۆ ڕێگا بی هێنن ئەوو کەسێکی هاووڕی ی خۆیی لە گەڵدایە منیش
خۆت ئەزانی سامان گەنجە بەکەڵکی ئەوە نایەت.
کەش---- باشە بەسەر چاوو.
تووخوا نەیان هێشت تۆزێ ئیسراحەت بکەین بەس ئەوانە ئاغان ئەبێ گوێ ڕایەڵیان بی بە تایبەتی من بێ بەرامبەر ئەمبات ئەبێ
چی ووت جێ بەجێی بکەم
سوورە----دوام کەوون ئێستا ئەچین بۆ ئەوو گووندە کابرایەکی توورکی لێ یە هەندێ شتی لێ ئەکڕین
کەش----باشە ئێمە یەکەم ڕۆژمانە چیمان پێویستە تا بی کڕین
سوورە----ئەزانی گەر یەکێ نەزانێ وا ئەزانێ کۆڵە پارەت داوە بۆیە ئاوا وەڵام ئەدەیتەوە بەس هاووڕێی دلاوەری بۆیە هیچت
پێ ناڵێم.
کەش----بەڕێزم من هەڵەم نەکردووە
سوورە--من بەڕیز نیم
کەش---- ئەی تۆ چیت بەیار مەتی !!!!!!
سوورە------من سوورەم ههههههههههه دەی با بڕۆین
ماڵت ئاوابێ دلاوەر تووشی چیت کردم....دەی من هاووڕێی دلاوەرم وەک ووتی . بزانم چی یە وا پێویستیانە
سوورە----لێرە ئەوەستن تا ئەوو دووکانە ئەڕۆم نە جووڵێن لە شوێنی خۆتان تا دێمەوە .
ئەرێ ئەوە چی بەسەر هات ئەوە هەر نەهاتەوە ئەرێ تۆ ناووت چی یە
کاوان----من ناووم کاوانە ..من هاووڕێی سوورەم کووڕی گەڕەکی خۆمانە
کەش----ههههههههههه وەک من هەر ناشێ تۆش لە بەلاشە کان بیت
کاوان----- ئەرەوەڵا بەس خەرجی ڕێگەم پێ یە ماڵی ئاوا بێ..ئیتر زەمانە لە گەڕەک بەس بە سوورە کەر بانگمان ئەکرد ئێستە وا
مووهم بووە و دەستی ئەڕوات
بەخوا جوانە دوو بەلاشە کەوو توو ینەتە یەک.. بەس ڕۆژ وا ئاوا ئەبێ هەر دیار نی یە.. ئێ ئەوانیش دنیا تاریک بێ ئەکەوونە ڕێ
کەش ---- با بڕۆین لەوە ئەچێ گیرابێ... مردین ئەوەندە چاوەڕێمان کرد.. با فریای ئەوان کەوین تا نە ڕۆشتوون.
کاوان------بەخوا جێ یان هێشتووین شوێن حەوانەی من کەسی تیا نە ماوە کۆڵە پشتەکەشم براوە.
کەش----بەڕاست دڵنیایت ئەوە شوێنە کەی خۆتە.
کاوان---- ئا .. ئا.. دڵنیام... ئاخ سوورەی نەعلەتی بتووتایە نات بەم ئێستە لەم چۆڵەوانی یە من چی بکەم.
کەش--- بەخوا وایە لای منیش دلاور و سامان لەوێ نەماوون
کاوان----چی بکەین چارە سەرێک
کەش---- چارەسەر بێ کۆڵە پشت بێ ڕێبەر خۆدان بەدەستەوەیە چاری تر نی یە .... ئاخخخخخخ دلاوەر بۆ دلاوەر بۆ
دلاوەر----کەش ئەوە چی تە ئەوو هاوارەت لەچی یە زیڕەت پێ کردم
کەش---ها... دلاور .... لەکوێین ؟؟
دلاوەر---ههههه لە عەشتار شیراتۆنین .
کەش---ئەوە ڕائەبوێرێ ..بەخوا خەوێکم دی.. گەر ڕاست بوایە ئەم کووشتی
دلاوەر----دانیشە شتێک ئەشکێنی
کەش----بەخوا بەڕاستمە ... ئەرێ ئەوو کەسی سوورە بە بێ بەرام بەر هێناوو یەتی ناوی چی یە
دلاوەر---- ناوی تەیموور لەنگە هههههههههههههه
کەش----تووخوا بەڕاست
دلاوەر---ههههههههه بەخوا تێک چوویت ناوی بێ ستوونە بۆ تەسکەرەی بۆ دەر ئەکەیت.
کەش-----ئۆخەی ناوی کاوان نەبوو بەخوا گەر ئەوو بووایە ئەم کردی بە پەنگ
دلاوەر-----بەخوا چاکە پاش پیاوەتی وەرە دووشەقمان تێ هەڵدە ههههههههههههه
ئۆ خەی خەوو بوو .. بەس بەخوا خەوێکی ناخۆش بوو زۆریش ناخۆش لەم کەین وو بەینەدا بووین یەکێک هات لە کوونەکەوە
بانگی دلاوەری کرد.... دلاوەر چوو بۆ لای و دواتر لە گەڵ ئەوو کەسە ڕۆشت.
منیش لە کۆڵە پشتەکەما هەندێ بسکیتم دەر هانی و لە گەڵ سامان بەشمان کرد .... سەعاتێکی پێ چوو دلاوەر هاتەوە ووتی
خۆتان ئامەدەکەن ئەکەوینە ڕێ.
خێرا کیسە خەوەکەم پێ چایەوە و کۆڵە پشتەکەم جوان داخست دوای ئەوەی گۆرەوییەکی نوێم دەر هانی پێڵاوە کەم هێشتا تەڕ بوو بەس چار نی یە.. لە زۆریان باشتر م کە تیابوو پێڵاوی لێ بەجێ مابوو لە قووڕاوە کەی تووشی بووین.
لە کوونە تەیارەکە وەک لای خۆمان پێی ئەووترێ هاتینە دەر ... کۆبووینەوە بەس وەک ئەوەی کێشەیەک هەبێ لە پێشەوە هەر
مشت ووپڕ بوو....خۆم بۆ نەگیرا چووم بزانم چی یە.. ڕوانیم ئەوو کووڕەی شەوی پێشوو هەر ئە کۆکی لە عەرزا کەوو تووەو
زۆر پەرێشانە .. نزیک بوومەوە لە دلاوەر وو لێم پرسی چی یە مەسەلە کە پێی ووتم ساکام
دلاوەر----نەخۆشە ناتوانێ بەردەوام بێ لە گەڵمان لێ رە بەجێی ئەهێڵین بەیانی خۆی دا بەزێ لە یەکێ لەوو گووندانە خۆی بات
بەدەستەوە.
کەش----بەس ئەوە نەخۆشە کێ ناڵی ئەم شەوو ڕەق نابێتەوەو نامرێ
دلاوەر---- جا ئەوە کەی کێشەی منە برا کەی خۆی لە گەڵدایە ئەوو ڕازی یە من حەقم چی یە
کەش----براکەی جێی دێڵێ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
دلاوەر-----یەکێکیان بگات باشترە لەوەی هەردووکیان بگەڕێنەوە.
کەش----بەس ئەوە نەخۆشە.
دلاوەر----هیچ نی یە بەس تۆزێ سەر مای بو وە تۆ حەقت نەبێ بڕۆ لای سا،مان تا من چارەیەک بۆ ئەم بیتاقەیە ئەدۆزمەوە
بەڕاستی ووشک بووم برا برا جێ دێڵێ بۆ ...... ئەوەندەی نەبرد کەووتینە ڕێ بەس کووڕە کەیان برد لە گەڵ خۆیانە براکەی لە
گەڵ کەسێکی تر کە هەر پێکەوە بوون هەڵیان گرت دڵم خۆش بوو کە بەم سەر مایە بەجێ یان نە هێشت ....لە تەپۆڵکەکە دا بەزین
لە دەشتای یەکە بۆ یەکەم جار هێڵی شەمەندەفەرم بەدی کرد بەسەریا ڕۆشتین تا گەشینە شوێنێک کە وویزگەیەکی بچووک بوو لە
دار کەپرێک درووست کرابوو لە گەڵ کوورسی کە بۆ چەند کەسێ ئەویش هەر لە دار بوو. لەوێ تۆزێ وەستاین دواتر بە ئێمەیان
ووت بڕۆن بەس هەندێکیان مانەوە .. دواتر ئەوانیش هاتن.
ڕاستە ڕۆشتن بەسەر سکەدا لەبەر ئەوەی بەردی ڕەقوو تەق لەناوەندیا هەیە بەس لە ڕۆشتن بە ناوو قووڕاوا خۆشتر بوو
ئەوو شەوە بە چەند گووندێکا تێ پەڕین و دووجاری ش مایەنەوە بۆ حەوانەوەیەکی کوورت.. ئەم جارە وەک شەوی ڕابووردوو
نەبوو.. واتە زۆری مابوو دنیا ڕووناک بێتەوە .... لە دەوەنێکدا کە بە چەند مەترێک دوور لە سەکەی شەمەندەفەر بوو ماینەوەو
ووتیان لێرە هەر یەکەوو شوێنی خۆی دابمەزرێنێ جووڵە نی یە .. پێش ئەوەی دنیا ڕووناک بێ تەوە کێ تەنگاوە کاری خۆی
ئەنجام بات ڕووناک بووەوە هەستان نیە لە جێی خۆت چوونکە ئەبینرێین.
کەواتە ئەمڕۆ لەبەر سەماوو بەفر ئەخەوین شوێنی خۆم ئامادە کرد سامان لە نێوانی من و دلاوەر بوو بە دلاوەرم ووت
کەش----ئەزانی ئەوو کووڕە کۆکەی نەما لە خوا بەزیاد بێ لەوە ئەچێ باش بووبێ
دلاوەر--------هههههههههههه ئەوە ئەڵێی لە گوێی گایا خەووتوویت کووڕە لە ویزگەکە جێمامن هێشت ئێستە خوا ئەزانێ ئەگەر
بەختی هەبێ ئەوا گیراوەو ئێستا چارە سەر ئەکرێ گەر نا ئەوا بەیانی هەر ئەی گرن
کەش-----بە تانیا یە ؟؟؟؟؟
دلاوەر---- نا چوار پێنچ پاسەوانمان بۆ دا ناوە هههههههه ئەی چی
کەش---- براکەی جێی هێشت ؟؟
دلاوەر....... بەڵێ جێی هێشت بنوو باشە تا تۆشمان جێ نە هێشتووە ههههههههه
ڕوویدا .. بینیم ..... بەس باوەڕم نەدەکرد برا برا جێ بێ ڵێ ئەمە ئەوو پەڕی داڕووخانی ڕەووشت وو سۆزە
کۆتای بەشی34 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 16:20:16)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(35)..نامۆ.......
ڕۆژ بووەوە بەس دەمەوو بەیان کردی بە بەفەر بارینێک بەردەمی خۆت نەدەبی نی لە ناووکیسە خەوە کەما نایلۆنێکیشم بە خۆدا
دابوو ..هەستم ئەکرد بە بەفرە کە کۆ ئەبووەوە لەسەر نایلۆنەکە .. زۆر خیاڵم لای ئەوو کووڕە بوو چوونکە گەر نە چن بە لایەوە
گیان لە دەست ئەدا ئەوەندە سارد بوو .. ئەوو ڕۆژە سەرماوو هیلاکی جەستەمیان کردبووەگۆڕەپانی شەڕێکی خوێناوی ساتێ ئەم سەر
ئەکەووت ساتێ ئەوو...لە نێوانیشیانا چەند جارێک شەمەندەفەر هات کە زۆر نزیک بوو لێمان ڕای پەڕاندن لە خەوو.
سەرم لە کیسە خەوە کە دەر هێنابوو ئەم ڕوانی یە نایلۆنەکە سپی سپی لە بەر بەفر هیچت نەدەبینی .....تێر خەوو نە بووبوم بەس
وادیار بوو تەواو خەوو نایەت بۆیە نای لۆنەکەم لادا سەیرێکی ئەم لاوو لام کرد زووربەی زۆریان بەفر سیمایانی دا پۆشیبوو
بەڕوانینیان نەت ئەزانی ئەوە مرۆڤە لەویا نووستووە .. چەند کەسێکیان جووڵەیان ئەهات و گوێت لە هەندێکیان بوو لەژێر نایلۆنەوە
قسەیان لە گەڵ یەک ئەکرد...زۆرم تینوو بوو بەس هەرچەندم ئەکرد هێزی ئەوەم نەبوو بێ مەدەرێ لە کیسە خەوە کەم...
ئاوا مامەوە ...تا دوا نیوەڕۆیەکی دڕەنگ کە بەفرە کە هێمن بوەوە پڕووشەی ئەکرد بەس کزە با کەی هەر مابوو..هەر لە جێی
خۆمەوە کۆڵە پشتەکەم ڕا کێشا لای خۆم...دەستم گێڕا بۆ ئەوەی مەتارە کە دەر بێنم کە ئاووم تێ کردبوو ..بەس تیا نە مابوو !!
نەک ئەوە هەستم ئەکرد شتی کەشیان لێ دەر هێناوە ..بیرم کردەوە شەوی ڕابووردوو نە کەووت ووم تا بڵێم کۆڵە پشتە کەم کراوە
تەوەو لێم کەوو تووە ...من خۆم لەبەر بێ پارەی ئەوەندەم شتوومەک پێ نەبوو.. کەچی لە ناوو هەموویان ئەوەی منیان بردووە.
بێ تاقەت بووم زۆریش بەوو ڕەفتارە گەر ئەوەی بردوویەتی لەبەر برسێتی بردوویەتی داوای بکردایە هەر بەشم ئەدا .. یەکێک
لەوو لا دەنگی لێ بەرز بووەوە کردی بە هەراوو جوێن نان ..ئەویش وەک من شتی برابوو ..دلاوەر پرخەی ئەهات لەوو لامەوە
بەس سوورە هەستاوو ئەوو کووڕەی کردبووی بە هەرا پڕ جوێنی کرد وا چوو بۆی ووتم ئێستە تێی ئەسرەوێنێ چوونکە ئەوو
کووڕە دەنگی زۆر گڕ بوو جا هاواریشی ئەکرد لەدوورەوە گوێت لێ ئەبوو... لەم کەین و بەینەیا دلاوەر خەبەری بووەوە
تا سوورە هات بۆ لای تێی گەیەنی من خێرا پێم ووت کە شتی منی شیان بردوە ... دلاوەر هەستا کەوو تە جوێن دان بە هەموی
ووت کۆڵە پشتەکانتان بکەنەوە و من و ئەوو کووڕەی بانگ کرد تا بی پشکنین .. بەخوا ئەوو کووڕە خەریکی سەیر کردن بوو من
لەوو لا خۆمەوە مەتارە کەی خۆمم دۆزی یەوە بە بەتاڵی .... هەڵم گرتەوە و چووم بۆ لای دلاوەر پێم ووت بێ هوودەیە چوونکە
زوور بەی زۆرمان شتوومەکی خواردنان لەیک ئەچی بۆیە دۆزینەوەی مەحاڵە کیسە سەموونەکەیان بردووم ئێ هەمووی هەمان
جۆری پێ یە....مەتارەکەش ئاوە کەیان خواردۆتەوە و بە بەتاڵی ئەوەتا فڕێ یان داوە... دلاوەر تۆزێکی تر جوێنی داوو ئیتر ئەوو
باسە داخرا.....دەمەوو ئێوارە خۆمان کۆکردەوە و چاوەڕێ ی فەرمانی دلاوەر بوین کە بکەوینە ڕێ بەس هەر یەک لەجێی خۆی
دانیشتبوو ئەوەندەی نەبرد دەنگی شەمەندەفەرە کە سوورە هاواری کرد خۆتان دانەوێنن... تێپەڕی ئەووسا دلاوەر چووە سەر
سکەی شەمەندەفەرە کەوو ئێمەش بەدوایا .. ماوەیە کی باش ڕۆشتین نزیکی پردێک بووینەوە لاماندا و بەرەوو خوار بۆ ژێر
پردەکە زۆر گەوورە و بەرز بوو بەس ئاوێکی کەم بەژێر یا ئەڕۆشت ....لەژێر پردەکە لە بەشی ئەوو بەر ئاوە کە خانوویەکی لێ
بوو... ووتیان پێڵاوو دابکەنن و پانتۆڵەکانتان هەڵکەن مەترسن ئاوە کە زۆر نی یە.. وابوو زۆر نەبوو بەس چوونکە کەم بوو
سەهۆڵاوێک بوو بۆ خۆی پەڕینەوە.. ئەبوایە لەوێوە بڕۆشتینایە چوونکە پردەکە ئاسن بوو زۆر بەرز و تەنها بۆ سکەکە درووست
کرابوو لەم لاوو ئەوو لایەوە بەس مترێک ئەبوو بەس شیش بەند بوو واتە ڕۆشتن پیایدا بەم شەوە مەترسی زۆرە بێ لەوەی لەوو
کاتە شەمەندەفەر بێت ئەوا کارەساتێکە بۆ خۆی.....هەموو پەڕینەوە بەس هەموو گیانمان بوو بەئاوو ژێرەکەی پڕ بوو لەبردی
لووس ئەخلی سکایت من بەس خەمی کۆڵە پشتەکەم بوو کیسە خەوەکی تیایەتی تەڕ نەبێ... کەووتنە شکاندنی دەر گای ژوورەکەی
لێی بوو... من پێڵاوە کانم لە پێ ئەکردەوە..دلاوەر بانگی کردم ..چووم گوێنی یەکی دامێ و کارتۆنێکی بچووکی شی دایە دەستی
سامان...قوورس بوو بەس تاریک بوو نەم ئەزانی چی تیایە...دوای باسیان کرد کە ئەوە هی ڕاووچی یە شوێنی حەوانەوەیان.
ئەوەی ئەبرا بردیان هیچ یان تیانەهێ شت و پاک و پووختەیان کرد بۆ کابرای خاوەنی . هەندێکیان سەتڵیان هێنابوو تەشت
کوورسی ئەوانەی بچووک ئەکرایەوە قەد ئەکرا. نازانم بۆ چی یان بوو .
هەر بەڕێڕەوی ئاوەکە بەرەوو خوار کەووتینەڕێ وو دوور کەووتینەوە لە سکەشەمەندەفەرەکە.. دوای بەرەوو سەر بۆ چیاکە کە
ئەی ڕوانی بەسەر پردەکەیا سەر کەووتین چیاکە زۆر بەرز بوو هەناووم چووبوو لێی ئەمە چۆن سەر کەوین .. ماوەیەک ڕۆشتین
تەختای یەک کەووتە بەردەمان دوای ئەوە هەووراز دەستی پێ ئەکردەوە.. هەندێکی تر سەر کەووتین تەختای یەکی تر هاتەڕێمان
لەوێ وەستای دلاوەر ووتی تەواو لێ رە ئەمێنی نەوە... چاووم ئەگێڕا بن دارێک یان بەردێک کە لە ڕەشەبا بم پارێزێ .
بەڵام سامان دڵی خۆش کردم کە ئێ رەش هەمان پاشماوەی جەنگی جیهانی یە بەس ئەم جارەیان لەوەکەی تر نە ئەچوو بەڵکوو
خانوو یەکی گەوورە کە لە چوار ژووری فراوان درووست کرابوو بە قەدپاڵی هەوورازەی بەردەمان کە لەپێشەوە بەس دەر گاکەیت
بەدی ئەکرد... لەوە ئەچوو ئەم شوێنە زۆر پەنابێ چوونکە بە ئاشکرا ئاگریان کردەوە لەبەردەم دەرگای حەشارگەکەدا
خۆمان جوان ووشک کردەوەو گوێنی یەکەی دلاوەر دایمێ کتری یەکی گەوورەی تیابوو لە گەڵ شەکر و چاوو تەباخێکی بچووکی
تیابوو لە گەڵ چەند پاکەتێک دوای دەر کەووت هەندێکی شتوومەکی ڕاوەو گوولەتاپر بوو .....ئەوەکەی تری خواردی قووتوو بوو
ئەوو ڕۆژە خواردنی گەرم بە گەرووما چووە خوارێ.. دوای ئەوەش هەر قووتوە باتاڵەکانمان وەک کووپی چا بەکار هانی بەس
هەر سارد نە ئەبووەوە ئەبوایە چاوەڕێت بکردایە تا سارد ئەبوەوە و جوانیش پاک نەکرابوەوە بۆیە چەووری ناوو قووتووەکە سەر
ئەکەووت ئاواش خواردمانەوە...ئەڕۆژە بیرم چووەوە کە لە ڕێگای پڕ نەهامەتی یۆنانم وەک سەیران ئەهاتە بەر چاووم ....
لە ناوەوە ئاژەڵ پی سای تیا کردبوو بۆیە ئەبوایە شوێن خۆتت پاک بکردایەتەوە..... هەر ئەوەندەی یەک و دوو پاک کرایەوەو جێ
داخرا....ئەوو ڕۆژە بۆ چەند سەعاتێک بە ئارامی نووستم گەر دلاوەر خەبەری نەکرمایەتەوە تا ڕۆژی دوای ئەنووستم.
دلاوەر-----کەش گیان حەز ئەکەم لەگەڵم بێت چوونکە 25 یان پارەی شاحینەیان داوە ئەوان ڕەوانە ئەکەین وو دێی نەوە.
کەش------باشە بەسەر چاوو.
تا ئەوو کاتە نەم دەزانی کە هەندێکیان بەجیا ڕەوانە ئەکەن... خوا پیاوەکان ئەوانەی پارەی باشیان
دابوو خۆیان گۆڕی و کۆڵە پشتە کانی شیان جێ هێشت بەس هیچی تیانە مابوو چوونکە ئەوی ئەخوورا بەجیا لە زەرفیان نابوو بۆ
ڕێگای ناوو شاحینە.....سامانیشی تیابوو چووینە خوارێ لە پردەکە تێ پەڕمان کرد هەر ئاوا سەعاتێک ئەبوو یان شتێ زیاتر
لامان دا بۆ سەر ڕێگایەک کە نیمچە قیرتاوێک کرابوو..شوێنێک لە دوورەوە لە کارگە ئەچوو بەڵام کە نزیک بووینەوە دەر
کەووت ماڵی شووشە بوو بۆ کشتووکاڵ بە کار ئەهات لە ڕیزی یەک درووست کرابوو....
پێش ئەوەی بگەینە بەردەم یەکەم دانەیان دلاوەر پێی ووتن ئێوە لێ رە بن و بە منی ووت وەرە لە گەڵم ...هەڵبەت پڕۆژەیەکی زۆر
گەوورە بوو ...هەر یەک لەوو ماڵە شووشانە بە قەد دوو ئەوەندی مەلەوانگەیەکی گەوورە ئەبوو ... چەند دانەیەکمان بڕی
لەشوێنێکا وەک ئەوەی یەکێک فیکە لێ بدا وا بوو دلاوەر بۆی سەندەوە تارمایەک دەر کەووت و بەرەوو ئێمە هات هەر لەدوورە
وە بەکووردی ووتی شێری یان ڕێوی....دلاوەر ووتی تۆ وەرە پێشی ئێستە پێت ئەڵێم .... لێمان نزیک بووەوە سڵاوی کرد دواتر
گەڕاینەوە بۆ لای ئەوان ئەت ووت مەڕ ئەبژێرێ ئەوو کووڕی هاتبوو ئەیووت چەند سەرە !!!! بە سامانە وە 26 کەس بوو ئاگام
لێ بوو پێی ووت دوای لای خۆت لەپێشەوە سواری کە وو زۆر ئاگات لێ بێ ماڵائاوایمان لەیەک کردوو ئەوان لە گەڵ ئەوو کووڕە
ڕۆشتن من و دلاوەریش لە جێی خۆمان وەستاین ئەوو چاوەڕێی ئەکرد تا دڵنیابێ ئەوان ئەڕۆن ...ئەوەندەی نەخایاند ڕووناکی
شاحینەکە دەر کەووت و بە پێچەوانەی ڕێگای ئێمە کەووتە ڕێ. دلاوەر دڵنیا بوو ووتی با بڕۆین.
بەهەمان ڕێگە کە پیا هاتبووین گەڕاینەوە. بە هەوو رازە کەیا سەر ئەکەووتین نازانم لەپڕ دلاوەر قاچی تێک ئاڵاوو بەرەوو
خوار خزا هاوارێکی گەوورەی کرد خێرا گەشتمە سەری.
کەش-----خێر چی بوو ئەوە بۆ کەووتی....سەلامەتی ؟؟؟؟؟؟؟
دلاوەر----- قاچم خزا وا بزانم قاچم شکاوە هەستی پێ نا کەم
کۆتای بەشی35 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 16:36:02)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(36)..نامۆ.......
کەش----دلاوە گیان مەجووڵێ هەر ئێستە ئەڕۆم سوورەوو ئەوان بانگ ئەکەم ... ئەوو پاڵتۆیەی من بە بە خۆتا با سەر مات نەبێ.
چووم بانگم کردن هەر چۆنێک بێ گەیانمانەوە شوێنی حەوانەوە....پێڵاوومان لەپێی داکەندوو ئاگرێکمان کردەوە تا گەرمی بێتەوە
قاچی هەڵئاووسابوو بەس لەوە ئەچوو لەجێ چووبێ نەک شکابێ چوونکە بەئاستەم ئەی جووڵان..ئەم ڕووداوە چاوەڕوان نەکرابوو
ئەووشەوەش لەوێ ماینەوە بەهیوای ئەوەی دلاوەر باشتر بێ بەڵام هەر وەک خۆی بوو.
ئاگام لێ بوو لەگەڵ سوورە مشت وو بڕی بوو هەڵبەت باسی چارەنووسی ئەوو 13 کەسەی کەماوە ئەکرد...لەم کاتەیا هەندێک
خەریکی پشکنینی کۆڵە پشتەکان بووم هی ئەوانەی کە ڕۆشتنبوون چەند کەسێکیشیان خەووتبوو منیش چاووم بڕیبووە دلاوەر و
سوورە بەڕاستی زۆر خەمی دلاوەرم بوو چوونکە قاچی زۆر ئاووسابوو بەشێوەیەک کە پێڵاوەکەمان داکەند لە پێی ..قاچەکانی دوو
ئەوەندی قەبارەی پێڵاوەکانی لێ هاتووە نە ئەچووەوە پێی...لەم کاتە دلاوەر بانگی کردم.
دلاوەر-----کەش گیان تۆ لە گەڵ سوورە بڕۆ 3 شەوی تر ئەڕۆن وو ئەگەنە ئەوو جێ گەیەی کە بە پاس ئەڕۆن بەرەوو ئەسینا.
کەش------ئەی تۆ دلاوەر بە تەمای چی.
دلاوەر-----تۆ حەقی منت نە بێ نزیکم ئەکەنەوە لە ئاوای خۆم خۆم دەبر ئەکەم.
کەش-------نا.. شکرت شکان دوای شتێکت لێ بێ من چی بکەم دانیشە قسەی زل منە کە من لە گەڵ تۆ ئەبم.. بەم حاڵەوە بەجێت
ناهێڵم.. بیرت دێ شارە زەردە واڵەمان ئەوورووژان یەک دووانێ بە تۆوەی دا دەم و چاووتی کردبوو بە دەسکێشی
ملاکەمە ..هەتیوو مانگێک لە جێ کەووتی ئەوەندە ترسنۆک بووی تا ساڵێک هەنگیشت ئەبی نی ڕات ئەکرد ههههههه جا لێرە
بەجێت بهێڵم بەخوا هەرجانەوەر ئەت خوات ههههههههه.
دلاوەر------ههههههههههه بیری چیت ماوە بەڕاست مەی کە بە گاڵتە.... من هیچم بەسەر نایەت.
کەش-------هەووڵ مەدە بێ سوودە من لە گەڵت ئەمێنمەوە.
سوورە-----دلاوەر ڕاستەکات با ئەوو لە گەڵتابێ.
دلاوەر------بەس کەش گیان من خۆم ئەدەم بەدەستەوە واتە ئەم گەڕێنەوە توورکیا.
کەش----- ئەزانم کێشە نی یە بۆ جارێکی تر دێی نەوە بەس ئەم جارە پارەی خەرجیم لەسەر تۆ ئەبێ چوونکە هیچم پێ نامێ نێ
زۆریشم تووڕە کەیت من تۆ ئەهێنم ئێستە خۆم شارە زا بووم ههههههههههههه .
کەزانی من سوورم لەسەر مانەوە وازی هانی ..پێش ئەوەی دنیا تاریک بێ خۆمان پێ چایەوە من ئەوو پۆشاکەی کەدام نابوو بۆ
کاتی سواری پاس لە بەری کەم ئەوەم دەر هانی و لە بەرم کرد دلاوەریش هەمان شێوە بەس پێڵاوەکەی نە ئەچوو بە پێ یا بۆیە
یەک تاک پێڵاوی لە پێ کرد..
زۆر بە ناڕەحەتی بردما خوارێ تا ژوورە کەی کە تاڵانین کرد هەر بە هەڵگرتن بەس ئازاری زۆر هەبوو بۆیە ووتی
دلاوەر------تەواو لە وە زیاتر بەرگە ناگرم خەری کە ڕووحم دەر ئەچێ
سوورە--------دلاوەر ئێرە باش نی یە بەخوا کابرای ڕاووچی بێت و ژوورە کەی وا ببینێ قاچەکەی تریشت ئەشکێنێ.
دلاوەر----بەخوا بشم کووژێ لەجێی خۆم ناتوانم بجووڵێم.
هەووڵیان زۆر لە گەڵ دا بەس سور بوو لەسەر مانەوەی لەویا ..... دنیا بەرە بەرە تاریک بوو ئەوان ڕۆشتن و ئێمەیان لەویا جێ
هێشت ...من پڕ بەدڵ حەزم ئەکرد بگەم و دەر باز بم بەڵام نەم ئەتوانی بەجێی بهێڵم وەک ئەوەی بە بێ بەرام بەر هێناوومی لە
ڕێگەش هەر ڕێزی لێ گرتووم... بۆیە پەشێمان نیم بەتایبەتی کە باسی دڵی خۆیی بۆ کردم
دلاوەر------کەش گیان شتێکت پێ بڵێم .... لە دڵەوە حەزم ئەکرد لە گەڵما بیت بەس ڕووم نەدەهات پێت بڵێم بەڕاستی نازانم چۆن
و بەچی ووشەیەک سووپاست بکەم هاووڕێ کەم.
کەش----- ههههههههه ئەزانم بەجێ مان بهێ شتی تایە لە ترسا ئەمردی ههههههههههه ....دلاوەر ئەوە بەڕاستە چۆن دڵم دێ جێت
بهێڵم هەر چەندە قاچاخ چیم خۆش ناوێ و ڕقم لە پێشەکەیەتی بەس خوا بتکات بەقووربانی (دایە حەلیم )
دلاوەر-----بە خوا دایکم بزانێ دڵی ئەوەستێ....خەمت نەبێ ئێستە قاچاخ چی نیم
کەش------بەخوا قچاخ چی بیت قاچەکەی تریشم ئەشکانی ئەوو سا ئەڕۆشتم ههههههههههه ....ئەرێ بەڕاست خاوەنی ئێرە بێت
دەست و قاچی منیش ئەشکێ نێ ههههههههه ڕاووچی نی یە بەخوا ڕاوومان ئەکات هههههههههههه
دلاوەر------ئێمە کۆڵە پشتمان پێ نی یە و ئێرەش تۆزێ خاوێن ئەکەینەوە ئەوەی بە کارمان نەهێناوە سوورەو ئەوان هێنایانەوە
جێی خۆی وا بزانم بەس خواردنە براوە باوەڕ ناکەم زۆر کێشە بێ.
هەڵبەت شت و مەکی کابرای ڕاوو چی کە مابوو گەڕانبوومانەوە.. بەڵام ئاواش تێک و پێک درابوو من بەوو تاری کی یە هەندێ
شتم ڕێک کردەوە.....تا درەنگ لە گەڵ دلاوەر قسەمان کرد دەمێ منداڵی دەمێ باسی ڕێگا تا درەنگە شەوێک و خەووتین.
بەیانی لە دەنگە دەنگ خەبەرم بووەوە چاووم کردەوە پیاوێکی باڵا بەرز تاپڕێکی بەدەستەوە بوو هەروەک ئەوانەی لە فلیما
بینیبووم....لە گەڵ دلاوەر بە یۆنانی قسەیان ئەکرد هەنگاوو جار کابرا چاوی بە ژوورە کەدا ئەگێڕاوو بە تووڕە بوونەوە هەندێ
شتی ئەووت بە خوا من هیچ حاڵی نەدەبووم لە ترسی شا خۆم مات کردبوو تا دلاوەر بانگی کردم
دلاوەر-----هەستە ئەوە خاوەن ژوورە کەیا
کەش-------ئەبینم خۆ کوێر نیم.. هەتیوو ووتم با لێ رە نەمێ نینەوە چاووت لێ یە ڕەگی ملی چۆن دەر پەڕێوە بەخوا دارکاری مان
ئەکات.. هیچی شی بەدەستەوە نی یە واتە ڕاویشی نەکردووە بەخوا تۆڵەی ئەوەشمان لێ ئەکاتەوە.
دلاوەر----- خەمت نەبێ تۆ بەس خۆت هەژار نیشان دە و دەست بە پشتوەو بگرە.
کەش-----چی بکەم دەستیش پان نەکەمەوە بۆی تا تێبگات سواڵ کەرین
دلاوەر-------ههههههه هەتیوو واز بێنە لێم تێک مەدە.
لەگەڵ کابرا تۆزێ قسەیان کرد دیار بوو یۆنانی زۆر باش نەبوو هەندێ ووشەی جوان بۆ نەدە ئەهات کە ئەی ویست دەری بڕێ
خەریک بوو ئەخنکا..... هەر چەندە کابرا هێمن بووبوەوە بەس هەر (مەلاگە)ی بوو ...بەڵام دەستی دایە قۆڵی دلاوەر و وەک ئەوەی
بەمنیش بڵێ وەرە یارمەتیم بە لە ژوورە کە هاتینە دەرێ سەر کەووتین و بەرەوو ڕێگایەی کە ئەی گەیاندین بە لای ماڵ
شووشەکان نازانم دلاوەر بەڕاستی ئازاری هەبوو یان وای ئەکرد تا کابرا بەزەیی پیا بێتەوە ..چوونکە نیمچە هەڵگرتنێک هەڵمان
گرتبوو بەهیلاک چووین تا دلاوەرمان گەیاندە سەرێ و چووینە سەر ڕێگا کە لەوێا (جێ بێک ) وەستابوو بەرە لای ئەوو
ئەچووین. نزیک بووینەوە و بۆم دەر کەووت هی کابرای ڕاووچی یە هەر چۆنێک بێ دلاوەرمان سەرخست لە دواوە منیش چوومە
پێشێ ..تا ئەوو کاتە شتەکان باش ئەڕۆشت من بەس خەمم بوو کابرا تۆڵەی شت وماکەکانیمان لێ بکاتەوە ..ئێستە ئەمان بات و
ئەمانداتە دەست پۆلیس و ئەوەکەی تریشی دیارە توورکیا حەیاتەکەیە..... چەند ڕۆژە لە بە خاکی یۆناندا ئەڕۆم بەس بەوو شێوەیە
نەم بینی بوو....دیمەنێکی زۆر جوان و سحراوی هەبوو چیاکان بە سنەوو بەری سەووز ڕازابوونەوە لە گەڵ هەندێ سپیایەتی
بەفەر کە پێ کەوە تابلۆیەکی خەیاڵی ئەخووڵقاند....ماوە یەک ڕۆشتین گەشتینە شارێک کە شێوەیەکی زۆر جیاوازی هەبوو لە چاوو
ئەوەی لە توورکیا بینیبووم....هەندێ بە ناوو شاردا ڕۆشت و لە شەقامێک دا وەستا لە گەڵ دلاوەر هەر قسەیان ئەکرد منیش هەر
سەرم با ئەداوو خۆم بێ دەنگ کردبوو. بەس گوێم ئەگرت.کابرا دابەزی دەرگای دواوەی کردەوە بۆ دلاوەر خێرا منیش دا بەزیم
یارماتیم دا..تۆزێ شتیان ووت و بوو بە پێ کەنین سەیرم لێ هات ...کابرا ڕۆشت خێرا بە دلاوەرم ووت
کەش----ئەرێ تێم گەیەنە کابرا ڕۆشت
دلاوەر ------بەڵێ ڕوشت قسە مەکە با کەس گوێی لە قسە کردنمان نەبێ .... با بڕۆین بەرەوو کۆتای ئەوو شەقامە.
کابرا ڕۆشت بەس چۆن وازی لێ هێ ناین نازانم ..منیش پرسیارە کەم هەڵ گرت بۆ کاتێکی تر.
چوومە ژێر باڵی دلاوەر و بەرەوو ئەوو شوێنەی باسی کرد ڕۆشتین دنیا سارد بوو زۆر کەس بە دەرەوە نەبوو....گەشتینە کۆتای
شەقامە کە بەدەستە ڕاستا کۆمەڵێ پاس وەستابوو بەرەوو ئەوێ ڕۆشتین گەشتینە بەردەم پاسەکان لەوو لاتر شوێنی بلیت کڕین
بوو....دلاوەرم بردە لای شوێنەکە کە لە شووشە بوو پێ شەکەی کوونێ کی بازنەی تیابوو کابرایەک لە پشی یەوە دانیشتبوو .
من هەر سەیری چواردەوورم ئەکرد و لە ئان وو ساتا چاوەڕێی ئەوەم ئەکرد کەلەپچەمان بکەن ... دلاوەر تەواو بوو هەندێ قسەی
کرد لە گەڵ کابرای پشت جامەکەوە.. بەهێواشی پێی ووتم بۆ ئەوو پاسە.. گەیاندمە بەر دەم پاسەکە وو هەر چۆنێک بێ سەرم
خست بەس بۆم دەر کەووت ئەوو هەموو هاوارەی ئەوو سا ئەی کرد بەس بۆ ئەوە بوو کابرای ڕاوو چی بەزەیی پیا بێتەوە
سەر کەووتین لە پاسە کەیا بەس چوار کەسی تیا بوو خۆمان گەیاندە دوای دواوە....خۆم بێ دەنگ کردبوو ماوەیەک ی پێ چوو سێ
کەسی کە سەر کەووت و پاسەکە کەووتە ڕێ..... شاری تێ پەڕاند... بەسووکی بە دلاوەرم ووت بۆ کوێ ئەڕوات ئەم پاسە ؟؟
دلاوەر-----ئەزانی کابرام تێ گەیاند من و تۆ براین کووردی توورکیاین لە دەست توورک ڕامان کردووە .. بەس لە ڕێگا تووشی
کۆمەڵێ (ئەلبانی ) بووین لێیان داوین و ژوورەکەی تۆشیان وا لێ کرد... کابرا باوەڕی کرد خۆ یۆنانی هەر ڕقیان لە ئەلبانی یە بۆیە
باوەڕ ئەکەن کە هەرچی شتی خراپ هەیە ئەوان ئەی کەن.
کەش------دلاوەر ئەم پاسە بۆ کوێ ئەڕوات تۆ ئەوەم پێ بڵێ
دلاوەر-----دە تۆ بووەستە....کابرا زۆر بەزەی بەمندا هاتەوە تۆ نا هههه من کەواتە لەبەر من دارکاری نە کردی
کەش-------جا تۆخوا میلەتێ ئاوا باش بن شایەنی ئەوەن ئازاریان بەن وەڵا شەرمە
دلاوەر------ئەزانی میلەتی یۆنانی باشترین میلەتن
کەش------ئاخر ئەوە نی یە پاداشتیان ئەدەی نەوە بە تاڵان کردنی ماڵیان....ئەری دڵم تەقی بۆ کوێ ئەڕوات ئەم پاسە نەعلەتی یە.
دلاوەر----ئەوە لەم شارە ئەوەستێ قسە مەکە ها خۆت بکە بە خەووت وو.
وابوو لە شارێک وەستا کۆمەڵێک سەر کەووتن هەر ئاوا دە کەسێک ئەبوون دوای ماوەیەکی کوورت کابرایەک سەر کەووت من
خوێنم مەی وتم پۆلیسە چاووم نووقان و خۆم کرد بە خەووتوو... ئاگام لێ بوو لە گەڵ دلاوەر قسەی کرد و ڕۆشت چاووم نە کردەوە
تا هەستم نە کرد پاسە کە کەووتە ڕێ چاووم کردەوە سەیرم کرد دلاوەر پێ ئەکەنێ .!!!
کەش-----ئەوە خێر وا دڵت خۆشە ... من وا ئەبوورێمەوە لە ترسا تۆش پێ ئەکەنی.
دلاوەر------- هههههههههههه خۆزگە خۆتت ئەبینی ئەری تا ئێستا کەسم نەدیوە قاچ بخاتە سەر قاچ و بنوێ هههههههههههههه
کەش----هههههههههه بەخوا ڕاست ئەکەیت جا هۆشت بۆ هێشتووم
دلاوەر------ئەوە پرسیارت کرد بۆ کوێ ئەڕوات ئەم پاسە ؟؟؟؟
کەش------- بەڵێ بەس نەڵێی دوای بەخوا ئیتر پرسیار ناکەم خۆ بۆ بەهەشتمان نابات هەر سنوورە حەیاتە کە نی یە .
دلاوەر------دە کەواتە........................بۆ بەهەشتە
کەش--------بەخوا خوا ڕەحم کات دڵت زۆر خۆشە نازانم بە قاچە ئاووساوە کەتەوە یان بە نەگبەتی مانەوە خۆشحاڵی
دلاوەر-------نا بەس بە ڕۆشتنمان بۆ ئەسینا...ئەم پاسە ئەڕوات بۆ ئەسینا تەواو لە (کەڤاڵە) نەگیراین کەواتە خۆت بگرە پایتەختی یۆنان وا هاتین.
کەش------ئەسینا......... بەڕاست
کۆتای بەشی36 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 16:51:16)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(37)..نامۆ.......
دلاوەر------بەڵێ ..ئەسینا ئەوە پارەی بلیتەکەشت با لەسەر خۆم بێ
ئەتووت خەوە لەنێوان گەشتن بە ئامانج و ئەرکی مرۆڤایەتیم تیامابووم دەوەمم هەڵ بژارد بەس دەر کەووت گەشتنیش لە پشتی یەوە
بوو....لە یەکەم ڕۆژ کە باوەشم بە دایکما کرد تا ئەوو ساتەی دلاوەر ووتی تەواو من هەستم ئەکرد لەسەر پردێکی بەرزم پێایدا
ئەڕۆم بەس کۆتای نایەت....کەواتە کاتی ئەوە هات واز لە خەیاڵ و بیرکردنەوە لە درووست کردنی ڕووداوی خۆش تیایدا بێنم ئەبێ
نەعلەت لە ڕابووردوو بکەم ......داهاتوو لەباوەش بگرم.
سەیری دلاوەرم ئەکرد هەمان کووڕە دڵپاکەکەی گەڕەکم تیابەدی ئەکرد سەرم ئەسووڕماوە لەوە ناشیرین ترین کاری کردۆتە پیشە
زۆر حەزم ئەکرد بزانم چۆن و بۆ ئەوو کارە ئەکات..چوونکە بەڕاستی خۆشم ئەووێ نامەوێ ڕووحی بێ گەردی پێس بکات لە
دنیای قاچاخ چێ تی دا..ڕێگا دوورو کارەساتەکان دەهاتنە بەر چاوو هەندێکی باوەڕ نەکراوو و هەندێکیشی گریاناوی و تێکەڵ بە
ووردە زەردە خەنە....هەندێکیشی خەوون بوون بە هاتنە دیشی هەر لە چوارچێوەی خەوون دەر نە ئەچوو دلاوەر لە کۆڵ ئەوو بیرە سەیرانەی کردمەوە .
دلاوەر-------ئەوە چی یە ئەڵێی پاپۆڕت نووقم بووە
کەش--------پاپۆڕ نا بە خەیاڵم نووقمی دەریایەک پرسیار بووە
دلاوەر--------ئەمە لە کوێ ئیش ئەکات ؟؟
کەش--------چی لە کوێ ئیش ئەکات .!!!دەستت کردەوە بە قسەی زل بەیانی خۆتت بیر چووەوە لەبەردەم کاکی ڕاووچی ههههه
دلاوەر----ئێ بەخوا لە فلیم ئەچێ خەیاڵ نووقم و دەریا ڕۆشت و پرسیار ههههههه هات ووتم لە وە ئەچێ لە سینەما نمایش بکرێ
خراپ نی یە بچینە سەیری..منیش وەک تۆ وابووم کە هاتم وام ئەزانی بەختەوەری پیلانو کارکردنی ئەوێ تا پێی بگەیت بەس وانی
یە هاووڕێ ی بەڕێز.. بەختەوەری سێبەرە چەند بەدووی کەووی ڕائەکە لەدەستت بەس گوێی نەیەیتێ خۆی بەدووت ئەکەوێ.
کەش------ئێ کاک (دیکارد ) چی تر تۆخوا تۆزێکی تر بەردەرەوە
دلاوەر----چی بەردەمەوە هههههههههههههههههه
کەش------هەر ئەوەش مابوو بۆنمان تێبەردەی ههههههه فەلسەفە ئەڵێم .......دلاوەر پرسیارێکت لێ بکەم بەڕاستی وەڵامم ئەدەی
تەوە بەس بەڕاستی !!؟؟
دلاوەر -----فەرموو کاکی فەلسەفە
کەش--------ئەگەر من نەمامایەتەوە و جێم بهێ شتیتایە دڵ گران ئەبووی.
دلاوەر---------ئووف...باوەڕ ئەکەیت کەش گیان من دەیان جار ئەوو ڕێگایەم دیوە لە گەڵ قاچاخ چی و وەک قاچاخ چی بەڵام
کەوام لێ هات ئەتووت یەکەم جارە لەوو ڕێگەیەم ...ترسم هەبوو جێم بهێڵن کە تۆ سوور بویت لەسەر مانەوە باوەڕ بکە لەدڵەوە پێ
کەنیم....گەر بەگاڵتەی وەر نەگری ئەترسام بە تەنیا جێم بهێڵن .
کەش-----ئەمە تۆ کە وەک ووتت دەیان جار ئەم ڕێگەیەت دیوە ئاواش ترست هەبوو جێت بهێڵن ئەی ئەوو کووڕە کە یەکەم جاری
یەتی بێتە ئەوو ڕێگەیە ئایا ئەویش وەک تۆ ترسی لا درووست نەبووەو حەزی نەدەکرد جێی نەهێڵن بە تەنیا.
دلاوەر------ هەر ناشێ ئەوەش بخەیتە ملی من ئەوو براوو خزمی خۆی لە گەڵدا بوو ئەوان جێیان هێشت من بڵێم چی
کەش-----تۆ بڵێ ..نا....پێشم ناخۆشە ئەوو ناوەت لێبنێم بەس ئەوە ڕاستی یە تۆ قاچاخ چی یەکەی واتە فرمان هی تۆیە نەک ئەوان
دلاوەر ----بەخوا سەیری من برا فێر کەم کە ئاگای لە براکەی بێ....من ئەزانم ئەوانە تازەیە بەلاتەوە بۆیە سەرسامی لێی
من کاتی کۆڕەوەکە چوومە ووڵاتی ئێران لەوێ لە ماڵەوەمان دابڕام و وون بوون لێم .. ماوەیەک لەم لاوو لا ئەمامەوە تا وای لێ
هات ژیانم نەدەڕۆشت بەڕێوە چوونکە تەنیا بووم پابەند نەدەبووم بە شوێنێکەوە بۆیە لە کوێ ئیش هەبووایە ئەڕۆشتمە ئەوێ
کابرایەکی ئێرانیم ناسی کاری قاچاخ چێتی ئەکرد لەگەڵ ئەوا ماوەیەک ئیشم کرد تا ئاشنا بووم بە کارەکە ئەزانی زۆر سەیرە دنیا
لە لایەک ئەوو خەڵکە لەسەر سنوور لەژێر ڕەحمەتی باران بارین و برسێتی دا بوو ئێرانی یەکانیش خەریکی هێنانی پێداویستی بۆیان بە
پارە ئەفرۆشرایەوە لەوو سەریش ویسکی و بیرەیان ئەبردەوە ئەوو دیوو دووشتی جیاوو سەیر بوو بۆ پێداویستی دوو میلەت کە
نێوانیان تەنها سنوورێک بوو کە نادیاریش بوو..چەند مانگێک لەوێ بووم تا لەڕێی کووردێک کە خەڵکی مەهابات بوو چوومە
سنووری توورکیا ئەوێ مەترسی زیاتر بوو بەس پارەکەشی زیاتر بوو...چەند جارێ لە لێواری مەرگ گەڕامەوە دواجار وەک
ئەوەی زەنگێک بوو بێ بۆم لە 7 کەس من بەتەنها دەر چووم ئەانەی تر کووژران ئیتر نەم دەوێرا بڕۆمەوە پارەیەکی باشم پەیدا
بکردبوو...خۆشم ڕێگاکە شارە زابووم چوومە توورکیا .. ئەکاتە وەک ئێستەنەبوو لە ئەستەنبوول کووردێکی خۆمانت بردەگمەن
ئەبی نی..... چوونکە پارەم پێ بوو وەک پاشا ئەژیام دوو مانگێک لەوێ بووم کابرایەکی عەرەب کە فەلەستینی بوو لە نزیک ئەوو
هووتێلەی من تیا ئەما مەوە ئیشی ئەکرد لە گەڵ ئەوو زۆر ئاشنای یەک بووین .. جارێک باسی ئەووروپای بۆ کردم کە ئەوو
بەتەمایە بڕوات بۆ ئەوێ من خاڵۆزایەکم لە سوید بوو خاڵم پارەی بۆ ئەنارد بۆیە ڕۆشتن بۆ ئەوێ لە خەیاڵما نەبوو .. بەس ئەوو
عەرەبە بەزۆر خستی یە مێشکمەوە بەتای بەتی کە باسی ئەوەی کرد کە لەوێ ئەتوانی بە چەند ساڵێک ناسنامەی ئەێت هەبێ وو لە
کۆڵ دڵە ڕاوو کێی قاچاخی ئەبی تەوە...بۆ یەکەم جار ڕێی یۆنانم بیست ئەوو کاتە ئەوو ڕێگایە بەدەست ئەفغانی و ئێرانی یەوە
بوو بە زۆری بۆ دەر کردنی حەشیش و هاووشێوەکانی ..مرۆڤیشیان دەر ئەکرد لەوو ڕێگایە.
لە گەڵ کابرایەکی ڕەشی ناشیرین ڕێکەووتین کە بمان گەیەنێتە یۆنان چوونکە ئەفغانی بوو منیش لە ئێران تۆزێ فارسی فێر
بووبوم لەگەڵیا ڕێکەووتم و خۆم گوونجان جاران پێویستی نەدەکرد چەند شەوێ بەقووڵای خاکی یۆنان دا بڕۆیت شەوێکت بەس
بوو تا لە نزیک ترین گووند خۆت بدەی بەدەستەوە بەتای بەتی گەر بیان زانیایە کووردی ئەوا تایبەت مەندیت هەبوو چوونکە
کۆڕەوەکە دنیای هاژاندبوو.... بەڵام بۆ دەر کردنی ئەوو بارە قاچاخەی پێ یانە ئەبوایە چەند شەوێک بڕۆشتنایە.
لە ڕێگا قاچاخ چی یەکە باسی ئەوەی کرد کە بۆ لە گەڵ من نابی پارەیەکی باشت ئەیەمێ ئەچی چی ئەکەیت لەوێ ئەبێ بەخێووت
کەن..تەماح گرتمی بەتای بەتی من کاری قاچاخم کردبوو پێ شتر ڕازی بووم یەکەم شەوی ڕۆشتنمان ئەووکووڕە عەرەبە
جیابووە وە لێمان زۆری هەووڵ دا منیش لەگەڵیا بڕۆم بەس بێ هوودە بوو ...چەند جارێ لە گەڵ ئەوا لەووو ڕێگەیەم دا تا وای لێ
هات بوومە شەریکی هەر چۆن سەرە تا لە گەڵ منی کرد ئاوا مان لە گەڵ ئەوانەی تر ئەکرد هەر جارەی چەند کیلۆیەک
حەشیشمان پێ بوو بەووکەسانەمان هەڵ ئەگرت کە ئەمان پەڕاندنەوە ..چەند جارێ چوومە ئەسینا بە چاوی خۆم دیم کە ئەبوایە
کرێکاریت بکردایە ئەووسا ئەژیایت ئێ من یاریم بە پارە ئەکرد بۆیە چاووم نەی ئەبی نی چ تاوانێک ئەکەم ئەزانی چەند جارێ
تووشی کارە سات بووین چەند کەسێک لەبر چاوی خۆم ڕەق بۆتەوە یان شەوێک ڕێمان لێ هەڵەبوو چووینە سنووری بوولغاریا
کە پڕبوو لەمین چوار کەس کە سیانیان پاکستانی بوون پارچە پارچە بوون... هەڵبەت کۆمەڵ کۆمەڵ بوون ئەوەی ئەوو کارەیان
ئەکرد هەردەم دژایەتی یەکیشیان ئەکرد .. هەر هەمووشیان مافیای توورکی و بوولغاری یۆنانی و ئەلبانی ئەی بردن بە ڕێوە
چەند جارێ پیا کێشان ڕوویدا هێدی هێدی کارەکە ترسناک تر ئەبوو... هەندێ جار شەڕی تفەنگی تێ ئەکەووت.....
لە کویا دووە م شەوو مای نەوە بە دەستە چەپا دۆڵێکی لێ یە شەوێک ئێمە 21 کەس بووین کە 15 ڕۆژی دوای جیا ئەبوونەوە
لەویا تووشمان بوو بە کۆمەڵێکەوە سەرە تا خۆیان وا پێناسە کرد کە پۆلیسی یۆنانین هەر بۆیە هەڵ هاتین هەڵبەت هەڵەیان کرد
گەر شتێکی تریان بووتایە ڕامان نەدەکرد چوو نکە چوارمان دەمانچەمان پێ بوو ڕامان نەدە کرد... بەس بە پێی ئەوەی ڕاستەوو
خۆ تەقە یان لێ کردین زانیمان کە پۆلیس نین ئێ کەشتی وا ڕوو ئەدا ئەبێ هەووڵ بەیت بەرەوو بەرزایەکان و دوور کەویتەوە لە
ئاوەدانی چوونکە پۆلیس ئەهاتن بە دەم تەقەکاناوە...خۆم ئەوو جۆرە ڕووداوانەم دیوە بۆس بەم شێوەیە نەبوو ئەوان زۆر بوون و
تفەنگە کانیان ئۆتۆماتیک بوو کە زۆربەی کات بەس دەمانچە یان شتێ گەوورە تر .... چوونکە 15 کەسەکەی لە گەڵ مان بوون کۆڵە
پشتیان پێ بوو باریان قوورس بوو ئەوانە چەند کەسێکیان زوو پێوە بوو..هەر دەقەی یەکەم زانیم کە ئەوانە مافیای بوولگارین
چوونکە زۆر بەهێز و لە زووربەی دەزگاکانی پۆلیسی ووڵاتەکانی دەوورو بەریان کەسی خۆیانیان هەبوو.... من وەک خۆم بەس
جانتایەکی بچووکم پێ بوو کە هەندێ شتوومەکی خۆمی تیابوو دەمەنچەیەکی شڕێشم پێ بوو چوونکە لەم بەر لە نایلۆنا ئەمان
شاردەوە کاتێ ئەگەڕینەوە ..هەموو گیانی ژەنگ بوو وا بزانم دوو فیشەکم پێ تەقاند وەستا بۆیە من هەڵ هاتم بەس لە کاتی
ڕاکردنا هەستم بە گەرمی یەک ئەکرد لە قۆڵی چەپم ئازارم نەبوو چوونکە گەرماوو گەرم بوو بەس تەڕی خوێن هەستم پێ کرد
زانیم پێ کراووم. کڵاوێکم لەسەردابوو لەوو جۆرە بوو کە گوێچکەکانت دا ئەپۆشێ بە کڵاوەکەم دەمانچەکەم جوان سڕی تا
ئاسەواری دەستمی پێوە دیار نەبێ چوونکە زانیم چار نی یە هەر ئەبێ خۆم بەم بەدەستەوە هەر بەڕێگاوە پاکم کردەوە تا هیزم
تیابوو دەمانچەکەم فڕێدا ماوەیەک ڕام کرد لە دوامەوە هەر تەقە بوو بەس وەک سەرە تا نەبوو... بەرە بەرە دەستە کانم قوورس
بوو وە ئازار دەستی پێ کرد کە ئیتر هیزی ئەوەم نەمابوو ڕاکەم خوێنم زۆر لێ ڕۆشتبوو سەرم گێژی ئەخوارد بەس هەر هەووڵم دا
تا کەووتم لەسەر پش سەیری ئاسمانم ئەکرد ئەستێرەکان ئەخوولانەوە لە بەر چاووم ئەت ووت لە جۆلانەیام هەستم ئەکرد ڕام
ئەژەنن... دەنگەکان نزیک ئەبووەوە دڵم خۆش بوو کە پۆلیس هات چوونکە من کووردم ئاسانە بیان هێنیتە باوەڕی ئەوەی من
پەنابەرم تووشی ئەوو کۆمەڵە بووم.. بەڵام کە نزیک بوونەوە بە قسە کردنیان یۆنانی نە بوون ..بەڵکوو تێکەڵ بوو لە ئەلبانی و
بوولگاری من نەم دەزانی ئەوو دووزمانە بەس زۆر گوێم لێ بووە بۆیە بۆم جیا ئەکرایەوە..تەواو من هێزم تیا نەما بوو چاوەڕێی
چارە نووسی خۆم ئەکرد....هاتنە سەرم ئاگام لێ یان بوو بەس جووڵەم لەخۆم بڕیبوو بە ئاستەم چاووم کردبووەوە ..یەکێکیان پێ بوو
لێیان ئەدا هێنایانە نزیکی من شەووقی لایتیان لە دەم وو چاووم ئەدا لێ یان ئەپرسی بە توورکی بەس کابرا ئەفغانی بوو تێ نە
ئەگەشت ئەیان ویست بزانن من قاچاخ چیم یان نا دەی زۆر هەووڵیان لە گەڵ دا تا تێ یان گەیاند ئێ منی ئەناسی پێی ووتن ئەوە
یەکێ کە لەوانەی ئێمەیان هێناوە...یەک دوو شەقیان تێ هەڵدام هەڵبەت خوێنی قۆڵم بەسەر سنگمابڵاوو بووبووەوانێ کەووتنە
پشکنینی گیرفانم هەندێ پارەی تیابوو لە کەڵ کۆمەڵێ کاغەز بیرم نەماوە چی بوو دوا تۆزێ بەس گوێم لە یەک تەقە بوو ئیتر ئاگام
لە چواردەوور نە ما.
کە چاووم کردەوە لە نەخۆش خانەم کچێکی جوان خەریکی ئاوو هەڵ واسین بوو کە بینی من چاووم کردەوە پێکەنی ووتی بەخێر بێی
تەوە بە یۆنانی... هەڵبەت دوو فیشەکیان نابوو بە سنگمەوە لە پشتمەوە دەر چوو بوو چوونکە لە نزیکەوە پێوەیان نابووم یەکێکیان
زۆر نزیک بوو لە دڵمەوە...دوای زانیم کە 11 ڕۆژە لەوێم و بێ هۆشم و نەشتەر گەریان بۆ کردبووم ..ڕۆژی دوای پۆلیس هات
منیش بۆم باس کردن لا نۆکەوە بۆ نووک بەس لەسەر لا نەک ڕاست واتە خۆم وەک پەناهەندە نیشان دا و گوایە تووشی ئەوو
جەماعەتە بووین مانگێک لە نەخۆش خانە بووم کە دەر چووم خانووی خۆمان هەبوو لەوێ کە چووم سەیرم کرد خەڵکی کەی تیایە
دوای پرسیار و لێ کۆڵی نەوە بۆم دەر کەووت ئەوو شەوە 12 کەس کووژراوون 5 بریندار بەس لە 6 قاچاخ چی بەس من و
کووڕێ دەر باز بووبوین کابرای شەریکم هەر زوو کووژرابوو.
بەڕاستی ترسام زانیم ئەوە یاری یەکی گەوورەیە جێ ی من نی یە ...ماوەیەک لە ئەسینا ما ماوە ئیتر کوورد بەرە بەرە زۆر
ئەبوون ئەم سوورەیەم ناسی تازە گەشتبوو باسی کرد کە پارەیەکی زۆری داوە تا گەشتووە ....کەزانی من شارەزای ئەوو ڕێگەیەم
پێشنیاری کرد کە بگەڕێی نەوە بۆ توورکیا تا کاری قاچاخ چێ تی بکەین ئەوو خۆی 6 جاری لەوو ڕێ یەی دابوو بۆیە هەندێ
شارە زابوو.. ئێ منیش فێری پارەی زۆر بوبوم ماوەیەکیشە ئەت ووت سواڵکەرم ئێ نەشم ئەتوانی ئیش کەم چوونکە قۆڵم بەرگەی
کرێکاری نەدەگرت ...ئیتر لەوو ڕۆژەوە ئەم کارە ئەکەم قژیشم درێژ کردبوو تا نام ناسنەوە دوای ماوەیەک بوو بە ناز ناوو
ئەوە چی تە بۆ وا ئەبڵەق بوویت کەش؟؟؟
کەش---- هەتیوو تۆ تاوان بارێکی گەوورەی حەقی لە سێدارەدانت هەیە
دلاوەر--------ههههههههههههه بەخوا باشە هیچت بەدەست نی یە
کەش--------بەداخەوە ئەوو هەموو ئەزموونە و واز ناهێنی بەزەیت با باوو ک و دایکتا بێتەوە
دلاوەر------زۆر بەزەیم پیایاندا هاتۆتەوە تا ئێستە چوار خانووم بۆ کڕیوون کرێی سیانیان وەر ئەگرن نیوەی خزمەکانیشم
گەیان دۆتە ئێرە لەوە زیاتر چی یان بۆ بکەم
کەش------بەداخەوە تێ نا گەیت
دلاوەر-------ئەوە تۆشم گەیاند
کەش--------ئەزانی من بە دلاوەری کە ئەم ناسی ڕازی بووم نەک ئەوەی باست کرد گەر ئەوەت لە ئەستەنبوول بگێڕایەتەوە دڵنیابە نەدەهاتم.
دلاوەر-----هههههههههههه سەیری دەرە وە بکە بەخێر بێت بۆ ئەسینا گەشتین واز لەوو قسانە بێنە ئەوە هی کتێبە
کەش--------هی کتێبە وایە بەس ئەوەی نووسی ویەتی بۆ من و تۆی نووسیوە.... دەی کەللەت ڕەقە مەگەر بەڕاستی بکووژرێیت ئەگین کۆڵ نادەی...
دلاوەر------- دەمت شکێ یاخوا واڵا بکۆژرێم شێت ئەبم ههههههههههههه
کەش-----ههههههههههههههههههههه
بەڕاستی دلاوەر ساکانمی خۆشی گەشتنم بە ئەسینای مران دابەزین و تەکسی یەکمان گرت خانوویەکی هەبوو چووین بۆ ئەوێ
چەند کەسێکی لێ بوو بە گەرمی پێش وازیان لێ کردین
کۆتای بەشی37 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 17:14:51)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(38)..نامۆ.......
ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام داخستنی دەرگاکەبوو ..چوونکە کەچوونە ژوورێ دەرگایان دیسانەوە بە کلیل داخست و کلی لەکەشیان
لەدەر گاکە دەرئەهێنا...ماڵێکی خاوێن بوو زۆریش خاوێن لەچاوو ئەوو خانووانەی لە توورکیا بینی بووم.
کۆمەڵێکی لێ بوو بەس ئەوەی بەرەوو پیرمان هاتوو بەخێرهاتنی کردین بەس دوان بوون ئەوانەی تر هەر لە جێ ی خۆیانیش هەڵ
نەسان کەسێکیش وەک ئەوەی نەخۆش بێ لە جێ کەوو تبوو بەس ئەوانەی لەوێ بوون زۆر سەیر ئەیان ڕوانی و وەک ئەوەی
ترسی شتێکیان هەبێ جێ یان بەخۆیان نەدە گرت ...ئەوان خەریکی دلاوەر بوون بەتایبەتی کەزانیان قاچی ئازاری پێ گەشتووە.
هەر بەدەم قسە کردن بۆ ئەوان دلاوەر سەیرێکی منی کرد و دەستی بۆ ڕێڕەوەکە درێژ کردوو ووتی برۆ خۆت بشۆ بیجامەی
خاوێنی لێ یە لە بەری کە....ئەوو هەواڵە زۆر خۆش بوو چوونکە زۆر چڵکن بووم بۆنم ڕۆژەڕێ یەک ئەڕپشت.
بەڕاستی دوای ئەوەی لەخۆشتن تەواو بووم ئەت ووت بارێکی هێجگار قوورسم لە کۆڵ بۆ تەوە....بەس کە هاتمە دەر ئاگام لێ بوو
دلاوەر بە تەلەفۆن قسەی ئە کرد بەس بە شێوەیەکی زۆر بێ ئەدەبانە .
دلاوەر-----من حەقم بەسەر مێردەکەتەوە نی یە ئەوو پارەیەم لە ماوەی دوو ڕۆژا بەدەست نەگات لە دەستی من دەر
ئەچێ..چوونکە ئەگەڕێمەوە ..ئێ بەسەر چاوو لە خزمەتاین بۆ نا فەرمۆ جێی خەوی دوو کەسیمان هەیە ..ههههه ئەخلاق ئاخر
لەڕێگا لێم کەووت ئا بەدەمی خۆم ئەڵێم ئەخلاقم نی یە..ئێستە ئەوو قسانە ناخوات پارەیە ئەنێری یان بیکەین بە پارە.
تەلەفۆنەکەی دایە دەست ئەوە کەی تر کەتەیەکی ناشیرین بوو قۆڵەکانی کووتابوو ..ئەویش کۆمەڵێ قسەی ناشیرینی وەک
ڕووخساری کرد .. دیار بوو لە گەڵ ئافرەتێکدا قسەیان ئەکرد.
بە شەلە شەل دلاور ڕۆشت خۆی بشوات... وەک ئەوەی دلاوەر پێی ووتبێتن ئەوە هاووڕێمە بە شێوەیەکی جوان قسە یان لە گەڵ
من ئەکرد..بەس لەگەڵ ئەوانەی تر زۆر بێ ئەدەبن تێگەشتم کە ئەوانە لە توورکیاوە هێناویانن و کێشەی پارەیان هەیە .
ئەوو ئافرەتە دەر کەووت خووشکی یەکێکیان بوو چوونکە ڕووی دەمی لە کووڕێک بوو سەری داخستبوو منداڵ کاریش بوو شتی
ناشیرینی زۆر دەر هەق بە خۆی و خووشکی ووت..
ئەوەکەیتر کە چڵەوێ ئەوو شوێنەی بەدەست بوو ڕەقەڵەیەکی ناشیرین بوو.. بە تۆڕە بوونەوە دوانی هەستان تا یارمەتی بەن
خواردن ئامادە کەن.....بەڕاستی شوێنەکە زۆر تەنگ ئەهاتە بەر چاووم هەناسەم تووند بوو زۆرم پێ ناخۆس بوو ودەسەڵاتیشم
نەبوو.... چوومە لای پەنجەرە کەوە لە دەرەوەم ئەڕوانی دیمەنێ کی زۆر جوانی هەبوو .. ئەمەش ئەسینا..دڵنیابووم کە تەواو
گەڕانەوەم بەدەست خۆمە لەم ڕۆوە منیش لە یەکەم ڕۆژ هەووڵم بۆ ئەوە ئەدا... وەک بیر کردن بیری کەسم نەدە کرد بەس دایکم
زوو زوو ئەهاتە بەر چاووم .. دیمەنی ماڵاوای یەکەی....
هەر لای پەنجەرە کەوە بووم .. دلاوەر بانگی کردم چوومەلای پێی ووتم
دلاوەر-----کەش گیان ئەوە کەنتۆرەکەم چی بە بەرت ئەبێ لە بەری کە.
سەیرم کرد بەڕاستی سەرم لێ دەر نەدە کرد لە نێوان هاووڕێی منداڵی و قاچاخ چی یەکی بێ ڕێز نەم دەزانی لە گەڵ کامیاندا
ئەدوێم .بۆیە پێم ووت
کەش----زۆر سووپاس بەس جلەکانی خۆم دەر فەتی ئەوە هەبێ بی شۆم نوێ کڕیوومن ..تۆ ئەڵێی پەیژەی جلی تۆش بۆم نابێ بەس
پرسیارێکم هەیە ئەوو دوانە کێن بۆ ئاوا بێ ئەدەبانە ڕەفتار لەگەڵ ئەوو کووڕانە ئەکن.
دلاوەر-----کەش گیان ئیشی ئێمە بەس ئەوە نی یە خەڵک بێنین کۆمەڵێ خەڵکن کاریان پێکەوە یەکتر تەواو ئەکەن لە توورکیا
خەڵکمان بۆ ئەدۆزنەوەو پارە خۆیان وەر ئەگرن ..کە هێناشمانن پێویست ناکات خۆمان ماندوو کەین یان کاتی ئەوە مان نی یە بۆیە
ئەوانەی ئەیان گەیەنین هەن لە ئەوروپا یان کووردستان پارە کەیان خەواندووە ئەوە زوو دەر باز ئەبن و ئێمەش تووشی سەرئێشە
ناکەن ... بەڵام هەندێ کیان لە ئەسینا پارە کە ئەدەن بۆیە ئەوو دوانەی دەرە وە لەوو بابەتە زۆرن کە بە پارە یەکی کەم ئیشەکەت
بۆ بە ئەنجام ئەگەیەنن.
کەش------ بەس ئەوانە زۆر بێ ئەدەبانە ڕەفتار ئەکەن.
دلاوەر-------ئێ ئەوە ئیشە کەیانە بە تۆزێ تێ هەڵدان و تۆزێ چاوو سوور کردنەوە پارە کە ئەگات زۆر جار دوا ئەکەوێ وەک
ئەوو کۆمەڵەی ئەوو دیوو.. ئەوانە سەفەرە کەی پێشوو هێنامن بەس پارە نادەن بۆیە تێهەڵ دانو خزمەت کردنی ئێمە پێشە یان ئەبێ تا
پارە کە وەر ئە گرین ...یەک کەسیان نەبێ ئەوەی ئەڵێی تەڕاحە کەوو تووە ئەوە مانگ زیاترە لێدان ئەخوات چوونکە درۆی لە گەڵ
کردین ووتی برام لە ئەمەریکایە بەس کە گەیاندم دەر کەووت درۆ ئەکات.
کەش-----ئێ چی لێ ئەکەن ئەی کووژن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلاوەر--------- نا بەس چاوەڕێین برایەکی لە ڕێ یە کەی گەشتە ئەوو رو پا با پارەی بۆ بنێرێ. بە خوا( ئەحە قارە مان) ئەیکات
بە پارە
کەش-----کامەیە ئەحە قارە مان؟؟
دلاوەر-----ئەوو کەتەکە بەخوا لا لەدە کەس ناکاتەوە
کەش------ئەوە ئەبوایە ناوی ئەحە بێ ئەدەب بوایە نەک قارە مان....ئە ئەوەکەی تر ناوی چی یە بە خێر ؟؟؟؟
دلاوەر -------ئەوە لووقمان تەڕەزانە
کەش-----هههههههههههههههههه تەرەزانی چی ئەوە ئەڵێی داری بنێشتە
دلاوەر--------- ئەگەر ئەی بی نی کە شەڕە چەقۆ ئەکات وا ناڵێیت
کەش------ئەمە شەڕە چەقۆ ئەکات بۆیە گۆشتی پێ وە نەماوە... زۆر بەداخەوە بۆ ئێمە بە ڕاستی شەرم ئەکەم زۆریش
دلاوەر--------هههههههههههههه ئەوە برسیتە بۆیە هههههههههههههه
کەش--------باشە لێرە ئەوانەی ئەگەن بۆ کوێ ئەڕۆن ؟؟؟ شوێنێک هەیە کۆیان کاتەوە یان بۆ ئیش کردن بگەڕێن ؟؟
دلاوەر--------ئەی چۆن تازە کەمپێک کراوەتەوە تۆزێ دوورە لە شار بەس جێ و خواردنی تیا دابین کراوە
کەش---------ئێ زۆر چاکە ئەم شەوو جلە کانم ئەشۆم بەیانی هەر ووشک بووەوە ئەتوانی بم بەت بۆ ئەوێ
دلاوەر------ بۆ کوێ ئەڕۆەت لای من بە ...من بە بۆنەی قاچمەوە ماوەیەک ئەمێنمەوە لێرە
کەش------زۆر سووپاس ئەوەی لەسرت بوو کردت مانەوەشم سوودی نابێ بۆت نە شەقاوەم تا پارێزگاریت لێ بکەم نە
پاسەوانێکی باشیشم بۆ ئەوو مەڕانەی دەرەوەو ئەوەی ئەیان هێنن.
ئەوو شەوە زۆر هەووڵی دا کە بمێنمەوە بەس من سوور بووم لەسەر ئەوەی کە بڕۆم ..شەوو جلەکانم شت و هەڵم خست تا ووشک
بێتەوە بۆ بەیانی... ڕۆژی دوای دوا نیوەڕۆ خۆم گۆڕی و بەس پاڵتۆکەم ووشک نە بوبوو ەوە دلاوەر بەزۆر دانەیەکی خۆی دامێ
من ویستم پارەی تکتەکەشی بۆ بگەڕێنمەوە بەس قبووڵی نەکرد....تەلەفۆنی بۆ کووڕێک کرد ...ئەوەندەی نەخایاند هەمان کەس هات
بۆ ئەوێ... دلاوەر ڕای سپارد کە بم گەیەنێ تا بەردەم پاسە کانی (ئەندریا ) ئەوو شوێنەی کە کەمپەکەی لێ بوو.
ماڵاوایم لەدلاوەر کرد پڕ بەدڵ ئاواتە خواز بۆم واز لەوو کارە بێنێ...هەر چەندە ئەوو جۆرانە ئەوەندە ئازاری خەڵکیان داوە ناوێرن
بەرەوو ئەوورەپا بڕۆن لە تۆڵە ئەترسن بە تایبەتی کە چەند کەسێک لەوانە بەگرت یراون.
لە ماڵ هاتینە دەرێ ئەوو کووڕەی لە گەڵمابوو زۆر بڵەیەک بوو دەمی نەوەستا تا منی بردە بەردەم پاسە کە ...جێی هێشتم دلاوەر
پێی ووتم تووشی کوورد ئەبم لەوێ.. هەر واش بوو چەند کووردێکم ڕێکەووت کرد لەوێ کە چاوەڕێی هە مان پاسیان ئەکرد
پاس هات و سەر کەووتم و کەوو تەڕێ ئەم ڕوانی یە شار بارانێکی لەسەر خۆ ئەباری و دنیاش بەوو شێوەیەی ڕێگا سارد نەبوو
لە شوێنێک وەستا کووردەکان دا بەزین و منیش بەدوایاندا... ئەم بەر و ئەوو بەری شەقامەکە دارستان بوو .. هەر
لەکویا وەستا هەر بەدەستە ڕاستا کە لەشێوەی پرسزگە درووست کرابوو لەوو لاتریش کابینەی تەلەفۆن بوو کە دەوورەیان دابوو
چوومە ناوەوە لە سەر ڕێگام بە ڕاست و چەپا خێمە هەڵ درا بوو پڕ بوو لە کوورد ..... من نەم دەزانی پەیوەندی ئەبێ بە کێ وە
بکەم هەر ڕۆشتم و چاووم ئەگێڕا بەڵکوو کەسێک بناسمەوە..... گەشتمە ناوەڕاستی ئەوو دارستانە کە خانۆ یەکی کۆنکرێتی تیا
درووست کرا بوو... لەوێ پرسیارم کرد کە من تا زەم چۆن جێ گەم دەست ئەکەوێ ..... بەس وەڵامیان سەیر بوو پرسیاریان ئەکرد
خەڵکی چ شارێکم چوونکە لەوێ جیا کرا بووبووەوەو ئەمە هەوولێری ئەوە کەلاری ئەوولا سلێمانی ئەم لا کەرکووکی ئیتر ئاوا
دوای چەند پرسیار کردنێ... زانیم کەسێک هەهەیە وەک لێ پرسراوی شوێنە کە ئەناسرا لە لایەن یۆنانی یەکان ناوی ( کاروان)بوو
پرسیارم کرد ووتیان ئەوو لە خێمەیا نی یە لە ژوورێکدایە لای خوارووی کەمپەکە..دنیا بەرەوو تاری کی ئەڕۆشت دەنگێکی سەیر
ئەهات ....کە نزیکی کۆتای کەمپەکە بوومەوە کە ئیتر درەخت نەدەما بینیم دەریاچەیەکی گەوورە بوو زانیم ئەوو دەنگە هی شەپۆلی
ئەوو دەریا چەیەیە....چەند جارێ پرسیارم کرد تا شوێنی (کاروان )م دۆزی یەوە لە دەر گا کەم دا کووڕێکی کوورتە باڵا دەر گا
کەی کردەوەو سەیرێکی کردم وو ووتی فەرموو.. هەڵبەت وام زانی ئەوو کاروانەیە بەس دەر کەووت کەسێکی یە لە گەڵ ئەوا
ئەژی (دکتۆر کاژاوو) دکتۆر بوو پرسیاریم کرد ووتی فەرموو لە ژوورەوەیە... دوان دانیشتبوون یەکێکیان قژدرێژێک بوو ووتی
فەرموو برا بەس لەبەر ئەوە تەنیشتی ئاگام لەوو نە ما
کەش-----سامی !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
هەڵبەت سامی ڕەش بوو منی بینی ووشک بوو بەس خێرا هاتەوە سەر خۆی و هەستا باوەشی پیا کردم وو کردی بە هەڵا .. من
زۆر پەست بووم لێی بەس شێوەی پێش وازی یەکی وای لێ کردم دان بە خۆما بنێم.
کۆتای بەشی38 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 17:30:09)
لهسهر هێڵ نییه





بیرەوەری یەکانی چات ....بەشی(39)..نامۆ.......
فەرهەنگ--------کەواتە قەدەر سامی خستەوە بەردەستت
کەش--------- ئەتوانی بڵێیت پی شانی دامەوە....چوونکە لەبەر ئەوو لای کاروان و دکتۆر مامەوەو ئەوو شەوە ئەوەندە بەشانوو
باڵما هەڵی دا ڕووی بۆ نەهێشتم ئەوو باسەی بۆ بکە مەوە خستیمیە گوومانی ئەوەی کە ئەبێ من هەڵە تێگەشتبێتم و شتەکان
بەویستی ئەوو نەبووە..
فەرهەنگ-------- کەواتە هێناتی یە باوەڕ
کەش---------ئەکرێ بڵێیت ڕێگەی ترم بۆ نەمابوو.....چوونکە ئەوو شوێنە هەموو شتێکی تیابوو ئارامی نەبێ وەک ئەوەی کۆمەڵێ
مرۆڤ گۆڕابێتن بۆ بوونەوەرێک کە ڕق لە سیمایانا ئەڕژا...دووریم لەوانەوە نزیکیم بوو لەسامان.
سامی ڕەش-------کەش گیان ئیمە سێ هاووڕێ بووین قەدەر ئێمەی بێ رە گەیاند و کامەرانی بە کووردستان چوونکە گیرابوو ودواتر
ڕەوانەی کووردستان کرا یەوە...ڕاستە من کەم تەرخەمیم کرد بەس سەرە تا من لێرە لەبوارێکی نەهەمواردا بووم ئەوەندە نابێ
پێشنگایەکم بۆ کرا هەندێ تابلۆم لێ فرۆشت ....ئەوە پارە تا باوەڕ بکەیت..کەش گیان لێرە ڕۆژ نی یە شەڕ نەبێ لە نێوان
هەوولێری و سلێمانی و کەرکووکی وشوێنەکانی تر..مانەوەت لە لای من و دکتۆر وکاروان دوورت ئەخاتەوە لە مەترسی.
کەش-------نازانم چیت پێ بڵێم چارم نی یە ئەبێ باوەڕت پێ بکەم گەر نا ئەوا ئەبێ منیش بچمە ڕیزی ئەوو دڕندانە کە شەڕە
چەقۆ و خوێن و ئازاردانی بەرام بەر بۆتە شتێکی زۆر ئاسای
فەرهەنگ------کەواتە بوونی ئەوو ناڕێکی یە لە ناوو کووردەکانی ئەوو کەمپە بەگشتی و دووری کەسایەتی تۆ لەوو جۆرە ڕەفتارانە
ناچاری کردی باوەڕێی پێ بکەیت؟؟
کەش------ڕەنگە باوەڕ نەکەیت زۆریان وەک دڕندە هەڵسوو کەووتیان ئەکرد کۆمەڵێ مرۆڤی بەد ڕەووشت کۆنترۆڵی کەمپەکەیان
کردبوو کە دابەش بووبون بەسەر شارەکانی کووردستان.. ئەر یەکەیان لە ناوو خەڵکی ناووچەکەی خۆی کەڵەگا ئاسا خۆی کردبووە
ڕیش سپی ئەوان....من تا لە کووردستان بووم هەستی ئەوو جیاوازی یەم نەبوو..هەر لەسنوور ئاوودیوو بووم سەرە تا لەیەک دوور
بوون....بەس لێرە کۆیان کردوونەتەوە..من تێ ناگەم ئەوو تەقینەوەیە هۆکاری چی یە.
فەر هەنگ--------هەڵبەت میلەتێکین چەند ساڵە داگیر کەرمان هەووڵ ئەدا ڕقمان تیا بچێنێ چوونکە خاک داگیر کردن بەتەنها
خەوونی ناهێنێتە دی تا دانیشتوانی ئەوو خاکەش داگیر نەکات و بیسڕێتەوە....هەرچەندە ئەوو ڕەفتارانە کۆمەڵێ دەروون نەخۆش
ئەنجامی ئەدەن بەس کێشە لەوانەیە کە نەخۆش نین بەس پاڵپشتیان ئەکەن..من خۆم ئەوو پیاکێشانەی کووردەکان لەناوو
خۆیاندا لە یۆنان نەم دیوە خۆم بەس زۆر ئەگێڕنەوە لێی بۆ یە ئەڵێم خەنی لە خۆم کەدوور بووم نەم دیوە ئەوو کارەساتە .
کەش--------زۆر بەداخەوە ئەوێ سەرەتا بوو تا بە پەرشووبڵاوی لە جیهانی تاراووگەدا بڵاوو ببنەوەوە چەندیش زۆر بن کێشیان
نەبێ وبەرامبەر بچووک ترین کێشە کە تۆشیان ئەبێت بێ دەسەڵات دانیشن.
فەرهەنگ-------کەواتە سەرە تایە بۆ دوور کەووتنەوە لە درووست کردنی دەزگایەک کە هەموو میلەتان هەیانە لە تاراووگە.
کەش------بێ گوومان وایە ڕاستە کوورد میلەتێکە بەدەگمەن خاکی خۆی جێ دێڵێ و بوونی لەتاراوو گە تازەیە لەچاوو میلەتەکانی
تر کە سەدان ساڵ ڕەگیان داکووتی وە وەک هندی و پاکستانی و چاینی و توورک وو هەندێ ناووچەی عەرەبیش بێجگە لە
ئەمەریکای باشوور......بەڵام ناکرێ ئەمە بکەینە بەهانە بۆ ئەوەی کەم تەرخەم بیت و سەرنەکەووتنمان بخەینە ئەستۆی ئەوە
هەر وەهائەکرێ ئەووڕەفتارە دڕندانەوو پیاکێشانەی لەنەوو لاوەکان ڕوو ئەدا هۆکاری ئەوە بێ کە بێ لەوەی کەش وهەوایەکی ژێر
دەستی گەوورە بوون لە ڕێگای سەفەریش سەرکووت کراوون ترسێکی گەوورە هەردەم هاووڕێگای ئەوو سەفەرە یان بووە لەگەڵ
گەشتن بە یۆنان و دڵنیا بوون لە ڕەوینەوەی ئەوو ترسە ..وەک تۆڵەیەک خاڵی ئەکەنەوە لەیەکتر .....بەس ئەوە زۆر ترسناک زۆر
فەرهەنگ-------ئەی هەستی کووردایەتی و بوونی یەک نیشتمان نەی ئەتوانی کۆنتڕۆڵی ئەوو هەڵچوونە بکات.
کەش---------بەداخەوە نیشتمان بچووک کرابووەوە بۆ ناووچە.....ئەوەی باوەڕیشی بەوو شتە نەبوایە بەزۆر و بێ ویستی خۆی لەناوو
ئەوانا خۆی ئەبی نی یەوە.... باوەڕ بکە شەوی وا هەبوو ئەبوو بەشەڕ پۆلیسی یۆنانی لەدەرەوەی کەمپەکە ئەوەستا نەی ئەوێرا
بێتە ژوورێ ....کارەساتێکی زۆر گریاناوی بوو .
فەرهەنگ--------زۆر بەداخەوە....کەواتە تا لەوو بازنەیە بەدوور بیت بەرامبەر سامی بێ دەنگ بووی چوونکە مانەوەت لە گەڵ
کاروان و دکتۆر بە ڕەزامەندی ئەوەوە بەنگ بوو .
کەش-------ڕاستە بەڵام دامرکاندنەوەی ئەوو تۆڕەبوونەم سەلماندن بوو بۆ خۆم کە من وەک ئەوان نیم کە لەسەر بچووک ترین شت
ئەبوو بەشەڕ ..نەم دەویست منیش وابم گەر ڕاستی لە گەڵ من بێ چوونکە ئەوو شوێنە هیچ یاسایەک نەی ئەگرتە خۆی نە هی
ئاسمان نە هی عەرد ...
فەرهەنگ------تێ ئەگەم .. کەواتە سامی نەی توانی بتخاتە باوەڕی ئەوەی کە هەڵە نەبووە بەڵکوو شوێنەکە وای لێکردی کە بێ
دەنگ بی نەوەک وەک ئەوانت لێ بێ...... ئە باشە ڕەفتارت لەگەڵی چۆن بوو.
کەش-------- بەووریای بوو هەر چەندە دوای دووڕۆژ من یەکەم ڕۆژم بوو کە بچم کرێکاری بکەم کە هاتمەوە سامی لەوێ نەمابوو
پرسیارم کرد ووتیان ڕۆشتووە بۆ (پاترا ) ئەوو شوێنەی کە بە پاپۆڕ لێی دەر باز ئەبی بۆ (ئیتالیا ) من گەر ئەوو پارەیەی کە
دابووم بە سامی لە گەڵ ئەوەی پێم بوو هێشتا ئەوەی تەواو نەدەکرد کە پێی دەر باز بم بۆیە کاتێ سامی ووتی با پارەکەت
بەمەوە ووتم نا پارەت هەیە ئەم جارە دەر چوونم لە سەر تۆ ئەبێ ڕازی بوو....بەس هەڵ هات . بەڵام ئێرە توورکیا نی یە بۆیە
منیش بەدوایا ڕۆشتم بۆ پاترا...لەوێ بۆ یەکەم جار پاپۆڕی گەوورەم بینی بە گەشتنم سامیم بینی ئەوو زۆر لێزان بوو لە
خۆنیشان دان کە سێکی دژەباوە بۆیە هەندێ ڕەفتاری سەیری ئەکرد تا فرت و فێڵە کانیشی بخاتە پاڵ ئەوە کەئەوو هۆنەر مەندەی
دژی هەموو یاساکانە گەر ئەخلاقیش بێ ..من شارەزای بووبوم بۆیە بەسەرما تێ نەدەپەڕی.
سامی ڕەش-----کەش گیان من لێرە پێشنگایەک ئەکەمەوە بزانم هەندێ پارە مان دەست ناکەوێ ئەوە تا پارەی دەر چوونی
هەردووکمان پەیدا بکەین خۆت ئەزانی ئێستە دەرچوون بۆ ئیتالیا زۆر زەحمەت بووە.
کەش--------با وابێ من هیچم نی یە بی دۆڕێنم تا خەمم بێ گەشتنم تا ئێرە ڕەحمی ئاسمان بووە ئەگین بە خەویش نە ئەگەشتمە
ئێرە....ئەڵێن دوای درۆزن کەوە هەتا ناوو ماڵە کەی....منیش وا بەدواتەوەم یان یارمەتیم ئەدەی بگەم وەک من کردم یان ..؟؟
سامی ڕەش-------ههههههههههههههه ئا ئا دوام کەوە تا هۆڵەندا کە گەشتیتە هۆڵەندا ئەوو کاتە 300 دۆلارت بۆ چی یە هههههه
ئەوو یاری یەم قبووڵ کرد یان ئەگەم یان نا چوونکە 300 دۆلار هیچی لە مەسەلەکە نەدەگۆڕی دەر چوون 1200 و بەرەوو سەر بوو
ئەوو شوێنە کووردە کانی لێ ئەمایەوە شوێنێک بوو بەرام بەر بەندەرە کە بوو کۆمەڵێ (فارغۆنی شەمەدەفەر)بەە بەس زۆر لەیەک
نزیک تر هەر چوومە ئەوێ لەسەر شەقامی نێوان بەندەرە کەوو ئەوو شوێنە کۆمەڵێ وەستابوون کە بۆری و تێڵایان بەدەستەوە بوو
بانگیان کردم من ترسام بەس کەزانی یان خەڵکی سلێمانیم وازیان لێ هێنام نەم زانی چی یە کێشە لە سامیم پرسی ئەمانە
کێن وا بە ئاشکرا کووتەک هەڵ ئەگرن کردی بە گاڵتە
سامی ڕەش-------ئەمە سووپای براوەیە دوێنێ شەڕ بوو هەوولێری و سلێمانی ئەنجامە کەی بریندار بوونی 9 کەس و داگیر کردنی
فارغۆنی هەلێری یەکان...
هەمان کێشەی ئەسینا بەس ئێرە لە شوێنێکی بچووک و بەر چاوی خەڵک زۆر بەسوێ بوو کە وا ئەکەین....چوومە ناوو فاڕغۆنەکان
هەموی گیرابوو لە هەندێ شوێن خوێن ڕژابوو هەڵبەت هی ئەوو کەسانەیە کە شەوی پێ شوو بریندار کرابوون.. چاووم گێڕا شوێنێک
نە بوو....تۆزێ لەوو لاتە کۆمەڵێ بۆری کە زۆر گەوورە بوو خرابوونە سەر یەک بینیم هەندێک لە ناوو ئەوو بۆری یانە ئەخەوون
سامی خێمەیەکی شینی بچووکی پێ بوو کە بۆ یاری کردنی منداڵان بەکاردێ بەس جێگەی یەک کەسی کامڵ بووی ئەگرت لە
ناوەڕاستی ئەوو شوێنە دامەزراندبوو ئەوو لەویا ئەخەووت.....بۆیە جێ گەی من نەدە بووەوە چوومە سەر ئەوو بۆری یانە کۆمەڵێ
لەوێ دانی شتبوون منیش لای یەکێکیانەوە دانیشتم و لەدەریاکەم ئەڕوانی.. زۆر دیمەنێکی جوان بوو ئەوەی تەنیشتم دەنگی زۆر
خۆش بوو گۆرانی ئەووت بە دەنگێکی نزم دوای بێ دەنگ بوو کەووتە قسە کردن لە گەڵم زانی تازە هاتووم پرسیاری ئەسینای لێ
کردم ..تۆزێ پێکەوە قسەمان کرد دەر کەووت خەڵکی هەوولێرە منیش وەک گاڵتەیەک پێم ووت ئەوە چۆنە تۆشیان ڕاوو نەناوە بۆ
چیا ئەوو کووڕە ناوی (جووتیار )بوو زۆر قەسە خۆش بوو بە پێکەنینەوە ووتی
جووتیار------برام شەوو بوو بە هەرا ئەوی تێهەڵدانی خوار خواردی ئەوەی هەڵ هات هەڵ هات ئێمەوو مان حەقمان بەسە
هیچیانەوە نی یە ئەوانە کۆمەڵێ بێ ئەدەبن.
کەش.-------بەس کاک جووتیار کوا ئەوانە جیاوازی ئەکەن بەس خەڵکی شاری بەرامبەر بیت وەک ئەوان مامەڵەت لە گەڵ ئەکەن
جووتیار-------ئاخر نازانن هەوولێریمە شەوو دانەیەک بە کووتەکێکەوە ئەگەڕا هەر چی ئەدی لێ ئەپرسی ئەوو حەیوانە
گەوورەیەی شیر ئەدا و ئە ڵێ مها مها ناوی چی یە ئەوەی بیووتایە (چێل )ئەوە ئەکووترا ئەوەی بیووتایە (مانگا ) عەفووی عامی بۆ
دەر ئەچوو ئێمنیش زانیم لە ناووچەی ئێوە پێی ئەووترێ مانگا وام ووت نەجاتم بوو ئەزانی هەوولێری یەک زۆر حەزی لە گندۆرە
بوو بەس لەترسا چی کرد؟؟
کەش------چی کرد
جووتیار-------کاڵەکی کڕی خواردی ههههههههههههههه
کەش--------هههههههههههههههه
جووتیار------بەخوودای ئەمانە حەیای کووردیان برد بووینە فلیمی عالەم لەم سەر جادەیە
زۆر قسەمان کرد کووڕێکی تابڵێی ڕووح سووک بوو باسی هەوولێری بۆ کردم خەڵکی (کووران )بوو ئیشی بۆری چێتی ئەکرد....سامان
بە فڵچەوو قووتوو یەک بۆیاخ کەووتبووە فارغۆنەکان شتی سەیری درووست ئەکرد منیش لە گەڵ جووتیار هەر قسەمان ئەکرد دنیا
دڕەنگی کرد کەست نەئەدی بەس تاقووتەری یۆنانی ئەوانەی پارەیان ئەدا کە نێر بازیان لە گەڵ بکەیت کوورد هەبوو لەبەر بێ
پارەی یان لەبەر شتی تر ئەڕۆشت لە گەڵیان لە نیوەی شەوودا بوو بوو بە هەرا ووتیان هاتنت ئیتر هەر زەلام بوو شتی کۆ
ئەکردەوە و ڕای ئەکرد... وام زانی پۆلیس هات ویسم منیش هەڵبێم بەس جووتیار قۆڵی گرتم و ووتی
جووتیار-------بۆ کوێ تۆ حەقت چی یە لێرە بە ئەگەر پرسیان من ئەڵێم خزمی خۆمە
کەش------ کێ ئەپرسێ پۆلیس
جووتیار--------ههههههههههههههه ئا پۆلیسی هەلێری ئەوە قاچاخ چی یەکانی ئەسینا هەوولێری یەکان خەڵکیان کۆ کردۆتەوە ئەوە
سووپای ئەوانە هاتن ترست نەبێ بەس ئەگەر پرسیان لێت مراوی چی ئەکات لێت تێک نەچێ
کەش--------هههههههههه هێلکە هههههههههه
جووتیار--------هههههههههههههههههه بڵێ (گارە گار ) ئەرە ئێوە ئەڵێن چی بەڕاست هههههههههههههه
ئەوو کردبوی بە گاڵتە منیش لەترسا هەناووم چووبو.....شوێنە کەم زۆر بەرز بوو بەسەر گۆڕەپانی شەڕە کەیا ئەی ڕوانی هاتن
ئەوان زۆر بوون ئاوا 50 کەسێک ئەبوون لێرەش کۆمەڵێ بە کووتەک چاوەڕێی ئەکردن بوو بەشەڕ باوەڕ بکە ئەت ووت شەڕی
دووژمن ئەکەن ئەوەندەی نەخایاند پۆلیس هات بەس دووراوو دوور وەستابوون دوو سەیاری فریاکەووتنیشیان بانگ کردبوو بەس
زۆری نەخایان ئەمانەی ئێرە ڕایان کرد و وەک سامی ئەی ووت سووپای هەوولێریان سەر کەووت جووتیان دەستی کرد بە گۆرانی
(نووری گەرمیانی ) کۆمەڵێ خەڵتانی خۆن بوبو بردیانن بۆ نەخۆش خانە ئەوو شەوە پۆلیس هەر لەوو دەوورە بوو سەیر بوولام
نزیک نەبوونەوە.. زوو زوو جووتیار بە گاڵتەوە ئەی ووت ئەڵێی چی بەگرتنت بەم بڵێم جاسووسی ئەوانە بەخوودای هەموو قەلبت
ئەشکێنن ههههههههههه
کەش-------بەخوا کاک جووتیار ئەی بینم بەس باوەڕ ناکەم کوورد لەناوو خۆیا بۆ بەر بۆتە یەکتر ئاخر بۆ ئەی هاوار
جووتیار-----کاک کەش برام دەس بە کڵاوی خۆتە بگرە بابا نەی بات ئێمە حەقمان چی یە ئەوانە خەڵکانی دۆڕاوون .
ئەوو شەوە لەناوو ئەوو بۆری یانە مامەوە ڕۆژی دوای وا بزانم سووڵح کرابوو هەموو هاتنەوەو وەک ئەوەی هیچ نەبووبێ ..
چاووم بۆ سامی گێڕا نەم دی گەڕام بەدوایا زۆر لە نزیک بەندەرە کە کووڕێکم دی کە ئەم بینی لەگەڵ سامی زۆر ئەوەستا چووم
لێم پرسی دەستی بۆ پاپۆڕێکی گەوورە درێژ کرد کە ئەوەندە نەبۆ کەناری بەندەری جێ هێشتبوو ووتی لەوو پاپۆڕەدایە
ئەم جارە سەر سام نەبووم چوونکە وام دانابوو وەک قوومار یان سەر ئەگرێ یان نا ئەوەتا سەری نەگرت و ڕای کرد. زۆر بێ تاقەت بووم بیرم
ئەکردەوە چی بکەم .. درچوون بە پارەی کەم بەس ئەوو ڕێگەیە هەبوو قاچاخ چی شەوو خێمەی شاحینەکانیان ئەکردەوەو
خەڵکیان تێ ئەکرد ئەویش زۆر بەدەگمەن دەر ئەچوو چوونکە هەفتەی پێشوو شاحینەیەک 120 کووردی تیابوو گیرابوو هەڵای
درووست کردبوو....چەند پاپۆڕێکی گەوورە وەستابوو لەسەری ئەووسەر پاپۆڕێک وەستابوو زۆر لەوانەی تر بچووک تر بوو .. کۆمەڵێ
لە بەردەمیا کۆبووبونەوە هێدی هێدی بۆ ناوو ئەوو پاپۆڕە ئەڕۆشتن باوەڕ بکە زۆر خۆ نەویستانە چوومە ناوو خەڵکەکەوە بەرە
بەرە نزیکی ناوو پاپۆڕەکە بوومەوە کە دەرگایەکی گەوورە بوو لە بەشی دوای پاپۆڕە کە کرابووەوە و هەموو هەناویت ئەبی نی کە
بینیم کۆمەڵێ ئۆتۆمبیلی بچووک لە گەڵ یەک شاحینە ی تیابوو لە گەڵ خەڵکەکە چوومە ناوەوە بینیم کەسێک بەردەم دەر
گایەکی بچووکی گرتووە یەک یەک تەماشای بلیت و پاسپۆرت ئەکاتوو لەوو دەرگایەوە ئەیان کاتە ژوورێ 20 مەترێکم مابوو بگەمە
بەردەم کابرا چاووم گێڕا بەرام بەری دەر گایەکی لێ بوو کراوە بوو ئەوو زۆر سەری قاڵ بوو بۆیە منی بەدی نەکرد خۆم تێک نەدا
ڕۆشتم بەرەوو ئەوو دەرگایە خۆم پیایدا کرد کۆمەڵێ مەکێنەی گەوورەی تیابە ووڕە ووڕێکی زۆری لێ وە ئەهات خۆم لە پشتی
یاکێکیان مات دا هەستم کرد یەکێک هاتە ژوورێ بەدواما خۆم مات کردبوو جووڵەم لەخۆم بڕی بوو پاش ماوەیەک گوێم لەدەنگی
زنجیر بوو ئەوانەی ئۆتۆمبیلەکانیان پێ ئەبەستەوە تا جووڵە نەکات هەستم کرد دەنگی مەکینە کەووتە کار دەنگێکی هێجگار
گەوورەی هەبوو کەووتە جووڵە هەستم بە شەپۆلی ئاوو ئەکرد لە ژێرما و کەووتە ڕێ زۆر ڕێکەووتێکی سەیر بوو بەلامەوە
دڵم خۆش بوو کە کەووتە ڕێ..بەس دەنگێک زۆر ترساندمی وەک ئەوەی هاوار بکات چوونکە ئەوو شوێنە دەنگی ئەوو مەکینانە نەی
دەهێشت بە ئاسانی گوێت لە هیچ بێ وام زانی گوێم ئەزرنگێتەوە بەس وا نەبوو دەنگە کە بەردەوام بوو دوای دەر کەووتی
بەکووردی بانگم ئەکات ئەوە لە کویایت من هەستم کرد یەکێ بەدوا ما هاتە ئەوو شوێنە .. چاووم گێڕا کووڕێک بوو جانتایەکی
بچووکی پێ بوو ..کە منی دی هاتە لامەوەو بە پێ کەنینەوە ووتی دەر باز بووین
کۆتای بەشی39 لە( بیرەوەری یەکانی چات ) بەشی یەکەم
نامۆ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-07-04 19:32:50)
لهسهر هێڵ نییه