❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌گی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-30 13:44:09

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

سه‌گی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/300808032215.jpg
یانه‌ی "ئه‌مه‌ریكان كینێل گلۆب" رایگه‌یاند، له‌ راپرسییه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌گێكی نموونه‌ییان بۆ كۆشكی سپی هه‌ڵبژارد.

سایتی هه‌واڵی "خێمه‌" بڵاویكرده‌وه‌، پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵات له‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌گی نمونه‌یی خۆیان بۆ كۆشكی سپی له‌ پاڵ پاڵیۆراوی دیموكراتییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما" هه‌ڵبژارد، كه‌ ئه‌ویش سه‌گی توك لول "كانیش"ـه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، راپرسییه‌كه‌ یانه‌ی "ئه‌مه‌ریكان كینێل گلۆب" له‌ پێناو ئاره‌زووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ئاژه‌ڵ بۆ خێزانی یه‌كه‌می وڵات ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی "ئۆباما" به‌ڵێنی دابوو كه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خێزان و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی سه‌گێكیان له‌ كۆشكی سپی هه‌بێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی یانه‌كه‌ش، پڕۆسه‌ی راپرسییه‌كه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بووه‌، زیاتر له‌ 42 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه‌.
   
له‌ راپرسییه‌كه‌دا، سه‌گی توك لول كه‌ به‌ "كانیش" ناسراوه‌، به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌ سه‌گێكی توك نه‌رمه‌ به‌ ناوی "تیرێر" به‌رێژه‌ی  سه‌دان ده‌نگ سه‌ركه‌تووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌، گوته‌بێژی یانه‌ی "ئه‌مه‌ریكان كینێل گلۆب" "لیسا پیته‌رسۆن" رایگه‌یاند، سه‌گی توك لول كه‌ به‌ "كانیش" ناسراوه‌ له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌ به‌ زیره‌ك و وه‌رزشكار ناسراون و جێگه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ دڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا گرتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ راپرسی بۆ سه‌گی هاوڕێی پاڵیۆراوی كۆمارییه‌كان "جۆن مه‌كین" نه‌كراوه‌، چونكه‌ ئێستا ئه‌و خاوه‌نی 24 ئاژه‌ڵی جۆارجۆره‌ و 4ـیان (سه‌گ)ن. 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net