.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










کورتیله چیرۆک: منداڵێکی ڕۆژنامه‌فرۆش
نووسینی: که‌ریم تاقانه (سوێد ـ سوێدرهامن)
به‌فر ده‌بارێ. منداڵێکی ته‌مه‌ن ده، دوانزه ساڵ کۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه‌ی له بنهه‌نگڵ دایه و به شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغ دا ده‌گه‌ڕێ تا بیانفرۆشێ...
ـ که‌یهان! سه‌لام! ڕساله‌ت! ئازادی! خه‌ڵکینه ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ بکڕن.
سه‌رماکه‌ی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره تف هه‌ڵخه‌ی، ده‌یبه‌ستێ. خه‌ڵک به هه‌ڵه‌داوان دێن و ده‌چن و تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نییه ڕاوه‌ستن، ده‌ست له گیرفانی پاڵتۆ ده‌ربێنن و ڕۆژنامه بکڕن. خه‌ڵک له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک پێیان بخلیسکێ و شوێنێکیان بشکێ، به‌شێوه‌یه‌ک سه‌ریان داخستووه و سه‌یری به‌رپێی خۆیان ده‌که‌ن، ئاگایان له‌ملاو له‌ولای خۆیان نه‌ماوه...
کوڕه به ئاواتی ئه‌وه‌وه چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک بفرۆشێ، هه‌ر وا هات و هاواریه‌تی.
- ڕۆژنامه بکڕن! هه‌واڵی نوێ وه‌خوێنن! ئه‌ها! بڕیاره و هه‌ژاران ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن!
که‌س ئاوڕ ناداته‌وه.
- دوێنێ دوو موعتاد له پارکی گشتی دا ڕه‌ق هه‌ڵاتن!
که‌س ئاوڕ ناداته‌وه.
- ئه‌م هه‌واڵه: له کوردستان کوڕ و کچێ له به‌رچاوی خه‌ڵک شه‌لاق ده‌درێن!
که‌س ئاوڕ ناداته‌وه.
سه‌رماکه‌ی ئه‌وه‌نده دژواره ده‌نگی کوڕه به ئاسمانه‌وه ده‌به‌ستێ و ناگاته گوێی ڕێبواران.
ئه‌و به‌فر بارینه، دیمه‌نێکی سه‌رنجڕاکێشی به‌خشیوه‌ته ئه‌م تابلۆیه... کوڕه، ئه‌وه‌نده به‌فر نیشتۆته سه‌ر سه‌ر و روخساری، مرۆڤ له دووره‌وه وا ده‌زانێ پیره‌مێردێکی کورته‌بنه‌یه ڕۆژنامه ده‌فرۆشێ!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه