❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گۆشت خواردن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-28 12:59:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

گۆشت خواردن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی

گۆشت خواردن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خه‌ڵكی گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی كردووه‌

http://knwe.org/kn-htm/qasab.jpg

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایى دروست بوونى ژیان و مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ زۆربه‌ى زۆرى داستان و چیرۆكه‌كانى ژیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ره‌گه‌زى نیَر له‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیشدا زیاتر درِنده‌یى (شرس) توند و تیژى تیاندا به‌ دیده‌كریَت.
زیاد له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌رى ده‌خه‌ن كه‌ ره‌گه‌زى نیَر زۆر زیاتر خولیاو حه‌زیان به‌ خواردنى گۆشته‌، به‌پیَچه‌وانه‌ى ره‌گه‌زى مىَ كه‌ زیاتر رِووه‌كین واته‌ زۆرتر به‌لاى خواردنى خواردنه‌ رووه‌كى و ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌رو بوومى رووه‌كن ده‌چن.
ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ مرۆڤدا به‌دیده‌كریَت به‌ڵكو له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌شدا هه‌ر به‌م جوَره‌یه‌، به‌ پیَى ئاماریَك و لیََكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى كه‌ له‌سه‌ر سه‌د كه‌س له‌ شارى سلیَمانیدا به‌ئه‌نجامان گه‌یاند له‌ كۆى سه‌د كه‌س له‌ره‌گه‌زى نیَر (71%) كه‌سیان حه‌زیان به‌ خواردنى گۆشته‌ و به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ كۆى سه‌د كه‌س له‌ ره‌گه‌زى مىَ (42%) یان حه‌زیان له‌ خواردنى گۆشته‌ و (58%) یان حه‌زیان به‌خواردنى خۆراكه‌ رووه‌كى و سه‌وزه‌ و ئیشى هه‌ویره‌.
به‌پیَى راپۆرتیَكى كه‌ناڵى (BBC) كه‌ له‌ یه‌كیَك له‌ شاره‌كانى به‌ریتانیا كراوه‌( 63%)ى پیاوان حه‌زیان به‌خواردنى گۆشته‌، وه‌ (37%) ى ژنانیش حه‌زیان له‌ خواردنى گۆشته‌.
به‌مه‌به‌ستى زانینى زانیارى زیاتر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانى ئه‌م ره‌فتارو سیفه‌ته‌ى مرۆڤ و ئاژه‌ڵانیش، چه‌ند پرسیاریَكمان ئارِاسته‌ى چه‌ند پسپۆر و شاره‌زایه‌ك كرد له‌ بوارى زانستى زینده‌وه‌رزانیدا( بایوَلۆجى)، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشان كردنى هۆكارو كاریگه‌رى خواردنى گۆشت له‌ سه‌ر كرۆمۆسۆم و جینه‌كانى مرۆڤ تاكو چه‌ند ده‌ورى هه‌یه‌ و وده‌بیَته‌ هۆى دروست كردنى رِۆح و گیانى درِه‌نده‌یى له‌ مرۆڤ و گیانه‌وه‌راندا.
وه‌پرساره‌كانمان له‌م چه‌ند دیَرِه‌دا چرِ كرده‌وه‌!

ـ خواردنى گۆشت چه‌ندكاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كه‌ واى لیَبكات زیاتر گیانى درِه‌نده‌ى زیاد بكات؟ ئایا له‌ رِووى بایوَلوَجى یه‌وه‌ بۆچى هه‌میشه‌ رِه‌گه‌زى نیَر زیاتر توندوتیژه‌ و تورِه‌و(شرس)ه‌ ؟، هۆكارى كۆمه‌ڵاتى و ژینگه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ یا خود ئاژه‌ڵه‌ چه‌ند كاریگه‌رى هه‌یه‌، ئایا ویراسه‌ (بۆماوه‌یى) چه‌ند ده‌ورى هه‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌دا؟، پیَشنیازو چاره‌سه‌رى زانستى وته‌ندروست كامانه‌ن به‌رِاى ئه‌م كه‌سه‌ پسپۆرِوشاره‌زایانه‌ له‌ بوارى بایۆلوَجیدا.....؟
ماموَستا هه‌ینى حه‌مه‌د بایز ماموَستاى زینده‌وه‌رزانى له‌ ئاماده‌یى (كانى ماران ) ده‌ڵیَت: مرۆڤى كۆن له‌ كاتى برسیَتیدا ناچاربووه‌ زیاتر توندوتیژو درِنده‌تربیَت بۆ په‌یداكردنى خۆراكى، هه‌ر وه‌ك چۆن گیا خۆریَك له‌ برسیَتیدا به‌هه‌ڵپه‌ گیا ده‌خوات ، پیَكهاته‌ى گۆشتیش هه‌ر له‌و گیایه‌وه‌ په‌یدابوه‌ كه‌ گیا خۆریَك خواردویه‌تى ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆشت زیاتر زیانى هه‌یه‌ بۆ له‌ش و دروست بونى نه‌خۆشى له‌ مرۆڤدا، زۆرجار كه‌سیَك كه‌ زۆر له‌سه‌ر گۆشت خواردن راهاتووه‌ كاتیَك گۆشتى لىَ برِا توشى چاو سوربون و توندرِه‌وى ده‌بیَت له‌ پیَناوى په‌یدا كردنى گۆشتدا،
وتیشى: پیَكهاتى له‌شى پیاو توندوتۆڵتره‌ و زبرتره‌ وه‌ك له‌ هى ژن هۆرِمۆنى تستسترۆن كه‌ ده‌بیَته‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى رِیش و سمیَڵ وده‌نگى گرِ له‌وانه‌یه‌ ببیَته‌ هۆى ده‌ركه‌وتنى توندوتیژیش له‌ پیاودا.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى كومه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌ش وتى : كۆمه‌ڵگایه‌كى دواكه‌وتوو یان گوندنشین یان پرِ له‌ نائارامى ژاوه‌ژاو یان بونى برسیَتى یان سه‌ربازى هانده‌ره‌ بۆ دروست بونى توندوتیژى، له‌ سه‌ربازگه‌كاندا ده‌یانه‌ۆیت ویژدانى تاكه‌كان بمریَنن، گرتنى بۆق و مارو توتكه‌ سه‌گ به‌ده‌م كه‌ زیاتر به‌ره‌و درِنده‌ییان ده‌بات كه‌ ئه‌مه‌ مه‌به‌ستى سه‌ربازییه‌ بۆهیَنانه‌دى ئامانجه‌كانیان .
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ریه‌كان بۆماوه‌یی وتی: ئه‌وه‌ زیاتر هه‌ڵسوكه‌وتى توندوتیژى دایك و باوكه‌ كه‌ رۆژانه‌ بۆ منداڵه‌كان ده‌گوازریَته‌وه‌، كه‌ هۆكاریكى شویَنه‌وارییه‌، لیَره‌دا به‌یه‌كدا چونیَك هه‌یه‌ له‌ نیَوان بۆ ماوه‌و شویَنه‌واردا.
ئه‌و مامۆستایه‌ پیَشنیازیشى كرد مرۆڤ زیاتر سه‌وزه‌و میوه‌ خۆربیَت گونجاوتره‌ وه‌ك له‌ وه‌ى گۆشت خۆربیَت هه‌ندیَك زانا به‌ گۆشت خوَران ده‌ڵیَن (گۆرِى جوڵاو)
محه‌مه‌د ره‌حمان حسیَن مامۆستاى زینده‌وه‌رزانى له‌ ئاماده‌یى سلیَمانى كچان ده‌ڵیَت: ٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍگۆشت به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ پیَویستییه‌كى خۆراكى گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤ چونكه‌ پرِۆتینى تیَدایه‌ كه‌ پیَكهاتنى ترشه‌ ئه‌مینییه‌كانى وه‌ك شانه‌كانى مرۆڤ وایه‌.
گۆشتى ئه‌ندامه‌كانى له‌شى گیانه‌وه‌ر وه‌كو (گورچیله‌ ـ دڵ ـ زمان ـ ده‌ماغ) به‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باش داده‌نریَن چونكه‌ ریَژه‌ى ڤیتامین و خویَی كانزاییه‌كانیان زۆرتره‌ له‌ گۆشتى ماسولكه‌كان .
هه‌روه‌ها پرِۆتین رۆڵى گرنگى هه‌یه‌ له‌ دروست بوون وگه‌شه‌ كردنى له‌ش و به‌رگرى كردن له‌ له‌ش و ده‌بیَته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ وزه‌ى له‌شى و دروست بونى ئیَسك و تویَژى پیَست وماسولكه‌ و ماده‌ بنه‌رِه‌تییه‌كانى خویَن هه‌روه‌ها گۆشت سه‌رچاوه‌ى باشه‌بۆ ڤیتامین Bوكانزاكان به‌تایبه‌تى(fe ـ k ـp )
ئه‌و مامۆستایه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ پرِۆتینه‌ گیانه‌وه‌رییه‌كان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رئاگریَكى هیَواش بكوڵیَنرىَ باشترهه‌رس ده‌بىَ له‌پرِۆتینى رووه‌كى.
تویَژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ له‌شى مرۆڤ رۆژانه‌ پیَویستى به‌(8گم) پرِۆتین ده‌بیَ بۆ هه‌ر یه‌ك (كگم) له‌ كیَشى له‌ش.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى ژینگه‌و كوَمه‌ڵایه‌تى مامۆستا محه‌مه‌د وتى: دوو هۆكار كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر بارى هه‌ڵچوون كه‌ تورِه‌یى جۆریَكه‌ له‌ هه‌ڵچوون ئه‌وانیش:
1ـ هۆكارى ناوه‌كى: ئه‌ورِووداوانه‌یه‌كه‌ مرۆڤ بیرى ده‌كه‌ویَته‌وه‌و له‌ وه‌وپیَش رووى داوه‌ .
2ـ هۆكارى ده‌ره‌كى: هۆكارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌یى یه‌.
بۆنمومه‌ له‌ گه‌ڵ گۆرِانكارییه‌كانى سه‌رده‌مى ئیَستا دا ره‌نگه‌ تواناى به‌ره‌و پیَش چوون كه‌متر بیَت واتا
تواناى دابینكردنى پیَویستىیه‌كانی ژیان كه‌متر بیَت له‌ باره‌ى جۆرى خۆراك و ئامیَرى نوىَ وجل وبه‌رگ
وكاریگه‌رى كه‌سانى تر و چه‌ندین هۆكارى بیَزاركه‌ر له‌ ژیاندا ده‌بیَته‌ هۆى تورِه‌بوون و ئه‌مه‌ش ده‌بیَته‌ هانده‌ر بۆ دروست بونى درِنده‌یى له‌هه‌ندىَ كه‌سدا .
ئه‌مه‌ش له‌ چه‌ندین كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌رى له‌سه‌ر پیاوان زیاتر ده‌بىَ كه‌ زۆرتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا به‌ره‌و رِوو ده‌بنه‌وه‌
وه‌ جه‌ختیشى كرده‌وه‌ كه‌ له‌رِووى بۆماوه‌ییه‌وه‌ هه‌ندىَ جار تیَكچونى كرۆمۆسۆمى رووده‌دات له‌ جیاتى كرۆمۆسۆمیَكى (x) دووكرۆمۆسۆمى (x x ) وه‌رده‌گرىَ له‌گه‌ڵ كرۆمۆسۆمى (y) دا ئه‌مه‌ش له‌ میَینه‌دا رووده‌دات و ده‌بیَته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وژنانه‌ هه‌ندىَ توندتر هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن و به‌سه‌ره‌ ژن ناوده‌بریَن .
به‌ڵام له‌ پیاواندا له‌ رووى بۆ ماوه‌ییه‌وه‌ چینیَك دیارى نه‌كراوه‌ كه‌ئه‌م سیفه‌ته‌ هه‌ڵبگرىَ.
ماموَستا (محه‌مه‌د) پیَشنیازو چاره‌سه‌رى زانستى و ته‌ندروست ده‌خاته‌رِوو ده‌ڵیَت:
به‌برِواى من پیَشنیارى رِاست ئه‌وه‌یه‌ رِیَگه‌كانى په‌روه‌رده‌ى منداڵ به‌ شیَوه‌ى زانستى فیَرى هه‌موو دایك و باوكىَ بكرىَ له‌ ریَگه‌ى خولى تایبه‌ت یان به‌رنامه‌ى بیستراو وبینراوه‌وه‌ هه‌روه‌ها خویَندنگه‌كان بابه‌تى ده‌رونزانى منداڵ تیابووتریَته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان رابهیَنریَن له‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ى منداڵ.
ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامى ڵیَكۆڵینه‌وه‌ى زانستى ده‌ربكه‌وىَ كه‌ گۆشت كاریگه‌رى هه‌یه‌ ئه‌وا ده‌توانرىَ سه‌رچاوه‌ى تر به‌كاربهیَنرىَ بۆ ده‌ست كه‌وتنى پرۆتینى وه‌كو شیرو به‌رهه‌مه‌كانى یان هیَلكه‌ یان سه‌وزه‌ یان فستق یان نان و دانه‌ویَڵه‌.
هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ بازارِه‌كانى جیهاندا پرِۆتیَنكى نوىَ هاتۆته‌كایه‌وه‌ له‌ تیَكه‌ڵَ كردنى یه‌كیَك یان چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ مانه‌: {تۆوى په‌مووـ فستق ـ ده‌نكه‌ كونجى ـ فولى سۆیا ـ ده‌نكه‌ گوڵه‌ به‌رۆژه‌ـ گه‌نم}
ئه‌م خۆراكه‌ له‌ ره‌نگ و شیَوه‌و تامدا به‌ ته‌واوى له‌ گۆشتى گا یان گۆشتى رِانى به‌راز یان مریشك یان ماسى یان په‌نیر ده‌چىَ.


KNWE

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net