.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گه‌لێک که‌سی وه‌ک مامۆستا و فرۆشیار و فه‌رمانبه‌ری پێشوازی کردن رۆژانه کاتێکی دوور و درێژ به پێوه ده‌وه‌ستن بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دانیشتنیان هه‌بێت یان بتوانن له شوێنی خۆیان دا هاتوچۆیه‌کی ته‌واو بکه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر جار کێشه‌یه‌کی توند بۆ سووڕی خوێن دروست ده‌کات و له پێش هه‌موو ئه‌ندامێکی له‌شیش قاچه‌کان تووشی ماندوو بوون و ئازار ده‌بن و هه‌ندێ ئاوسان له پاژنه‌ی پێ دروست ده‌که‌ن. بۆیه پێوسیته ئه‌و که‌سه‌ی کاروپیشه‌که‌ی وای لێده‌کات زۆر به پێوه له‌سه‌ر قاچه‌کانی بوه‌ستێ ، هه‌وڵ بدات ناوبه‌ناو قاچه‌کانی بجولێنێتهوه و له پشووی کۆتایی هه‌فته‌ش ماوه‌یه‌ک به‌پێ بڕوات و وه‌رزش بکات ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک شێلانی قاچ و به‌مه‌ش ماسولکه‌کانی له وشکبوون ده‌پارێزێ و سووڕی خوێن گورج و گۆڵ ده‌بێ وا چاکه ئه‌م ڕێگایانه بگرێته‌به‌ر :
*قاچه ماندووه‌کانت له ئاستی ڕانه‌وه له‌سه‌رخۆ بشێله و به‌مه‌ش هه‌ر گرێ و ئاوسانێک له قاچ په‌یدا بووبێت بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ردوو ده‌سته‌کانت به‌کاربێنه بۆ شێلانی ڕانت
* به هه‌ردوو ده‌سته‌کانت له ئه‌ژنۆوه به‌ره‌و سه‌ر تاکو نێک پاڵه‌په‌ستۆ بخه سه‌ر ڕانه‌کانت
* ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری چۆکت به‌سه‌ری په‌نجه‌کانت به شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی بشێله
* قاچه‌کانت بچه‌مێنه‌وه و هه‌وڵبده پێیه‌کانت به‌رزکه‌یته‌وه بۆ سه‌ر کورسیه‌کی بچووک و هه‌ردوو په‌نجه‌ی گه‌وره‌ت به‌کاربێنه بۆ شێلانی بازنه‌یی ته‌نیشتی قاچه‌کانت.
* به‌رده‌وام به له‌سه‌ر شێلانی ته‌نیشته‌کانی قاچت له پاژنه‌ی پێته‌وه به‌ره‌و کڵاوه‌ی چۆکت.
* پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌ره‌سه‌ر پێیه‌کانت بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی و که‌وانه‌ی بنی پێت له‌سه‌رخۆ لێک بکشێنه‌وه.
* په‌نجه‌ی گه‌وره‌ت له‌سه‌رخۆ به‌کاربێنه بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر ماسولکه‌کانی پێیه‌کت ئینجا ئه‌م کاره بۆ پێیه‌که‌ی ترت دووباره بکه‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه