❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-09 16:58:06

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

پیاوی‌ دوو ژنه‌ جه‌رگی‌ كونكونه‌ یان گوپی‌ خرپنه‌
‌ 


له‌سوچێكی‌ ساڵۆنه‌كه‌دا به‌نیگایه‌كی‌ غه‌مبارانه‌وه‌ له‌و تازه‌ بووكه‌ی‌ ده‌ڕوانی‌ كه‌ دڕازێندرایه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌موچه‌وه‌ غه‌مباره‌یه‌كه‌شیه‌وه‌ ده‌ستێك جلیی‌ سووری‌ برییقه‌داری‌ له‌به‌ر كردبوو. هه‌ر دوو ده‌سته‌كانیش پڕ بازنگی‌ ئاڵتون بوو. به‌بێ‌ ده‌نگی‌ چوومه‌ ته‌نیشتیه‌وه‌‌و لێم پرسی‌، ئه‌و بوكه‌ی‌ جوان ده‌كرێ‌ چیته‌؟ به‌لایه‌كی‌ چاو سه‌یركردم وتی‌ ئه‌و بووكه‌ به‌سه‌ر مندا دێت، منیش ووتم دیاره‌ تۆش ڕازیت؟ له‌پێش ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌ چه‌ند دڵۆپه‌ فرمێسكێك بیل بیله‌ی‌ چاوه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ ڵێڵ كرد‌و وتی‌ "چۆن ڕازیی‌ نابم، دوو ساڵه‌ ماڵ له‌ من بۆته‌ دۆزه‌خ!!" له‌پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند دڵۆپه‌ فرمێسكه‌ش بخزێته‌ سه‌ر كۆڵمه‌كانی‌، هه‌ناسه‌یه‌كی‌ قوڵی‌ هه‌ڵكێشاو به‌ده‌سڕێك فرمێسكه‌كانی‌ سڕی‌‌و دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ قسه‌كردن‌و وتی‌"ئه‌و پیاوه‌ی‌ بیست‌و یه‌ك ساڵ به‌بێ‌ كێشه‌ ژیانم له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر برت، پێی‌ وتم ژن دێنم، ڕازی‌ ده‌بی‌ باشه‌ ڕازیش نابی‌ ته‌ڵاق وه‌ربگره‌، منیش له‌به‌ر خاتری‌ چوار منداڵه‌كه‌م ڕازی‌ بووم‌و چوومه‌ دادگا درۆیه‌كی‌ گه‌وره‌م كردو وتم ڕازیم مێرده‌كه‌م ژن بێنێ‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ توانی‌ ژنێتیم له‌ده‌ست داوه‌". ئه‌مه‌ ده‌ست پێكی‌ قسه‌كانی‌ ڕووناك فه‌ره‌ج بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ‌ له‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ ڕازی‌ ده‌بن مێرده‌كانیان ژنیان به‌سه‌ر بێنێ‌.


http://awene.com/Wenekan_Awenekan/dwzhna.gif
ڕووناك فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رنامه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ ژنان‌و سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ ڕێوانه‌ پێی‌ وایه‌ كه‌ هیچ ئافره‌تێك حه‌ز ناكات پیاوه‌كه‌ی‌ ژنی‌ به‌سه‌ردا بێنێ‌، به‌وه‌نه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌چنه‌ دادگا ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشان ده‌ده‌ن به‌نمونه‌ش باسی‌ له‌و چیرۆكه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ كرد وتی‌ "هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی‌ ڕازی‌ ده‌بن مێرده‌كانیان ژنیان به‌سه‌ربێنێ‌ یان ئاڵتونێكی‌ زۆریان بۆ ده‌كرێ‌ یاخود له‌ ژێر فشاردا ده‌برێنه‌ دادگا به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌زامه‌ند ده‌كرێن".
ئه‌م هه‌ڵسواڕاوه‌ی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان تاسه‌ر ئێسقان دژی‌ فره‌ ژنییه‌‌و بۆ هیچ كات‌و سه‌رده‌مێك فره‌ژنی‌ به‌چاره‌سه‌ر نازانێ‌، له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌ش كه‌ فره‌ ژنی‌ بۆ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان به‌ پێویست ده‌زانن به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ دوای‌ شه‌ڕه‌و ده‌ڵێن "كۆمه‌ڵێك بێوه‌ژن‌و قه‌یره‌ كچێكی‌ زۆر ماوه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ به‌و ڕێگایه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت". ڕووناك فه‌ره‌ج ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ی‌ خوازانه‌یه‌ بۆ لایه‌نێك كه‌ پیاوه‌‌و ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ بۆچونانه‌یان هه‌یه‌ حكومه‌ت به‌ده‌ر ده‌كه‌ن له‌ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌، چونكه‌ ده‌بوو له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م شانزه‌ ساڵه‌دا حكومه‌ت هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو كێشه‌كانی‌ ژنان‌و كچانی‌ چاره‌سه‌ر بكردایه‌ تا نه‌گیشتایه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی‌ ئێستا".

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونه‌كانی‌ رووناك فه‌رج، ئێستا له‌شاری‌ سلێمانی‌ ڕێكخراوێك له‌دروست بوندایه‌ كه‌ فره‌ ژنی‌ بۆ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان به‌ پێویست ده‌زانن (یه‌كێتی‌ پیاوانی‌ كوردستان) ناوی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌، بورهان عه‌لی‌ فه‌رجی‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و دوو ساڵ كه‌ دوو ژنی‌ هه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌.
به‌بۆچونی‌ بورهان له‌ئێستادا زۆرێك له‌پیاوان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ ماندووبونه‌كانیان له‌به‌رچاو ناگیرێ‌، ئه‌مانه‌ش بۆته‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ بیر له‌دروست كردنی‌ ڕێكخراوێكی‌ له‌و چه‌شنه‌ بكه‌نه‌وه‌، ناوبراو ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هیچ جۆرێك ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان دروست نه‌بوون ‌وده‌ڵێت "ئامانجمان هاوكاری‌ كردن‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ نێرینه‌‌و ناساندنی‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانیه‌تی‌، بۆ دژایه‌تی‌ كردنی‌ هیچ ڕێكخراوێكیش دروست نه‌بووین".

هه‌رچه‌ند فره‌ ژنی‌ یه‌كێك نییه‌ له‌ئامانجه‌كانی‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئیش بۆ یاسایه‌ك ده‌كات كه‌ ڕێگه‌ به‌ فره‌ ژنی‌ بدات بورهان ده‌ڵێت "بۆ ئه‌مڕۆ كوردستان نه‌ك هه‌ر دیارده‌ی‌ فره‌ ژنیمان له‌لائاساییه‌، به‌ڵكو به‌پێویستیشی‌ ده‌زانین یاسایه‌ك هه‌بێت ڕێگه‌ به‌فره‌ ژنی‌ بدات، هه‌ر بۆیه‌ له‌ئێستادا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌ یاسایی‌ باری‌ كه‌سێتیدا یاسایه‌ك بچسپێنین ڕێگه‌ به‌ فره‌ ژنی‌ بدات". له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا بورهان عه‌لی‌ ده‌پرسێ‌ "ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ڕێگه‌ له‌فره‌ ژنی‌ ده‌گرن، چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌و هه‌موو قه‌یره‌ كچه‌و بێوه‌ژنانه‌ چییه‌ كه‌ له‌م ووڵاته‌دا هه‌یه‌؟" .

له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندام‌و هه‌مه‌جۆره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوه‌كو ئێستا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردون، بورهان عه‌لی‌ ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا زیاتر له‌دوو هه‌زارو پێنج سه‌د ئه‌ندمایان هه‌یه‌ له‌ناو ئه‌وانه‌شدا به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی‌ جۆراوجۆر بونیان هه‌یه‌‌و ده‌ڵێت"له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوین به‌رپرسی‌ پارتی‌و یه‌كێتی‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحییه‌‌و قایمقام هه‌ن له‌لای‌ ئێمه‌ ئه‌ندامن".

دروست بونی‌ ڕێكخراوێكی‌ له‌م چه‌شنه‌ "بۆ به‌رگری‌ كردن له‌ مافه‌كانی‌ پیاوان" له‌لای‌ ڕووناك فه‌ره‌ج حاڵه‌تێكی‌ زۆر ئاسایه‌ پێی‌ باشه‌ مۆڵه‌تی‌ كردنیشیان پێبدرێ‌ ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ ڕێكخراوه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبونیانه‌وه‌ ده‌ست بۆ خاڵێكی‌ ستراتیشی‌ ئێمه‌ ده‌به‌ن كه‌ فره‌ ژنیه‌‌و ئێمه‌ ڕه‌تی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بونیان به‌ پێویست ده‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئامانج‌و بیركردنه‌وی‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌گه‌ڵ خواستی‌ به‌شێكی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ پیاوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا یه‌ك ده‌گه‌رێته‌وه‌".
به‌شێك له‌پیاوان له‌باره‌ی‌ بره‌ودان به‌دیارده‌ی‌ فره‌ ژنی‌، مینه‌كان به‌خه‌تابار ده‌زانن‌و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر مێینه‌كانن ڕاسته‌خۆ ده‌بنه‌ بڕیارده‌ر‌و زۆربونی‌ دیارده‌ی‌ فره‌ ژنی‌، سدیق مسته‌فا ناوی‌ خوازراوی‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن چل‌و پێنج ساڵی‌ گوندنشینه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌"ده‌ی‌ هه‌ر ژنییه‌ ڕازی‌ ده‌بێت سه‌ر به‌هه‌وێ‌ شوبكات". له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچونانه‌دا سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ ڕێوان ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌ده‌سه‌ڵات‌و پیاوان ده‌گرێ‌ به‌وه‌ی‌ له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌موو تاوانه‌كان ده‌خنه‌ ئه‌ستۆی‌ ژنان‌و پرسی‌ "بۆ پیاوان له‌وه‌شدا خۆیان به‌بێ‌ خه‌تا ده‌زانن‌و هه‌موو تاوانه‌كه‌ ده‌خنه‌ ملی‌ ژنان، ژنانیش وه‌كو پیاوان به‌ نائاگایی‌ به‌دوای‌ به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كانی‌ خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ به‌وشێوه‌یه‌ شویان كردووه‌ ئێستا ژیانیان ناخۆشه‌و تاڵاو ده‌چێژن، چه‌ندین نمونه‌ی‌ وه‌هامان هه‌یه‌ كه‌ ئێستا په‌شیمانن".

هه‌ر یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی‌ ژنی‌ دووهه‌م ده‌هێنن پاساوی‌ خۆیان هه‌یه‌ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌كاره‌كه‌یان. مامۆستایه‌كی‌ ناوه‌ندی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ ژنی‌ دووهه‌می‌ هێناوه‌و ڕازی‌ نه‌بوو ناوی‌ بنوسرێ‌ له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "ژنی‌ یه‌كه‌مم له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌كیشه‌وه‌ حه‌ز‌و توانی‌ سێكسی‌ لاواز بوو بوو، منیش وه‌كو موسڵمانێك ناتوانم له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ هاوسه‌ری‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ترم هه‌بێت، وه‌ك هه‌ندێك له‌پیاوان ده‌یكه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ڕازامه‌ندی‌ ژنی‌ یه‌كه‌مم ژنم هێنایه‌وه‌" له‌باره‌ی‌ ئاسوده‌یی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ تاچه‌ندێك بڕوای‌ به‌و په‌نده‌ كوردیه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێت "پیاوی‌ دوو ژنه‌ جه‌رگی‌ كون كونه‌" ئه‌و مامۆستایه‌ وتی‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌دوو ماڵی‌ جیاوازدان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش هاوسه‌نگیم له‌نێوانیاندا ڕاگرتوه‌ تا ڕاده‌یه‌كیش ئاسوده‌م" به‌ پێكه‌نینیشه‌وه‌ په‌نده‌ كوردیه‌كه‌ی‌ به‌ جۆرێكی‌ تر وته‌وه‌‌و وتی‌ "له‌لای‌ من پیاوی‌ دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌".

به‌شێك له‌و كچه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی‌ تا ئێستا ماونه‌و شویان نه‌كردوه‌ له‌به‌ر "پرسیار‌و قسه‌و توانجه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌" ئاماده‌ن سه‌ر به‌هه‌وێش شووبكه‌ن.
چیمه‌ن عه‌زیز ناوی‌ خوازراوی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و سێ‌ساڵی‌ دانیشتوی‌ شارۆچكه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵه‌ . ئه‌و ده‌رچووی‌ په‌یمانگایه‌‌و له‌یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ فه‌رمانبه‌ره‌. چیمه‌ن به‌ غه‌مباره‌یه‌كه‌وه‌ ده‌دوێت‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر به‌به‌رده‌وامی‌ پرسیاری‌ شوكردنی‌ لێده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێت "رۆژ نییه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ نه‌بینه‌وه‌ بۆ شووناكه‌ی‌؟، به‌ته‌مای‌ كێ‌؟، ئه‌وه‌ داواكاریت نییه‌؟ ئه‌م پرسیارانه‌ به‌به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆم بڕیارم داوه‌ گه‌ر كه‌سێكی‌ باش هه‌بێت ئاماده‌م سه‌ر به‌هه‌وێش شوو بكه‌م".

به‌پێی‌ بڕیاری‌ 62 كه‌ له‌ 29/4/ 2000 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و كاته‌ی‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانیه‌وه‌ ده‌رچووه‌، هه‌ر پیاوێك به‌بێ‌ هۆیه‌كی‌ تایبه‌ت ژنی‌ دوومی‌ بهێنایه‌ سزا ده‌درا به‌سێ‌ ساڵ زیندانی‌‌و یاخود غه‌رامه‌ی‌ ده‌ هه‌زار دیناری‌ سویسری‌ ئه‌و كاته‌ی‌ لێده‌سێنرا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ڕووناك فه‌ره‌ج باسی‌ ده‌كات ده‌رچونی‌ ئه‌و بڕیاره‌ نه‌بووه‌ هۆی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ فره‌ ژنی‌ ڕووناك ده‌ڵێت "له‌دوای‌ ئه‌و بڕیاره‌وه‌ گه‌ر دیارده‌ی‌ فره‌ ژنی‌ زیادی‌ نه‌كردبێت، وه‌كو خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ دادگاكانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ماوه‌ی‌ پێنج مانگی‌ رابردوودا به‌ته‌نها پانزه‌ حاڵه‌تی‌ ژنهێنانی‌ دووهه‌م هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌روه‌ك حاكم كه‌مال ره‌شید دادوه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ دادگای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ له‌سلێمانی‌ ده‌ڵێت "حاڵه‌ته‌كانی‌ ژن هێنانی‌ دووم زۆر له‌و ژماره‌یه‌ زۆرتره‌ كه‌ تۆماركراوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كان له‌ ده‌ره‌و دادگا ده‌كرێ‌، كاتێك دێنه‌ لای‌ ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ منداڵێكیشیان بووبێت، ئه‌و كاته‌ش ئێمه‌ن دایانێرین بۆ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ تا سزا بدرێن". له‌درێژه‌ی‌ قسه‌ كانیدا حاكم كه‌مال باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ ئێستا ئه‌وان بۆ حاڵه‌تی‌ فره‌ ژنی‌ كار به‌ بڕیاری‌ 62 ناكه‌ن، چونكه‌ ئێستا ئه‌و بڕیاره‌‌و زۆرێك له‌و بڕیارانه‌ی‌ تریش كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر دوو حكومه‌ته‌كه‌وه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا ده‌رچوون وه‌ستێنراون براونه‌ته‌ په‌رله‌مان تا به‌فه‌رمی‌ بكرێنه‌ قانوون.

ئاینی‌ ئیسلامی‌ ڕێگه‌ی‌ به‌ پیاوان داوه‌ ده‌توانن تا چوار ژن بهێنن "به‌ومه‌رجه‌ی‌ دادوه‌ری‌ له‌ نێوانیاندا بچسپێنن". مه‌لا ئه‌حمه‌د شافعی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ زانیانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌و ڕووه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ئاینی‌ ئیسلامدا پیاوان بۆیان هه‌یه‌ تا چوار ژن بهێنن "به‌و مه‌رجه‌ی‌ پیاوه‌كه‌ بتوانێ‌ له‌ڕووی‌ ماده‌ی‌ معنه‌ی‌‌و ڕۆحیه‌وه‌ دادوه‌ری‌ له‌نێوانیاندا بچه‌سپێنێ‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی‌ ئه‌و داوه‌ره‌یه‌ له‌نێوانیاندا فه‌راهه‌م بكات ئه‌وا بۆی‌ نییه‌ له‌ژنێك زیاتر بهێنێت".



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-10 12:09:15

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

sarkautubet kaka shadost baxwa shetesh bn tanha yak zhntan qabylahhh

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-10 12:23:01

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

rezhen gyan mn 7az akam gwpm xrpn bet amawet 2 zhn bhenm hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhh


swpas bo to gyany mn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-12 02:07:08

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

سڵاوو



هاووڕێی بەڕێزی یانە دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە

خوازیارم هەر کامەران بیت

هاووڕێ ی یانە

  نامۆ

پیرۆزبێت ساڵیادی کووردژینی خۆشەویست

هیوادارم هەر پێشنگی یانە کووردی یەکان بێت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-12 11:05:21

devilunited101
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2010-03-20
په‌یامه‌كان: 253

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

dastt xoshbet

Kurdzhin
Hey What Are You thinking About Me???? HUH???????? I Wanna be Your Friend

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-45f4211742.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-12 11:19:52

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

ده‌ست خۆش دۆستی گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت منیش ئه‌ڵێم جه‌رگی کون کونه هاهاها‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-13 12:21:20

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

زؤر سوباس بؤ ئيوه هاورييان دةستى ئيوةش خؤش بيت هةر بزين...

ئةرةوةللا سؤزى كيان زؤر راسته وايه هاهاها...

كاتتان شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-14 16:30:31

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

dastakant xosh bet shadost gyan sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-14 18:59:56

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: پیاوی‌دوو ژنه‌ گوپی‌ خرپنه‌

zor swpas bo to chaw gashakam sarkawtu bit tosh gyanakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net