❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2008-07-22 16:13:06

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی60 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





تانیا ــــــــــ ئەزانی چەند ساڵە لێرە م نە هاتووم بۆ سکۆتلاند بە ڕاستی خۆشە و دڵ فڕێنە .

نالی ــــــــــــ منیش نەم دیبوو بەس ناسیاوێکمان لێرە دەژی پێ شنیاری ئەوو بوو کە بێم و بیبینم .. لە دبلن دەژی گەر کاتمان ما

سەردانی ئەکەین.. تانیا شتێک هەیە حەز ئەکەم بۆتی ڕوون کەمەوە... چوونکە لەوە زیاتر بەرگە ناگرم لێتی بشارمەوە  چوونکە

ئەبێتە بەر بەست بۆ هێنانەدی تاقە ئاواتی من ....هەر کە باسی منداڵ درووست کردن ئەکرێ !!! یەکەم بەهانە کە ئەی هێنیتەوە

ئەوەیە کە منیش وەک تۆ منداڵێکم هەیە و ئەوە ناهێنێ کە  ئێمە کێشە لەسەر شتێک درووست بکەین کە هەردووکمان خاوەنی بین

تانیا ــــــــ هەر چەندە حەز بەوو بابەتە ناکەم بەس فەرموو من گوێم لێت گرتووە .

نالی ـــــــــ دڵنیابە پاساوو ناهێنمەوە چوونکە هەر گیز پاساوو بۆ درۆ ناهێنرێتەوە .... بەس ئەکرێ هۆکارە کان باس کەم یان بۆت

شی کەمەوە کە ویستم بە درۆیەک  ڕێ لە کۆمەڵێ درۆ بگرم .........  مافی خۆتە گەر لێم نەبووری .. تانیا گیان تۆ یەکەم کەسی کە

هاووسەر گیریم لە گەڵیا کردبێ .

تانیا ــــــــــــــ چۆن ئەی !!!!؟؟؟ کەواتە منداڵیشت نی یە ؟؟؟؟؟ئەی درۆی تر هەیە یان ئەوە وەک کووڕەکەت تاقانەی باووکێتی ؟

ئەی خۆشەویستیت بۆم ........ زۆرم پێ ناخۆشە بەس بەختت هەیە کە من زوو شتم بیر ئەچێتەوەو دڵم شتی وا زۆر هەڵناگرێ لای

خۆی ....ئۆففففففففف  بمبوورە بەوو شێوەیە قسە ئەکەم بەس تووشی ئەسینت کرد من ئەزانم منت خۆش ئەوێ و زۆرت بۆ

کردووین بۆ من و کاترین بەس نالی گیان درۆ نا خۆشە زۆریش ناخۆشە بە ڵام تکایەکم هەیە کە ئەوو باسە داخەیت و دووبارە

نەبێتەوە چوونکە لە درۆ ناخۆش تر هێنانەوەی پاساوە بۆی و حەڵاڵ کردنی ....خۆت خاڵی کردەوە منت پڕ کرد  !!! ئێستە بۆم

دەرکەووت بۆ وا پەرێشان و سووری لەسەر منداڵ درووست کردن .

نالی ــــــــــ بمبوورە زۆر باسی ناکەمەوەو پێویستیش بە بەڵێنی دووبارە بۆنەوە ناکات چوونکە ساڵانێکە پێکەوەین  و هەردووکمان

دوور بوین لە شاردنەوەی شت لەیەکتر .... بەڵام شتێک هەیە بیزانە  گەر هەشم بوایە  هەر سوور ئەبووم چوونکە نامەوێ

لەدەستت بەم و ئەوو منداڵە من و تۆ و کاترینی پێکەوە ئەبەستەوە  بۆ ئەبەد

وەک ووتت ئەوو باسە با وەلانێین و چێژ لە سەفەرە کەمان وەر گرین .

هەر چەندە لە شەرما حەزم بە شەقار بوونی عەرد ئەکرد و خۆمی تێ هاووم  .... بەڵام هەستم کرد بارێکی زۆر قوورس لەسەر

شانم لاچوو .... من شارە زایی تانیام مرۆڤێکی زۆر سادەوو هەرگیز ڕق لەدڵی خۆی هەڵ ناگرێ .... بەس ئەمڕۆ بناغەی یەکتر

ناسینمان لەرزەی تێکەووت جارێ نازانم زیانە کانی تا چ ڕادەیەکە.

هەر چەندە هەندێ هەڵە هەیە ناتوانرێ ڕاست بکرێتەوە بەڵکوو هەردەم دێوەزمەیەک ئەبێ لەسەر ڕێگەی ژیانت و بێزارت ئەکات

ئێستە هەست بەوە دەکەم کە ئەم پەیوەندی یە لە بنە ڕەتەوە هەڵەیە .... چوونکە خۆشەویستی بە تەنیا ناتوانێ هاووسەرگیری ڕاگیر

کات و بەردەوامی پێ بدات .... ڕەنگە گەر زەمەن بگەڕایەتەوە من ئەمەم نەکردایەو ئەوو خۆشەویستی یەم  بکردایەتی هاووڕێ

یەتی و ئێستە نە ئەوو لە ژێر گووشاری دووبارە بوونەوەی ئەزموونی باووکی کاترین   ئەبوو .... نە منیش دنیام وەلا ئەناوو و

بەدوو خەوونێکا ڕاکەم و تەما بم لەم بیهێنمە دی !!!!!

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-07-28 11:45:42)

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2008-07-22 16:14:07

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی61 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

تانیا لە دوای ئەوو باسەوە ترسی ئەوەی لا پەیدا بوو کە من وازی لێ بهێنم بۆیە  بۆ دامرکاندنی ئەوو هەڵچوونەم ئامەدەی خۆی دەر

ئەبڕی کە منداڵ درووست کەین !!!! بە ڵام نە هاتنی و دوا کەوو تنی شتێکی یازدانی یەو دەسەڵاتی ئێمەی تیا نی یە بەوە ئەی

وەستانم ... بۆ هەندێ باسی  تانیا کە من بەر گریم نەدە کرد و هەردەم دانم بە خۆدا ئەگرت ..  ئەوو بە هەڵە تێگەشتبوو هەتا

ڕۆژێک باسێک هاتە ئاراوە.

تانیا ـــــــــ باشە نالی من ئاینی ئیسلام زۆر جوانە و بیروو باوەڕێکە شایەنی ئەوەیە  بیکەیتە پڕۆگرامی ئەم ژیانەت ... بەس هەندێ

شتی تێ ناگەم و سەیرە لە لام  بۆ نموونە هاووسەر گیری بۆ بە ڕەزامەندی هەردوو لا دەست پێدەکاتوو بە دەسەڵاتی پیاوو کۆتای

دێ بۆ بەردەوام بوون یان هەڵوەشاندنەوەی ئەوو گرێ بەستە واتە (تەلاق ) بۆ ئەبێ بەدەست پیاوو بێ بۆ نابێ بەدەست ژن بێ بۆ

نموونە ههههههههههههههه  بەڕاستمە ؟؟؟؟

نالی ــــــــ  هەر چەندە من مەلا نیم ههههه بەس تانیا گیان ئافرەت لە گەڵ ئەوەی زۆر بە سۆزە .... زۆریش بێ تەحەموولە ئێستە تۆ

ئەوو ڕۆژە تۆزێ هەڵچوویت هیچت تیا نە هێشتەوە و گەر بە دەست تۆ بایە تەڵاقت ئەدام .....هههههههه وایە ؟؟؟؟

تانیا ـــــــ من کەی !!!! نا من زۆر بە ڕەحمم تەلاقت نادەم هههههه   خەمت نە بێ .

نالی ــــــــ هههههههههه ئەمەش بکە بە باسی پارە کە !!! تۆزێ تووڕە بویت ووتت تۆ هیچت نی یە ئەوەی هەیە هی منە  هههه من

گوێنادەمێ .. با هەر بۆ تۆ بێت گەر بەوە هەست بە دڵنیای بکەیت پێش کەشت بێ ... بەڵام ئەوو ڕەفتارەی ئەوو ڕۆژە گەر پێچەوانە

بوبوایەتەوەو من وام بووتایەو تەڵاق بەدەست تۆ بوایە یەکسەر تەڵاقت ئەدام .... چەند ساڵە ڕەنج ئەدەین پێکەوەو لە پڕ یەکێکمان

بڵێ بەس هی منە ..... زانیت پیاوو سەبری زیاترە یا نا ؟؟؟؟

تانیا ــــــــ ئەوە چی یە لە دڵت دەر ناچێ هههه من بە گاڵتەم بوو ها هههه بەس گەر من بوومایە ئەم کووشتی دوای تەڵاقم ئەدایت ههه

نالی ــــــــــ  لە دڵم نەگرت وە ..... بەس زۆر بەڕاستمە گەر ئەوە دڵنیات ئەکات و هەست بە بەهێزی ئەکەیت لە ژیانا پێوەی (پارە )

بەڵێن بێ وەک یەکەم ڕۆژ پێم ووتی وەختی هەست بکەم پێویستیت بە من نی یە من ئەڕۆم و هە موو شتێکیش بۆت جێ دێڵم .. زۆر

ئاسای یە بە لامەوە کە دەست پێ بکەمەوە بەس بەرگەی ئەوە  ناگرم جارێکی تر وەک پێش هاووسەر گیریمان بێ دەسە ڵات و

پێویستیت بە خەڵک وات لێ بکات زۆر شت هەیە قبووڵی بکەیت وەک ئەوەی ڕووی ئەدا لە گەڵ ماڵی نەنکی کاترین .

من لە دڵەوە  ئامادە بووم هەموو شتێکی بۆ جێ بهێڵم ... بەس ئەوو بزانێ نەک بە مافی خۆی بزانی من پێ شێل بکات ... بەڵام

هەستی ئەوەم لا درووست بووبوو کە من بەزەیم پێا دێتەوە زیاتر وەک لەوەی خۆشم ئەوێ ... ئەوو هەستی بەوە دەکرد کە

گۆڕانێک  لە ئارادایە بەس تاقە خەمی مانەوەی من بوو ئیتر چۆن و چی بۆ بکات ڕەنگە نەی زانی بێ چۆن بۆیە هەندێ جار باسی

منداڵی ئەکرد و خۆشحاڵی خۆی دەر ئەبڕی کە برایەک یان خووشکێک بۆ کاترین درووست کەین ...... ئەم یاری یە دووساڵێکی

خایاند ..... ڕاستە من پەیوەندیم لە گەڵ قاسم گەشتبووە ئاستێک کە هەردەم لە خەێاڵمابوو وە هەستم ئەکرد بەشێکە لە خۆم .

ئەوو نهێنی یان با بڵێین هیچی لێ نە ئەشاردمەوە بە پێچەوانەی منەوە کە هێچم پێ نەدەووت ڕەنگە من  ژیانی تایبەتم بە هەڵەیەکی

گەوورەم دا نابێ چاوەڕێم ئەکرد ڕاستی کە مەوە ئەوو سا وەک ئەزموونێک بیخەمە بەر دەستی  .... چوونکە جارێ نە گەشتبوومە

ئەوو باوەڕەی کە قاسم بتوانێ هەندێ شت تێبگات گەر بۆی باس کەم  .. بەتایبەتی باسی نێوان ژن و مێردێک کە زۆر تایبەتەوو

باس کردنی زۆر مەحاڵە .. بەتایبەتی قاسم هێشتا  گرێبەستی هاووسەر گیری نە بەستووە بۆیە تێگەشتنی زۆر مەحاڵە .

من زۆر بە دەگمەن تانیا م تەنیا ئەکرد و سەفەرم هەردەم لە گەڵ ئەوو دابوو بەڵام لە گەڵ خەست بوونەوەی پەیوەندی مان من و

قاسم ... ماوە ماوە ئەچووم بۆ شارە کەی ئەوو کە زۆر هەستم بە هێمنی ئەکرد لە گەڵیا .... لە دوای گەڕانەوەی لە سەفەری یەکەم و

دووەمی بۆ کووردستان قاسم تووشی  ئەسین بوبو .

قاسم ـــــــــ ئەزانی  تا نە ڕۆیتەوە نازانی چ گۆڕانێک بەسەر کەسایەتیتدا هاتووە !!!! باوەڕ بکە من  ئەت ووت لە خەوونام نەک لە

ناوو کەس و کارم ....بەڵام زۆر گریانیانم  و بێ زاریان کردم .. ئەوەی پێش هەموویان یارمەتیم داوە .. ئەوو گلەی ئەوەی ئەکرد کە

من هیچم نە کردووە و بەراووردیان ئەکردم لە گەڵ ئەم و ئەوو !!! برام زۆر بێ تاقەت بووم زۆر .

نالی ــــــــــ برام ئەوە زۆر ئاسایە تۆ دوای هەشت ساڵ دابڕان !!! گۆڕانێکی زۆر  بەدی ئەکرێ ئەوانەی ئەوێ پێکەوە دەژین

لەیەک تێناگەن تۆ چۆن لەدوای ئەوو هەموو دابڕانە !!! لێت تێ ئەگەن .

من پێم ووتی ئەوان لێت ناپرسن چیت بۆ ئەم و ئەوو کردووە لێت ئەپرسن چیت بۆ خۆت کردووە !!! ئێ ڕاستیش ئەکەن لەبەر

خەڵک سەرت نە پەرژاوەتە سەر خۆت ... بۆیە گلەیی مە کە لێ یان.

قاسم ــــــــــ ئێ برام ئەزانم بەس چۆن گلەی ناکەم ئەوەی هەر یارمەتیم داوەو پشت گیریم کردووە کاتی نە بوونی و نەهامەتی ...

ئەوو بۆی نی یە ئەوە بڵێ یان چۆن ڕووی دێ .... هەر چەندە بۆ خووشکی خۆمم کردووە و پەشێمان نیم لەوە .... جا ترسی باووکم

لەوو لاوە بوەستێ ... بەخوا ئەت ووت کووڕی نیم و تازە بینیوومی وا  هەڵسووکەووتی ئەکرد و دنیایەک گوومانم لە چاویا

ئەخوێندەوە .. خوا بیانگرێ کە وایان تێ گەیاند بەخوا ڕیش و سمێڵم تاشیبوو ووتم نەوەک لێی ببێتە ڕاست کە من تووند ڕەووم لە

هەڵگرتنی بیروو باوەڕی ئاینی ئیسلام .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-01 21:15:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2008-07-22 16:15:09

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی62 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ

نالی ــــــ برام تۆ جارێ گەنجی و کاتت بەدەستەوەیە خۆت بنیات نێیت یەکەم هەنگاوو بۆ شۆفێری هەووڵ دا دووەم  کار بۆ

پەناهەندەی هەتا هەتای بە کە ڕێ خۆش کەرە بۆ ڕەگەز نامەی بەریتانی ئەوو سا ئەتوانی و بە بێ سنوور ئیشە کانت بە جێ بهێنی

و دوور نی یە نە گەڕێی نەوە بۆ کووردستان لە وێوە کاری بازرگانی بکەین.

قاسم ــــــــ  خۆزگە برام ئەهاتە دی ئێستە زۆر بە پەرۆشم شتێک بکەم تا بۆیان بسەلمێنم من لە بەر چواردەوور دوا کەووتم .. بە ڵام

نالی برام هەر چەندە پەیوەندی تۆ و تانیا سنوورێکی سوورە بۆم بەس  بە تەمای چی ؟؟؟؟؟ تاکەی ئاوا ماڵ ئیش و بە پێچەوانەوە

ئەمە بێ زاریت لا درووست ناکات و دوورت ناخاتەوە لە گۆڕان .... ئەوو شارە بگۆڕن  و  کاترین وا گەوورە ئەبێ ئەوەش

کێشەیە و تۆ ئەزانم حەزت لە منداڵە بەس وا تێ گەشتووم کە قەدەری خوایە ئێ برام یان تەسلیم بە یان هەووڵی لایەکی تر بە  بە خوا

برام زۆرم پێ یە بەس وەک ووتم سنووری سوورە بۆم.

نالی ـــــــــ ئەزانم برا.... بەس نازانم بڵێم چی ئەوو ڕێگایەی دووەم زۆر قوورسە بۆم زۆر... من تانیا م زۆر خۆش ئەوێ بەر گەی

ئەوە ناگرم لە دەستم چێ .... بەر گەی ئەوەش ناگرم تەمەن بڕوات و گوێم لە ووشەی بابە نە بێ ... نازانم چی بڵێم واز لەوە بێ نە

بەخوا سەر لە تۆش تێک ئەدەم چوونکە خۆم سەری لێ دەر ناکەم ئەم تووش بوونەوو  خەفەتەم لە چی!!!

قاسم ــــــــ وەک ووتم زۆر هەستیارە قسە کردن لە نێوان دوو هاووسەرا بەس من خەمی ئەوەم هەیە بەرگە نەگری تووشی کارە

ساتێک بی هاووڕێ

نالی ـــــــــ واز لەوە بێنە بەخوا قاسم گیان خەووم هەر بەجارێ کەم بۆتەوە !!! زۆر ماندووم زۆر  !!! چوومە لای دکتۆر هەندێ

شتی بۆ نووسیم  بۆ تەنگە نەفەسی یەکەم باشتر بووم بەس بۆ بێ خەوی و خێرا لێ دانی دڵم .. لێت نا شارمەوە هەستی نزیک

بوونەوەی مەرگ ئەکەم ؟؟ !!!

قاسم ــــــــ برام تۆ وا ساڵانێکە بێ دابڕان ئیش ئەکەیت بۆ ماوەیەک واز نا هێنی و سەفەر بکەیت  ... باوەڕ بکە زۆر ئەگۆڕێیت

زۆر بۆ منردنیش جا برا مردن لە دەماری ملمان نزیکترە لێ مان نوێژ کە برام خوا هێمنی ئەخاتە دڵتەوە دڵنیابە.. بەڕاست جارێ

ووتت (ئاکام )ی کووڕی پوورت خەریکی بازر گانی یە و هاتوو چۆی توورکیا ئەکات ؟؟؟ ڕاستە جاری یەکەم کە دیم گلەی زۆر

لێ کردی بەس دووەم جار هەستم کرد تێگەشتووە باشتر بوو باسی ئەوەی ئەکرد زۆر حەز ئەکات بت بینێ ... بۆ ناچی بۆ توورکیا

بۆ لای ؟؟؟؟

نالی ــــــــ براکەم پێی ووتم بەس باری دەروونیم لەوو ئاستەیا نی یە بتوانم سەفەر بکەم ... ئەویش بۆ ئیشی خۆی دێ بۆ توورکیا

نەک لە بەر خاتری من ماڵی ئاوا بێ بەس ناتوانم  لە کاری بکەم و یان دوای کەووم بۆ بەڕێ کردنی کاروو بارە کەی ... بەکووردی

بۆ ئیشی خۆی ئەچێ !!!! واز لەوو بێ نە  شتێکم نووسی وە حەز ئەکەم بۆت بخوێنمەوە .

قاسم ـــــــــ فەرموو برام گوێبیستم.

نالی ــــــــ پەخشانێکە لەسەر مردن  !!! هەر بۆیە ناووم ناوە  ( مردن ) هیوادارم نە ترسی واتە بەدڵت بێ !!!!

....... مردن   ....

وەک ڕووبارێ

وون بوو لە ڕێ

نازانێ خۆشی بۆ کوێ ئەڕوا !!!!....... نە کەنارێ ئەی گرێتە خۆی !!! ...... نە شەپۆلێکیش درووست ئەکات

ترسسسسسسسسسسس ....

لە لانەی   مەرگ  هەڵ   نیشتووە!!!!!!................... .............ترست لەچی ؟؟؟

دەپێم بڵێ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

مەرگ هاووڕێی هێمنی یە ............... دوورە لە جەنجاڵی دەرەوەی قەبرێک !!!!!

خەوونێکی دوورو درێژی بێ کۆتای یە !!!!....دوورە لە ......،

ماندوو بوونی ژیانێک !!!!.... کە چەند ڕۆژێکە !!!  بەڵام ئازاری ئەبەدی یە !!!!

ئەی بی نم و ناشی بینم

دەی بینم .........،

کاتێ هەست بە هەناسەی گەرمی دەکەم ........تارمای یەکەی دەبینم  ....  و ...... شەوو لە گەڵیا بەسەر ئەبەم

کاتێ جەستەی نەخۆش ... و .... دڵی ماندوو

وەک چۆلەکەیەکی لێ دێ !!!!!

گەر دەستی بەیتێ دەوەستێ !!!!.... گەر لێی گەڕێی ئەفڕێ

دەی بینم کاتێ .....،

لە  ئاستیا .... دەبمە خەوونی منداڵی ..... دەبمە خاڵ خاڵۆکەیەک ...... لەسەر فەرشی  پەڕی گووڵێک ... ی ... بنار چیایەک

کە تەنها ....... سێبەری پێڵاوەکەیەتی !!!!!!!!!!!

نای بینم .............،

کاتێ ...... شەوو. و. ڕۆژ م .لەیەک ئەدەم ...... تاکوو. ژیانم .درێژ تر. بێ

درۆ ...و .... ڕاستی  تێکەڵ ئەکەم .... ...  . . هەتا ڕێگام   هەووراز  نەبێ

وەک قاچک..... قاچەکانم لە خاک ئەڕوێنم .....کاتێ ڕێگام سەرەوو لێژ بێ

نای بینم ....،

کاتێ......خۆشەویستی تا نیوەی ڕێ ڕێ ئەکات......لە وێ ئەمرێ ...... دەبێتە سەبەری ڕێ بوارە کان

ئاوەهاکەش کەس نای ناسێ ..!!!!!!

نای بینم ...،

کاتێ مرۆڤ ... لە بری ناشتن ... ئەڕوێنرێ

لە بری پەند ... بەری  تۆڵە  و  شەڕ ئەگرێ

دەی بینم  و   ناشی      بینم

کاتێ خۆشی   نیشان    ئەدا

هاووڕێ و دۆستی هەموانە

کە بۆ پیاسەش.... ڕووحی یەکێکی لە گەڵ خۆی برد

جەستەی ئەبەین .... بە ترسەوە ... لە قەبری  ئەنێین

بە ڵام........... ترسمان چەند هەنگاوێک بڕ ئەکات

ئەهریمەند دێ ... فریشتە ئاسا

دەست لە ملی  هەموان  ئەکات



قاسم ـــــــ مردن نهێنی یەکی زۆر گەوورەیە .. دڵنیابە گەر نەبووایە تاوانی مرۆڤ ئەگەشتە لای خوا .

دەستت خۆش بێ برام ... خوا  هیدایەتت بات و بێ یتە سەر ڕێ ی نوێژ کردن بە خوا هەر ئەوەت بۆ ئەمێ نێ تەوە.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-01 21:16:20)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#24 2008-07-22 16:16:09

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی63 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





باشە برام پرسیارێکت لێ  ئەکەم ئەتوانی وەڵامم نەدەیتەوە وەک ووتم نێوان تۆ و خێزانم نەک من کەس بۆی نی یە  قسەی تیا بکات

و بڕیار بات ئێوە نەبێ... بەڵام من باسی تۆ ئەکەم وەک هاووڕێ یەک ئەت بینم ماندوو و هیلاک بەس گۆڕان نابینم بەتایبەتی

حەزت  بۆ درووست کردنی منداڵ لە لووتکەیایە ؟؟؟؟

نالی ــــــــــ نا برامن ئاسای یە و ئێمە براین .... قاسم گیان تانیا کاتی لەدایک بوونی کاترین خەرەک بوو بمرێ چوونکە ڕەبووی

هەبوو ئەووسا زۆر گەنج بوو وابوو ئەبێ ئێستە چۆن بێ .. بۆیە من گەر بمەوێ ئەوو حەزەم بێنمە دی ئەبێ واز لە تانیا بێ نم بەس

باوەڕ بکە هێندەم خۆش ئەوێ ناتوانم.... بەڵام دڵنیابە ئەم ڕێگایەی گرتوومە ئەبێ یەک لای کەمەوە یان لابدەمە ڕێ یەکی تر یان

بەردەوام بم ..... بەڵام کێشەم هەیە گەر پێت بڵێم  ڕەنگە پێکەنینت بێ ... من بۆ هەردەم بەتۆ ئەڵێم ئەبێ فێری ووشەی ( نا ) بیت

چوونکە من زۆر دوای خستم ئەوەو تووشی هەزاران کێشەی کردم و ئێستەش بەوەوە ئەناڵم .... من( ئاکام )یەکێکە لەوو کەسانەی کە

زۆر خۆشم ئەوێ ... ساڵانێک لەمەوو بەر دوای ئەوەی لە ( ئارام )ی برای بێ هیوابوو داوای پارەی لە من کرد کە بەتەمای کڕینی

سەیارەیەک بوو  .. باوەڕم پێ بکە بەدەستمەوە نەبوو بەس نەم توانی بڵێم بەدەستمەوە نی یە و باوەڕ بکە قەرزم کرد ... دانەوەشی

کەس و کارم  سوودیان لێ وەر گرت ...  یان  زۆری تر کە خۆم تووشی ناڕەحەتی کرد لە بەر ئەوەی نەم توانی بڵێم ناتوانم .

لە گەڵ تانیا هەمان شت ڕووی دا.... بۆیە برام فێر بە گەر نەت توانی یان نەت ویست بڵێ ( نا ) چوونکە گەر وا نەبی  هەمان چارە

نووسی من ئەنجامت ئەبێ .....بێ لە خێزانت کەش شایەنی ئەوە نی یە خۆتی بۆ بکەیتە قووربانی چوونکە وەختێ یارمەتی ئەرکێکی

ڕەووشتی یە کە توانات هەبێ.

قاسم ــــــــــ  خەمت نەبێ وا ئەکەم هەست ئەکەم زۆر گۆڕاووم زۆر ....بەخوا جاران وازم لە کاروو وحەوانەوەی خۆم ئەهێنا بۆ

ئەنجام دانی کاری کەسانی تر .... ههههههههههههه هەست ئەکەم خوێنم تاڵ بووە شتێ پیسم لێ دەر چووە  هههههههههههه

نالی ـــــــــــــــ وا باشە چوونکە زۆرن ئەوانەی پێی ئەڵێیت مەرحەبا سوار کۆڵت ئەبێ ... بەدەستی بێ پارووی دەمت بەرێ

ڕاستە من هەموو ڕاستیم بە قاسم نەووت بەڵام هەندێ شت هەیە نهێنی نێوان ژن و مێردە ناکرێ کەس بزانێ ... گەر ئەوو کەسە

هاووڕێ بێ... چوونکە تایبەت مەندی یەک هەیە لە نێوان گشت کۆنتاکتەکاندا ... کە ناتوانی بیدرکێنی ... هەر چەندە من قاسم بەقەد

ڕووحم خۆشەویست بوو لام بەڵام هەر چەندم ئەکرد نەم ئەتوانی بۆی شی کەمەوە چوونکە زۆر ئاڵۆز بووبو نێوان من و تانیا

خۆشەویستی و درۆ و هەڵە و زەمەن تێکەڵ بوو بوو ......  چوونکە قووڵ بوونەوە و هەڵدانەوەی 9 ساڵی نێوانمان هەڵدانەوەی

قەتماغەی دەیان زامن کە نەک ئێمە بەڵکوو ڕۆژگار دوای ئازارێکی زۆر ساڕێژی کردبوو .

قاسم ــــــــ ها  برام بۆ وا بێ دەنگی خەیاڵت  ڕەوانەی کوێ کرد ؟؟؟؟

نالی ــــــــ گیان لێرەم .... ئەرێ بەڕاست ئەزانی لە باس کردنت بۆ بابت  هەست ئەکەم مامە .. ئەزانی بیر لە چی ئەکەمەوە ...

ئەگەر گەڕامەوە لە گەڵ ڕۆشتنم بۆ دووز کتێبخانەیەکی بۆ ئەبەم پێش وەخت خەڵک ڕا ئەسپێرم بە تایبەتی کەژاڵ خان کە بۆم دابین

کات بەخوا  لە دڵەوە حەزی ئەوە ئەکەم ئەش بینی 300 کتێبی بۆ دابین ئەکەم کەسی ڕۆشنبیری وەک بابت شایەنی ئەوەیە دیاری

وای بۆ ببرێ چوونکە ئەوو قەدری کتێب ئەزانێ .. پێت ناخۆش نەبێ بەخوا حەسوودیم  پێت دێ کە باووکی وات هەیە یاخوا تەمەن

درێژ بێت .

قاسم ـــــــــ خوا باووک و دایکتیش تەمەن درێژ کات یا خوا ... ئەزانم ڕەنگە جاران لە هەندێ هەڵسووکەووتی بابم تێنەگەشتبێتم 

بەس ئێستە ئەزانم کە ڕاست بووەو هەموو خەمی پاراستنی ئێمە بووە کە تووشی هە ڵە نەبین ... ئەزانی سەرم بەرزە کە کاتێ ناوی

بابم ئەبرێ هەردەم بە ڕێزەوە باس ئەکرێ ...

قاسم ـــــــــ خوا بۆتی بهێڵێ یاخوا .

قاسم هەستی بە شتێک ئەکرد بەس نە ئەی توانی ڕاسەووخۆ پێم بڵێ نە خۆشی سەری لێ دەر ئەکرد دەر بارەی ژیانم و

تەندرووستیم ..... منیش بە پێی توانا دوورم ئەخستەوە لە ڕابووردووم چوونکە پڕ لە هەڵەوو ئازار بوو نەم دەویست ئەوو تێکەڵ

بەوو ڕابووردووە بێت تاقە هەووڵم پتەوو کردنی ئەوو بوو تا دواتر پشتی پێ ببەستم چوونکە هەستی داڕمانم ئەکرد کە ڕوو ئەدا لە

ژیانما بەس چۆن و کەی نەم دەزانی بۆیە ئەووم بۆ ئەوو ڕۆژە ئامادە ئەکرد.

لەم کاتە ناسکەی مندا کێشەیەکی چاوەڕوان نە کراوو ڕوویدا لە کووردستان هەر هەمان شێوە لە نێوان چووشکانی دایکم بەس ئەم

جارەیان دایکی سەروەر و دایکی ئاکام .... کە بەتایبەتی ماڵی ئاکام زۆر نزیک بوون لێمەوەو سەروەریش لێرە نزیکە لێمەوە

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-01 22:07:12)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#25 2008-07-22 16:17:19

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی64 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ






بەس ئەم جارەیان کێشە کەیان گەیاندبووە سەر ئێسقان بەشێوەیەک ئەبوایە لایەن گری لایەک بووی تایە... من وەک خۆم  باوەڕم

نەدەکرد یان  نەم دەویست باوەڕ بکەم چوونکە منێکی دوور بێ ئاگا لێیان قسە کردن لەوو کێشەیە ئەتخاتە هەڵەوە .

ئەم زانی سەروەر زۆر بێ زار بوو لە هەڵوێستم ... چوونکە من نەک لایەن گری کەسیان نە بووم بەڵکوو هەمویم ڕەت ئەکردەوەو

بەتایبەتی کاتێ خاڵم هەمان باوەڕی هەبوو .. بەڵام کاریگەری یەکی زۆر خراپی لەسەر دەروونی سەوروەر درووست کردبوو

بە شێوەیەک هەستت ئەکرد کە ڕق لە چاوانی ئەتکا هەڵبەت تۆزێ هەستیار بوو بەڵام هەووڵم دا دووری خەمەوە لەوو مەسەلەیە

چوونکە دەسەڵاتی نی یە ئیتر ڕق و کینە بۆ چی و هەر ڕێک ئەکەوونەوە ڕۆژێک ... سەروەر لەوو کەسانەیە کە لەدەروونی یا 

کانگایەک ڕووداوو شەپۆل ئەدا نە ئەوەی دەری بڕێ نە ئەوەشە وشکی بکاتو لە بیری نێ....

زۆر هەووڵم دا کە خۆشەویستی بکاتە ڕێگا بەڵام ناخۆشی و ناهەموواری منداڵی و ڕابووردووی ڕێگر بوو هەر ئەوەش هۆکاری

نە گوونجان مان بوو ... چوونکە بە تایبەتی ئەوو کە نەخۆشە  پێویستی بەوەیە پەیوەندی باش بێت لە گەڵ چواردەووریا .. بەس

ئەوو بە پێچەوانەی ئەوەوە زۆر  لاواز بوو لە لایەنی کۆمەڵایەتی ... هەندێ هەڵسوو کەووتی کە بۆ مرۆڤێک لە ماڵی خۆیدا بیکا

ئاسایە بەس کاتێ لە ناوو خەڵکابیت خراپ ئەشکێتەوە لەسەر کەسایەتیت.

من لە گەڵ قاسم زۆر باسی ئەوەمان کرد بەڵام نە گەشتینە ئەنجام .... چوونکە قاسم تاقە کەس بوو کە من هەندێ گفتووگۆم لە گەڵ

ئەکرد چوونکە ئەم زانی پارێزراوو ئەبێ ...  بۆیە گەر هەڵە کانی سەروەرم باس بکردایە ئەم زانی ئەوو هەووڵی ئەوە ئەدا

چارەسەری بکات لە گەڵما نەک بە کەمایەتی وەر گرێ وەک کەسێکی من.

قاسم ـبە ( تەلەفۆن )ـــــ برام دەنگت نەبوو ؟؟ خۆ هیچ نەبووە ؟؟

نالی -بە (تەلەفۆن ) ـــــ نەوەڵا برام بەس دوێنێ ئیشم کرد و باش نە نووستم ئەمڕۆ مردم لەسەر ئیش!!!!

قاسم ـبە ( تەلەفۆن )ـــــ  بۆ باش نە نووستی خۆ هیچ نە بووە ؟؟؟

نالی -بە (تەلەفۆن ) ـــــ بەخوا من هەر بەزۆر خەووم لێ ئەکەوێ .!!! بەس دوێنێ چەند جارێ تەلەفۆن کرا هەر وازی نە هێنا ئێ

خۆشت ئەزانی ناتوانم بیکووژێنمەوە چوونکە  خەبەرم ئەکاتەوە بۆ ئیش یان جاری وا هەیە دوا ئەکەووم تەلەفۆنم بۆ ئەکەن .. ئێ نە

جارێ نە دوام !!! چارم  نە ما کە سەیرم کرد هی کووردستانە ترسام نەوەک شتێک بێ .. هەڵم گرت  براکەی سەروەر بوو

نازانم یان من دەمێکە لە کووردستان دەرچووم یان دنیا گۆڕاوە ..... داوای پارەی کرد کە بە قەرز بیدەمێ تا سەیارەکەی بگۆڕێ بە

مۆدیلێ بەرز تر ...

.قاسم ـبە ( تەلەفۆن )ـــــ  ئەی بەڵێنت پێ دا ؟؟؟

نالی -بە (تەلەفۆن ) ـــــ  نا هەندێ شتم ووت ئەزانم پێی ناخۆش بوو بەس ئەوە ڕاستی یە ئەوو بۆ خۆی ئەخاتە ژێر قەرزەوە  ؟؟؟

ئاخر برام گەر بۆ پێداویستی ژیان بێ یان نەخۆشی ڕێی تێ ئەچێ و بەچاوان ئەی نێرم بەس بۆ ئەوە بەخوا من یارمەتی ئەووی

نادەم هەڵە بکات ئێ دوێنێ (سپل یتیان ) کڕیوە ... داوای قەرز ئەکەن بە سەر کەووتم ووت .. ووتی پێم ناخۆشە ئیتر نازانم  بۆ

ئەوەی کە داوای لە من کردووە یان بۆ ئەوو ڕەفتارەی .... ئەزانی من خاڵم زۆر شت لێوەی فێر بووم .. ئەویش بە پێی پێویست   

سەروەر کە تازە هاتبوو دەستم پێوەی بوو وە قەت نەم هێشتووە کە پێویستی بەکەس بێ ... بەڵام ئێستە ئەزانم ئەتوانی خۆی بەڕێوە

بات بۆیە وەک جاران یارمەتی نادەم  گەر بزانم پێویستی پێمە ئەیدەم ....بەخوا بۆ دایکی گەر بزانم پێویستی پێمە بەوو شێوەیەی

باسم کرد ئامادەم هەردەم یارمەتی بدەم .

ئاڵۆزی یەکی زۆر کەووتبووە پەیوەندی نێوان من و قاسم چوونکە بە شێوەیەک تێکەڵ بووبوین .. ئەوەندەی نە مابوو بگاتە ئەوو

قۆناغەی کە بتوانێ دەست لە ناخم وەرداوو گشت نهێنی یە کانم دەر بهێنێ ... ئەوو  کەسێکی سادەوو پاک دەروون بوو بۆیە ئەوو

کێشەیەی نەبوو بەس من ئەم ویست لەوو ساتەی کە ناسیوومە ..... لەوێوە مێژوویەک بۆ خۆم درووست بکەم ... بەردەوامیش بووم 

بەڵام تێک چوونی باری تەندرووستیم زۆر بە هەڵەیا بردم من هەردەم  لایەنە خراپەکانم بەدی ئەکرد لە چواردەوور !! ئەوەش

ڕەنگی دابووەوە لە قاسم دا چوونکە ئەوو لە گەڵما ئەڕۆشت بێ ئەوەی بزانێ کە من کێشە یەکم هەیە لە تەندرووستیمدا.

بەڵام مەترسی لام درووست بوو کاتێ لە ناکاوو هەستم  کرد کە من من نیم !!! بە شێوەیەک خۆم لە لای خۆم نامۆ بووم بەڕاستی

ترسام چوونکە گوومان لام درووست بوو کە ڕەنگە شێت بووبێتم .. ڕاستی یەکەی  ئەوو هەستەم شاردەوە لە چواردەوورم تانیا

هەستی ئەکرد کە زۆر گۆڕاووم بە تایبەتی کە زۆر دوورە پەرێز ئەبووم لە ئەوو و کاترین و هەردەم  ئەوو کاتانەی لە ماڵ ئەبووم

یان لە گەڵ قاسم قسەم ئەکرد یان خەریکی نووسین بووم کە هەردووکیان هەڵ هاتن بوو لەوو کەسە تازەیەی لە ناخما درووست

بووبوو .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-02 00:30:32)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#26 2008-07-22 16:18:19

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی65 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ






چەند جارێ چوومە لای دکتۆر بەس نە گەشتمە ئەنجام!!!!...بە شێوەیەک ڕەفتارم  گۆڕابوو چواردەوور  بە ئاسانی درکیان پێ

دەکرد....بەس قاسم نەبێ هەر وەک جاران تێی ئەڕوانیم ڕەنگە هۆکەشی ئەوە بوو بێ کە دوور بوو لێ مەوە و بە تەلەفۆن زیاتر

قسەمان ئەکرد.. هەر بۆیە کە ئەچووم بۆ لای زیاتر بێ دەنگ دەبووم ئەوو پرسیاری لا درووست ئەبوو کە بۆ کاتێ دەچمە لای

ئەوو گفتۆگۆیە درووست نابێ کاتێ بە تەلەفۆن قسە ئەکەین ... ئەوو زۆر منی خۆش ئەویست بە شێوەیەک هەرچیم بووتایە لە دڵەوە

وەری ئەگرت منیش پاساوی ئەوەم بۆ ئەهێنایەوە کە هاتنم بۆ لای .. بۆ حەوانەوەی دەروونمە ئەوەش ڕاستی بوو بەڵام نەم ئەتوانی

جوان شی بکەمەوە و ئەویش زیاتر لە سەری نەدەڕۆشت.

بەڵام لە گەڵ تانیا وا نە بوو گرژی یەک کەوو تبووە نێوانمان !!!

بەتایبەتی کە کاترین گەوورە بوو بوو وە پێویستی ئەکرد زیاتر ئاگامان لێی بێ .. بەڵام  جیاوازی کەلتوورمان کێشەی درووست

کردبوو لای کاترین  هی کامان هەرگرێ و پەیڕەوی کات چوونکە ئەوەی دایکی نزیک تربوو لەوو چواردەوورەی تیایدا ئەژیوو

ئاسان کاری تیابوو بە پێچەوانەای ئەوەی من .. بۆیە ئەوەی دایکی زیاتر پێ قبووڵ بوو .. ئەوەش منی شێت گیر ئەکرد چوونکە

هەڵەیەکم تیا بەدی ئەکرد بەس نەم دەزانی چۆن دەری بڕم و تێ یان گەیەنم هەردووکیان ... ڕەنگە زمان یان باری تەندرووستیم

هۆکار بووبێ !!!!!

دوا جار کە لای دکتۆر بووم گەشتە ئەوو باوەڕەی کە پێ ویست ئەکات بچمە لای پسپۆڕی نەخۆشی یە دروونی یە کان !!! لە بەر

ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە زۆر ئاشنای ئەوو جۆەرە نەخۆشی یانە نین و هەر هەمووی لە ژێر یەک ناوو نیشاندا کۆ ئەکەنەوە ئەویش

(شێتی ) !!!! بۆیە باسم نەکرد و  بەس سەروەر ئەی زانی و لە نزیکەوە باری تەندرووستیمی بەدی ئەکرد من بۆ قاسمم باس ئەکرد

بۆ نازانم  یان ئەتوانی بڵێی ئەوو سا نەم دەزانی بۆ !!!!ئەوو دکتۆرەی چوومە لای هاووڕێی خاوەن ئیشەکەم بوو.

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ ئەدەی بزانم کێشەت چی یە ؟؟؟؟ هەووڵ بدە هیچ نە شاری تەوە چوونکە ڕەنگە بچووکترین

زانیاری دەربارەی نە خۆشی یەکەت ... گەوورەترین سوودی لێ وەر گرم بۆ چارە سەر کردنت؟؟؟؟

نالی ــــــ دکتۆر  پێش هەموو شتێ ( ترس ) !!!! من جاران وا نەبووم !!!!

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ  ترس لە چی ؟؟؟؟ ئەتوانی بەهێمنی بۆم شی بکەیتەوە؟؟؟

نالی ـــــــــ ئەتوانی بڵێیت هەموو شت !!! بەرزی و تاریکی و مردن و ئاوو و هەست کردنی نزیک بوونەوەی ڕووداوێ !! هەر

ئەچمە جێگاوە وەک ئەوەی لەسەر درزی پاڵ کەووتبێتم وایە !! دڵە ڕاووکێ و نا هێمنی و ترس دەست پێ دەکات !! هیلاکی و کەم

خەووی هیچ ڤاکتەرێک درووست ناکات بۆ خەووم !! تاقەتی چواردەوورم نەماوە  و حەزی تەنیای باڵی کێشاوە بەسەرما !! زۆرن

بەس دکتۆر گیان زۆر سووپاست ئەرکەم کێشەی خەوو چوونکە زۆر زۆر ماندووم هەست ئەکەم مێشکم لەوە زیاتر بەرگە ناگرێ !

جاری وا هەیە ماندووبوون زۆرم بۆ دێنی بەس لە جێ گادا وەک ئەوەی دڵم بێزار بێ لە سنگم ئەوەندە خێرا ئەبێ !! خەوی چی خێرا

هەڵ ئەسم و ئەچمە بەلکۆنەکەوە !!! شتێکی تریش هەیە  بەسسسسسسسسسسسسسس !!!؟؟؟؟

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ  بەڕێز نالی من دکتۆرم و تۆش نەخۆشی منی ئەوەی باسی ئەکەیت نهێنی کارەکەمە و لە نەخۆشی

شدا نهێنی نی یە چوونکە گەر بوو چارە سەر ئاستەم ئەبێ ؟؟!!

نالی ــــــ بمبوورە مەبەستم ئەوە نی یە ... دکتۆر ماوەیەکە بەهیچ شێوەیەک هەست و حەزی کرداری سکسیم نە ماوە بە شێوەیەک

کێشەی بۆ درووست کردووم لە گەڵ خێزانەکەم چوونکە  بەوە تاوان بارم ئەکات کە من ڕەنگە کەسێکی ترم خۆش بوێ یان لە

پیاوەتی کەووتبێتم !!! بۆیە وا بەوو شێوەیە ساردم لە گەڵیا .... باوەڕ بکە گەر بە چاند مانگێک جارێک ئەوە بکەم بەس بۆ ڕازی

کردنی ئەوە بەسسسسسسسسسسسسسسسس .

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ   زۆر چاکە بەڕێز نالی ... من لەوەی کۆتای یەوە دەست پێ دەکەم ...هەكبەت کرداری سکسی

هەستیار ترین کردارە لای مرۆڤ بۆیە ڕاستەوو خۆ پەیوەندی هەیە بە باری دەروونی ئەوو کەس .

بۆ ترسەکەشت  هەڵبەت شتێکی دیاری کراوو هەیە کە ئەت وورووژێنی و ئەوو ترسەت لا درووست ئەکات  !!!پێکەوە هەووڵ

ئەدەین بیدۆزینەوە..!!! بیرت نەچێ خۆت کەسێکی زۆر سەرەکیت و ئەبێ یارمەتی من و خۆشت بدەیت .

بۆ کەم خەویت ئەمەت بۆ ئەنووسم (‌Trimineurin)   پێش چوونە جێ گاوە دانەیەک بخۆ .... بەڵام بەهیچ شێوەیەک مەی نە خۆی

تەوە .!!!!!!!!! ئەگەر هەر زانیت باش نیت ئەتوانی بی کەیت بە دوان.

نالی ـــــــ من کە لای دکتۆری تایبەتی خۆم بووم (Tavo) ی بۆ نووسیم بۆ هێمن کردنەوەی دڵم لە گەڵ پەمپێک بۆ تەنگە نەفەسی

ماوەیەکیش ئەبێ لووتم ئەگیرێ کە ناتوانم هەناسەی پێ بدەم شتێکیشی بۆ ئەوە بۆ نووسیووم !!! بە کوورتی بوومەتە پیرە مێردێکی

پەک کەوو توی 100 ساڵە ئەوەندە داوو دەرمان بە کار ئەهێنم !!!

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ    نا وا مەڵێ باش ئەبی تەوە .. جارێ گەنجی .. پرسیارێکم هەیە ؟؟؟ بێ لە خێزانە کەت خزمت

هەیە لێ رە ؟؟

نالی ـــــــــ بەس کووڕێکی پوورم .. ئەویش هەر لەم شارە ئەژی .. بەڵام کۆمەڵێ هاووڕێ ی خۆشەویستم هەیە کە لە خزم باشترن

وەک خزم  برایەکم لە ئەڵمان و  کەس و کارێکی زۆریشم لە نەرویژ هەیە ...

دکتۆر_( ن خۆشی دەروونی)ــــ   هەڵبەت سەردانی یەک تر ئەکەن ؟؟؟؟ تازەترین سەفەرت بۆ لای کامیان بوو ئەتوانی بە کوورتی

باسێکی ئەوو سەفەرەم بۆ بکەیت ؟؟

نالی ــــــــ بۆ لای براکەی ئەڵمانیا بوو چەند مانگێک لە مەوو پێش  بوو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-02 15:05:18)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#27 2008-07-22 16:19:20

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی66 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



هەڵبەت بەکار هێنانی ئەوو دەرمانەی بۆم نووسرابوو ... ناڕەحەتی و ئازارە کانمی سەر کووت ئەکرد بەڵام بیرکردنەوەم  ڕۆژ لە

دوای ڕۆژ نامۆ تر دەبوو وە کار کردنم زۆر نا ڕەحەت بوبو چوونکە هەردەم گێژ و وەک ئەوەی سەر خۆشبم وا بوو !! لەبەر ئەوەی 

ساڵانێک بوو لەوێ ئێشم ئەکرد لێ یان قبووڵ ئەکردم ......لە گەڵ تانیا ئەوا هەر یەکەمان لە دنیایەکی تر ئەژیاین من خۆم بە

ئەندامێکی ئەوێ نەدەزانی لەوو ماڵەیا زۆر زۆر ناڕەحەت بووم .... لە هەمووشی سەیر تر دکتۆرە کەم بوو سێ جاری تر چوومە

لای هەر هەمان پرسیاری دەکردەوە دەر بارەی سەفەرە کەم منیش بۆم باس ئەکرد و ئەوەم دووبارە ئەکردەوە کە پێش تر ووتبووم 

چارە سەر کردن لە لای وەک یاری یەک ئەهاتە لام و خەریک بوو  وەک خەڵکی کە بە دکتۆری پسپۆڕ لە نە خۆشی یەدەروونی یە

کان بە شێت   دانێم !!!!

ئەوەی گۆڕانی درووست کرد لە ژیانما و دەری هێنام لەوو بیرە سەیروو سەمەرەیەی لە مێشکما ئەهاتوو ئەچوو (چات ) بوو

ڕۆژێک لە ئیش تەواو بووم  چوومە لای سەروەر ..... لاپتۆپێکی لە بەردەم خۆیدا دانابوو زۆر سەر قاڵ بوو ... بەدەم چا

خواردنەوە لە تەنیشتی دانیشتبووم سەیرم ئەکرد .... کۆمەڵێک ناوی سەیر و سەمەرە !!! کۆمەڵێ دەستیان بەرزو کەسێک گۆرانی

خستبووە سەر و گۆڵ و وێنەی سەیریان ئەخستە ڕوومە کە چەند  کەسێ گۆرانی دانا  و

نالی ــــــ ئەمە چی یە سەروەر جا گەر گۆرانی دانان بێ  !!! خۆ حەزم لە هەر گۆرانی یەک بێ ئەتوانم گوێی لێ ئەگرم بۆچی ئەوە

بخەمە دەستی کەسێکی تر بە ئارەزووی خۆی گۆرانی دانێ !!!!!

سەروە ر ــــــــ نا .. نالی گیان ئەم چاتە چەند ژوورێکە ئەوانە زووربەی زۆریان یەک ئەناسن و ڕوومی تری تیایە ئەها ئەوە تا

نووسراوە (بابەت _هوونەر_ئیسلام _لاوان_ عاشقان_کۆبوونەوە ) ئەوانە بابەتی خۆشی تیایە من چەند ڕۆژێکە بەڕێکەووت

دۆزیمەوە و کچێک لە سوەد بووە بە هاووڕێم !!!ئەها ئاوا ئەتوانی شت بنووسی بۆ ئەوو کەسەی ئەتەوێ هەر چی یەک عەقڵت

گرتی بنووسە سڵاوو ئیتر ئەوو خۆی وەڵامت ئەداتەوە .

نالی ــــــــ ئێ ئەوە بۆ تۆ باش کە کاتی زۆرت هەیەو تێکەڵی کەس نابی...... شتێکی خراپ نی یە .

هەڵبەت  سەرنجی ڕاکێشام  بۆیە لینکە کەم وەر گرت بەڕاستی شتێکی تازە بوو منیش بەدووی شتێکی نوێ ئەگەڕام تا لەوو بێ

زاری یە دەرم کات کە بە هۆی دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکان  تووشی بووبوم .

پێ شتر تانیا باسی ئەوەی لا کردم کە دوو هەفتەیەک ئیش نە کەم و لە گەڵیاندا سەفەرێکی توورکیا بکەین بەس من ڕەتم کردەوە

ئەوو  ئیشی نەدە کرد بۆیە ئەوو دووهەفتەیەی کاترین قووتابخانەی نە بوو .. سەفەری یۆنان یان کرد ... ڕاستە من  باری

تەندرووستیم باش نە بوو  بە ڵام تەنیایم  زۆر پێخۆش بوو ... یەکەم ڕۆژ ی تەنیایم لە ماڵەوە شتێکی سەیر ڕووی دا

خۆم گۆڕی بوو تا بچم بۆ ئیش.... لە پڕ هێز لە گیانما نە ماوو توانای ڕاوەستانم نەبوو خێرا لە جێی خۆما لە عەرد دانیشتم !!

هەناسەم بە ئاستەم بۆ ئەدرا و خێرای دڵم   بە شێوەیەک بوو زۆە ترساندمی ... ووتم تەواو ئەمە ئەوو ڕووداوەیە کە چاوەڕێم ئەکرد

چەند ساتێک کە ئەت ووت ساڵێکە لێم ئەڕوات وا بووم .... هەر چۆنێک بێ خۆم گەیاندە بەلکۆنە کەوو  هەستم کرد باشتر بووم 

چاوەڕێم کرد تا هێزی ڕۆشتنم  ئەبێ و تەلە فۆنێکم کرد بۆ خاوەن کارە کەم و پێم ووت کە ناساغم و ناتوانم بێم  هەندێ بۆڵە بۆڵی

کرد بەس من دام خستەوە و هەر بە جلی ئیشەوە جوومە لای دکتۆر .... پشکنینی بۆ کردم  هەندێک شتی کەی بۆ نووسیم  و مۆڵەتی 

دەڕۆژێکی بۆ نووسیم کە ئیش نە کەم .

هەر هەمان ڕۆژ گەڕامەوە ماڵێ .... قاسم لەسەر ئیش بوو و تانیا و کاترین لە سەفەر بوون   تۆزێ سەیری تیڤیم کرد و تاقەتم

لەوەش چوو .. چوومە سەر کۆمپیتەر هەندێ ئەم دی وو ئەوو دیوی سایدە کانم کرد چاتە کەی لای سەر کەوو ت هاتەوە بیرم

چوومە ئەوو چاتە کە سەرە تا چاتە کەی (بەهمەن ) بوو (کریم ) سووپەر ئادمین بوو لە لای.... سەرە تا چۆڵ  بوو بەس بەرەوو ئێوارە

هەر ڕوومەی 30 کەسێکی تیابوو !!! من لە ڕوومی هوونەر گوێم ئەگرت و هەندێ جاریش شتم ئەنووسی  کۆمەڵێک شتی خۆیان

ئە خوێندەوە ... هەڵبەت من حەزی نووسینم هەبوو بەس لەبەر ئەوەی  تاقە کەس کە گوێی لێ ئەگرتم قاسم بوو ... حەزی ئەوەم لا

درووست بوو بەژدار بم .

کە سێک بە ناوی (ئەندێشە ) میکی گرتبوو پێشەکی یەکی پێش کەش ئەکرد بەر لەوەی هۆنراوە کەی بخوێنێتەوە

ئەندێشە -بە (میک)ــــ هاووڕێ یان سەرە تا بەخێر هاتنتان ئەکەم یەک بە یەک و سووپاسی ئامادە بوونتان ئەکەم  زۆر خۆش حاڵ

ئەبم کە هۆنراوە یەکتان پێش کەش بکەم  و هیوام وایە بە دڵتان بێ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-02 20:21:02)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#28 2008-07-22 16:20:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی67 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





...... بۆ دایکم ......

       وەک منداڵ

      بە جۆلانی خەیاڵدا

       خۆم هەڵواسی

      وەک پیرە ژن

      مل پێچم ئەچنی لە بێ کاتی

      ئەهریمەندێکی سەر خۆش بوو

      فریشتە کانی ووشەی سەر ئەبڕی

       کەللەیەکی پووچ

     مێشکێکی ڕزیوو

دارە دارەی پێ ئەکردم

لە پەنجەرەی  ژووری پڕ دووکە ڵ

لە مانگم ئەڕوانی

چەند پارچە هەوورێکی  چڵکن

بە شانی یەوە لکابوو

ئاواش دایەم بەدی ئەکرد

لەسەر

کوورسی یەکی شکاوو دانی شتبوو

ئەم جارە یان

ئەوو خەمی لە باوەش گرتبوو

وەک ئەوەی مردبێتم

تێی ئەڕوانیم

فرمێسک چاوەکانی جێ دەهێشت و

بە کووڵمەکانیا ئەخزایە خوار و

لە سەر سینەی

دەبوونە باڵند ە وو

دەفڕێن

تا لە پشت هەوورە کانەوە وون دەبوون

بۆ کوێ یان ئەنێری

تێم بڕوانە

وا خەریکە دەخنکێم

لە نێوان ڕستە بۆ گەنە کاندا

نە عەشق ما

نە یار ما

نە هیوا ما

خۆم لە باوەشی ترس نا

چاوەڕێتم تاکوو بێیت و

منیش لە گەڵ خۆتا بەریتەوە

تا کۆڵان تێر تێر ماچ کەم

مداڵە کانیش لە باوەش نێم

هەووری ڕەشی پیسی زستان

ڕووخساری مانگی گشتی گرت

ڕووناکیشی لێ داگیر کرد

مەلە کانی چاوی دایە نەبێ

لە بەر پەنجەرەکەمدا نیشت نەوە

تەڕ....تەڕ

لەسەر مادا هەڵ ئەلەرزین

وازم هێنا لە خەیاڵ

تاکوو عەقڵم

نەچێتە پاڵ

خەوو نەکانی سەر سنوور

وازم لە گریان هێنا

تا نەتۆرێ پێکەنین لام

لە شەوێکدا پێکەنینم

تنۆک    تنۆک

دەبووە گریان

خەیاڵ نەی وێرا بێتەوە لام

خوودا منی بیر کەووتەوە

دیاری یەکی بۆ هێنام

ئەوو شەوە

نەم توانی نەگریم

نەوەک بمرێ لە تینویا

نەم توانی چاوو لێک بنێم

نەوەک

شەوە بیبات لە گەڵ خۆیا



ئەندێشەـ بە (میک)ــــ زۆر سووپاس بۆ گوێگرتنتان و بۆ گووڵە کانتان خۆتان گووڵن هاووڕێ یان ..... فەموو بەڕێزم  میک ئازادە

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-03 01:27:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#29 2008-07-22 16:21:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی68 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





تنۆکی_ باران ـ بە( میك )ـــ بەڕێزم دەستت خۆشبێ بۆ هۆنراوە جوانەکەت ... هاووڕێ یان سڵاوو و خۆشەویستیم بۆتان  هەڵبەت

من شاعر نیم بەڵام زۆر هەواداری هۆنراوەو پەخشانم .... هە بۆیە من بە هۆنراوەی هاووڕێ یەک بەژداری ئەکەم  و زۆر

خۆشحاڵ ئەبم گەر گوێبیستم بن

.... هاووڕێ وەرە .....

هاووڕێ وە رە

لە زەلکاوی ئەم جوورمە دە رم  بێنە

بەری لافاوی خەم بگرە

ڕووحم لە ئامێزتا بنوێنە

لەوو ڕۆژەوەی

کە تۆ ڕۆشتوی

جەستەم خەڵتانی خوێنە

بە لێزمە زامم لێ دەبارێ

کەسێ نی یە فریام کەوێ

هەموی هەر دەڵێ بێنە

زۆر زۆر سووپاس بۆ گووڵە کانتان .. هیوادارم توانی بێتم  وەک خۆی خوێندبێتمەوە ... هەڵبەت شعرەکە زۆرە بە ڵام هەر

ئەوەندی لامە ... فەرموو بەڕێزم کاک نالی !!! ناوەکەت تازەیە !!!! لەوەیە هاووڕێ یەکی تازە بێ !!  فەرموو مایک ئازادە بۆ

بەڕێزت.

نالی ــبە (میک )ــــــ سووپاس بۆ  تۆ خانم  بۆ ئەوو بەڕێزەی پێش تۆش ... بەڕاستی من بەڵێ تازەم و ئەمە یەکەم جارمە بە میک

بەژدار بم  .

لێت ناشارمەوە دەنگت زۆر خۆشە بۆ خوێندنەوەی هۆنراوە .. بەڕاستی زۆر زۆر  جوانترت کرد بە خوێندنەوەی ... من شاعر نیم

بەڵام زۆر حەزم لە دنیای شعرە ....

شتێکی خۆمتان بۆ ئەخوێنمەوە هیوادارم بەدڵتان بێت و هەڵبەت وەک تۆش دەنگم خۆش نی یە خانم  .!!!

...... تەسلیم بوون .....

لەشارێکی

پڕ لە کۆڵانی تەسک و تاریک

بەجێ ماووم

پێڵاوەکانم لە ڕێی قاچاخ

لێ بزر بوو

بە پێی پەتی لەبەر دەرگا

زەبەلاحەکانی

نامۆ بووندا ساکاووم

نە ناوو نیشان

نە نیشانە

نە کە سێکی تیا ئەناسم

شەوو بە گەڕان و

ڕۆژ بە نووستن

ئاوە هاکە

ساڵە کانمی تیا ئەکووژم

لە سەر خۆش و

هەندێ جار شێت

لە خەوی ناخۆش و

ڕا پەڕینی پڕ لە تامێسک

هیچ نابینم

بۆنی خۆشی لێوە بێ

یان ئامێزێک

چەستەی ماندوو و

دڵی پڕ لە حەسرەتم

لە باوەش نێ

زۆر لە ڕابووردووم بە شەرمم

هە ناووم

وا لەترسی سبەی دەپسێ

لە نێوان

ترس و شەرما

کۆشکێکم پڕ کرد لە درۆ

دەرگا لە خەندە و

پەنجەرە لە فرمێسک

چرایەکی کووژاوەم

بە دیواری ژوورە کەمدا هەڵ واسی

ئیدی توانام نەما

بەرە نگاری ڕۆژگار و

دژایەتی قەدەرم  پێ ناکرێ

وەک باڵندە یەکی بێ پەڕ

خۆم دایە دەست سەرما

چاوە کانم بوونە بیابان

فرمێسکیش تیا یا

ووشک بوو



زۆر سووپاستان ئەکەم بەڕاستی یەکەم جارمە بمبوورن گەر هەڵەیەکم کردبێ ... بەڕاستی خۆشحاڵ بووم بە بەژداری کردن لە

گەڵتان و هیوادارم بە هاووڕێ یەکی خۆتان من قبووڵ بکەن.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-03 02:16:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#30 2008-07-22 16:22:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی69 لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





تنۆکی_ باران ـ لە (pm )ـــــ ئەڵا کاک نالی دەنگت چەند حەزین و خۆشە بۆ خوێندنەوەی شعر ... بەڕاستی  زۆر خۆشحاڵم بە

هاتنت بۆ ئەم چاتە ... هیوادارم  بەردەوامن بتوانی بەژدار بیت لێرە .

نالی ـ لە(pm)ـــــــ زۆر سووپاس تنۆک خان بۆ هەستی جوانت .. بەڕاستی یەکەم کەسی ئەوەم پێ ئەڵێیت !!!!! منیش زۆر خۆشحاڵم

بەناسینتان ... ئەزانی چەند ساڵە کۆمپیتەرم هەیە بەس باوەڕ ئەکەیت ئەمە یەکەم جارە بزانم ئەم جۆرە چاتانە هەیە کە ئەتوانی

ڕاستەوو خۆ لە گەڵ یەکدا قسە بکەیت و  سنووری ئەوو هەموو  ووڵاتانە ببڕێ کە ئێمەی کوورد تیایدا ئەژین .

تنۆکی_ باران ـ لە (pm )ـــــ  ڕاستی یەکەی منیش ئەوەندە کۆن نیم لێرە .... بەڵام ئەگەر بەڕێزت  هەر بەم ناوەوە  بێیتە ئێرە دوای

سەفەرم زۆر خۆشحاڵ ئەبم یەکتر بناسین لە نزیکەوە.

نالی ـ لە(pm)ـــــــ زۆر سووپاس تنۆک خان ... بە ڵێ هەر بەم ناوەوە ئەبم .. هیوادارم سەفەرت بەخۆشی یەوە کۆتای بێت و

بتبینمەوە جارێکی تر بەڕاستی  من کەس ناناسم لێرە... ئەوە تۆم ناسی بەس بەختی من سەفەر ئەکەیت..... بەس چاوەڕێم بێیتەوە

چوونکە بەڕاستی پێویستم بە هاووڕێ یەکی بەڕێز هەیە وەک جەنابت

تنۆکی_ باران ـ لە (pm )ـــــ زۆر سووپاس ... هەر دوو هەفتەیەکم پێ ئەچێ و دێمەوە ... باشە بەڕێز کاک نالی من ئەبێ بڕۆم

کاتێکی خۆش بۆت.

نالی ـ لە(pm)ـــــــ خۆشتر خانم ... هیوای سەفەرێکی خۆش بۆت.

لە ڕوومی هوونەر تۆزێ مامەوە و سەردانی هەندێ ڕوومی ترم کرد و لە ڕوومی بابەت گیرسامەوە ....... دوای برسێتی تەنگی پێ

هەڵچنیم وەختێ تەماشای دەرەوە ئەکەم تاریک و کاتژمێر دەی شەوە !!!!!!! بەڕاستی ساکام کە ئەوو هەموو کاتە تێپەڕی بێ ئەوەی

درک بە خۆم بکەم !!! زۆر خۆش حاڵ  بووم بەوە چوونکە کێشەی گەوورەی من کات بوو ساتەکانی دەتووت دواساتەکانی سەرە

مەرگە هێندە ناخۆش و ترسناک بوو تەماشای تەلەفۆنی دەستیم کرد قاسم چوار جار بوو تەلە فۆنی کردبوو .  شتێکم  درووست کرد

و دوای نان خواردن تەلە فۆنم بۆ قاسم کرد .

نالی ـ بە (تەلەفۆن ) ـــــــ برام داوای لێبووردن ئەکەم بەیانی لای دکتۆر بووم دەنگی تەلەفۆنەکەم کز کردبوو  بیریشم نەبوو چاکی بکە مەوە .

قاسم ـ بە (تەلەفۆن )ـــــــ کێشە نی یە برام بەس زۆر خەمم بوو  .. تەلەفۆنم بۆ سەروەریش کرد لای ئەویش نەبوو ی  قەت تۆ

نەبوی  ئاوا بێ دەنگ بیت و تەلەفۆن نە کەیت .

نالی ـ بە (تەلەفۆن ) ـــــــ ئەزانی ئەچمە چاتێکەوە کۆمەڵێ خەڵکم ناسی  !!!! بەڕاستی زۆر پێویستم بەوەیە کە لە گەڵ یەکێک بدوێم

کە نەم ناسێ !!!! تا خۆم خاڵی کەمەوە .

قاسم ـ بە (تەلەفۆن )ـــــــ برام هەر دڵ خۆش بی پێی باشە.!!!!!!!! 

نالی ـ بە (تەلەفۆن ) ـــــــ برام دڵ خۆشی نی یە بەس ڕەنگە سڕ کردنی جەستەیەکە بۆ ساتێ تا ئازاری کەم بێتەوە یان هەستی پێ

نەکات !!! من ئەزانم چارەسەر ناکات بەس هێمنی یەک  ئەداتە دەروونم  کە بتوانم هەووڵی ئەوە بدەم  هەنگاوو بنێم بەرەوو

چارەسەرکردن !!! لێت ناشارمەوە ترسم هەیە لەوو هەنگاوە !!!

هەڵبەت زۆر قسەمان کرد بەڵام دووبارە بوونەوەی شتە کۆنە کان بوو ئەویش سووڕانەوە بە چواردەووری کێشە کە ...!!! لە گەڵ

قاسم کۆتایم پێ هێنا و چوومەوە سەر کۆمپیتەر و  چوومەوە ناوو چات  لە بەر ئەوەی ڕوومی هوونەر چۆڵ بوو چوومە ڕوومی

بابت ... ئەندامێکی زۆری لێ بوو کۆمەڵێک دەستی بەرز و کە سێک لە سە میک بوو .... سڵاوێکم نووسی و گوێم بۆ ڕاگرتن.

چەند ڕۆژێک ئەوە دووبارە بووەوە وای لێ هات هەندێکیانم ئەناسی.. دوای دەست بە کار کردنەوەشم هەر کە تەواو دەبووم

سەروەر نزیک بوو لە کارە کەمەوە .. دەچوومە لای ئەو تا چات بکەم .

پێش ئاشنابوونم بە چات من و تانیا تێگەشتن لە نێوانماندا گەشتبووە ڕێگایەکی داخراوو !!! بە ئاشنا بوونیشم بە چات ئەوو دوور

خستنەوەی زیاتر کرد بەڕاستی  من زۆر پێویستم بەوە بوو کە دوور بم چوونکە دەروونم گۆڕە پانێکی خوێناوی بوو هێمنی لێ

بڕیبووم ... لە ناوو چات هەستم ئەکرد ئەوو کەسەم کە حەزم لێ یە وا بم .

مانگم تەواو نەکرد مۆڵەتی سێهەفتە م وەر گرت لە سەر کار و بڕیاری  لای قاسمم دا و تانیاش ڕێگر نە بوو چوونکە ئەتوانی بڵێیت

بوون نە بوونم وەک یەک بوو لە ماڵ !!!!!

قاسم سەرە تا ساکا بەوو هەموو داودەرمانە .... ئەوو زۆر باوەڕی بە خۆی  هەبوو کە بتوانێ من لەوو کێشەیە دەر کات !! ڕاستە

ئەوو ئەی زانی سەرچاوەی کێشەکە پەیوەندی نێوان من و تانیایە و بە کۆتای هێنانی هەموو شتێ ئەبڕێتەوە  !!!!! بەڵام ئەوەی نەی

دەزانی ژیانی هاووسەرایەتی و بردنەسەری تەمەنێک ئاواهاکە ئاسان نی یە ... بەڕاستی ئەوو زۆر پێی لەسەر ئەوە دا ئەگرت کە

قسەی بۆ بکەم و گوێی لێ بگرم بەڵام چۆن  و بۆ نازانم وەک دەرگایەکی داخراووم لێ هات بەرامبەری !!! بە بێ ویستی خۆم بێ

دەنگی یان کۆمەڵێ پاساوی بێ سەرەو بەرە وەڵام بوو چەند ڕۆژێک هەوو ڵی دا بەس نە گەشتە ئەنجام  ... ناچار وازی لێ هێنام

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-03 19:31:52)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#31 2008-07-22 16:23:23

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی70لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ







ڕاستە کاتێکی زۆرم لەچات ئەبردە سەر ....بەڵام بێزار نەئەبووم و هەست کردن بەکات نە بوو لام بیرم چووبوەوە کە من لای

قاسمم و  ئەو سەرە تا بەسەر سووڕمانەوە تێی ئەڕوانیم و دواتر تووڕە بوونێکت لە چاوانی یا بەدی ئەکرد .

وەک ئەوەی ساڵانێکی زۆر ناسیبێتم و ئێستە لە سەفەرە بەوو شێوەیە چاوەڕوانی تنۆکی_باران م ئەکرد ....!!

چەند ڕۆژێک بوو لە لای ئەوو بووم .... دوا نی وەڕۆیەک لە ڕوومی لاوان بووم گوێم لێ ئەگرتن .... تنۆکی_باران هاتە ڕوومەکە

وسڵاوی کرد !!! بەڕاستی خۆم بۆ نە گیرا خێرا (pm) کرد

نالی ـبە(pm )ـــــ تنۆک خان یاخوا بەخێر بێیتەوە.... بەڕاستی دەمێکە چاوەڕێتم ؟؟؟!!

تنۆکی_باران ـبە (pm)ـــــ زۆر سووپاس کاک نالی ... بەڕاستی ئەم جارە زۆر ماندوو بووم و بەرنامەمان یەک کۆنسێت بوو بەڵام

لە پڕ بەرنامە گۆڕاوو کرایە دوو کۆنسێت و بۆ دووەم پێویستی ئەکرد بچووینایە شارێکی تر. زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینت

جارێکی تر.. بەڕێزەکەم.

نالی ـبە(pm )ـــــ بەخێر بێی تەوە ... بەس کۆنسێتی چی !!!!؟؟؟ ئەتوانم بزانم بەڕێزت چ کارەی ؟؟؟

تنۆکی_باران ـبە (pm)ـــــ زۆر سووپاس  کاک نالی ئازیز... بەڕاستی لێرە کەس نازانێ بەس تۆ کەسێکی بەڕێزی  بۆیە متمانەی

ئەوەت پێ ئەکەم .... من لە گرووپێکی ئەڵمانی میانۆ ژەنم .

نالی ـبە(pm )ـــــ واو !!!!!!!!!!! زۆر خۆشحاڵم ...بەس ئەوەندەی بیستبێتم پیانۆ یەکێکە لەوو ئامێرانەی کە گەر لە تەمەنێکی

منداڵێ

یەوە فێری نەبی .... ناتوانی بەئاسانی ببیتە هاووڕێ ی ؟؟ وایە ئەوو زانیاری یە ؟؟؟

تنۆکی_باران ـبە (pm)ـــــ من وەک خۆم لە تەمەنی حەووت ساڵی یەوە دەستم بە ژەنینی ئەوو ئامێرە کردووە... زۆر دڵنیانیم بەس

زۆر بەی زۆری ئەوانەی ئەی ناسم دەمێکە ئاشنای ئەوو ئامێرە .... من لە هۆڵەند لە دایک بووم بەس لە تەمەنی 11 ساڵی یەوە لە
ووڵاتی ئەڵمانیا ئەژیم .... ئەوو کاتەی لە  هۆڵەندا بوین دراوو سێ یەکمان هەبوو هۆڵەندی بوو زۆر منی خۆش ئەویست دایم لە لای
بووم ژن و مێردێک بوون منداڵیان نەدەبوو... پیانۆیان هەبوو هەر لای ئەوانیش پەنجەکانم ئاشنای ئەوو ئامێرە بوون ...کاتێ کە

بابم

بڕیاری دا لە گەڵ هاووڕێ یەکی  کۆمپانیایەک دا بمەزرێنی لە  ئەڵمانیا ... سەفەری ئێرەمان کرد ئەوو ماڵە ئەوەندە هۆگرم

بوبوم

پیانۆکەی هەیان بوو پێشکەشیان کردم ئەوە بەخێرای چیرۆکی ئاشنابوونم بە پیانۆ  بوو...ئێی کاک نالی تۆ ئەخبارت چۆنە لێرە

هاووڕێت پەیدا کرد ؟؟؟؟ یان جارێ؟؟

نالی ـبە(pm )ـــــ زۆر زۆر خۆشحاڵم کە کەسێکی هوونەرمەند بناسم  هیوای سەر کەووتنت بۆ ئەخوازم.... وەڵا خانم بەس سڵاووم

هەیە لە گەڵ هەندێکیان بەس زۆر نزیک نیم جارێ..... گەر سنوور بڕین نەبێ !!! تۆ تاقە هاووڕێمی لێرە کە متمانەی پێبکەم و 

بتوانم نهێنی خۆمی بۆ بکەم.

ئەوو ڕۆژە زۆر قسەمان کرد لە(چاتی یەک بە یەک(121) ) بەڕاستی من زۆر زۆر پێویستم بەوە بوو کە ئافرەتێک بناسم

هاووزمانم بێ چوونکە هەستم ئەکرد پڕم لە ووشە !!! کە ساڵانی پێکەوە بوونم لە گەڵ تانیا لە ناخما جێگیر بووەو دەر ناچی بۆیە
بە

ماوەیەکی کەم بۆ تنۆکم دەر بڕی ....زۆر سەیر بوو خۆشم نەم زانی چۆن ڕووی دا !!! ژمارەی تەلە فۆن و (msn)  گۆڕی یەوە 

شتێکی تازە بوو لە ژیانما بۆیە  زۆر حەزم ئەکرد  قاسم تێبگەیەنم  من بەس باسی ناسینم کرد چوونکە جارە هیچ باسێک لە

ئارادا

نەبوو!!! نەمن دەرم ئەبڕی و نە ئەویش،

قاسم ــــــــــ-- نالی گیان من ئەوو ئافرەتە ناناسم !!! بەس تۆ ئەناسم !!! تۆش دنیایەک کێشەت هەیە کاتی ئەمە نی یە کەسێکی تر

بخەیتە ژیانتەوە .... واهەست ئەکەم ئاڵۆزتری ئەکات کێشەکەت !!!

نالی ــــــــــ قاسم گیان ئەوە تۆ وا هەست ئەکەیت !!! بەس من وا نیم .. باوەڕ ئەکەیت  یەکەم جار کە گوێم لەدەنگی بوو هەستم

کرد

بەختەوەریم لە چاوی ئەوا ئەدۆزمەوە و جەستەی ماندووم بە سۆزی دەنگی خەوێکی ئەبەدی لێ دەکەوێت ... نازانم بۆ وا هەست

ئەکەم  دەمێکە ئەی ناسم  زۆر دەمێکە!!

قاسم ـــــــــ بەخوا برام هەڵەیت بەس نازینم چۆن تێت گەیەنم کە هەڵەیت .... ئەوەندەشم خۆش ئەویت لە ناخەوە گریانم دێ کە

ئەت

بینم هەڵە ئەکەیت و ناتوانم یارمەتیت بەم.

نالی ـــــــــــ خەمت نەبێ برام تۆ من ئەناسی .

هەڵبەت من وەک بەردێکی غلبووەوەی شاخێکی بەرز بووم قاسم بەوو هەموو خۆشەویستی یەی بۆم نەی دەتوانی ڕام بوەستێ نی


پێش ئەوەی بێمە لای قاسم سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ کرد کە ناووبانگی هەبوو لە شاری لەندەن بە ڕەچەڵەک پاکستانی بوو

ئەوو پێشنیاری بۆ کردم کە لە نەخۆش خانە چارەسەر بکرێم ... منیش چاوەڕێی قبووڵ کردنم ئەکرد لەوو نەخۆشخانەیە

مانگم تەواو نەکرد لای قاسم ڕەزامەندیم بۆ هاتەوە....چوونم بۆ لای قاسم وەک ڕۆشتنم بۆ نەخۆشخانە نەبوو!!!!! سەرەتا بەتاقە

پشتوو پەنام ئەزانی بەس دوای بۆم دەر کەووت هەڵەیەک هەیە لەوو تێگەشتنەدا...!!!!!! هەندێ ڕەفتاری زیاتر بە ڕقا بردمی کە

گەر نێتیشم هەبووبێ هانای بۆ بەرم ئەوەشم کووشت لە ناخمدا !!!! چەند من دڵ خۆشبووم ئەویش ئەوەندە کە لەبەر چاوی نەمام

بەڵام هەر یەکەمان دووڕێگەی جیامان گرت !!!! من بڕیاری ئەوەم دا کە چاک ببمەوە.... قاسم بڕیاری ئەوەی دا بکەوێتە

هەڵکۆڵینی زامەکانم بە بێ پرسی خۆم تا پاساوو بۆ خۆی بهێنێتەوە کە ئێمە خۆشەویسترین هاووڕێ بووین چۆن ئاوا گۆڕاوو

هەڵوێستی لە چوارچێوەی هاووڕێ یەتی دەرچوو .... ڕاستە من نەخۆش بووم بەڵام شێت نەبوبوم بۆیە چاک لە وو تێئەگەشتم چۆن

بیر ئەکاتەوە بەس ئەوو لە من تێنە ئەگەشت کە من خۆم هەندێ شت هەیە نامۆیە لام .

کاکە ڕەش گیاندمی تا نەخۆشخانەکە ..... لە نهۆمی یەکەم لە پرسگە چەند فۆڕمێکیان دامێ و هەندێ ئیمزایان پێکردم و خانمێک
هات لە گەڵما بۆ نهۆمی چوار تا ژوورە کەمم  نیشان دا.

نهۆمی چوارەم پێک هاتبوو لە دووڕێڕەوو کە ناوەندیان  شوێنی نانخواردن و دانیشتن و تیڤی یەکی گەوورەشی تیابوو هەر چەند

مەترێک لەوو لاوە پیانۆیەکی گەوورەی لێ بوو.... لە هەردوو ڕێڕەوو بەم بەروو بەوو بەرەوە کۆمەڵێ دەرگابوون کە هەر ێڕەوی

یەکەمان بڕێ لەوەی دووەم چەند ژوورێ پێش کۆتای ژوورە کەی من بوو ... بەرامبەری دەرگایەک بوو لێی نووسرابوو ساوونا

پێشم کەووت  بۆ ژوورەوە ڕێڕەوێکی بچووک بە دەستە ڕاستا دەرگایەک بوو لێی نووسرابوو (wc) دواتر ژوورێکی فراوان  کە پێک

هاتبوو لە دوو قەرەوێڵەوو لە ناوەندیان کەنتۆرێکی چوار دەرگا و یەکی کۆمەدی یەکی بچووک کە تەلەفۆنی لەسەر دانرابوو

بەرام بەریشی مێزێک و دووکوورسی بوو  بە دیوارەکەشەوە تابلۆیەکی دەست کرد هەڵواسرابوو کە دیمەنی گووندێک بوو لە ئامێزی

چیایەکی بەرز و چواردەووری بە درەختوو سەووزای داپۆشرابوو.

ئەوەی لە گەڵمابوو کابرایەکی بەتەمەن بوو بەڵام خەڵکی ئەمەریکابوو  بۆیە قسە کردنی جیاوازی یەکی هەبوو لە گەڵ ئینگلیزی

ئێرە دا ... هەر بە بەخێر هاتنەکەی هەستم بەوە کرد .

ئەوو خانمە ووتی ئەوە ژوورەکەتە و تۆزێکی تر دکتۆر کادر دێت بۆلات بەیارمەتی لەم نهۆمە دوور مەکەوەرەوە .یستی تەواوم لە

گەڵ خۆ نەهێنابوو بۆیە کە قاسم لەسەر ئیشەوە تەلە فۆنی کرد پێم ووت ئەوو شتانەم بۆ بێنە.... ساردی یەک کەووتبووە نێوانمان

بۆیە من زۆر هەووڵم دا دوور کەوومەوە لێی تا بەتەواوی نەبێتە بەستەڵەک بەس ئەوو هەر ئەهاتە پێش نەک بۆ یارمەتی دانم

بەڵکوو بۆ یارمەتی خۆی تا تێبگات .

ئێوارە لە گەڵ کاکە ڕەش هاتن بۆ لام من لە خوارەوە  پێش وازیم کردن .... لەوو پێشوازی یەوە هەستم بە دووری یەکی زۆر ئەکرد

لە نێوان من و قاسم !!!!! ئەت ووت ئەوو هاووڕێ یەم نی یە کە چوند ساڵێکە نزیکترین کەسم بووە !!!!! هەڵبەت ئەویش وا

تەماشای منی ئەکرد !!!! چوونکە ئەزموونی لە ژیانا زۆر کەمبوو لە یەکەم تاقی کردنەوە هەرەسی هانی و ڕووخا!!!

کات بووە ئێوارەیەکی درەنگ ئافرەتێک هات خۆی ناساند کە یاریدەدەری دکتۆر کادرە تا ئەوو ساتە نەم زانی کە دکتۆر کادر  کێ

یە بەس تێی گەیاندم کە دکتۆری چارەسەرمە و ئەمڕۆ لە بەر چەند هۆیەکی تایبەت بەخۆی نەهاتووەو بینینمی خستۆتە بەیانی

دواتر بردمی و شێوەی داواکردنی خواردن و کاتەکانی پێووتم ... بەڵام ئەوو ئێوارەیە نانم نەخوارد وەک زووربەی زۆری ئێوارەکان.

ئەوو کابرایەی لە گەڵما بوو کە ناوەکەی زۆر دووروو درێژ بوو بۆیە ووتی بانگم کە بە (جۆ) هەر خەریکی تەلەفۆن بوو .

پێ یان ووتم تەلەفۆنی دەستی قەدەغەیە و جارێ تەلەفۆنی ژوورەکەم  دانەمەزراندبوو .. کۆمەڵێ کتێبم لای کاکە ڕەش هانی بوو

دانەیەکیم دەر هانی کە وەرگێڕی خانمە نووسەر (باربارا ئەنجلس) بوو بە ناوی( ئایا وون بووەکەی منی) کە باسی لە دۆزینەوەی

کەسی شیاوو بۆ ژیانت دەکرد .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 10:48:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#32 2008-07-22 16:24:24

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 71لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



ئەووشەوە بووە دەیجوور و نە ئەبڕایەوە..... ڕەنگە دووریم بێ لە چات و بیر کردنەوەم لە حاڵی سەیری خۆم کە بە خەویش بم


بینی یایە باوەڕم نەدەکرد....ئاخر چۆن و بۆ لە پڕ هەموو شتێ کۆتای بێ بۆ چ تاوانێکم کردووە و ئێستا وا با جەکەی ئەدەم


ئەوە تانیایە مانگێکە لێی دوورم و ئاسای یەوو نەمردمووم  هههههههههههه جا ئەمە مردن نی یە نالی تێی کەوو توویت !!!!!


ئەی من بۆ وام ئەکرد بۆ ؟؟؟؟؟؟؟؟ ئاخخخخخخ کەسێ نی یە وەڵامم باتەوە !!!!!! بە ئاشکرا هەڵەم ئەکرد هەر بە ئاشکرا


کاترین-------- ئاخر چاوەڕێم ئەکەن !!!! من پرسم بە تۆ و دایکم کرد کە ئەچم بۆ ئاهەنگی لە دایک بوونی هاووڕێ کەم


نالی-------- من ئەڵێم ناچی و دەمە دەمێشم لە گەڵ مەکە !!!!!


تانیا----------  چیتە نالی !!!!!!!!!! ئەوو ڕەفتارە جوان نی یە بەڵێن بە منداڵە کە بدەین و دواتر پەشێمان بینەوە؟؟؟؟؟؟


نالی --------- من ئەوە نازانم ..... نابێ بڕوات... عەقڵم وای ئەی بڕێ


تانیا ------ داوای لێبووردن ئەکەم گەر پاساوی هەڵسووکەووتت نەی گەیاندمە باوەڕ من ئەی نێرم


نالی----- پاساوو ئەوەیە من گەوورەی ماڵم ئەبێ قسەم بڕوات.


تانیا------ منیش پێم خۆشە .... پڕاوو و پڕی ئەوو ناوە بیت !!! بەس بیرت نەچێ گەوورەی ماڵ بەوو شێوەیە ڕەفتار ناکات تۆ


بەتەواوی ئێمەت وەلاناوەو لێمان ناپرسیتەوە...ئەڕۆیت و دێیت وەک ئەوەی بە تەنیا بیت لە ماڵەکەدا!!؟؟


نالی------- من وەڵامم پێنی یە یان تاقەتی ئەوەم نەما پاساوو بێنمەوە !!!!! چی ئەکەن بیکەن من ماوەیەک ئەچمە لای سەروەر


کەی هێمن بوومەوە دێمەوە گەر هەروا مامەوە ئەوە خۆت سەر گەوورەی ماڵ بە ...


لە ناخەوە ئەم زانی هەڵەم بەس کۆنتڕۆڵی خۆمم پێ نەدەکرا...


لای سەروەریش هەستم بە خۆشی نەدە ئەکرد لە کار ئەهاتمەوە و ئەچوومە سەر کۆمپیتەر تا درەنگێک پڕ بووم هەستم ئەکرد


ئەتەقمەوە بەس کەی ئەوەم نە ئەزانی ......سەروەر ئەی زانی کێشەیەک هەیە بەس خۆی لێنەئەدا ...


ئای ئەم شەوە لەوە ئەچێ بڕیاری دابێ ئەبەدی بێ بەختی من ئەوە بۆ کۆتای نایەت .


ئەوە چۆن هاتویت بۆ ئێرە ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


تانیا------- سەردانت ئەکەم نابێ


نالی------- با .... ئەبێ سەردانم بکەیت بەس بەم شەوە !!!!!


تانیا------  وا بزانم پەیوەندی من و تۆ شەوو ڕۆژ ی بۆ نەبوو


نالی------- باش وایە بەخێر بێیت ..... ئەی کاترین چۆنە ؟؟؟؟ بۆ نەت هێنا لە گەڵ خۆت؟؟؟


تانیا------- خۆت ئەزانی بەیانیان زوو هەڵ ئەسێ ئەبێ ئەم کاتانە نووستبێ ..


نالی-------- ئووفففففففففف خەریکە هەموو شتم بیر ئەچێتەوە!!


تانیا-------- نالی شتێک بڵێم پێت ناخۆش نابێ ؟؟؟؟؟ بیرت نەچێ ئیمە ژن و مێردین


نالی------- ئێ


تانیا------- ئەوە چی یە جارێ هیچم نە ووتووە تووڕە ئەبی؟؟


نالی--------ببوورە خانم .. فەرموو !!!! دڵنیابە تووڕە نابم گەر شایەنی تووڕە بوونیش بوو ئەوا هەر تووڕە نابم باشە؟؟؟


تانیا-------بۆ ناچی بۆ لای دکتۆر ؟؟؟؟؟ ئەوە ئاسایی نی یە !!!!دوومانگە نە هاتوی بە لاما؟؟؟هەر لە ئیش دێیتەوە ئەچیتە ژوورێک


و خەریکی نووسینی نازانم چی ئەنووسی یان بە تەلە فۆن لە گەڵ قاسم قسە ئەکەیت هەتا نیوەی شەوو!!!!!


ئەی من و کاترین مافمان نی یە ؟؟؟؟؟ تۆ کێشەت چی یە ؟؟؟؟ بۆ پێم ناڵێیت ڕەنگە بتوانم یارمەتیت بەم .. گەر زۆر حەزت لە


منداڵە بەڵێن بێ من یارمەتیت ئەدەم بڕۆڕەوە ژنێکی کوورد بێنە .


یان کێشەی بانکت هەیە ئەوەشت بۆ چارە سەر ئەکەم ..... ئێ  ئەگەر لەسەر کارەکەشت نا ئارامی و بێزارت ئەکلەن واز بێنە


ماوەیەک دانیشە ..... بڕۆ بخوێنە؟


نالی-------- بەچی یارمەتیم ئەدەی ؟؟؟؟؟؟ بۆ پارەت هەیە من نەزانم ئێمە هەموو شێکمان پێکەوە نە بوو ؟؟؟!!!!!


سەرەتای یەکتر ناسینمان تۆ خاوەنی شەش هەزار پاوەند بوی تا ئێستە چوار جار سەفەرت کردووە بۆ ووڵاتەکەی خۆت ... بەرام


بەر بەوە من بەس یەک سەفەرم کردووە ئەویش بۆ ئەڵمانیا بووە ئەوەش خۆتم لە گەڵدابووی ؟؟؟


تانیا------- من ووتم تووڕە ئەبی ......من ئەمەوێ یارمەتیت بدەم... پێم ناخۆشە وا بت بینم


نالی------- بمبوورە هەڵچووم گیانی من زۆر سووپاس بۆ هەڵوێستت.... بەس کەس ناتوانێ یارمەتیم بات کەس !!!!!


من ئێوارەیەک لە یەکێک لە شەقامەکانی  نامۆ بووندا ....قۆڵم کردبوو بە قۆڵی خەیاڵێکی خۆشدا و پێکەوە باسی نهێنی یەکانی

خەوونمان دەکرد.....


پیاسەیەکی کوورت خایاند بوو هەر هێندەی زەردەخەنەی کۆرپەیەک بوو.... بەڵام کۆمەڵێ ساڵی تەمەنم لێ کەووت


ئێستەمن لەماتەمی ئەوانەدام  !!! نەئەوەی بیگەڕێنمەوە !!! نەوەیە بتوانم گۆڕێکی بۆ هەڵبەستم تا کاتی پەشێمانی سەردانی


بکەم وتێ تێر بگریم لەسەری....ئەتوانی یارمەتیم بەیت بۆم بگەڕێنیتەوە....یان گۆڕەکەیم بۆ بدۆزیتەوە؟؟؟؟



تانیا------ گۆڕی چی ؟؟؟؟!!!! بەخوا هیچ تێناگەم!!! ئەترسم شێت بووبێتی !!خەریکە ئەترسێم وییییییییی !!!

نالی ــــــــــــــــــــ نا خەمت نەبێ دەست ناوەشێنم !!! هەر زۆرم بۆ هات و فێ گرتمی ئەوە لە بەلکۆنەکەوە تۆ نا بەس خۆم فڕێ

ئەیەمە خوا رێ !!!!

ئا بیرم کەووتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا لە پیاوەتی کەووتووم !!!! نازانم بەس هەست ئەکەم ماوەیەکە حەز ئەکەم بە تەنوورە کانی

تۆوە بچمە دەرێ!!!!!! بەخوا باشە قاسم نووستووە ئەگین گوێی لێ مان بێ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!

من و قاسم گاڵتەی دنیامان بە کابرا کرد !!!!!  جا نۆرەی منە بەخوا جوان تەواو مان کرد...... گیانی من ئەم ماوەیە زۆر ماندووم

پێویستم بەوەیە کە بێ دەنگ بم و بیرم بچێتەوە چوونکە گەر بەردەوام بم تێک ئەچم !!! مەبەستم ئەوەیە دەست ئەوە شێنم

تانیا ------- باشە گیانی من بە ئارەزووی خۆت ..... دوو پرسیارم هەیە و ئەڕۆم هیچی تر بەڵێن بێ  باشە ؟؟؟

نالی ـــــــــــــــ باشە فەرموو  بەس دوو زیاتر نا ئەگین بە پارەیە !!!

تانیا ــــــــــــــــ ههههههههه باشە ... یەکەم ....ئەوو کابرایە کێ یە وا تۆ و قاسم گاڵتەتان پێ ئەکرد ؟؟؟؟ دووەم ....

نالی ـــــــــــــ جارێ یەکەم ... ئەوە کووڕێکی کووردە من و قاسم ئەی ناسین زۆر گووناحە لە گەرمەی شەڕا فیشەکی پێنەماوو کووژرا!

تانیا ـــــــــــــــ وەڵا گووناحە جا ئەوە کەی هی گاڵتەیە !!!! لە چ شەڕێک هی عیراق ؟؟؟

نالی ------------ هههههههههههههه  نا نا هی بەریتانیا لێ رەیە ... مەبەستم ئەوەیە لە گەرمەی گەنجێتیدا لە پیاوەتی کەووت

تانیا ـــــــــــــ حەووو   ئەمە ناشێ هەمووتان وابن ؟؟؟؟؟

نالی ـــــــــــــــــــ ئا ئا کوورد بە گشتی ئەوو کێشەیەی هەیە بە تایبەتی لە دوای 70 ساڵێ بەس ئەڵێی چی بەختی خۆت من لە پێش

30 ساڵی تووشی بووم!!!! دەی ئەمە پرسیاری یەکەم .... ئەدەی دووەم

تانیا ــــــــــــ هەر چەندە یەکەم وەڵامەکەی جوان تێ نەگەشتم بەس کێشەنی یە ..... دووەم خوا بکات هەڵنەچی ... ئەڵێم تۆ لە

ماڵی خۆت لە بری یەک کۆمپیتەرت هەیەو ژووری خۆت و ئازاد و پاک و خاوێن و نە کەس بێزارت ئەکات و نەخەمیشتە کەس بێزار
بکەیت ..... ئێستە ئەتبینم سەرم ئەسووڕمێ دانیشتوویت لە (wc) لاپتۆپت داناوەو لە سەر عەردەکە دانیشتوویت !!!!! سەیر نی یە

ئێرەت پێ خۆشترە لە ماڵی خۆت !!!! ئەوو نهێنی یە چی یە؟؟؟؟ ئەتوانی وەڵامم بەیتەوە ؟؟؟؟

نالی ــــــــــــــ ئەرێ بەڕاست خۆ من لە ماڵی قاسمم !!!! باوەڕ ئەکەیت وام ئەزانی لە نەخۆشخانەم.... بە هەر حاڵ

حەز ئەکەم بزانی ماڵی قاسم واتە ماڵی من لێرە زیاتر هەست بە ئازادی ئەکەم و دڵنیام قەت لێم بێ زار نابێ ... بەرامبەر

بەوەش قاسم ئەوو کووڕەی لایە و هەردووکیان بەیانیان زوو هەڵ هەسن ئەچن بۆ ئیش ... ئێ ماڵە کەشی هەمووی یەک ژوورە بۆیە

لە توالێتەکە بم باشترە لام لە خۆشترین شوێن کە هەست بە نا ئارامی بکەم ...خەمت نەبێ لەسەر عەردەکەش نیم ئەوە قاسم

جلی پیسی داناوە بۆ شتن ئەوانە ئەخەمە ژێر خۆم .... گەر بزانم قاسم لە خەوو ئەکەم گرنگ نی یە ئەچمە بەلکۆنەکە چوونکە

چەند ئەوو منی مەبەستە منیش دوو ئەوەندە کە بێزاری نەکەم ... هیوادارم تێگەشتبێتی و سەرت نەسووڕمێ لە ماڵی خۆم بت

کووشتمایە لە توالێتەکە دانە ئەنیشتم بەس لای قاسم بەس لە بەر ئەوەی لە خەوی نە کەم ئامادەم .

تانیا ..... تانیا  هەی ئەوە چی لێ هات ؟؟؟؟؟

سستەر------------ بەڕێز نالی خێر بۆ هاوار ئەکەیت کێشەت هەیە ؟؟؟؟؟؟ ئەترسی لە شتێکی دیاری کراوو

نالی ----------  ها من نە نەخۆشخانەم ؟؟؟؟؟ بمبوورە لەوە ئەچێ خەووم دیبێت!!! کات ژمێر چەندە

سستەر------- نا ئاسای یە گوێم لە هاوارت بوو بۆیە هاتم مادەم خەوە کێشە نی یە ... کاتژمێر دووی نیوە شەوە ....هەووڵبە

بخەوەرە وە گەر کێشەت هەبوو ئەتوانی ئەوو دووگمە سوورە داگری دێم ... خەوێکی خۆش بەڕێز نالی

نالی --------- زۆر سووپاس خووشکم .

خەوو بوو  بەڵام تامی ڕاستی یەکی تاڵی ئەدا  ..... هەموو گیانم بوو بوو بە عارەق هەستمان و تیشێتەکەم گۆڕی و  سەرم خستە

بەر بەلووعەی دەست شۆرەکەوو تۆزێ لە خۆمم ڕوانی و خاوولی یەکم لە سەرمەوە ئاڵاندوو چوومە ناوو جێ گا کەوە

لە ناوو جێ گا کەیا هەر ئەم دیوو ئەوو دیووم ئەکرد .. خۆم لەسەر لایەک بۆ ڕاگیر نەدەکرا ...هەندێ جار ژوورەکە دەبووە ڕەشی

قەترانی هەستم ئەکرد کوێر بووم .. چەند جارێ وام لێ ئەهات خێرا هەڵ ئەسام و گڵۆپەکەم هەڵ ئەکرد تا دڵنیا بم  کە کوێر

نەبووم .

تانیا-------  ئووفففف نالی من بەیانی زوو هەڵ ئەسم ئەچم بۆ ئیش بەس ئەوو گڵۆپە هەڵکە گەر خەووت نایەت بچۆرە ئەوو دیوو ؟

نالی ------- من لە ماڵەوەم ؟؟؟؟ سەیرە ... باشە گیانی من بمبوورە ئەچمە ئەوو دیوو .... لەرزێ گرتبوومی نازانم بۆ هەناسەم زوو

زوو هێندە قوورس بۆم ئەدرا هەستم ئەکرد ئیدی چی تر هەناسەم بۆ نادرێ و گەر بخەووم ئەمرم چوونکە هەناسەم بۆ نادرێ .

سەروەر --------- بەڵێ کێ یە بەم نیوەی شەوە ؟؟؟؟

نالی --------- خۆمم سەروەر گیان بیکەرەوە

سەروەر --------- ها نالی گیان خێر خۆهیچ نە بووە !!!! فەرموو وەرە ژوورێ

نالی -------- نا سەروەر گیان بەس زۆر پەرێشانم هەناسەم تووند دەبێ و دڵیشم زۆر پەلە لێئەدا .... هەستم کرد لای تۆ ڕەنگە

هێمن ببمەوە ..

سەروەر ------- وەی بە چاوان وەرە نالی گیان چایەکت بۆ بکەم یان جێت بۆ ڕاخەم ؟؟؟؟؟

نالی---------- نا زۆر زۆر  هیلاکم وا خەریکە ڕۆژ ئەبێتەوە و ئەشبێ بچم بۆ ئیش ئووففف ئەمە دووعام لێ کرابوو یان چی

لەسەر ئەوو قەنەفەیە پاڵ ئەکەووم بەس تکایەکم هەیە بەدیارمەوە دانیشە ... ئەگەر هەستت کرد هەناسەم تووند بوو هەڵم سێنە
خێرا... یان تۆزێ بم جووڵێنە گەر باش نە بووم ئەوە بانگم کە

نالی ...... نالی ..... نالی 

نالی ----------  بەڵێ بەڵێ

سستەر ------ چی تە بەڕێز نالی دیسانەوە خەوو بوو ؟؟؟؟؟

نالی ------- نازانم چیمە ئەبێ هی گۆڕینی ئەوو دەرمانانە بێ کە شەوانە ئەم خوارد ... بەخوا ئەم شەوو تۆم ماندوو کرد لە گەڵ

خۆم .. بەس ئۆخەی دنیا ڕووناک بووەوە ئیتر خەوی سەیر و ناخۆش نابینم

سستەر ------ وامەڵێ بەڕێز نالی ئەوە کاری منە کە ئاگام لێت بێ...... بە هەر حاڵ وەک ووتت ڕۆژ بووەوە کەواتە هەستزە و

ئەوەندەی نەماوە نانی بەیانی دا ئەنرێ ... ئەزانی شوێنی نان خواردن ؟؟؟ دکتۆر کادر  ئەوەندەی نەماوە دێت و ئەت بینێ

نالی -------- زۆر سووپاس دووبارە و ڕۆژت خۆش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 10:54:43)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#33 2008-07-22 16:25:26

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 72لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





ساڵانێکی زۆرە نانی بەیانیان ناخۆم بۆیە بەس کافێ یەکم خواردەوەو چوومە ژوورە کەم چاوەڕێی دکتۆرم کرد.....لە هەشت لای دا


و لەوە دا بووم بچمە دەرێ تا پرسیار بکەم چوونکە چاوەڕوانی زۆر ناخۆشە و بێ ئارامی یەکەمی زیاتر ئەکرد ...دکتۆرێکی سپی


کەلانەی گەنچ و  بە زەردە خەنەیەکەوە بەیانی باشی لێ کردم ...هەر لە گەڵ ئەوودا دوو ئافرەت هاتنە ژوورێ یەکێکیان جلوو


بەرگی کارمەندی نە خۆشخانەی لە بەر نەبوو ...!!!! وەڵامم دایەوەو دەستی هێنا و تەووقەمان کرد دەستی بەر نەدەمام بە کووردی
قسەی لە گەڵ کردم من هەر ساکام کوورد دەر چوو


د _قادر ------ من ناووم قادرە و سەر پەرشتی تۆ ئەکەم هەتا چاک ئەبیتەوە


نالی ـــــــــــــــــــ زۆر پێخۆشحاڵم بەڕاستی ساکام و لە هەمان کاتا دڵخۆشیشم کە کووردێک ئەبینم لە شوێنێکی وەک ئێرە کارمەند


بێ و جێدەستی دیار بێ .... لە هەمان کاتا بۆ خۆشم چوونکە بەڕاستی هەندێ شت هەیە ناتوانی بە زمانی بیانی بیڵێیت


د_قادر------- زۆر سووپاس .... دڵنیابە کووردمان زۆرە و لە شوێنی بەرزتریش . لە جێگەی خۆت پاڵ کەوە و زۆر ئاسای یانە


هەناسە بە... بە هەندێ پشکنینت بۆ بکەم و بۆشت ئەنوسسم پشکنینی تەواوت بۆ بکەن چوونکە کۆمەڵێ دەرمانت بە کار هێناوە


پێویستی نەدە کرد بزانین کاردانەوەی خراپی بۆ جەستەت درووست نە کردووە... ئەمە ئەوە جا بزانم یەکەم پرسیار کە لێرە لە


هەموو نەخۆشێک ئەکرێ .. تۆ بۆچی هاتووی بۆ ئێرە ؟؟؟؟؟؟؟؟


نالی------ هەست ئەکەم گۆڕانێکی زۆر بەسەر هەڵسووکەووتما و بیر کردنەوەم هاتووە کە زۆر کێشەی بۆ درووست کردووم هاتووم تا


خۆم بدۆزمەوە ... ئەزانی دکتۆر ئەڵێی کەسێکم لە ووڵاتێکی دوور یەجگار دوور لە شارێکی گەوورەی ئەوو ووڵاتە نە زمانیان ئەزانم
نە کەسیش ئەناسم بێ پارەو دیکۆمێنتیش ... ئەوو هەستەم هەیە !!!! دکتۆر گیان هیچ تێناگەم !!!!


د_قادر------ کاک نالی تۆ لێرەیت تا یار مەتیت بەین تێبگەیت


نالی------- ئەی ناتوانی تۆ تێم بگەیەنی چوونکە بەڕاستی زۆر ماندووم ؟؟


د_قادر ------ بێ یارمەتی خۆت ناکرێ ئەوو شتە ... بە یەکەم دانیشتنیش ئەوو شتە نابێ


نالی ــــــــــ من نەخۆشم ؟؟؟؟ گەر نەخۆشم بۆ هەست ئەکەم نەخۆش نیم ئەوو شتانەی بەسەرم هاتووە لە ئاکامی کۆمەڵێ پاڵە


پەستۆ درووست بووە هۆکارە کەی نەهێڵم نامێ نێ!!!؟؟؟


د_قادر------ بێ گوومان نە خۆشی .. لە ماوەی ساڵێکدا بە بەردەوامی هەشت جۆر دەرمانت بەکار هانی وەو 28 جاریش چویتەتە


لای دکتۆر ئەمە خۆی لە خۆیا باشترین بەڵگەیە ... بۆ هەست کردنت کە نەخۆش نیت !!! ئەوە بەرامبەرت وات لێ دەکات وا هەست
بکەیت چوونکە وا سەیرت ئەکەن ....هەڵبەت نەخۆشی دەروونی یەکێکە لە هەرە ئاڵۆزترین جۆری نەخۆشی... ئەوەش بزانە


ئەتوانێ هەڵت خەڵە تێنێ !!! هەر چۆن چواردەور هەڵ ئەخەڵە تێنێ .


نالی------ چۆن دکتۆر ؟؟؟؟؟


د_قادر----- تۆ چەند جارێ چوویتە لای دکتۆری پسپۆڕ بۆ کێشەی تەنگە نەفەسیت ؟؟؟ ئەویش کۆمەڵێ دەرمانی بۆ نووسیت !!! بەڵام


تۆ کێشەت نی یە لە سی یەکانتا !!! ئەی لێرە چۆن ڕوویدا ؟؟؟ هەمان کردار لات ڕوویدا کە کەسێک کە (ئەسما)ی هەبێ لای ڕوو


ئەدا .. کەواتە نەخۆشی یەکەت هەردووکتانی هەڵ خەڵەتان !!! بۆ نموونە ئەم پەمپە کە بەکاری ئەهێنی ئەمە یارمەتی ئەوە


ئەدا سیکڵدانۆچکە کانت ئەکاتەوەو کرداری هەناسەت زۆر ئاسای ئەکات .... بەس تۆ لە گەڵ بەکار هێنانی ئەوەش هەر تەنگە


نەفەس ئەبویت ..شتەکانی تریش بە هەمان شێوە


نالی ـــــــــ ئەی دکتۆر بۆ زۆر جار هەست ئەکەم نە خۆش نیم و لە هەمان کاتا نەخۆشم و زۆریش پەرێشانم ؟؟؟؟ئەوە شێتی نی یە؟


د_قادر------- نا ئەوە زۆر ئاسای یە... ئەوو هەستە تۆ لە چواردەوورتەوە وەری ئەگری ئەوان بە ڕووکاڵ ئەت بینن زۆر ئاسای و


بگرە لە گفتۆگۆشدا ڕەنگە لەوان بە تواناتر بیت!!! لێرە جیاوازە گەر دەستێکت شکابێ یان گرانە تات هەبێ یان نەشتەر گەری


یەکت بۆ کرابێ ئەوە دیارە هیچ ڕۆشنبیری یەکی ناویت تا هەستت پێ بکەن و ئاگایان لێت بێ. لێرە تۆ کێشەکەت شاراوەیە و


خۆشت سەری لێدەر ناکەیت بۆیە شیکردنەوەی بۆ بەرامبەر زۆر ئاستەمە .

زانیاری یەک هەیە حەز ئەکەم بیزانی....لە کۆتای هەشت سەدەکانداو سەرەتای سەدەی بیستەم لەسەر دەستی سیگمۆند فرۆید


شیکردنەوەی دەروونی هاتە ئاراوەو وەک زانستێک خۆی جێگیر کرد... لە بەر ئاڵۆزی و تازەیی زۆری خایاند تا لە کۆمەڵگای


ڕۆژاوادا جێگیر ببێ بەڵام لەدوای 100 ساڵ هەر لە کۆمەڵگای ئێرە ڕێژەیەک هەن کە ژمارەیان کەم نی یە تێناگەن لێ یوو نازانن
چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن 1!!!! هۆکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ هەندێ بیرووباوەڕی کەنیسە کە لە هەندێ شوێندا گرێ درابوو بوەوە وەک
تۆڵەی ئاسمان یان بێزار کردنی (ئەندێشەی مەرۆڤێکی باش ) (ڕووح ) یان دەست وەشاندنی ئەهریمەند !!!!


بۆیە ئاستەمە لایان وەک نەخۆشی یەک تێی بڕوانن .....ئەزانی تا 30 ساڵ لەمەوو بەر لە زانکۆکانیشا ئەوو بایەخەی پێنەدرابوو


دۆزینەوەی کەسێکی پسپۆڕ لە نەخۆشی یە دەروونی یەکاندا زۆر ئاستەمە!!!! ئێستەش کە سەدەی بیستە لە عیراق بە گشتی و لە


کووردستان بە تایبەتی نەتوانراوە زانستیانە جیابکرێتەوەو بایەخی پێبدرێ بگرە گشتی تێکەڵ ئەکەن و چارەسەر کردنیش شێوە


کۆنەکەی کە 50 ساڵ لەمەوو بەر لێرە پەیڕەوو ئەکرا بەکار دێنن ... جارێ تا شێخ و مووشایەخ وەستابێ نابرێتە لای پزیشک لە


نەخۆشخانەش زۆر بەداخەوە دکتۆرەکەی لێدەر چێ هیچ لە کارمەندانی ئەوو بەش پسپۆڕ نین لەوو بوارە دا و ناتوانن مامەڵەی


ڕاستوو ڕەوان بکەن لە گەڵ ئەوو نەخۆشە دا...یەکێ لە گرنگترین بنە ماکانی چارەسەری کەسانی نەخۆشی دەروونی کردنەوەی


دەرگا داخراوە کانی یەتی و گفتووگۆ کردن لە گەڵی و ڕاهێنانی لە سەر دەر بڕێن ... بەس لای ئێمە بایاخ بەوە نادەن  بەڵکوو


زیاتر بە دەرمانی هێمن کەرەوە کە کاتی یەوو دواتر دەچێتەوە باروودۆخی جاران ....یان کارەبا !!!! ئەوو تەزووە کەمەی کە


یارمەتی چوونی خوێن ئەدا بۆ مێشک بە چڕی تا ئەوو گەیەنەرانەی خانەی مێشک کە زانیاری یەکان ئەگواسنەوە چالاک بکرێتەوە


ئەزانی لە ڕۆژاوا ئەوو جۆرە چارەسەرە بۆ کەسێک بەکار دێت کە دەرمان کاری گەری خۆی نەکاتوو بێ هیوابن لێی ئەویش


ڕێژەکەی زۆر کەمە بۆ ؟؟؟؟؟؟؟


لێرە لە گەڵ هەر ئاڵۆزی یەک لە بیرکردنەوەو گۆڕانێک لە تەندرووستی سەردانی پزیشک ئەکەن و بە پێچەوانەی تۆ کە دوای


ساڵێک درکت بەوە کردووە !!!! دواتر ڕێ ئەگرێ لەوەی بچێتە ئەوو قۆناغانەی کە چارەسەری بە هیلاکت بەرێ هەر بۆی بەزۆری


کێشەی ئێرە خامۆشی (کەئابە)یان ترس (فۆبی ) یان هستریا کە دیسانەوە وەک پێش جەنگی جیهانی یەکەمی لێ هاتەوە ئافرەتان
بەزۆری تووشی ئەبن شیزۆفرینیا هەیە بەس کەمن لە چاوو ئەوانەی تر... هەڵبەت هەر یەکە لە مانە چەند جۆرێکی هەیە ..دڵە


ڕووکێ یان واسواسی زۆرن باسەرت لێ نە شێوێنم .....


نالی ------ باشە دکتۆر گیان لە هستریا مەبەستت چیە وەک جارانی پێش جەنگ ؟؟؟؟؟


د_قادر-------  ووتم ئەڕۆم ئێستە تاوان باریشم ئەکەن کە چوونکە کووردی و لە خۆمانی زیاتر بایاخت پێئەدەم هەر لە بەر ئەوەش
بوو دواجار بۆ لای تۆ هاتم ... بۆت باس ئەکەم چیرۆکی هستریا بەس بۆ کاتێکی تر .... ئەوەی بەلامە وە گرنگە کە گەر


بەشێوەیەکی سادەش بێ تۆزێ ئاشنات بکەم تا بتوانی هێدی هێدی لە نەخۆشی یەکەت تێبگەیت و بتوانی هاریکاریمان بکەیت تا


چارەسەرت بکەین .


نالی ------ زۆر چاکە دکتۆر گیان بموورە ئەمە دووجار ڕات ئەگرم ... کاتێکی خۆش بۆت .


کەواتە لە نە حاڵی بوونی چواردەوور تێگەشتم .... بەڵام من باری دەروونیم زۆر باش نەبوو تا بۆیان شیبکەمەوەو بڵێم من ئاوام


دڵم ڕاگرن !!!! تاقە ڕێگا دوور کەووتنەوە بوو لێ یان بە تای بەتی تانیا کە کانگای کێشەکەم بوو دواتر قاسم کە ئەسینی نەخۆشی


یەکەم بوو سەروەر کە پردی نێوان من و کەس و کارم بۆیە ئەویش ئەبێ دوور بێت تا کەس وکار نەزانن نەوەک بیدرکێنی گەر


مەبەستیشی نەبێ ... کاکە ڕەش خێزان دار و زۆر سەر قاڵ بوو بۆیە ئەم توانی بە ئاشکرا پێی بڵێم کە پێویستم بە حەوانەوەیە


تاقە پەیوەندی کە مایەوە (تنۆکی_باران ) بوو کە تایبەت مەندی یەکی  هەبوو ... ڕەنگە هۆکەشی بەس ئەوە بووبێ بێ ئاگا بوو لە


ڕابووردووم و هیچ لە ووشەکانی دەرگای زامی ڕابووردووی نەدە کردەوە ...بۆیە منیش بەئازادانە قسەم بۆ ئەکرد ... بێگوومان


ئەوەی مەبەستم بوو !!!!!! ئەوەی نەم دەویست باسی کەم ئەم شاردەوەو ئەویش بایەخی پێنەئەدا چوونکە ئەوو هەر لە بناغەوە


بێ ئاگابوو .!!!!!!

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 11:00:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#34 2008-07-22 16:26:29

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 73لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



نالی- بە(تەلەفۆن)----- بەیانیت باش شەوونمی بەیان


تنۆکی_باران- بە (تەلە فۆن)--- واو بەیانیت باش!!!! باشی تۆ ؟؟؟؟ دەنگت نە بوو زۆر بێ تاقەت بووم!!! ئێستە لە نەخۆشخانەی؟؟


نالی- بە(تەلەفۆن)----- زۆر  سووپاس گیانی من... ئەم ڕۆ سێهەم ڕۆژە لێرەم.. بەس دەرفەتم نەبوو تێل بکەم .. چوونکە تەلە فۆنی
دەستی قەدەغەیە لە ناوو نەخۆشخانە بیبینن بە دەستەوە لێت ئەسەنن ....ئەوە ژمارەی تەلەفۆنی ژوورە کەمە .. بینۆسە با لات


بێ بەڵام گەر وەڵامم نەدایەوە ئەوا بزانە لە ژوور نیم یان چواردەوورم خەڵکی لێ یە واتە  با دووجار یان سێجار لێبدات  گەر


نەبوو دایخە.


تنۆکی_باران- بە (تەلە فۆن)---  زۆر چاکە ئەی تەندرووستیت چۆنە ؟؟؟؟ باشتر بوویت؟؟؟


نالی- بە(تەلەفۆن)-----  جارێ زووە بۆ ئەوە بەس تۆزێ ئاشنا بووم ئەتوانم بڵێم چیمە !!! جاران کێشەی هەرە گەوورەم ئەوە بوو


نەم دەزانی چیمە !!!!دەی گیانی من من ئەبێ دایخەمەوە چوونکە ئەچمە لای دکتۆر دوای قسە ئەکەینەوە باشە؟؟؟ دەی بای


تنۆکی_باران- بە (تەلە فۆن)---  باشە گیانی من باش ئەبیت و لە هەواڵتم بێ بەش مەکە .. ئاگات لە خۆت بێ .. بای


د _قادر------ وەرە ژوورێ کاک نالی..... بەخێر بێیت ئەمڕۆ چۆنی؟؟


نالی----------- زۆر سووپاس دکتۆر گیان خەریکە ئەوو بێزاری یەم ئەڕەوێتەوە کە یەکەم ڕۆژ هەم بوو .


د_قادر-------- زۆر چاکە لەویا پاڵ کەوە و زۆر ئاسای بە......هەناسەت ئاسای بێ


نالی-------- جێگایەکی خۆشە!! ئاوا باشە ؟؟؟


د_قادر-------- زۆر چاکە ...دەی کاک نالی قسەم بۆ بکە ....وا دانێ هاووڕێ یەکتم


نالی--------- قسەی چی دکتۆر گیان ؟؟؟؟ دەربارەی چی؟؟؟


د_قادر-------- ئەوەی بە خەیاڵتا دێ ... واتە داوای شتیکی دیاری کراووت لێ ناکەم .


نالی --------- هاووڕێ کانم زۆر بە ڕێزن ئەوەش جێی شانازی یە بۆم .... بەتایبەتی قاسم هەر زۆرم خۆش ئەوێ قەت هیچم لێ


نەشاردۆتەوە بەتایبەتی بیرکردنەوەم ... هەردەم لەبەردەم ئەوودا بە دەنگی بەرز بیرم کردۆتەوە...ڕەنگە ووردە کاری پەیوەندی


خێزانیم واتە من و تانیا م لای باس نە کردبێ چوونکە هەندێ نهێنی ژن و مێرد هەیە زۆر تایبەتە ناکرێ لە ژووری خەوو هاتیتە


دەری لە سینەی خۆشتا بی هێڵیتەوە...ڕاستی یەکەی ئەویش هەردەم پێی ئەووتم ئەوە خێزانتە هێڵی سوورە من توانجم هەیە


لەسەر شێوەی ژیانت بەس بۆم نی یە قسەی لەسەر کەم ....ئەزانی کە نەخۆشی یەکەم زۆری بۆ هانیم تاقە کەس کە هەستم بە


هێمنی ئەکرد لە لای قاسم بوو .. هە بۆیە پەنام بردە لای ئەوو ..... بەس کێشەیەک هەبوو؟؟؟


د_قادر-------- کێشەی وەک چی ئەتوانی ڕوونتری کەیتەوە بۆم ؟؟؟


نالی ------- ماڵی قاسم تەنها یەک ژووری بچووک بوو ... واتە بەس ئەکرا کەسێکی تیا بژی... قاسم خۆی کەسێکی ئیمان دار و هەتا


بڵێی پاک و خاوێنەو بۆ میوانداری زۆر میهرەبانە ... لەسەروو هەمووشی یەوە شەرمن بوو واتە نەی ئەتوانی بەئاسانی داواکاری


هاووکاری کردنی چواردەوور ڕەت بکاتەوە گەر کاتیشی نەبێ یان لە مافی خۆی کەم بکاتەوە ئەی کرد ئەوە کێشەی بۆ درووست


کردبوو ...منیش هەردەم لەوو خاڵەوە پێم لەسەر ئەوە دا ئەگرت کە ئەبێ سنوور دابنێیت تا چواردەوور ڕێزت زیاتر لێ بگرن 


کەسێکی ناوو چەی خۆیان کە خانووی نەبوو داوای کردبوو لای بێ هەڵبەت من نەم دیبوو بەس پێشتر قاسم بە تەلەفۆن بۆی باس


کردبووم ... ئەوو کەسە لەوو مرۆڤانەبوو کە ئەی ویست پێبگات ئیتر چۆن ئەوە کێشە نی یەو دەستی نۆقاوو بوو بۆ پارە ئەمەش


قاسمی هەراسان کردبوو چوونکە قاسم زۆر دڵ فراوان بوو لەوو بارەوە .. بەتایبەتی بۆ ماڵ و حا  ڵی خۆی ...  بە منەوە بوین بە


سیان من هەووڵم دا قاسم وا لێبکەم ئەوەی لە دڵیایە دەری بڕێ و ڕاستی بەوو کووڕە بڵێ کە ناگوونجێن پێکەوە بەس  بێ سوود بوو
چوونکە هەندێ ڕەفتاری قاسم لە گەڵیا ئەچووە ڕیزی بێ ئەدەبی یەوە منیش ئەوەم پێناخۆش بوو .


د_قادر-------- ئەی ئەوو کووڕە لە گەڵ تۆ مامەڵەی چۆن بوو ؟


نالی -------- بە رەوو ڕوو زۆر ڕێزی لێ ئەگرتم ..... بەڵام ئەم زانی لە ناخیا وا نە بوو لە بەر چەند هۆیەک گرنگترینیان لای


ئەوەی قاسمی  ئەناسی من بەوە تاوان بار کرابووم کە بوومەتە هۆی گۆڕانی قاسم و وەک جاران نی یە ...هەر وەها ئەوو کووڕە


نوێژی ئەکرد !!!! منیش وا نە بووم !! لەسەروو هەمووشی یەوە ئەڵێن میوان میوانی خۆش ناوێ ههههههه


بەڵام وەک ووتم ماڵی قاسم بە ماڵی خۆمم ئەزانی زۆر گوێم نە ئەدایە ئەوو تێڕوانینەی ..... بەڵام من هەڵسووکەووتم زۆر گۆڕابوو


کەسێکی داخراووم لێ دەرچووبوو ..... لە ناوو دنیای چات خۆمم نووقم کردبوو وەک ئەوەی خۆم بمەوێ کێشەکانم لە خۆم کۆ


ئەکردەوە وا بوو هەردەم هەووڵی چارەسەر کردنی کێشەکانیانم ئەدا ... ئەمە قاسمی شێت گیر کردبوو لە لایە ئەبوایە من نەخۆش
بم و لە لایەکیش کێشەی خەڵکم چارەسەر ئەکردوو عەیبم نە بوو !!!! من خۆم هەستم بەوە ئەکرد .. کەسایەتی چاتم کەسێکی


لەش ساغ و بێکێشە بوو لە دەرەوەی چاتیش داخراوو  بە شێوەیەک مەگەر زۆریان لێ بکردمایە ئەگین بێدەنگ و بێ وەڵام بووم


بەرامبەر پرسیارەکانی قاسم (کێشەت چی یە نالی ؟؟؟؟ ) تا وای لێ هات چووم بە ڕقا و زیاتر دوورە پەرێز بووم


د_قادر-------- ئایا ئەت زانی کێشەت چی یە تا لە قاسمی بشاریتەوە ؟؟؟؟؟


نالی------- ڕاستیت ئەوێ نە بەخوا ... خۆشم کەوو تبوومە هەزار و یەک گوومانەوە لە نەخۆشی یەکەم !!!!!! بەڵام ئەوەی قسم ئەی


کرد هەڵە بوو من خۆم  هەستم بە ئازاری ناخم ئەکرد و دڵە ڕاووکێ و بێ خەوی و هەراوو هووریای چاتیش ... ئەوو زۆر بە ئاسانی


ئەی ووت من ئەزانم چیتە و پێویست بە دکتۆر ناکات یان خۆی وا نیشان ئەدا لە دکتۆر زیاتر ئەزانێ دەر بارەی من ... دوا هەووڵم
لە گەڵ دا کە تێم بگات و هێمن بێ و زۆرم لێ نەکات .... بێ سوود بوو ئەوە ئێستەش لە نەخۆشخانەم چەند ڕۆژێکە گەر هەر


وابێ ناچارم بە تەواوی دوور بم تا پیا کێشان درووست نە بێ ... چوونکە لە بوارێکی دەروونی وایا نیم دڵی بەرامبەر ڕاگرم !!!


د_قادر--------  ئەزانی چی تەندرووستیت لە پێش هەموو شتێکەوەیە منیش وەک تۆ کووردم تێئەگەم  پەیوەندی مرۆڤەکان پتەوو


تروو قووڵ ترە وەک لێ رە بەڵام ئەوەی تێناگەم ئەوەیە تۆ تەندرووستیت وەلا نێیت و خەریکی کێشەی تر بیت قاسم ئەم ماوەیەی


لە نە خۆشخانەی دوور بە لێی نەک ئەوو هەر کەسێ ئەزانی بە نزیک بوونەوەی هەڵ ئەچی دوور بە لێی هەموو بیر و تەرکیزت با


لە ناوو نەخۆشخانە بێ .....


نەک چات بەڵکوو هوموو کردارێک مرۆڤ لە سنووری خۆی تێی پەڕاند خراپە بۆ تۆش هەر زۆر خراپە چوونکە زیاتر ئەت وورووژێنێ


و بیرت چڕ تر ئەکات لە بری ئەوەی هێمن بێت لەم جۆرە نە خۆشی یانە دا!!!! هەڵبەت بۆ تۆ ڕاکردن بووە لە کێشە ڕاستە قینە کە
ڕەنگە لایەنی ترسە کەش زاڵ بوبێ بەسەرتا .... لە لایەکی تریش سەلماندنە بۆ چواردەوور !!! کە نەخۆشنیت بگرە کێشەیەکی


تەندرووستی ئاسایت هەیە !!! هەر ئەوو نامەیە قاسم وەری گرت یان چواردەوورت !!!


نالی------ کەواتە من ئەم ویست نەزانن کە نە خۆشم ؟؟؟؟!!!! چۆن وا دەبێ من بە دەمی خۆم ئەم ووت نەخۆشم !!!!


د _قادر------ من باسی ئەوو نەخۆشی یە ناکەم کە هەم خۆت و چواردەووریشت تێگەیاندبوو !!!! بێ گوومان تۆ باست لە کێشەی دڵ


و تەنگە نەفەسی ئەکرد ؟؟!!! ئەوەش ڕاستی یە کە نی یە .... تۆ تووشی (خامۆشی یەکی تووند) بوو بوی واتە بەرزترین جۆری


خامۆشی یە!!! ڕاستە  وەک ئێستە نەت ئەزانی ... بەڵام ئەت زانی کێشەی دەروونیت هەیەو دوودڵ بوی لەوەی چواردەوور


تێبگەیەنی ....بە کەمایەتی کەسایەتی خۆتت زانی وە هەر بۆیە بەوو شێوەیە دەمار گیر ئەبی کاتێ یەکێک لەوان پێت ئەڵێ من


ئەتوانم یارمەتیت بەم چاک بیتەوە بەس گوێڕایەڵم بە !!! یان ئەڵێ ئەزانم کێشەت چی یە!!! تۆ خۆت لە خۆدی خۆتدا ئەزانی


کێشەکەت دەروونی یە و دڵنیایت ئەوان ناتوانن بێنە دەروونتەوەو ئەوو ڕووداوانەی بە چارەسەر نەکراوی جێ ماوە لە ناختا دەر


بێنن و چاری بکەن !!! ئەوە بۆ خۆشت مەحاڵە بە تەنیا ئەوە بکەیت .....جارێ ووت هاووڕێ یەکی کچم هەیە لە چات ناسی و مە؟


نالی------ بەڵێ تنۆکی باران .... بەس ئەوو وەک ئەوان نی یە هەڵسووکەووتمی بەدڵەوو ڕێگر نی یە لە من و گوێڕایەڵمە  هەردەم


د _قادر------ ئەوە ئاسای یە ... چوونکە تۆی وەک ئێستە ناسی وە .. کەواتە هەستی گۆڕان تیاتدا بەدی ناکات ... ئەوە خراپ نی


یە کە کۆنتاکت هەبێ لە گەڵی .... بەڵام بۆ چارە سەر بەس ئەوە پەیڕەوو ئەکەیت کە ئێمە بۆت دیاری ئەکەین .. بەس ... ئەوە


ئەوو دەرمانانەی کە پێشتر بەکارت هێناوە ئیتر تەواو بەکاری ناهێنیت و پێشم ووتوون لێت وەر گرن چوونکە ئەوە چاری کێشەی تۆ
نا کات شتی کەت بۆ ئەنووسم .. ئەم هەفتەیە تەماشا ئەکەین  چی ڕوو ئەدا ... بەیانی دوا نیوەڕۆ کاتم زۆرە ئەمەوێ لە گەڵ


هاووڕێ کانت قسە بکەم گەر کاتیان هەبێ زۆر باشە... بە تایبەتی قاسم و کاکە ڕەش


نالی------ بموورە دکتۆر من حەز ناکەم لە گەڵ قاسم قسە بکەیت .. بەڵام بۆ کاکە ڕەش زۆریشم پێ خۆشە


د _قادر------ باشە بە ئارەزوی خۆت بێ .... بۆ کاکە ڕەش ئەگەر ئەکرێ دوای دووی دوا نیوەڕۆبێ .. تەواو لە میوانی دەر چووی


لە سبەینێکەوە لەسەر سیستەمی نەخۆشخانە ئەڕۆیت .... ئەوە بگرە هەموو کات و شوێنی چارەسەری سرووشتی تیایە بەڵام


ئەوەی گرنگە بەیانیان کۆبوونەوەی گشت نەخۆشەکانە و بەسەر پەرشتی دووکارمەند  قسە و گفتوگۆ ئەکرێ زۆر بەسوودە بۆت ..


هیوام وایە لەسەر ئەوو بەرنامەیە بڕۆیت هەفتەی جارێک دانیشتنت ئەبێ لە گەڵما و دوو هەفتە جارێ لە گەڵ بەڕێووبەری ئەم


بەشە پرۆفیسۆرێکی زۆر زیرەک و باشە ... وەرزش بیرتنەچێ !!؟؟ ئەم ڕۆمان تەواو .. پرسیاری ترت هەیە ؟؟؟


نالی------- بێگوومان من ئەمەوێ چاک ببمەوە تا بۆیان بسەلمێنم من ئەوەندە کەسێکی کەم نیم  تا بە ئارەزووی خۆیان لێکۆڵی


نەوەم لەسەر بکەن و بە ئارەزوی خۆیان بم هێن و بم بەن ....بۆ پێ ئەکەنی دکتۆر گیان ؟؟


د _قادر------ ووتمان چی ئەوەی دەرەوەی نەخۆشخانە لەبیر کە وا بزانە نی یە ....


نالی ----- بمبوورە ههههه ئۆکەی تەواو ... بەس دکتۆر گیان باسی هستریاکەت بۆ تەواو نەکردم خۆت ووتت بۆ کاتێکی تر !!! ئەگەر


بە کوورتیش بێ بۆم باس بکە بۆتە کێشە لام حەز ئەکەم بیزانم ؟؟؟


د _قادر------ ههههه باشە بەچاوان .... هەڵبەت نەخۆشی دەروونی ناوو جۆری  زۆرە .... یەکێک لە نەخۆشیانەی کە بەشێوەیەکی


بەر بڵاوو تووشی ئافرەت ئەبوو (هستریا )بوو کە ناوەکەی پێناسەی خۆی بوو ئەوو کاتە .. کە لە دوو ووشەی یۆنانی پێک هاتووە کە


ماناکەی (ڕەحـی_ئافرەت)  کە پێشتر زۆر لە زاناوو فەیلەسووفەکان ڕەحمی ئافرەتیان بە بوونەوەرێکی جیاواز دا ئەنا لە لەشی


ئافرەت دا لە پێشیانەوە (ئیفلاتۆن) کە بۆ هستریا هۆکەیان ئەگەڕانەوە بۆ  نائارامی ئەوو بوونەوەرە (ڕەحمی ئافرەت) یان بۆ


منداڵ یان کاتێ درەنگ ئەدرا بەشوو .. ئەوو جووڵەیە ئافرەتەکەی تووشی ئەوو حاڵەتانە ئەکرد کە ئەی بینی لە هستریادا  ئەم


باوەڕە هەتا سەرە تای جەنگی جیهانی یەکەمی خایاند بەڵام لە کاتی جەنگ و ئەوو هەموو نەهامەتی یەی بەسەر ئەرووپادا هات
هستریا پیاوو تووشی بوو ئەمە زۆر لە زانا کانی ئەوو سەردەمەی ساکان  لە پێشیانەوە (سیگمۆند فرۆید) کە لێکۆڵینەوەی زۆری کرد


تا گەشتە ئەوو ئەنجامەی کە هستریا  جۆرێکە لە نەخۆشی یە دەروو نی یەکان و هیچ پەیوەندی بە ڕەحمی ئافرەت نی یەو بگرە


ڕەحمی ئافرەت وەک هەر ئەندامێکی لەشی ئافرەتە ... ئەمە بە کوورتی


نالی ------- زۆر سووپاس دکتۆر گیان بۆ ئەوو زانیاری یە  و بۆ دڵفراوانیت لە گەڵم ... تا هەفتەی داهاتوو  و کاتێکی خۆش بۆت


د _قادر------ خۆشتر بۆت کاک نالی .. من کاری خۆم ئەکەم .... بۆ هاووڕێ کەت بیرت نە چێ ؟؟


نالی ------ نا خەمت نەبێ هەر چوومە دەرێ تێلی بۆ ئەکەم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 11:13:45)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#35 2008-07-22 16:27:29

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 74لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





ئەوەی سەرە تا بە نابەدڵی ئەم کرد ... ئەوە بوو کە بەیانیان دوای نان خواردن گشت نەخۆشەکانی ئەو بەشە پێکەوە دا

ئەنران و






لە شێوەی بازنەیی کە بە شێوەیەک گشت یەکیان ئەبی نی و دوو پسپۆڕ لە بواری دەروونی و کۆمەڵایەتی سەرە تا وەک یاری


ئەهاتە بەر چاووم بەتای بەتی کاتێ وەک شانۆگەری هەندێکیان هەڵ ئەبژارد و چۆنێتی مامەڵە کردن لە گەڵ یەک نمایش ئەکرا


بەتایبەتی ووتنی ووشەی (نا ) کە سەنتەری باسە کە بوو .....


بەڵام هێدی هێدی بۆم دەر کەووت کە زۆر سوودم پێ ئەگەیەنێ بە تایبەتی گشتمان لەوێ یەک نەخۆشی مان هەبوو وە


ڕەنگدانەوەی ئەوو نەخۆشی یە لەسەر یان هەمان کێشەی من بوو .... زۆریش شت ئەوو ترا کە من هەستم پێ ئەکرد بەس نەم


ئەتوانی دەری بڕم بەتای بەتی شێوەی بیر کردنەوە کە من هەستم ئەکرد شتێک گۆڕاوە لە منا بەس نەم ئەزانی چی یە لەوێ زۆر


بە ووردی بۆیان ڕوون ئەکردینەوە کە گەیاندنی ئەوو زانیاری یانە چۆن خانەکانی مێشک تێئەگەیەنێ و نەخۆشی یەکەم چی لەوو


گەیاندنە ئەکات و ئەی شێوێنێ و هێندە سادە بەدە گمەن ناوێکی پزیشکیت ئەبیست بگرە هێندە سادە بەئاسانی تێ ئەگەشتی


ئەوان هەموو مەبەستیان ئەوە بوو کە ڕووداوە پڕ لە نهێنیەکانت بۆ ئاشکرا کەن کە ڕوو ئەدا لە بیر کردنەوەت و ئاشناکردن بە


نەخۆشی یەکەت و دواتر بە گفتۆگۆ خاڵە وون بووە کانیان ئەدۆزی یەوە...... لە گەڵ هەندێ وەرزش کە یارمەتیت ئەدا بۆ ئاسان


کردنی هەناسە دان و ئەوو ڕێنمای یانەی کە پێویست بوو کاتێ ترس یان تەنگە نەفەسی و دڵە ڕاوکێت توو ش ئەبوو... ووردە ووردە
بۆم دەر کەووت کە من زۆر بە هەڵە مامەڵەم لە گەڵ نەخۆشی یەکەما کردووە بۆیە گەیاندمی یە ئەوو خاڵە ...


بە چەند هەفتەیەک هەستم کرد کە زۆر باش بووم و ئاڵۆزیم نە ئەدەی لە کێشە کەمدا ..... بەس ما بووە سەر ئەوەی چۆن یەک


یەک چارە سەر یان بکەم بێ ئەوەی کاردانەوەی خراپی هەبێ لەسەرم ..


وەسوودی گەوورەم لە دکتۆر قادر وەر گرت کە زۆر بە دڵێکی گەوورەو ووردی تێی ئەگەیاندم  کە ئەم چارەسەرەی کە هەیە بە


تەبای لەگەڵ ئەوو دەرمانانەی کە بۆ هێمن کردنەوەو نە هێشتنی ماندووبوونی مێشکت لەوە زیاتر...چارەسەرێکی کاتی ئەبێ


ئەگەر  لە بنە ڕەتەوە چارەسەر نەکرێت کە ئەوو شوێنە بەس خوودی نەخۆشەکە دەستی ئەگاتێ .... وەک کەسێک کەووتبێتە


چاڵێکی تەسک کە ئەوو کەسەی فریای ئەکەوێ  لەبەر تەسکی شوێنەکە بەس ئەوەندەی پێ ئەکرێ کە هەوای پاکی بۆ دابین کات


لە گەڵ ڕووناکی وو دواتر ڕێنمای بۆ دەر چوون .......


نالی --------- دکتۆر گیان واهەست ئەکەم بەرەوو باشی ئەچم .... بەڵام ئەوەی سەری لێ دەر ناکەم  ئەوو ئاڵوو گۆڕی یەیە کە ڕوو


ئەدا لام !!!! جارێ کێشەی خەوو جارێ تەنگە نەفەسی جارێ ترس جارێ خێرا بوونی دڵم جارێ دڵە ڕاوو کێ و نا ئارامی ؟؟؟


د_ قادر------- ڕاست ئەکەیت ... بەڵام ئەوانە گشتی پەیوەندی پێکەوە هەیە نێوانی خانە کانی مێشک وەک ئالێری تیڤی زانیاری


ئەگەیەنن بەیەک و دواتر بۆ شوێنی فرمانی هەر ئەندامێک لە جەستەدا .... چوونکە ئەوو پاڵە پەستۆیەت خستۆتە سەر بیر


کردنەوەت بە بێ گوێدانە حەوانەوەی .... ئەوو گەیەنەرانە بەجوانی زانیاری یە کان ناگەیەنن .... تەنانەت ئازار و ڕەق بوونی


ماسوولکە هەندێ جار هەر هەمان هۆکارە یان سڕ بوونی دەستت یان قاچت ...


کاتێ دوو هەستی دژ بەیەک گرنگی یەکی  هاووبەشیان ئەبێ لە ژیانتا ئەوە بێ ئەوەی هەست بە خۆت بکەیت ئەوو دوو هەستە


ناخت ئەکەنە گۆڕەپانێک بۆ ڕەکە برایەتی یەکتر و هەندێ جار خوێناوی ئەبێ ئەوو شەڕە کە لای هەندێ مرۆڤ ئەگاتە بڕوای


ئەوەی خۆکووشتن دوا چارەیە .... بێ ئاگای و بێ خەمی چواردەوور ئەوو هەستە درووست ئەکات هەر چەندە لای ئێمە ڕێژەکەی


زۆر نی یە بەس ئەوەی کە هەشە بەداخەوە  زووربەی زۆری لە ڕەگەزی مێ دایە وەک خۆسووتان .!!!! چوونکە کەس گوێ ناگرێ لە


هاواری ناخی ئەویش بۆی بێ دەنگ ناکرێ ئیتر هۆکاری ڕۆشنبیری بێ یان کۆمەڵایەتی !!!!


لای تۆ هەردوو حەزت یان ویستت بە هاووتای و دژ بەیەک فترەیەکی زۆر مایەوە !!!! تانیات خۆش ئەوێ  بەڵام لە هەمان کاتدا


حەزی درووست کردنی منداڵ هەمان خۆشەویستی هەیە گەر زۆر  تر نەبێ .....


مانەوەی تانیا لە ژیانتا واتە نەمانی دووەم ... بەدی  هێنانی ئاواتی دووەمت واتە لە دەست دانی تانیا..... تۆ چەند ساڵێک


دەست بەرداری هەردووکیان نەدەبووی و نەت ئەتوانی بڕیار بەیت یان ئەترسایت لە ئەنجام  !!!!


بەڵام کێشە کە لەوەدایە حەزی منداڵی کە لە نائاگای ئاگابوونت ڕەگی داکووتاوە هەر خۆی نی یەوە  !!!! هەر چۆن تانیا واتە


خۆشەویستی و ئەزموون و یادگاری و تەمەن .... ئەوەی ناخت هەر منداڵ درووست کردن نی یە  بەڵکوو کۆمەڵی شتی بەجێ ماوی


پێشوو وە  کۆی یادگاری یەکانی منداڵیت پێوە گرێ دراوە .


ئەمە وەک چیرۆکی کابرای ناووداری ڤی یەنای لێ دێ !!!!


نالی ------ ئەوو کابرایە هەمان کێشەی منی هەبوو ؟؟؟


د _قادر------ خۆی نا تاقە کچەکەی ..... لە ناکاوو دەستی لە کار کەووت ..... پزیشک نەما نەی باتە لای بردی یە بەرلین و پاریس
و رۆم  چاری نەبوو زۆر بێ هیواو کچەش خامۆشی دەستی بەسەردا گرتبوو هێدی هێدی ژیانت لە چاویا بەدی ئەکرد کە بەرەوو


کۆژانەوە ئەڕوات !!!!


هاووڕێ یەکی  کابرا پێشنیارێکی کرد کە بی باتە لای  پزیشکێکی لاوو کە ئەڵێن زۆر زیرەکە بێ گوومان مەبەست سیگمۆند فڕۆیند


بوو .... بەقسەی کردوو بردی یە لای  .... ئەوو کاتە ئەم پزیشکە سەرگەرمی شیکردنەوەی دەروونی بوو وە حاڵەتی ئەم کچە


باشترین  بەڵگە دەبوو بۆی گەر چاری بکات.......


دوای چەند دانیشتنێک دەستی خستە سەر گرنگترین خاڵ  ئەویش پێدا کێشانی ئاگای ناخ و ئاگای دیار   ... کە ئاگای ناخ کە بە


نا ئاگای ئەی ناسین و هەندێ ڕەفتاری نامۆیە لای خۆشمان و جێی سەر سووڕمانە لای چواردەوور .... وەک مامۆستا ناشیرینەکە ی


لێ دێ !!!!!! لە قووتابخانەیەکدا مامۆستایەک ئەبێ زۆر ناشیرین و ناقۆڵا بوو شێوەی .... هەڵبەت گشت قووتابی یەکان بە مامۆستا
ناشیرینەکە ناویان ئەبرد و لە ماڵیشەوە هەمان شێوە.... جارێ باووکی یەکێک لەوو قووتابیانەی لە وانەی ئەوودا زۆر خراپ بوون


ئەچێتە لای ... دوای سڵا کردن بە پرسیارێک و سەر سووڕمانێک لە گەڵ مامۆستانا شیرینەکە ئەدوێ ..... ئەڵێ ( بەڕاستی سەیرە


کووڕەکەم لە گشت وانە کاندا زۆر باشە !!! بۆ تەنها لە وانەی مامۆستا ناشیرینە کە خراپە ) هەڵبەت لێرە مەبەستی بێ ئەدەبی


نە بوو دەر هەق بە مامۆستا بەڵام دەقاوو دەق ئەوەی ووت  کە لە ناخیا ئاگای بوونی لەوو مامۆستایە دا هەیە

لێرەدا لە هەموو کەس زیاتر کچەکە پەرێشان بوو .. بۆیە ئارەزووی چاک بوونەوەی زۆر بە هێز بوو ...لە کاتێکدا خوودی خۆی


هۆکاری نەخۆشی یەکە بوو ....ئەوو سەردەمە خەوو لێخستن لە ژیر گووشاری مووگناتیزیدا  ڕێگایەکی  زۆر باوو بوو بۆ اشکرا کردنی
ئەوو شتانەی لە ناخدان و توانی دەربڕینت نی یە .... هەرچەندە ئەم لاوە هەمان ڕێگەی بەکار ئەهێنا بەڵام لە هەمان کلاتدا ئەی
زانی کاتی یە ..... چوونکە دەربڕینی نەخۆشەکە لەووکاتە دا هیچ گۆڕانێ لە ئاگا وونی درووست ناکات چوونکە لێرە وەک چوون بۆ
لای شێخ و مشایەخی لێدا .... بۆیە هەووڵە کانی گفتوو گۆ بوو بەس نەک لە کاتی خەوودا بەڵکوو لە ئاگایدا وەک چۆن من بۆ تۆ


ئەدوێ ..... لێرە خۆ نەوەستانە هەر لە گەڵ درووست بوونی متمانە دەری ئەبڕێ ......دەستی خستە سەر خاڵی گرنگ


کچەکە کووڕێکی خۆش ئەوێ زۆریش ... ماوەیەکە بۆ خوێندن سەفەر ئەکات ئەم هەر لەسەر خۆشەویست ئەوو ئەمێنێتەوەو بە


بەردەوامی نامە لە نێوانان دەبێ .... تا ئێستا ئاسای یە .... بەڵام ئەوەی ئاسایی نی یە ئەوەیە کە کووڕە خیانەتی لێدەر ئەەوێ


و واز لە کچەکە دێنێ !!!!! بەڵام کچە هەر خۆشی ئەوێ و بۆیە لەدوی دا بڕان شەوێک بڕیار ئەدا نامەی بۆ بنووسێ چوونکە ئەوو


ڕاستی یەی کە کووڕە خیانەتی لێ کردووە پێی قبووڵ نی یەوو ئەیەوێ باز دا بە سەریا !!!! لە ژوورە کەی خۆیدا شەوێک بڕیار


ئەدا نا مەی بۆ بنووێ !!! ئەمە لێرە دژایەتی خوودی خۆی ئەکات !!! ترسناکی یەکە لەوەدایە  چوونکە لە ویژدانو ناخوودئاگای دا


کووڕە خیانەتی کردووە شایەنی ئەوە نی یە .... یەکەم د?%8

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 12:03:49)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#36 2008-07-22 16:28:30

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 75لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ


من بەسەر هاتێکی سەیرم بەسەر هات کە بەڕاتی تووشی شۆکی کردم ...!!!! چەند ساڵێ لەمەوو بەر گرێبەستم هەبوو لە گەڵ


یەکێک لە زانکۆکانی لەندەن بۆ ساڵک  .... لەوێ بە ڕێکەووت پزیشکێکی تازە پێگەشتووی کووردم بینی کە بۆ خوولێک لەسەر


ئامێری پاک کردنەوەی خوێن بۆ ئەوو کەسانەی کە سستی لە گوورچی لەیانا هەیە .... کە خوولەکەی لە بەشێک لە بەشەکانی


هەمان زانکۆ بوو ...... بەڕاستی خۆشحاڵی کردم کە نەەیتازە ببینم ئاوا تێکەڵی زانست بن بۆ خزمەت کردنی مرۆڤایەتی .


هەڵبەت لەدوای گفتوو گۆ و زانینی ئەوو بوارەی کاری تیا ئەکەم .... باسی ڕێڕەوی چارەسەری نەخۆشی دەروونی  مان کرد لە


کووردستان .... بەڵام شتێکی ووت کە سەرە تا خستیە چوار چێوەی گاڵتە بەڵام بەڕاستی ساکانمی کە ڕۆشنبیرە کانمان ئاوا بیر


بکەنەوە چ با نەخوێنەوار چۆن بن .... دەقاوو دەق ئەوو مرۆڤە مهرە بانەی هاووسەنگ کرد لە گەڵ نەخۆشە کانی ....


هەڵبەت هەموو کەسێکی هەڵگری مەشخەڵی زانستێکی تازە تووشی کێشەوو تانە و قسەی ناخۆشیش ئەبێ ...... سەیرە 100 ساڵ


لەمەووبەر پسپۆڕانمان خەمی ئەوەیان ئەخوارد کە گرنگی نادرێ بەوو بەشە !!!! 


ئێ کاک نالی تەما نیت بە ویزگەکانی پێشووت تا بچیتەوە تا بزانی لە کم ویزگەیەدا بە هەڵە سوار شەمەندەفەرە کە بوویت؟؟؟؟؟


نالی-------- ڕاستی چەند شەوێکە بر لەوە دەکەمەوە !!! کە ڕۆژێک مۆڵەت وەر گرم و بچم لە گەڵ تانیا قسە بکەم و کۆتای پێبێنم


کێشە کەمان ..... بەڵام  چۆن دەست پێبکەم چاری کەم یان هێمنی کەمەوە ؟؟؟؟


د_قادر ------- هیج یان ..... تۆ ئەبێ یەک لای کەیتەوە و بڕیاری خۆت بەی چۆن ئەوە خۆت ئەبێ بڕیار بەیت !!!! ئێمە ناتوانین

ئەوو بڕیارە بەین لە بری تۆ !!!


نالی-------- تێ ئەگەم ..... هەر ئەبێ وا بکەم ... ئەگەر  بەڕێزت ئەوو  مۆڵەتی ڕۆژەم بۆ وەر گری  .. با ڕۆژی شەمە بێ .. چوونکە
هەر لە هەمان ڕۆژی هەفتە هاتمە  بەریتانیا ...... ئەی بۆ قاسم  دکتۆر ؟؟؟؟


د_قادر ------- بۆ شەمە ئەوە هەر ئێستە بۆت ئەکەم ... بەڵام ئەگەر هەستت بە خراپی کر بێ دوودڵی هەمان ڕۆژ وەرە وە !!!؟؟ بۆ


قاسم من ئەوە بە کێشە یەکی گەوورەی نازانم .!!


نالی ------ زۆر چاکە دکتۆر  گیان .... بەڕاستی من نازانم چۆن سووپاست کەم  بۆ میهرەبانیت و یارمەتیت


د_قادر ------- ئەوە کارمە کاک نالی ئێمەش سووپاسی تۆ ئەکەین کە هاووکاریت کردین  ... لەهەفتەی داهاتووەوە من سێ هەفتە


من  کار ناکەم  .. ئەوو ماوەیەی لێ رە نیم (د_ مۆرس ) سەر پەرشتیت ئەکات و ئاگادارم کردوە و ڕام سپاردووە هیوادارم تا


دێمەوە زیاتر باش بوو بێتی  و هانگاوی تازەت نا بێ بەرەوو پێش .


نالی ------ باشە دکتۆر گیان بەسەلامەت ئەڕۆیت و دێیتەوە  ... کات و ساتێکی خۆش بۆت ....


هەڵبەت بڕیار دانی یەک لا کردنەوە لە گەڵ تانیا گرنگترین بڕیار بوو کە لە ناخەوە و بە بوەڕەوە نام   ... ئەمڕۆ چوار شەمەیە


سێ ڕۆژم ماوە بە ڵام لەدڵەوە حەزم ئەکرد ئێستاکە بایە ..... شتێک ڕووی دا زۆر کاری خراپی خستە سەر بڕیارم !!! هەڵبەت من


ڕۆژانە لە گەڵ تنۆک قسەمان ئەکرد و من ڕێڕەوی چارەسەر کردنی خۆمم بۆ باس ئەکرد ... هەرچەندە زۆر لەیکەوە نزیک بوین


بەام نەگەشتبوە ئەوەی کە پەیوەندی یەکە لە هاووڕێ یەتی تێ پەڕێ چوونکە باری دەروونیم لەوو ئاسەدا نەبوو کە پەیوەندی


درووست بکەم و وەک خیانەت ئەهاتە بەر چاووم هەر بۆیە  هەردەملەوو سنوورە ڕام ئەگر ئەویش هەستی بەوە دەکرد چوونکە من


بە ئاشکرا ئەوەم پێ وتبوو  کە ئامادە نیم .....


چەند ڕۆژێک لەمەوو بەر  قسەمان کردبە تەلەفۆن


تنۆکی _باران- بە (تەلەفۆن)----- حەز ئەکەم گوێ لە نوێترین بەر هەمم بگری کە مانگی داهاتوو ئەکەوێتە بازاڕەوە ؟؟؟


نالی --- بە(تەلەفۆن)------ ئەدەی پێخۆشاڵ ئەبم


تنۆکی _باران- بە (تەلەفۆن)-----  ئەوە بەس دە دەقەی بەشێکی یەتی لە دەر فەتێکدا سێ دی یەکەت ب ڕەوانە ئەکەم


نالی --- بە(تەلەفۆن)------  ئەڵا باوەڕ کە مەست بووم  یاخوا دەستە کانت خۆش بێ


تنۆکی _باران- بە (تەلەفۆن)----- زۆر سووپاست ئەکەم خۆشحاڵم کە بە دڵتە .... شتێک هەیە ئەمەوێ پێت بڵێم ئەویش بەیانی


ئەبێ سەفەر بکەم چوونکە لە پاریس کۆنسێتمان هەیە دوو هەفتەم پێ دەچێ و دمەوە .


نالی --- بە(تەلەفۆن)------  ئەوە چی یە هەموو پێکەوە دەڕۆن دکتۆر قادر ئەویش سەفەر ئەکات سێ هەفتە نای بینم !!! ئەی لەوێ


ناتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی بکەیت ؟؟؟ یان گەر بتونی بێی تە خەت لە (msn) قسە کەین ؟؟؟؟


تنۆکی _باران- بە (تەلەفۆن)-----  تەلەفۆن بەڕاستی زۆر سەرقاڵ ئەبم  دەوورم هەردم پڕ ەبێ !! بۆ ئنتەرنێت باوەڕ بکە دەستم


نای گاتێ ... دەی دوو هەفتەیە و قسە ئەکەینەوە....... ئەم شەویش تا درەنگ قسە ئەکەین


نالی --- بە(تەلەفۆن)------   باشە لەسەر خێر .... زۆر ئاگات لەخۆت بێ گەر تندرووستیم باش بایە  ئەهاتم بۆ کۆنسێتەکەت بەس


بەدەخاوە ... بەڵام بۆ جارێکی تر .....


هەڵبەت شەوو قسەمان کردەوە و داوام لێ کرد  کە ژارێکی تر بەشێک لە سێدێ تازە کەیم بۆ لێ بدات .... ڕاستە پرسم نەکرد بەس
لەبەر ئەوەی زۆر خۆش بوو بەلامەوە لای خۆم بە تەلە فۆنەکەم ڕیکۆردم کرد ..


ڕۆژی دوای هەر وەک ڕۆژانی پێ شوو کۆبوونەوە مان هەبوو ... بەڵام  ئەم جارە یان تایبەت بوو چوونکە ئافرەتێک هاتبوو  بە


میوانی کە خۆی ناسان  دەر ەووت مامۆستای فێر کردنی پیانۆیە .... ئەوو ڕۆژەیان تەرخان کرد بۆ باسێک لەسەر ئەوو ئامێرە


بەڕاستی من زۆرم پێخۆش بوو چوونکە ئەوە نەهاتبوو بە خەیاڵما کە داوالە تنۆک بکەم هەندێک لەسەر ئەوو ئامێرە بدوێ بۆم


هەڵبەت کۆبوونەوە لە هۆڵە گەوورەکە بوو کە نانمان تیا ئەخوارد پێشتر بام کرد پیانۆیەکی گەوورەی تیابوو ... دوای باسێک


لەسەر تەمی پیانۆ و کەسە ناوودارە کانی لەسەر ئەم ئامێرە داهێنانیان کردوە ... ئەوو خانمە ووتی هەندێ کتان پێش کەش


ئەکەم .... بەڵام  لە یەکەم سات من بەنج بووم چوونکە هەمان ئەوە بوو کە شەوو تنۆک بۆ منی لێ ئەدا سێدێ تازە کەی ... جوان


گوێم گرت هەمان شت بوو زۆر سەیر بوو بەلامەوە ...نوو سەعاتێکی خایاند و کۆتای هات کۆبوونەوەی ئەمڕۆ.. من خۆم بۆ نەگیرا


چوومە لای ئەوو خانمەوو پرسیارم لێ کرد .... وەڵامی زیاتر چەواشەی کردم !!! چوونکە ووتی هی خۆمە !!! وازم نەهێنا مۆبایلەکەم
دە ر هانی و دامێ گوێی لێ برێ .... نا ووتی یەوە تەواوە ئەوە هی منە ....هەڵبەت سەیر بوو بەلایەوە کە بەوو شێوەیە لێی


ئەکۆڵمەوە ناچار ووتم ئەوو بەشەم لە هاووڕێ یەکم وەر گرتووە زۆر حەزم لێ یەتی و نەم دەزانی هی کێ یە و چۆن دەستم کەوێ


کەوام ووت تۆزێ وەستاوو دواتر ووتی ئێستە تەواو ئەبم و پێکەوە ئەچی نە خوارێ لە ئۆتۆمۆبیلەکەمداهەیە سێ دێ یەکت ئەدەمێ


دیاری منە بۆت ...... بەڕاستی خۆشحاڵیم پێوە دیار نەبوو چوونکە گەر وابێ ئەوا کارەساتە


بە سووپاسەوە  لێم وەرگرتوو  چوومەوە ژوورە کەی خۆم ... وەک  ئەوەی باوەڕبە گوێچکە کانی خۆم نە کەم یان بمەوێ باوەڕ نە


کەم وا بوو زیاد لە 20 جار گوێم لێ گرتوو بەراووردم ئەکرد لە گەڵ ئەوەی لەسەر تەلەفۆنەکەم ڕیکۆردم کردبوو .. بەڵام هەموو


جارێ ئەنجام یەک بوو .... قسەی ئەوو ئافرتە بوو !!!!!


ئەوەندە دڵ گران بووم خۆم کەووتمە شکەوە کە ڕەنگە خۆشم ویستبێ و ئێستە ئەوو ڕاستی یەم بۆ دەر کەووتبێ ... بەڵام نزیکی


ئەوو ئەوە بوو لە کاتی ناهەموارترین کاتما هاوودەمم بوو کە قسەم ل گەڵ ئەکرد و هەموو ئازیزانم وەلا نابوو ...!!! نیوەڕۆ هەر لە


ژوورەکەی خۆم مامەوە و نەچووم بۆ نان خواردن !!!! چەند جارێ هەووڵم دا تەلە فۆن کەم بەڵام  داخرابوو دڵە ڕاو کێ خەریک بوو
ئەی کووشتم چوونکە تێ نە دەگەشتم بۆ !!!!؟؟؟؟؟؟ گەر واش نی یە چۆن ؟؟؟؟؟؟


مۆڵەتم وەر گرت وو چوومە دەرێ بە نیازی ئەنتەرنێت کافێ یەک ..... لەوو نزیکانە بەس هی پاکستانی یەکم دۆزی یەوە  ..خۆم


کرد ەوێ دا ئەوەندە پەشۆکابووم لە کاتی چوونە چاتمەوە  لە بری ( سیروان ) نووسیبووم (سەیوان ) دوای هەستم پێ کرد بەڵام گوێم
نەدایە  چوونکە بەس بۆ هەواڵێکی تنۆکی_باران چووبوم کە ڕەنگە هاووڕێ یەکی بدۆزمەوە و شتێکم بۆ ڕوو بکاتەوە .... بەڵام کات


نیوەڕۆ بوو چات کەسی وای لێ نە بوو دوان لە ڕوومی میوسیک  بون بەس (brb) یان دانابوو ... چوومە ڕوومە کانی تر هەموو چۆڵ


بوو دوا ڕووم کە گەڕام ڕوومی لاوان بوو کە کەسێک مایکی گرتبوو قسەی ئەکرد و کەسێکی تر  لە ڕوومو کە شتی بۆ دەنووسی


سڵاووم کرد  هەردوو کیان وەڵمیان دایەوە هەڵبەت هەردوو کیان کچ بون بۆیە نووسیم  گەر کاری تایبەتیان من ئەڕۆم بەڵام


چوونکە ناوەکەم کچ بوو .... هەردوو کیان ووتیان بمێنەوە باەکەمان کچانەیە زۆرئاسای یە .


ترێ_ڕەش--بە(میک)---بەخوا کچێ دوێنێ شەوو هەراسانی کردبووم!!!! وەک مانگا ئەی بۆ ڕان و کردبوویە شیوەن و گریانێک مە


پرسە !!! زۆر پستی کردبووم


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )---- جا کچێ گووناح بوو بۆ ژیرت نە کردەوە ؟؟؟؟ شیرێکی گەرمت بۆ بکردایە ههههههه ان ڕەنگە ۆی


پیس کردبێ دایبی یەکەت بۆ بگۆڕیایە ؟؟؟


ترێ_ڕەش--بە(میک)--- کچێ یاڵایەکرد ئەمرد من کاتم کوا دوێنێ ژمارەیەکی تازەملە گەڵ بوو لە (msn) هەر زۆر مووهمە  دەنگی


خۆش نووکتە لەسەر یەک کامێرەی بۆ کردبوومەوە ئەت بووت کێچە لە خۆشیا بەرز ئەبێتەوە


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )----  ئەی خۆتت پێنیشان دا ؟؟؟؟


ترێ_ڕەش--بە(میک)---  کچێ  پەشەکی خوارد ئەوو زەردەکان  ههههههه بەس ڕەسمێکی(لەمیس)م بۆ دانا بوو  گوێرەکەیە نەی


ئەزانی ئەوە دەنکە کەی (یەحیایە) هههههههههههههههه هەزار جار بۆتە قووربانم  هههه  ڕیکردم کردوە کە هاتیتە (msn) بۆت


ئەنێرم فلیمێکە بۆ خۆی ...


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- ئەی ترێ خان منداڵە کەت هەر ئەگریا ؟؟؟؟


ترێ_ڕەش--بە(میک)---   منداڵی چی خوا تۆبە ؟؟؟؟ لە کێ ههههههههههههههه 


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- ئەی ناڵێیت هەر ئەگریا و دڵ خۆش خان ووتی ڕەنگە خۆی پیس کردبێ ؟؟؟


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )---- وای مردم بە خوا ههههههههههههههههههههههه کچێ سەیوان  گووڵە ئەمە خوا ناردوویەتی


هههههههههههههههههههههه  .


ترێ_ڕەش--بە(میک)---    کچێ دانیشە با نەبێ بەڕاست تا لە کابرا نە جاتم بوو و دنیایەک پارەم خەرج کرد ههههههههههههه  تا


گەنجیان کردمەوە هههههه سەیوان گیان ئەوە کووڕێکی عاشقە شەوو و ڕۆژ بۆم ئەگری  ههههههههه


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )---  ئەها   .. باوڕ بکە ترسام وام زانی بای منداڵ ئەکەم ...


ترێ_ڕەش--بە(میک)--- نا باوانم خەمت نەبێ هههه بەس ئەزانی ئەوەندە گریا  هەر لەسەر کۆپیتەرەکەی خەوی لێ کەووت .


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )---- ئاخر عاشقی کوێت بوون کچێ  ههههههههه لە پێشەوە ئەڵێی مەیموونی هههههه لەسە لا وەک


سەرینی پەڕ وای ..


ترێ_ڕەش--بە(میک)--- ئەزانم بەغیلیت بەخوا ئەڵێ دوا ناوەندی کووڕانە (msn)کەم 100 کووڕی تیا یە  جا بەقەد  منجوان بووی


تایە ئەتخوارین  ههههههه


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )----  نا وایە (دیانە ) تۆی بینی بوو بۆیە خۆی و (دوودی ) دا بە قەڵبەیەک دا ههههههه  ئەرێ سەیوان بۆ
بێ دەنگی شتێ بڵێ کچێتۆ کەس بۆت شێت نە بوە ؟؟؟


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- من نە بەخوا کەس .... سەیوان یەکە ڕۆژ یەتی و کەس ناناسێ ... ئەوتا گوێ لە ئێوە ئەگرم .


ئەوان هەر بەردەوام بوون شتی وایان ئەووت قەت  نە گوێم لێ بووەو نە بیستووشمە !!!! قەت باوەڕم نە دەکرد قسەی کچان بەوو


شێوەیە بێ ... ئەوان هەر بەردەوام بوون جار بەجارێ سەرێکی ژوورە کانم ئەدا و چاووم ئەگێڕا بەڵام کەسی لێ نەبوو !! دوا جار 
کە گەڕامەوە ڕوومی لاوان تووشی ئەسینێکی گەوو رە بووم !!!!! من بەدووی کەسێک ئەگەڕام هەواڵی تنۆکم با تێ  و لەووساوە گوێ


لەوو دوانە دەگرم نازان دڵ_خۆش  خۆیە تی تنۆکی_باران بوو خۆم ئاشکرا نەکرد چوونکە ئەوەی ئێستە ئەی بینم زۆر لەوە ی سێ


دێ کە گە‌‌وورەترە !!! چوونکە ئەوو جۆرە قسانەم لێ نە بیستبوو زۆر بە کەسێکی بەڕێز ئەهاتە بەر چاووم .. بە پێچەوانە ئێستە


کە زۆر بێ ئەدەبە و ترسم لێ نیشت من نهێنی خۆمم لای کێ باس کردووە .... ترسەکەشم لە جێی خۆی دا بوو


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )---- ئەرێ سەیوان دانیشە ئەڵێی میزی پشیلەیان لە بن پێت داوە ههههههههه  کچێ تۆ تازەی بۆیە


ئەبێ ڕێنمایت کین .... ووریابە (msn) بە ئاسانی نەەی بە کەس هەرچی ووتی سڵاوو نە لێی بان چاوو خۆت قوورس ڕاگرە ئەمە


وانەیەک هاووڕێ و خووشکم و بەڕێزم هەمووی درۆیە  باوەڕ بە کەس نەکەیت ... کامەی ئەڵێ خووشکم ئەوە دوایی لێت ئەبێتە


فەرهاد .!!!!


ترێ_ڕەش--بە(میک)---  ئەرێ کیلۆپاترای چات کابرای ئەوو لا چوو نە هههههه هەر ئیش ناکات هههههه ئەزانی ئەوە بێ مەسرەفە


ئیتر پێویست بە لای دکتۆر ناکات بتکاتەوە بە کچ هههههههههههههههههههههه


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )----  ئەرەوەڵا هەر وەک خۆیەتی دایکی کوێر بێ تەزووی تیا نە ماوە هههههههههههههههههههههههههههه


ئەرێ سەیوان ئەڵێی چی پێت بناسێنم بەخوا بێ وەیە هەر لە کارە بای سەرەکی یەوە کووژانوویانەتەوە ئیش ناکات


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- چی ئش ناکت دڵخۆش خان باوەڕ ئەکەیت تێناگەم !!!!!؟؟؟


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )----  ئۆف سەیوان بۆ تێ ناگەیت شتێک هەیە گەر پیاوو هیچی نەبێ بەس ئەوەی هەبێ ڕازی یە گەر لە
نەبوو وە کان عەقڵیش بێ هههههههههههههه خۆ تێ گەشتی ؟؟؟؟


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- بەڵێ  بەڵێ تێ گەشتم بەس هەموو پیاوو وانی یە عەقڵ و تەندرووستی پێش هەموو شتە .... ئەی کێیە


ئەوەی ئیش ناکات و بۆ منی ا ئەنێیت ؟؟؟؟؟


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )---- کووڕێکە بەس خوا هەردووکی لێ سەنی وە هەم عەقڵ و هەم شتەکەشی دارە سحری یەکە


هههههههههههههه ئەڵێی چی ئەتەوێ


سەیوان-لە(ڕووم نووسی )--- ئەرەوەڵا کوا لە کوێ یە ؟؟؟؟


ترێ_ڕەش--بە(میک)---   ئەوە چی یە سەیوان سووتاوی کچێ هههههه جا ئەوەت بۆ چی یە مەگەر شەوان هەر کڵاوو کڵاوێنە بکەن


یان هەڵماقۆ ههههههههههه ئەرێ دڵە تۆ ووتت نالی بۆ تۆ ئێستە ئەی بەخشی ؟؟؟


دڵ_خۆش--لە(ڕووم نووسی )----   قەینا با بۆ سەیوان بێ  هههههه دانەیەکی  باشت بۆ پەیا ئەکەم وەک دانی مار وا بێ ئەبێ هەر


بەڕێی دکتۆرەوە بی هههههههههههههههههه


تەواو زانیم باسی من ئەکن بۆیە خۆشم نەم زانی چۆن هاتمە دەرێ لە چات ..... تا درەنگانێک وەک سەرخۆش بەشەقامەکاندا


ئەگەڕام ..... هەستم بەخۆم کرد گەڕامەوە خاڵی سەرە تا !!!! لە نەخۆشخانە زۆر بۆم گڕابوون لە ڕێی دکتۆر قادر تەلەفۆنی کاکە
ڕەش یان وەر گرتبوو .... ئەوو پەیوەدی پێوە کردم و پێی ووتم کە بگەڕێمەوە نەخۆشخانە

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 12:02:12)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#37 2008-07-22 16:29:33

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 76لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ



هەڵبەت ڕووخێنەر بوو ئەوو ڕووداوە !!!! چوونکە لە هەڵسووکەووتی تێ نەگەشم زۆر میهرەبان و دواتر بێ پێشەکی دڕندەیەکی بێ

سۆزی لێ کەووتەوە..... ڕەنگە بوونم لە نەخۆشخانە ڤاکتەری هێز بوو بێ .. بەڵام ئاواش  منی بە عاقارێکی زۆر خراپا برد کە خۆم
کۆنتڕۆڵم لەەستە نەمابوو !!!! بە ئاشکرا هەستم پێ ئەکرد ... باری تەندرووستیم گەڕانەوەیەکی بە خۆیەوە دی ... هە لە بەر

ئەوەش ئەوو ڕێ پێدانەی دکتۆر قادر پێی دابووم سەفەر بکەم و لە گەڵ تانیا دانیشم ... هەڵیان وەشانەوەو دوایان خست بۆ کاتی

گەڕانەوەی  دکتۆر خۆی .... من شەوانە پێش خەووتن حەبێکی (neuaxpharm_50) کە هێمن کەرەوەو یاریدەدەری ئەوە بوو کە

خەووم ئاسای بێ بەڵام کردیانە (سێ دانەی _50) و بەیانیان دوای نانی بەیانی کەبسوولێکم هەبوو (TREVILOR_150) کە 

ڕاگری بیر کردنەوەی زۆروو خامۆش کردنت و وەستانی هەڵچوون و دڵە ڕوو کێ .. بەڵام کردیانە (سێ کەپسوولی _150) کە زۆر زۆر

بوو بەڵام تەندرووستیم زۆر گەڕابووەوە ناچار بوون زیادی کەن و ئەیان زانی دکتۆر قادر  تاکە کەسە کە من متمانەی پێ بکەم

بۆیە هەموو یان ڕاگرتبوو بۆ هاتنەوەی ... پێشتر خۆی بۆی باس کردووم کە ئەوو حەبانە چەند بەسوودەی بۆ ێستەی من بەڵا زیان

بەخشە بەکار هێنانی هەردەمی بۆیە ئەبێ من شەڕ بکەم لە گەڵ نەخۆشی یەکەم و سەرکەوو ت و بم بەسریا و ئەوو دەرمانانەش 
بەرەوو کەم کردنەوەی بەرم نەک پشت بەوو ببەستم ... ئەوەم ئەزانی بەس بەدەست خۆم نەبوو ..... دوای گەڕانەەی دکتۆر

ڕووداوە کە  زیاد لە دوو هەفتەی بەسەردا چوو بوو بەڵام ڕێڕەوی چارە سەرم زۆر قوورس بوو بوو ... بە تایبەتی  ئەوو ڕقەی

درووست بوو بوو لە ناخمداوو مرنی متمانە .....  ئەوو چارسەرانەی لە نەخۆشخانە تەرخانیان کردبوو کە بە تازەترین و

مۆدێلترین شێوە بوو من گوێم نە ئەدایە .... بەس یەک مە بەستم هەبوو ئەوویش دەست پێ بکەمەوە .

د_قادر------- کاک نالی من پێش تۆ گلەیی زۆرم لەوو هاووڕێ یەم کرد کە سەرپەرشتی ئەکردی تا من دێ مەوە !!! جا سەرەی تۆیە 
ئێمە هەنگاوی زۆر باشمان نا بەرەوو پێشەوە !!! بۆ من سەیری ڕووداوە کان ئەکەم کە ڕۆژانە تۆمار کراوون دەر بارەی

هەڵسووکەووتی تۆ ..... تووشی دڵ تەنگی کردم کە بەوو شێوەیە گۆڕایت ..... ئەتوانم بزانم بۆ ؟؟؟؟؟؟؟

نالی-------- دکتۆر گیان من خەریکە ئەبم بە چەند پارچەیەکەوە !!!!! تێ ناگەم بۆ  ... بۆ   .. مرۆڤ وا لە خۆی ئەکات متمانەی

بەرامبەر لەدەست دا !!!! ....بۆ.....؟؟؟؟؟؟؟ تنۆک هاووڕێ یەک بوو ڕاستە لە چات ناسیم بەس دواتر لەدەرەوەی چات بە تەلەفۆن

پەیوەندیمان هەبوو ڕۆژانە قسەمان دەکرد .... ئەوو ماوەی چوار هەفتەیەی لای قاسم بووم درگام لە خۆشەویستەکانم

داخستبوو..بەس بۆ ئەوو ئەدوام .... گەر بۆ کات بەسەر بردنە !!! وانی یە چوونکە  باسەکانمان شتی دوور لە گەمەوو خەیاڵ بوو

بەڵام درۆیەکی لێ دەرکەووت !!!  بووە هۆی کردنەوەی دۆزەخ و ئاشکرا بوونی کە باوەڕ ئەکەم و باوەڕیش ناکەم بۆ ؟؟؟؟

د_قادر-------  کاک نالی نەخۆشی یەکەی تۆ بەداخەوە ڕات ئەکێشێ بۆ شتە لاوەکی یەکان تا لە مەبەست دوورت بخاتەوە !! تۆ

کێشەی خوودی خۆت و یەکلاکردنەوەت لە گەڵ تانیا سەرەکی ترە لە کەسە لاوەکی یەکان   بە گشتی .... ئەوو ئافرەتە لە چات

ناسیووتە ؟؟هەر خۆت ئەوو پلەوو پایەیەت پێ بەخشی وە کە تمانەی پێ بکەیت و دەری بڕی هەندێ هەستت !!! سوودت وەر گرت

ئیتر کەسایەتی تنۆک چۆنە ئەوە کێ شەیەکی ترە ..... نەک ئەوو هەر چات بەگشتی  لە درۆیەکی گەوورە ئەچێ خۆمان حەزمان

لێی باوەڕی پێ بکەین ..... تۆ ئەوو حەزەت پاڵی پێوەنایت متمانەی پێبکەیت !!! چونکە ئەبوایە متمانەت بەکەسێ بکردایە قاسم

شەرم ڕێگر بوو یان ناڕۆشنبیری ئەوو لە ڕەفتاری یا ڕێ گر بوو خۆت بۆ ئەوو جێ گرە گەڕیت ...

نالی ------ ئوفففففففففف  ڕاست ئەکەیت دکتۆر گیان .... بەس ڕەووشت لە کوێیە ..... با منیش ئەوو متمانەیەی پێ بدەم .. نابێ

ئەوو ڕەووشتی هاندەر بێ بی پارێ زێ ؟؟؟؟

د_قادر-------  وەک ووتم ئەووداوا کاری یەکەی تۆی بەجێ هێ نا ... ئەوە ڕەووشتە لای ئەوو .....  هێشتنەوەی لە چوار چێوەی

نهێنی ئەوە ئەوەندەی قووڵی ناسین یەک لای ئەکاتەوە ڕەووشت یەک لای ناکاتەوە .... قاسم تۆ تا ئێستە بە کەسێکی بەڕەووشت

بەرزی دا ئەنێیت ؟؟ بەڵام لە کاتی تێنەگەشتنی و هەست کردنی بەوەی کە تۆ درۆت لە گەڵ کردووە ئایا زۆر شت هەبوو کە وەک

هاووڕێ یەک باستان کردووە!!!! قاسم ئاشکرای کات بە ەهانەی ئەوەی درۆیە !!!! تۆ ناوی ئەنێی بێ ڕەووشتی ل لایەن قاسم ؟؟

نالی------ بەراوورد ناکرێ !!! چوونکە قاسم زۆر نزیکترە لام  .... بەڵام ئەوو کردی ... بەڵام قەت شتی وا لە قاسم ناوەشێتەوە

نهێنی من ئاشکرا کات و بە خراپە بام کات گەر ئێستە تووڕەش بێ لە من ..... چوونکە زۆر لەوەش بەڕەووشت ترە کە نهێنی

هاووڕێ کەی ئاشکرا کات .. ن  نا قاسم دوورە !!! بە تنۆک کردی ئاخخخخخخخخ بەڵام ڕاست ئەکەیت خۆم ئەوو پلەوو پایەیەم 

پێبەخشی !!! هەر خۆشم لێی دەسەنمەوە و ئەی سڕمەوە لە ژیانم .

د_قادر------- کەواتە لە گەڵ بەراوورد لە نێوان قاسم و تنۆک  یەکسەر بۆت دەرکەووت تنۆک لا ووکی یە .... قاسم لە گەڵ تانیا

بەراوورد  بکەین  ئەوا  تانیا پێش هەموویانە .. کاک نالی هەووڵ بدە تێکەڵیان مەکەوو هەر کەسایەتی یەک بەقەد قوورسی خۆی

پێ ببەخشە....ئەم هەفتەیە چاوەڕێ ئەکەین و ئەوو حەبانەش هەڵی کەم کردنوەی ئەدەین ...ئەوو سا مۆڵەتی ئەوەت بۆ ئەکەم

سەفەر بکەیت و لە گەڵ تانیا قسە بکەیت .... بەڵام لەوەشدا هەووڵ بدە سەرەکی یەکان باس بکەن و زوو کۆتای پێ بێ نە و

ووردەکاری یەکان بۆ کاتی دواتر هەڵ گرە .... تا بارەکەت سووک بکەیت ...

نالی------بەڕاستی سووپاست ئەکەم .... زۆر هەست بە ئارامی ئەکەم لە گەڵتا ... ئەزانم هەڵەم کرد و لە سنووری خۆی زیاترم

دایێ .. بۆیە هەووڵ ئەدەم کاردانەوەی زۆر نەبێ ...

هەڵبەت هێمن بوو بووموە و گەڕانەوەی دکتۆر قادر ئەوە پاڵ پشتێکی باش بوو بۆم .... تنۆکی _با ران... زۆر تەلەفۆنی کرد بەڵام

وەڵامم نەدایەوە و لە مێشکی خۆمم دەرکرد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 12:09:12)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#38 2008-07-22 16:30:35

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 77لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





مانگێک دوای ئەوو ڕووداوە هەستم بە گۆڕان کرد لە تەندروستیمدا.... تا قە پەیوەندیم لە گەڵ جیهانی دەرەوە بەس کاکە ڕەش

بوو ...لە


دوای مانگێک خێزانی کاکە ڕەش سەفەری کرد .... بۆیە بە تەنیا بوو  ئەچوومە لای ئەوو شەوو ئەمامەوە ....لەدوای قسە کردنی لە


گەڵ دکتۆر قادر هەستم کرد وەک جاران دەری نەدەبڕی گلەی یەکانی بەس ئەم زانی هەر گوومانی هەیە چوونکە قاسم لە تێنە


گەشتنی لە ڕووداوە کان !!!! کەوو تبووە پاکانە بۆ خۆی و پاساوی بۆ هەڵوێستی ئەهێنایەوە!!!! ئەوی کە زۆر دڵ تەنگی کردم ئەوە


بوو کە دوای چەند مانگێک پێم زانی ..... بێ ئەوەی بە خۆی بزانێ و هەستی پێ بکات منی کووشت و هەر بەوە شەوە نەوەستا


جەستەمیشی شێوان !!!! هەڵبەت مەبەستم لە کەسایەتی خۆمە .... ئەویش دوای جیابوونەوەم لە تانیا هەڵبەت لە نەخۆشخانە


وایان لێکردم سنووری ترس بشکێنم و بە دەنگی بەرز بڵێم (نا ) (ناتوانم بەردەوام بم) ئەوە بوو کردم مۆڵەتی دووڕۆژیان دامێ تا


بەوو کارە هەستم ...... گەڕامەوە بەدرێژای ڕێگا بۆ ماڵی تانیا!!!!! وەک شانۆگەری ڕووداوەکان نمایش ئەکرایەوە لە بەردەمم 


بەشێوەیەک چەند جارێ لەسەر شەقامەکە تووشی نزیک بوونەوە بووم لە کارە سات ..... گەشتمە ماڵێ کەسی لێ نەبوو .. هەر


بستێکی ماڵە کە ئاسمانێ یادگاری لە ئامێز گرتبوو ..... ئەت ووت ساڵانێکە جێم هێشتوون یەکە یەکە دەستم پیا ئەهێناوو قەیرێ


بەدیاری یەوە ئەوەستام ......لە خەیاڵی ئەوو یادگاری یانەی کۆن و ئەوو هەموو ساتانەی تەمەن کە لێرە فەووتا بێ هوودە !!


دەنگی دەگا کردنەوە هات سەیرم کرد تانیا بوو ئەوو منی بینی ساکا چوونکە مانگ و نیوێکە منی نەدیوەو قسەشمان نە کردووە


باوەشێکی ساردی پیاکردم من لە جێی خۆم نە جووڵام .... ئەوو لە ئەسینی لەپڕ گەڕانەوەم تەواو نەبوو من دەستم کرد بە قسە


نالی -------- تانیا گیان چۆنی ؟؟؟؟ کاترین چۆنە ؟؟؟ باشن خۆ


تانیا--------باشین !!!!! ئەی تۆ ئەوە بۆ تەلەفۆن هەڵ ناگری ؟؟؟؟!!!! زۆر هەووڵم دا بەس بێ هوودە بوو .... نالی گیان


تەندرووستیت پێش هەموو شتێکە .... هیچ بیر لە ئێمە مەکەرەوە !! ئێمە باش ئەژین  بەس تۆ گرنگ ئەوەیە کە باش بیت ..ئێمە


لەسەرەتاوە هەڵە بووین ..


نالی------ ووتنی سوود ناگەیەنێ بۆیە مەی کە !!! گرنگ ئەوەیە کاتی خۆشمان پێکەوە بردە سەر


تانیا------- ڕەنگت باش نایەتە بەر چاووم خۆت ماندوو مەکە


نالی-------- تانیا گیان یەکەم رۆژ شتێکم پێووتی ... ئیستەش ئەی ڵێمەوە من لەسەر بەڵێنی خۆمم پشتت تێناکەم و کەی پێویستت


بە من بوو بێگوومان دوای چاک بوونەوەم و دەست بەکار کردنم دووبارە ئەوە لە خزمەتام


تانیا-------- ئەوە ئەڵێی چی تۆ زۆر یارمەتیت داوین من سووپاست ئەکەم ... ئەوە ماڵە کەیە چی ئەبەیت ئازادی


نالی ----------- نا تانیا هیچم ناوێ بەس یەک شت نەبێ با وەفای 10 ساڵ پێکەوە ژیانمان هەبێ هەردووکمان و یەکتر نەشکێنین


هەر هیچ نەبێ لەبەر کاترین چوونکە جیابوونەوەم لێت مانای ئەوە نی یە دەست بەرداری ئەوو ئەبم نا  ئەوو پارەیەی کۆشی


ئەکەمەوە لە بانک بەڵێنەکەی خۆمی پێ ئەهێنمە دی کاتێ بووە 18 ساڵ


ئەواو ڕێک کەووتین هەرشتێکت کەووتۆتە لام یان ئەتەوێ بیڵێی من ئامادەم پێشەوەی بڕۆم


تانیا------ نالی گیان بەداخەوە وای لێ هات ... هیوادارم ژیانێکی خۆش چاوەڕێت بێ ...... بەس پەیوەندیمان هەر ئەبێ .


نالی ------- بێ گوومان بە هاووسەرایەتی وای لێ هات ڕەنگە بە هاووڕێ یەتی سەرکەووت وتر بین.


من دڵم پڕ بووبو بەس خۆم گرت بەڵام ئەوو کە باوەشی پیا کردم دەستی کرد بە گریان ...... هەرچەندە ناخۆشترین سات بوو لە


لام بەڵام هەستم ئەکرد بارێکی هێجگار قوورس لەسەر شانم لابرا .... بە چەند مانگێک دوای ئەوە چەند جارێ پەیوەندیمان کرد


بەڵام جارێک لای سەروەر بووم تانیا تێلی کرد لە نێوان قسە کانیا باسی قاسمی کرد من هەستم کرد قاسم لەگەڵ ئەوا دەربارەی


من قسەیان کردووە .....بۆیە پرسیاری ئەوەم لێ کرد  کر ئایا قسەی لە گەڵ کردووە ؟؟ ئینکاری نەکرد ووتی کردوومانە ئەوو کاتەی


تۆ لە نەخۆشخانە بووی ... ئیتر من لێم نە پرسی باسی چیتان کردووە چوونکە بەسەر چوو ئەوو باسانە ... بەڵام سەروەر ئاگای


لێبوو وە سەبەخۆ لە پشتی منەوە تەلەفۆنی بۆ قاسم کردبوو ... پێی ووتبوو کە جوان نی یە ئەوو ئافرەتە کوورد نی یە بۆیە تۆ


کێشەی هاووڕێ یەتی خۆتان بۆ ئەوو بزانێ ..... سەروەر هاتەوە زۆر بێ تاقەت بوو


نالی -------- چی یە کابرا بۆ وا ڕەنگت تێک چووە ئەڵێی  ڕاویان ناویت ؟؟؟


سەروەر------- نالی گیان کە زانیم قاسم لای دادە تانیا قسەی کردووە زۆرم پێناخۆش بوو ... چووم پێم ووت بەڵام


نالی ------- بەڵام چی ؟؟؟؟؟


سەروەر --------- قاسم شتی سەیر ئەڵێ .... هەر کە پێم ووت تکایە با ئەوو ئافرەتە نەیەتە ناوو کێشەوە زۆر تووڕەبوو


قاسم--بە(تەلەفۆن)-----سەروەر گیان من نالی تەواو لام وەسێتیش ئەکەم نەیەتە سەر قەبرم


سەروەر-بە(تەلەفۆن)---- قاسم گیان من باسی نالی و تۆ ناکەم من باسی تانیا ئەکەم .. با ئەوو ئاگاداری کێشەتان نە بێ


قاسم-بە(تەلەفۆن)------- ئەزانی چی من هەموو نهێنی خۆمم بۆ باس کردووە .. وەک باووکێک گوێم لێ ئەگرت بەڵام بۆم دەر کەووت
هەمووی درۆیە درۆ هاووڕێ یەتی لەسەر بناغەی درۆ هەڵبەستبوو .... ئێ من تووشی ئەسین بووم .. مانگێک لای من بوو پشتی


تێکردبووم خەریکی چات بوو هیچ عەیبی نەبوو کە ئەهاتە ئەوەی لێم ئەپرسی برام کێشەت چی یە .. خۆی ئەمران و ئەی ووت


وازم لێ بێنە ئەکووڕە لە گەڵما بوو ئەی ووت دەری کە ئەوو بۆی نییە ئەوو شتانە بڵێ بەخوا گەر چاتی نەکردایە خۆشی پیس


بکردایە پاکم ئەکردەوە ... بەس ئەوو درۆ ئەکات .... ئێ منیش ووتم با بە کەسە نزیکە کانیا بێمەوە بزانم من هەڵەم یان نا


چوونکە ئەبێ هەموویان تێبگەیەنم و ڕاستی بزانن ... لە گەڵ ئاراس قسە ئەکەم ئەڵێ لەوەتەی ئەی ناسم درۆم لە گەڵ ئەکات


تانیا هەمان شت ئەی ووت چوار ساڵێشە ئاگام لێی نی یە خەریکی چی یە .... سەروەر گیان هەمووی درۆیە درۆ بۆیە تکایە باسی


نالی مەکە لام .


سەروەر----- نازانم بڵێم چی ئەوو وا ئەڵێیت و دادە تانیاش ئەبینم هەردەم تەلەفۆن ئەکات و هەواڵت ئەپرسێ و کاتێ قسەش


ئەکەن هەردەم سووپاست ئەکات ..... باوەڕ بکە نازانم و سەری لێ دەر ناکەم


ووتەکانی سەروەر هێندە دڵ تەزێن بوو خۆم بۆ نە گیراوو خێرا تەلەفۆنم کرد بۆ تانیا .... بەڵام ئەوو ئینکاری کردوو هەووڵی دا


هیمنم بکاتەوە و شەوەکەشی هات بۆ ماڵی سەروەر تا بیسەلمێنێ کە ئەوو ووشانەی بە من نە ووتوە .... بەڵام کێشە کە لەوەدابوو


من سەروەر قەت درۆم لێ نە بینی بوو هەروەها تانیاش بۆیە تیا مابووم لە نێوانیاندا .... کەسێکی تر کە قاسم باسی کردبوو خاڵم
بوو کە زۆر نزیکمەو وەک هاووڕێ مە .... پەیوەندیم بەوەوە کرد


نالی-(تەلەفۆن)------- خاڵە گیان ئەکرێ کەسێ بە هەڵە لەمن گەشتبێ و ووشەی ناشیرین دەرهەق بە من بڵێ و تۆ پشتیوانی


کەیت؟؟؟؟


خاڵی نالی -بە(تەلەفۆن)------ نالی گیان هەرچەندە جوان تێنەگەشتم !!!! مەبەستت چییە !!! بەڵام دڵنیابە هەرگیز پشتیوانی


ناکەم و لێشی قبووڵ ناکەم ... هەر کەسێک بێ


نالی-(تەلەفۆن)-------  گەر قاسم بێت ئەوو کەسە..... ووتبێتیشی کە کەسە نزیکەکانم پشتیوانی ئەوو یان کردووە !!!!! چاووت لێ


یە خاڵە !!!! ئەوەی باوەڕم نەدەکرد ڕوویدا کە خۆشەویسترین هاووڕێم بمشکێنێ لای خەڵک گەر کەسیشم بێ !!!!!


خاڵی نالی -بە(تەلەفۆن)------ دیسانەوە !!!!!! ئێمە نەمان ووت تەواو ڕابووردوە و بڕایەوە ..... نالی گیان دڵنیابە شتی واڕووی


نەداوە لە لایەن منەوە ....حەز ئەکەم بیزانی پەیوەندی تۆ و قاسم بە تف لکێنرابوو !!! هیچتان لەیەک ناچێ  بۆیە زوو ڕووخا بە


قسەی منیش ئەکەیت دوای مەکەوە ... شتێکت بۆ بگێڕمەوە کە نەنکت کە دایکم ئەکات زۆر جار ئەی گێڕایەوە بۆمان ئەی ووت


دوو ئافرەت شەڕیان ئەبێ یەکێکیان بەوە کەی تریان ئەڵێ (بڕۆ هەر تۆ نە بوی بۆ فلان پیاوو لەسەر حووشترەکە خۆت ڕووت


کردەوە) ئێ دوای ماوەیەک ئاشت بوونەوە ژنەکەی قسە کەی پێووترابوو بەوەکەی تری ووت ( ئەرێ باوانت شێوێ شوێنت نەدۆزی


یەوە بۆم تا خۆم ڕووت کەمەوە بۆ پیاوان سەر حووشتر نەبێ ) ژنەکەی تر ووتی بەخوا ئەوو کاتە تووڕەبووم و بەدەماهات


بۆیە نالی گیان دوای مەکەوە هەرچی یەکت بیستەوە بڵێ سووپاس !!! تەواو


نالی -بە(تەلەفۆن)------  ماڵت ئاوابێ باوەڕ بکە دووڕۆژە ئەڵێی بەسەر دنیاوە نیم .... بەس وەک ووتت تەواو ماوەتەوە سەر کاکە


ڕەشی هاووڕێم کەر قاسم شتی لاووتبێ و ئەویش گوێڕایەڵی بوو بێ گەردنی ئازاد بێ ... بەڵام ئاراس ی خزم و کەسم گەر لای


قاسمێک ڕاستە هاووڕێی من بووە بەس بۆ ئەوو بێ گانەیە .... گەر لای بێگانەیەک ئاوا من بشکێنێ هەر ئەوەندە ئەڵێم ئافەرین


بۆی و زۆر سووپاس کە پاداشتی منی دایەوە بۆ ڕێز لێگرتنی من بۆی .


خاڵی نالی -بە(تەلەفۆن)------  دەی تەواو گرنگ ئەوەیە ئێستە باشتری و ماوەتەوە سەر ئەوەی بڕیار بە ژن بهێنی و رابووردوو


بخەرە توورە کەیەکەوەو سەری جوان گرێبدەوو هەڵی دەرە دەریاوە.


خاڵم هێمنی کردمەوە بەڵام ئازاری زامێکی قووڵی دەروونمە زۆری ئەوێ سارێژ بێت .... بێدەنگ بێت ..... واز لە هێمنیم بێنێ !!!


وەک ئەوەی قەدەر  بییەوێ ژیانم سەر لەنوێ پێ درووست بکاتەوە !!!! بێ گوێ یانە تەمەن!!!!  بە ناچاری قبووڵم کرد و ئێستە لە


هەووڵی کۆکردنەوەی خۆمام و داڕشتنی ڕێگایەکی تر .... باوەڕ ئەکەیت نازانم بۆ هێشتا لە چات ماووم و چاوەڕێی چیم !!! گەر


پەیوەندی خۆشەویستی بڵێیت زۆری ئەوێ دڵی بریندارم بخەمەوە ناوو ئەزموونی نوێ !!!! بۆ هاووڕێ یەتی بێت نزیکترین هاووڕێم


ئەوەی لێ وەشایەوە !!! ئیتر چاوەڕێی چی بکەم لە هاووڕێی تازە .... ناڵێم ڕەش بینم بەس بێزارم لەوو ئەزموونە توانام نی یە


تازەی  بکەمەوە .... ڕۆژانە چەند جارێ بەدیار ئاوێنەکەماوە ئەبمە پەیکەر و تێر لە سیمای خۆم ئەڕوانم هیوام هەیە ڕۆژێک بێت
خۆم لە خۆمدا بدۆزمەوە ....


چوونکە گشت پێشبینی یەکانم هەڵە بوون و ئەم جارە سەر کەووتوو نەبووم لە هەڵبژاردنی هاووڕێ دا ... بگرە زۆر بە ئازار بوو


ڕەنگە ئەوو ئێستە هەمان هەستی هەبێ !!!! بەڵام گەر تۆزێ بە یەکسانی بڕوانێتە شتە کان ئەبینێ ناسینی من بۆ ئەوو سوودی


زیاتر بووە وەک لە زیان چوونکە من زیاتر ڕێنمایم ئەکرد و هانم ئەیا تا بەرەوو پێش بچێ !!! وای لێ هات وەعەرەب ئەڵێ فێری


تیر هاوویشتنم کرد کە بازووی بەهێز بوو یەکەم کەس منی پێکا !!!!

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 14:46:06)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#39 2008-07-22 16:31:35

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

بەشی 78لە بیرەوەری یەکانی چات ( بەشی دووەم ) ..............نووسینی ‌نامۆ





کاک فەرهەنگ ئەزانم زۆری خایاند ....!!! ئەوە زیاد  لە چوار سەعاتە گوێ ڕادێری  بۆم ....تووخوا بم بوورە .. هەست ئەکەم


بارێکی زۆر قوورسم لە کۆڵ بووەوە .... ئەزانی من لەوێ من ڕام کرد !!!لە تاوو مرۆڤە بێ ویژدانە کان ..، بەڵام لە چاتیش


ئەوەندەی درۆ سیمایەتی .. ڕستی گەر هەش بێ ئەوا کەس باوەڕی پێ ناکات ... من لە هەردوو لا بێ زارم .. هەردووک لا !!

ئەوولا کەس نات خوێنێتەوە لێرەش کەس ڕاست نی یە لە گەڵت !!!!!!!!!!!!! ئەزانم مانەوەم لێ رە لە زیان زیات سوودی نی یە


بەس کووشتنی کاتە بە نرخەکانی تەمەنە و هیچی تر و زیاتر وات لێ ئەکات باوەڕت بە چواردەوور نە مێ نێ و بۆت ئەسەلمێنێ


کە چۆن درۆ ڕەگی لە ناخماندا داکووتی وە !!!!! ئەزانم ئەبێ لێرە دەر باز بم و بیکەمە ڕابووردوو !!! چوونکە ڕەنج بە باچووە


مانەوە و خۆ هەڵخەڵە تاندنە باوەڕ کردن ....!!!!!!!!!!!!!

فەرهەنگ------ کاک نالی ڕەنگە من لە کۆی بیر کردنەوەت تێنەگەشتبێتم .... بەڵام  دڵنیا بە هەنگاوو ب هەنگاوو لە گڵتا بووم و


هەستت پێ دەکەم ..... ل دڵەوە پشت گیریت ئەکەم ئازیزم ..... بەڵام نازانم بۆ !!!!؟؟؟؟ هەست ئەەم لە چیرۆکەکەتدا کەسایەتی


قاسم نامۆ یە تیایدا ؟؟؟؟ مە بەستم جۆری کەسایەتی و باری کۆمەڵایەتی ؟؟؟؟ چوونکە ئەوو لە هەستیار ترین خاڵی کەسایەتیت


قسەی کردووە ؟؟؟ سەیرە تۆ باسی ناکەیت و بەرپەرچی هەڵە کانی یان تێنە گەشتنەکانی نایەیتەوە ؟؟؟؟؟ بە تایبەتی قاسم بە بە
هانەی ئەوەی کە درۆیە گشت نهێنی یەکینی تۆی دەرخست !!!!!!!!!!!!!!!!! ئەوە تاوانە دەرهەق بە متمانە !! بە تایبەتی کەسێک


ڕۆژێک لە ڕۆژان هاووڕێ بوون !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! بمبوورە بەس نامەوێ ئەوو ڕاستی یە لە ناختا ڕەگ داکووتێ و ئازرت دا لە


دوا ڕۆژدا وەک تانیا کردی لە گەڵت !!!!!!!!!!!!!!!!

نالی------ وەک دکتۆر قادر ووتی من ئەوو کەسایەتی یەم سەپاند بەسەریا !!!!! ئەوو لە ئاستی ئەوەدا نەبوو !!! بۆیە ناتوانم


بیخەمە ژێر لێ پرسینەوە !!!! ێنی یە لام بۆیە درکاندنی ئاستەمە زۆریش ....ئەوو وا نەبوو چوونکە ئەوە .... منیش وام چوونکە


منم ... ڕۆژگاریش دەری ئەخات ڕاستی !!! نەک بۆ من چوونکە ئەزانم .... نەک بۆ قاسم چوونکە پێویسی پێ نی یە  ... بەڵکوو بۆ


ئەوو کەسانەی لە سەدەمەدا خەوون بە هاووڕێ یەتی پاک ئەبینن وەک من کە بینیم و پشت پێ بەست ....

فەرهەنگ------ زۆر ئاستەمە .... ناخۆشە ئەزانم ... بکووژت بە دەنگی بەرز بڵێ من  ڕاستم لە کتێکدا بکووژت بێ !!!! ئەی ئەگەر


ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕاستی دەر کەوێ ؟؟؟؟!!!! هەڵوێستت چی یە بە رامبەر اسم و کەسەکانت ؟؟؟؟ ئایا داوای لێ بووردن سارێژی


ئەکات زامەکان ؟؟؟؟

نالی------ قاسم  لە زۆر شوێن ووتوویەتی نالی مردووە !!!!! من ئەڵێم ڕاست ئەفەرموێ !!!! بەڵام ئەوەی نازانێ ... مردنم هۆکاری


ئەوە !!!! واتە ئەوو منی کووشت !!!! من بە پشتیوانی ئەوو هەنگاووم نا !!! کەواتە جەستەی  بێ ئەندێشە ناتوانێ لێبووردن قبووڵ


بکات !!!! بۆ کەسە کانم ... بەتایبەتی ئاراس ئەمە یەکەم جاری نی یە  بریندارم کات !!!! بەڵام کەسمە کەواتە ئەوە ڕێگر ئەبێ


کە کاڵ نە بێتەوە .... ئەوەش هەڵەی گەوورەی قاسم بوو ئەوو کەسانەی لایان می شکاندبوو !!!!!!!! بیری چووهەموویان قاسمیان


ئەوێ لەبەر من !!!!!!!!!!! نە مانی ئەوو پەیوەندی یە ئەویش بایەخی نامێ نێ لایان !!!!!!!!

فەرهەنگ------- پرسیارێک دێت و ئەڕوات لە خەیاڵما !!! بەڵام دوودڵم !!! ترسم هەیە زویر بیت !!!؟؟؟ گەر ئاسای بێت پرسیارێکم


هەیە ؟؟؟؟ گەر نا ئەتوانی وەڵام نە یەیتەوە !!

نالی-------- کاک فەرهەنگ هەندێ زام هیە کانی ئاسا هەردەم تەڕە ... بۆیە تاوانی کەس نی یە گەر گووزەر بکات بەلایا یان


یادگاری یەکی یان پرسیارێکی وەبیری خاوەنی بێ نێ تەوە !!!!! بۆیە فەرموو .

فەرهەنگ ------- ویستم دەر بارەی تنۆکی_باران پرسیار بکەم ؟؟؟ چوونکە کەسایەتی ئەوو ئافرەتە زۆر سەر سووڕمێنەرە لام .. من


لێت ناشارمەوە هاتنم  ڤاکەری هاتنی من بۆ چات ئەوو خانمە بوو !!!! بۆ نموو نە چیرۆکی تۆ ...سەرەتا زۆر میهرەبان و کۆتای


ئەهریمەند ئاسا ئازاری دایت !!!!!!!!!! بە ڵام لە نێوانیاندا ... کاتێ تۆ بە ناوی (سەیوان ) چووبی تە چات .. ئەوو ئامۆژگاری


یانەی کردی هی ئەهریمەند نەبوو .....بەڵکوو ڕێنمای مرۆڤێکە تاوانی دەرهەق کرابێ ؟؟ تۆ ئەڵێی چی ؟؟؟؟

نالی---- ئەبێ چیرۆکێکی لە پشتەوە بێ ... چوونکە هەر کەسەمان ئەکتەرێکی شانۆگەری ئەم ژیانەیە ....  بەڵام لەبەر گەوورەیی
کێشە سەرەکی یەکانم .... ئەووم زوو لەبیر خۆم بردەوەو لەسەر سەکۆی ی نمایش وەدەرم نا .... بە تای بەتی کاتێ کێشەی بۆ




درووست کردم  لە چات تا وای لێ کردم بە ئاشکرا و لە بەر چاوی ئەوو خەڵکە میکم گرتوو پێم ووت بەیارمەتی (pm) مەکە ئەزانم
زۆر لەدڵی گرت چوونکە بەتەواوی وازی هێنا و هەووڵی نەدا لە گەڵم منیش ۆم ڕوون نەکردەوە بۆ ا ۆڕام لە گەڵی !!! هەر ئەوەش


تووڕەی کردبوو زیاتر !! بۆیە لە شوێنێکی ترەروە کێشەی بۆ درووست کردم ... من لە چات کەسانێکی دیاری کراوو هەبوون کە


پەیوەندیم لە گەڵیاندا هەبوو.... بۆیە ئەوانەی تر بە ناوو ئەم بینین بەس کەسایەتی یان نە ئەناسی لەوانە کووڕێک بوو ناوی 


پشتیوان بوو کە وابزانم خزمی کریم و بەهمەنە ...


فەرهەنگ------- پشتیوان ؟؟؟؟؟؟؟ ئەوەی چاتی بەهمەن ؟؟؟؟


نالی ------- بەڵێ ئە ناسی ؟؟؟


فەرهەنگ-------- نازانم گەر ئەوو بێ !!! فەرموو بەردەوام بە بمبوورە قسەم پێ بڕیت .


نالی------- ئاسای یە برام ..... ڕۆژێک ئەوو پشتیوانە داوای لێ کردم قسە کەین پێکەوە .. من قبووڵم کرد بەڵام


پشتیوان------ بەڕێز کاک نالی نامەوەێ هەستیارانە قسەکانم وەر گری .....بۆیە حەز ئەکەم وەک برایەک کێشەکەمان چارەسەر


کەین !!! بەتایبەتی کە زانیم دۆستی کاک تەنیا یت ..


نالی ------- پێخۆشحاڵم بەڕێزم .. بەڵام وابزانم من کێشەم لە گەڵ جەنابت نییەوو خۆشت ئەزانی ماوەیەکی زۆرە نایەمە چات و


ئەمە یەکەم جاریشە بە خزمەتت بگەم .... بەڵام فەرموو بەردەوام بە .


پشتیوان------- زۆر سووپاس ... کاک نالی حەز ئەکەم پێت ڕاگەیەنم کە (تنۆکی_باران ) خۆشەویستی منەوو بەم زووانەئەگەمە


ئەڵمانیاوو زواج ئەکەین ... پێی ووتم کە بەڕێزت بێ تاقەتی ئەکەیت بە (pm) و چەند جارێ داوای ئەوە لێ کردوە کە (msn) کەی
بدات پێت...بۆیە تکایە لێی دوور بکەوەرەوە چوونکە ئەوو ئافرەتە لەوو جۆرە نی یە


نالی----- مننننننننننننننن !!!!!!!!!! بەڕێزم منیش لەوو جۆرانە نیم !!! بەڵام هەڵبەت بەڕێزت بە هەڵە تێگەشتوویت و مەبەست من
نیم یان ئەوو خانمە .... هەر کامێکیان بێ دڵنیابە هە ر چۆن ئێستە لەمەوو دواش ئاوا دوور ئەبم ... بۆ ئەوەی دڵنیا بیت زیاتر


من قسە لە گەڵ کاک تەنیا ئەکەم و ڕۆژێک هەرسێکمان لەوو بارەیەوە ئەدوێین و بۆ تۆش لەدڵەوە خوازیار بەختەوەری چارە


نووست بێ .


فەرهەنگ------ ئەی بۆ ڕاستیت لێ شاردەوە؟؟؟؟؟؟؟


نالی------ بەڕاستی زۆر بە ڕێزەوە هاتە پێشێ .... میش دوو هۆ وای کرد کە ڕاستی نە درکێنم .... دڵنیا نەبووم لەوەی خزمیەتی


یان خۆشەویستی ....وویستم کێشەکە کاک تەنیا چاری کات بەڕاستی باری دەروونیم لەوەدا نەبوو دەرگای کێشە لە خۆم بکەمەوە


دوای چەند ڕۆژێ کاک تەنیام دی هەموو ڕاستی یەکانی تنۆکی_باران م بۆباس کرد و قسە کانی پشتیوانیش .... بەس سەیر لەەدا


بوو وەک ئەوەی تنۆکی_باران بناسێ وابوو چوونکە ڕەفتاری سەیر نەبوو لە لای هەرچیم ئەووت ئەی ووت ئەزانم .


فەرهەنگ------ کاک تەنیا چیرۆکی تنۆکی_باران ئەزانێ !!!!؟؟؟؟؟؟ سەیرە !!!


نالی------ بەڵێ  ئەی زانی ئەوەی نەشی ئەزانی من پێم ووت ...... بەڵێنی دا چارەسەری بکات و لە گەڵ پشتیوان قسە بکات ..


ئەوەندەی نەخایاند کێشە کەووتە نێوان بەهمەن و کریم بۆیە چاتەکە ماوەیەک تێک چوو منیش کەووتمە لای کریم نەک لە بەر


ئەوەی لەبەهمەن باشترە بەڵکوو هەردووکیان یەک لە یەک بێ ڕەووشت ترن .... بەڵام بەهمەن ڕقی لێ هەڵگرتبووم و بە ئاشکرا


دژایەتی ئەکردم ..... هەستم ئەکرد تنۆکی_باران لەپشتی ئەوو کێشەیەوە بێ ... ماوەیەک دابڕام دوای مانگێک زیاتر کاک تەنیام
دی لێم پرسی چی کرد ... بە دوو ووشە کۆتای پێ هێنا (لەبیری کە) ئیتر منیش بەدوایدا نە ڕۆشتم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-21 14:51:41)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#40 2008-07-22 16:32:37

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بیرەوەری یەکانی چات .بەشی (41) بۆ (80) نامۆ

MSN
هەناسە------ بە ڕاستی ڕووداوە کان هەرچەند چڕن بەڵام خەریکە لە یەک خاڵدا کۆ ئەبنەوە !!!!


فەرهەنگ------- ڕەنگە کاک تەنیا تاقە مەبەستی  لە دوور کەووتنەوەی من لە تنۆکی_باران ئەوەبوو کە تووشی ئەم گیژاوەم نە


کات ....بەڵام هەموو ڕێگا کان ئەچنەوە سەر چیرۆکی ئەوو !!!! وەک ئەوەی ئەندێشەی پشتیوان بڵی لێرەم و لە بیرم مە کەن


هەر چەندە لە ڕێی کاک نالی شتی زۆر ڕوون بووەوە بەڵام لەبەر ئەوەی لە پاڵە پەستۆ دەری کەم زۆر پێم لێ دانە گرت بۆ ڕوون


کردنەوە


هەناسە------- بەس بۆ توانجت لەسەر کەسایەتی قاسم هەستم کرد تۆزێ ڕەقیت بەکار هێنا !!!!!


فەرهەنگ------- ئەزانم بەس چارم نە بوو ....چوونکە ڕەفتاری قاسم زۆر نا بە جێ بۆ زۆریش .... ڕەنگە ئەوە خۆی لە خۆیدا


سەلماندنی ئەوە بووبێ کە کێشەی ڕۆشنبیری هەهەیە!!!!


بەڕاستی مرۆڤی کامڵ لەوو جۆرە کێشانەدا دەر ئەکەوێ ...چوونکە خەڵکی ڕۆشنبیر سەیر ئەکات و بیر ئەکاتەوە دواتر  هەڵوێست


وەرئەگرێ.... نەک سەیرکردن دەرگای هەڵوێست بێ... گەر بی یەوێ چات کردن بکاتە بەهنەی هەڵوێستی ئەوە خۆی هەڵ


ئەخەڵەتێنێ و خۆڵ ئەکاتە چاوی خەڵک ..... بەڕاستی هەڵوێستی نالی نا ئاسای بوو لە لام چوونکە قاسم بە بە هانەی


ئەوەیدرۆن گشت نهێنی یەکانی نالی درکان دوەو لای کەسە نزیکە کانی شکانوویەتی و بەدەوامە بە بریندارکردنی !!! بەرامبەر


ئەوە نالی سڵاوی قاسمیش بە نهێنی دا ئەنێت  و باسی ناکات !!! من مەبەستم ئەوە بوو کە گەر لە ناخیا شتێک هەبێ بیدرکێنی


نەوەک لە دوا ڕۆژ دا تووشی کێشە بێتەوە......!!!!! بەڵام بێ سوود بوو میش پاشە کشەم کرد و لێی گەڕام ..بەڵام شتێک فێر بووم


ئەویش ئەوەیە کەس شایەنی ئەوە نی یە نهێنیت بزانێ چوونکە هاووڕێ ی ئازیزیش بێت قاسم ئاسانە فامی و نە حاڵی بوونی ئەی
کاتە دووژمن و ئاشکرای ئەکات بۆیە سنگی خۆت تاقە شوێنە کە نهێنی تی تیا حەشاردەی  .... چوونکە قەت ئشکرای ناکات و


سووکایەتیت پێ ناکات ....


هەناسە------ ڕاستە کێشەی تەندرووستی کاک نالی بەرەوو ڕەوانەوە ئەچێ ....!!! بەڵام دان نان بەوەی کە باوەڕی بەڕاست گۆی


چات نەماوەو نازانی بۆ ماوە تەوە !!!! ئەوە سەیرە کەواتە هێشتا وونەو بتەواوەتی چاک نە بۆ تەوە ؟؟؟


فەرهەنگ------ هەڵبەت ئەوو ئەزموونە ڕووخنەرە گەر ڕێنمای کەرت نەبێ .... لە چیرۆکی نالی ئەوو کەسانەی کە ئەبوایە پاڵ


پشتی بوونایە بەژدار بوون لە ڕووخانی !!!! بۆیە باوەڕی بە خەڵکی دەرەوە نە ماوە .... لە چات هەمان شتە بەس چوونکە


خەیاڵینمە بەست مرۆڤە کانە ...... ماوە تەوە چوونکە ئەوو خەیاڵانە گەر ڕاستیش نە بن ئەوو بۆشای یە گەوورەیە پڕ ئەکەنەوە


کە لە ناکاوو لە ژیانی نالی درووست بووە .


هەناسە------- ئەی پڕۆژە کەت ؟؟؟؟؟ هەست ئەکم خەریکە دوای ئەخەیت و تین و گووڕی سەرە تای نەماوە؟؟؟ یان هەڵەم؟


فەرهەنگ-------- بۆ دوا کەوو تن ڕاست ئەکەیت .... بەڵام من سەرە تا ئاڵۆز بوو لە لام !!! بە ڵام  هەفتەی داهات و کاک کەش


دێتەوە .. ئەوو سا من  کاک کەش و کا ک نالی دانیشتنێکمان هەیە دڵنیا بە خاڵ ئەخرێتە سەر ووشەکان


هەناسە------- ئەی من هاووڕێ ؟؟؟؟ بەژدار نیم لەوو کۆبوونەوەیە ؟؟؟؟


فەرهەنگ------- تۆ زانکۆ کاتی بۆ نەهێشتوویت منیش ئامادەم تۆش خەیڵی منی ... کەواتە ئامادەی


هەناسە------ تێ گەشتم هاووڕێ سووپاس ....

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Namo_ (2008-08-23 15:10:48)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net