❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-16 17:14:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ تاراوگه‌یه‌کی دیکه‌ 
بـــــــــــەشـــــــــــــــــــــــی ‌‌‌سێیەم و کۆتایی
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی - سوێد

ئه‌وانه‌ هیچ نادادی و ناڕه‌وایی و مافخوراوی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی نێو جڤاکی کوردستان نابینن و له‌ چاوی خۆیانی تێروته‌سه‌ل و گیرفانپڕ و کارمه‌یسه‌ربووه‌وه‌ ده‌نۆڕنه‌ هه‌موو شته‌کان. ئه‌وه‌یشی له‌ ده‌رێی ئه‌و بازنه‌یه‌یه‌ و ده‌چێته‌وه‌ کوردستان هه‌رگیز ئه‌و دیاردانه‌ی، که‌ له‌ ئه‌وروپا پێی ڕاهاتووه‌ و له‌گه‌ڵیدا ژیاوه‌ له‌ کوردستان نایانبینێت و ته‌نێ ده‌وڵه‌مه‌نتربوونی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتداران، له‌ سه‌ر حیسابی ئازار و ده‌رده‌سه‌ریی هه‌ژاران و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژاران و جیاوازیی چینایه‌تیی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ و داڕزاوییان ده‌بینێت. که‌ وڵاتێک وه‌ها بێت، نابێته‌ وڵاتی هه‌مووان، به‌ڵکه‌ وڵاتی سه‌رته‌ڵ و ده‌سته‌بژارێکی هه‌لپه‌رست و کاسه‌لێس و خۆفرۆش و دز و قه‌ڵه‌مفرۆشه‌، که‌ گا به‌ نێوی سیاسه‌ت و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانپه‌روه‌ری و گا به‌ نێوی ئابووری و پرۆژه‌ و گا به‌ نێوی کاری فه‌رهه‌نگییه‌وه‌، کڵاو له‌ سه‌ر یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک وڵات ده‌نێن و ده‌یدزن و ده‌یڕووتێننه‌وه‌. ئه‌وانه‌ هێز و توانست و کۆمه‌ک و هۆی مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامییان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ گرێ دراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌، هۆی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و ده‌سه‌ڵاته‌، بۆ مه‌رام و ئاره‌زووه‌کانی خۆی به‌کاریان ده‌بات و ده‌سه‌ڵاته‌، نه‌خشه‌کانی خۆی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کات و ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌نجام. ئه‌وانه‌ و ده‌سه‌ڵات ته‌واوکه‌ری یه‌کدین و هه‌ویری یه‌ک درۆ هه‌ڵده‌شێلن. جۆرج ئۆروێڵ ده‌ڵێ:"زمانی سیاسیی، له‌گه‌ڵ جیاوازیی هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌کان، که‌ له‌ پارێزگارانه‌وه‌ تا ئه‌نارکیستان ده‌گرێته‌وه‌، سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی درۆ وه‌ک ڕاست ببینرێت و تاوان جێگه‌ی ڕێزلێگرتن بێت". له‌ کوردستانی "ئازاد و دیموکرات"دا، سه‌رانی وڵات خاوه‌نی ته‌واوی سامان و دارایی وڵاته‌که‌ن و ته‌واوی پاره‌وپووڵی وڵاتیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌ و هیچ که‌سێک نازانێت و ناتوانێت بزانێت چه‌ندیان هه‌یه‌ و مووچه‌یان چه‌نده‌! سه‌رانی کوردستان نه‌ک هه‌ر له‌ شاره‌کانی کوردستان، به‌ڵکه‌ له‌ وڵاتانی دیکه‌یش خاوه‌نی ده‌یان خانوون. سه‌رانی کوردستان هه‌روا ده‌که‌ن و پاره‌ ده‌به‌شنه‌وه‌ و بێشه‌رمانه‌ش ده‌ڵێن، که‌ له‌ پاره‌ی تایبه‌تیی خۆیان وه‌ها کارێک ده‌که‌ن. سه‌رانی کوردستان له‌ هه‌موو پرۆژه‌یه‌کی ئابووری و وه‌گه‌ڕخستنێکی سه‌رمایه‌دا، که‌ له‌و وڵاته‌ ده‌کرێت، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک پووڵیان له‌ ئارادا دانابێت، نه‌ک هه‌ر هاوبه‌شی قازانجن، به‌ڵکه‌ به‌شه‌ زۆره‌که‌یشی بۆ خۆیان ده‌به‌ن. ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌کات و هه‌میشه‌ سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی کورد پێڕۆ ده‌کات و به‌ هیچ جۆرێک خواسته‌کانی گه‌لی کوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواستانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتانێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌ خه‌ڵک گومانی له‌ هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و کردار و گوتارێکی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت و هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ به‌رپرس بزانێت له‌ هه‌موو شتێکدا و هه‌رده‌م پرسیاری له‌مه‌ڕ هه‌موو بابه‌تێکه‌وه‌ هه‌بێت و ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی بکات، ئه‌وا کاره‌ساتی هه‌ره‌مه‌زنیی کوردستانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئیدی به‌ گوێره‌ی توانست، چ به‌ زۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌وه‌ بێت یا به‌ هاتوهاوار و قێڕه‌قێڕ و ده‌نگهه‌ڵبڕین و خۆپێشاندان و ڕێپێوان و نووسین بێت، هیچ یه‌کێک ناپرسێت و ده‌سه‌ڵات وه‌گیر ناهێنێت و ته‌نگ به‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵناچنێت و پرسیار ئاراسته‌ ناکات. له‌ترسی نانبڕین و ماڵوێراننه‌بوون و به‌ گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌گێڕ له‌قه‌ڵه‌م نه‌دان، که‌س له‌ کوردستان ناوێرێت له‌ پێستی خۆیدا بجووڵێته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان درۆ به‌ نرخیی ڕاستی و تاوان وه‌ک ڕێزلێگرتن به‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌فرۆشنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ بازنه‌ی خۆیاندا نییه‌، که‌ خه‌ڵکی کورده‌، دۆڕاوی ئه‌و بار و ڕه‌وش و ژیانه‌یه‌ و ئه‌وه‌یشی به‌ره‌نده‌ی یه‌که‌مه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و کایانه‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان و ئه‌وانه‌ن، که‌ له‌ بازنه‌ی ئه‌واندا ده‌خولێنه‌وه‌ و له‌ سه‌ر خوانی ئه‌وان ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه‌.

ساڵی 1992، دوو سێ ڕۆژێک دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌سه‌فه‌رێکی کوردستان، له‌ کۆڵانه‌که‌ی خۆماندا تووشم بوو به‌ تووش ئێلینۆر کالمهێده‌"Ellinor Calmhede"[2]ه‌وه‌، که‌ ژنێکی سوێدی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌کی خۆمان بوو. ئێلینۆر زۆر به‌ گه‌رمی و دۆستانه‌ باوه‌شی پێدا کردم و دوای به‌خێرهێنانه‌وه‌م و پرسیار له‌مه‌ڕ کوردستان و چۆنیه‌تیی سه‌فه‌ره‌که‌م، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم، هه‌ست به‌ چی ده‌که‌م، که‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ بۆ سوێد. گوتم:"به‌ڕاستی هه‌ست ده‌که‌م گه‌ڕاومه‌وته‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆم و کۆڵێکم پێ خۆشه‌، که‌ وڵاتێکم هه‌یه‌ نێوی سوێده‌ و خۆیشم به‌ قه‌رزداری سوێد ده‌زانم، چونکه‌ ساڵانێکه‌ جێی کردوومه‌ته‌وه‌‌ و پاراستوومی و چ جیاوازییه‌کیش له‌ نێوان خه‌ڵکه‌که‌ی و مندا نه‌بووه‌. له‌وێ له‌ کوردستان، وڵاتی نایه‌کسانی و ناڕه‌وایی، هه‌ستم به‌ نامۆیی ده‌کرد و هیچ هه‌ستم به‌ ئارامیی نه‌ده‌کرد و بیری ئێره‌م ده‌کرد و حه‌زم ده‌کرد بگه‌ڕێمه‌وه‌ ئێره‌". گوتی: "پێمخۆشه‌، وا هه‌ست ده‌که‌یت و ئێره‌ به‌ وڵاتی خۆت ده‌زانیت و لێره‌ خۆت به‌ نامۆ نازانیت و وا به‌ ڕاستی و ڕاشکاوییش ده‌یڵێیت". ئیمام عه‌لی ده‌ڵێ:"لیس بلدٌ ﺒﺄحق من بلدٍٍ، خیرالبلاد ما حملك"، واته‌: هه‌موو وڵاتێک بۆ جێژیان ده‌ستده‌دات و باشه‌، لێ باشترینیان ئه‌و وڵاته‌یه‌، هه‌ڵیگرتبیت و تۆ به‌سه‌ریه‌وه‌ بیت، واته‌: هیچ وڵاتێک له‌ وڵاتێکی دیکه‌ له‌پێشتر نییه‌، باشترین وڵات ئه‌و وڵاته‌یه‌ تۆ تێیدا خۆشگوزه‌ران و دڵنیا و ئارامیت و چ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان دانیشتووانیدا نییه‌ و ناکرێت.

گرامشی[3]، پێیوایه‌ واقیعی جڤاکی بۆ خۆی، له‌ نێوان فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمانبه‌ردا دابه‌ش ده‌بێت. بۆ خه‌ڵکی ساده‌ و چین و توێژه‌کانی پلیکانه‌ی خوارێی جڤاک، هه‌میشه‌ فه‌رمانبه‌ری و به‌رفه‌رمانییه‌که‌یان وه‌به‌ر ده‌که‌وێت و ئه‌وان نین، که‌ ده‌بنه‌ فه‌رمانڕه‌وا. ئه‌و وڵاته‌ی چیلیایی، ئێریتریایی، چیکی، یۆگوسلاڤیایی، ڕووسیایی، پۆڵۆنیایی، ڕۆمانیاییه‌ ساده‌ و په‌راوێزێنراوه‌کان بۆی گه‌ڕانه‌وه‌، وڵاتگه‌لێک نه‌بوون بۆ هه‌مووان، به‌ڵکه‌ وڵاتگه‌لێک بوون بۆ هه‌ندێک ده‌سته‌ و که‌س و خه‌ڵک.
هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌نگه‌ مرۆڤی کورد له‌ تاراوگه‌شدا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پێی نه‌گات و له‌وێش وه‌ک وڵاته‌که‌ی خۆی هه‌ر په‌راوێزێنراو بێت، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان لا ڕوون بێت و باش بزانین، که‌ کوردستانیش وڵاتێک نییه‌ بۆ هه‌مووان، به‌ڵکه‌ وڵاتێکه‌ بۆ هه‌ندێک که‌س و ده‌سته‌ و خه‌ڵک و که‌ی بوو به‌ وڵاتێک بۆ هه‌مووان، ئه‌وده‌می هی ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵک بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌. کوردستان ئێستا بۆ خه‌ڵکانی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و چه‌پاوکه‌ر و ساخته‌کار و سه‌رمایه‌دارانی چاوچنۆک و خۆپه‌رسته‌ و ئه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ نه‌بێت ئاو له‌به‌ر بێڵی ناڕوات. من پێموایه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی له‌ هه‌نده‌رانه‌وه‌ بۆ کوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ تاراوگه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕسته‌م و نایه‌کسان و ناداد و چه‌وسێنه‌ر و به‌شخۆر و ده‌مکوتکه‌ر و سه‌پێنه‌ر. لۆرک[4] ده‌ڵێ:"نه‌ من ئه‌و که‌سه‌م که‌ هه‌بووم و نه‌ ماڵه‌که‌یشم ئه‌وه‌ی جارانه‌". ئێمه‌ی په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌رانیش نه‌ئه‌وه‌ین، که‌ بووین و نه‌ کوردستانه‌که‌شمان وڵاتی هه‌مووانه‌.
8-9- 2005

-------------------------------------------------------------------------------
واته‌: ئه‌مه‌ کاری تۆبزی و زۆره‌ یا عه‌لی. [1]

[2] ئێلینۆر کالمهێده‌" Ellinor Calmhede"، هاوکاری (سوعاد)ی خێزانم بوو له‌و زارۆکخانه‌یه‌ی گه‌ڕه‌کی خۆمان پێکه‌وه‌ وه‌ک مامۆستا کاریان ده‌کرد. ژنێکی تابڵێی ڕۆحسووک و ئێسکسووک و ڕووخۆش و مرۆڤدۆست و دڵپاک و زمانشیرین بوو. مانگی یوولی 2005 دوای نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی شێرپه‌نجه‌، کۆچییدوایی کرد و له‌ ئۆوگوستیی 2005دا له‌ گۆڕستانی گه‌ڕه‌کی سۆللنتوینا(Sollentuna) ته‌رمه‌که‌یان له‌ سه‌ر وه‌سیه‌تیی خۆی سووتاند و خۆڵه‌مێشه‌که‌یشیان پژانده‌ سه‌ر گوڵ و گیای جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌و گۆڕستانه‌دا، که‌ بۆ خه‌ڵکانی سووتێنراو دانراوه‌. یادی به‌خێر و ڕه‌وانی هه‌میشه‌ شاد بێت.

[3] ئه‌نتۆنیۆ گرامشی1937-1891/Antonio Gramsci) ، گه‌وره‌ترین تیۆریزانی کۆمۆنیسی ئیتالیایی. له‌ زیندانه‌کانی مۆسۆلینی فاشیستدا کۆچیدوایی کرد.

[4] فێدێریکۆ گارسییا لۆرکا(Federico García Lorca /19/6/1898- 19/8/1936)،شاعیری مه‌زنی ئیسپانیا، له‌ جه‌نگی نێوخۆی ئیسپانیادا له‌ لایه‌ن فاشیست و ناسیۆنالیستانه‌وه‌ شه‌هید کرا.

 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-16 20:41:11

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-22 18:24:20

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

دەستی تۆی خۆشەویست خۆش ‌‌هاورێ گیان تۆڵاس..
بۆ پەیامەکەت..
ئاسودەبیت.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-22 21:17:22

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-23 12:13:26

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623

Re: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان (3)

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ سه‌رکه‌وتوو بییت..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net