❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوڵی سروشتیی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌رن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-28 12:56:00

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

گوڵی سروشتیی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌رن

ئیتر گوڵی سروشتیی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌رن


http://knwe.org/kn-htm/gull.jpg

سلیَمانی/

(هه‌موو كه‌سیَك ده‌بیَت ئه‌وه‌ بزانیَت له‌رِووى ده‌روونییه‌وه‌ هه‌موومان پیَویستمان به‌گوڵه‌،كاریگه‌رى گوڵ له‌رووى ره‌نگه‌وه‌ وریایى زیاتر ده‌كات ،گوڵه‌كان هیَماى ژیان ده‌نویَنن له‌لایه‌كى تره‌وه‌ باوه‌رِ به‌خۆبوون زیاد ده‌كات، به‌گویَره‌ى سه‌ردانى نه‌خۆش دیارى گوڵ جوانتره‌ له‌وه‌ى بسكیتیَك یان شه‌ربه‌ت یان خواردنیَك بۆ نه‌خۆشه‌كه‌به‌ریت ،له‌وكاته‌دا نه‌خۆشه‌كه‌ پیَویستى به‌هیچیان نییه‌ ته‌نیا گوڵه‌كه‌ نه‌بیَت )، ئه‌مه‌ وته‌ى د.جه‌مال عومه‌ر پسپۆرِى نه‌خۆشییه‌كانى ده‌روونى بوو، به‌م جۆره‌ باسى له‌ گوڵ و دیارى سه‌ردانى نه‌خۆش كرد.
ماوه‌ى ساڵیَك زیاتره‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كى نوىَ له‌به‌رده‌م ده‌رگاى سه‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى سلیَمانى فرۆشتنى گوڵى سروشتى به‌شیَوه‌ى دوكانیَكى شوشه‌یى ده‌ستى پیَكرد له‌لایه‌ن هاوولاَتییه‌كى كوردستانى ئیَرانه‌وه‌ به‌ناوى (جه‌مشید)،سه‌ره‌تا واباسى لیَ ده‌كرا كه‌ئه‌م هه‌وڵه‌ ببیَته‌ سه‌ره‌تاى گۆرِانى نه‌ریتیَك له‌وه‌ى هاوولاَتیان له‌برى ئه‌وه‌ى خواردن و شه‌ربه‌ت و دیارى له‌و بابه‌ته‌ به‌رن بۆ نه‌خۆش چه‌پكه‌گوڵى سروشتى به‌رن به‌دیارى ،گه‌لیَك كه‌ناڵى میدیاى پرِوپاگه‌نده‌ى بۆ ئه‌م كاره‌كرد به‌شه‌كانى پرسگه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان بردنى خواردن و شه‌ربه‌تیان قه‌ده‌غه‌كرد ،به‌لاَم سه‌ره‌نجام كاره‌كه‌ سه‌رى نه‌گرت و ئه‌و فرۆشگایه‌ى كرایه‌وه‌ به‌ره‌و داخستنى به‌رده‌وام ده‌چیَت ،زۆربه‌ى كاته‌كان داخراوه‌.
ده‌ستگیَرِه‌كانى به‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیش هه‌رزانترین جۆرى گوڵى ده‌ستكردیان هیَنایه‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان، ئیسماعیل كه‌ریم ده‌ستگیَرِه‌و له‌سه‌ر كارتۆنیَك به‌جیا هه‌ندیَك گوڵى ده‌ستكردى پیَیه‌ و له‌قه‌راغى شه‌قامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بسكیت و شه‌ربه‌تدا داى ناوه‌، باوه‌رِى به‌ كاسبیه‌كه‌ى نییه‌ وتى:(ئه‌وه‌ كه‌ى گوڵه‌، ئه‌وه‌ى لیَشمان ده‌كرِیَت ده‌زانیَت نه‌خۆشه‌كه‌ فرِیَى ده‌دات ، چونكه‌ كه‌س بیَزى نایه‌ت ئه‌م گوڵانه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دابنیَت ،ئه‌م كاره‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى نه‌خۆشه‌و بتڵَیَك شه‌ربه‌ت هه‌زار گوڵى له‌و جۆره‌ ده‌هیَنیَت ).
هاوولاَتیان بۆ رازیكردنى پرسگه‌كان بسكیت و شه‌ربه‌تیان گۆرِى به‌ گوڵى ده‌ستكرد، شوان ره‌حمان گه‌نجیَكى 28ساڵه‌ و له‌ سه‌ره‌ى چوونه‌ ژووره‌وه‌ى رۆژى سه‌رداندا،چه‌پكیَك گوڵى ده‌ستكردى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و وتى:(نه‌خیَر به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌م نه‌كرِیوه‌، پیَشم شه‌رمه‌ به‌لاَم ناچاریه‌ ئیَستا زۆربه‌ى خه‌ڵك یان ئه‌م گوڵه‌ ده‌كرن یان بسكیت و شه‌ربه‌ته‌كه‌یه‌) یه‌كیَكى تر له‌و هاووڵاتیانه‌ سه‌میره‌ عه‌لى بوو كه‌له‌سه‌ره‌ى ژناندا وه‌ستا بوو، وتی:(تائیَستا نه‌بووه‌ به‌نه‌ریت خه‌ڵك گوڵى سروشتى بۆ نه‌خۆش به‌ریَت ،ئه‌م كاره‌ چاولیَكه‌ریه‌ ،ده‌توانیت سه‌یرى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ بكه‌یت كه‌س گوڵى سروشتى پىَ نییه‌ ،من و ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵم دان برِیارمان داوه‌ پاره‌ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ دانیَین، پاره‌كه‌ له‌و گوڵه‌نایلۆن و شه‌ربه‌ته‌ خراپووه‌ باشتره‌) به‌لاَم پزیشكان و پسپۆرِانى ته‌ندروستیى دیارى گوڵى سروشتیی به‌ كاریَكى شارستانى و مۆدیَرن و به‌جوانكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى ده‌زانن، له‌وباره‌یه‌وه‌ د.محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رِیَوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى وتى:(په‌یوه‌ندییه‌كى نوىَ دروست ده‌كات و دیمه‌نیَكى نوىَ ده‌به‌خشیَت به‌قاوشه‌كان و شویَنى كه‌وتنى نه‌خۆش و كاریگه‌رى ده‌بیَت له‌سه‌ر كارمه‌ندان و پزیشكان و نه‌خۆشخانه‌كه‌، هه‌ربۆیه‌ پیَویسته‌ له‌و كافتریاو حانوتانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان گوڵى سروشتى بفرۆشریَت ، ئه‌و گولاَنه‌ له‌و جۆره‌ بن كه‌بۆماوه‌یه‌كى زۆر ده‌میَننه‌وه‌ ،وه‌به‌شیَوه‌یه‌كى ره‌سمى هه‌موو خواردن و بابه‌تى له‌و جۆره‌ له‌هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌بكریَت به‌دیارى بیبه‌ن بۆ نه‌خۆش)
له‌كاتیَكدا دیارده‌كه‌ به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ ده‌چیَت، سه‌رله‌نوىَ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوون دوكانیَكى ترى فرۆشتنى گوڵى سروشتى ماوه‌یه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ختیار عه‌بدوڵڵا خاوه‌نى پیَشانگاى گوڵى سروشتى نیَرگز وتى:(نزیكه‌ى مانگیَكه‌ ئه‌م دوكانه‌مان كردۆته‌وه‌ ،به‌شیَوه‌یه‌كى گشتى زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ گوڵى سروشتیى ده‌به‌ن بۆنه‌خۆش كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریَم دیَنه‌وه‌، چونكه‌ خویان گرتووه‌ به‌و نه‌ریته‌وه‌، یان ئه‌و تویَژانه‌ى ئاستى رۆشنبیریان به‌رزه‌ ،له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌دوكانه‌كه‌مان كردۆته‌وه‌ تائیَستا ته‌نها رۆژیَك به‌برى 45000 دینار فرۆشراوه‌ ، دواتر رۆژه‌كانى تر له‌سه‌ر زه‌ره‌ر ماوه‌ته‌وه‌ ،سه‌ره‌تا به‌ریَوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پشتگیرى كردین بۆ چه‌سپاندنى ئه‌م نه‌ریته‌ ،من گله‌یم له‌ میدیاكان هه‌یه‌ كه‌م بایه‌خیان به‌م لایه‌نه‌ داوه‌ ،كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشت لایه‌كه‌ ،هه‌وڵ ده‌ده‌ین نرخى ئه‌و گولاَنه‌ى ده‌بریَت بۆ نه‌خۆش كه‌م بیَت ،به‌لاَم له‌گشت رویه‌كه‌وه‌ گرنگى دان به‌گوڵ له‌شاره‌كه‌دا كه‌م بۆته‌وه‌.


knwe

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-28 18:45:11

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: گوڵی سروشتیی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌رن

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت شتیکی جوانه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-29 11:41:13

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: گوڵی سروشتیی بۆ نه‌خۆشه‌كان به‌رن

سوبا بؤتؤ داده سؤزى.....دةستى تؤش خؤش بيت....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net