.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چ جۆره كه‌سایه‌تییه‌كت هه‌یه؟
له‌هه‌ڵبژاردنی ره‌نگدا
شاره‌زایانی بواری ده‌رونناسی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه جۆری ره‌نگه‌كان كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر شێوازی بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی له‌ده‌ورووبه‌ر دیاری ده‌كه‌ن، لێره‌دا هێمای پشتی هه‌ندێ لهرهنگهكان ده‌خرێته روو، تۆش ده‌توانیت له‌وه تێبگه‌یت كه لهپۆشینو هه‌ڵبژاردنی ماكیاژدا چ رهنگێكت زیاتر حه‌ز لێیه‌و خاوه‌نی چ كهسایهتییهكیت.
ره‌نگی سوور:
به‌مانای هێزو توانای كۆنترۆڵكردن‌و به‌هێزی كه‌سایه‌تی دێت، هێمایه بۆ خواستی خۆشگوزهرانیو سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام.
ره‌نگی شین:
به‌مانای كه‌سایه‌تییه‌كی ئارامگر‌و له‌سه‌رخۆ دێت، كه‌سه‌كه خاوه‌نی چه‌ند بنه‌مایه‌كی جێگیره‌و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ریان بڕوات.
ره‌نگی سه‌وز:
به‌مانای كه‌سایه‌تییه‌ك دێت كه‌متمانه‌ی زۆری به‌خۆی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت خۆی چه‌قی رووداوه‌كان بێت، به‌جۆرێك ده‌یه‌وێت ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی پشتی پێ ببه‌ستن.
ره‌نگی ره‌ساسی:
كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام كه‌متر ده‌یه‌وێت تێكه‌ڵی گۆڕانه‌كان ببێت‌و مه‌به‌ستێتی له‌په‌راوێزدا بمێنێته‌وه.
ره‌نگی زه‌رد:
هێمایه بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی ئاسووده‌و گه‌شبین، توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ تێگهیشتنو خۆ گونجان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر.
ره‌نگی قاوه‌یی:
كه‌سایه‌تییه‌كه كه زیاتر به‌دوای ئارامیدا دهگهڕێتو نایه‌وێت رووبه‌رووی گرفت‌و هه‌ڵچوونی ده‌ورووبه‌ر ببێته‌وه.
ره‌نگی ره‌ش:
هێمای ئاماده‌كارییه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئاستهنگو گرفته‌كان، كه‌متر ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ردا بگونجێنێت‌و توانای لێتێگه‌یشتنی لاوازه.
له‌هه‌ڵبژاردنی بۆندا
به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵبژاردنی بۆن په‌یوه‌ندی ته‌واوی بهكهسایهتیتهوه هه‌یه، لێره‌دا جۆری بۆنه‌كان‌و لێكدانه‌وه‌كانیان ده‌خرێته روو:
بۆنی به‌هێز: كه‌سێكیت تاڕاده‌یه‌كی زۆر سروشتی شه‌ڕانگێزیت تێدایه، حه‌ز بهسهركێشی ده‌كه‌یت.
بۆنی سووك: كه‌سێكیت كه‌متر حه‌ز بهسهركێشی دهكهیتو پێت خۆشه پشت بهدهورووبهرهكهت ببه‌ستیت، حه‌زت بهرووبهرووبوونهوه نییه.
بۆنی گرانبه‌ها: كه‌سێكی ئاڵۆزیتو كه‌متر ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت لێت تێ ده‌گات، حه‌ز ده‌كه‌یت جیاواز بیت.
له‌هه‌ڵبژاردنی خشڵ‌و زێڕدا
ئه‌و زێڕو زیوه‌ی ده‌یكه‌یت به‌خۆته‌وه له‌رووی ده‌روونییه‌وه چه‌ند جۆرێك لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه بزانه چۆن زێر‌و زیوو خشڵ ده‌كه‌یت به‌خۆته‌وه.
ئه‌و خانمه‌ی بڕێكی زۆر زێڕ یان زیوو به‌خۆیه‌وه ده‌كات، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه‌و چه‌ندین رووداوی شاراوه له‌ژیانیدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش كه بڕێكی زۆر ئه‌ڵقه‌و مستیله ده‌كه‌نه په‌نجه‌كانیان كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی ده‌ورووبه‌ر به‌لای خۆیاندا رابكێشتن، زۆرجار متمانه‌یان به‌خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و ده‌یانه‌وێت پشت به‌كه‌سانی تر ببه‌ستن.
له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا شاره‌زایانی بواری جوانكاری سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت زیاده‌ڕۆیی بكرێت له‌به‌كارهێنانی رهنگو بۆن‌و خشڵ‌و زێڕدا، چونكه هه‌موو ئه‌وانه به‌ڕێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند گونجاون‌و ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوو ئه‌وا نه‌ك هه‌ر جوانی نابه‌خشێت، به‌ڵكو ره‌نگه عه‌یبه دروست بكات.
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤتؤ سؤزى كيان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه


واووووووووووووو
ده‌سته‌کانی خۆش بێت شادۆست گیان بۆ ئه‌م زانیاریانه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to zhina gyan dasti tosh xosh bet barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه