❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جلوبه‌رگ ‌كه‌سایه‌تيت ده‌رده‌خات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-10-05 13:56:22

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

جلوبه‌رگ ‌كه‌سایه‌تيت ده‌رده‌خات

http://imageupload.se/files/071005/12740.JPG


ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه‌له‌ماڵه‌وه ‌یان له‌كاتی پاڵدانه‌وه‌ یان له‌پشووی كۆتایی هه‌فته‌له‌به‌ری ده‌كه‌یت و‌ هه‌ڵیان ده‌بژێریت كه‌سایه‌تیت روون ده‌كه‌نه‌وه‌.
1. جل وبه‌رگی گونجاو یان رێكپۆش : نیشانه‌ی هه‌ستكردن به‌باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوونه‌. هه‌وڵدانه‌بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌م كوڕی به‌جل و به‌رگی گونجاو رێكپۆشین، وه‌ئه‌م جلانه‌مۆرو واژۆی به‌رگ دروویان پێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌ ماڵه‌وه‌ده‌كه‌یته‌به‌ر‌خۆت هه‌وڵ بده‌ كه‌له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆت ئاشت ببیته‌وه‌و، به‌ساكاری هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌بكه‌یت كه‌له‌ده‌ورو به‌رت رووده‌ده‌ن.

2. جل وبه‌رگی بریقه‌دارو سه‌رنج راكێش :- هه‌ست به‌گه‌نجی و چالاكی ده‌كه‌یت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دای ببیت به‌هاوڕێی مناڵه‌كانت و به‌شداری ده‌كه‌یت له‌وشتانه‌ی كه‌حه‌زی لێ ده‌كه‌ن .

3. جل و به‌رگی ئاسایی وه‌ك(پانتۆل) : نیشانه‌ی هه‌ست كردنه‌به‌ترس و دڵنیا نه‌بوون . وا هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ورو به‌رتدان نزیكین له‌تۆ به‌تواناترن به‌ڵام وانییه‌، هه‌وڵبده‌كه‌هه‌ڵه‌كانیان بدۆزیته‌وه‌و خاڵه‌لاوازه‌كانیان ئاشكرا بكه‌یت ، له‌م باره‌دا زیاترهه‌ست به‌دڵنیایی و ئۆقره‌یی ده‌كه‌یت .

4. جل و به‌رگی نه‌خشێنراو یان ڕه‌نگاو ڕه‌نگ :- گرنكترین شت كه‌ده‌ته‌وێ بیده‌یته‌سه‌لماندن وتۆماری بكه‌یت كه‌خۆت داهێنه‌ری وله‌كۆششی به‌ر دوامیدایت وه‌بانگه‌وازی خزم و كه‌س ده‌كه‌یت یان به‌شداری له‌چالاكیه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌یت ، وه‌تۆ كه‌سێكی هونه‌رمه‌ندیت وه‌پێ داده‌گری كه‌خه‌ڵكانی تر له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه‌هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵ بكه‌ن .

5. جل و به‌رگی ئاسایی ساكارو دیار نه‌كراو:- هه‌ڵسو كه‌وت له‌گه‌ڵ ژیان به‌ساده‌یی و ساكاری ده‌كه‌یت ئاره‌زووی ژیان له‌ناو خێزان ده‌كه‌یت وه‌ شتی ناڕاست و خۆپه‌سنین ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌، وه‌خاوه‌ن كه‌سایه‌‌تیه‌كی هاوسه‌نگی وه‌به‌دادگه‌ریو بابه‌تیانه‌بڕیار له‌سه‌ر شت ده‌دیت .

6. جلی كاوبۆی ( جینر) : ئاگادار به‌ئاره‌زووی ئه‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌خاوه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی بیت وه‌هه‌رجاری به‌كه‌سایه‌تیه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌ویت وه‌ئه‌مه‌ش ده‌وربه‌رت تووشی دوودڵی ده‌كه‌ن له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵت ، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه‌تووشی بێزاربوونوو وه‌رسی ببیت به‌خێرایی ، هه‌وڵ بده‌زیاتر ئارام گربیت.

7. جلوبه‌رگی كۆنو سپی بووه‌وه.: نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌ گرنگی به‌روخساری خۆت ناده‌یت هه‌ندێ كه‌س له‌ده‌وروبه‌رت ته‌نگه‌تاوت ده‌كه‌ن كه‌هه‌میشه‌باسی ماڵ و سامانیان ده‌كه‌ن . تۆشی به‌ساكاری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت به‌ڵام پێویستت به‌نه‌ختێك دڵ گه‌رمی و هه‌سته‌وه‌ری هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌م پاره‌سنوورداره‌ت ده‌ربچێت. چونكه‌هه‌ندێ توانات هه‌یه‌ده‌توانی به‌كاری بهێنی و سوودی لێ وه‌رگریت.

8. جل و به‌رگی ته‌سك و ته‌نگ :-  تۆ زۆر گرنگی به‌شێوه‌ی خۆت ده‌ده‌یت وه‌هیچ پێوه‌رێكت نییه‌بۆ خۆت جگه‌ له‌تێبینی و سه‌رنج سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكانی ده‌ورو به‌ر ، زۆر گرنگی به‌سه‌یركردن و ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر بۆ خۆت ده‌دیت، وه‌توڕه‌ده‌بیت ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ر سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆت ده‌رنه‌بڕی ، هه‌وڵ بده ‌كه‌گرنگی به‌لایه‌نه‌كانی تری ژیان بده‌یت له‌ كه‌سایه‌تیت وه‌ك خوێندنه‌وه‌یان ئاره‌زووێكی نوێ و به‌سوود به‌ده‌ست بهێنه‌.


ڕه‌نگار‌//

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ترسام ڕۆژێک بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   ببینمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-10-05 15:55:49

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: جلوبه‌رگ ‌كه‌سایه‌تيت ده‌رده‌خات

ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت ده‌شتی گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوان و به‌سوودانه‌ی پێمان ئاشنا ئه‌که‌ی
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌که‌م ، به‌هیوای ژیانێکی پڕ به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست .
سه‌رکه‌وتووبیت گوڵه‌که‌م .



................ کوڤان .................
  http://img401.imageshack.us/img401/904/bloem051nc2.gif

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net