.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






عه‌بدولڕه‌زاق به‌گ كوڕى نه‌جیب پاشاى كوڕه گه‌وره‌ى به‌درخان به‌گ-ه، ساڵى 1864 له ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه.
به‌منداڵى زمانه خۆرهه‌ڵاتى‌و ئه‌وروپاییه‌كانى خوێندووه، له‌رێى زمانى فه‌ره‌نسییه‌وه توانیوێتى له مانا دیموكراتییه‌كانى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسا تێبگات‌و ئامانج‌و بنه‌ماكانى ئه‌و شۆڕشه گه‌وره‌یه بكاته به‌رنامه‌ى ژیانى.
حاجى قادرى كۆیى رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له دروستكردنى هوشیارى نه‌ته‌وه‌ییدا له دڵ‌و ده‌روونى (عه‌بدولڕه‌زاق)دا به‌تایبه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كه مامۆستاى بووه.
له ته‌مه‌نى لاوی‌دا ماوه‌یه‌ك وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیادا كارى كرد‌و پاشان كرایه سێیه‌مین سكرتێرى باڵیۆزخانه‌ى توركیا له (پترسبۆرگ). هه‌رله‌وێ زمانى رووسى فێر بوو. پاشان به‌هه‌مان پۆست ره‌وانه‌ى باڵیۆزخانه‌ى توركیا كرا له‌ئێران.
ئه‌و سه‌رده‌مه سوڵتان عه‌بدولحه‌مید گومانى لێ په‌یدا ده‌كات‌و عه‌بدولڕه‌زاق توانى به‌نهێنى خۆى بگه‌یه‌نێته (تبلیس)، به‌و ئومێده‌ى له‌وێوه بگاته یه‌ریڤان. ئه‌و هه‌وڵه‌ى سه‌رینه‌گرت‌و به‌ناچارى روویكرده ئینگلته‌ره، له له‌نده‌ن په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوه كوردى‌و ئه‌رمه‌نییه‌كاندا دروستكرد.
چه‌ند ساڵێك پاش ئه‌وه سوڵتانى عوسمانى توانى به‌هۆى نه‌جیب پاشاى باوكیه‌وه عه‌بدولڕه‌زاق بهێنێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ‌و بیكاته سه‌رۆكى ته‌شریفاتى كۆشكى خۆى.
ساڵى 1906 تۆمه‌تى كوشتنى (ریزوان پاشا)ى سه‌رۆكى ئاسایشى توركیاى درایه پاڵ‌و دوورخرایه‌وه بۆ (ته‌رابلوس).
چه‌ند جارێك هه‌وڵى له‌سێداره‌دانى درا، به‌ڵام له‌ژێر گوشارى راى گشتى‌و قونسوڵخانه‌ى روسیادا حوكمى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كرا.
عه‌بدولڕه‌زاق چوار ساڵى له‌دووره وڵاتى به‌سه‌ر برد، لێبووردنه گشتییه‌كه‌ى ساڵى 1908 ئه‌مى نه‌گرته‌وه، ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ساڵى 1910 رێگایانپێدا بێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ، هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بڕیاریدا به‌نهێنى له توركیا هه‌ڵبێت‌و خۆى بگه‌یه‌نێته یه‌ریڤان.
له‌و ساڵه به‌دواوه تاكو 1913 به‌رده‌وام له چالاكى سیاسی‌دا بووه‌و په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ سمایل خانى سمكۆدا دروستكردبوو.
ساڵى 1913 له‌ناوچه‌ى (خوی) كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كوردى دروستكرد به‌ناوى (گیخاندى) كه گه‌لێك شه‌خسیه‌تى ناودارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كورد په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد، ئامانجه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بریتیبوون له كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌و ده‌ركردنى گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ى كوردى، بۆ پێشخستنى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان چۆته ( پترسبۆرگ)و چاوى به گه‌وره كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى ( تزار)ى كه‌وتووه، لایه‌نى پڕ بایه‌خى جموجۆڵى عه‌بدولڕه‌زاق له‌و قۆناغه‌دا به‌رهه‌ڵستیكردنى كوشتارى ئه‌رمه‌نییه‌كان بوو، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى روسیا بڕیاریاندا چالاكییه‌كانى عه‌بدولڕه‌زاق كه‌مبكه‌نه‌وه.

كچه سه‌ماكاری كورد له‌یلا به‌درخان (1908 - 1986
ساڵى 1918 ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى توركیاى لاو ده‌ستگیریانكردو زۆر به‌خێرایى له‌سێداره‌یاندا.
عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان باوكی كچه سه‌ماكاری كورد له‌یلا به‌درخان (1908 - 1986)-ه، كه به یه‌كه‌م سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوزه‌د ده‌كرێت
کوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه