.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خواردنى گۆشت پیاو تووشی شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌كات
كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى زانكۆى ئۆكسفۆرد له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه خواردنى بڕێكى زۆر له گۆشت و ماست ، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه مرۆڤ دووچارى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات بكات .
توێژه‌ران ده‌لێن" خواردنى گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانى سپیاتى ده‌بێته هۆى به‌رهه‌م هێنانى هورمۆنى (جروس فاكتۆر ون)ى هاوشێوه‌ى ئه‌نسۆلین ، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه ده‌دات
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر حه‌وت هه‌زار پیاو ئه‌نجامدراوه ئاشكرابووه كه ئه‌و پیاوانه‌ى ڕێژه‌ى هورمۆنى ناوبراو له خوێنیاندا زۆره ، به ڕێژه‌ى 40% تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى ئه‌و هورمۆنه له‌ناو خوێنیاندا هه‌یه .
هه‌روه‌ها هورمۆنى (ئه‌ى جى ئێف 1) كه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى كارێكى گرنگ و گه‌شه‌كردنى منداڵ و تازهپێگهشتووهكان ، ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى خانه شێرپه‌نجه‌كان .
دكتۆر ئه‌ندرو ڕودن سه‌رۆكى تیپى لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌لێت" ئه‌و ڕێژه سیسته‌مه خۆراكیه‌ى كه ده‌بێته هۆى گه‌شه‌كردنى هورمۆنى جروس فاكتۆر ون به شێوه‌یه‌كى ورد ئاشكرا نه‌بووه ، به‌لام ئه‌وانه‌ى به رێژه‌ى 15% زیاتر گۆشت و ماست ده‌خۆن ، له‌وانه‌یه تووشی شێرپه‌نجه‌ى پرۆستان ببن .
شایانى باسه لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند كه له ولاتى به‌ریتانیا ساڵانه 34 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشی پرۆستات ده‌بنه‌وه ، كه له نێوانیاندا 10 هه‌زار پیاو به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


له‌سه‌ر هێڵ نییه