.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ژاپۆن.. به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خۆ‌كوشتن

به‌پێى راپۆرتێك كه له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ساڵانه له ژاپۆن خۆیان ده‌كوژن ئاماده‌كراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ساڵى 2007 دا خۆیان كوشتووه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینیوه به‌جۆرێك جێگه‌ى مه‌ترسییه.
راپۆرته‌كه كه ساڵانه ئاماده‌كرێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ساڵى 2007 دا نزیكه‌ى 33 هه‌زار هاوڵاتى خۆیان كوشتووه ئه‌مه‌ش له چاو ساڵى رابردوودا به‌ڕێژه‌ى له 2,9% به‌رزبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه كه له ساڵى 1978- وه له ژاپۆن تۆماركرابێت.
درێژه‌ى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سێیه‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان كوشتووه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها له 6% ته‌مه‌نیان له ده‌وروبه‌رى 30 ساڵاندایه، راپۆرته‌كه رونیشیكردۆته‌وه له 60%-ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆیان كوشتووه بێكاربوون.
جێى ئاماژه‌یه له ژاپۆن له 100 هه‌زار كه‌س ساڵانه 26 كه‌س خۆى ده‌كوژێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له جیهاندا ساڵانه له 100 هه‌زار كه‌س نزیكه‌ى 16 كه‌س خۆى ده‌كوژێت.
kurdsattv
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه