❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ عاشقه‌ تینووه‌كانی وڵاتی من

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 16:16:53

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

بۆ عاشقه‌ تینووه‌كانی وڵاتی من

بۆ عاشقه‌ تینووه‌كانی وڵاتی من

      چه‌مكێك له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌، هاتۆته‌ سه‌ر شانۆی ژیان (عه‌شق)ـه‌، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ هه‌ر شێوازێك بێت، ڕوون و ئاشكرا یان به‌ شێوازێكی نا ڕاسته‌وخۆ، به‌دی كراوه‌و ده‌كرێت.. له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كته‌ره‌ عاشقه‌كان عه‌شق ده‌نوێنن و، دوژمنه‌كانی به‌شێوازێك دژایه‌تی ده‌كه‌ن و، خه‌ڵكی به‌گشتی هه‌ریه‌كه‌ی به‌جۆرێ ده‌یخوێنێته‌وه‌.. به‌گشتی پێناسه‌ی عه‌شق لای عاشقه‌كانه‌، به‌هجه‌ت گوته‌نی "ئه‌وه‌ی نه‌یدیبێ نازانێ چۆنه‌.." به‌درێژایی مێژوو فه‌یله‌سوف و بیریاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن پێناسه‌ی عه‌شق شتێ نیه‌ پێناسه‌ كردنی ئاسان بێت.. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌وان و تۆی خوێنه‌ریش پێناسه‌یه‌كت هه‌یه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌. بۆیه‌ له‌شوێنی ئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێناسه‌ی عه‌شق بكه‌ین، شۆڕده‌بینه‌وه‌ بۆ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌، ده‌رهاویشته‌كانی له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا..

          ئه‌وكاته‌ی گوێ له‌ گۆرانیه‌ك ده‌گری، یان (پارچه‌ شیعرێك، ڕۆمان، داستانێك....)ی عاشقانه‌ی كوردی ده‌خوێنیته‌وه‌، ده‌بێ له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژ یان نوسه‌رو شاعیره‌كه‌دا له‌شتێكدا هاوكۆك بیت، ئه‌ویش خه‌م و په‌ژاره‌یه‌.. ده‌بێت بیرت بچێت بۆلای خیانه‌تی عاشقه‌كان و...... چه‌ندین بابه‌تی له‌م جۆره‌ وێنه‌ی عه‌شقه‌ لای ئێمه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ به‌شێكی عه‌شقه‌، كه‌چی لای ئێمه‌ هه‌مووی داگیر كردووه‌، لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌م بخوا عاشقتره‌!! ده‌كرێت گه‌ر له‌ هۆكاری ئه‌مه‌ بكۆڵینه‌وه‌و به‌دوایدا بچین ئه‌كرێ بڵێین: عه‌شق لای ئێمه‌ ناته‌ندروسته‌، ئێمه‌ عاشق نین ده‌مانه‌وێ هه‌رچۆنێ بێت عاشق ببین، له‌ عه‌شق نه‌گه‌یشتووین، به‌ڵكو تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌و، چێژی ده‌كه‌ین. كه‌واته‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ره‌تای ئێمه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ماناو مه‌دلولاته‌كانی عه‌شق، تێبگه‌ین عه‌شق چیه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نابێت ناهه‌قی عاشقه‌كانی خۆمان بكه‌ین كه‌ داستانه‌كانیان پڕ خه‌م و په‌ژاره‌ن، به‌ڵام جگه‌ له‌و هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه‌ هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م خیانه‌ته‌ به‌كارهێنانی عه‌شقه‌ بۆ مه‌رامه‌ تایبه‌تیه‌كان. یان هه‌ندێ جار بۆ خۆتێركردنه‌، لای ئێمه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی عاشقه‌ ده‌یه‌وێت خۆی تێر بكات، غه‌ریزه‌ی تێر بكات، چاو و زمانی ته‌ڕ بكات و دڵی خۆی ئازار بدات.. ئه‌مه‌و نابێت حاشا له‌وه‌ بكه‌ین ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌ژین، تاسه‌ر ئێسقانه‌كانمان توندڕه‌وی و زه‌برو زه‌نگ خۆی ده‌نوێنێت، ڕووی گرژ ده‌بێته‌ میوانت له‌هه‌ر شوێنێ حه‌ز ئه‌كه‌ی!! ئه‌وكاته‌ی (كچ، كوڕ) ئه‌مانه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌بینێ له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئازارانه‌دا، له‌ناو ئه‌م هه‌موو تاڵاوه‌دا، به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر بۆته‌نها له‌حزه‌یه‌كیش بێت ئه‌م تینوێتیه‌ی بشكێنێ، بیخاته‌وه‌ به‌رگی مرۆڤ. ئێمه‌ هه‌موومان عه‌شق له‌ ڕۆح و ناخماندا، له‌ دڵماندا، بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ی له‌ئاستێكدا، هه‌یه‌ دڵی پڕ به‌ ئاسمان و زه‌وی بۆ مه‌عشوق ده‌كاته‌وه‌، هه‌یه‌ قوفڵی داوه‌، هه‌یه‌ دڵی شه‌قار شه‌قاره‌ به‌ ئازاری خیانه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه‌ عاشقانه‌ بژین. به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر، ڕوومان له‌ ده‌وروبه‌رمان خۆشتر بێت، ده‌بێ عه‌شق ئومێدمان تیا بچێنێت، ئه‌ژنۆمان نه‌شكێنێ. ئه‌مه‌ش به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ عه‌شق ده‌كرێت، جیاواز له‌وه‌ی ئێستا. ئێمه‌ ده‌بێ ئازاره‌كانمان به‌ عه‌شق ساڕێژ بكه‌ین.. مرۆڤ گه‌ر برسی بوو ده‌توانێت به‌هۆی شتێكه‌وه‌ خۆی تێر بكات، گه‌ر برسی غه‌ریزه‌بوو، ده‌توانێت غه‌ریزه‌ی تێر بكات، نه‌ك عه‌شق بكات به‌ قوربانی غه‌ریزه‌، عه‌شق گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌مووان، عه‌شق پادشای ژیانه‌، بێ عه‌شق ژیان له‌مردندایه‌. هه‌موو شتێ ده‌بێ خزمه‌تكاری عه‌شق بێت، نه‌ك عه‌شق خزمه‌تكار، ۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ باشتر ببێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ ژیان دانه‌بڕێت و دڕندانه‌ خۆی نه‌نوێنێت.. له‌ عه‌شقدا برسی بوون نیه‌، به‌ڵام تێربوون هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ تێربووندا هه‌میشه‌ ئومێدیش هه‌یه‌، داوای زیاتر كردن هه‌یه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی ژیاندا برسی بوون هه‌یه‌، تێربوون هه‌یه‌، دوای هه‌موو تێربوونێكیش بێده‌نگ بوون هه‌یه‌،به‌ڵام له‌ عه‌شقدا برسی بوون نیه‌، تێربوونیش نیه‌.. گه‌ر له‌ ژیاندا ئازار بچێژین زۆر سه‌خته‌، به‌ڵام له‌ عه‌شقدا ئازارو چێژ، له‌ هه‌مان ئاستدان، چونكه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ی عاشقه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئازارێكی سه‌ختیدا، ئومێدێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ر ناڵه‌یه‌كیدا، هیوایه‌كی دووری هه‌یه‌. ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌عه‌شقدا بێزار ده‌بێت، بێگومان هیوایه‌كی له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام له‌ عه‌شقدا هه‌میشه‌ هیوا بوونی هه‌یه‌، له‌ لوتكه‌ی بێ ئومێدی له‌ ته‌واوی بێزاریدا ده‌بێت هیوا بوونی هه‌بێت.. به‌ڵام گه‌ر له‌ سنوورێكی ته‌سكدا عه‌شمان سنووردار كرد، به‌قه‌ده‌ر سنوورداركردنی عه‌شق هیواو ئومێدو خۆشبه‌ختی له‌ عه‌شقدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی عاشقه‌ به‌قه‌ده‌ر عه‌شق ده‌بێ ئومێدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌ژنۆكانی نه‌شكێت. بۆئه‌وه‌ی وه‌كو عاشقه‌كانی خۆمان برسی نه‌بێت، بێ ئومێد ده‌بێت و خیانه‌ت ده‌بێته‌ به‌رهه‌می ئه‌م په‌یوه‌ندی و ئه‌شق و ئازارێكی بێ به‌رهه‌می ماندووێتیه‌كی كات كوژ ده‌بێت..


  كۆشان عه‌لى      

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net