❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سواره‌ی ئێلخانیزاده‌‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-02 06:07:09

ميديا
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-23
دواترین سه‌ردان: 2008-08-19
په‌یامه‌كان: 1

سواره‌ی ئێلخانیزاده‌‌

سواره‌ی ئێلخانیزاده‌‌


سواره‌ کوڕی ئه‌حمه‌د ئاغا، کوڕی حاجی باییز ئاغای ئێلخانیزاده‌یه‌. ساڵی 1937 له‌ گوندی تورجان (که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک شاری بۆکان) له ‌دایکبوه‌. هێشتا منداڵ ده‌بێت که‌ عیسمه‌ت خانمی دایکی کۆچی دوایی ده‌کات‌. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ماڵیان بۆ گوندی قه‌ره‌گوێز ده‌گوێزنه‌وه‌. له‌وێ باوکی ژنێکی دیکه‌ ده‌هێنێت. ئه‌و ژنه‌ بۆ سواره‌ و خوشک و براکه‌ی وه‌ک دایکی ڕاسته‌قینه‌ واده‌بێت‌. هاوینی ساڵی 1954 له‌ قه‌ره‌گوێزه‌وه‌ بۆ بۆکان بارده‌که‌ن و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن‌. له‌ پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا سواره‌ دوچاری نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت ده‌بێت و سێ ساڵ له‌جێدا ده‌یخات. کاتێک ده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌رخۆی، سواره‌که‌ی جاران نامێنێت و لاواز و بێهێز ده‌بێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ و چه‌ند ساڵ له‌ بۆکان ده‌خوێنێت. پاشان ده‌چێته‌ ته‌ورێز و له‌وێ درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌دات. ساڵی 1962 بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی تاقیکردنه‌وه‌ی زانکۆی تاران ده‌کات. سه‌ره‌نجام له‌ کۆلێژی حقوق له‌ به‌شی قه‌زایی وه‌رده‌گیرێت. له‌و سه‌روه‌خته‌دا کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیری کورد له‌ ڕیزی ڕێکخراوێکی نهێنیی به‌ناوی «یه‌کێتی خوێندکارانی کورد له‌ زانستگاکانی ئێران» تێده‌کۆشن. سواره‌ش وه‌ک خوێندکارێک و وه‌ک کوردێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و چالاک ده‌بێته‌ ئه‌ندام تیایدا. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ئازه‌ری نیشته‌جێی شاری بۆکان به‌ ناوی «ڕوقیا» که‌ چه‌ند ساڵ ئه‌وینداری یه‌کتر بون، خێزان پێکده‌هێنن و به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه‌ کوڕێک ده‌بێت به‌ناوی «بابه‌ک».
ساڵی 1963 سمایلی شه‌ریف زاده‌ و سواره‌ و ده‌سته‌یه‌ک خوێندکار و لاوی کورد شێلگیرانه‌ تێده‌کۆشن له‌پێناو دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چه‌پ و شۆڕشگێڕ و جموجوڵێکی گه‌رم ده‌ستپێده‌که‌ن.
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی که‌ له‌ زانکۆ ده‌خوێنێت، مامه‌کانی به‌گشتی و حاجی ڕه‌حمانی ئێلخانی زاده‌ و سه‌عدی موهته‌دی به‌تایبه‌تی یارمه‌تی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی له‌ خۆی به‌ته‌مه‌نتری به‌ناوی «حه‌سه‌ن» به‌رده‌وام ده‌ستگیرۆیی ده‌کات و ناهێڵێت ده‌سته‌نگیی پێوه‌ دیاربێت.
ڕۆژی 20/3/1964 حکومه‌تی حه‌مه‌ ڕه‌زاشا شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی تێکۆشه‌ران ده‌ستپێده‌کات و نزیکه‌ی 150 لاوی ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ری کورد به‌ تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ (حیزبی دیموکراتی کوردستان) ده‌گرێت و ده‌یانخاته‌ زیندانی «قزل قلعه‌»وه‌. سواره‌ش به‌ر ئه‌و شاڵاوی ڕه‌شبگیرییه‌ ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌له‌ش نه‌خۆش و لاواز ده‌بێت، به‌ڵام دلێرانه‌ شه‌ش مانگ خۆی ڕاده‌گرێت و ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار وره‌ی پێ به‌رنادات. تا سه‌رنجام هیچی له‌سه‌ر ئیسپات نابێت و ئازاد ده‌کرێت. کاتێک له‌ زیندان دێته‌ ده‌رێ، ده‌چێته‌وه‌ زانکۆ و خوێندنه‌که‌ی درێژه‌پێده‌داته‌وه‌‌. ساڵی 1968 خوێندنی زانکۆ ته‌واوده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌ به‌شی کوردی ڕادیۆی تاران وه‌ک کارمه‌ند داده‌مه‌زرێت. له‌و ڕادیۆیه‌دا به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی به‌ناوی «تاپۆ و بومه‌لێڵ» پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ گوێگرێکی زۆری ده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سواره‌ له‌نێو توێژێکی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ناسرێت.
به‌شی زۆری ته‌مه‌نی سواره‌ ململانێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا. ئه‌وه‌نده‌ی که‌ له‌ بیماری و له‌شبه‌باریدا ده‌ژی، ئه‌وه‌نده‌ له‌شی ساغ و ئاسوده‌ به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و ژیانه‌ سه‌خت و ناهه‌مواره‌، هه‌رده‌م وره‌به‌رز و به‌ بیروباوه‌ڕ ده‌بێت.
ڕۆژی 12/1/1976 له‌کاتێکدا که‌ سواره‌ به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕواته‌وه‌، ئوتومبیلێک لێیده‌دات و ده‌یخات. به‌ڵام ئه‌و پێی واده‌بێت که‌ ئازارێکی که‌می گه‌یشتوه‌ و هیچی لێنه‌هاتوه‌. ئیدی ده‌یبه‌نه‌وه‌ ماڵه‌که‌ی خۆی. ورده‌ ورده‌ ئازاری له‌شی زیاد ده‌کات. پاش دو ڕۆژ ده‌یبه‌نه‌ خه‌سته‌خانه‌ی «میساقیه‌»ی تاران. کاتێک دوکتۆر لێیده‌کۆڵێته‌وه‌، ده‌ڵێت توشی زه‌ردویی بوه‌. دواتریش گومانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی لێده‌که‌ن. بۆیه‌ بڕیار ده‌ده‌ن که‌ نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکه‌ن. به‌ڵام به‌رگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ ناگرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 14/1/1976 دڵی له‌لێدان ده‌که‌وێت. ڕۆژی دواتر کۆمه‌ڵێک له‌ خزمان و دۆستان و ڕوناکبیرانی کوردی تاران، ته‌رمه‌که‌ی بۆ بۆکان ده‌به‌نه‌وه‌ و له‌ مه‌راسیمێکی پڕ ڕێز و شکۆدا له‌ گۆڕستانی گوندی حه‌مامیان ده‌ینێژن.
ئه‌گه‌رچی سواره‌ زیاتر وه‌ک شاعیر ناوده‌رده‌کات، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ده‌ستێکی باڵای له‌ په‌خشان و وتاری ئه‌ده‌بی و چیرۆک و شانۆنامه‌نوسینیشدا ده‌بێت و گه‌لێک به‌رهه‌می ناوازه‌ و سه‌نگین ده‌نوسێت، که‌ به‌شی زۆریان تا ئێستاش به‌ ده‌ستنوسیی ماونه‌ته‌وه‌. به‌رهه‌مه‌کانیشی به‌ناوی «سواره‌، ئازاد و پ. ئه‌هورا»وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌



(شار)

گوڵم !
دڵم پڕه‌ له‌ ده‌رد و کوڵ
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
ئه‌ڵێم به‌ جامێ ئاوی کانیاوی دێ یه‌که‌م
عیلاجی که‌م کوڵی دڵی پڕم، له‌ ده‌ردی ئینتیزاره‌که‌ت
وه‌ڕه‌ز بوو گیانی من له‌ شار و هاڕه‌ هاڕی ئه‌و
له‌ ڕۆژی چڵکن و نه‌خۆش و تاو ویاوی شه‌و
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
له‌ شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌که‌ت
بڕۆمه‌ دێ که‌ مانگه‌ شه‌و بزێته‌ ناو بزه‌م
چلۆن بژیم له‌ شاره‌که‌ت
که‌ پڕ به‌ دڵ دژی گزه‌م؟!
له‌ شاره‌که‌ت، که‌ ڕه‌مزی ئاسن و مناره‌یه‌
مه‌لی ئه‌وین غه‌واره‌یه‌
ئه‌ڵێی له‌ ده‌وری ده‌ست و پێم
ئه‌وه‌ی که‌ تێل و تان و ڕایه‌ڵه‌، که‌له‌پچه‌یه‌
ئه‌وه‌ی که‌ په‌یکه‌ره‌ میسالی داوه‌ڵه‌
ئه‌وه‌ی که‌ داره‌ تێله‌، مه‌زهه‌ری قه‌ناره‌یه‌
له‌ شاره‌که‌ت که‌ مه‌ندی دووکه‌ڵه‌
که‌ دێته‌ ده‌ر له‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
وه‌ تیشکی بێ گوناهی خۆره‌تاو ئه‌خاته‌ به‌ند
له‌ هه‌ر شه‌قام و کووچه‌یه‌ک شه‌پۆڕی شینه‌
دێ به‌ره‌و دڵم
ده‌ستی گه‌رمی ئاشنا نییه‌ که‌ ئه‌یگوشم
ده‌ستی چێوی یه‌
له‌ شاره‌که‌ت زه‌لیله‌ شێر،
باوی ڕێوی یه‌
به‌ هه‌ر نیگایه‌ک و په‌تایه‌که‌
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت
گوڵم، هه‌رێمی زۆنگ و زه‌ل
چلۆن ئه‌بێته‌ جاڕه‌گوڵ
له‌ شاری تۆ، له‌ بانی عه‌ره‌شه‌ قۆنه‌ره‌ی دراو
شاره‌که‌ت
ئاسکه‌ جوانه‌که‌م !
ته‌سکه‌ بۆ ئه‌وین و بۆ خه‌فه‌ت هه‌راو
کێ له‌ شاری تۆ، له‌ شاری قاتڵی هه‌ژار
گوێ ئه‌داته‌ ئایه‌تی په‌ڕاوی دڵ؟
منێ که‌ گۆچی تاوی گه‌رمی به‌رده‌واره‌که‌ی عه‌شیره‌تم
به‌ داره‌ ته‌رمی کووچه‌کانی شه‌ره‌که‌ت
ڕانه‌هاتووه‌ له‌شم
بناری پڕ به‌هاری دێ
ڕه‌نگی سوور و شین ئه‌دا
له‌ شیعر و عاتیفه‌ی گه‌شم
ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت گوڵم



(تۆ ده‌ریامی)

تۆ ده‌ریامی
به‌ ڕوانینی دووچاوی شینی بێ بنت
به‌ خاوێنیت به‌ ئارامیت
تۆ ده‌ریامی
به‌ شه‌پۆلی له‌نجه‌ و لارت
به‌ تووڕه‌یی جار به‌ جارت
به‌ شه‌نگه‌ ژنیت
به‌سامیت
تۆ ده‌شتی ئه‌وپه‌ڕ نادیاری
بۆ چۆل بڕی له‌پێ که‌وتوو
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی وه‌ک خه‌ونی خۆش
وه‌ک هه‌ناسه‌
جێ ناگری
له‌ توێی شیعرا چه‌شنی تاسه‌
تۆ تراوکه‌ی جارێ دیار، گاهێ نه‌دیاری
هیوای تینوێتی ڕێبواری
تۆ شۆڕه‌بی ناو شۆره‌کاتێکی گه‌رمی
له‌به‌ر نیگای تاسه‌باری ئه‌ویندارا
خۆ داپۆشیو به‌ لک و پۆی که‌زیه‌ی نه‌رمی
به‌ڵام ئه‌ی کیژ
ئه‌ی چاو نه‌رم
ئه‌ی خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی ڕق تیژ
ئه‌مڕۆ من له‌ خه‌سته‌خانه‌م
نه‌ وشیارم نه‌ له‌سه‌رخۆ
لایه‌کی بیرم لای ئه‌و گه‌نجه‌یه‌
به‌ ده‌می برین پێکه‌نی
به‌ شووره‌ی وه‌ک پۆڵای له‌شی
ڕێگای چه‌کمه‌ی سووری خوێن و ده‌ستی ڕه‌شی«به‌عسی» ته‌نی
لایه‌کی بیریشم لای تۆ
نا ئه‌ی هه‌نیه‌ت وه‌ک مانگه‌ شه‌و
نا ده‌ریای مه‌ندی چاو به‌خه‌و
گڕی ئاخ به‌رمه‌ده‌ گیانم
به‌ نیگای ئاشنای لێ کوژراوان مه‌متاسێنه‌
خۆم زامارم
به‌ خوێی توانج
مه‌مکولێنه‌وه‌، مه‌مسووتێنه‌وه‌
مه‌ڵێ خۆزگه‌ ده‌زگیرانم
پاڵه‌وپشتی ژیانم
بمردایه‌.....!
****
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
که‌ هه‌ر ساتێ دڵی دایکێ
له‌ کوردستان هه‌ڵ ئه‌قرچێ
به‌ هه‌ر بۆمبای سووتێنه‌رێک، پێشمه‌رگه‌یه‌ک
داری چاکێک دائه‌قرچێ
نه‌تکوتبایه‌ لایه‌کی بیرم لای تۆیه‌
مه‌گری و مه‌ڵێ ده‌زگیرانت ڕه‌نجه‌ڕۆیه‌
به‌و زاره‌ی له‌ زه‌رده‌ زیزه‌
به‌ ئارامی که‌ شێوه‌ی دڵمه‌ندی تۆیه‌
مه‌ڵێ به‌س ئه‌م گوفت و گۆیه‌
تۆ لات وایه‌
من نازانم
سکاڵای دڵداری خۆشه‌
به‌ڵام ئه‌مڕۆ من به‌شێکی کوردستانم
کیژی سه‌د براکوژراوی نیشتمانم
تازه‌ماسی تاسه‌باری ده‌ستی تینووت
ڕێی نیه‌ بۆ ده‌ریای سینه‌م
هێندی خوا خۆشه‌ویستی
به‌ڵام من کیژێکی کوردم
جه‌هه‌ننه‌مه‌ گڕی سینه‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ميديا (2008-08-02 06:08:40)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-13 09:35:49

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: سواره‌ی ئێلخانیزاده‌‌

Dastakant xosh bo aw babata harbzhe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-13 12:02:16

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033

Re: سواره‌ی ئێلخانیزاده‌‌

ده ست خؤش هاورى كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net