.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ستراتیژه جوانه‌كانی (شه‌یتان)
هه‌ر مرۆڤێ خوێندنه‌وه‌یه‌كى هه‌یه بۆ شه‌یتان، من ئیماندارم، به‌ڵام ئه‌مه‌وێت به‌شێوازێكى دى شه‌یتان بخوێنمه‌وه، جیاواز له‌وانى دى، ئه‌مه‌وێت خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكه‌م بۆ ئه‌و ستراتیژانه‌ى شه‌یتان به‌كارى ئه‌هێنێت، بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌وى تردا. به‌ر له هه‌ر شتێ بۆچى به‌گووته‌ى ئیمانداران چه‌ندان مرۆڤ دواى شه‌یتان ئه‌كه‌وێت؟! ئه‌مه‌وێت له‌م ووتاره‌دا وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه.
به‌رگرى كردن له‌م كائینه ئه‌وه‌نده‌ى له گه‌مژه‌یى ، نه‌زانى و به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌كات، ئه‌وه‌نده ماناى تێگه‌یشتوویى نیه. ئه‌م كائینه كه نا‌توانیت بیبینى به‌ڵام ده‌ركه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌ر مرۆڤێ و هه‌ر ژینگه‌یه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێ. بۆیه خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م كائینه یه‌كێكه له گرنگترین زه‌روره‌ته‌كان.
شه‌یتان هه‌میشه له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆیدا نوێ ئه‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر مرۆڤێكدا دووباره له‌دایك ئه‌بێته‌وه، له‌مردنیدا بێ كار ئه‌كه‌وێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ئاخى حه‌سره‌ت، یاخود خه‌نده‌ى خۆشى ئه‌چێژێت. ئه‌و هێند پیس سه‌یر ئه‌كرێ و كراوه، ئه‌وه‌نده به پیس ناوبراوه، ئیدى جگه له پراكتیزه كردنى پیسى چیدى ناكات. هه‌میشه دێت و ئه‌چێت، ئه‌وه‌ى بیرى لێ ئه‌كاته‌وه جوڵانه‌وه‌یه‌تى به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه كه جوانن.
بۆچى خه‌ڵكانێكى زۆر دواى شه‌یتان ئه‌كه‌ون؟
شه‌یتان جیا له‌هه‌ر كائینێكى دى دنیا بینیه‌كى ته‌واو تایبه‌تى هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌شى دواى ئه‌كه‌ون جیاواز له هه‌ر ئیماندارێك بیر ئه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام نهێنى ئه‌و له‌وه‌دا نیه، به‌ڵكو له‌و هێزه‌دا هه‌یه كه ئه‌و به‌شێوازێك له شێوازه‌كان كارى پێده‌كات.
شه‌یتان جیا له‌هه‌ر كائینێكى دى دێت و كار له‌سه‌ر لایه‌نه مه‌عنه‌ویه‌كانى مرۆڤ ئه‌كات. دێت و له‌ناخه‌وه مرۆڤ ئه‌گۆرِێت. هه‌میشه كارى شه‌یتان وه‌سوه‌سه دروست كردنه بۆ ناخى نێچیره‌كه‌ى. ناخى گه‌مه پێده‌كات، له‌ناخه‌وه ته‌واو وێران و بێ ئومێدى ئه‌كات، یاخود ته‌واو سه‌ر بڵندى ئه‌كات. ئه‌یكاته بێزراوترین مرۆڤ، به‌ڵام له‌ناخه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى بۆ دروست ئه‌كات، كه ئه‌و زۆر بڵنده. دیكتاتۆرێك دروست ئه‌كات به‌ڵام له‌ناخه‌وه ئه‌یخاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ شه‌قدان له هه‌ر به‌نده‌یه‌كیدا تێر تێر پێ بكه‌نێت. شه‌یتان كار له‌سه‌ر ناخ ئه‌كات نه‌وه‌كو جه‌سته، ناخ رِاده‌هێنێت، تا دواتر ئه‌ویش خۆى به‌قوربانى جه‌سته ئه‌كات.
ئه‌و كائینه بێزراوه، نه ده‌ستى هه‌یه، نه‌قاچ و نه‌چاو، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌تى ته‌نها وه‌سوه‌سه‌یه. ئه‌و چاك ئه‌زانێت، گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتدار له‌گه‌ڵ بوونى وه‌سوه‌سه له‌ناخیدا ئیدى شكست چاره‌نووسیه‌تى، بۆیه ئه‌و دێت و وه‌سوه‌سه‌ى له‌دڵدا شین ئه‌كات. له‌و ساته‌دا نه‌فسى ئاراسته ئه‌كات بۆ هه‌موو تاوانێك، بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له‌و وه‌سوه‌سه نه‌جاتى ئه‌ده‌ن. پێى ئه‌ڵێت برِۆ ئه‌و ته‌واو بكه ئیدى دڵت ئارام ئه‌بێت، بچۆ..... تا دواجار دێت و ده‌سه‌ڵاتدار یا هه‌ر مرۆڤێك ئه‌بینێ، چه‌ندى كرد‌و چه‌ندى وت و هه‌وڵیدا وه‌سوه‌سه‌ى هه‌ر ته‌واو نه‌بوو. ئیدى لێره‌وه شه‌یتان مرۆڤ به‌جێده‌هێڵێت و، مرۆڤ له‌و ساته‌دا ئه‌گاته ئه‌و یه‌قینه‌ى ته‌نها به كوشتنى نه‌فسى خۆى له‌وه‌سوه‌سه ده‌رباز ئه‌بێت. ئیدى لێره‌وه‌یه شه‌یتان كۆشكه‌كانى خۆى له‌دڵه‌وه، له‌ناخه‌وه و له‌بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كاندا هه‌ڵئه‌چنێت. ئاسووده‌یى ئه‌و له‌گۆرِینى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كاندا نیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى له گۆرِینى ناخى ئه‌واندا هه‌یه. ئه‌و چاك ده‌زانێت، مرۆڤه لاوازه‌كان یا به‌هێزه‌كان (له‌جه‌سته‌دا)، هه‌مان تواناى یه‌كسانیان هه‌یه له ئه‌نجامدانى تاواندا. ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ى ته‌حه‌كوم ئه‌كات به‌سه‌ر جه‌سته‌دا ناخى خۆیانه نه‌وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكى فیزیكى، ئه‌شێ مرۆڤه‌كان له‌شكڵدا هه‌رچۆنێ بن به‌ڵام ئه‌و ئه‌توانێت له ناخه‌وه یه‌كسانیان بكات.
ئه‌و به‌جیا له‌وه‌ى ئیمان كارى بۆئه‌كات مامه‌ڵه ئه‌كات. ئیمان دێت و رِۆحى مرۆڤ ئاراسته ئه‌كات به‌ره‌و ئومێدێكى گه‌وره‌و هه‌تاهه‌تایى، كه له ئاینده‌دا ئیماندار به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌خوات. به‌ڵام شه‌یتان دێت و مرۆڤ ئاراسته ئه‌كات به‌ره‌و ئومێدێكى ئه‌م دونیایه‌و ساتى، ئیدى گرنگ نیه ئه‌وه‌ى شوێنى ئه‌كه‌وێت له‌دواى گه‌یشتن به‌و ئومێده چى به‌سه‌ر دێت. ئه‌و دێت و به مرۆڤه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئه‌ڵێت چاوه‌كنتان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تانێ ئه‌م جوانیه‌ى له‌م دونیایه‌دا هه‌یه، ئێوه پێویسته ئێستا به‌هه‌مووو شتێ بگه‌ن. شه‌یتان نهێنى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر مرۆڤدا، قۆرخ كردنى چاوه‌كانى خۆیه‌تى، دێت و چاوى له‌لا ئه‌كات به‌هه‌موو شتێ، ئیدى ئه‌ودیوى نه‌بینراو بێ نرخ ئه‌كات له‌به‌رده‌م مرۆڤى بێ ئیماندا. ئه‌و بۆیه سه‌رئه‌كه‌وێت چونكه چه‌ندانێك هه‌ن وه‌كو خۆى زۆر به‌په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌ن، ده‌یانه‌وێ بگه‌ن به‌وه‌ى هه‌میشه ته‌نها له وه‌عدێكدا خۆى ئه‌بینێته‌وه. شه‌یتان مرۆڤ ئه‌ناسێت، مرۆڤ زۆر به‌په‌له‌یه.
ئیدى لێره‌وه‌یه، نهێنى سه‌ركه‌وتنى شه‌یتان، چه‌ند سیفه‌تێكى سه‌یرو عه‌جایبى ئه‌و له‌باره‌ى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیدا. ئێمه وه‌كو مرۆڤ به‌رله‌وه‌ى ئه‌وىدى بناسین، دێین خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌ین. چۆن حه‌ز بكه‌ین ئاوا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین، بێ رِه‌چاو كردنى هه‌ستى ئه‌و. له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م خاڵى ده‌ست پێكردنى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌مان نه‌ناسینى به‌رامبه‌ره‌كه‌مانه، شه‌یتان به‌رله‌وه‌ى خۆى به‌به‌رامبه‌ر بناسێنێت، دێت و لێى ئه‌كۆڵێته‌وه، ئه‌وێت بزانێت چۆن بیرده‌كاته‌وه. ئه‌یه‌وێت بزانێت چ به‌هره‌یه‌كى تیایه؟ ژیانى خۆى به‌چیه‌وه خه‌ریك ئه‌كات؟ له‌و ساته‌دا له‌ناخه‌وه ئه‌چێته ناو كه‌سایه‌تى به‌رامبه‌ره‌وه، له‌ناخه‌وه كه‌سایه‌تى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ئه‌گۆرِێت. بێ ئه‌وه‌ى هیچ هێزێكى جه‌سته‌یى به‌كار بهێنێت ناخى ته‌واو ئه‌گۆرِێت. ئه‌و وه‌كو ئێمه نیه له‌گه‌ڵ رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر، له‌كاتى بینینى نا یه‌كسانیه‌ك له‌گه‌ڵ خۆمان و ئه‌ودا، رِاسته‌وخۆ بێ ئومێد ئه‌بین، یاخود له‌وانه‌یه ده‌ست هه‌ڵبگرین له‌په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان! شه‌یتان یه‌كێكه له پشوو درێژترین كائینه‌كان، هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت، هه‌رگیز ناوه‌ستێت. ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا (واته له‌ناخى مرۆڤدا) بێت بۆ پیسترین ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ردانى ئه‌كات، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌و ده‌رفه‌ته‌دا تاوانێكى دى پێبكات. ئه‌و هه‌رگیز بێ ئومێد نابێت، ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر زه‌ویدایه بێ ئومێد نابێت له‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌یدات هه‌رچه‌ند ئه‌زانێت بۆكوێ ئه‌چێت؟! وه ئاینده‌ى چى ئه‌بێت؟! ئێمه وه‌كو مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پشوو درێژ نین و له‌كاروباره‌كانماندا جیددى نین، وه بێگومانیشین ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بده‌ین له‌ئێستادا، ئه‌گه‌ر ئه‌مرِۆ كارێك بكه‌ین، سبه‌ى و دوو سبه‌ى به‌رهه‌مى كاره‌كه‌مان ئه‌خۆین به‌ڵام ئێمه ئاماده‌نین وا بكه‌ین، ئێمه زۆر بێ موبالات و زۆر بێ هیواین، هه‌ڵه و شكستى ئێمه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌كى زۆر كورت و خێرایه، ئه‌شێت هه‌ڵگرى كه‌موكورتى بێت، به‌ڵام خوازیارم هه‌ڵه تێگه‌یشتن رِوونه‌دات پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته. من رِاسته به‌رگرى له شه‌یتان ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌كرێ شه‌یتان خاوه‌نى هه‌ندێ ستراتیژ بێت كه مرۆڤ ته‌وزیفى بكات له‌ژیانى خۆیدا، به‌ڵام به‌شێوازێكى دى به‌كارى بهێنێت، كه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌و ستراتیژه جوانانه‌ى ئه‌و باس كراوه.
كۆشان عه‌لی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه