.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌موو ئیسلام بۆ پاراستنی پێنج شتان هاتووه
ئیسلام ئه‌و په‌یام و به‌رنامه ئیلاهییهیه، كه خوای په‌روه‌ردگار بۆ ڕزگاربوونی ئازادبوونی به‌نده‌كان ناردوویه‌تی، ناردوویه‌تی تاكو به‌نده‌كان له به‌ندایه‌تی به‌ندان بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاكو ته‌نها هاتووه، بۆ ئه‌وه هاتووه تاكو به‌شه‌ریه‌ت له تاریكایییه جۆراوجۆره‌كان ڕزگار بكات بۆ تاكه ڕووناكایی ئیسلام و ڕاسته شه‌قامی هیدایه‌ت، وه بۆ ئه‌وه هاتووه تاكو خه‌ڵكی له زوڵم و سته‌می یاسا ده‌ستكرده‌كانی ئینسان ڕزگار بكات و بیانهێنێته ژێر چه‌ترو ساباته دادگهرییهكهی ئیسلام.
كه‌وابوو: پوخته‌ی قسان، ئیسلام بۆ پاراستنی پێنج شتان هاتووه، كه بریتین له (دین و ژین و ژیر‌و گیان و نه‌وه‌كان)، با بزانین چۆن؟
1. ئایین (دین): خوای په‌روه‌ردگار ئاینی گێڕاوه به مایه‌ی ڕزگاربوونی به‌نده‌كان و سهرفرازبوونیان له ژیاندا، بۆیه هه‌میشه ویستوویه‌تی كه كه‌ڵه پیاوی ئه‌وتۆی بۆ ساز بكات كه هه‌وڵ دا‌و تێبكۆشێت، دیاره تێكۆشان و هه‌وڵدانیش به بێ پشت به‌ستن به توخمێكی ڕٍۆحی به‌هێز مه‌حاڵه بتوانێت كه به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌ی بدات، تاكه پاڵنه‌رو پێگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م ڕۆحه به هێزه‌ش ته‌نها له ئایییندا به‌رجه‌سته ده‌بێت. بۆیه كاتێك كه ده‌زانین ئینسان بۆیه كراوه به پێشه‌نگ وسه‌رقافڵه‌ی درووستكراوانی تر، بۆیه بۆ به‌رده‌وام بوون و به‌رقه‌راربوونی ئه‌م پێشه‌نگییه‌ی ده‌بێت پشت به ئایینه‌وه ببه‌ستێت، بۆیه مهقاسیدو مه‌به‌ستی ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌ی ئیسلامیش به‌وه ده‌بینین كه مرۆڤه‌كان ده‌بێ پشتی پێ ببه‌ستن، دیاره ئه‌گه‌ر ئایین و به‌رنامه‌ی خواش له نێو ههرگهلێكدا ون ببێت، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌نگییه‌ی ئینسان كزتر ده‌بێت تا له ئاخریا ئه‌كه‌وێ و ڕاست نابێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین كه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره یه‌ك به دوای یه‌كه‌ی بۆ به‌شه‌ریه‌ت ناردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (الصف: 9 ) واته: خوا ئه‌و خوایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خۆی ناردووه به ڕێنموونی و ئایینێكی ڕاست و دروسته‌وه تا سه‌ر هه‌موو ئایینێكی بخات ئه‌گه‌ر چی هاوبه‌ش پهیداكهرانیش پێیان ناخۆش بێت. به‌مجۆره ئیسلام هاتووه تاوه‌كو ئایین بپارێزێ و به هه‌موو دونیاشی بگه‌یه‌نێت.
2. ژین كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ماڵ و دارایی خه‌ڵكه: بۆیه ئیسلام قه‌ت ڕێ پێ نادات كه ماڵ و سامان به ته‌نها له گیرفانی هێندێك كه‌سدا كۆبێته‌وه، واته هێندێك له سه‌ریان بڕژێ و هێندێكیشیان له‌به‌ریان ببڕێ، ئیسلام هاتووه تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌ست به چینایه‌تی و به‌رزی و نزمی نه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگادا، ئه‌ویش به‌وه ده‌بێ كه خه‌ڵكی له‌و ماڵه‌ی كه هه‌یانه بۆ به‌ته‌نگه‌وه‌چوون و دهستباربوون بۆ یه‌كتر خه‌رجی بكه‌ن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ (النور: 33) واته: پێیان ببه‌خشن له‌و ماڵه‌ی كه خوا پێی داون. یان ده‌فه‌رمووێت: وَلا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقاً مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْأِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (البقرة: 188) واته: ماڵی یه‌كتری مه‌خۆن له ناو خۆتانا به ناڕه‌وا، هه‌روه‌ها به (به‌رتیل) پێدان به فه‌رمانداران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ماڵی خه‌ڵكی بخۆن به گوناه، وه ئێوه‌ش ئه‌زانن.
3. ژیر: هه‌رچی یاسا و ڕێبازی ده‌ستكردی مرۆڤ كه هه‌یه گشتیان نه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی (عقل)دا نین به‌ڵكو گشتیان وه‌سیله‌ی تێك دانی عه‌قڵی كه‌سه‌كان بوون.
بۆیه ئیسلام دێت پێت ده‌ڵێت: ئاره‌ق مه‌خۆ چونكه عه‌قڵی ئینسان تێك ئه‌دات، ئیسلام پێت ده‌ڵێت: جگه‌ره مه‌كێشه چونكه جهرگو دڵ و ده‌م و ئه‌قڵی ئینسان تێك ئه‌دات، پێت ده‌ڵێت: تێكه‌ڵی پیاوو ژن وه‌لانێن، چون فه‌سادو به‌ڵاو به‌دڕه‌وشتیی، جێگه‌ی ڕه‌وشت ده‌گرێته‌وه‌و و به‌زمی به‌دڕه‌وشتی له نێو كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كات. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَقْرَبُوا الصَّلاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ (النساء: 43) واته: ئه‌ی بڕوا دارینه نزیكی نوێژ مه‌بن له كاتێكدا كه سه‌رخۆش بوون، تاكو (ئاگاتان له خۆبێ و) بزانن كه چی ده‌ڵێن له نوێژدا. بۆیه ئه‌و هه‌موو خۆكژی و ماڵ وێرانكردنه‌ی كه له دونیا ڕووده‌دات گشتی به‌هۆكار دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئیسلام.
4. گیان: ئیسلام هاتووه تا ئینسان بكات به جێنیشینی ئه‌و دروستكراوانه‌ی پێش خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاكی خوابۆ خوا په‌رستی و چه‌سپاندنی ئایینی خوا، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ڕێزی لێناوه كه ده‌فه‌رمووێ: وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ (الاسرا‌ء: 70) واته: بێگومان ڕێزمان له به‌نی ئاده‌م ناوه.. وه‌ك كه ڕێزیشی لێناوه هه‌ڕه‌شه‌شی كردووه له‌وه كه خوێنی یه‌كێك به ناهه‌ق بڕێژێ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: مَنْ قَتَلَ نَفْساً بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً (المائدة: 32) واته: هه‌ركه‌سێ یه‌كێك به ناهه‌ق بكوژێ و فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی بنێته‌وه، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی به ناهه‌ق كوشتووه، هه‌روه‌ك گه‌ر یه‌كێك یه‌كێك له مردن ڕزگار كات ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگار كردووه له مردن.
5. وه‌چه (نه‌وه): ئیسلام فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌وا نه‌وه‌یه‌كی دڵ و ده‌ست و زمان پاك دروست بكه‌ین كه لێبڕاو بن بۆ ئیسلام... پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له پێشدا پێمان ده‌فه‌رمووێت: (يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنْ إِسْتَطَاعَ مِنْكُمُ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّج فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ومَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وجَاءٌ) (رواه البخاري و مسلم) واته: ئه‌ی لاو‌و گه‌نجه‌كان هه‌ركه‌سێك له ئێوه توانای ژنهێنانی هه‌بوو له گشت بواره‌كاندا (دارایی مه‌عنه‌وی جینسی) با ژن بهێنێ چونكه ژن هێنان پارێزگاری چاوه له خراپه‌كاری و قهلاَی پاراستنی داوێن (فرج)ه له زیناكاریدا. هه‌ركه‌سێكیش نه‌یتوانی ژنبهێنێ با به‌ڕۆژوو ببێ چونكه بۆی ده‌بێ به قه‌ڵغان و پارێزگار له گوناه و تاوان و نه‌فس ده‌مرێنێ. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (مُرُوا أَوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعُ سِنِينَ واضْرِبُوهُمْ وهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ، وفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ في الْمَضَاجِع) (حديث حسن رواه ابو داود باسناد حسن) واته: منداڵه‌كانتان فێری نوێژ بكه‌ن له حه‌وت ساڵی، له ده ساڵی لێیان بده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژیان نه‌كرد و جێگاكانیشیان لێك جیابكه‌نه‌وه له‌م ته‌مه‌نه‌دا. یان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ (التحریم: 6) واته: ئه‌ی بڕوادارینه خۆتان و ماڵ و منداڵه‌كانتان له ئاگر بپارێزن، كه سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی بریتییه له ئینسان و له به‌رد..
وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمين
ده‌نگی ئیسلام

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه