❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-10 19:01:57

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ..

مرۆڤ لەنێوان ئیمان و سەرگەردانی دا ..


بێ باوەڕی مێژوویەكی درێژو نەبڕاوەی هەیە لەناو كۆمەڵگای مرۆڤایەتی داو لەهەموو قۆناغەكانی مێژوودا كەم یازۆر بوونی هەبوە،

ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادیەی خوای كردگار بەخشیو یەتی بە مرۆڤ لەژیانی دنیادا، ئەو ئازادیە كە هێندە فراوانە تەنانەت جێی ئەوانەشی تێدا بۆتەوە كە ئینكاری خودی ئەو كردگارەش دەكەن و دان بەبوونی دانانێن زۆر جاریش سوكایەتی و ناهەقی بەرامبەر دەكەن ...

بێگومان مرۆڤ مافی خۆیەتی ئەو ئازادیە بەتەواوی مانا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربێنێ و سودی لێ وەربگرێ بەتایبەت لە بواری ئازادی بیرو باوەرو بیركردنەوەو هەڵبژاردنی ئایین و ئەو ئایدیۆلۆژیایەی خۆی بەراستی دەزانێ، مرۆڤ ئازادە لەوەی باوەڕی بەچی هەیەو بەچی نیە، ئەوە وەكو مافێك كە بەدیهێنەری مرۆڤ بەخشیویەتی و زەوت كردنی مافی كەس نیە، بەلام لەهەمان كاتدا كە مرۆڤ ئەو ئازادیە فراوانەی پێدراوە، بەئەندازەی ئەو ئازادی و مافی هەلبژاردنەش بەرپرسیارێتی خراوەتە سەرشان و خراوەتە ژێر چاودێریەوە، واتە مرۆڤ بەرپرسە لەو كارو كردەوانەی ئەنجامیان دەدات و لەسەر ئەو خیاروهەلبژاردنانەی ژیانی خۆی پێ پڕ دەكاتەوە لیپرسینەوەی لەگەڵ دا دەكرێ، ئەو بەرپرسیاریەتیەش هەم لەبەرامبەرخواو هەم لەبەرامبەر خەڵك دا، هەم بۆ دنیاو هەم بۆ دوا ڕۆژە..

مرۆڤ بەرپرسیارە بەرامبەر بەخوا چونكە پەیامبەرو ڕەوانەكراوی خوای بۆ هاتوە، ئەو پەیامبەرانە وەحی و پەیامی خوایان بە مرۆڤ ڕاگەیاندوە، بەبەڵگەی مەنتیقی و موعجیزەی دەستەوسان كەریش راستی ئەو پێغەمبەرایەتیەی خۆیان سەلماندوە بۆ ئەوەی كەسانی ساختە كار نەتوانن بەو ناوە خەلك گومرا بكەن . جابێگومان هەر كەسێك ئەو بانگەوازو پەیامە خواییانەی پێگەیشت بێت و باوەڕی پێیان نەهێنابێت ئەوا بەرپرسیاری لای خواو ڕۆژی دواییەو لەسەر باوەڕ نە هێنان و هاوەڵ دانان بۆ خواو كردەوەی خراپ لێپێچانەوەی لەگەڵدا دەكرێ، بێگومان ئەو حساب و كتابە خواییە بۆ دواڕۆژە و لەسەر دنیا نە خوا كەس راستەوخۆ بانگ دەكات بۆ دادگایی كردن نە كەسیش بۆی هەیە لەجیاتی خوا ئەو كارە بكات و خۆی بەوەكیلی خوا بزانێ .

بەلام بەرپرسیاریەتی دووەم مرۆڤ لەدولاوە لەسەری حسابە، هەم لای خواو هەم لای خەڵكیش، بنچینەو بنەمای ئەو بەرپرسیار بوونەش لەسەر ئەو هەست و هۆش و ژیریەیە كە بە مرۆڤ دراوە و بە هۆیەوە دەتوانێ راست و چەوت و چاك و خراپ لەیەكتری جیا بكاتەوە، هەروەها مرۆڤ توانایەكی بێ وێنەی پێدراوە بۆ گەران بە دوای راستیەكاندا، بۆیە لێی قەبوڵ ناكرێ هەروا خۆی بداتە دەست دەوروبەر یان ئارەزوو و غەریزەكانی چۆنیان ئاراستە كرد ئاوا ژیان بباتە سەر، ئەو كاتە مرۆڤ جیاوازی نابێ لەگەڵ ئەو ئاژەڵ و گیاندارانەی لەدارستان دا دەژین و تەنها ئەرك و ئامانجیان خۆتێركردنەو بەس، ئەگەر مرۆڤ عەقڵ و ژیری خۆی پەك خست و بەكاری نەهێنا بۆگەڕان بەدوای ڕاستی دا بێگومان گەورەترین ئیمتیازی لەخۆی ستاندۆتەوە، گرنگترین ڕاستی یەكیش كە پێویستە لەسەر مرۆڤ بەدوای زانین و ئاشكراكردنیەوە بێت بریتیە لەناسینی خۆی . ئەو خۆ ناسینە ئەركی هەموو مرۆڤێكە با باوەڕی بە هیچ ئاینێكیش نەبێت، بگرە بێباوەڕ زیاتر لە باوەڕدار پێویستی بەو گەڕان و خۆ دۆزینەوەیە هەیە، چونكە ئیماندار لەگەڵ بەكار هێنانی عەقڵ هۆكارێكی تری یارمەتیدەری لەگەڵە ئەویش ئەو بیرو باوەڕە ئاینیەیە كە هەیەتی، بێگومان باوەرهینان بە ئایینیش یا خود دۆزینەوەی ئایینی ڕاست و دروستی خوا هەر بە یارمەتی عەقل و ژیری دەبێت، بەلام كەسی بێ باوەڕ كەدان بە سەرچاوەی ئایین دانانێ زیاتر لەسەریەتی بگەڕێ بەدوای ڕاستەقینەدا و ئەو بیرو باوەڕ و بیردۆزانەی لە ئارادان هەڵیان سەنگێنێ و بە نیازی گەیشتن بەراستی و هەقیقەت سەرنجیان بدات نەك بەبریاری پێشوەختەو بەنیازی عەیب لێ دیتنەوە، پێویستە مرۆڤ [ هەموو مرۆڤێك ] ئەو پرسیارە دێرین ونەمرانە لەخۆی بكات [ من لەكویوە هاتووم ؟ بۆچی هاتووم و ئەرك و ئامانج چیە لە دروست بوونم ؟ بۆ كوێ دەرۆم و سەرەنجامم بەچی كۆتایی دێ وەدوای مردن چیم بەسەردێ ؟]

مرۆڤ پێش ئەوەی لەهەوڵی بنیاتنانی شارستانیەتی مادی و دەستەبەر كردنی خۆشگوزەرانی دابێ پێویستە بەدوای پێناسی راستەقینەی خۆیدا بگەڕێ و وێڵی دۆزینەوەی هەقیقەت بێ . پێویستە ئەرك و ئامانجە سەرەكیەكانی خۆی بزانێ و قۆناغی داهاتووی ژیانی خۆیشی بخاتە پێش چاوو پێداویستی و توێشووی ئەو قۆناغە ئامادە بكات ..پێویستە تێڕوانینێكی ڕوون و ئاشكراو پشت بەستوور بەعەقڵ و لۆژیك و ئەزمونی هەبێ بۆ بوون و ژیان و دیاردەكانی دەوروبەری و تێكرای گەردوون، دەبێ بەدوای سەرچاوەی بوون دا بگەڕێ و تەفسیرێكی واقیعی و دروستی هەبێ بۆی نەك بێباكانە خۆی بسپێرێتە دەست ئارەزووە بێ كۆتاییەكانی و تێكرای تەمەنی لەوەلامدانەوەی داخوازیەكانی جەستەدا بباتە سەر .

لەمێژوودا ناوی سەدان فەیلوسوف و بیرمەندی گەورە تۆمار كراوە لەوانەی هەموو تەمەنی خۆیان تەرخان كردووە بۆ لێكۆلینەوە و گەران بەدوای راستەقینەدا، بۆ گەیشتن بە قەناعەت و باوەڕێكی چەسپاوو گونجاو لەگەل پایەو ئاستی مرۆڤ دا سەبارەت بەو مەسەلە چارەنووسی و گرنگانەی تێكرای مرۆڤ تێیاندا بەشدارە، هەریەكەیان بەپێی ئیمكانیاتی عەقلی و زانستی خۆی بەئەنجامێك گەیشتوە، هەرچەندە هیچ كام لەوانە نەیان توانیوە بڵێن ئەوەی ئێمە دەیڵێین هەقیقەتی رەها و بێ چەندو چونە، بەلام گرنگ ئەوەیە هەوڵیان داوە و لانی كەم بەشێك لە راستی یان دۆزیوەتەوە و بۆ نەوەكانی دوای خۆیان بەجێ هێشتوە تا پەرەی پێ بدەن ..

بەلام خوای گەورە كەخۆی مرۆڤی دروست كردووە و دەزانێ هەموو مرۆڤەكان ناتوانن ببنە فەیلەسوف و توانای عەقلی و زانستی هەموان وەك یەك نیە، هەروەها تەمەنی مرۆڤ ئەوەندە نیە كەهەریەكەو بۆخۆی بەتەنیا بتوانێت ئەو گەشتە دوورو درێژەی گەران بەدوای فەلسەفەی ژیاندا ئەنجام بدات و لەئەنجامیشدا بەناكاملی تەنها پەی بەبەشێك لەو راستیانە ببات، جابۆیە خوای پەروەردگار بۆ ئەوەی مرۆڤ لە سەرگەردانی و حەیران بوون رزگار بكات و یارمەتی بدات لەدۆزینەوەی راستیەكانی ژیان و سەرەنجام و قۆناغەكانی تری ژیانی دا، كار ئاسانی بۆ كردووە بەناردنی پێغەمبەرانی خۆی بۆ سەرزەوی تا ئەو راستی یە گرنگ و بنچینەییانەی عەقل و زانستی مرۆڤ بەئاسانی ناتوانێ دەركیان بكات بۆ مانی ڕوون بكاتەوە، هەربۆیە دەبینین گەورەترین ئەركی پێغەمبەران و پەیامە ئاسمانیەكان بریتی بووە لە باس كردنی [ توحید] و یەكتاپەرستی بۆئەوەی مرۆڤ خۆی نەكاتە كۆیلەی دیاردە سروشتیەكانی دەوروبەری وەك ئاوو ئاگرو ئەستێرەو مانگ و رۆژ و...هتد، هەروەها پەیامە خواییەكان بەتایبەت قورئانی پیرۆز زۆر گرنگی داوە بە سەرەتای دروست بوونی گەردوون و مرۆڤ و چۆنیەتی دۆزینەوەو سەلماندنی بوونی خواو یەكتاپەرستی، هەروەك لە ژیانی حەزرەتی ئیبراهیم دا بەرچاو دەكەوێ سەرەتا گومان بۆ قەومەكەی دروست دەكات سەبارەت بەو پەرستراوانەی ئەوان پەرستوویانن و شایانی پەرستن نەبوون، بەچەندین بەلگەی بەرهەست و بینراو پێی سەلماندوون كەئەوانەی ئێوە دەیان پەرستن خوانین، هەر لەپوچەڵ كردنەوەی خوایەتی خۆرو مانگ ئەستێرەوە تا شكاندنی بتەكان بەدەستی خۆی، ئینجا بانگی كردوون بۆ ناسینی خوای بێ هاوتاو تاقانە ..

كەوابوو ئەركی هەموو مرۆڤێكی خاوەن بیرو ژیر ئەوەیە هەوڵی گەیشتن بەو راستیانە بدات كە مانا بەژیان دەدەن و وەلامی پرسیارە ئالۆزەكانی ناخی مرۆڤ دەدەنەوە، چونكە ئێمە جیا لەزیندەوەرەكانی تر ئەو ئەركەمان خراوەتەسەرو هۆكارو وەسیلەی دۆزینەوەی ڕاستیەكانمان پێدراوە بێگومان لەسەریشی لێمان دەپرسرێتەوە، كورت ترین ڕێگاش بۆ دۆزینەوەی ئەو راستیانە باوەڕهێنانە بەو ڕاسپاردە خواییانەی لە پەیامی پێغەمبەراندا دوپات كراونەوە، بەلام ئیمانێك كە لە قەناعەت و بەڵگەوە سەرچاوەی گرتبێت نەك تەنها چاولێكەری و تەقلید بێت .
         
               یاسین عبدالله وەرتی

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net