.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









فیلمی كوێستانی سپی، وه‌ك ته‌نیا فیلمی كوردی له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ته‌ها كه‌ریمی هه‌ڵبژێردراوه بۆ به‌شی كێبه‌ركێی یه‌كێك له مه‌زنترین ڤێستیڤاڵاكانی ئه‌مریكا به ناوی (All roads film ) كه له‌لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی ناشناڵ جیۆگرافی ئه‌مریكاوه ساڵانه له مانگی سێپته‌مبه‌ردا سازده‌كرێت.
فیلمی كوێستانی سپی له‌لایه‌ن كه‌مال جه‌لال قادره‌وه به‌رهه‌م هاتووه و كۆمپانیای میتۆس فیلم كه كۆمپانیایه‌كی كوردییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له ئه‌ڵمانیا كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه.
محه‌مه‌د ئاكتاش ـ به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای میتۆس فیلم له‌باره‌ی به‌شداریكردنی كوێستانی سپی له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا رایگه‌یاند: "ئه‌و ڤیستیڤاڵه گه‌وره‌ترین ڤیستیڤاڵی ئه‌مریكایه كه ساڵانه زیاتر له 1000 فیلمی له‌هه‌موو جیهانه‌وه بۆ ده‌نێردرێت و ئه‌مساڵ فیلمی كوێستانی سپی ته‌نیا فیلمی كوردی به‌شداربووی ڤێستیفاڵهكهیه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌له‌فیزیۆنی نه‌شناڵ جیۆگرافیك گرنگی به كه‌لتوره ژێر ده‌سته‌كان ده‌دات و نوێنه‌ری به‌هێز و سینه‌مایی ئه‌و كهلتورانه له ڤێستیڤاڵهكهیدا به‌شداری پێده‌كات.
محه‌مه‌د ئاكتاش ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئه‌و ڤێستیڤاڵه له شاری هۆلیود و له‌سێ شاری واشنتن و سانتاباربارا و ئیندیپێندێد به‌رێوه‌ده‌چێت و فیلمه‌كان له هه‌رسێ شار نمایش ده‌كرێن به‌هۆی به‌شداریكردنی كه‌سانی هونه‌ری گه‌وره‌ی جیهان له ئه‌مریكا، ئه‌وروپا، ئاسیا، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵی پار فیلمی دۆڵ له ده‌رهێنانی هونه‌ر سه‌لیم توانی به‌شداری له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا بكات.
هێشتا ده‌موچاوی فه‌قێ برایم مووی نه‌هاتبوو كه یه‌كه‌م حیزبی سیاسی دێته ئه‌و شاخه‌ی كه سنوری سێ وڵاتی ئێران و عێراق و توركیا له‌وشوێنه‌دا به‌یه‌ك دهگهنهوهو دواجار 15 حیزب به‌درێژایی 50 ساڵ دێنه ئه‌م شاخه كه هه‌ركامیان خاوه‌نی خه‌ونی تایبه‌تی خۆیانن بۆ گه‌یاندنی مرۆڤ به به‌خته‌وه‌ری، ئه‌مه كورته‌یه‌كه له چیرۆكی فیلمی كوێستانی سپی و له درێژایی فیلمه‌كه‌دا ده‌بینین هیچكام له‌و حیزبانه فریا ناكه‌ون گۆێ له‌یه‌كتر بگرن و ته‌نیا فه‌قێ برایمه گوێ له هه‌مویان ده‌گرێت و ئێستا كه‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆیه فه‌قێ برایم به ئه‌سپه‌كه‌یه‌وه خه‌ریكی ئاڵوگۆڕكردنی جه‌نازه‌ی حیزبه‌كانه.
فیلمی كوێستانی سپی تائێستا به‌شداری زیاتر له 12 ڤێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، وه‌ك فێستیڤاڵی مۆزه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له ئه‌مریكا، ڤێستیڤاڵی فیلمی كوردی به‌رلین و ئوسترالیا و له‌نده‌ن ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له تاران كه پاڵێوراوی سیمرغ بلورین بۆ نوسین و ده‌رهێنان بوو و له بیست و چواره‌مین ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درامی و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له یه‌كه‌مین ڤێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌و خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له ڤێستیڤاڵی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران وه‌رگرتووه.
شایه‌نی باسه ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه له‌دایك بووی ساڵی 1976ه له‌شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌ره‌تای كاری به نوسینی چیرۆك ده‌ست پێده‌كات و ساڵی 2004 له زانكۆی هونه‌ری تاران له به‌شی سینه‌ما بهكالیۆرس وه‌رده‌گرێت و تا ئێستا 4 فیلمی (سنوری ژین)و (زریان)و (سه‌مای مرواریهكان)و (كوێستانی سپی) ساز كردووه‌و له‌خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ ده‌رهێنانی یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی درێژی خۆی.
ناوی فیلم: كوێستانی سپی، ده‌رهێنه‌ر: ته‌ها كریمی، وێنه‌گر: كه‌یوان یوسفی، مونتاژ: محه‌مه‌د ره‌زا وه‌ته‌ن دوست، ئه‌كته‌ره‌كان : محه‌مه‌د ساڵح زاهدی، عه‌لی مه‌جید زاده، به‌رهه‌مهێنه‌ر : كه‌مال ج


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێی گیان بۆ ئەم بابەتە ..........
بەم هیوایە بەردەوام بیت ........
ژیان ێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ تۆی خۆشەویست.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه