❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ حه‌زی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:36:13

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ حه‌زی‌

وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ حه‌زی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ بێت
‌ 

زۆرجار دایك‌و باوك تووشی‌ سه‌رئێشه‌ ده‌بن كاتێك منداڵه‌كه‌یان حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ ناكات، به‌ڵام هه‌رگیز زۆر له‌منداڵه‌كه‌ت نه‌كه‌یت بخوێنێته‌وه‌ یان سه‌عی‌ بكات، چونكه‌ ئه‌مه‌ وایلێده‌كات رقی‌ له‌خوێندنگه‌و وانه‌كانی‌ بێت.

بیر بكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند جار له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كه‌تدا تووشی‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ بویت كاتێك حه‌زی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ نییه‌و زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ر یان به‌هۆی‌ یاریكردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ به‌ئاسانترین شێوه‌ ده‌توانیت وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ بكات‌و ئه‌وه‌ جێگه‌ی‌ یاریكردنی‌ بگرێته‌وه‌.
ره‌نگه‌ سه‌ره‌تا ئه‌و كاره‌ به‌زه‌حمه‌ت بزانیت، به‌ڵام دڵنیابه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌و ئاسانه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند رێنماییه‌كه‌ بۆ ئاسانكردنی‌ كاره‌كه‌ت:

پێكه‌وه‌ چێشت لێ بنێن

له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كه‌تدا پێكه‌وه‌ خواردن دروست بكه‌ن، هه‌وڵبده‌ جۆره‌ خواردنێك بكه‌یت كه‌ پێشتر نه‌تكردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پشت به‌كتێب‌و نامیلكه‌كانی‌ خواردن دروستكردن ببه‌سته‌و داوا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ ئه‌و بڕی‌ پێداویستیانه‌ت بۆ بخوێنێته‌وه‌ كه‌ له‌خواردنه‌كه‌دا هه‌یه‌.

پێكه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

هه‌وڵبده‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ جارێك یان زیاتر منداڵه‌كه‌ت ببه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌و چه‌ند شوێنێكی‌ نوێی‌ پیشان بده‌یت، له‌و شوێنه‌ هه‌ندێ زانیاری‌ بده‌رێ‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ورووبه‌رو ناوی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ پێبڵێ كه‌ ده‌یانبینن، دوای‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ داوای‌ لێبكه‌ ناوی‌ ئه‌و شتانه‌ بنوسێ‌ وه‌ك ناوی‌ گوڵ‌‌و شه‌قام‌و ئه‌و دوكانانه‌ی‌ بینیوتانن.

له‌كاتی‌ نانخواردندا

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ خێزان له‌ده‌وری‌ خوانی‌ نانخواردن‌و گفتوگۆكردنیان، وه‌ك باسكردنی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌و رۆژه‌دا روویداوه‌و ئه‌و كارانه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ به‌نیازن ئه‌نجامی‌ بده‌ن، توانای‌ زمانه‌وانی‌ منداڵ‌ به‌هێز ده‌كات‌و یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بێشه‌رم گفتوگۆ بكات‌و ئه‌و شتانه‌ بخوێنێته‌وه‌ كه‌ داوای‌ لێده‌كرێت.

له‌كاتی‌ چوونه‌ بازاڕ

كاتێك ده‌چیته‌ بازاڕو منداڵه‌كه‌ت ده‌به‌یت بۆ شت كڕین، لیستێك ئاماده‌ بكه‌ به‌ناوی‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ ده‌ته‌وێت بیكڕیت، پاشان له‌بازاڕ داوا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ ناوی‌ كه‌لوپه‌له‌كانت بۆ بخوێنێته‌وه‌، ئینجا رێنمایی‌ بكه‌ به‌راورد بكات له‌نێوان ناوی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌لیسته‌كه‌دا نوسراوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ناوی‌ ئه‌و ماركانه‌ی‌ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كه‌یه‌.

خوێندنه‌وه‌ی‌ گۆڤارو رۆژنامه‌كان

منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌ ئه‌و گۆڤارو رۆژنامانه‌ بخوێنێته‌وه‌ كه‌ تازه‌ ده‌رده‌چن، به‌تایبه‌تی‌ هانی‌ بده‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ وێنه‌یان له‌گه‌ڵه‌و سه‌رنج راكێشن، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزبوونی‌ تواناكانی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌.

خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب

منداڵه‌كه‌ت بێبه‌ش مه‌كه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چیرۆك، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ناو كتێبه‌ منداڵانه‌كاندان، له‌لای‌ خۆته‌وه‌ دایبنیشێنه‌و چیرۆكه‌كه‌ی‌ به‌ده‌نگی‌ به‌رز بۆ بخوێنه‌ره‌وه‌و با وشه‌كان ببینێت، پاشان پێكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ باسی‌ ناوی‌ چیرۆكه‌كه‌وه‌ بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ‌ مامۆستاكه‌یدا قسه‌ بكه‌

به‌رده‌وام پرسیار له‌مامۆستای‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌و بزانه‌ له‌خوێندنگا توانای‌ نوسین‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ چۆنه‌، هه‌وڵبده‌ن هاوكاریتان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفته‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت له‌كاتی‌ نوسین‌و خوێندنه‌وه‌دا تووشی‌ ده‌بێت.

یارمه‌تی‌ بده‌

كاتێك منداڵه‌كه‌ت پرسیارت لێده‌كات له‌باره‌ی‌ وانه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ زانیاریت له‌باره‌یه‌وه‌ نییه‌، یه‌كسه‌ر مه‌ڵێ‌ ئه‌و شته‌ نازانم، به‌ڵكو له‌گه‌ڵی‌ دابنیشه‌و پێكه‌وه‌ بچنه‌وه‌ به‌سه‌ر كتێب‌و ده‌فته‌ره‌كاندا تا ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام، ئه‌مه‌ وایلێده‌كات هه‌ست بكات كه‌ هه‌میشه‌ تۆ ئاماده‌یت بۆ یارمه‌تیدانی‌.



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-25 13:53:42

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ حه‌زی‌

dast xosh bet sarkawtu bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-26 10:57:54

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: وا له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌ حه‌زی‌

swpas bo to gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net