.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تا چاكتر ئه‌بوبه‌كری صددیق بناسین
ئه‌بوبه‌كری سددیق (خوا لێی ڕازی بێت ) یه‌كێكه له گه‌وره هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ص) كه یه‌كه‌مین كه‌س بوو له پیاوان ئیمانی به یه‌كتایی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رێتی موحهممهدد ( ص) هێناوه و له سه‌رده‌می جاهیلی و ئیسلامه‌تیدا , خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر به هێزو ده‌ست ودڵێكی فراوان بووه وپێغه‌مبه‌ری خوا ( ص) شاهیدی باوه‌ڕی بۆ داوه‌و چه‌ندین جاریش قورئانی پیرۆز پشتیوانی بۆچونه‌كانی كردوه‌و وه‌سفی كرده‌وه‌كانی كردووه 0
نازناوه‌كانی ئه‌بوبه‌كر : * العتیق / واته : ڕزگار بوو له ئاگر * الصدیق / واته : ڕاستگۆ * الصاحب / واته : هاوڕێ * الاتقی / واته : له خوا ترس ترین * الاوّاه / واته : زۆر گه‌ڕاوه‌و ته‌وبه‌كار هه‌ندێك له‌و ئایه‌ته قورئانیه پیرۆزانه‌ی له وه‌سفی ئه‌بو به‌كردا هاتوونه‌ته خوار :
• { إلاً تنصروه فقد نصره الله , إذ أخرجه اللذین كفروا ثانی اثنین إذ هما فی الغار إذ یقول لصاحبه لاتحزن إنً الله معنا } , التوبه (40) 0
• { وما لاحد من نعمه تجزی , إلاابتغاو وجه ربه الاعلی , ولسوف یرضی }, اللیل (19-21) 0
• { اللذین استجابوا لله والرسول من بعد ما أصابهم القرح } , ال عمران (172) 0
• { والذی جا‌و بالصدق وصدق به , أولئك هم المتقون } , الزمر (33) 0
• { فأما من أعطی واتقی , وصدق بالحسنی , فسنیسره للیسری } , اللیل (5-7) 0
هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ی باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه ده‌كه‌ن :
• { لو كنت متخذاً خلیلاً لاتخذت أبابكر ولكن أخی وصاحبی } بخاری 0 واته : ئه‌گه‌ر من دۆستم بگرتایه , ئه‌وا بێگومان ئه‌بوبه‌كرم ده‌گرت , به‌ڵام ئه‌و براو هاوڕێمه 0
• { أبشر فانت عتیق الله من النار} ترمژی 0 واته : مژده بۆ تۆ , ڕزگاری له ئاگر له‌لایه‌ن خواوه 0 • { إقتدوا باللذین من بعدی , أبی بكر و عمر } ترمژی 0 واته : شوێن پێی ئه‌و دووانه هه‌ڵبگرن كه‌له‌دوای من دێن , ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر 0
• { أرحم أمتی بأمتی أبوبكر } صحیح الجامع الصغیر 0 واته : به‌به‌زه‌یی ترینی ئوممه‌تم به ئوممه‌تم ئه‌بو به‌كره 0
• { سیدا كهول الجنه أبوبكر وعمر و أنعما } واته : جووته ڕیش سپیی به‌هه‌شت , ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رن 0
• { ماگلعت الشمس ولا غربت عل أحد بعد النبیین والمرسلین , أفضل من أبی بكر } واته : هێشتا خۆر هه‌ڵ نه‌هاتووه و ئاوا نه‌بووه له‌سه‌ر كه‌سێك دوای پێغه‌مبه‌ران , له ئه‌بو به‌كر چاكتر بێت 0 ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی شیرینی تر كه وه‌سفی ئهبوبهكردهكهن , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست( ص) له‌باسی گه‌وره‌یی ئیمانیدا فه‌رمووی " ئه‌گه‌ر ئیمانی ئه‌بوبه‌كر وئیمانی هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م بخرێته دوولای ته‌رازوویه‌كه‌وه , ئه‌وا ئیمانی ئه‌بوبه‌كر قورس‌تر ده‌بێت " سبحان الله ؟؟!! 0
هه‌ندێ له ووته جوان وناوازهكانی ئه‌بوبه‌كر :
* ( إن إبلیس قائم أمامك , والنفس من یمینك , والهوی عن یسارك , والدنیا عن خلفك , والاعضاو من حولك , والجبار فوقك – بالقدر لا بالمكان - , فإبلیس یدعو الی ترك ا‌لدین , والنفس تدعوك إلی المعصیه , والهوی یدعوك إلی الشهوه ) 0 واته : به‌ڕاستی شه‌یتان له پشتته‌وه وه‌ستاوه , وه نه‌فسی خۆشت له لای ڕاستتهوهیه , وه ئاره‌زوه‌كانت له‌لای چه‌پته‌وه‌یه , وه دونیاش له‌دواته‌وه‌یه , وه ئه‌ندامه‌كان له ده‌ورو بهرتدان , وه خوای گه‌وره‌ش بهسهرسهرتهوهیه ( به ده‌سه‌ڵات نه‌ك به شوێن ), شه‌یتان ( نه‌فرتی خوای لێبێت ) بانگت ده‌كات بۆ واز هێنانت له‌دین , وه نه‌فست بانگت ده‌كات بۆ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌و تاوان كردن , وه ئارهزووهكانیشت بانگت ده‌كات بۆ شه‌هوه‌ت وئارهزووبازی ) 0
* (ثمانیه أشیاوْ هی زینه لثمانیه أشیاو , العفاف زینه الفقر , والشكر زینه النعمه , والصبر زینه البلاو , والحلم زینه العلم , والتدلل زینه المتكلم , وكثره البكاوْ زینه الخوف , وترك المنه زینه الاحسان , والخشوع زینه الصلاه) 0 واته : ( هه‌شت شت هه‌یه كه جوانی وئارایشته بۆ هه‌شت شتی تر , داوێن پاكی جوانیی هه‌ژاریه , شوكرو سوپاس كردن جوانیی نیعمه‌ته‌كانه , ئارام گرتن ئارایشتی ده‌ردو به‌ڵایه, حیلم ونه‌رم ونیانی ئارایشتی زانیاریه , خۆبه‌كه‌م زانین جوانترین شێوه‌ی ترسانه , زۆر گریان له‌ترسی خوا زینه‌تی ترسانه , واز هێنان له منه‌ت له خێركردندا جوانیی چاكه‌كاریه , ترس وخشوع له نوێژدا جوانی وئارایشتی نوێژهكهیه ) 0
* (حبب إلی من الدنیا ثلاث, النظر إلی وجه رسول الله , وإنفاق مالی علی رسول الله , وأن تكون إبنتی تحت لرسول الله) واته : له دونیادا سێ شتم زۆر له‌لا خۆشه‌ویسته , بینینی ده‌م وچاوی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا , سه‌رفكردنی ماڵه‌كه‌م له پێناو دینی پێغه‌مبه‌ری خوادا , وه كچكه‌م له ژێرسایهو ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوادا بێت ) 0 * (أربعه تمامها بأربعه , إتمام الصلاه بسجدتی السهو , والصوم بصدقه الفگر , والحج بالفدیه , والایمان بالجهاد ) 0 واته : چوار شت به چوار شت ته‌واو ده‌بێت , نوێّژ به دوو سه‌جده‌ی سه‌هوو , ڕۆژوو به‌سه‌ر فیتره‌ی خێزانه‌كه , وه حه‌ج به فیدیه , وه ئیمانیش به جیهاد كردن 0
* ( هه‌ر كه‌سێك به‌بێ توێشوو بچێته ناو گۆڕه‌وه , وه‌كو ئه‌وه وایه كه بچێته ناو دهیاوه به‌بێ به‌له‌م ) * (هه‌میشه له‌ترسی خوا‌و ڕۆژی زیندوو بونه‌وه ده‌یفه‌رموو : خۆزگه گیایه‌ك بومایه , ئاژه‌ڵ بیخواردمایه , یان ده‌یفه‌رموو , خۆزگه تاڵێك موو بوومایه به سینگی عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه , وه ده‌یفه‌رموو , خۆزگه به‌رانێك بوومایه كه‌س وكاره‌كه‌م سه‌ریان ببڕیمایه وبیانخواردمایه ) 0
به‌ڕاستی گه‌ر له ژیان و كار‌و به‌سه‌رهات ومردنی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه بدوێین به چه‌ندین كتێب ونوسین ته‌واو نابێت به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی تری له‌سه‌ر ده‌نوسم كه ئه‌بوبه‌كر :
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه باوه‌ڕی به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ( ص) هێنا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه قورئانی پیرۆزی كۆكرده‌وه‌و خۆیشی هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بووه 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه قورئانی پیرۆزی ناونا به ( مصحف) 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ناوی ( خلیفه ) ی لێ نرا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ( بیت المال ) ی دانا 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له ئیسلامدا نازناوی ( العتیق) ی لێ بنرێت 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه نازناوی ( شیخ الاسلام) ی لێ بنرێت 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له‌ترسی تووش بوون به‌حه‌رام بۆ پاروویه‌ك خۆی بڕشێنێته‌وه 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه شه‌ره‌فی هاوه‌ڵێتی پێغه‌مبه‌ری ( ص) پێ ببڕێت له كۆچدا بۆ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه لهئیسلامداو له‌پاش مردنی , خێزانه‌كه‌ی خۆی بیشوات 0
* یه‌كه‌م كه‌س بوو كه جه‌نگی دژی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌رپاكرد 0
* یه‌كه‌م خه‌لیفه بوو كه ڕهعیهتهكهی مووچه‌ی ساڵانه‌ی بۆ ببڕنه‌وه 0
* یه‌كه‌م خه‌لیفه بوو كه بمرێ وباوك و دایكیشی هه‌ردووكیان له ژیاندا مابن 0
ڕه‌حمه‌تی خوا له ئیمامی عه‌لی , كاتێك لێیان پرسی باشترین پیاو له‌دوای پێغه‌مبه‌ر كێیه ؟ فه‌رمووی : ئه‌بوبه‌كری صددیقه 0
ده‌ی سه‌لامی خوا له ئه‌بوبه‌كر بێت , له‌و ڕۆژه‌دا كه له‌دایك بوو و له‌و ڕۆژه‌دا كهمردو له‌و ڕۆژه‌شدا كه زیندوو ده‌بێته‌وه 0
عباس رحیم شوانی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xoshbet darwnae gean
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ پەیامەکەت هاوڕێ گیان.......
سەرفرازیی بۆ تۆی خۆشەویست......
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش ولاي شتيكي باش بو بابةتةكةو هةربزي
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس هاوڕێی خۆشەویست بۆ پەیامت.......
بەهیوای ژیانێکی خۆش بۆ تۆی ئەزیز.........
سەرکەوتو بیت.......
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Jegae dast xoshea barez gean
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ پەیامەکەت هاوڕێ گیان.......
سەرفرازیی بۆ تۆی خۆشەویست......
له‌سه‌ر هێڵ نییه